پرد میدیا ـ prd media
8.51K subscribers
5.55K photos
1.85K videos
2.53K links
Download Telegram
🔻 گیانلەدەستدانی هاوسەرێک لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا

#پردمیدیا

ئێوارەی ڕابردوو لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە سەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان عەربەت ـ سلێمانی، ژن و مێردێک پێکەوە گیانیان لەدەستدا و منداڵەکەیان بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو دوو هاوسەرەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بەناوەکانی (کامیار حسێن) و (ڕاژان عوسمان) بووە، کە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەکی ترەوە، منداڵی خێزانەکە لە ڕووداوەکەدا بە برینداری ڕزگاری بووە و دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و لە ئێستادا لەژێر چاودێریدایە.
🔻ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی ئۆنسە و مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە، بەمشێوەیە:

ئۆنسەی زێر 4,261دۆلار

🔹 زێڕی عەیار 21 به 915 هەزار دینار
🔹 زێڕی عەیار 18 به 783 هەزار دینار
🔻 بەنزین فڕی....

ئایا خەڵک هەر ئامادەیە بەو نرخە تێی بکات؟
😁1
🔻 لە هەولێر نرخی بەنزین ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٢٤٠٠ دینار
#پردمیدیا

نرخی سووتەمەنی لە شاری هەولێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەپێی دواین ئامارەکان، نرخی لیترێک بەنزین ئاستێکی بەرزی تۆمار کرد و گەیشتە ٢٤٠٠ دینار.
بەپێی زانیارییەکان، بەراورد بە ڕۆژی دوێنێ، نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

لە هەمان کاتدا بەرزبوونەوەکە جۆرەکانی دیکەی سووتەمەنیشی گرتووەتەوە، بەجۆرێک نرخی لیترێک غاز لە ٤٧٥ دینارەوە بۆ ٥٢٥ دینار زیادی کردووە.
ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخەکان بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانی لەلایەن شۆفێران و هاووڵاتییانی شارەکانی هەرێمی کوردستان..
😁3😡1
🔴 لە سلێمانی بەهای بەنزین 200 دیناری دیکە بەرز کرایەوە......
🔻 مالیکی بەمەرج پشتیوانی چەک دانانی گرووپەکان دەکات


#پردمیدیا

لە کاتێکدا کاتی ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت نزیک دەبێتەوە، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەخت لە پشتیوانیکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە پرۆسەکە دەبێت ڕێگە لە هەر ئاڵۆزی و خوێنڕشتنێک بگرێت.

هیشام ڕیکابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی نووری مالیکی ڕایگەیاند: "هەڵوێستمان ڕوونە لە پشتیوانیکردنی کۆنتڕۆڵکردنی چەک بەپێی دەستوور، بەڵام بە جۆرێک کە ئاشتیی ناوخۆیی بپارێزێت و عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوە دووربخاتەوە."

ئاماژەی بەوەش کرد چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت پێویستی بە دیالۆگ و سازانی نیشتمانی هەیە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.

ئەوش لەکاتێکدایە، دوا وادە، ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ئەمساڵە کە دیاریکراوە بۆ ئەوەی گرووپەکان چەک ڕادەست بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێکیان ئامادەییان نیشان نەداوە. حکومەتی عێراقیش دەڵێت، دوای مۆڵەتەکە سەرپێچیکاران بەپێی یاسای دژە-تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
🤷‍♂1
🔻 دڵنیایەک لەبارەی مووچەوە دەدرێت


#پردمیدیا

بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندوە، کە، قەیرانی دارایی ئێستا کاریگەری لەسەر مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق نابێت.

جەختیان لەوەش کردوەتەوە، کە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکان، مووچەی ٦ بۆ ١٢ مانگی داهاتووی فەرمانبەران بە تەواوەتی مسۆگەر دەبێت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە ٩٠٪ی داهاتی گشتیی عێراق لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە لە تەنگەی هورمز دابین دەکرێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئەم قەیرانە داراییەی ئێستایە.

لە کۆتاییدا ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە، حکومەتی عێراق چەندین ڕێکاری گونجاوی لەبەر دەستدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئابووری و دابینکردنی شایستە داراییەکان.
3
🔻 بەوێنە...

بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی گواستنەوەی ئاوی دوکان _ سلێمانی، بۆ ماوەی چەندین رۆژ سەرجەم گەڕەکەکانی دەرەوەی بازنەی مەلیک مەحمود (60 مەتریی) لە سلێمانی بێ ئاو دەبن.

وێنەکان: بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 ساتی هەورە تریشەکە تۆمارکراوە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی بەنزین لە هەولێر لیترێک نۆرماڵ ۱,٦۹٥ دیناری تێپەڕاند

#پردمیدیا

ئەمڕۆ شەممە لەشاری هەولێر نرخی جۆرەکانی سووتەمەنی لە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و جارێکی دیکە نرخێکی نوێی تۆمار کرد.

بەپێی زانیارییەکانی بەنزینخانەکانی پارێزگاكە، نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە ۱,٦۹٥ (هەزار و شەش سەد و نەوەد و پێنج) دینار.

ئەم شەپۆلە نوێیەی بەرزبوونەوەی نرخ، بارگرانییەکی زۆری بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دروست کردووە، بەتایبەت چەند هەفتەیەکە نرخەکان بە شێوەیەکی بەردەوام ڕوویان لە هەڵکشان کردبوو.
پرد میدیا ـ Prd Media
😁31
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەربازانی ڕووسیا بە تەقەکردن درۆنێک دەخەنە خوارەوە.
🔴 چارەسەری قەیرانی
بەنزین خرایە بەردەست حکومەتی هەرێم کە دەتوانێت بەنزین بکاتە ٤٥۰ دینار

#پردمیدیا

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بڕیارەکەی دوایی حکومەتی هەرێم بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت ناتوانێت نرخی بەنزین هەرزان بکات، و پێشنیازێکی نوێش بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکە دەخاتە ڕوو.

کاوە شێخ عەلی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ زیادکردنی نەوتی تەرخانکراو بۆ پاڵاوگەکان لە ٥٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ١٢٦ هەزار بەرمیل ڕۆژانە، ناتوانێت نرخی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییان کەم بکاتەوە.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە و بەپشتبەستن بە ڕوونکردنەوەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، تێچووی دەرهێنان و پاڵاوتنی هەر بەرمیلێک نەوت نزیکەی ٢٥ دۆلارە، ئەمەش ڕێگرە لەوەی نرخی بەنزین بۆ خوار ٧٥٠ دینار دابەزێت.

هەروەها، زیادکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگە جیاوازەکان بەهۆی جیاوازیی شوێن و گرێبەستەکان، تێچووی گواستنەوە و بەرهەمهێنان زیاتر دەکات نەک کەمتر.

ئەو پەرلەمانتارە پێشنیازێکی ڕاستەوخۆ دەخاتە بەردەم حکومەتی هەرێم و دەڵێت: "حکومەتی هەرێم بڕی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی بەغدا بکات، لە بەرامبەردا بەغدا سووتەمەنی بەم نرخەی خوارەوە بۆ هەرێم دابین بکات:"

🔹 بەنزین: ٤٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک

🔹 گازوایل: ٤٠٠ دینار بۆ هەر لیترێک

🔹 نەوتی سپی: ١٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک

لە کۆتاییدا ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکرد، جێبەجێکردنی ئەم پێشنیازە دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی کرداری بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە، ئایا ئاستەنگی سەرەکی لە کەمتەرخەمیی بەغدایە، یان پاراستنی بەرژەوەندیی کۆمپانیا و بازرگانە ناوخۆیییەکان ڕێگرە لە بڕیاردان لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا.
🔻 حکومەتی عێراق
دڵنیایەک دەداتە مووچەخۆران و دواکەوتنی مووچە ڕەتدەکاتەوە

#پردمیدیا

حکومەتی عێراق بە فەرمی ڕەتیکردەوە کە هیچ دەستکارییەک لە خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەراندا کرابێت و ڕایگەیاند مووچەی مانگانە بە تەواوی مسۆگەرە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: "مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەر کراوە و سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە کە باس لەوە دەکەن مووچە ٤٠ ڕۆژ جارێک دابەش دەکرێت."
🥰1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻بەڤیدیۆ..

" دڕۆنێکی MQ9ی ئەمریکی کە چاودێری یەمەنی دەکرد لە جیۆبۆتی کەوتۆتە خوارەوە..."
👏3
🔻 هێزە ئەمنییەکانی عێراق شانەیەکی چەکدار و ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی دەستگیر دەکەن

#پردمیدیا

دەزگاکانی دژەتیرۆر و هەواڵگری عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا شانەیەکی سێ کەسییان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (دڕۆن)ی ئێرانی و ژمارەیەک پارچەی جۆراوجۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا گرت.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئۆپراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری بەڕێوەچووە و تیایدا توانراوە ئەندامانی تۆرەکە دەستبەسەر بكرێن، پێش ئەوەی بتوانن ئەو ئامێرانە بۆ مەبەستی تێکدانی ئاسایش بەکاربهێنن.
لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئامانجی کۆکردنەوەی ئەو درۆنانە.
👏3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻" وەرن با حکومەت بڕوخێنین
ئەوە عەرز و ئەوە گەز."

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 " یەکێتی بۆ قەیرانی بەنزین تائێستا جوابی نەداومەتەوە."

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 بەڤیدیۆ..... بۆیەکەمجار


#پردمیدیا

دیمەنێک بۆ یەکەمجار بڵاودەکرێتەوە، ساتەکانی سەرەتای دەرهێنانەوەی تەرمی چەکدارانی حەشدی شەعبی و هێرشەکانی سعوودی-ئەمریکی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبیە، بەتایبەتی لە کەرتی ئۆپراسیۆنەکانی دیالە.

ئەم دیمەنانە پێش گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن وێنەگیراون، شایانی باسە وێنەگری دیمەنەکە خۆیشی لە کاتی تۆمارکردنیدا بریندار بووە.
1🎉1🤗1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەرلەمانی تورکیا بە 468 دەنگی بەڵێ پڕۆژە یاسای چارەسەری پەسەند کرد.