پرد میدیا ـ prd media
8.5K subscribers
5.55K photos
1.85K videos
2.53K links
Download Telegram
نرخی ئێستای بەنزینە لە سلێمانی

تۆ دەڵێیت چی؟
😡1
ئاشکراکردنی گرانی
بەنزین لە سلێمانی

بەڤیدیۆ ⤵️

https://www.facebook.com/share/v/1HcBuShLyx/
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻 سەدەی بیستەم زۆر بەخێرای کورد لەناودەچێت.

سۆران حەمەڕەش، شارەزای بواری مێژوو، شەوی شەممە کاتژمێر 9 باس لەزۆر ڕووداوی مێژووی دەکات
3
🔻 وەزیری پەروەردەی هەرێم:

یاری شەترەنج دەخرێتە پرۆگرامی خوێندنەوە
🤮6👎2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 کۆچی مەغریبەکان....

پردمیدیا

لە شاری سەوتە نزیکەی هەشتا هەزار هاووڵاتیی ئیسپانی دەژین. نزیکەی 50 هەزار کۆچبەری تری بۆ زیاد بووە، کە ئەمەش دەکاتە نزیکەی 60% زیادبوونی دانشتووانی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 مەترسیی ئاگرکەوتنەوە، بەنزینی کوڵاو

#پردمیدیا

دەبینن لەم گرتەیەدا کاتێک سەری تانکییەکە لادەبرێت و فیلپەمپەکەی دەردەهێنرێت، بەنزینەکە لەناو تانکییەکەدا وەک ئاو دەکوڵێت!..

ئەو بەنزینەی لەهەرێم بەرهەمدەهێنرێت، وەک پەرلەمانتار و شارەزایان زۆرکات ئاشکرایانکردووە، " هەمووی تێکەڵکردنی ماددەی کیمیایی مەترسیدار لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان و تەندروستی هاوڵاتیان هەیە.

چونکە بەکارهێنانی ماددە کیمییاییەکانیش زیانبەخشە و بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئۆکتانی بەنزینەکە ئەوکارە دەکرێت و چاودێری و هیچ پشکنینێکیش ناکرێت بۆ ئەو بازرگان و کۆمپانیایانەی بەنزین بەرهەمدەهێنن.

بۆیە بەپێی وتەی شارەزایان لەگەڵ گەرمیی وەرز، جۆری خراپی و بێ کوالیتی وا دەکات بەنزینەکە لەناو تانکی سووتەمەنیدا بگاتە پلەی کوڵان، بەمەش زیانی گەورە بە فیلپەمپ، نۆزڵ، و تەنانەت بەشەکانی ناوەوەی ئەنجین دەگەیەنێت.

پێویستە هەموو شۆفێرێک ئاگاداربێت، سووتەمەنی بێ کوالیتی و بێستاندارد تەنیا زیانی دارایی نییە، بەڵکو مەترسییە لەسەر ژیانت.

پرد میدیا ـ Prd Media #بەنزین #مەترسی_ئاگرکەوتنەوە #هۆشیاری_شۆفێری #ئۆتۆمبێل #ئۆکتان #سۆشیالمیدیا
🤷‍♂2
🔻 گەیشتە ١٥٣ هەزار

پردمیدیا

ئێستا بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و ئاستێکی نوێی تۆمارکرد.

بەپێی دواین ئامارەکانی بازاڕی دراو، فرۆشتنی کۆ (جوملە): بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

فرۆشتنی تاک، بەهای ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٣ هەزار دینار.
🤮3🤷‍♂1
🔻 " درووزەکانی سووریا کوردن و هاتونەتە هەورامان."

سۆران حەمەڕەش ـ شارەزای بواری مێژوو لەبەرنامەیەکی نوێی پۆدکاستی پردمیدیا وادەڵێت...... تەواوی بەرنامەکە ⬇️


🔻 تەواوی بەرنامەکە.....👇

https://youtu.be/CxXwFL4alpQ?si=5hd8nZI3kB_Dezv8
🔻 سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا؛ جەخت لە پاراستنی سەروەریی عێراق و ڕێگری لە گەیاندنی زیان بە وڵاتانی دراوسێ دەکرێتەوە

#پردمیدیا

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بەپەلەی کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە ئاسایشییەکانی ناوچەکە.لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران جەختی لەسەر ڕێگریکردنی توند لە هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەک کردەوە کە لە خاکی عێراقەوە ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ بکرێت.

دووپاتی کردەوە کە بە هیچ جۆرێک ڕێگە نادرێت خاکی وڵات وەک دەروازەیەک بۆ پەلاماردانی وڵاتانی تر بەکار بهێنرێت.هەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا بە پێکهێنانی کۆمیتەیەکی ئاسایشیی هاوبەش بۆ دانانی میکانیزمی پێویست و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە پێشێلکارییەک.

لەلایەکی ترەوە، زەیدی ڕێنمایی دایە تەواوی دەزگا ئەمنییەکان بۆ جێبەجێکردنی بێلایەنانەی یاسا و پاراستنی سەروەریی وڵات.
هاوکات ئامادەییی تەواوی هێزە چەکدارەکانی وڵاتی دووپات کردەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێک کە سەقامگیریی وڵاتانی دراوسێ بکاتە ئامانج.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 بەڤیدیۆ...
کەمێک پێش ئێستای هەولێر
1
سپای پاسداران لە یەزد بڵاو بوونەتەوە بە مووشەک هاوێژەوە
🔻 شەوی ڕابردوو
کێ ئەمریکای ڕاگرت لە هێرشکردنە سەر ئێران

#پردمیدیا

لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕێگری لە تەقینەوەی دۆخەکە چڕتر بوونەتەوە.

ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، نیگەرانی وڵاتەکەی دەربڕیوە و داوای لێکردووە توندوتیژییەکان کەم بکاتەوە و هێرش نەکاتە سەر تاران.

هاوکات وڵاتانی قەتەر، ئیمارات، تورکیا و پاکستان فشارەکانیان زیاد کردووە. لەم ناوەندەدا عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان ڕۆڵی ناوبژیوان دەگێڕێت و لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندیدایە. عراقچی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سعودیەش ئاڵۆزییەکانی تاوتوێ کردووە.

لە بەرامبەردا، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دا بە هاوتا سعودییەکەی کە هەر هێرشێکی ئەمریکا یان ئیسرائیل، یان بەشداریکردنی وڵاتانی ناوچەکە لەم کردەوانەدا، ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەبێتەوە.
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 جووتیارانی شارەزوور بەرهەمی بامێی ئەمساڵیان هەڵگێڕایەوە
🔻 ووتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: تا دۆخی ناوچەکە باش نەبێت نرخی بەنزین دانابەزێت

#پردمیدیا

بەهمەن عەبدولقادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، تاوەکو دۆخی گشتیی ناوچەکە بەرەو باشتربوون نەچێت، چاوەڕوانی دابەزینی نرخی بەنزین مەکەن.
🍌2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 بەڤیدیۆ..

هاوڵاتیان لەبڵند گۆی مزگەوتی ناوچەکەوە بانگەواز بۆ خەڵکی گەرەکی ( کانی پیرە) و ( کانی حەمە) دەکەن کە " بێنە دەرەوەو بەرگری بکەن، چونکە هێز هاتووە خانووەکانمان بڕوخێنن."...
🔻 ئەمەریکا
داوایەک ئاڕاستەی ئێران دەکات و سوپا بە توندی وەڵام دەداتەوە


#پردمیدیا

نوێترین هەواڵی ئاڵۆزییەکان ناوچەکە دەستپێشخەرییەکی بەرپرسانی ئەمریکا بووە بۆ ئێران، کە ئەمەریکا داوایەکی ئاڕاستەی ئێران کردووە تاوەکو ڕێگری نەکات لە هاتوچۆی کەشتییەکان لە باشووری گەرووی هورمز و دەریاچەی عومان.

بەپێی زانیارییەکان، لە بەرامبەر ئاسانکاریکردن و پاراستنی هێڵی کەشتیوانی لەو ناوچە ستراتیژییەدا، واشنتۆن پێشنیازی بەخشینی چەندین ئیمتیازی گەورەی بە تاران کردووە.

لە وەڵامی ئەو داوایەی ئەمەریکادا، سوپای پاســ،ــدارانی ئێران ڕەتیکردۆتەوە بچێتە ژێر باریی هیچ ڕێککەوتنێک و بە فەرمی ڕایگەیاندووە: "گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامییان دەبێت."
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مێژووی فارســـــــەکان ڕاست نیە و حەقایەتە
🤝2🔥1
محەمەدی حاجی محموود : ترمپ فشەکەرترین سەرۆکی جیهانە
👌2
🔻 ترەمپ بانگەشەی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکات و پاکستان ڕەتی دەکاتەوە

#پردمیدیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆمەڵێک لێدوانی نوێی دەربارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران و بارودۆخی دەریایی لە ناوچەی کەنداو ڕاگەیاند، بەڵام هاوکات بەشێک لە زانیارییەکان لەلایەن بەرپرسانی دیپلۆماسییەوە ئاڵوگۆڕی ڕوونکردنەوەیان بەسەردا هات.

لە دوا پەیامیدا، ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، کە وڵاتەکەی داوای ئەنجامدانی گفتوگۆ دەکات، بەڵام لە ڕاگەیاندنەکاندا ئەو بابەتە ڕەت دەکاتەوە.

لە هەمان کاتدا، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لە سەر دوو خاڵی ستراتیژیی دیکە کردەوە:

🔹 کۆنترۆڵی گەرووی هورمز: ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی هێزە دەریاییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە.

🔹 تەقەمەنی ئەتۆمی ئێران: دووپاتی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ئێران نادرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

لە بەرامبەر بانگەشەکانی ترەمپدا سەبارەت بە جۆری پەیوەندییەکان، بەرپرسانی ئەمریکی و دەسەڵاتدارانی پاکستان زانیاری جیاوازیان خستەڕوو و ڕایانگەیاند: کە هیچ جۆرە گفتوگۆیەک لەسەر ئاستی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوو وڵاتدا بوونی نییە.

ئاشکرایان کرد کە دانوستان و پەیامەکان تەنها لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان و بە نێوەندگیریی قەتەر و پاکستان بەڕێوە دەچن.

هەروەها، ئەم گۆڕانکارییە فەرمییانە نیشانی دەدەن کە جۆرێک لە ناڕوونی لە شێوازی گەیاندنی پەیامە دیپلۆماسییەکاندا هەیە، لە کاتێکدا لێدوانە فەرمییەکان جەخت لە فشار و کۆنترۆڵی سەربازی دەکەنەوە، ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لەپشت پەردەوە لە ڕێگەی دەوڵەتانی نێوەندگیرەوە بەردەوامییان هەیە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە پێنجوێن دژی پڕۆژەی ڕووناکی مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیەندرا

#پردمیدیا
👍1