شکان و ڕووخانەکانت دوابخە بۆ کاتێکی تر چونکە ئێستا کاتی ساردبوونەوە و وازهێنان نییە 🩶
❤5🌚1💔1
گەشتی خولی دوو ماوە هاورێ گیان چەن دەرست لە خولی دووە ئەسڵەن گرنگ نیە ئەوەی گرنگە و دەبێت بیکەیت هەوڵی زیاترە
وە خۆت دوودل مەکە بەوەی کە ئاخۆ دەرەجە بەرز دەبێتەوە یان نا بەخوا تا خولی دوو’ش تەواو نەبێ کەس نازانێ بەشەکان بەرز دەبنەوە
یان نا
بەهیوای دەرەجەی بەرز بۆ هەمووتان ان شاءاللە 😍😍🤲🏻

❤5😍3
ان شاءاللە هەمووتان دەرەجەیەکتان هێناوە خێری هەردوو دونیای تێدایە بۆتان
هەرچەندێک بێت شانازی پێوە بکە ❤️
هەرچەندێک بێت شانازی پێوە بکە ❤️
❤3😢2
دوو خاڵی زۆر گرنگ
1ـ
گشتی و پارێزگا
بۆ نموونە خوێندکارێک هەیە سەر بە سلێمانیە بۆ سلێمانی و تەواوی قەزاو ناحیەکانی ئەوا نمرەی پارێزگای بۆ حسابە بەڵام ئەگەر بیەوێت بچێتە هەولێر و دهۆک بەتەواوی قەزاو ناحیەکانیانەوە ئەوا نمرەی گشتی بۆ حسابە کەئەمە بۆ خوێندکاری هەولێر ودهۆکیش هەمان شتە.
2ـ
خوێندکارێکمان هەیە سەر بە هەولێرە دەیەوێت بچێتە پەیمانگاکانی دهۆک بخوێنت بە زانکۆلاین بەڵام ناتوانێت بەهۆی سنووری جوگرافی ئەمە بەس بۆ معهدە بۆ زانکۆ کێشەی نیە ، بەڵام ئەتوانێ بەپاراڵێڵ و ئێواران بچێت بۆیان یان ئەگەر بەشەکەتاک بەش بوو بۆ نموونە لە هەولێر بەشی سڕکردن نەبێت بەڵام لەدهۆک و سلێمانی هەبێت ئەوا ئەتوانێت بە زانکۆلاین و پاراڵێڵ و ئێواران ئەتوانێت ئەمە بزانن.
م. ڕەوەند

❤2😍1
تاکە هێز و ئارامگری ئەم ڕۆژانەم ئەوەیە کە
دەزانم و دڵنیام خودای گەورە هیچ ئینسانێک
بە شکاوی بەجێ ناهێڵێت یارمەتیەکانی دەگات و
قەرەبووی هەموو شتـێـــک دەکـــات❤️🩹

😍7
وەرنەگیرانت لەهیچ بەشێک بۆ ئەم خاڵانە ئەگەڕێتەوە:
نەبوونی نمرەی پێویست بۆ ئەو بەشانەی دات ناوە لەفۆڕمەکەت.
هەڵەی ڕیزبەندی ودانانی بەشی زۆر زۆر بەرز لەسەرەتای فۆڕمەکەت.
نەمانی کوورسی بۆت لەهیج بەشێک بەهۆی نادرووستی پڕکردنەوە و ڕیزبەندیەکەت.
تێبینی ئەوانەی وەرناگیرێن وەزارەت بەشێک یان چەند بەشێکیان بۆ پێشنیار ئەکات لەسایتی ڕێگای زانکۆ و هەر بەشێک لەوانە هەڵبژێرن دەبێتە بەشی وەرگیراویان.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی زانکۆلاینا پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی خوێندکاران ئەکەم و هیوادارم لە کۆلێجی دڵخوازیان ناویان گەڕابێتەوە..
چەند تێبینی و ئامۆژگاریەکیشم بۆتان هەیە حەزەکەم بیخەمە ڕوو وەکو برایەکی بچوکتان:
١- دەرەجەکەت هەرچەنێ بوو سووپاسی خوای لەسەر بکە لەبەرئەوەی بەڕەنج و ماندوبونی خۆت و بەحەڵاڵی هێناوتە
٢- چێژ لەو ساتانە وەرگرە کە خزم و دۆستەکانت لێت ئەپرسنەوە لەبەرئەوەی دوبارە نابێتەوە و بەدەگمەن هەموو کەسێک بەیەکجار هەواڵت ئەپرسن.. وە بەشانازییەوە دەرەجەکەتیان پێ بێژە لەبەر خاڵی یەکەم
٣- خۆ ئەگەر دەرەجەکەشتت بەدڵ نەبوو ( وەکو من ) ئیتر چی بەرزبێ یان نزم، هی وا هەیە ٩٥ی هێناوە پێی کەمە و هی واش هەیە ٧٠ی هێناوە دونیای تێگەیاندوە، ئەوا ئەتوانی بڕیاری دووبارە هەوڵدانەوە بدەیت و لەهیچ قسە و کاردانەوەیەک نەترسیت، لەدوای ڕاوێژکردن بەکەسانی شارەزا بڕیارێکی دروست بدە بەخۆهێشتنەوە یان ڕۆشتن..
٤- ئەگەر تحسین معدلیشبووی واتە کۆتا دەرفەتت بوو و هێشتا نەگەشتیت بەوەی کە حەزت لێبوو دڵنیابە خێری تیابوە بۆت و ئەو دەرەجەیەی ئێستات قازانجی بۆتۆ هەیە ( دیسان وەکو من چونکە ئەموت من زۆر زیرەکترم لەو نمرەیەی کە هێناومە و پێی ڕازی نەبووم بەس دواتر کەم کەم خێرەکەیم بۆ دەرکەوت ) 🤍
٥- دڵنیابە نمرەی پۆلی ١٢ ناتوانێت ئامانجە گەورەکەت بگۆڕێت تەنها کۆلێجەکەت ئەگۆڕێت، هەر یەکێک لە ( خزمەت، سەرکەوتن، ناوبانگ، پارە، هتد.. ) بە هەوڵدان و بنیاتنانی کەسایەتی خۆت بەدەستی ئەهێنیت نەک بە نمرە و بڕوانامە.
٦- ژیان کتێبێکی زۆر گەورەیە و پۆلی ١٢ تەنها یەک بەشێتی.. بۆیە ڕێگە مەدە پارچەیەکی بچووک هەموو وێنەکەت وێران بکات.
٧- ژیانی ڕاستەقینەی هیچ بەشێک وەکو ئەوەنییە کە ئەیبینیت.. سەرەتا خۆشە کە لە طب وەرەگیرێیت و خزم و ناسیاو پێت ئێژن دکتۆر، بەس ئەو قسانە هەر سەرەتاکەیەتی و کابرا وتەنی دەفعیت دواتر کەس لەگەڵتا نامێنێتۆ و ئەبێ خۆت بەتەنیا بەرگەی هەموو قورسی و ناخۆشی و سترێس و داهاتووە نادیارەکەی بەشە پزیشکییەکان بگریت بەبێ ئەوەی کەسێک دەستخۆشییەکیشت لێ بکات.
بینێرە بۆ هاوڕێکەت و لەم کاتە هەستیارەی ژیانیا هاوکاریی بکە..❤

❤6👍1
لە کۆتا کاتژمێری هەینی سەرکەوتن لە بەدەست هێنانی ئاواتەکانت تۆمار بکە لە دووعا کردن 🥇🏆
❤7
ڕۆژانێک دەم وت کەی دەگەم بە قۆناغی چوار، بەڵام ئێستا لە کۆتا کۆرسی قۆناغی چوارم ..!!🥲
😁4💔1
The ways of success

ئێمەش دوێنێ بوو قاز بووین ئێستا مەرحەلە پێنجین پێنج مانگی تر تەخەروج ئەکەین😄
😁3
Forwarded from دعـــــاء
اللهمَّ ارزُقني تَوبَةً نَصوحةً قَبلَ المَوت🧡
خودایە تەوبەیەڪ و گەرانەوەیەڪی ڕاستگۆیانەم پێ ببەخشە پێش مردنم🧡

🥰6
The ways of success
لە کاتی رێستا خوێنەر بە .....😁🫡 هەر تەمەنێک مان پڕە لە ڕووداوی جیاواز هەر یەکە ... لە نەخۆشی ، خەم ، لە دەستدان ، کەوتن و شکست .... لە هەمان کاتدا خۆشی و دڵخۆشی ، بەدەستهێنان ، سەرکەوتوو و گەیشتن بە ئامانج ..... هەر یەکەیان ئەزموونێکن بۆما لە تەمەنێک توشی…
پێش سێ ساڵ ئەم قسانەم کردوە
کە خوێنمەوە هەستم کرد منێکی تر ئەمانەی نوسیەوە ...
ئەو کات قۆناغی یەکەی زانکۆ ئێستا کۆتا قۆناغی
ئەو کات ئامانجێک و ئێستا خەونێکی گەورەتر و جیاوازتر
هەر بەڕاست لە خۆم دەپرسم ئەگەر گەیشتبام بەو ئامانجە چون دەبووم ؟
چونکە ئێستا بە نەگەیشتن بە ئامانجی ١٩ ساڵیم دڵخۆشم .... هەستێکی سەیرە بە نەگەیشتن دڵخۆش بیت ههه
بەڵام بینیم خێری نەگەیشتن لە چی بوو بۆیە دڵخۆشم
نازانین ئەم ساڵ چی چاوەڕێمان بەڵام یەقین مان بە پەروەردگار هەیە جوانترین ئەهێنتە ژیانمان
دوای ماوەیەکی زۆر پۆستێک و دوبارە ونبونەوە لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەن
شەوتان ئارام ئازیزانم 🩷☺️

❤6🌚1
با پیاسەیەک بگەڕێینەوە ڕابردوو و لە پۆلی دوانزەیا بوەستین …
هممم ئەرێ ئێرەتان لە بیرە ؟ ئەم چەناڵە ؟ ئەم گڕوپە ؟ بەڕێوبەر و ئادمینەکانی ..؟
هەست دەکەم پڕە لە یادگاری، با تەنها چاتێکیش بێت کە پەڕەکان هەڵ ئەدەیەوە دەبینی پڕە لە خۆشی و لە هەمان کاتدا ناخۆشی، پڕە لە ئەزموون و ماندووبون و پڕە لە ناسینی کەسانی نوێی ….
بەسس یادگاریەکان ئەوەندە زۆرن لە ژماردن نایەننن
ئیتر پیاسەی ڕابردوومان کۆتا پێهات، و هاتینەوە ئێستا
ئیتر وا ئێمە بەرە بەرە دەگەینە کۆتایی ئەو گەشتەی کە لێرە دەستمان پێکرد دڵخۆشیم لەوەدایە ئەو کەسانە ماون لە ژیانمان کە بەیەکەوە دەستمان پێکرد وا زانکۆش بەیەکەوە تەواو دەکەین
ئەمەش خەفەتی گرانی ئیمتحان و کۆتا ئیمتحانی فاینەڵ ئەوەی شتە یەتە مێشکمان 🥲😂

💔8❤3
بیرمە، شەوێکی درەنگی ساڵی ٢٠٢٠ بوو ئەو ساتەی بە هیوا و قەلەقیەوە وەک خوێندکارێکی پۆلی ١٢ جۆینی ئەم گروپەم کرد ئەوکات خەونم تەنها تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە بوو بەڵام چارەنووس پلانی تری هەبوو
تەنها ساڵێک تێپەڕی ئەو گروپەی ڕۆژێک تەنها ئەندامێکی سادە بووم تێیدا بووم بە ئەدمین و بوومە بەشێک لە بەڕێوەبردنی ئەم کۆمەڵگەیە ئەمڕۆ کە سەیری ڕابردوو دەکەم هەست دەکەم هەموو شتێک هەر وەک دوێنێیە ئەو وزە ئەەو گفتوگۆیانە و ئەو ساتانە... بەڵام تەنها شوێنی من گۆڕاوە
ئێستا لێرەدا وەستاوەم لە دوا هەنگاوەکانی کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانیم ئەو کەسەی شەوی ٢٠٢٠ بە چاوەڕوانییەوە دەینوسی پرسیاری ئەکرد ئەمڕۆ بە بیرکردنەوە و ئەزموونێکی یاساییەوە دەڕوانێتە داهاتوو
خۆشەویستی من بۆ ئەم گروپە تەنها پەیوەندییەکی ئەلیکترۆنی نییە بەڵکو بەشێکە لە گەورەبوونی من سوپاس بۆ هەموو ئەو ساتانەی کە بوونە بەشێک لە ڕێڕەوی ژیانم
بۆ ئێوەی ئازیزانیش کە ئێستا لە ناو ئەم گروپەدا شەو و ڕۆژتان کردووەتە یەک
تەماشایەک بکەن کات چۆن تێدەپەڕێت ئێوەش تەنها هەنگاوێکی کەم ماوە و ئەم قۆناغەش تێدەپەڕێنن ئەو شەو و ڕۆژە ماندووبوونانە ئەو خەم و دڵەڕاوکێیانەی کە ئێستا لە ڕووخسارتانەوە دەخوێندرێتەوە هەمووی دەبێتە بیرەوەرییەکی شیرین و سەرکەوتنێکی گەورە دڵنیابن ئەو دەرگایەی کە ئێستا بۆ ئێوە داخراوە یان سەختە زۆر بەزوویی بە ڕووی داهاتوویەکی درەوشاوەدا دەکرێتەوە تەنها کەمێک پشوودرێژ بن چونکە کۆتایی ئەم ڕێگایە سەرەتایەکی پڕ لە شکۆیە بۆ هەمووتان
بەیادی جاران
#دکتۆر_شازاد
😍3❤2