✍️چۆمان زرێبار
لە مێژووی ئەدەبیاتی سیاسیی هاوچەرخی کورددا، زۆر جار وشەی «هێڵی سوور» بەکار هاتووە؛ بەڵام ئەوەی کەمتر بینیومانە، پاراستنی ئەو هێڵانە بووە. لە دوای داڕمانی ئیمپراتۆریی عوسمانی و سەپاندنی سنوورەکان بەپێی پەیماننامەی لۆزان، کورد بەبێ ویستی خۆی دابەش کرا لەنێوان چوار وڵاتی دەستکرددا. ئەو هیوایەی کە لە پەیماننامەی سێڤەردا هەبوو، لە قەبارەی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا بەتەواوی سڕایەوە.
لەو کاتەوە تا ئێستا، کورد خەباتی کردووە، قوربانیی داوە، دەستکەوتی بەدەست هێناوە — بەڵام هەر لە هەمان کاتدا، زۆر جار مافەکانی لەناو “تەوافوقە سیاسییەکاندا” گەڕاوەتەوە بۆ خاڵی دەستپێک.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
✍️ئارکان دادگەر
ئەمان چەن ساڵە چمان وەر چەو گشت وا بۊە، چمان ڕەسینەسەو ک مدوو ئەو ئاژاوە خستنە چە بۊە. ئێمڕوو چالاکەیل و لایەنگرەیل ڕاسگانی فرەتر لە یەکەوگرتن ئۊشن، کەسەیلێ ک هاتێ تا دۊەکە دژایەتی هزبی داشتن، ئێمڕوو دەس لە ئێ گەپە هێز دانە و تەنیا وە ئامانج سەرەکی نووڕن. هەرسەی لە ئێ ناوە بڕێگ هەن هێمان نەتۊەنستنە وە ئێ شێوە بڕەسن، مدووێ فرەتر گرژهەڵاتن و ئیدئۆلۆژی پارێزیە، وەنە ئەر ڕووژێگ لە چووڵی خوەێان هۊەردەو بوون ڕەسنەو ک تەنیا شێوە ئەڕای ڕەسین وە ئامانج سەرەکی، یەکەوگرتنە.
لە ئێ ناوە ڕووژهەڵات کوردستان ئێ دەرفەتە دێرێد تا ئاڵادار ئێ یەکەوگرتنە بوود. هاتێ لە باوەڕ ئەودۊای بەشەیل کوردستان، لە مژار نەتەوەخوازی و پێناسەپارێزی، ڕووژهەڵات مەنۊدە جیا! هەرسەی هاتێ ئێ بەشە لە کوردستان وە جۊلە جۊل هاتۊن، ئەمان وە دەس پڕ هاتنە، هاتنە ک بۊشن تەنیا ڕێ ئەڕای سەرکەفتن نیشتمان کورد، یەکەوگرتنە.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
"بارودۆخی کوردستانی موکریان، سابڵاغ و ورمێ لە ساڵانی ١٩١٢ - ١٩١٥"
ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوەیە.
ئەم کتێبە لە ئامادەکردن و وەرگێڕانی (مەنسوور سدقی)یە و پشت بە ڕاپۆرتە مێژووییەکانی کۆنسولخانەی ڕووسیا دەبەستێت.
هاوکات ئەم کتێبە وەک بەرهەمەکانی تری ناوەند لەژێر:تێبینی:
ISBN 978-3-68939-038-9
eISBN 978-3-68939-039-6
ISSN 3052-2242
لە ئارشیڤی گشتیی ئاڵمان تۆمار دەکرێن و بە ژمارەی پێناسی Digital Object Identifier (DOI ) لەژێر کۆدی DOI 10.69939/TISHK0017 لەبەردەستدا دەبێت.
- پێگەی فەرمی ئەلکترۆنیی ناوەند لە ئارشیڤی گشتیی ئاڵمان: https://d-nb.info/1357982372
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
✍️پەرویز شێخی
لە جەرگەی هەناوی سیاسیی کوردستاندا، سنووری نێوان ستراتیژی شاردراوە و تاسەی شەقام بۆ زانین تێکچووە. کاتێک خەڵک بەردەوام گوشار دەخەنە سەر ئەوەی کە سەرکردایەتییەکان بێنە ناو قەرەباڵغی و وردەکاریی هەنگاوەکانیان ببیستن، داوایەک دەخەنە ڕوو کە لە ڕواڵەتدا مافە، بەڵام لە بنەڕەتدا کونکردنی دیواری پاراستنی نەتەوەی بێدەوڵەتی کوردە. ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە کە بەگشتی کاتێک سیاسەت بگاتە گوێی خەڵک، ئیتر نێوی سیاسەت نییە و دەبێتە گوتارێکی بازاڕی.
ئەم مەترسییە ڕێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەگاتە لوتکە. حیزبی ڕۆژهەڵاتی کە لە نێوان ئاڵۆزیی ناوچەکە و چاوی بێڕەحمی نەیاراندایە، نابێت سیاسەت بکاتە چیرۆک، بەڵکوو دەبێت لە پشت پەردەی نەگوتراوەکانەوە بڕیار بدات. کاتێک کادری باڵای سیاسیی ئەم حیزبانە لە ژێر گوشاری کاتیی شەقامدا، پەنا دەبەنە بەر گێڕانەوەی وردەکارییەکان، لە ڕاستیدا خەریکی داماڵینی هێزی کوردن لەبەردەم چاوی بێبەزەیی دەزگا جەهەنەمییەکان و نەخشەداڕێژەرانی دژەکورددا.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
✍️ئەشکان باوەڕ
“زمان تەنیا ئامرازێکی پەیوەندی نییە، بەڵکوو ئەو ئاوێنەیەیە کە مێژوو و کولتوور و جیهانبینیی نەتەوەیەکی تێدا دەدرەوشێتەوە.”
ڕۆژی ٢ی ڕەشەمە (٢١ی شوبات)، وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، تەنیا بۆنەیەک نییە بۆ یادکردنەوە، بەڵکوو زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیە بۆ ئەوەی بزانین زمانەکەی ئێمە، گرنگترین سەرمایەی نەتەوەییمانە. زمانی دایکی ئەو ماڵە گەرمەیە کە پێش ئەوەی فێری ڕۆیشتن ببین، تێیدا فێری بیرکردنەوە و هەستکردن بووین.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤1
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، وێڕای پیرۆزبایی ئەم بۆنەیە لە کوردستانیانی هێژا، ئۆگرانی کتێب ئاگادار دەکەینەوە کە فایلی دیجیتاڵیی نوێترین بەرهەمی پڕۆژەی تیشک (ژمارە ١٧) بە ناونیشانی:
"بارودۆخی کوردستانی موکریان، سابڵاغ و ورمێ لە ساڵانی ١٩١٢ - ١٩١٥"
لەسەر ماڵپەڕی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک، دانراوە. ئەم کتێبە لە ئامادەکردن و وەرگێڕانی (مەنسوور سدقی) یە و پشت بە ڕاپۆرتە مێژووییەکانی کۆنسولخانەی ڕووسیا دەبەستێت.
بۆ خوێندنەوە و داگرتنی کتێبەکە، لێرە کرتە بکەن.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
✍️دانا حەمید
نزیکەی شەش ساڵ لەمەوبەر، لە وەرزی بەهاردا، لەناو بازاڕی سلێمانی، لە چایخانەی جمهوری دانیشتبووم، کە یەکێک بوو لەو چایخانانەی کە ٢٤ کاتژمێر کراوە بوو، بەڵام بەداخەوە ئێستا کراوە بە کەبابخانە، ئەو جوانی و قەرەباڵغییەی جارانی نەماوە. دانیشتبووم چام دەخواردەوە، پیاوێکی قۆز و سەروڕیش سپی، لە تەنیشتمەوە دانیشت و سڵاوی کرد، منیش وەڵامی سڵاوەکەیم دایەوە، پاشان کەوتینە دەمەتەقێی پچڕ پچڕ دەربارەی هەندێک بابەتی جیاواز و دوایی هاتە سەر باسی زمان و ڕستەیەکی کورت و پوختی وت: کە لە دەربڕیندا سادە بەڵام لە ناوەڕۆکدا قووڵ و پڕ واتا بوو. تێڕوانینی منی بۆ زمان لەو کاتەدا کەمێک وروژاند و وتی: «زمان ئێسقانی هەیە». ئەم دەربڕینە سادەیە، کە لە زاری مامۆستایەکی خانەنشینەوە دەرچوو، وێنەیەکی بێهاوتای بۆ سروشتی ڕاستەقینەی زمانی کوردی کێشا.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
✍️ڕەحیم سورخی
لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا، زمانەکان لە پلەبەندییەکی ڕێژەییدا لەپاڵ یەکدا دەژین و پەیوەندییەکی “زاڵ-پەراوێز”لە نێوان ئاخێوەرانیاندا هەیە. بابەتی مافی مرۆڤی زمانی لەو شوێنانەدا بەرجەستە دەبێت کە فرەچەشنییەکی نەتەوەیی، زمانی و کولتوورییان تێدایە. بەڕێوەبردنی ئەم فرەچەشنییە زمانییە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە، دەبێت بە جۆرێک بێت کە بنەماکانی “کارایی” و “دادپەروەری” تێدا بەدی بکرێت. هەر بۆیە، ئەم کارە پێشوەختە پێویستی بە سیستەمێکی سیاسیی دیمۆکرات هەیە تا بتوانێت سیاسەتی گشتی لەسەر بنەمای یەکسانی بنیاد بنێت و سیاسەتە زمانییەکان بەرێتە پێشەوە. لەم چوارچێوەیەدا، داڕشتنی یاسایەکی ڕوون و ڕاشکاو لە دەستووردا بۆ مسۆگەرکردنی پێکەوەژیانی زمانەکان و گەرەنتیی مافی زمانیی تاک و کۆمەڵەکان، پێویستە.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
✍️چۆمان زرێبار
ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی پێنج حیزبی کوردستانی ڕۆژهەڵات، گۆڕانکارییەکی گرنگە لە ژیانی سیاسیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات و لە ئێرانیشدا. ئەم هاوپەیمانییە لە کاتێکدا پێکهاتووە کە سیستەمی دەسەڵات لە تاران بەگشتی، چ لە ئاستی ناوخۆیی و چ لە ئاستی دەرەکی، ناسەقامگیرە و ئەگەری هەر ڕووداوێکی وەک داڕمانی ئەم سیستەمە لە ئارادایە؛ ئەمەش هاوکات دەرفەت و مەترسیش دروست دەکات. لە کاتی لاوازیی ڕێژیمدا، دوو ئاراستەی سەرەکی بەتایبەت بۆ ڕۆژهەڵات دەردەکەون: دەرفەتی نوێ بۆ کورد و سەرجەم نەتەوە بندەستەکان و کەمینە ئایینییەکان و هەموو ئەو خەڵکەی ئێران کە دژ بەم ڕێژیمە خەبات دەکەن، و هەروەها مەترسیی ئەوەی کە دەسەڵات لە دیکتاتۆرێکەوە بۆ دیکتاتۆرێکی تر، و بۆ گەلی کورد لە داگیرکەرێکەوە بۆ داگیرکەرێکی تر بگوازرێتەوە.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤1
✍️بێوار ڕەسوول
بوونی دوو ئەلفوبێ بۆ نەتەوەیەک، کارێکی کردووە کە ئێمە لە ڕووی فەرهەنگییەوە لە یەک داببڕێین. کوردی باکوور، ئاگای لە کوردی باشوور نییە و بەرهەمی یەکدیش ناخوێننەوە. بە تایبەت کوردی باکوور ئەوەندە لە ئێمە دابڕاون، بۆیان زەحمەتە ئەم پیتە عەرەبییانە فێر بن، تەنانەت ناتوانن ناونیشانی کتێبەکانی ئێمە بخوێننەوە کە بە لێشاو لە باشوور چاپ دەکرێن و دەخرێنە بازاڕەوە. لێرەدا بە ڕوونی دیارە، بێجگە لە بەربەستە جوگرافی و سیاسی و جیاوازییە لەهجەیییەکان، بوونی دوو ئەلفوبێ بۆ نووسین جارێکی دی کوردی زیاتر لە یەک دابڕیەوە.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
✍️هێلینا باوەرنفایند
لیڤین کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “X” (توییتەری پێشوو) ملیۆنان شوێنکەوتووی هەیە، لە بابەتەکەیدا دەڵێت هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی “بێبەهایە”، چونکە تاران بە شێوەیەکی سیستماتیک کات دەکوژێت و لە پابەندبوونەکان لادەدات. بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە لە کاتێکی سیاسیی هەستیاردا دێت؛ چونکە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە جنێف، خولێکی تری گفتوگۆکان لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران ڕاگەیەندراوە.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
💻 زنجیرە سمینارەکانی تیشک
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٢٨)، نۆزدەیەمین سمیناری خۆی لەژێر ناونیشانی: “سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن”، لەگەڵ د. محەممەد ئەقدەم، بەڕێوەدەبات.
لەم سێمینارەدا تیشک دەخرێتە سەر لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشی د. محەمەد م. ئەقدەم (زانکۆی ژنێڤ)، پڕۆفیسۆر حەمید عەلی (ناوەندی دەوحە بۆ خوێندنی باڵا) و پڕۆفیسۆر شاهجەهان بوهیان (زانکۆی ئەمریکی لە قاهیرە). دەرئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ساڵی ٢٠٢٥ لە گۆڤاری زانستی «بەرگری و ئابووریی ئاشتی» (Defence and Peace Economics) بڵاو کراوەتەوە.
سێمینارەکە بە ڕوونی دەپەرژێتە سەر بارودۆخی کوردستان و هەلومەرجە سیاسی و کۆمەڵایەتی-ئابوورییەکانی ئێران لە ئێستادا. چوارچێوە تیۆرییەکە و دەرئەنجامە کردەییەکان بە شێوەیەکی ڕەخنەییانە لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی لەسەر بابەتەکانی پەراوێزخستنی سیاسی، پەرەسەندنی نایەکسانی، بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان و توندوتیژیی دەوڵەت هەڵدەسەنگێندرێن.
سیمینارەکە لەلایەن سیاوەش محەمەدی، خوێندکاری ماستەر لە بواری ئابووری و کۆمەڵگە لە ئاسیا لە زانکۆی بۆن، بەڕێوە دەبرێت.
سمیناری سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٢٨)،)، کاتژمێر ٢٠:٣٠ بەکاتی کرماشان و ٢٠:٠٠ بەکاتی هەولێر (٢٠:٠٠ بەکاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت.
ئەم سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زووم و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ناوەندیش بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکرێتەوە و دەتوانن لە ڕێی بەکارهێنانی بەستەری تایبەتی، بەشداری سمینارەکە بن.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
✍️ڕەحیم سورخی
ھەڵبەت ئەم شێوە لە ڕیزبەندیکردنی زمانی و خستنەڕووی دۆسیەی ئێران، بە بەراورد لەگەڵ ڕیزکردنی ئەو ھەوڵانەش کە لە پێناو ئاشتیدا داونی(ھیند و پاکستان، ئۆکراین و ڕووسیە، و غەززە و …) و لەلایکی تریشەوە، لێدانی قاسم سلێمانی، گرتنی مۆدۆرۆ و کوشتنی سەرۆکی مافیای مێکزیک، دەتوانێت واتای ئەوە بێت، ترامپ سەرکەوتنەکانی ئەم دوواییانەی و ئەو ھەوڵانەی بۆ ئاشتی ھەیبوون، کردووەتە تایەکی تەرازووی بەڵگاندنەکەی کە لەگەڵ تای پاساوی لێدانی ئێران ھاوسەنگی بکات.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
✍️هێلینا باوەرنفایند
موشەک و هێڵە سوورەکان لە ڕووی ستراتیژییەوە، ئاماژەکەی ترەمپ بۆ پرۆگرامی موشەکیی ئێران گرنگییەکی تایبەتی هەبوو. ئەو وتی تاران پێشتر سیستمگەلێکی پەرەپێداوە کە دەگەنە ئەوروپا و بنکەکانی ئەمریکا؛ لەوانەیە بەم زووانە خودی ویلایەتە یەکگرتووەکانیش بکەونە ناو مەودای ئەو موشەکانەوە. ئەم بەشەی وتارەکە لە ناوەندە ئەمنییەکاندا بایەخێکی زۆری پێدرا، چونکە پرۆگرامی موشەکی بۆ ئێران پرسێکی بنەڕەتی و جێگەی دانوستان نییە.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
✍️ئەشکان باوەڕ
ئەم ژیانە ئارام و سەربەخۆیە، لە سەرەتای ساڵانی ١٩٢٠ و بە هاتنە سەرکاری ڕەزا شای پەهلەوی، گۆڕا بۆ قۆناغێکی پڕ لە نەهامەتی و خوێن. ڕەزا شا کە خەونی بە دروستکردنی دەوڵەتێکی مۆدێرنی سەربازی و پاوانخوازەوە دەبینی، بڕیاری دا هەموو هێزە ناوخۆیی و نەتەوەییەکانی ناو ئێران بسڕێتەوە. بۆ ئەم مەبەستە، پڕۆژەی “تەختەقاپووکردن” (نیشتەجێکردنی زۆرەملێ و گۆڕینی شێوازی ژیانی کۆچەری) و “چەککردنی عەشایەر”ی ڕاگەیاند. گەڵواخییەکان زوو درکیان بەوە کرد کە ئەم بڕیارە کۆتایی بە ئازادی و بوونیان دەهێنێت، بۆیە ملیان بۆ نەدا و بە شێوەیەکی قارەمانانە بەرەنگاری هێرشەکانی سوپای دەوڵەت بوونەوە.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔴 ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەریی سمینارەکانی تیشکەوە
بە هۆی دۆخی تایبەتەوە، ئەمشەو سمیناری"سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن”، بەڕێوە ناچێت و بۆ کاتێکی تر دوادەخرێ.
بە هۆی دۆخی تایبەتەوە، ئەمشەو سمیناری"سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن”، بەڕێوە ناچێت و بۆ کاتێکی تر دوادەخرێ.
👍2
✍️دانا حەمید
چارەنووسی کورد لەم نێوانەدا بە دوو ئاڕاستەی کوشندە و پێچەوانەدا کێشراوە. لە لایەکەوە، بۆ دەوڵەت-نەتەوەکانی دەوروبەری (تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا) کورد هەمیشە پڕۆژەی دوژمنی حەتمی و ناوخۆیی بووە. لێرەدا دوژمنایەتییەکە کەسی یان کاتی نییە، بەڵکو وجودییە. بوونی گەلێکی جیاواز لە ڕووی زمان، کەلتور و ناسنامەوە کە داوای مافی چارەی خۆی دەکات، بە شێوەیەکی خۆکارانە وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر پیرۆزترین بنەماکانی دەوڵەتی مۆدێرن لێکدەدرێتەوە: «یەکپارچهیی خاک»و «سەروەریی نەتەوەیی»، «ئاسایشی دەوڵەت». ئەم لێکدانەوەیە، کە لە قووڵایی سیستەمی سیاسیی ئەو دەوڵەتانەدا ڕەگی داکوتاوە، پاساو دەداتە توندترین کردەوەی سیاسی و سەربازی بۆ سڕینەوە یان کۆنترۆڵکردنی ئەم دوژمنە. لەم ڕوانگەیەوە، جینۆساید، گۆڕینی دیمۆگرافی، قەدەغەکردنی زمان و تواندنەوەی کەلتوریی، تاوانی ئەخلاقی نین، بەڵکو ئامرازی لۆژیکی و پێویستن بۆ پاراستنی بوونی سیاسیی ئێمه لە بەرامبەر هەڕەشەی ئەوان.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
✍️د. سەباح غالیب
گۆران لە لایەکەوە وێنەی جوانی، هەموو جوانیی، ژنێک دەنەخشێنێت، تاڵی زێڕینی قژ، بەژن و باڵای بێ وێنە، چاوی سیحراویی و ئەندیشەیی، دەست و چەنە کە وێنەی پەیوەندیی حەسرەت لە بەرامبەر دیمەنی (گۆران)ی بەرەو بەندیخانە دەکێشن، هەموو سەرچاوەی شۆخیی ئەو ژنە، دەبنە ئەسیری ئەسارەتی شاعیر، دەبنە سەرچڵی و بە خۆدا ڕاپەرموون و ڕەنگدانەوەی هەستی مرۆڤانەی مرۆڤێکی نامۆ بۆ مرۆڤێکی نامۆ، کە وا دەخوێندرێتەوە بە یەک نامۆ نەبن، ڕوونکردنەوەن بۆ نێوانی گۆران و قژزەرد، کە لە سەرچاوەدا پێکەوە گرێدراون و تەواوکەریی یەکدی دەسەلمێنن، بۆیە پەرۆشیی ئەو بۆ ئەم، لە جیهانی هەستی یەکبووندا، سەیر نابینرێت.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
✍️د. سەباح غالیب
ئهو گوڕ و تینهی لهناوهوهی كوردستان و جیهاندا خرۆشاون، بۆته دروستبوونی پشتیوانی و هاوكاری خهڵك و ڕێكخستن و سیاسهتمهدارانی جیهان، نابێ و دروست نییه خهڵكی كورد سارد ببنهوه، پشتیوانییه نێو دهوڵهتییهكان بۆ كورد لهم دهمهدا، هی ئهوهیه داوای مافی چارنووسی خۆمان بكهین، ئهمڕۆ ههر ڕۆژئاوا مهسهله نییه، ئهمڕۆ ههموو كورد و ههموو كوردستان یهك دۆزه، ڕۆژئاوا، بهرهكهتێكه بهسهر ههموو كورد و كوردستاندا دایكردووه، ئهمه كاری ڕووناكبیران و حیزبه نهتهوهیی و نیشتمانییهكانی كوردستانه له ههموو بهشهكاندا كه جۆش و خرۆشی كورد بكهن به بهرنامهیهكی بهردهوام، دیاره ئهوهش تهنیا و تهنیا به بهرهیهكی نیشتمانیی كوردستان و هاوكاری سهرجهم هێزه دڵسۆزهكان له ڕووناكبیران و ڕێكخستنهكانی گشت بهشهكانی كهوردستان ئهنجام دهكرێ، لهو بارهیهوه مهرجه ههرچی ڕێبازی بیركردنهوه و ئایین و ئایینزا ههیه پێكهوه هاوكار و پشتیوانی له گهشهكردن و پێشكهوتن له دۆزی كورد بكهن، ململانێ و دووبهرهكی و خۆپهرستی لهناو خۆیان و لهناو ڕیزهكانی نهتهوهدا بخهنه لاوه.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
✍️هەردی مەهدی میکە
سعودیە و ئیمارات و کەنداو و ئەوروپا وا بەشێوەی گەرم یان سارد وا داخڵی جەنگەکە دەبن و ئێرانێکی لاوازی وەک سەدامی پاش ١٩٩١یان دەوێت، بەتایبەت ئیمارات دەیەوێ سێ دوورگەکەی وەربگرێتەوە کە تاران داگیری کردوون، وا دەریش دەکەوێت ئەوروپییەکان خەستر و باشتر ئەم چەند ڕۆژە هاوکاریی هاوپەیمانە شەڕکەرەکانیان بدەن. ئەم سێ خواستە و زیاتریش وادیارە پێویستیی بە پلانی نوێ و مەیدانی تازە و ئەکتەری نادەوڵەتییشی گەرەکە، بەشدارییکردنی ئۆپۆزسیۆنی کورد و عەرەب و بەلوچ و تورک باشترین فاکتەرن بۆ ئەوەی هەر لایەک لە لایانە بەشدارەکان بە مەرامی خۆیان بگەن، پێدەچێت سیناریۆی سەدامی پاش ١٩٩١ ئەم دووڕۆژە ببێتە بەدیلی سیناریۆی فەنزوێلی.
#گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😁1