پرد میدیا ـ prd media
8.5K subscribers
5.55K photos
1.85K videos
2.53K links
Download Telegram
🔴 ئەمڕۆ
بەنزینی ۷٥۰ دیناریتان وەرگرت؟
کوالیتیەکەی چۆنە؟
👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 ڕووسیا لەترسی درۆن
سەرقاڵی تونێل لێدانە
1
ڕووسیا لە مانگێکدا ٤٢ هەزار سەربازی لەدەستداوە، بەرزترین ئامار لە دوای سەرەتای ٢٠٢٥ەوە

#پردمیدیا

ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست" بڵاویکردەوە، لە مانگی ڕابردوودا سوپای ڕووسیا ٤٢ هەزار سەربازی لە مەیدانی جەنگدا لەدەستداوە، کە کۆی ژمارەی کوژراو و بریندارەکان دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم ئامارە بە بەرزترین ڕێژەی زیانە گیانییەکانی سوپای ڕووسیا دادەنرێت لە دوای کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە مانگی ڕابردوو بووەتە چوارەم خوێناویترین مانگ بۆ هێزەکانی ڕووسیا لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە تا ئێستا.
🔻وەزیری پەیوەندییەکان: سێ تریلیۆن و نیو دینار لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی دزراوە و پەرلەمان یاسایەک بۆ لێخۆشبوونی گەندەڵکاران دادەڕێژێت

#پردمیدیا

مستەفا سەند، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لە لێدوانێکدا زانیاری زەق و مەترسیداری لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی لە وڵات ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە دۆسیەی (عەدنان جومەیلی)دا بڕی سێ تریلیۆن و نیو دیناری عێراقی دزراوە.

سەند باسی لەوە کرد کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سێ جار لێخۆشبوونی بۆ ناوبراو دەرکردووە، ئەمەش دەستکراوەی کردووە تاوەکو ئەو پارە دزراوە لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا بەکاربهێنێت.

وەزیری پەیوەندییەکان جەختیشی کردەوە کە سەرەڕای گەورەیی دۆسیەکە، تاوەکو ئێستا سەرکردە دیارە دەستڕۆیشتووەکان لەسەر ئەم کەیسە دەستگیرنەکراون.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مستەفا سەند ئاشکرای کرد کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئێستادا سەرقاڵی داڕشتنی پڕۆژەیاسایەکە کە ئاسانکاری بکات لە بەدواداوچوونی یاسایی بۆ ئەو بەرپرسانەی پارە دزراوەکان دەگێڕنەوە.

بەپێی وتەکانی وەزیر، هەندێک لە بەرپرسە تۆمەتبارەکان ئامادەییان دەربڕیوە تا بڕی دوو ملیار دۆلار بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، بەمەرجێک یاسایەکی تایبەتیان بۆ دەربچێت تا لە سزادان، کێشەی سیاسی و رووبەڕووبوونەوەی دادگا ببەخشرێن.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە بەغدا

#پردمیدیا

ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٦ی ئابی ۲۰۲٦ ژمارەیەک لە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە بەردەم بینای وەزارەتی تەندروستی لە بەغدا گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر دواکەوتنی پرۆسەی دامەزراندنیان دەربڕی.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە زووترین کات دۆسیەی دامەزراندنیان یەکلایی بکەنەوە و مافە یاساییەکانیان مسۆگەر بکەن.
🔻 تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی گرووپە چەکدارەکانی کەناراوەکانی سوریا بۆ سەر سنووری عێراق

#پردمیدیا

میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، دەوڵەتی تورکیا ئەرکی نوێی بەشێک لەو گرووپە چەکدارانە سپاردووە کە سەر بە وەزارەتی بەرگریی سوریان و لە ناوچەکانی کەناراوەکانی ئەو وڵاتەدا جێگیر کراون.

بەپێی زانیارییەکان میدیا سوورییەکان، بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا ئەو هێزانە ڕەوانەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا و سەر سنوورەکانی نێوان سوریا و عێراق بكرێن.

لە ئێستاشدا ئامادەکارییە سەربازی و لۆجستییەکان بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی گواستنەوەیان بەڕێوەدەچن.
🔻 عەلی حوسێن: لە کوردستان گرفتی هەژاری نییە و کێشەکە تەنها سیاسییە

#پردمیدیا

عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: " لە هەرێمی کوردستان گرفتی هەژاری و کەمدەرامەتی بوونی نییە."

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی هەیە لە هەرێمی کوردستان، کە کێشەی سەرەکی و بنەڕەتیە، تەنها کێشەی سیاسییە."
💩5😡1
کۆچی دوایی سەلاح قەسەب..

#پردمیدیا

هونەرمەند و دەرهێنەری بەناوبانگ سەلاح قەسەب لە تەمەنی ٨١ ساڵی کۆچی دوای کرد


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٦
دەرهێنەر، توێژەر و ئەکادیمیستی شانۆیی عێراقی، سەلاح قەسەب، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا بەهۆی لێکەوتەکانی نەخۆشییەکی قورسەوە کۆچی دوایی کرد.

گۆڕەپانی هونه‌ریی عەرەبی یەکێک لە دیارترین ئەزموونە شانۆییەکانی لەدەستدا کە کۆکەرەوەی دەرهێنان، تاقیکردنەوە و توێژینەوەی ئەکادیمی بوو. سەندیکای هونەرمەندانی عێراق هەواڵی کۆچی دوایی ڕاگەیاند و پرسەنامەی بۆ مێژووەکەی دەرکرد کە بۆ چەندین دەیە درێژەی کێشابوو و تێیدا بەشداری لە گەشەپێدانی شانۆی عێراقی و عەرەبیدا کردبوو..


سەلاح قەسەب کێیە؟

سەلاح مەهدی قەسەب لە ساڵی ١٩٤٥ لە بەغدا لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٨ کۆلێژی هونەرە جوانەکانی بەغدای بەشی دەرهێنانی تەواو کردووە، دواتر بۆ درێژە بە خوێندن دەچێتە ڕۆمانیا و  لەبواری  دەرهێنانی شانۆییدا دەخوێنێت. دواتر گەڕایەوە بۆ عێراق بە هەڵگرتنی بیرۆکە و ئەزموونی هونەری کە دواتر هاوکاربوون لە داڕشتنی پڕۆژە شانۆییە تایبەتەکەی خۆیدا.


قەسەب وەک مامۆستای دەرهێنان لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی بەغدا کاری کردووە، هەروەها ناوەکەی بە توێژینەوە و تیۆریسازیی شانۆییەوە بەسترایەوە. ئەزموونی ئەو تەنها لە پێشکەشکردنی نمایشدا قەتیس نەکرا، بەڵکو درێژبووەوە بۆ هەوڵدان بۆ داڕشتنی چەمکی نوێ بۆ سروشتی نمایشی شانۆیی و پەیوەندی دەرهێنەر بە دەق، ئەکتەر، فەزا و سینۆگرافیاوە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەداری کارەبای هێرشکرایە سەر گردبوونەوەی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە بەغدا

#پردمیدیا

ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٦ی ئابی ۲۰۲٦ ژمارەیەک لە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە بەردەم بینای وەزارەتی تەندروستی لە بەغدا گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر دواکەوتنی پرۆسەی دامەزراندنیان دەربڕی.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە زووترین کات دۆسیەی دامەزراندنیان یەکلایی بکەنەوە و مافە یاساییەکانیان مسۆگەر بکەن.

بەڵام دواتر هێزە ئەمنیەکان بۆ بڵاوەپێکردن و کۆتایهێنان بەناڕەزایەتی ئەو خوێندکارانەی بەشە پزیشکیەکان، بەداری کارەبای هێرشیان کردە سەریان و ژمارەیەک خوێندار بریندار بوون
🤷‍♂1
🔻 سەرتاشەکانی سلێمانی:

داوا دەکەین لەکاتژمێر 8:00ی بەیانی تاکو 8:00ئێوارە دوکانەکانمان کراوە بێت
😁1
🔴 دەستگیرکردنی پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل

#پردمیدیا

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان کازم سەیادی، پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان دەستگیرکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، دەستگیرکردنی ئەم پەرلەمانتارەی پێشوو لەسەر بڕیاری دادگا بووە و تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و سەرانەسەندنی دراوەتە پاڵ.
🔻 بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم گەیشتە 153,950 دینار

#پردمیدیا

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی نرخی هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 153,950 دینار.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهای دراوەکان لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا جێگیرییەکی ڕێژەییی بەخۆیەوە بینیبوو.

بەپێی وتەی مامەڵەکارانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، گۆڕانکاری لە ئاستی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بڕیارەکانی بانکی ناوەندی و ئاستی داواکاریی بازرگانان لە هۆکارە سەرەکییەکانی جوڵەی بەهای دراوەکەن لە بازاڕەکاندا.
🔴 پارەکە گەیشت

ناردنی 841 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

#پردمیدیا

وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی 841 ملیار دیناری بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز (7)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی هەولێر کرد.
1
🔻 بۆ نەهێشتنی بەکارهێنانی دەسەڵاتی شەخسی، بافڵ تاڵەبانی هۆشداریی دەداتە بەرپرسانی حزبی

#پردمیدیا

بەپێی بڕیارێکی فەرمی کە ئیمزای بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەسەرە، هۆشداریی توند دەدرێتە تەواوی بەرپرسانی حزبی و دامەزراوەکانی ئەو حزبە.

لە بەڵگەنامەکەدا جەخت کراوەتەوە کە هەر بەرپرسێکی حزبی پۆست و دەسەڵاتەکەی بۆ دەستبەسەرداگرتن یان وەرگرتنی زەوی و موڵکی گشتی بەکاربهێنێت، دەستبەجێ ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی توندی یاسایی و حزبی دەکرێتەوە.
🤡2
🔻 شێخ نەهرۆ کەسنەزانی: هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران بەتەواوی ڕەتکراوەیە

#پردمیدیا

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جۆرە هێرشانە بەتەواوی ڕەتکراوەن.

ناوبراو داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی لە پاراستنی دامەزراوە فەرمییەکاندا بە تەواوی جێبەجێ بکات.
😁1💩1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻 پەیمانی ئەمنی و هۆشداریی جەنگ لە ئەردۆغانەوە

#پردمیدیا

🔶 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند:

🔹 یەکێتیی ئەوروپا ماوەی ٥٣ ساڵە تورکیا وەرناگرێت و پلانیشی نییە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەندامێتییەکەی قبوڵ بکات، بۆیە ئەو دۆسیەیە چیتر لە پێشینەی کارەکانی ئەنقەرەدا نییە.

🔹 ئەگەر تورکیا نەبێتە ئەندام، ئەوا ئەوروپا خۆی زیانمەند دەبێت نەک تورکیا. هەروەها پەیماننامەی بەرگریی سێقۆڵی نێوان تورکیا، سعودیە و پاکستان بە هەمان شێوەی مادەی پێنجی پەیماننامەی ناتۆ کار دەکات، بە جۆرێک هەر هێرشێک بڕواتە سەر هەر یەکێک لەو سێ وڵاتە، وڵاتانی دیکە پابەند دەبن بە بەرگریکردن لێی.

🔹 سەرۆککۆماری تورکیا ڕوونی کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری جەنگ نییە و بانگەشەی ئاشتی دەکات، بەڵام ئەگەر لایەنێک بە مەبەستی جەنگ هێرش بکاتە سەر تورکیا، ئەوا سڵ لە بەرەنگاربوونەوە ناکەنەوە و پاشەکشە ناکەن.
1
🔻 ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی ئاشکرا دەکرێن

#پردمیدیا

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی تایبەتی لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوێنی هەڵدانی ئەو درۆنانە پێکهێنراوە کە ئاڕاستەی نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن کرابوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە زووترین کاتدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێنەوە و تەواوی ئەو لایەنانەی لەپشت هێرشەکەوە بوون ئاشکرا دەکرێن، تاوەکو ڕێکاری پێویستی یاسایی و ئەمنییان بەرامبەر بگیریتە بەر.