🔻ئەنجوومەنی دادوەری عێراق گێڕانەوەی 375 کیلۆگرام زێڕ لە دۆسیەی جومەیلیدا ڕاگەیاند
#پردمیدیا
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە 375 کیلۆگرام زێڕ لە دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، عەدنان جومەیلی، گێڕدراوەتەوە.
زیاد جەعفەر، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ڕایگەیاند: "بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، 358 کیلۆگرام زێڕ گەڕێنراوەتەوە خەزێنەی گشتی "
ئاماژەی بەوەش کرد: "لە دۆسیەیەکی تری لێکۆڵینەوەدا 17 کیلۆگرام دەستی بەسەردا گیراوە، بەمەش کۆی گشتی ئەو زێڕەی کە لەمڕۆدا، دووشەممە ڕێکەوتی 13 / 7 / 2026 دەستی بەسەردا گیراوە، گەیشتە 375 کیلۆگرام."
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: " ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانە لە دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەدنان جومەیلی)، و گێڕانەوەی ئەو داراییە گواستراوە و نەگواستراوانەی کە لەم تاوانەدا بەدەستهاتوون، هۆکاریشە بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی بەپێی یاسا."

سیتەک؛ بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆوە ژنێک گیانی لەدەستدا
پردمیدیا
لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای گشتیی نێوان سیتەک و عەربەت، ژنێک گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بووە و بەهۆی سەختیی برینی یەکێک لە سەرنشینەکانەوە، دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراوە.

❤1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻 مەترسییەکانی پەتاتەی چەکەرەکردوو
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻بەڤیدیۆ...
شەڕ و پێکدادانی چەکداری نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل له کەرتی غەززە

🔻داوای چارەنووسی ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم دەکرێت کە بەغدا دەینێرێت
🔹 ئەحمەدی حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری عێراق:
بە نوسراوی فەرمی بەندە لەگەڵ برای بەرێزم دکتۆر غالب محمد ، داوایەکمان ئاراستەی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی عێراق کرد بۆ ئەنجامدانی وردبینی و ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی تەواو سەبارەت بە چارەنووسی (٥٠ هەزار بەرمیل) نەوتی خاو کە ڕۆژانە بۆ هەرێم بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی تەرخان دەکرێت.
هەر لە نوسراوەکەدا ئاشکرامانکردووە، بەرهەمە نەوتییەکان (بەنزین، گاز و نەوتی سپی بەرهەمەکانی تر) کە لەم بڕە نەوتە بەرهەم دێت، بە نرخی بازاڕ لە ناو هەرێم فرۆشراون و نەک بە نرخی مەدعوم بە هاووڵاتیان و ئەمەش پێشێلکردن و بارگرانییە بۆ سەر هاوڵاتیان.
هەروەها لە داواکارییەکەدا داوامان لە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ داوا کردووە بە پێی دەسەڵاتە یاساییەکانی، هەموو خەرجی و دۆسییە داراییەکان و بڕگە پەیوەندیدارەکان بە تەرخانکردن و بەکارهێنانی ئەو بڕە نەوتە و بەرهەمەکانی وردبینی بکات و ئەنجامی لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتی تەواوی خۆی بۆمان بنێرێت.

🙈1
🔻 زەنگی جەنگی گشتگیر لێدرا؛ جیهان لەسەر لێواری تەقینەوەیە و بڕیارە مێژووییەکەی ترەمپ چاوەڕوان دەکرێت
پردمیدیا
لە نوێترین گۆڕانکارییەکاندا ناوچەکە لە ژێر هەڕەشەیەکی جدی ڕووداوە سەربازیی و ئێجگار مەترسیدارەکاندایە، کە ناوچەکە دەباتە قۆناغی جەنگێکی سەرتاسەرییەوە.
بڕیاریشە لە سبەینێوە ئەمریکا گەمارۆیەکی هەمەلایەنە و فراوانی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە گرژییەکان گەیشتوونەتە لوتکە، هەر ئەمڕۆ و دوای نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی لە یەمەن، سعوودیە فڕۆکە خانەی سەنعای کردە ئامانج.
ئەم هێرشە کاردانەوەی توندی حـــ،ـــوسییەکانی یەمەنی لێکەوتەوە و ڕاستەوخۆ هۆشدارییان دا و ڕایانگەیاند: «هیچ کەسێک لەمەودوا گەشت بۆ سعوودیە نەکات و گەشتیارانی لێ قەدەغەیە.
هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوانەدا، ڕاپۆرتە مەیدانییەکان ئاشکرای دەکەن کە سوپای ئەمریکا چەندین هێرشی ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر ئامانجە ئێرانییەکان، لە بەرامبەریشدا ئێران چەندین کەشتی بازرگانی و سەربازی لە گەرووی ستراتیژیی هورمز کردووەتە ئامانج، ئەمەش جموجۆڵی دەریایی لە ناوچەکەدا بەتەواوی پەکخستووە.
ئەنجوومەنی ئاسایش لە کۆبوونەوەی بەپەلەدایە و هۆشداری دەدرێت
هاوتەریب لەگەڵ تەقینەوەی دۆخی سەربازی، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئێستا لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلەدایە لەبارەی تێکچوونی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە کۆبوونەوەکەدا داوای بەپەلە دەکرێت بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری شەڕ و ئاڵۆزییەکان و هۆشداری دەدرێت لەوەی کە دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت و نەبێتە جەنگێکی جیهانیی ماڵوێرانکەر.
ئامادەکاری بۆ هێرشی پێچەوانە و چۆڵکردنی کونسڵخانەکان
زانیارییە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران لە ئامادەکاریی تەواو دایە بۆ وەشاندنی هێرشێکی موشەکی و درۆنیی ئێجگار قورس بۆ سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
بەهۆی جددیەتی ئەم هەڕەشەیەشەوە، ئەمریکا دەستی کردووە بە داڕشتنی پلانی بەپەلە بۆ چۆڵکردنی بەشێک لە کونسڵخانە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی خۆی لە چەندین وڵاتی عەرەبی بۆ پاراستنی گیانی کارمەندەکانی.
چاوەکان لەسەر گوتارە مێژووییەکەی ترەمپە
لەنێو ئەم گێژاوەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو گوتارێکی تایبەت و گرنگ پێشکەش بکات. ترەمپ لە لێدوانێکدا پەردەی لەسەر گرنگیی ئەم گوتارە لادا و ڕایگەیاند: "وتارەکەم مێژوویی دەبێت و ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی گەلی ئەمریکای دەکەم."
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم گوتارە نەخشەڕێگای داهاتووی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئێران و ستراتیژی نوێی واشنتن بۆ ناوچەکە دیاری دەکات و ڕەنگە گەر شەڕەکە فراوان بێت و ڕێگەی لێنەگیرێت، دوورنیە مەیدان شەڕ فراوان بێت و بگاتە سنوور و خاکی سعوودیە و یەمەنیش.

🔻 بەڤیدیۆ..
حوسیەکانیش بنکەی پاشا خالد یان کردە ئامانج له ڕیازی سعودیە....

🔻 مەسعود حەیدەر: پارتە سیاسییەکانی عێراق گەندەڵکاری گەورەن و دەبێت زەیدی دەستیان ببڕێت
پردمیدیا
مەسعود حەیدەر، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق و ڕاوێژکاری مەسعوود بارزانی بەمیدیای پارتی ڕایگەیاند: "پارتە سیاسییەکان گەندەڵکاری گەورەن لە عێراقدا."
ئاماژەی بەوەش کرد، کە پێویستە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێکاری توند بگرێتەبەر و "دەستی ئەو پارتانە ببڕێت" لە مەلەفی گەندەڵیدا.
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی واشنتن لەم قۆناغەدا و ئاشکرای کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەماهەنگییەکی تەواوی لەگەڵ عێراقدا هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
وتیشی: "ئەمریکا لە کابینە نوێیەکەیدا پاڵپشتییەکی تەواوی زەیدی دەکات بۆ بنبڕکردنی ئەم دیاردەیە."
سەبارەت بە دۆسیەی نێودەوڵەتی و هەرێمی، مەسعود حەیدەر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا هاوکار و بەشدارە لە کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران لە ناوخۆی عێراقدا. لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە خواست و ستراتیژی عێراق لە ئێستادا ئەوەیە کە "پەیوەندییەکی هاوسەنگ و تەندروست لەگەڵ ئێراندا بونیاد بنێت" بە جۆرێک بەرژەوەندییەکانی بەغدا بپارێزرێت.

😁4
🔻 بەپەلە: دابەزینی هەڵاوسانی ئەمریکا بازاڕە داراییەکانی جیهانی هەژاند!
پردمیدیا
کەمێک پێش ئێستا، نوێترین داتای پێوەرەکانی نرخی بەکاربەر (CPI) لە ئەمریکا بۆ مانگی حوزەیران ڕاگەیەندرا. ئامارەکان دابەزینێکی چاوەڕواننەکراویان تۆمارکرد کە تەواو لە ئاستی پێشبینییەکانی ئابووریناسان باشتر بوو:
🔹 ڕێژەی پێشبینیکراو: 3.8%
🔹 ڕێژەی ڕاستەقینەی تۆمارکراو: 3.5%
🔸 ڕەهەند و کاریگەرییە نوێیەکانی ئەم داتایە لەسەر بازاڕ:
🔹 ئەم کەمبوونەوەیە دەستبەجێ بەهای زێڕی بەرەو سەرەوە پاڵپێوەنا، چونکە وەبەرهێنەران پێشبینی دەکەن کاتی کەمکردنەوەی سوودی بانکی نزیک بووبێتەوە. لە بەرامبەردا، پەستانی فرۆشتن لەسەر دۆلار زیاتر بوو.
ـــ بڕیاری داهاتووی یەدەگی فیدراڵی (Federal Reserve): ئەم داتایە متمانەی زیاتر دەداتە جیرۆم پاوڵ و هاوکارانی کە سیاسەتی توندی دارایی هێور بکەنەوە و چیتر پێویستیان بە بەرزکردنەوەی سوود نەبێت، بەڵکو بیر لە کەمکردنەوەی سوودی بانکی بکەنەوە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا.
ـــ بازاڕی پشکەکان:
پشکەکانی ئەمریکا و جیهان گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵبوو، چونکە سوودی نزمتر هەمیشە وەک هاندەرێکی گەورە بۆ گەشەی کۆمپانیاکان سەیر دەکرێت.

🔻 جووتیاران ووریابن...... بزانە چی دەبێتە هۆکاری شێرپەنجە؟
🔻 تەواوی بەرنامەکە لێرە بینەربن..👇
https://youtu.be/3e0dsHzfIIE?si=OBdGG_uytcMKdDdz

🤝1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی ئەمڕۆی ئێرانە
کە ئەمریکا چەندین شوێنی بۆردومانکردووە، میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن" شوێنی هاوڵاتیانی مەدەنیە کراوەتە ئامانج."
کە ئەمریکا چەندین شوێنی بۆردومانکردووە، میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن" شوێنی هاوڵاتیانی مەدەنیە کراوەتە ئامانج."
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 کەمێک پێش ئێستا ئەمریکا هێرشی کردە سەر شیراز
🔻 وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت: ئەو هاوبەشانەی کە لە پڕۆژەی روناکی پارەی کارەبا نادەن لەماوەی 50 رۆژی دوای دەرچوونی پسوولەکانیان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەلایەن سیستمەوە دووچاری پچڕانی کارەبا دەبنەوە تا پارەی پێویستی سەرجەم پسوولەکانی کارەبا دەدەن.
وەزارەتی کارەبا دەشڵێت، ئەم پڕۆسەیە بەشێک بووە لە رێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا لە ساڵی 2019 و ئێستا لەسەر هەموو هاوبەشانی پڕۆژەی روناکی جێبەجێدەکرێت.
ئاماژە بەوەکراوە: زۆربەی هاوبەشان لە کاتی خۆیدا پارەی پسوولەکانی کارەبا بە تەواوی دەدەن، بەڵام بەشێکی کەم لە هاوبەشان بەڕێژەیەکی بەرچاو کارەبا بەکاردێنن بەبێ ئەوەی پارەی پسوولەکانییان بدەن، ئەمەش نادادپەروەری دەخاتەگەڕ بەرانبەر ئەو هاوبەشانەی پارە دەدەن.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، لەگەڵ دیاریکردنی ماوەی 50 رۆژ بۆ پارەدانی پسوولەکان، وەزارەت داوا لە هاوبەشان دەکات کە قەرزی پێش روناکی بدەنەوە، چونکە قەرزی پێش روناکی (کۆن) لە ماوەیەکی نزیکدا بە هەمان شێوە دەبێتە بەشێک لەو پارەیەی کە دەکرێت ببێتە هۆی پچڕانی ئۆتۆماتیکی کارەبا لەکاتی پارەنەدان.

😁1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 هاندەری ئەرجەنتینم و چاوەڕێ دەکەم مۆندیال ببات....
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 کەمێک پێش ئێستا
ساتی بەئامانجگرتنی هەولێر بە ژمارەیەک درۆن

🔻 بەپەلە: دەنگۆی هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەی ئەمریکییەکان لە هەولێر و بەرزبوونەوەی دووکەڵ
پردمیدیا
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە لە چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆییەوە بڵاوکراونەتەوە، باس لەوە دەکرێت کە لەم کاتەدا دووکەڵێکی چڕ لە بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا بەرزدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) ئەنجامدراوە. باس لەوە دەکرێت کە هێرشە درۆنییەکان یان چالاکیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ئاسمانی ناوچەکە هێشتا بەردەوامییان هەیە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەسەر بوونی زیانی گیانی یان ماددی بڵاونەکراوەتەوە.
پرد میدیا ـ Prd Media
پردمیدیا
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە لە چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆییەوە بڵاوکراونەتەوە، باس لەوە دەکرێت کە لەم کاتەدا دووکەڵێکی چڕ لە بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا بەرزدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) ئەنجامدراوە. باس لەوە دەکرێت کە هێرشە درۆنییەکان یان چالاکیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ئاسمانی ناوچەکە هێشتا بەردەوامییان هەیە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەسەر بوونی زیانی گیانی یان ماددی بڵاونەکراوەتەوە.
پرد میدیا ـ Prd Media
❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 ڕادیۆکە قەرزارە