بــاران
2.09K subscribers
246 photos
86 videos
بەپوچی ئەنوسم ' گەر گەشبینی لێم دوور کەوە.

@Redwantaha
Download Telegram
جەژنتان پیرۆز بێت ئازیزانی بـاران هەمیشە لەجەژن و خۆشیابن گەردنمان ئازاد بکەن ڕۆژێک بە تێکستێک بەقسەیەک بەهەرشتێک ئازارێکم خستبێتە گۆشەی دڵتان

...
هەمیشە هەست ئەکەم کارێکی ناتەواو هەیە بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەم، دڵم هیچ کات بەتەواوی ئارامی بەخۆیەوە نەدیوە، هەمیشە بە ترسەوە ژیانی کردوە، ئاسوودە نیە، بەشێکی زۆرم غەمگینە. بێ ئۆقرەم، ترسم هەیە، واهەست ئەکەم لەو دیوو کۆڵانی ژیانمەوە شتانێک هەن کە پێویستە دەستیان بۆ ببەم، کە شتی واش بوونی نیە، بەڵام ئەمە منم، منم کە بۆ هەمیشە ژیانم بە قەلەقی و ترسەوە بەڕێ کردوە، ترس لە ڕوداوە ناخۆشەکان، ترس لە لەدەستدانی ئەو شتانەی هین بوون، ترس لەوەی کە غەمگین نەبم، بەڵام بوو.

...
هەنێک برین هەیە لە ئینساندا
نە ڕۆژگار، نە قەدەر، نە تێپەڕ بوونی کات،
نە ڕۆیشتن و وون بوونت،
تەنانەت هاتنی مرۆڤێکی تریش تیماری ناکات
جگە لەخودی ئەو مرۆڤەی ئەو برینەی بۆ درووست کردووی.

...
لەگەڵ هەر پۆستێک کە ئەکەم هێندێکتان لێفت ئەکەن باشە، قەیناکە... لێفت بکە. من ھەمووشتێکم دۆڕاندووە با ئێوەشی بێتە سەر.

@Redwantaha
ئای یادگاریەکان، ئەی برینی گەورەی ناو دڵمان.
...
سڵاو، هاوڕێیان لە ڕانیە مەبلەغێک پارەم دۆزیوەتەوە، هەرکەس خۆی بە خاوەنی دەزانێت، با گەردنم ئازاد بکات.

...
دوێنێ بەمەبەستی چارەسەری دڵتەنگییەکەم بۆ جاری دووەم سەردانی پزیشکەکەم کرد ، کاتێک قەبارەی حەبەکانم بینی ئەوەندەی تر نائومێدبووم ، بیرم کردەوە و لە دڵی خۆمدا وتم: ئاخر دەنکێک حەبی بچکۆلە چۆن دەتوانێ دڵتەنگییەکی ئاوا گەورە بەچۆکدا بهێنێ!؟

...
لە درەنگە شەوانێکی تاریك و باراناویدا ئەمەوێ بڵێم، منێکی بێهەست، لە سوچێکی ئەم ژیانەدا...
«بێناز کەوتووم».

...
لەم سەر زەمینە ناشیرینەدا ھەر یەکێک لە ئێمەی مرۆڤ ڕۆژێک لە ڕۆژان غەریبەیەکی جوان دێتە ژیانمان و بۆ ھەمیشە وەک ئاشنایەک لە دڵدا دەمێنێتەوە و ھەرگیز لە یادمان ناچێت، ئەو بۆ تەنها چرکەیەکیش نابێت بە ھی ئێمە ئەمە دڵتەنگم ئەکات، عاشقی ئەبین، ھۆگری ئەبین، بیری ئەکەین، خەمی ئەخۆین، بەڵام ئەو بەدووی ژیانی خۆیەوە ڕۆیشتووە و ئێمەش بەدووی ژیانی ئەو، ھەندێک جار بەدووی ھۆکارێکدا دەگەڕێین تا ڕقمان لێی بێت ئەمما ناتوانین، بەدووی ھۆکارێکەوەین تا لە بیری بکەین ئەمما ناتوانین، بەدووی ھۆکارێکەوەین تا ئیتر خۆشمان نەوێن ئەمما ھەندێک مرۆڤ ھەن ڕەنگە لە ژیانمان بڕۆن وەلەو ھەرگیز لە دڵ ناڕۆن، زۆرجار ئێمە وا خەیاڵ دەکەین کە ئەوان ھی ئێمە بن، بەڵام دەنگێکی غەمگین لەوپەڕی کۆڵانی یادەوەرییەکانەوە دێت و دەڵێت؛ ئەو ھی تۆ نیە لەبیری کە.

@Redwantaha
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەند ساڵێک پێش ئێستە ئەو کچەی خۆشم ئەویست وازی لێم هێناو ڕۆشت، دوای ماوەیەک هاوڕێکانم نە مەسجیان بۆ جێئەهێڵام و نە کاتی چوونە دەرەوە پێیان دەوتم بەتێپەڕ بوونی کات بەتەنها مامەوە، ئەو کچەی لەپەیوەندیدا بووم لەگەڵی هەمیشە گلەی ئەوەی دەکرد کە من وەک جاران نیم لەگەڵی ساردم و خۆشەویستی دەرنابڕم
هاوڕێکانم دەیان وت بێدەنگ بوویت وەک جاران نیت لەگەڵمان قسەمان لەگەڵ ناکەیت هەموو ئەوانەی ئەوام وتیان ڕاست بوو، هەق دەدەم بە هەموو ئەوانەی ڕۆشتن و جێیانهێشتم، هەق بەوان بوو کە نەمانەوە لەگەڵم بەڵام هیچ کەسێکیان نەیان زانی کە ئەو ئازارەی لە مندایە گەورەترە لە قسەکردن گەورەتر لە خۆشەویستی دەر بڕین کات ڕۆشت من تەنها مامەوە ئێستە ئەوان ژیانی ئاسایی خۆیان دەکەن، نازانم بەتەواوی خەریکن چ جۆرە ژیانێک دەکەن، بەڵام دەزانم ئەوان ژیان دەکەن لەم نێوانە من نەبێت نە ژیان ئەکەم و نە دەمرم، منم لە نێوان ژیان و مردن گیرۆدە بووم خۆشەویستەکەم لەجێگەی ئەوەی ئەو ئازارەی سەر دڵم بدۆزێتەوە گلەی ئەوەی دەکرد کە من خۆشەویستی دەر نابڕم، ئەو هاوڕێیەم سەرزەنشتی دەکردم لەسەر بێدەنگیم بەرام بەری هیچ کات نەهات و بڵێت من دەتهێنمە قسە و چیتر بێدەنگیتم ناوێت.
کاتێک کەسێک بێتاقەتە و لێی ئەپرسی چیتە ئەڵێت نازانم ئەوە ئەو مرۆڤەیە کە باسێکی زۆر لە دڵیدا هەیە و نازانێ باسی کامیان بکات.
..
کوڕ زۆر دڵی پاکە ، خوا وا دروستی کردووە نازانێت غەل و غەش چییە ، هەرکاتێک بەتەمای فیعلێک بێت لەگەڵ کچێکدا یەکسەر پێی ئەڵێت " ناوی سناپەکەت چییە ؟ "

...
سڵاو دڵنیا نیم لەوەی ئەم نامەیەت پێ ئەگات یان نا کاتێک ئەمە ئەنوسم هەست ئەکەم زیادەترین بونەوەرم ، هەرویستم سڵاوێک لەتەنیایت بکەم گەر باشی تەنها بڵێ باشم ئەمە سەدان جار خەریکم نامەت بۆ ئەنوسم ڕەنگە ڕۆژێک بێت ئیتر هیچ نامەیەک نەنوسم چونکێ منیش ڕۆژێک ماندوو ئەبم لەماندووی من گەڕێ بەڵام بەر لەمردن نامە نوسین بۆتۆ شتێکی خراپ نیە ئەزانی چۆنم ؟ وەک تەزبیحەکەی دەستی بابە گەورەم پچڕاوم بەناو خۆمدا و هەرچی ئەکەم خۆمم بۆ کۆنابێتەوە ئەزانی چۆنم ؟ شەکەتم ، بێ تاقەتم ، سەیری تیڤی ناکەم ، گوێ لەگۆرانی ناگرم ، ئێستا وازم لەخوێندنەوەی کتێبەکانیش هێناوە و لەوانیش وەڕسم بێزارم لەکار لەخواردن لە خەوتن لە ژیان ئەسڵەن لەهەموو ئەوانەی سەرەوە گەڕێ کەمن چۆنم گەر تۆ ئەم نامەیەت خوێندەوە و نوسیت باشم منیش هاوار ئەکەم هیچم نیە زۆرباشم تەنیا بڵێ باشم ئاخر من لەبێدەنگیتا هەرچی ئەکەم باش نابم .

...
ئەگەڕێیتەوە دواوە ، سوچ بە سوچ نامە بە نامە
ئەخوێنیتەوە دوو جار سێ جار چوار جار...
تا وای لێدێ هەموو شەوێ نامە کۆنەکان
ئەخوێنیتەوە لە هەر قسەیەک ساتێک ئەوەستی و
بۆ چەن جارێک لەیەکی ئەدەیتەوە تەنها بۆ
ئەوەی هۆکارێک بۆ ئەم حاڵەی ئێستات
بدۆزیتەوە لە کاتێکدا هەموو ئەوەی ڕووی داوە
بەهۆی نەمانی ئارەزوی کەسی بەرام بەرە.

ڕێنا
...
وا ڕۆشتمە تەمەنێکی ترەوە، دەموویست پڕ بە دڵی خۆم باسی ژیان بکەم، بەڵام وا دیارە ناتوانم، ناتوانم لە بەر ئەوەی پەیوەست نیم بە هیچ شتێکەوە لە ژیان، تەنانەت ئەم ڕۆژەش کە هاوڕێکانم بە نامەیەک هیوای بەختەوەری، ئاسودەیی، خۆشی و ...هتد دەخوازن بۆم، وابزانم تەنها شتێک کە بتوانێت بە دێڕێک ئەوەی ها لە ناخما دەریببڕێت، ئەو دێڕەی ئەلبێرت کامۆی فەڕەنسییە کە دەڵێ: ژیان دڵشکانە گەورەکەیە.

@Redwantaha
لەتۆوە تەنها یەک شت لەمندا جێماوە، ئەویش یادگاریی گەلێکە کە چونەتە نێو قوڵای بوونمەوە و چیتر ڕێی هەڵهاتنیان نەماوە.. هەندێک کات مرۆڤ ئیتر هیچ ڕۆژ و مانگ و وەرزێکی بۆ تایبەت نامێنێت ، هەندێک کات مرۆڤ ئیر چیتر ناتوانێت بمێنێتەوە و هەڵبکات لەگەڵ برینەکانیدا!
مرۆڤ لەجێیەک بەدواوە ئیتر نازانێت ئەبێت دڵی بە چ شتێک خۆش بکات!
بەکوامە یادەوەری؟
بەکوامە مرۆڤ؟

من یادگاریم هەیە لە تۆوە
خۆ یادگاری ئازارێکی کەم نیە!

@Redwantaha
ناتوانم شوێنی ئازارەکەمت بۆ دەسنیشان بکەم، ئەوە ئازاری ڕۆحە ھاورێ، وەمنیش شوێنەکەی نازانم ، ئەوێ ھەموو منە، ئەوێ منە، منم کە ئازارە.

...
ھەمیشە ھۆکارێکی ھەبووە بۆ دڵخۆشیم و لە ئێستایا تۆی .

...
یەکێک لە قورسترین قۆناغەکانی ماندوویی، ئەو قۆناغەیە کە تێیدا هەست دەکەی لە هەموو کات زیاتر تەنیای، لەگەڵ ئەوەشدا بەو هەموو غەمگینیەوە هیچ نرخێکت بۆ ئەم جیهانە نییە.

...
دان بەوەدا دەنێم گۆڕاوم، ئێستە لە جاران غەمگینترم، خۆم بەدور دەگرم لە مشتومڕ و قسەی بێ مانا و سەرکۆنەکردن. تاقەتی قسەی زۆرم نەماوە، حەوسەڵەی ئەوەم نەماوە بە تێل و قسەبکەم، ئارام ناگرم لەسەر گۆڕینەوەی نامەی بێ سود، ئەوەی هەستی پێدەکەم بۆ کەسی نادرکێنم، هەرچەندە غەمگینم و تێک شکاوبم.

...
سڵاو هاوڕێ نیوەی شەوە، ئێستا لە یادگارییەکانتدا گیرت خواردووە، لە ناوەڕاستی ژوورە تاریکەکەتدا مۆبایلەکەت گرتووە و هەوڵدەدەیت شتێک بدۆزیتەوە کە سەرقاڵت بکات لە خەم و نەهامەتییەکانت، نزیکترین کەسەکانت لێتەوە ئەوان هۆکاری دڵتەنگیتن ئێستا، تۆ بە تەواوی تەنیایت بۆیە تەنانەت یەک کەسیشت نییە دڵتەنگی خۆتی بۆ ڕوون بکەیتەوە ، وابەستە مەبە هاوڕێکەم، هەموویان زوو تێپەڕن.

رفت.

...