✍ #قوباد_جەلیزادە
پشیلە چاو شینەکە
شەو درەنگە - بەلام سپی
کولو کولو
مەمکبەندو ژێرکراسی فریشتە ،
دەبارێ
بزرن - ئەستێرەکان
لەدەوری ئاگردانی مانگدا،
خڕبونەتەوە.
پەنجەی تەزیوە - درەخت
بەستوویەتی
پێی روبار.
لەژوورەوە
لەناو دوو پێخەفی گەرمدا
دووروباری ئاگر
ئاویتە دەبن-
بەلام لە داوێنەوە.
بەتەنیشتییاانەوە ;
پرخەی دێ - پێخەفێک
خەو بە؛
قووقەی کەڵەشێرو
سپیدەو
دووگردەوە *، دەبینێ.
قرچە قرچی سووتانی
گوڵەگەنمی وروژان و
چیلکەی لەزەتە.
هاتۆتە بەر پەنجەرە- پشیلەیەکی چاو شین
کلکی رەپی
لەمینای هەڵم گرتوو
دەخشێنێت.
-----------------------
*دووگرد : بەرماڵ
T.me/RegaRasaKan
پشیلە چاو شینەکە
شەو درەنگە - بەلام سپی
کولو کولو
مەمکبەندو ژێرکراسی فریشتە ،
دەبارێ
بزرن - ئەستێرەکان
لەدەوری ئاگردانی مانگدا،
خڕبونەتەوە.
پەنجەی تەزیوە - درەخت
بەستوویەتی
پێی روبار.
لەژوورەوە
لەناو دوو پێخەفی گەرمدا
دووروباری ئاگر
ئاویتە دەبن-
بەلام لە داوێنەوە.
بەتەنیشتییاانەوە ;
پرخەی دێ - پێخەفێک
خەو بە؛
قووقەی کەڵەشێرو
سپیدەو
دووگردەوە *، دەبینێ.
قرچە قرچی سووتانی
گوڵەگەنمی وروژان و
چیلکەی لەزەتە.
هاتۆتە بەر پەنجەرە- پشیلەیەکی چاو شین
کلکی رەپی
لەمینای هەڵم گرتوو
دەخشێنێت.
-----------------------
*دووگرد : بەرماڵ
T.me/RegaRasaKan
Telegram
رێگا راسەکان
ڒێی خۆت بپێوه سەرڒاس بەو جۆره وا ڒەزای خواس
مەردم چ کاس چ حەقناس، دەسهات دیار بێ یا نه
مەردم چ کاس چ حەقناس، دەسهات دیار بێ یا نه
Forwarded from ڕاسپاردە (Giamart)
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"مزگه‌وت ماڵی خودایه؟"
سه‌دان جار هاتم و له ده‌رگه‌ی ماڵه‌که‌تم دا‌و له‌وێ نه‌بووی
ئه‌ی له‌کوێی خودای من
ئه‌ی له‌کوێی!
که‌س نییه ئه‌وه‌نده ماڵه‌که‌ی چۆڵ بکات که‌س نییه!
بێم له‌کوێ بتبینم؟
به‌په‌له‌م خودای من؟
بۆ به‌ماڵ ناکه‌ویته‌وه..
چووی چ تۆفانێک هێمن که‌یته‌وه
نیڵه‌نێڵی کام دۆزه‌خ سارد بکه‌یته‌وه
له‌سه‌ره‌مه‌رگا،
دڵی کام نه‌خۆش بده‌یته‌وه
له‌سه‌ر گۆڕی کام عه‌بدی شه‌هیدت، به‌کوڵ بگریت.
له‌کوێی خودای من
له‌کام باخچه‌ی منداڵاندا، به‌نوور چاوی گوڵ ده‌ڕێژیت.
بووکه‌شووشه ده‌خه‌یته‌وه ئامێزی ساوایی؟
یا گیرفانی په‌پووله، پڕ ده‌که‌یته‌وه له نه‌سته‌له!
سه‌دان جار هاتم و له‌وێ نیت.
بۆ ئه‌وه‌نده ماڵه‌که‌ت چۆڵ ده‌که‌ی
به‌نده‌کان، خیانه‌تت له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، ئه‌ی خودا.
ئه‌وان له بڵندگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه؛
ڕوو ده‌که‌نه ئێمه‌ی بێ گوناهـ و هاوار ده‌که‌ن:
خودایە جه‌رگیان بسووتێنه
خودایه منداڵه‌کانیان هه‌تیو که
خودایە ژنه‌کانیان بێوه‌ژن.
چیدی ماڵه‌که‌ت چۆڵ مه‌که خودای من!
ئه‌وان له‌ماڵی تۆوه، له‌شکر ده‌که‌نه‌سه‌ر جوانیی
ده‌ست و په‌ڕه‌مووچی هونه‌ر، شه‌ڵاڵی خوێن ده‌که‌ن.
شه‌ڕه‌فی گۆرانی ده‌شکێنن
هه‌ڕه‌شه له‌پشکوتنی گوڵ ده‌که‌ن
لووتی مه‌مک ده‌بڕن
به‌ئیمزاو مۆری تۆ، کوشتنی کانی حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن
نارنجۆک ده‌ده‌نه ده‌ستی په‌پووله
مه‌مکی ژنه‌زه‌یستان، پڕ ده‌که‌ن له ده‌رزی.
زوو فریا که‌وه،
عه‌بده بۆگه‌نه‌کانت، گه‌ره‌کیانه قێزه‌ونت که‌ن
ده‌ست له‌پشتی منداڵه‌کانمان ده‌ده‌ن. تا‌به‌رده بارانت بکه‌ن.
مجێوره‌کان پێمان ده‌ڵێن:
خودا تۆقێنه‌ره‌و ...هیچی تر
خودا ترۆریسته‌و ...هیچی تر
خودا تاعوونه‌و ...هیچی تر!!؟؟
بگه‌ڕێوه، به‌رماڵ خڵتانی خوێنه
میحراب چنراوه به مردن.
له‌نێوان هه‌موو دوو په‌ڕه‌یه‌کی قورئانا،
شمشێرێکی خوێناوی
له‌نێوان هه‌موو دوو وشه‌یه‌کی قورئانا،
مینێک.
له‌نێوان هه‌موو دوو پیتێکی قورئانا،
که‌للەسه‌رێک!
دره‌نگه بگه‌رێوه خودای من
دره‌نگه!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ #قوباد_جەلیزادە
@rasepardeh
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"مزگه‌وت ماڵی خودایه؟"
سه‌دان جار هاتم و له ده‌رگه‌ی ماڵه‌که‌تم دا‌و له‌وێ نه‌بووی
ئه‌ی له‌کوێی خودای من
ئه‌ی له‌کوێی!
که‌س نییه ئه‌وه‌نده ماڵه‌که‌ی چۆڵ بکات که‌س نییه!
بێم له‌کوێ بتبینم؟
به‌په‌له‌م خودای من؟
بۆ به‌ماڵ ناکه‌ویته‌وه..
چووی چ تۆفانێک هێمن که‌یته‌وه
نیڵه‌نێڵی کام دۆزه‌خ سارد بکه‌یته‌وه
له‌سه‌ره‌مه‌رگا،
دڵی کام نه‌خۆش بده‌یته‌وه
له‌سه‌ر گۆڕی کام عه‌بدی شه‌هیدت، به‌کوڵ بگریت.
له‌کوێی خودای من
له‌کام باخچه‌ی منداڵاندا، به‌نوور چاوی گوڵ ده‌ڕێژیت.
بووکه‌شووشه ده‌خه‌یته‌وه ئامێزی ساوایی؟
یا گیرفانی په‌پووله، پڕ ده‌که‌یته‌وه له نه‌سته‌له!
سه‌دان جار هاتم و له‌وێ نیت.
بۆ ئه‌وه‌نده ماڵه‌که‌ت چۆڵ ده‌که‌ی
به‌نده‌کان، خیانه‌تت له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، ئه‌ی خودا.
ئه‌وان له بڵندگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه؛
ڕوو ده‌که‌نه ئێمه‌ی بێ گوناهـ و هاوار ده‌که‌ن:
خودایە جه‌رگیان بسووتێنه
خودایه منداڵه‌کانیان هه‌تیو که
خودایە ژنه‌کانیان بێوه‌ژن.
چیدی ماڵه‌که‌ت چۆڵ مه‌که خودای من!
ئه‌وان له‌ماڵی تۆوه، له‌شکر ده‌که‌نه‌سه‌ر جوانیی
ده‌ست و په‌ڕه‌مووچی هونه‌ر، شه‌ڵاڵی خوێن ده‌که‌ن.
شه‌ڕه‌فی گۆرانی ده‌شکێنن
هه‌ڕه‌شه له‌پشکوتنی گوڵ ده‌که‌ن
لووتی مه‌مک ده‌بڕن
به‌ئیمزاو مۆری تۆ، کوشتنی کانی حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن
نارنجۆک ده‌ده‌نه ده‌ستی په‌پووله
مه‌مکی ژنه‌زه‌یستان، پڕ ده‌که‌ن له ده‌رزی.
زوو فریا که‌وه،
عه‌بده بۆگه‌نه‌کانت، گه‌ره‌کیانه قێزه‌ونت که‌ن
ده‌ست له‌پشتی منداڵه‌کانمان ده‌ده‌ن. تا‌به‌رده بارانت بکه‌ن.
مجێوره‌کان پێمان ده‌ڵێن:
خودا تۆقێنه‌ره‌و ...هیچی تر
خودا ترۆریسته‌و ...هیچی تر
خودا تاعوونه‌و ...هیچی تر!!؟؟
بگه‌ڕێوه، به‌رماڵ خڵتانی خوێنه
میحراب چنراوه به مردن.
له‌نێوان هه‌موو دوو په‌ڕه‌یه‌کی قورئانا،
شمشێرێکی خوێناوی
له‌نێوان هه‌موو دوو وشه‌یه‌کی قورئانا،
مینێک.
له‌نێوان هه‌موو دوو پیتێکی قورئانا،
که‌للەسه‌رێک!
دره‌نگه بگه‌رێوه خودای من
دره‌نگه!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ #قوباد_جەلیزادە
@rasepardeh
Forwarded from زەوی سه‌خت و ئاسمان دوور (Goran)
"مزگەوت ماڵی خوایە"
سه‌دان جار هاتم
و له ده‌رگه‌ی ماڵه‌که‌تم
دا وله‌وێ نه‌بووی!
ئه‌ی له کوێی خودای من؟
ئه‌ی له کوێی!؟
که‌س نییه ئه‌وه‌نده
ماڵه‌که‌ی جێ بێڵێت
که‌س نییه!
بێم له کوێ بتبینم …؟
به‌په‌له‌م خودایه.!!
بۆ نایه‌یته‌وه ماڵ!؟
چووی چ تۆفانێک
هێمن بکه‌یته‌وه!
نێڵه نێڵی کام
دۆزه‌خ بخه‌وێنیت!
له‌سه‌ره مه‌رگا،
دڵی کام نه‌خۆش
بده‌یته‌وه!
له‌سه‌ر گۆڕی کام
عه‌بدی شه‌هیدت،
به‌کوڵ بگریت؟!
له کوێی خودای من!!
له کام باخچه‌ی
منداڵاندا به نوور
چاوی تاریکی ده‌ڕێژی!
بووکه شووشه
ده‌خه‌یته‌وه ئامێزی منداڵی!
گیرفانی په‌پووله
پڕ ده‌که‌یته‌وه له نه‌سته‌له!
سه‌دان جار هاتم و له‌وێ نیت…
بۆ ئه‌وه‌نده ماڵه‌که‌ت چۆڵ ده‌که‌یت!
به‌نده‌کان
خه‌یانه‌تت له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن
… ئه‌ی خودا!
ئه‌وان له بڵندگۆی
مزگه‌وته‌کانه‌وه،
ڕووده‌که‌نه ئێمه‌ی
بێگوناهـ
هاوار ده‌که‌ن:
خودایه …جه‌رگیان بسووتێنه!
خودایه …منداڵه‌کانیان هه‌تیو که!
خودایه …ژنه‌کانیان بێوه ژن!
ئیدی ماڵه‌که‌ت
چۆڵ مه‌که خودای من …
ئه‌وان له ماڵی تۆوه،
له‌شکر ده‌که‌نه سه‌ر جوانی!
ده‌ست و په‌رمووچی هونه‌ر،
شه‌ڵاڵی خوێن ده‌که‌ن!
باڵی گۆرانی ده‌شکێنن!
هه‌ره‌شه له پشکوتنی
گوڵ ده‌که‌ن،
لووتی مه‌مک ده‌بڕن! !
به ئیمزا و خه‌تمی تۆ:
کوشتنی کانی حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن
نارنجۆک ده‌ده‌نه ده‌س منداڵ
مه‌مکی ژنه زه‌یستان
پڕ ده‌که‌ن له ژه‌هر زوو فریا که‌وه
عه‌بده بۆگه‌نه‌کانت ده‌یانه‌وێ
قێزه‌ونت که‌ن!
ده‌ست له پشتی
منداڵه‌کانمان ده‌ده‌ن
تا به‌رده بارانت که‌ن
ئه‌وان پێمان ده‌ڵێن:
خودا تۆقێنه‌ره… هیچی تر
خودا بکووژه و… هیچی تر
خودا دۆزه‌خه و… هیچی تر
بگه‌ڕێوه…
به‌رماڵ خڵتانی خوێنه…
میحراب چنراوه به مردن…
له نێوان هه‌موو دوو په‌ڕه‌یه‌کی قورئاندا، شمشێرێکی خوێناوی!
له نێوان هه‌موو دوو وشه‌یه‌کی قورئاندا مینێک!
له نێوان هه‌موو دوو پیتێکی قورئاندا که‌للـه‌سه‌رێک!
دره‌نگه!؟
#قوباد_جەلیزادە"
╭━━⊰✨🌸✨
🔹 @kiwmars
╰━━⊰✨🌸✨
سه‌دان جار هاتم
و له ده‌رگه‌ی ماڵه‌که‌تم
دا وله‌وێ نه‌بووی!
ئه‌ی له کوێی خودای من؟
ئه‌ی له کوێی!؟
که‌س نییه ئه‌وه‌نده
ماڵه‌که‌ی جێ بێڵێت
که‌س نییه!
بێم له کوێ بتبینم …؟
به‌په‌له‌م خودایه.!!
بۆ نایه‌یته‌وه ماڵ!؟
چووی چ تۆفانێک
هێمن بکه‌یته‌وه!
نێڵه نێڵی کام
دۆزه‌خ بخه‌وێنیت!
له‌سه‌ره مه‌رگا،
دڵی کام نه‌خۆش
بده‌یته‌وه!
له‌سه‌ر گۆڕی کام
عه‌بدی شه‌هیدت،
به‌کوڵ بگریت؟!
له کوێی خودای من!!
له کام باخچه‌ی
منداڵاندا به نوور
چاوی تاریکی ده‌ڕێژی!
بووکه شووشه
ده‌خه‌یته‌وه ئامێزی منداڵی!
گیرفانی په‌پووله
پڕ ده‌که‌یته‌وه له نه‌سته‌له!
سه‌دان جار هاتم و له‌وێ نیت…
بۆ ئه‌وه‌نده ماڵه‌که‌ت چۆڵ ده‌که‌یت!
به‌نده‌کان
خه‌یانه‌تت له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن
… ئه‌ی خودا!
ئه‌وان له بڵندگۆی
مزگه‌وته‌کانه‌وه،
ڕووده‌که‌نه ئێمه‌ی
بێگوناهـ
هاوار ده‌که‌ن:
خودایه …جه‌رگیان بسووتێنه!
خودایه …منداڵه‌کانیان هه‌تیو که!
خودایه …ژنه‌کانیان بێوه ژن!
ئیدی ماڵه‌که‌ت
چۆڵ مه‌که خودای من …
ئه‌وان له ماڵی تۆوه،
له‌شکر ده‌که‌نه سه‌ر جوانی!
ده‌ست و په‌رمووچی هونه‌ر،
شه‌ڵاڵی خوێن ده‌که‌ن!
باڵی گۆرانی ده‌شکێنن!
هه‌ره‌شه له پشکوتنی
گوڵ ده‌که‌ن،
لووتی مه‌مک ده‌بڕن! !
به ئیمزا و خه‌تمی تۆ:
کوشتنی کانی حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن
نارنجۆک ده‌ده‌نه ده‌س منداڵ
مه‌مکی ژنه زه‌یستان
پڕ ده‌که‌ن له ژه‌هر زوو فریا که‌وه
عه‌بده بۆگه‌نه‌کانت ده‌یانه‌وێ
قێزه‌ونت که‌ن!
ده‌ست له پشتی
منداڵه‌کانمان ده‌ده‌ن
تا به‌رده بارانت که‌ن
ئه‌وان پێمان ده‌ڵێن:
خودا تۆقێنه‌ره… هیچی تر
خودا بکووژه و… هیچی تر
خودا دۆزه‌خه و… هیچی تر
بگه‌ڕێوه…
به‌رماڵ خڵتانی خوێنه…
میحراب چنراوه به مردن…
له نێوان هه‌موو دوو په‌ڕه‌یه‌کی قورئاندا، شمشێرێکی خوێناوی!
له نێوان هه‌موو دوو وشه‌یه‌کی قورئاندا مینێک!
له نێوان هه‌موو دوو پیتێکی قورئاندا که‌للـه‌سه‌رێک!
دره‌نگه!؟
#قوباد_جەلیزادە"
╭━━⊰✨🌸✨
🔹 @kiwmars
╰━━⊰✨🌸✨
Forwarded from خودا بێرەدا تێپەڕیوە
نیشتمان
1
بە بەرچاوی منەوە تەقەیان لە نیشتمان کرد
کەچی دایکم خوێنی لەبەر ڕۆیی
2
بە بەرچاوی منەوە چاوی نیشتمانیان کۆڵی
کەچی دایکم
نابینا بوو
3
بە بەرچاوی منەوە لاقی نیشتمانیان شکاند
کەچی دایکم
دوو دارشەقی کڕی
4
بە بەرچاوی منەوە زمانی نیشتمانیان قرتاند
کەچی ئەوەی "ناگۆ" بوو
دایکم بوو
5
بە بەرچاوی منەوە نیشتمانیان دا لە قەنارە
کەچی ئەو گۆڕەی هەڵیان کەند
دایکمیان تێدا ناشت
----------
ناگۆ: ڵاڵ
#قوباد_جەلیزادە
@Ghobad_jalizadeh
1
بە بەرچاوی منەوە تەقەیان لە نیشتمان کرد
کەچی دایکم خوێنی لەبەر ڕۆیی
2
بە بەرچاوی منەوە چاوی نیشتمانیان کۆڵی
کەچی دایکم
نابینا بوو
3
بە بەرچاوی منەوە لاقی نیشتمانیان شکاند
کەچی دایکم
دوو دارشەقی کڕی
4
بە بەرچاوی منەوە زمانی نیشتمانیان قرتاند
کەچی ئەوەی "ناگۆ" بوو
دایکم بوو
5
بە بەرچاوی منەوە نیشتمانیان دا لە قەنارە
کەچی ئەو گۆڕەی هەڵیان کەند
دایکمیان تێدا ناشت
----------
ناگۆ: ڵاڵ
#قوباد_جەلیزادە
@Ghobad_jalizadeh
Telegram
خودا بێرەدا تێپەڕیوە
باغی ئێرەمی قوبادی جەلیزادە