بــاران
1.97K subscribers
253 photos
90 videos
2 links
بەپوچی ئەنوسم ' گەر گەشبینی لێم دوور کەوە.

@Redwantaha
Download Telegram
ئێستا کەنیت’ هێشتا جار و بار بیرت ئەکەم’ بە دزیەوە خەوت پێوە دەبینم بە دزیەوە سەردانی پرۆفایلت ئەکەم بە دزیەوە بانگت ئەکەم‘ سێرت ئەکەم نیگات ئەکەم با کەسی تر نەزانێ بەڵام ئێستاش بە شارەوەترین شێوە بیرت ئەکەم ئازیز.

...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نەتهێشت بۆ کۆتا جار ئەو شتانەت پێ بڵێم کە ئەمویست بیڵێم و نەمتوانی نەتهێشت تێ بگەم بۆچی لەخۆڕا ئەو گەرمیەی نێوانمان وا زوو کۆتای پێ بێت و دوورکەویتەوە لێم نەتهێشت لە کۆتا لەحزە ئەو وشانە بڵێم کە هەمییشە پێم ئەوتی لە ناکاو لە من ڕۆیشتی و هەرچی ئەو ڕۆژانەی دروستم کرد لێت بردم.

@Redwantaha
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەلام دۆستی هەمیشەیم دەمێکە نامەم بۆ نەنوسیوی ڕاست بڵێم هەندێک سەرقاڵم درۆش نەکەم ماندوو بووم تێ ئەگەی؟ ماندووم ، لەکاتی نوسینی ‌ئەم نامەیە لەئیشم بەدیار فرۆشتنی میوەکانمەوە شەقام قەرەباڵغە زۆریش وەلێ من هەر لەنێو ئەم قەرەباڵغیە بێ تۆ هەر تەنهام ، زۆرم بیرکردویت کەمێک سەرم دێشێ سەرم نوساندوە بەعەرەبانەی میوەکانمەوە گوێم لەو گۆرانیەی ڕاغب گرتوە و بیر لەتۆ ئەکەمەوە بیری دەنگت ڕوخسارت ئاهـ دەنگت ، ویستم بڵێم لەنەبوونیتا چەن چرکەیەک لەدەنگی تۆم لایە هەرکات گوێی لێ ئەگرم وەک چەقۆ بەسەر دڵما هەڵدەچەقێ و ناشم کوژێت ، ئەم گۆرانیەش کە گوێم لێ ڕاگرتوە ئەڵێ هەر ئەمەیە ئیشق خەوت لێ ناکەوێ ، ئازارت ئەدا ، تێشناپەڕێ ، ببورە موشتەریم هات ماڵ ئاوا.

@Redwantaha
یەک بە یەک ھاوڕێکانم دەڕۆن و ئەم وڵاتە بەجێدەھێڵن، ھەر چەند ڕۆژ جارێک و ھاوڕێیەکم دێت بۆ ماڵئاوایی. بەجدی ئەمە دڵتەنگم دەکات. ھەڵبەتە نەک لەبەر دورکەوتنەوەیان، لەبەرئەوەی ئەوان ئەڕۆن منیش بەتەنها ئەمێنمەوە لەو کاولستانە
..
شەوێک بەرلەوەی بیرتبکەم
دونیایەک قسەی نەوتراو لە دڵمدا هەبوو
وەلێ تۆ لێرە نەبویت بۆتی باس بکەم ڕۆژێک بەرلەوەی بڕۆیت ئاسودەییەک لە ڕۆحی مندا هەبوو
.پەنجەی هیچ خەمێکی بەر نەکەوتبوو بەنەبونی تۆ دونیا ژێر و ژوور بوو لەبەردەمی ئاوێنەکاندا زیاتر بێتاقەتی تۆم .لەکاتی خۆر ئاوا بوندا زیاترو زیاتر بەیانی دوای لە خەو هەڵسان لەتەنیاییدا زیاتر دڵم دەگوشرێت نازانم دەردەدڵ لای کێ بکەم . هەواڵت لە کێ بپرسم؟
ئەوینی تۆ هێندە قەدەخەیە
ئێوارانێک لەناو فرمێسکەکانی مندا بتناسنەوە
شاربەدەرم دەکەن
ئەی قەدەخەترین ئەوینی دونیا
لای کێ بڵێم بیرم کردویی..؟


...
لەدەست دانی ئەو ئازیزەی کە لەگەڵ، ڕوحتدا تێکەڵ بووە وەک ئاگری خۆڵەمێش وایە زۆر جار وا ئەزانی کۆتایی هاتووە بەڵام لە پڕێکا کڵپە ئەکات و چاوەکانت پڕ پڕ لە فرمێسک ئەکا دەستت ئەگرێ و ئەتباتەوە سەر شەقامی یادەوەریەکان ، نزیکمان ئەکاتەوە لە مردنێکی جوان ئێستاش کە ڕۆشتی و وەک ئەوەی کاروان سەرایەک جێ بهێڵی ئازیز ئاخر تۆ نەتزانی شوێن پێیەکانت وەک دوا فرمێسک لەسەر دڵم ئەمێنێتەوە.
ئەی ئەو ئازیزەی کە دەوران لێی کردم.

...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەیزی گیانم
ئەو شەوەی تۆم تێدا لەدەست دا تا سێ ڕۆژ بە تاساوی مامەوە نەمتوانی قەناعەت بە خۆم و دڵم و مێشکم بێنم کە ئیدی ئەو نەما بۆ کاتە خۆش و ناخۆشەکان ئاخر بڕیار وا نەبوو کە ئەم ئەشقە کۆتایی پێ وەلێ ئەڵێم ( ئەشق ئەگەر ئەشق بێ نایەڵێ ڕوحی مەعشوق وا هەلا هەلا بێ ) ببورەکە واش ئەڵێم وەلێ ڕاستیەکان تاڵن ئەم تاڵیەش ئەبێ بنۆشین، ئێستا کە دڵم قەناحەتی پێ نایەت ناتوانم هیج بکەم چونکە هەرچی ڕوویدا ئیدی ڕوویدا ئەو ئەشقە جوانەی بەینمان بووە قوربانی قسەی خەڵک خۆزگە زووتر ئەمزانی بۆ یەک نابین تا وا ئاڵوودەی چاوە جوانەکانت و دەنگت و ڕەنگت نەبوومایە ئێستاش درانگە تا بتوانم دووبارە دەست پێ بکەمەوە لەو کاتەوەی چوودا بووینەوە خۆشی نەهاتەوە ڕێگام بۆ ساتێکیش بە دڵ پێنەکەنیوم خۆزگە وا نابوو ئەو خەون و خەیاڵانەی پێکەوە دروست مان کرد ئێستو هەر یەکەمان بە جوودا خەریکین پارچە ڕووخاوەکان کۆ بکەینەوە وەک کەلاوەیەکی ڕووخاو هەرچەندە بەیەکیش ناگەینەوە بەڵام ئیتر لە دەستی ئێمەیا نەما کۆتایی هات.

...
وا دیسان شەوە دڵپڕیێک دایگرتووم سەراپای لەشمی گرتۆتەوە، دەستەکانم لەرزیان گرتووە و قاچەکانم تاقەتیان چوو ئەوەندەی بەو شوێنەدا بڕۆمن کە لە رابردوودا پێیدا دەڕۆشتین و یادگاریمان لێی دروست کرد..هاتباو یەکێک لە ئەندامانی جەستەم زمانیان هەبا جۆرەها قسەیان پێ ئەوتم ، دەستەکانم ئەیان وت ئەوەندە دەست بە قژیدا مەهێنە لە وێنەدا ، قاچەکانم وتبوویان زۆر ڕۆیشتی بەو شوێنەی ئازاری دای بۆ واز ناهێنی، چاوەکانیشم لە لایەکی دی ئەیان وت بەیناییمان نەماوە ئەوەندە مەگری، دڵم و مێشکیشم هەر یەکەو قسەی خۆیان هەبوو. بەڵام لێیان ناگرم چونکە ئەوان نازانن بێ تۆیی چی کردووە پێم ئەمشەو خراپتر لە شەوانی تر
لە بنی پێمەوە تا تەوقی سەرم بیرت ئەکەم.

...
هێندێک کات بێدەنگی تاوانە بۆ نموونە کاتێک تۆم لەدەستدا من بێ دەنگ بووم بەرامبەر ئەو قسانەی ئەکران بەرامبەر بەتۆ بەخۆشم، نە ئەبوو بێدەنگ بوومایە وە نەش ئەبوو. ئەو کاتانەش کە هەڵەت ئەکرد من بێدەنگ بوومایە هەر دەموت ئەو جارە باش ئەبێت بەڵام خراپتر بوویت توڕە مەبە ئەزیزەکەم بەڵام وتنی ڕاستیەکان پێویستە بەڵام سودی نییە ئیدی. تۆ لە ژیانی خۆتی من لە ژیانی خۆمم تۆ من و لە بیر کردوە منیش نا درۆ ئەکەم من تا ئەبەد ناتوانم لە بیرت بکەم زۆر خراپ هۆگرت بووم خەمی شەوانەم بیر کردنەوە لەتۆ ناهێڵێت بە ئاسودەی بخەوم . ئەسڵەن خەوم نییە لەتاو بیرکردنەوە خۆ پێم وتی من دوای تۆ حاڵم خراپ ئەبێت ڕێک ئێستا هەمان حاڵە خراپەکەم هەیە بەڵام ئەگەر ئێستا نامەش بنێری داوای بینینم بکەی بە هەموو بوونمەوە ڕەتی دەکەمەوە من کە بۆ نامە دەنگیەکت دەمردم ئێستا نامەوێ گوێم لێت بێت ئەسڵەن ناشمەوێ قسە بکەیت بەڵام زۆرت بیرتئەکەم بڕواکە هەموو شەوێک مەرگ سەرم لێ ئەدا ئەڵێم ئێستا نا ئێستا ڕۆحم ئەکێشێ بەڵام ئەڕوات و تەنیا جێم دەهێڵێت.

...
وەکوو توشبووی نەخۆشیەکی دەروونی ئاڵوودەی بێدەنگی بووم’ وەلی زۆر قسەم لە ناخمدا بێدەنگ کرد.

...
ھیوادارم ھەر ئێستا بەھەڵە دەستتان بەر وێنەیەکی نەشیاو بکەوێت و بڕوات بۆ ئەو کەسەی کە خۆشتاندەوێ و شەرمی لێدەکەن و یەکسەر سین بکات.

شەوشاد

...
دەمەوێت پێش ئەوەی بمرم،یەک جاری تر بتبینمەوە،دەمەوێت ئەو نامانەی کە لەسەر لاپەڕ کۆنەکانم نووسیومن و نەم ناردوون، بۆتی بنێرم،باشە چی دەبوو پێش ئەوەی بمرم ،ئێوارەیەک تۆم لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارەدا ببینیایە..؟؟
لەبەر چاوی هەزاران کەسی مێشک سست و دواکەوتوی ئەم کلتوورە،باوەشم کردیتایە و ئەوانیش سەرزەنشتیان بکردمایە ..؟؟
ئەو سەرزەنشت کردنەش لای من هیچ بەهایەکی نییە چوونکە ئەوان تامەزرۆی باوەشی یاری دووریان نەبوون،ئەو باوەشەی کە ڕۆحی ماندوومی پێ زیندوو دەبێتەوە و ئارامی بە جەستەم دەبەخشێت.
...
زۆر بە سادەیی و ئاسانی’ ئاواتەکەم بۆ کەسێکی دی هاتە دی.

...
جەژنتان پیرۆز بێت ئازیزانی بـاران هەمیشە لەجەژن و خۆشیابن گەردنمان ئازاد بکەن ڕۆژێک بە تێکستێک بەقسەیەک بەهەرشتێک ئازارێکم خستبێتە گۆشەی دڵتان

...
داپیرەم لەکۆتایی هەموو تەلەفونێکدا دەیوت هیچ کارم نەبوو تەنها ویستم گوێم لەدەنگەت بێ، مناڵ بووم لەکوێ بزانم دەنگ چی لەدڵی مرۆڤ ئەکات.
...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم ماوەیە لە بێ پۆسترین کاتی خۆمدا دەیگوزەرێنم. ھیچ پۆستێکم نیە بیکەم. ھیچم نیە بیڵێم. ھەرچی ھەبێ گوتومە. کاتی ئەوە ھاتووە ئێواران بە دڵێکی تەنگەوە بڕۆم بۆ کەنار ئەو دەریاچەیە و تەماشای دیمەنی خۆرئاوابوون بکەم.

@Redwantaha
ماوەیەکی زۆرە هیچم نەنووسیوە، من.. بێتاقەتم، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر، ئێستا لە خۆڕا ئەمەوێ بە شەقامەکاندا بڕۆم و شەڕ بفرۆشم، نامەوێ هیچ کەسێك قسەم لەگەڵ بکات، هەموو شتێکم فەرامۆش کردووە تەنانەت خۆشم کە ئێستا لە ژوورەکەمدا گیرم خواردووە، ڕۆژێك لەگەڵ خۆم ئاشتم و زۆرجار بە درێژایی هەفتە ناتوانم قسە لەگەڵ خۆمدا بکەم، حەزی هیچم تیا نەماوە تا فیلمێك ئەبینم سەد جار هەڵدەستم، تا ماوەیەك لە باڵکۆنەکەوە لە دەرەوە ڕادەمێنم، هەموو شەوێك بە خەیاڵی ئەوە ئەخەم چۆن ئەبێ ئەگەر بەیانی دواهەمین ڕۆژمبێ، ئەوەندە گۆڕاوم تەنانەت سەیری ئاوێنە ئەکەم ناتوانم بڵێم ئەوە خۆمم، مرۆڤێکی ماندوو و خەمگین، جیاواز لەوەی پێشوو.

...
هەندێک کات سەرەڕای هەوڵ و ماندووبوون، هەبوونی لێهاتوویی و بەهره، بەڵام
« شانس » ڕێگره لە بەرهەم داربوون و گەشتن بە ئامانج. بەڵێ پێم وایە شانس بوونی هەیە !
بەڵام بڕواشم بە بوونی حیکمەتێک لە نەگەشتنەکانیش هەیە.

...
پێش ئەوەی بخەوم : ئیتر بیری لێ ناکەمەوە

من بە درێژایی شەوەکە.!

...
تۆ دڵی هاوڕێ خەمبارەکەت دەدەیتەوە، لەکاتێکدا تۆ لە هاوڕێکەت خەمبارتریت.