پرد میدیا ـ prd media
8.48K subscribers
5.58K photos
1.86K videos
2.53K links
Download Telegram
🔻 کاردانەوەی نوری مالیکی بەرامبەر دەستدرێژیکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم

#پردمیدیا

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند کە دەستدرێژیکردنە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارێکی ڕەتکراوە و ئیدانەکراوە.

مالیکی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە کە هەر دەستدرێژییەک ئاسایشی هەرێم، سەقامگیری و دامودەزگاکانی عێراق بکاتە ئامانج بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی ئەم جۆرە کردەوانە لەلایەن هەر لایەنێکەوە ئەنجام درابن ڕەتکراوەن.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای کردووە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە فەرمییەکانەوە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە ئاشکرا بکرێن و لێپرسینەوەی یاسایی لە بەرپرسیاران بکارێت، بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش، سەروەری و یەکپارچەیی عێراق.
1
🔻 بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق بە چەقۆ بریندار کرا و ڕەوانەی سلێمانی کرا

#پردمیدیا

بەپێی زانیارییەکان، بەڵێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق، لەلایەن کارمەندێکی هەمان بانکەوە بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و بریندار کراوە.

رووداوەکە لە کاتی دەوامدا ڕوویداوە و تێیدا کارمەندەکە چەقۆی لە قۆڵی بەڕێوەبەرەکە داوە. بەهۆی قورسی و قوڵی برینەکەیەوە، ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراوە.

تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمییەکان وردەکاری زیاتریان لەسەر هۆکاری سەرەکی ئەم گرژییە بڵاونەکردووەتەوە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 بەڤیدیۆ...

بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری غەززە، لانیکەم شەش کەس کوژران، کە یەکێکیان فاتن ئەلسەحەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی ژنانە
🥰1🤬1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 بەڤیدیۆ..

ئەو لێدانە سەختەی بووە هۆکاری دۆڕانی نامۆ فازیل
👎2
🔴 بــــــــــــــەپـــــــــــەلە...

بریندارێکی ئاگرەکەی تانجەرۆی سلێمانی گیانی لە دەستدا

#پردمیدیا

ئەفشین فەرەجی، كه‌ له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی كۆگای سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی ناوچەی تانجه‌رۆ له‌ سلێمانی برینداربوو، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پزیشكه‌کان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو كه‌ خه‌ڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانه‌، یه‌كێك بوو لەو (22) كه‌سه‌ بریندارەی كه‌ له‌و رووداوه‌ دڵهەژێنەدا بەسەختی بریندار بوو بوو.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانی، له‌و ئاگره‌دا نزیکەی 3 ملیۆن لیتر گاز و بەنزین سوتاون و زیانە مادییەکانی تەنها لەڕووی ژمارەییەوە بە نزیکەی 3 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراون، ئەمەش سەرەڕای زیانە گەورە و مەترسیدارەکانی ژینگە کە بەر ناوچەکە کەوتوون.
2
بڕیارەکانی عێراق بەشێکە لەو شەڕەی کە دژی هەرێم دەکرێت
#پردمیدیا

سیروان بارزانی، خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕایگەیاند: بڕیارەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دژی کۆمپانیاکەی بڕیارێکی «نایاسایی، بێبنەما و لایەنگیر»ە، بۆیە پێیان وایە،
بڕیارەکانی بەشێکن لە شەڕێکی ئابووری و سیاسی و ئەمنی دژی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کە بڕیارەکانی کۆمسیۆن بە ڕوونی لایەنگیریی ڕکابەرەکانی کۆڕەک دەکەن و ڕیکلامیان بۆ دەکەن، ئاماژەش بەوە دەکات کە لایەنێکی سیاسی کۆمسیۆنەکەی قۆرخ کردووە.

ئەم لێدوانەی سیروان بارزانی دوای ئەوە هات کە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق داوای لە بەکارهێنەرانی ئەو هێڵە کرد، ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی هەژمارە دیجیتاڵییەکانیان، ئەگەر هاتوو ژمارەی کۆڕەکیان بۆ پشتڕاستکردنەوە یان چونەژوورەوەی ئەپڵیکەیشن و سۆشیاڵ میدیا بەکارهێناوە، ئەوەش وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی لە ئەگەری ڕاوەستانی خزمەتگوزاری نامەکان.
💩6
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سوتانی بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - کەلار

#پردمیدیا

لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لەسەر ڕێگای سەرەکی (دەربەندیخان - کەلار)، بارهەڵگرێک ئاگر دەگرێت. خۆشبەختانە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووە و تەنها زیانی مادی هەبووە.

تیمەکانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن و ڕێگری لە پەرەسەندنی بکەن.

بەرگری شارستانی دەربەندیخان داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەم شێوەیەدا، لە پێناو کەمکردنەوەی زیانەکان و خێرا گەیشتنی تیمەکان، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەم ژمارە گەرمانەوە بکەن:

115 (ژمارەی فریاکەوتنی خێرا)

07701506021
🔻 مەسرور بارزانی پشتیوانی لە هەنگاوەکانی عەلی زەیدی دەکات

#پردمیدیا

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر، عەلی زەیدی بە کەسێکی ڕاستگۆ وەسف کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ هەنگاوەکانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، سەروەریی یاسا و چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان دەربڕی.

سەبارەت بە دیاریکردنی وادەی 30ی ئەیلول بۆ چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان، هیوای خواست پێش ئەو وادەیە پابەند بن و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەت ئەرکی خۆی لە پاراستنی هاوڵاتییان و سەروەریی وڵاتدا جێبەجێ بکات.

لە کۆتاییدا، پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەقامگیریی ناوچەکە دەربڕی و بە پێویستی زانی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، بەتایبەت لە کەرتی نەوتدا، بەردەوام بێت.
💩4😁3
🔻 هۆشداریی بەپەلە، شەماڵێکی توند سلێمانی دەگرێتەوە و داوای پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان دەکرێت

#پردمیدیا

بەپێی پێشبینی کەشناسی، لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، سبەینێ ڕۆژی هەینی، بای باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات چالاک دەبێت و پێشبینی دەکرێت سبەی شەو (هەینی لەسەر شەممە) تا پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، خێرایی با لە زۆربەی کاتەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.

هەر بەپێی پێشبینیەکان، چاوەڕێ دەکرێت خێرایی با بە گشتی لە نێوان 40 بۆ 60 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بێت، هاوکات ئەگەری کراوەش هەیە سبەی شەو بۆ ماوەیەکی کاتی، بەرزترین خێرایی با بگاتە 58 بۆ 65 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.

هەروەها، لە مەودای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە بۆ ئێوارەکەی، خێرایی با بەرەو لاوازبوون بچێت و ئەگەر گۆڕانکاری ڕوونەدات، لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەدا چالاکبوونی با کۆتایی دێت.

هاوکات، هۆشداری دەدرێت بە شۆفێران، کە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شوێنی سەلامەت دابنێ و دووربکەونەوە لە ژێر ئەو دار و درەختانەی مەترسیی شکانەوەیان لێدەکرێت. هەروەها دوورکەوتنەوە لە ژێر ئەو سەقف و دیوارانەی مەترسیی ڕووخانیان لێدەکرێت.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 ساتی تێکشکانی ڕۆبۆتێک

ڕۆبۆتێک کە خۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی ڕۆبۆتەکان لە پەکین ئامادە دەکرد، بە خێراییەکی زۆر ڕایکرد بە جۆرێک نەیتوانی بوەستێت و خۆی کێشا بە ڕێڕەوی سەلامەتی و تێکشکا
🤣1
🔻 زەیدی مۆڵەتی کۆکردنەوەی چەک لە کۆتایی ئەیلوول درێژ دەکاتەوە؟

#پردمیدیا

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاوی کردەوە، سەردانەکەی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بۆ عێراق نەیتوانیوە هەڵوێستی عەلی زەیدی، بەرامبەر وادەی کۆکردنەوەی چەک لە کۆتایی ئەیلوول نەرم بکات.

بەپێی زانیارییەکان ڕۆژنامەکە، زەیدی سوورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ئامادە نییە دەستبەرداری وادەی دیاریکراو ببێت، سەرەڕای ئەوەی کە گرووپە چەکدارەکان و هێزە سیاسییەکان فشارێکی زۆر دەخەنە گەڕ بۆ پێداچوونەوە بە مەرج و کاتی جێبەجێکردنەکەیدا.

لە ئەگەری بەردەوامبوونی فشارەکان، ئەگەری ئەوە هەیە زەیدی ڕاستەوخۆ پەنا بۆ ڕای گشتی و پشتیوانیی موقتەدا سەدر بەرێت. هەروەها بەکارهێنانی ئەم کارتە جەماوەرییە دەتوانێت هەڵوێستی لایەنە نەیارەکان لاواز بکات و هاوسەنگیی هێز بگۆڕێت.
👏2
🔻 مسۆگەرکردنی مووچە لە بودجەی ٢٠٢٧ و بەردەوامیی جەنگی گەندەڵی

پردمیدیا

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەشتەمین کۆنفڕانسی دیالۆگی بەغداد ڕایگەیاند، وڵات لە سایەی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکانی پەیوەست بە داخرانی گەرووی هورمز لە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕ دەبێت.

هاوکات جەختیکردەوە کە هیچ پاشەکشەیەک لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا ناکەن.

لە وتارەکەیدا، سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت لە ئێستادا کار بۆ کاراکردنەوەی دەروازە سنوورییەکان دەکات و چەندین چارەسەری جێگرەوەی بۆ کێشە ئابوورییەکان ئامادە کردووە.

هەروەها دڵنیایی دا کە لە بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٧دا تەواوی مووچە مسۆگەر کراوە. سەبارەت بە پرسی روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانییەکی فراوانی هێزە سیاسییەکان لە پشت ئەم هەنگاوانەوەیە و هیچ سازشێک لەم بارەیەوە ناکرێت.

لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا، ئاشکرای کرد کە بۆ خولی داهاتووی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی کاندید ناکاتەوە.
🔻 نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا، ئۆنسە نزیک دەبێتەوە لە ئاستە بەرزەکان

#پردمیدیا

ئەمڕۆ هەینی، 21ی ئابی 2026، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان بەم شێوەیەیە:

ئۆنسەی زێڕ: 4,597 دۆلار

زێڕی عەیار 24: 1,132,000 دینار

زێڕی عەیار 22: 1,038,000 دینار

زێڕی عەیار 21: 991,000 دینار

زێڕی عەیار 18: 849,000 دینار
تورکیا داوای دەستگیرکردنی بنیامین ناتانیاهۆ دەکات

#پردمیدیا

وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربکات بۆ ئەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناتانیاهۆ تۆمەتبارە بە جیـــ،ـنۆساید و ئەنجامدانی تـــ،ـاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی.

هاوکات، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دوێنێ 20ی ئابی 2026 ڕایگەیاندبوو، ئەنقەرە نەکەوتووەتە ئەو تەڵەیەی کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە سوریا بۆی دانابوو.
جەختیشی کردەوە کە ئەزموونی پێویستیان هەیە بۆ خۆپاراستن لەو دەستوەردانانەی ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.

لای خۆشیەوە، بورهانەدین دوران، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجی کەسایەتییەکانی وەکو ناتانیاهۆ تێکدانی ئاشتی و ئارامی ناوچەکەیە، بەڵام تورکیا بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکات.
🤔2🤣2🤡1
" مسۆگەرکردنی مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران یەکلای کرایەوە."

پردمیدیا

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کێشەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر کراوە و دابینکردنەکەی مسۆگەرە.

ئەمڕۆ، ئاڵا تاڵەبانی، ڕاوێژکاری عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێکارە پێویستەکان ئەنجام دراون، بە جۆرێک کە پرۆسەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگەکانی داهاتوو تا کۆتایی ئەمساڵ بە بێ پچڕان بەردەوام دەبێت.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکان بۆ ئەوە چڕ کراونەتەوە تاوەکو چیتر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دووچاری ئاستەنگ نەبێتەوە و مافی دارایی مووچەخۆران لە کاتی خۆیدا دابین بکرێت.
🔻 ئێران: پشتگیری لە هەر ڕێککەوتنێک دەکەین کە سەروەریی عێراق بپارێزێت

پردمیدیا

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ عێراق جەخت کردەوە کە وڵاتەکەی ڕێز لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق دەگرێت و پشتیوانی لەو ڕێککەوتنانە دەکات کە لە چوارچێوەی دەستووردا ئەنجام دەدرێن.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ عێراق، لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی «فارس» بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند کەشوهەوای دانوستانەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق برایانە و گەرموگوڕ بووە و دەرفەتێکی گونجاو بوو بۆ تاوتوێکردنی پرسە ئاسایشی، سیاسی، ئابووری و کلتورییەکان.

قالیباف ڕاشکاوانە ڕوونی کردەوە کە ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا ناکات و پشتیوانی لە هەر ڕێککەوتنێک دەکات کە لایەنە عێراقییەکان لەگەڵ حکومەتدا لە چوارچێوەی دەستوور و بۆ پاراستنی سەربەخۆیی، سەروەری و دەسەڵاتی وڵاتەکەیان ئەنجامی دەدەن و کۆدەنگیی لەسەر هەیە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتییە.
🔻 نوێترین نرخەکانی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان

#پردمیدیا

ئەمڕۆ شەممە، مامەڵەکردن بە ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 4,570 دۆلار، نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

🎦 عەیار 18 861 هەزار دینار

🎦 عەیار 21 1,005,000 دینار

🎦 عەیار 22 1,050,000 دینار

🎦 عەیار 24 1,146,000 دینار

هاوکات، گۆڕانکاری لە نرخەکانی ناوخۆدا ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بەهای ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و گۆڕانکاری لە نرخی دراوەکاندا.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سوپاس بۆ بەشداری هەمیشەیتان، سەرکەوتوو بن!......
💩4💯4
🔻 پێشمەرگە و چەکدانان، پرۆسەکە هێزە دەستوورییەکە نایگرێتەوە

#پردمیدیا

سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، کە پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و ئەرکی خۆی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات، بۆیە پرۆسەی چەکدانان هێزەکە نایگرێتەوە.

لە کۆنگرەی گفتوگۆی بەغداد، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژە بەوەکرد، کە تەنها دوو یان گرووپی چەکدار ماون چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن و هیچ بەرپرسێکی ئێرانیش داوای دواخستنی ئەم پرۆسەیەی نەکردووە.

سەرۆککۆمار جەختی کردەوە کە بەئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان بێپاساوە و هەوڵی بەئامانجگرتنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و کەسایەتییە سیاسییەکانیش بە کردەوەیەکی تیــــ،ـــرۆریــــ،ـستی دادەنرێت.
🔻لە ئەگەری جەنگدا، ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر تورکیا لە ئیدلیبەوە تا ئیستەنبوڵ

پردمیدیا

ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا هۆشداری دەداتە و لەسەر ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و تورکیادا دەوەستێتەوەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەیەکە لەو شێوەیە سنوردار نابێت و توندیەکی وا بەخۆیەوە دەبینێت.

شیکارییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هەر جەنگێکی ڕاستەقینە لەنێوان هەردوو وڵاتدا تەنها سنووردار نابێت و قەبارەیەکی گەورە دەگرێتەوە. بەپێی وتەی ڕۆژنامەکە، ئەگەر پێویست بکات ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچە دوورەکان و لە خاکی سووریاوە (ئیدلیب) دەستپێدەکات تاوەکو قووڵایی خاکی تورکیا و شاری ئیستەنبوڵ دەگرێتەوە.

ڕاپۆرتەکە جەخت لەسەر هەستیاری دۆخی جوگرافیای سیاسی و تێکەڵبوونی هێزەکان لە ناوچەکەدا دەکاتەوە. "ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و تورکیا سنوردار نابێت، بەڵکو دەکرێت لە ئیدلیبەوە تا ئیستەنبوڵ درێژببێتەوە."
🔻 ئەمریکا و کوەیت ڕێککەوتنێکی نوێی هاوکاریی سەربازی واژۆ دەکەن

پردمیدیا

لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەمنییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ناوچەییەکان، ئەمریکا و کوەیت ڕێککەوتنێکی ستراتیژیی سەربازییان واژۆ کرد کە چەندین بواری گرنگ لەخۆ دەگرێت.

ڕێککەوتنەکە تیشک دەخاتە سەر ئەم خاڵە سەرەکییانەی خوارەوە:

🔹بەهێزکردنی سیستەمەکانی بەرگری بە ئامانجی پاراستنی زیاتری ئاسمانی هەردوو وڵات.

🔹 پەرەپێدانی تواناکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە خێرا و گەشەسەندنەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.

🔹دابینکردنی پاراستنی پێویست بۆ ڕێڕەوە دەریاییەکان و ناوچە ئاوییە هاوبەشەکان.

🔹جەختکردنەوە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ڕاوێژ و هەواڵگری سەربازی لەپێناو سەقامگیری ناوچەکەدا.

هەروەها، هەردوو وڵات ڕایانگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە لەپێناو قووڵکردنەوەی هاوبەشییە درێژخایەنەکەیان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دێت.