پرد میدیا ـ prd media
8.5K subscribers
5.55K photos
1.85K videos
2.53K links
Download Telegram
🔻 ووتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: تا دۆخی ناوچەکە باش نەبێت نرخی بەنزین دانابەزێت

#پردمیدیا

بەهمەن عەبدولقادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، تاوەکو دۆخی گشتیی ناوچەکە بەرەو باشتربوون نەچێت، چاوەڕوانی دابەزینی نرخی بەنزین مەکەن.
🍌2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 بەڤیدیۆ..

هاوڵاتیان لەبڵند گۆی مزگەوتی ناوچەکەوە بانگەواز بۆ خەڵکی گەرەکی ( کانی پیرە) و ( کانی حەمە) دەکەن کە " بێنە دەرەوەو بەرگری بکەن، چونکە هێز هاتووە خانووەکانمان بڕوخێنن."...
🔻 ئەمەریکا
داوایەک ئاڕاستەی ئێران دەکات و سوپا بە توندی وەڵام دەداتەوە


#پردمیدیا

نوێترین هەواڵی ئاڵۆزییەکان ناوچەکە دەستپێشخەرییەکی بەرپرسانی ئەمریکا بووە بۆ ئێران، کە ئەمەریکا داوایەکی ئاڕاستەی ئێران کردووە تاوەکو ڕێگری نەکات لە هاتوچۆی کەشتییەکان لە باشووری گەرووی هورمز و دەریاچەی عومان.

بەپێی زانیارییەکان، لە بەرامبەر ئاسانکاریکردن و پاراستنی هێڵی کەشتیوانی لەو ناوچە ستراتیژییەدا، واشنتۆن پێشنیازی بەخشینی چەندین ئیمتیازی گەورەی بە تاران کردووە.

لە وەڵامی ئەو داوایەی ئەمەریکادا، سوپای پاســ،ــدارانی ئێران ڕەتیکردۆتەوە بچێتە ژێر باریی هیچ ڕێککەوتنێک و بە فەرمی ڕایگەیاندووە: "گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامییان دەبێت."
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مێژووی فارســـــــەکان ڕاست نیە و حەقایەتە
🤝2🔥1
محەمەدی حاجی محموود : ترمپ فشەکەرترین سەرۆکی جیهانە
👌2
🔻 ترەمپ بانگەشەی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکات و پاکستان ڕەتی دەکاتەوە

#پردمیدیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆمەڵێک لێدوانی نوێی دەربارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران و بارودۆخی دەریایی لە ناوچەی کەنداو ڕاگەیاند، بەڵام هاوکات بەشێک لە زانیارییەکان لەلایەن بەرپرسانی دیپلۆماسییەوە ئاڵوگۆڕی ڕوونکردنەوەیان بەسەردا هات.

لە دوا پەیامیدا، ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، کە وڵاتەکەی داوای ئەنجامدانی گفتوگۆ دەکات، بەڵام لە ڕاگەیاندنەکاندا ئەو بابەتە ڕەت دەکاتەوە.

لە هەمان کاتدا، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لە سەر دوو خاڵی ستراتیژیی دیکە کردەوە:

🔹 کۆنترۆڵی گەرووی هورمز: ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی هێزە دەریاییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە.

🔹 تەقەمەنی ئەتۆمی ئێران: دووپاتی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ئێران نادرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

لە بەرامبەر بانگەشەکانی ترەمپدا سەبارەت بە جۆری پەیوەندییەکان، بەرپرسانی ئەمریکی و دەسەڵاتدارانی پاکستان زانیاری جیاوازیان خستەڕوو و ڕایانگەیاند: کە هیچ جۆرە گفتوگۆیەک لەسەر ئاستی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوو وڵاتدا بوونی نییە.

ئاشکرایان کرد کە دانوستان و پەیامەکان تەنها لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان و بە نێوەندگیریی قەتەر و پاکستان بەڕێوە دەچن.

هەروەها، ئەم گۆڕانکارییە فەرمییانە نیشانی دەدەن کە جۆرێک لە ناڕوونی لە شێوازی گەیاندنی پەیامە دیپلۆماسییەکاندا هەیە، لە کاتێکدا لێدوانە فەرمییەکان جەخت لە فشار و کۆنترۆڵی سەربازی دەکەنەوە، ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لەپشت پەردەوە لە ڕێگەی دەوڵەتانی نێوەندگیرەوە بەردەوامییان هەیە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە پێنجوێن دژی پڕۆژەی ڕووناکی مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیەندرا

#پردمیدیا
👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻 دیمەنی مانگرتنی بازاڕ و دوکانی هاوڵاتیانی پێنجوێنە لە دژی دانانی پڕۆژەی ڕووناکی
2👍2🤝1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻بەڤیدیۆ...

دڕۆنی ئۆکرانی هێرشی کردە سەر گەورەترین کۆمەڵگەی لۆجستیکیی وایلدبێریز لە ناوچەی کراسنی بۆر لە ئۆبلاستی لینینگراد لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سانت پترسبۆرگ. ئەم ناوەندە کە ڕووبەرەکەی ١٥٤ هەزار مەتر چوارگۆشەیە، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگرێکی گەورەی تێدا کەوتەوە.
🔴 قەرزی گشتیی عێراق گەییشتە زیاتر لە 186 تریلیۆن دینار

#پردمیدیا

بەپێی دواین ئامار و داتاکان، قەبارەی تەواوی قەرزی گشتیی عێراق بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و گەییشتووەتە 186 تریلیۆن دینار.

ئەم بڕە قەرزەی لەسەر عێراق تۆمار کراوە، بەرامبەرە بە 143 ملیار و 76 ملیۆن و 923 هەزار و 76 دۆلار و 92 سەنت.
🔴 ڕاپۆرتێکی ڕووسی: لە ماوەی دوو ساڵدا سوپای ڕووسیا زیاتر لە ٤٣٣ هەزار سەربازی لەدەستداوە

#پردمیدیا

بەپێی خەمڵاندنێک کە لەلایەن سەرچاوە ڕووسییەکان خۆیانەوە تۆمارکراوە، لە ماوەی هەردوو ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤دا، سوپای ڕووسیا زیانێکی مرۆیی سەرنجڕاکێشی بەرکەوتووە و بە تەواوی ٤٣٣ هەزار سەربازی لەدەستداوە.

ئەم ئامارە فەرمییانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ڕێژەیەی لەدەستچووانی هێزەکانی ڕووسیا لە میانی بەشدارییان لە پرۆسە سەربازییەکاندا، کۆمەڵێک حاڵەتی جیاواز لەخۆدەگرێت کە بریتیین لە سەربازانی کوژراو، ئەوانەی تووشی برینداری سەخت بوونەتەوە و ئەو کەسانەش کە بە یەکجاری بێسەروشوێن بوون.
2
🔻 " سەلاحەدینی ئەیوبی و باوکیشی سۆفی بوون."

تەواوی بەرنامەکە ⤵️

https://youtu.be/CxXwFL4alpQ?si=JasdlduPSpzBoKSw
1
🔴 ئێوە چی دەڵێن؟؟؟؟....
💯2💩1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 بەڤیدیۆ...

ژیانی هاوڵاتی بەریتانیا بەدەست کۆچبەرانەوە
🔴 لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی
کەسێک مردووەو پۆلیس بەدوای کەسوکاری دەگەڕێن

پردمیدیا

🔹 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی:

دوێنێ سێشەممە 4.8.2026 هاوڵاتییەك بەمەبەستی چارەسەركردن سەردانی نەخۆشخانەی شاری كردووە، دواتر گیانی لەدەستداوە و لەبەرئەوەی هیچ ناسنامەیەكی هەڵنەگرتووە ناو و ناونیشانی نازانرێت.

لەئێستادا تەرمی ئەو هاوڵاتییە لە پزیشكی دادی سلێمانییە، پۆلیس داوا لە كەسوكاری یان هەركەسێك دەكات كە زانیاری لەبارەیەوە هەیە، سەردانی پزیشكی دادی سلێمانی یان سەردانی بنكەی پۆلیسی كوردسات بكات، یان پەیوەندی بكات بەم ژمارە موبایلەوە: (07719676990).

هاوڵاتییەكە رەگەزی نێرە و تەمەنی لەنێوان 55 بۆ 65 ساڵدایە، گەنم رەنگە و رەنگی چاوی قاوەییە، باڵای مامناوەندە و بلوسێكی رەساسی و تراكسودێكی قاوەیی لەبەردایە.
😢2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەردەوامە له بۆردوومانی حزبوڵڵا
🔥2
🔻 گیانلەدەستدانی هاوسەرێک لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا

#پردمیدیا

ئێوارەی ڕابردوو لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە سەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان عەربەت ـ سلێمانی، ژن و مێردێک پێکەوە گیانیان لەدەستدا و منداڵەکەیان بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو دوو هاوسەرەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بەناوەکانی (کامیار حسێن) و (ڕاژان عوسمان) بووە، کە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەکی ترەوە، منداڵی خێزانەکە لە ڕووداوەکەدا بە برینداری ڕزگاری بووە و دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و لە ئێستادا لەژێر چاودێریدایە.
🔻ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی ئۆنسە و مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە، بەمشێوەیە:

ئۆنسەی زێر 4,261دۆلار

🔹 زێڕی عەیار 21 به 915 هەزار دینار
🔹 زێڕی عەیار 18 به 783 هەزار دینار
🔻 بەنزین فڕی....

ئایا خەڵک هەر ئامادەیە بەو نرخە تێی بکات؟
😁1
🔻 لە هەولێر نرخی بەنزین ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٢٤٠٠ دینار
#پردمیدیا

نرخی سووتەمەنی لە شاری هەولێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەپێی دواین ئامارەکان، نرخی لیترێک بەنزین ئاستێکی بەرزی تۆمار کرد و گەیشتە ٢٤٠٠ دینار.
بەپێی زانیارییەکان، بەراورد بە ڕۆژی دوێنێ، نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

لە هەمان کاتدا بەرزبوونەوەکە جۆرەکانی دیکەی سووتەمەنیشی گرتووەتەوە، بەجۆرێک نرخی لیترێک غاز لە ٤٧٥ دینارەوە بۆ ٥٢٥ دینار زیادی کردووە.
ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخەکان بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانی لەلایەن شۆفێران و هاووڵاتییانی شارەکانی هەرێمی کوردستان..
😁3😡1
🔴 لە سلێمانی بەهای بەنزین 200 دیناری دیکە بەرز کرایەوە......