بــاران
2.02K subscribers
248 photos
87 videos
1 link
بەپوچی ئەنوسم ' گەر گەشبینی لێم دوور کەوە.

@Redwantaha
Download Telegram
«کچێک؛
کە ئێستا هەواڵی نازانم و لە ڕاستییدا ڕەنگی کراسەکەشیم بیرچۆتەوە،
ڕۆژێک لە ڕۆژان
پڕ بە هەردوو دەستە چکۆڵەکانی خۆی خۆشیدەویستم.
کچێک؛ ئێوارەیەکی پایز بێڕەحمانە لەبەردەمی سێبەرەکەی مندا گریا..
کەچی، ئەسەف من نەمتوانی بەسەر
کۆڵانی شەوە تاریکەکانی ئەودا،
چرایەک دابگیرسێنم.
لە ڕۆژگارێکی خۆڵباران و شوومدا
من گیرۆدەبووم ..
بیرم لە دەمارە شینەکانی پشتی دەستی کچێکی تر دەکردەوە ..
کچێک کە هێشتا گوڵی سەر کراسەکەی نەڕژابووە ناو
پەنجەرەی ماڵی پیاوێکی ترەوە.
کچێک؛ ئەو کاتەی لێرەبوو، بە مشتێک پەپوولەی سپییەوە
بەناو وەرزەکانی مندا ڕای دەکرد و
بەتەنیا ئاوڕی بۆ لای سێبەری شانی من
من دەدایەوە ..
ئێستاش ..
دوای تێپەڕینی ئەو هەموو ساڵە
هەر بەدبەختییەک
بەسەر ژیانی پەشموودەی مندا هاتبێت، "تەنانەت بە ڕۆیشتن و بێباکی ئەو کچەشەوە کە ڕۆژانێک بۆی دەمردم"
هەموو خودای ئەو کچەبوو کە ئێوارەیەکی پایز
لەبەردەمی سێبەرەکەی مندا گریا ..
ئێستاش "لە پاداشتی هەڵبژاردنە هەڵەکانی ژیانی خۆم" ئەوەندە سزایە بەسە بۆ من،
دوای هەموو چاو داخستنێک،
هێشتا لە بێدەنگی مندا، دەنگی گریانی ئەو کچە دێت...»

ڕێنا
...
سڵاو برینی ئەبەدیم لەسەر شەقامە تاریکەکەی لای ماڵمانەوە بەدەم جگەرە کێشانەوە پیاسە ئەکەم دەمێکە لەهەواڵم نەپرسیویت لەنامەیەکدا پێت وتبووم ئیتر نامەت بۆ نەنوسم بۆیە ئەم ماوەیە بێدەنگم و نامەت بۆ نانوسم هەموو بارودۆخی خۆمم لەنامەکەی پێشوتر پێ وتبوی وەلێ تۆ هیچ وەڵامت نەدامەوە بەخۆمم ئەوت وەڵام ئەداتەوە و قسەگەلێک ئەدۆزێتەوە گرێ کوێرەی ئەم دڵەم بکاتەوە بەڵام نەتنوسی ، لەوەناچێت ئەم نامەیەت بۆ بنێرم چونکە ئەزانم وەڵامم نادەیتەوە هاتوم بڵێم هیوادارم شەوێک بێت بیری من بکەیت دڵت تەنگ تەنگ بێت بۆ حاڵم هیوادارم شەوێک بێت دەستەکانت پڕ بە ئاسمان بکەیتەوە و داوای من لەخوا بکەیت و بگریت و فرمێسکی خوێن لەچاوتا بێت بەڕادەیەک واهەست بکەی لەگریانا هەناسەت بۆ نادرێ ئەوەندە داوای من لەخوا بکەیت و خوداش بێ وەڵامت بکات هەرچۆنێک بێت ڕابردوو هەر ڕابردوە ئەگەر ئەم نامەیەم کەمێک توندە لەبەر ئەوەیە کە حاڵم زۆر خراپە و هیوادارم بمبوریت چونکە دەزانم لەبیرم ئەکەیت و نامەکانیشم ئەدڕێنیت ئەی وانیە؟

ڕێنا
...
«بیرت نەچێ گەرچی ماوەی نێوانمان
زۆرە بەڵام بەینی دڵمان تەنیا یادێکە
گەر جەستەمان چەندیش لەیەڪ دووربێ باکم پێی نیە چونکە ڕۆحمان تێکەڵ بەیەکە، بیرت نەچێ...
گەر بێ خەبەریش بم لێت سۆراخی تۆ لە چۆلەکەکان وەرئەگرم گەر ڕوخسارت لێم ون بێ لێم من دانە بەدانەی وێنەکانت عاشق ئەکەم گەر لێوەکانم لە ڕومەتت دوربێ بەکزەی هەوادا ماچی خۆمت بۆ ئەنێرم گەر لە وشەکانم بێ بەش بی
سەیری ئاسمان بکە ڕازی دڵم بۆ ئەستێرەکان ئەدرکێنم بیرت نەچێ...!
لەهەرکوێ بی لای هەر کێ بی من بێ مەرج خۆشەویستت دەبم بێ بەرامبەر قوربانت ئەبم....

ئەسەف من و تۆ ئێستە دوو بێگانەین بەکۆمەڵێ یادگاریەوە.

ڕێنا
...
لە سوچێکی ژورەکەم دانیشتوم خەریکی نامە نوسینم بۆت سڵاو برینی ئەبەدیم نازانم تۆ لەکوێی لە چ شارێکی ڕەنگە هەر لێرە لەم شارە غەریبە بیت یان یەک سنور دوری نێوانمان بێت دواین جار کە یەکمان بینی هەموو شتێک زۆر باش بوو نێوانمان هەر وەک جاران هیچ خوار و خێچیەکی تێ نەکەوتـبوو بەبیرت دێ دەتگوت هیچ کەسێک ناتوانێ بێتە نێوانمانەوە دەتگوت بەبێ تۆ بۆ هیچ جێگایەک ناڕۆم ، دەبوو ئەمڕۆ لێرە بایت سەرەتای ئەمڕۆم لەگەڵ تۆ دەست پێ پێبکات لەگەڵ تۆش کۆتای بهاتایە ئێمە زۆر پیاسە هەیە نەمان کردوە زۆر شەقام ماوە ئەبوو بەدەنگی پێکەنین پیاسەمان لێ بکردنایە زۆر شت مابوو پێکەوە ئەنجامی بدەین بەڵام ئێستا ؟!!! دوو مرۆڤی غەریبی دور لەیەکین من لە شارێکی غەریبم تۆش دوری یان نزیک لێمەوە نازانم ، بەڵام دەزانم لەهەر کوێ بیت ئێستا خەریکی لەبیر کردنمیی بەڵام تۆ لەبیریشم بکەیت ئاساییە من لەبری تۆ بیرت دەکەم لە بری تۆ خۆشم ئەوێی و لەبری تۆ وەڵامی نامەکانیش ئەدەمەوە
دەی بەهەر حاڵ دەزانم ئێستە بەهەموو بونێکمەوە بۆ تۆ وەک نەبوونم خوات لەگەڵ.

ڕێنا
...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
برادەران، ئەم پۆستە پڕە لە دڵتەنگی و نائارامی و تەنھایی و بێدەنگی کە بە ھیچ وشەیەک دەرنابڕرێت،بۆیە خۆتان تێیبگەن.

@Redwantaha
- سڵاو ؟
- سڵاو و زەهری مار ،
دونیاوم لەبەرچاو کەوت تاکو بتوانم لەبیرت بکەم ، سڵاوی چی؟ ،

«کاتێک دوای ماوەیەک ئەگەڕێتەوە»

...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من و تۆ خەیاڵی زۆر جوانمان دەکرد،خەیاڵی ئەوەی ڕۆژێک بەیەک دەگەین و هەموو ئەو ئاستەنگ و بەربەستانە دەبڕین،من و تۆو کچەکەمان پیاسە بکەین و یاری بکەین،کەچی لەناکاو هەموو شتێک تێکچوو.
دوو ساڵە من وێڵم بەدواتد،ئێستا لەهەموو کات زیاتر پێویستم پێتە،وەک مردووێکم لێهاتووە ئەگەر گوێم لە دەنگت بێتەوە دووبارە ڕوح دەبێتەوە بەبەرمدا.

@Redwantaha
جەژنتان پیرۆز بێت ئازیزانی بـاران هەمیشە لەجەژن و خۆشیابن گەردنمان ئازاد بکەن ڕۆژێک بە تێکستێک بەقسەیەک بەهەرشتێک ئازارێکم خستبێتە گۆشەی دڵتان

...
هەمیشە هەست ئەکەم کارێکی ناتەواو هەیە بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەم، دڵم هیچ کات بەتەواوی ئارامی بەخۆیەوە نەدیوە، هەمیشە بە ترسەوە ژیانی کردوە، ئاسوودە نیە، بەشێکی زۆرم غەمگینە. بێ ئۆقرەم، ترسم هەیە، واهەست ئەکەم لەو دیوو کۆڵانی ژیانمەوە شتانێک هەن کە پێویستە دەستیان بۆ ببەم، کە شتی واش بوونی نیە، بەڵام ئەمە منم، منم کە بۆ هەمیشە ژیانم بە قەلەقی و ترسەوە بەڕێ کردوە، ترس لە ڕوداوە ناخۆشەکان، ترس لە لەدەستدانی ئەو شتانەی هین بوون، ترس لەوەی کە غەمگین نەبم، بەڵام بوو.

...
هەنێک برین هەیە لە ئینساندا
نە ڕۆژگار، نە قەدەر، نە تێپەڕ بوونی کات،
نە ڕۆیشتن و وون بوونت،
تەنانەت هاتنی مرۆڤێکی تریش تیماری ناکات
جگە لەخودی ئەو مرۆڤەی ئەو برینەی بۆ درووست کردووی.

...
لەگەڵ هەر پۆستێک کە ئەکەم هێندێکتان لێفت ئەکەن باشە، قەیناکە... لێفت بکە. من ھەمووشتێکم دۆڕاندووە با ئێوەشی بێتە سەر.

@Redwantaha
ئای یادگاریەکان، ئەی برینی گەورەی ناو دڵمان.
...
سڵاو، هاوڕێیان لە ڕانیە مەبلەغێک پارەم دۆزیوەتەوە، هەرکەس خۆی بە خاوەنی دەزانێت، با گەردنم ئازاد بکات.

...
دوێنێ بەمەبەستی چارەسەری دڵتەنگییەکەم بۆ جاری دووەم سەردانی پزیشکەکەم کرد ، کاتێک قەبارەی حەبەکانم بینی ئەوەندەی تر نائومێدبووم ، بیرم کردەوە و لە دڵی خۆمدا وتم: ئاخر دەنکێک حەبی بچکۆلە چۆن دەتوانێ دڵتەنگییەکی ئاوا گەورە بەچۆکدا بهێنێ!؟

...
لە درەنگە شەوانێکی تاریك و باراناویدا ئەمەوێ بڵێم، منێکی بێهەست، لە سوچێکی ئەم ژیانەدا...
«بێناز کەوتووم».

...
لەم سەر زەمینە ناشیرینەدا ھەر یەکێک لە ئێمەی مرۆڤ ڕۆژێک لە ڕۆژان غەریبەیەکی جوان دێتە ژیانمان و بۆ ھەمیشە وەک ئاشنایەک لە دڵدا دەمێنێتەوە و ھەرگیز لە یادمان ناچێت، ئەو بۆ تەنها چرکەیەکیش نابێت بە ھی ئێمە ئەمە دڵتەنگم ئەکات، عاشقی ئەبین، ھۆگری ئەبین، بیری ئەکەین، خەمی ئەخۆین، بەڵام ئەو بەدووی ژیانی خۆیەوە ڕۆیشتووە و ئێمەش بەدووی ژیانی ئەو، ھەندێک جار بەدووی ھۆکارێکدا دەگەڕێین تا ڕقمان لێی بێت ئەمما ناتوانین، بەدووی ھۆکارێکەوەین تا لە بیری بکەین ئەمما ناتوانین، بەدووی ھۆکارێکەوەین تا ئیتر خۆشمان نەوێن ئەمما ھەندێک مرۆڤ ھەن ڕەنگە لە ژیانمان بڕۆن وەلەو ھەرگیز لە دڵ ناڕۆن، زۆرجار ئێمە وا خەیاڵ دەکەین کە ئەوان ھی ئێمە بن، بەڵام دەنگێکی غەمگین لەوپەڕی کۆڵانی یادەوەرییەکانەوە دێت و دەڵێت؛ ئەو ھی تۆ نیە لەبیری کە.

@Redwantaha
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەند ساڵێک پێش ئێستە ئەو کچەی خۆشم ئەویست وازی لێم هێناو ڕۆشت، دوای ماوەیەک هاوڕێکانم نە مەسجیان بۆ جێئەهێڵام و نە کاتی چوونە دەرەوە پێیان دەوتم بەتێپەڕ بوونی کات بەتەنها مامەوە، ئەو کچەی لەپەیوەندیدا بووم لەگەڵی هەمیشە گلەی ئەوەی دەکرد کە من وەک جاران نیم لەگەڵی ساردم و خۆشەویستی دەرنابڕم
هاوڕێکانم دەیان وت بێدەنگ بوویت وەک جاران نیت لەگەڵمان قسەمان لەگەڵ ناکەیت هەموو ئەوانەی ئەوام وتیان ڕاست بوو، هەق دەدەم بە هەموو ئەوانەی ڕۆشتن و جێیانهێشتم، هەق بەوان بوو کە نەمانەوە لەگەڵم بەڵام هیچ کەسێکیان نەیان زانی کە ئەو ئازارەی لە مندایە گەورەترە لە قسەکردن گەورەتر لە خۆشەویستی دەر بڕین کات ڕۆشت من تەنها مامەوە ئێستە ئەوان ژیانی ئاسایی خۆیان دەکەن، نازانم بەتەواوی خەریکن چ جۆرە ژیانێک دەکەن، بەڵام دەزانم ئەوان ژیان دەکەن لەم نێوانە من نەبێت نە ژیان ئەکەم و نە دەمرم، منم لە نێوان ژیان و مردن گیرۆدە بووم خۆشەویستەکەم لەجێگەی ئەوەی ئەو ئازارەی سەر دڵم بدۆزێتەوە گلەی ئەوەی دەکرد کە من خۆشەویستی دەر نابڕم، ئەو هاوڕێیەم سەرزەنشتی دەکردم لەسەر بێدەنگیم بەرام بەری هیچ کات نەهات و بڵێت من دەتهێنمە قسە و چیتر بێدەنگیتم ناوێت.
کاتێک کەسێک بێتاقەتە و لێی ئەپرسی چیتە ئەڵێت نازانم ئەوە ئەو مرۆڤەیە کە باسێکی زۆر لە دڵیدا هەیە و نازانێ باسی کامیان بکات.
..
کوڕ زۆر دڵی پاکە ، خوا وا دروستی کردووە نازانێت غەل و غەش چییە ، هەرکاتێک بەتەمای فیعلێک بێت لەگەڵ کچێکدا یەکسەر پێی ئەڵێت " ناوی سناپەکەت چییە ؟ "

...
سڵاو دڵنیا نیم لەوەی ئەم نامەیەت پێ ئەگات یان نا کاتێک ئەمە ئەنوسم هەست ئەکەم زیادەترین بونەوەرم ، هەرویستم سڵاوێک لەتەنیایت بکەم گەر باشی تەنها بڵێ باشم ئەمە سەدان جار خەریکم نامەت بۆ ئەنوسم ڕەنگە ڕۆژێک بێت ئیتر هیچ نامەیەک نەنوسم چونکێ منیش ڕۆژێک ماندوو ئەبم لەماندووی من گەڕێ بەڵام بەر لەمردن نامە نوسین بۆتۆ شتێکی خراپ نیە ئەزانی چۆنم ؟ وەک تەزبیحەکەی دەستی بابە گەورەم پچڕاوم بەناو خۆمدا و هەرچی ئەکەم خۆمم بۆ کۆنابێتەوە ئەزانی چۆنم ؟ شەکەتم ، بێ تاقەتم ، سەیری تیڤی ناکەم ، گوێ لەگۆرانی ناگرم ، ئێستا وازم لەخوێندنەوەی کتێبەکانیش هێناوە و لەوانیش وەڕسم بێزارم لەکار لەخواردن لە خەوتن لە ژیان ئەسڵەن لەهەموو ئەوانەی سەرەوە گەڕێ کەمن چۆنم گەر تۆ ئەم نامەیەت خوێندەوە و نوسیت باشم منیش هاوار ئەکەم هیچم نیە زۆرباشم تەنیا بڵێ باشم ئاخر من لەبێدەنگیتا هەرچی ئەکەم باش نابم .

...