Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
«مـــارکۆ ڕۆبیۆ» وەزیری دەرەوەی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا شیدەکاتەوە بۆ چی دۆناڵد ترامپ فەرمانی هێرشی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دا.
ــــــــــــــ
ئامانجی ئەم هێرشە، لەناوبردنی توانای مووشەکیی بالیستیکی و بەرنامەی درۆنەکانیان بوو، تا چیتر نەتوانن لە پشتیانەوە خۆیان بشارنەوە. بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا ناچار بن بە جدی لەگەڵ جیهاندا سەبارەت بە هەرگیز، هەرگیز نەبوونی چەکی ناوەکی مامەڵە بکەن. سەرۆککۆمار بڕیارێکی دروستی دا کە هەر ئێستا تێکیان بشکێنێت.
ئامانجی ئەم هێرشە، لەناوبردنی توانای مووشەکیی بالیستیکی و بەرنامەی درۆنەکانیان بوو، تا چیتر نەتوانن لە پشتیانەوە خۆیان بشارنەوە. بۆ ئەوەی .لە کۆتاییدا ناچار بن بە جدی لەگەڵ جیهاندا سەبارەت بە هەرگیز، هەرگیز نەبوونی چەکی ناوەکی مامەڵە بکەن.

هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گورزێکی کوشندە لە ماشینە تیرۆریستییەکەی ئێران دەوەشێنن
لە هێرشێکی ورد و زیرەکانەدا کە پشت بە زانیاری هەواڵگری بەستبوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ناوەندێکی فەرماندەیی نهێنی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە تاران کردە ئامانج و زیاتر لە ٥٠ بەرپرسی باڵای سوپای پاسدارانیان لەناوبرد، لەو کاتەی کۆببوونەوە بۆ پلاندانان بۆ هێرشی نوێ دژی ڕۆژئاوا.
ئەم ئۆپەراسیۆنە دڵی ماشینە جەنگییەکەی ڕژێمی کردە ئامانج و دەستوپێوەندە گەورەکانی مەلاکان لە ناوەڕاستی پیلانگێڕییەکانیاندا نەکاوگیرکرد. دووکەڵ لە شوێنی ڕووداوەکە بەرزبووەوە، لەکاتێکدا پەناگەی ژێر زەوی سوپای پاسداران بوو بە گۆڕ بۆ سەرکردایەتییەکەی.
ئەم سەرکەوتنە نوێیە بەشێکە لە هەڵمەتە بەردەوامەکە کە لە سەرەتای جەنگەوە بنکەکانی مووشەکی، سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی و پێکهاتەی فەرماندەیی ئێرانی تێکشکاندووە. پەیامەکە ڕوونە: ئەمریکا و ئیسرائیل قبووڵی ناکەن دەوڵەتێکی تیرۆریستی خاوەن چەکی ئەتۆمی لە سێبەرەوە پیلانگێڕی بکات. ڕۆژانی دەستدرێژی بێ سنووری سوپای پاسداران بەسەرچوون.
ئیتر هیچ پەناگەیەکی پارێزراو بۆ قەسابەکانی تاران بوونی نییە.

ئەمە ئەگەر باڵادەستی ئەمریکا و شکستی کۆماری پەت وسێدارە نەبێ چ ناوێکی دیکەی لەسەر دادەندرێ؟
کۆماندۆ تایبەتییەکانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکی وردی شەوانەدا توانیویانە دووهەمین فڕۆکەوانی خۆیان لە ناو قووڵایی خاکی ئێراندا ڕزگار بکەن.
تاران بە ئامانجی دەستگیرکردنی فرۆکەوانەکە ، خەڵاتێکی خەیاڵی دیاری کردبوو، لەئاکامی چالاکی ئەوڕزگارکردنەدا ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و هاووڵاتییانی ناوچەکە کە بۆ گرتنی فڕۆکەوانەکە بە ناوچەکەدا بڵاو ببوونەوە کوژراون وبرینداربوون . تا ساتەوەختی نووسینی ئەم هەواڵە، بەرپرسانی ئێران هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ئەم شکستەیان نەداوە.

بەسۆزترین و پڕماناترین دەڕبڕینێک کە بۆ کۆماری جوانەمەگی کورد گووترابێ…
هۆزانڤان:
بەهار حوسێنی
رێبەندانێ
خاک
شەپۆلی شەوەزەنگ و
سەرابی سارا و
شاڵاوی نەپچڕاوی خۆڵبارین و
سەهۆڵبارین و برینبارینی ناشت.. .
رێبەندانێ،
حیلەی ئەسپی سپی ئازادیی
لە چوارچرادا چراخانی داگیرساند و
ماڵ بە ماڵ چرا چرا تاریکیی کوژاندەوە....

چەک درابێ یا نەدرابێ پەیامە سیاسییەکانی دۆناڵد ترەمپ، وەک زەنگێکی وریاکەرەوە وان بۆ قۆناغێکی نوێی ململانێکان و هۆشدارییەکی ڕاشکاوە بۆ کورد کە ئەگەر لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، خاوەن بڕیاری سەربەخۆی خۆت نەبیت، دەبی بە قوربانیی بەرژەوەندیی دەوڵەتانی ئیقلیمی و زلهێزەکان. مێژوو سەلماندوویەتی هەر کاتێک کورد خۆی دەستپێشخەر و بڕیاردەری چارەنووسی خۆی نەبووبێت، دەستی دەرەکی خاکی کوردستانی دابەش کردووە. ئێستا کاتی ئەوە تێپەڕیوە کورد تەنیا بینەرێکی دەستەوەستانی ڕووداوەکان بێت؛ بەڵکوو دەبێت بە چەکی یەکڕیزی و گرتنەبەری ستراتیژێکی نیشتمانیی وشیارانە، وەک کارەکتەرێکی کارا لە هاوکێشە نوێیەکانی ناوچەکەدا دەربکەوێت.
داهاتوو بۆ ئەو نەتەوانەیە کە خۆیان لە سێبەری ترس ڕزگاریان دەکەن و بڕیاری چارەنووسیان بە دەستی خۆیان دەنووسنەوە. بۆیە پێویستە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە یەکگرتوویی و ستراتیژێکی ڕوون، وەک هێزێکی کاریگەر بێتە مەیدان. گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە، لە هەمان کاتدا هەم هەڕەشەن و هەم دەرفەت. بێدەنگی و گۆشەگیری لەم نێوەندەدا، بە واتای ڕادەستبوونە بەو چارەنووسەی کە نەیاران بە ویستی خۆیان بۆمان دەنووسنەوە؛

هەرچەند شەڕی تاران و ئەمریکا وئیسرائیل ، لە دەرەوەی ویست و بڕیاری نەتەوەی کورد بوو، بەڵام یەک قازانجی بۆ کورد و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێدا بوو.ئەم شەڕە لە ڕووی دەروونی و ورەوە، هەستێکی جیاوازی لای کوردەکانی ڕۆژهەڵات خوڵقاندبوو.ئەگەر لەوەی تێپەرێین کە ئەوهیوایەی زەقکردبۆوە کە کورد لە خواستەکانی نیزیک دەبێتەوە بەڵام ئەوەی ئێمە لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا، بەهۆی بارودۆخی سەختی سیاسی و سەربازییەوە نەمانتوانی تۆڵەی ئەو جینایەتانە بکەینەوە کە تاران دەرحەق بە کوردی ڕۆژهەڵات ئەنجامی دا، دیتمان چۆن بەتایبەتی ئیسرائیل بە شێوەیەکی کردەیی و بەرفراوان، ئەو تۆڵەیەی بۆ کردووینەتەوە .زۆربەی ئەوجینایەتکارانەی کە دەستیان لە کوشتنی کورداندا هەبوو، بە سزای گەیاندن، کورد ئەگەر دەوڵەتیشی هەبوایە، نەیدەتوانی بەم شێوەیە تۆڵەی خۆی لەو داگیرکەرە بکاتەوە…
لەگەڵ ئەوەش دا ئاسۆ لەوەی ڕوونترە کە بیری لێدەکەینەوە، ئەوڕێژیمە قەت ناتوانێ بگەرێتەوە بۆ پێش شەڕی ١٢ ڕۆژە…

دۆناڵد ترەمپ وەک کارەکتەرێکی سەرسەخت کەسێک نییە حەزی لە دۆڕان بێت و بە ئاسانیش دەست لە بڕیارەکانی هەڵناگرێت. ئەو ئاگرەی کە لەگەڵ تاران هەڵیگیرساندووە، زیاتر لەوەی هەڕەمەکی بێت، ستراتیژێکی تایبەتی لە پشتە کە ئامانج لێی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و وەشاندنی گورزی یەکلاکەرەوەیە لە نەیارەکانی.
لە ماوەی ٣٨ ڕۆژ شەڕدا، دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی پەڕوباڵ کراوە. ئەم ئاگربەستە دوو حەوتوویەش کڕینەوەی کات بوو ،لەلایەک بۆ هێورکردنەوەی بازاڕەکانی نەوت و کردنەوەی دەروازەی گەرووی هورمزە، کە وەک شاخوێنبەری وزە لە جیهاندا هەژمار دەکرێت و لەلایەکی دیکەش بۆ داڕشتنەوەی پلانی نوێ و بە بازارکردن و تاقیکردنەوەی چەکە نوێیەکانە. ئەگەر ئێران ملکەچی خواستەکانی ترەمپ نەبێت و لەسەر شەڕخوازی سوور بێت، ئەوا کۆنگرێسی ئەمریکا بە دیاریکردنی مۆڵەتێکی شەست ڕۆژەی دیکە، دەرفەتێکی نوێ دەداتەوە ئیدارەی کۆشکی سپی.
بە گشتی، دۆخەکە بەرەو قۆناغێکی هەستیار هەنگاو دەنێت. هەموو هەوڵێکی ترەمپ ئەوە دەبێت کە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا بە قازانجی بەرژەوەندییەکانی خۆی و وڵاتەکەی بگۆڕێت. لەم ڕوانگەیەشەوە، ئیسرائیل وەک هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا بە دەستێکی ئاوەڵاترەوە گورزەکانی دەوەشێنێت و ئەگەری زۆرە ئەو پاشماوانەش لەناو ببات کە هێشتا لەسەر بەرەنگاربوونەوە بەردەوامن و نایانەوێت خۆیان بەدەستەوە بدەن.
لەم پێیەدا ئامادەیی کورد لە هەمووکاتێکی پێویستترە.

کۆدی داڕمانی تاران
پێنج کتێب تەڵەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرا دەکەن
کاتێک سەیری ململانێی ئێستای نێوان ئەمریکاو ئێران دەکەین، تێدەگەین کە ڕووداوەکان ڕێکەوت نین، بەڵکو جێبەجێکردنی نەخشەیەکی وردی ستراتیژین. لێرەدا لە ڕێگەی پێنج کتێبی جیهانییەوە، ئەو کۆدانە دەخوێنینەوە، تێدەگەین کە چۆن تەڵە بۆ ئێران دانراوەو زلهێزەکان چۆن ئەو وڵاتە ناوچەییانە لە قاڵب دەدەن.
🔴 کتێبی یەکەم:
دانپێدانانەکانی بکوژێکی ئابووری (جۆن پێرکینز).
ئەم کتێبە پەردە لەسەر قۆناغی یەکەمی دەستەمۆکردن لادەبات. پێرکینز باس لە "بکوژە ئابوورییەکان" دەکات کە وڵاتان دەخەنە ناو قەرزو فێڵی داراییەوە. ئەگەر ئەمە سەرکەوتوو نەبوو چەقەڵەکان (CIA) دێن بۆ تیرۆرو کودەتا. ئەگەر ئەوانیش شکستیان هێنا، ئینجا سوپاو جەنگی ڕاستەوخۆ دەستپێدەکات. ئێران ئێستا لە ناو جەرگەی ئەم هاوکێشەیەدایەو هەموو قۆناغەکانی تاقیکردووەتەوە.
🔴 کتێبی دوەم:
هونەری سزاکان (ڕیچارد نێفیۆ).
نێفیۆ، کە خۆی ئەندازیاری سزاکانی سەر ئێران بووە، دەڵێت: سزا تەنها بۆ برسی کردن نییە، بەڵکو بۆ دروستکردنی ئازارێکی ئامانجدارە. ستراتیژییەکە ئەوەیە کە بەرامبەر بگەیەنرێتە ئەو بڕوایەی کە تێچووی بەردەوامبوون لەسەر ئەم سیاسەتە، زۆر زیاترە لە تێچووی سازش و خۆبەدەستەوەدان. ئێستا ئابووری ئێران گەیشتووەتە ئەو خاڵەو ئازارەکە گەیشتووەتە ئێسقان.
🔴 کتێبی سێیەم:
تەڵەی تۆسیدیدس (گراهام ئەلیسۆن).
ئەم کتێبە باس لە ململانێی هێزەکان دەکات. کاتێک هێزێکی ناوچەیی (وەک ئێران) دەیەوێت هەژموونی خۆی بسەپێنێت، هێزە باڵادەستەکە (ئەمریکا) هەموو ڕێگەیەک دەگرێتە بەر، بۆ سنووردارکردنی. مێژوو سەلماندوویەتی کە هیچ هێزێکی ناوچەیی ناتوانێت لەبەردەم فشارە گشتگیرەکانی، هێزە جیهانییەکاندا بۆ ماوەیەکی درێژ خۆی ڕابگرێت، بەبێ ئەوەی لە کۆتاییدا سازش بکات.
🔴 کتێبی چوارەم:
کودەتا (ستیڤن کینزەر).
کینزەر، بە گەڕانەوە بۆ مێژووی کودەتای ١٩٥٣ی دژ بە موسەدیق، پێمان دەڵێت کە چۆن دەزگا هەواڵگرییەکان (CIA و MI6) کاتێک بەرژەوەندییەکانیان دەخەیتە مەترسییەوە، سیستەمی ناوخۆیی و ئابووری وڵاتەکە تێکدەدەن، تا خەڵکەکە خۆیان دژی دەسەڵات بوەستنەوە. ئەمە نموونەیەکی مێژوویی زیندووە کە ئێران پێشتریش تێیدا شکستی هێناوەو ئێستاش هەمان سیناریۆ دووبارە دەبێتەوە.
🔴 کتێبی پێنجەم:
سەدەی نوێی ئەمریکا (زبیگنیو برێژینسکی).
برێژینسکی، وەک یەکێک لە گەورەترین تیۆریستان، پێیوایە هەر وڵاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ببێتە ڕێگر لەبەردەم لێشاو و وزەو ئاسایشی جیهانی، دەبێت بچووک بکرێتەوە یان پەراوێز بخرێت. بەپێی ئەم ستراتیژە، جیهان ڕێگە نادات ئێران لە سنوورێکی دیاریکراو تێپەڕێت و لە کۆتاییدا دەبێت بگەڕێتەوە ناو بازنەی یاساو داواکارییەکانی ئەمریکا.
ئەم پێنج کتێبە پێمان دەڵێن کە "ئیمپراتۆریەتی مۆدێرن" بە ڕێکەوت کار ناکات. ئێران چەندێک هەوڵی مانۆڕ بدات، لە کۆتاییدا لەناو چوارچێوەی ئەو نەخشەیەدا دەمێنێتەوە، کە بۆی کێشراوە. ئەگەر ئەم پێوەرانە بکەینە بنەما، تەنها یەک ڕێگە دەمێنێتەوە، تاران ناچارە بۆ مانەوەی خۆی، سازش بکات و بێتە ژێرباری داواکارییەکان.
ئەم سیاسەت و هەنگاوانە، کتومت بەسەر چەندین وڵاتدا جێبەجێ کراون و سەرکەوتوو بوون. ئێستا کە ئێران لە ژێر فشاری هاوکاتی ئابووری، هەواڵگری و سەربازیدایە، بۆیە ئێران ناچارە بۆ مانەوەی خۆی، خۆی بەدەست داواکارییەکانی ئەمریکاوە بدات.
سەردەشت حەمەساڵح

دەمێک بووجاشسیغەکان دیواری نیشتمانپەروەرییان لە باشوور ڕروخاند بوو ، سەردار عەبدووڵلا سەرلەنوێ بە ئیرادە هەڵیچنییەوە!
زۆر جار گوتوومە ستەمێکی گەورەیە کە باشووری کوردستان و بەتایبەتیش دەڤەری سلێمانی، بە چەند لایەنێکی سیاسیی بەکرێگیراو و جاشسیغەوە ببەستینەوە. ئەگەر باسی کوردایەتی و نیشتمانپەروەریی باشوور بکرێت، دەبێت سەرەتا بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە بیدوێین. لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازیی کورددا، باشووری کوردستان هەمیشە پەناگە و داڵدەی لێقەوماوان و هەڵاتووەکانی دەستی ستەمی هەموو پارچەکانی تری کوردستان بووە. ئەو جوامێری و بەخشندەییەی لە خۆبەخشانی ئەم ناوچەیەدا تۆمار کراوە، بارتەقای پەرتووکێکی ئەستوورە ، داگیرکەر لە ڕێگای بەکرێگیراوەکانی دەیهەوێ شەڕی شکاندنی ئیرادەمان لە گەڵدا بکات….
🔶سەردار عەبدووڵڵا نموونەی ئازایەتی ئەو هەزاران نیشتمانپەروەری باشوورە کە لە سەر گۆڕی نوێترین شەهیدی ڕۆژهەڵات شەهید غەزاڵ مەولان ئاوا بە حەماسەتەوە دەدوێ…
سڵاو لە گیانی شەهید غەزاڵ و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان …

غەزەل و ژینا،
دوو بەسەرهات ،
یەک چارەنووس،
یەک نەیار….
وەرگێڕاو لە فارسییەوە بۆ کوردی :
لە نووسینی :
Ali Bozorg Panah
دوو بەسەرهات ،
یەک چارەنووس،
یەک نەیار….
وەرگێڕاو لە فارسییەوە بۆ کوردی :
لە نووسینی :
Ali Bozorg Panah
هێشتا ژانی بە ئازاری غەزالی جوانەمەرگ لەسەردڵمان قورسایی دەکات کە هەمیسان ژانی پۆلێکی دیکەی کیژان و کوڕانی پێشمەرگەی ئەم خاکە کەوتە سەردڵمان...
پاراستنی گیانی پێشمەرگە لەم بارودۆخەدا، باڵاترین ئەرکی سیاسی و ڕێکخراوەییە؛ چونکە هیچ دەستکەوتێکی سیاسی لە سایەی قوربانیدانی بێهوودە لەناو بنکە و بارەگاکاندا نایەتە دی. کاتێک هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕایدەگەیەنن کە لایەنێکی شەڕەکە نین، ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە، بەڵام بۆ کۆماری ئیسلامی، ئەوان نێچیرێکی ئاسانن بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو شکستانەی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی تووشی بووە. بڕیاری مانەوە لە باشوور، پێویستی بە هەماهەنگییەکی دیپلۆماسیی ورد و بڕیارێکی شۆڕشگێڕانە هەیە؛ ئەگەر هێزەکان نەتوانن لەژێر سێبەری پاراستنی نێودەوڵەتی یان هاوپەیماناندا بمێننەوە، ئەوا مانەوەیان تەنیا بەو واتایە دێت کە دەستەوستان چاوەڕێی پەلاماری داهاتوو بن،لە قامووسی دێمۆکڕات و مێژووە کەیدا نیە دەستەوەستان بێ.
پێڕێ شەهیدێک وچەند بریندار🥲
ئەمڕۆ سێ شەهید وچەند بریندار...🥲
شەهیدان: نیدا میری ، سەمیرا ئەڵلایاری و شاهین ئازەربەرزین...
سڵاو لە گیانیان

سەنگەری بەرگری لە نێوان مانەوەی شکۆمەندانە و چاوەڕوانی بێهوودەدا
لە کوردستان تا تاران
نەفرەت لەناوی ئێران
لەم سەردەمەدا کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گۆمی خوێن و ژانێکی قووڵدا تێدەپەڕێت، دیمەنێکی نامۆ و دڵتەزێن بەرچاو دەکەوێت؛ لەلایەک میللەتێک هەیە بە وشیارییەکی نەتەوەیی بەرزی بێ وێنەوە، ڕووبەڕووی ستەم دەبێتەوە و گیانفیدایی بۆ سەروەریی خۆی دەکات، لەلایەکی دیکەشەوە هیندێک لایەنی سیاسی دەبینین کە لەبری پاراستنی ئەو شکۆ و خوێنەی ڕژاوە، سەرقاڵی چەمانەوە و خۆفیداکردن بۆ قەوارەیەکن کە لە ڕەگ و ڕیشەوە دژ بە بوونی کورد و سەروەرییەکانیەتی.
ئەم دۆخە، بێڕێزییەکی ڕاشکاوە بەرامبەر بەو خەباتە پاکەی خەڵک. کاتێک خەڵکی ڕۆژهەڵات بە باجی قورس و خوێنی گەنجانیان، دیواری ترس دەڕووخێنن و هۆشیاریی نیشتمانی لە لووتکەدا دەهێڵنەوە، ئەحزابی سیاسی دەبوایە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەو هەست و ئاواتانە بوونایە. بەڵام پاشەکشە لە بەرامبەر شوڤنیزمی داگیرکەر دا کە ماف و ناسنامەی کوردی کردووەتە ئامانجی سڕینەوە، جگە لە سووکایەتیکردن بە خوێنی شەهیدان و تێکۆشانی بێوێنەی کۆمەڵانی خەڵک، هیچی دیکە نییە
خەباتی خەڵک، شکۆدارتر و گەورەتر لەوەیە بەم درووشمە قێزەونە بێ بنامایانە ، بکرێتە قوربانیی بیرێکی شکستخواردوو. کاتی ئەوە هاتووە بڕیارە سیاسییەکان لەگەڵ ویستی شەقام و خوێنی شەهیداندا هاوئاهەنگ بن، نەک لەگەڵ بەرژەوەندیی ئەوانەی کە بەردەوام خەریکی تواندنەوەی نەتەوەی کوردن....
…..
دیمەنێک لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی دەربڕین لە ڕێژیمی کۆماری پەت و سێدارە لە شاری بێرن ی سویس لە لایەن بەشێک لە حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی و ڕێکخراوی موجاهیدینی ئێرانی …

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بە کەرکووک، تەنیا لە ڕەهەندێکی ناوچەیی و کورتخایەندا قەتیس نابێت، بەڵکوو بەشێکە لە نەخشەڕێگایەکی ستراتیژیی قۆناغ بە قۆناغ بۆ لەناوبردنی یەکجاریی پرسی ڕەوای کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا. ئەوەی ئەمڕۆ لە باشووری کوردستان و بەتایبەت لە کەرکووکدا دەگوزەرێت، درێژکراوەی هەمان ئەو پیلانەیە کە پێشتر لە ڕۆژئاوای کوردستان پەیڕەو کرا و دەرەنجامەکەی ئاوارەیی، وێرانکاری و کارەساتی مرۆیی گەورەی لێ کەوتەوە.
ئەمەش ئاشکرایە کە ململانێی سیاسیی نێوان سلێمانی و هەولێر وای کردووە لەپێناو بەرژەوەندیی کورتخایەن، کەرکووک وەک دەستکەوتێک بۆ تورکیا برخسێت ، ئەگەر ئەم
مەترسییە وەک خۆی درکی پێ نەکرێت و هەڵوێستی ڕژدی لەبەرامبەردا وەرنەگیرێت، تەنیا مەترسیی لەدەستدانی کەرکووک لە ئارادا نییە، بەڵکوو لە داهاتوودا دەبێتە هەڕەشەیەکی ماڵوێرانکەر بۆ سەر ناسنامە، ئاسایش و چارەنووسی نەتەوەییمان لە ڕۆژهەڵاتیش.
کەوابوو بەرلەوەی ئەو ئاگرەی لە کەرکووک کڵپەی سەندووە هەموو نیشتمان بگرێتەوە، پێویستە بە وەلانانی ڕق و کینە و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە، هەنگاوی کردەیی و شێلگیرانە بنرێت.

ئەمڕۆ ساڵوەگەری دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردییە؛ ئەو چرایەی کە ١٢٨ساڵ لەمەوبەر لە قاهیرە بە دەستی میر میقداد مەدحەت بەدرخان هەڵکرا و بوو بە مژدەبەخشی هۆشیاریی نەتەوەیی. ڕۆژنامەی «کوردستان» سەرەتای ڕێگەیەک بوو کە لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ، پڕ بووە لە بەربەست، ئەشکەنجە و قوربانیدان. مێژووی ڕۆژنامەگەریی ئێمە مێژووی قەڵەمە بوێرەکانە کە لەپێناو ڕاستیدا تێکۆشاون و سەلماندوویانە وشە لە بەرانبەر هەر چەشنە سەرکوتکارییەکدا چۆک دانادات.
ئێستا کە یادی ئەو ڕۆژە مەزنە دەکەینەوە، ئەرکی ڕۆژنامەنووسان تەنیا گواستنەوەی ڕووداوەکان نییە، بەڵکو داکۆکیکردنە لە بەها نەتەوەییەکان و دەنگی بێدەنگان.
سڵاو لەو قەڵەمە ڕاستگۆیانەی بۆ ئازادی گیانیان بەخشی و پیرۆزبایی لەو ڕۆژنامەنووسانە دەکەین کە هەمیشە بە ویژدانەوە خزمەتی نیشتمان دەکەن.