ئەمن دارێکی ویشک و ڕووتی بەرتاوم،
ئەمن کۆشکێکی ڕووخاوم،
بەجێماوم ...
ئەمن کوێستانی تەمگرتووم،
لە پێ کەوتووم......
#هاوار
@sherikurdi_uok
ئەمن کۆشکێکی ڕووخاوم،
بەجێماوم ...
ئەمن کوێستانی تەمگرتووم،
لە پێ کەوتووم......
#هاوار
@sherikurdi_uok
له ناو قاپی چاوەکانم
ئەی هاونەفەس،
ئەگەر چی نیت،
جێگات خاڵی
له خەڵوەتی تەنیاییتا
ئەی تەنیاکەس
ئەگەرچی نیم،
جێگام خاڵی
#سیمین_چایچی
@sherikurdi_uok
ئەی هاونەفەس،
ئەگەر چی نیت،
جێگات خاڵی
له خەڵوەتی تەنیاییتا
ئەی تەنیاکەس
ئەگەرچی نیم،
جێگام خاڵی
#سیمین_چایچی
@sherikurdi_uok
وەکوو دەنگی پێی بارانی،
نەرم و نیانی
تۆ لە باڵای پاییز ئەچی،
پڕ ئیلهامی
لە گریانی دایکم ئەچی،
میهرەبانی...
#بێکەس
@sherikurdi_uok
نەرم و نیانی
تۆ لە باڵای پاییز ئەچی،
پڕ ئیلهامی
لە گریانی دایکم ئەچی،
میهرەبانی...
#بێکەس
@sherikurdi_uok
دڵم
بۆ مەلی ئەوینی
کچێک کردۆتە هێلانە
کە کانیاوی
سەوزی ڕۆحی
پڕ لە عەشق و
خۆشەویستی نیشتمانە.
#ئەمین_گەردیگلانی
@sherikurdi_uok
بۆ مەلی ئەوینی
کچێک کردۆتە هێلانە
کە کانیاوی
سەوزی ڕۆحی
پڕ لە عەشق و
خۆشەویستی نیشتمانە.
#ئەمین_گەردیگلانی
@sherikurdi_uok
داخێنێ تەقنا ڕوومەتوو سووروو هەناری نیمەشەو
پاییز چەنی بێتاقەتی پەی من سەما بۆرێ مەلە
#خەمیار_هەورامی
@sherikurdi_uok
پاییز چەنی بێتاقەتی پەی من سەما بۆرێ مەلە
#خەمیار_هەورامی
@sherikurdi_uok
ئەی بارانی ساڵی نەهات
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە
بێ ڕەشەبا و بێ دەنگ وەرە
ئەی گوڵە گەنمی زێڕکەفتم
ئەگەر هاتی بێ ژەنگ وەرە
وەک چۆن لەناو دڵما تەنیای
#پەشێو
@sherikurdi_uok
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە
بێ ڕەشەبا و بێ دەنگ وەرە
ئەی گوڵە گەنمی زێڕکەفتم
ئەگەر هاتی بێ ژەنگ وەرە
وەک چۆن لەناو دڵما تەنیای
#پەشێو
@sherikurdi_uok
"لە گەورەیی شتەکان ڕادەمێنم"
گەورەیە ئەم ئەستێرەیە
کە ئەو هەموو تیشکەی تیا جێ دەبێتەوە
گەورەیە ئەم دڵۆپە ئاوە کە بەم بچووکییه،
خۆی بە منداڵی دەریا دەزانێت
گەورەیە ئەم تیشکە کە لە مێژە لە ئاسماندا وێڵە و ئێستاش خۆری بیر نەچۆتەوە
گەورەیه ئەم کێڵگەیە کە ئەگەر بێتە بەر،
پڕە لە سێوی نەبینراو
گەورەیە ئەم غونچەیەی کە ئەگەر بگەشێتەوە،
پڕە لە باغی نەوتراو
وەرە هاوڕێم پێکەوە سەیری گەورەیی چڵێک گیا بکەین
پڕە لە گوڵی گێژەن،
لە هەناسەی پڕ غەمی گەرداو
لە گەورەیی کۆترێک ڕابمێنن،
دڵی پڕە لە جەنگەڵی بچووک...
لە گوللەی کتوپڕ...
لە هەڵفڕینی لەناکاو،
بەڵام لە هەموو شتێک گەورەتر هاوڕێم مردنە...
کە دەرفەتمان دەداتێ،
ببین بە گوڵ، ببین بە هەور،
ببین بە ئاو
لەسەرمان دەوەستێت...
پڕبین لە عەتری عەشق،
پڕبین لە مۆسیقای هەتاو
کاتێک لە جوانی تێربووین بە میهرەوە وەک دایکێک بانگمان دەکات:
وەرنەوە بۆ باوەشی من...
وەرنەوە بۆ باوەشی من...
ئیتر تەواو...
#بەختیار_عەلی
ناردراو🌾
@sherikurdi_uok
گەورەیە ئەم ئەستێرەیە
کە ئەو هەموو تیشکەی تیا جێ دەبێتەوە
گەورەیە ئەم دڵۆپە ئاوە کە بەم بچووکییه،
خۆی بە منداڵی دەریا دەزانێت
گەورەیە ئەم تیشکە کە لە مێژە لە ئاسماندا وێڵە و ئێستاش خۆری بیر نەچۆتەوە
گەورەیه ئەم کێڵگەیە کە ئەگەر بێتە بەر،
پڕە لە سێوی نەبینراو
گەورەیە ئەم غونچەیەی کە ئەگەر بگەشێتەوە،
پڕە لە باغی نەوتراو
وەرە هاوڕێم پێکەوە سەیری گەورەیی چڵێک گیا بکەین
پڕە لە گوڵی گێژەن،
لە هەناسەی پڕ غەمی گەرداو
لە گەورەیی کۆترێک ڕابمێنن،
دڵی پڕە لە جەنگەڵی بچووک...
لە گوللەی کتوپڕ...
لە هەڵفڕینی لەناکاو،
بەڵام لە هەموو شتێک گەورەتر هاوڕێم مردنە...
کە دەرفەتمان دەداتێ،
ببین بە گوڵ، ببین بە هەور،
ببین بە ئاو
لەسەرمان دەوەستێت...
پڕبین لە عەتری عەشق،
پڕبین لە مۆسیقای هەتاو
کاتێک لە جوانی تێربووین بە میهرەوە وەک دایکێک بانگمان دەکات:
وەرنەوە بۆ باوەشی من...
وەرنەوە بۆ باوەشی من...
ئیتر تەواو...
#بەختیار_عەلی
ناردراو🌾
@sherikurdi_uok
The owner of this channel has been inactive for the last 11 months. If they remain inactive for the next 30 days, they may lose their account and admin rights in this channel. The contents of the channel will remain accessible for all users.
مامۆستا هێمن دەفەرمێ:
یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو …
…………………………..
بەیادی یارانی ئازیزمان که دەمێک ماوەیە لێمان دوورن بەڵام له دڵماندا هەن و به جوانترین پەلی بیرەوەرییەکانەوە، هێلانەیان داکوتیوە🌱
……………………………
یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو …
…………………………..
بەیادی یارانی ئازیزمان که دەمێک ماوەیە لێمان دوورن بەڵام له دڵماندا هەن و به جوانترین پەلی بیرەوەرییەکانەوە، هێلانەیان داکوتیوە🌱
……………………………
شێعری کوردیی زانکۆی کوردستان
مامۆستا هێمن دەفەرمێ: یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو … ………………………….. بەیادی یارانی ئازیزمان که دەمێک ماوەیە لێمان دوورن بەڵام له دڵماندا هەن و به جوانترین پەلی بیرەوەرییەکانەوە، هێلانەیان داکوتیوە🌱 ……………………………
ئەم کەناڵه یادگاریی ئەو ئازیزە دوورەدەستانەمانه💚