پرد میدیا ـ prd media
8.49K subscribers
5.56K photos
1.85K videos
2.53K links
Download Telegram
🔻 بەوێنە..

دوو یاریزانی پەرەگڵایدینگ لە ئەحمەدئاوا کەوتنە خوارەوە و بریندار بوون

پردمیدیا

لە شاخی ئەحمەدئاوای سەر بە ناحیەی خورماڵ، بەهۆی تێکچوونی پەرەشووتەکانیان لە کاتی فڕیندا، دوو یاریزانی یاریی پەرەگڵایدینگ (فڕین) کەوتنە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکەوە هەردوو یاریزانەکە بریندار بوون، کە یەکیان تووشی شکانی قاچی بووە و ئەوی دیکەشیان ڕانی شکاوە.
1
🔻 بەپەلە..
سعوودیە هێرشی کردە سەر چەند پارێزگایەکی عێراق

پردمیدیا

لەرۆژێکی مێژوویی و لە پێشهاتێکی مەترسیداردا، بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی ئاشکرا و فەرمی، هێزە ئاسمانییەکانی شانشینی عەرەبی سعوودیە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانیان کردە سەر ژمارەیەک لە بارەگا و سەربازگەکانی حەشـــ،ـــدی شەعبی لە چەندین پارێزگای جیاوازی عێراق.

بەپێی زانیارییەکانی بەشێک لە میدیا عێراقیەکانی نزیک لە حەشـــ،ـــ.ــدی شەعبی، هێرشەکان بە شێوەیەکی کتوپڕ بوون و چەندین ناوچەی جیاوازیان گرتووەتەوە، لەوانە:

لەهێرشەکاندا زیانی گەورە بەر بارەگاکانی لیوای ٤٠ و لیوای ٣٠ (کە لەلایەن وەعید قەدۆوە سەرپەرشتی دەکرێت و سەر بە پێکهاتەی شەبەکە) کەوتووە. هێرشی هاوشێوە لە هەریەکە لە کەرکووک، بەسڕە، بابل، واست و دیالە ئەنجامدراون.

لە یەکەم کاتی کاردانەوەدا، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی مافی ڕەوای بەرگری لەخۆکردندایە. ئێمە ئامانجدارکردنی ئەو گرووپە تیــــ،ـــرۆرستیانەمان ئەنجامداوە کە سەر بە ئێرانن و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

لە لایەکی ترەوە، تێکچوونی ڕەوشەکە هاوكاتە لەگەڵ ئامادەبوونی عەلی زەیدی لە وڵاتی تورکیا، کە بڕیارە بە سەردانێک ڕووبکاتە سعوودیە.

بەپێی زانیارییەکان، ئاڵۆزییەکان بوونەتە هۆی دروستبوونی گوشارێکی زۆر، و لە ئێستادا لەناو گرووپی «نوخبەی عێراق» داوای بەپەلە لە عەلی زەیدی دەکرێت کە هەموو سەردانەکانی بۆ ڕیازی پایتەختی سعوودیە ڕابگرێت و سەردانەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
1
بەوێنە...
وێنەی ژمارەیەک لەو چەکدارانەی حەشــــ،ــ.ـدی شەعبیە کە لە هێرشەکەی سعوودیە بۆ سەر چەند بنکەیەکیان لە پارێزگاکانی عێراق کوژران
🎦 بەمزووانە.......
دامەزراوەی میدیایی پرد لەبەرنامەی #پۆدکاستی ئەمجارەدا، میوانداری سۆران حەمەڕەش ــ شارەزای بواری مێژووی کردووە، لەبارەی زۆر ڕووداوی مێژوویی و ئایندەی ناوچەکەوە، ئێوەش دەتوانن لە پەیجی فەیسبوک وئینستا و تیکتۆکی پرد میدیا ـ Prd Media بەمزووانە بینەری پۆدکاستەکەبن.....

🔻لایک و فۆڵۆی پەیجی پردمیدیا بکەن، تاکو ڕاستیەکان بێلایەنانە و بێ دەستکاری ببینن.......
🔻 کۆشکی سپی ئەم وێنەی داناوەو نووسیویەتی:
ئەمە شەڕە کۆتای پێدەهێنین
🤷‍♂1
🔻 ترەمپ هۆشداریی توند دەداتە ئێران: لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر سەربازانمان بەهێزترین وەڵاممان دەبێت

پردمیدیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئێران کرد لە بەرامبەر هەر پەلامارێک بۆ سەر هێزەکانی وڵاتەکەی.

ترەمپ ڕایگەیاند، واشنتۆن بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری پاراستنی سەلامەتیی سەربازانی ناوەستێت و وتی:"لە وەڵامی هەر هێرشێکدا کە بکرێتە سەر سەربازانی ئەمریکی، بێ دوودڵی و بە توندی لە ئێران دەدەین."

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران لە ناوچەکەدا ڕوویان لە هەڵکشان کردووە و هێزەکانی ئەمریکا و ئێران بەردەوام لە ئامادەباشییدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هاوکێشەیەکی نەخوازراو.
💩1
🔻 ناتەنیاۆ لەکۆشکی سپی بە نەخشەی بەراوردکاری وەڵامی گوشارەکانی ترەمپ دەداتەوە

پردمیدیا

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی کۆشکی سپی، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، چەند نەخشەیەکی پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد کە تێیاندا بەراوردی کایەی دەسەڵات و هەژموونی سەربازیی ئیسرائیل و تورکیای لەناو خاکی سوریادا کردووە.

بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکانی کۆبوونەوەکە، نەخشەکان ئاشکرایان کردووە کە ئیسرائیل تەنها کۆنترۆڵی نزیکەی %0.1ی خاکی سوریای لەژێر دەستدایە، لە کاتێکدا ڕووبەری ئامادەیی و کۆنترۆڵی تورکیا لە ژێر جڵەوی سەربازییدا دەگاتە نزیکەی %5ی خاکی ئەو وڵاتە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناتانیاهۆ ئەم بەراوردکارییە جوگرافییەی وەک کارتێک بەکارهێناوە بۆ ڕەتکردنەوەی گوشارەکانی واشنتۆن، لەوانەش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ناوەڕاستی مانگی تەممووزی ترەمپ، کە تێیدا بە ڕاشکاوی داوای کشانەوە و سەرلەنوێ بڵاوەپێکردنەوەی هێزەکانی ئیسرائیلی لە خاکی سوریا و لوبنان کردبوو.
🤝1
🔻 سوپای پاسداران:
پشتیوان بەخودا ئەمڕۆ سزای دەستدرێژیکاران ئەدەین

#پردمیدیا

سوپای پاسـ،ــدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی تونددا سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و جووڵەی دەریایی لە ناوچەکەدا، جەختی کردەوە کە گەرووی هورمز بەشێکە لە خاکی ئەوان و هێزە دەریاییەکانیان بە تەواوی کۆنتڕۆڵیان کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سوپای پاسـ،ــداران ئاماژەی بەوە کردووە، ڕێگە بە هیچ هێزێکی بێگانە نادەن کە لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە هاتبن، دەستوەردان لە ئاسایشی ناوچەکەدا بکەن. هەروەها جەختیان کردۆتەوە: "بە پشتیوانی خودا، هەر ئەمڕۆ دەستدرێژیکاران سزا دەدرێن."

سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز، سوپای پاســ،ــداران ڕوونی کردەوە تا ئەو کاتەی زیادەڕۆیی و هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئەمریکا و دەستوەردانەکانیان لە جووڵەی دەریایی ناوچەکەدا بەردەوام بێت، گەرووەکە ناکرێتەوە.

ئاماژەشیان بەوە داوە کە هەر جۆرە هەڕەشە و دەستوەردانێک، بارودۆخەکە سەختتر و ئاڵۆزتر دەکات.
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 لە سلێمانی
قەیرانی گرانی بەنزین دەستیپێکرد
نرخی ئێستای بەنزینە لە سلێمانی

تۆ دەڵێیت چی؟
😡1