ڕادێۆی سوننەت (Radio Sunnat)
1.17K subscribers
3.21K photos
640 videos
5 files
323 links
کەناڵی ڕادیوی سوننەتە..
ڕادیۆی سوننەت دەنگێک بۆ زیندوکردنەوەی سوننەتەکانی سەروەرمان.
Download Telegram
عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه ﷺ: «الظُّلْمُ مَطْلُ الْغَنِيِّ، وَإِذَا أُتْبِعَ أَحَدُكُمْ عَلَى مَلِيءٍ، فَلْيَتْبَعْ».

ئەبو هوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: «کەسێک قەرزى کەسێکى بەلاوە بێت، دەسەڵاتیشی هەبێت بیداتەوە بەڵام نەیداتەوە، ئەوە ستەمە، وە هەرکات یەکێك لە ئێوە ڕەوانەى لاى کەسێکى دەوڵەمەند کرا، با بچێت (بۆ وەرگرتنەوەى قەرزەکە)».

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 454
3
عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه ﷺ: «الْعُمْرَى جَائِزَةٌ لِمَنْ أُعْمِرَها، وَالرُّقْبَى جَائِزَةٌ لِمَنْ أُرْقِبَها».

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: «بەخشین بەدرێژایی تەمەن دەبێتە دیارى بۆ ئەو کەسەى کە پێى بەخشراوە، هەروەها بەخشین بەچاوەڕوانى دەبێتە دیارى بۆ ئەو کەسەى کە پێى بەخشراوە».

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 448
5
شەوی هەینیە سەڵاوات لەبیر مەکەن

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
3
گەورەیی سورەتی الکهف

🌴‏قال النبي ﷺ🌴
((من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة
أضاء له من النور ما بين الجمعتين))
قال المحدث الألباني : صحيح
📚صحيح الجامع - 6470
📚صحيح الترغيب -738
واتە : ھەرکەسێك سورەتی الکھف بخوێنێ لەڕۆژی جمعەدا ئەبێتە نورێك بۆی لە نێوان ھەردوو جمعەکەدا .
4
▫️ نۆمینەی حاجیان باشترین ڕۆژەکانی دونیا

1️⃣ پەروردگار سوێندی پێ دەخوات
لەبەر فەزڵ و گەورەیی ئەم دە ڕۆژە پەروەردگار سوێندی پێ دەخوات ، دەفەرموێ: ⦅ وَلَیَالٍ عَشۡرࣲ ⦆ سورەتی الفجر : ٢
هەندێک لە موفەسیرینی قورئان دەفەرموون : مەبەست لە دە ڕۆژەی سەرەتای مانگی ذي الحجةیە.

2️⃣ ڕۆژانێکی دیاریکراوە بۆ یادی خودا
پەروەردگار داوای لێ کردووین لەو ڕۆژانەدا یادی تێدا بکەین ، فەرموویەتی: ⦅ وَیَذۡكُرُوا۟ ٱسۡمَ ٱللَّهِ فِیۤ أَیَّامࣲ مَّعۡلُومَـٰتٍ ⦆ سورەتی الحج: ٢٨
واتە: یادی خوای گەورە بڪەن لە ڕۆژانی دیاریکراودا کە ( مەبەست لە ڕۆژانی نۆمینەی حاجیانە)

3️⃣ خۆشەویسترین ڕۆژانە بەلای پەروەردگارەوە
پێغەمبەری خوا ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: ( هیچ ڕۆژانێک نییە ڪردەوەی چاڪە تیایدا خۆشەویستتر بێت لای خودا وەڪ ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، وتیان: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خودا ؟ فەرمووی: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خودا، مەگەر پیاوێك بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهادو هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە ) رواە البخاري

4️⃣ مەزنترین ڕۆژەکانی دونیایە
پێغەمبەری خۆشەویت ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : هیچ ڕۆژێک نیە مەزنتر بێت لە لای خودا، وە ڪردەوەی چاڪە تیایدا خۆشەویستتر بێت وەڪ ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، بۆیە زۆر زیکری لا الە الا اللە بکەن ، اللە اکبر بکەن ، الحمد للە بکەن . ( رواە أحمد )

5️⃣ ڕۆژی عەرەفەی تێدایە ڕۆژی ئازادبوون لە دۆزەخ
پێغەمبەری خودا ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : هیچ ڕۆژێـک نیە خودا بەئەندازەی ڕۆژی عەرەفە بەندی لە ئاگر تێدا ئازاد بکات . (رواه مسلم)

6️⃣ نزای ڕۆژی عەرەفە باشتریـنە
پێغەمبەری سەروەرمان ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : چاکترین دوعا ، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە . (رواە الترمذي)

7️⃣ ڕۆژی جەژنی تێدایە لە مەنتریـن ڕۆژەکانە
پێغەمبەری خۆشەویست ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: بەڕاستی مەزنترین ڕۆژەکان لای خودای بەرز و پیرۆز ڕۆژی جەژنی قوربانە. ( رواه الترمذي )

8️⃣ بەڕۆژو بوونی عەرەفە پاداشتێکی مەزنی هەیە
پێغەمبەری خودا⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: ( ڕۆژووی عەرەفە بەئومێدم پەروەردگار بیڪاتە مایەی سڕینەوەی تاوانی ساڵێك لە پێشیەوە و ساڵێڪیش لە پاشێوە) مسلم
ڕۆژووی ١٠ ڕۆژی یەکەمی مانگی ذو الْحِجّةِ لە ڕۆژی دووشەممە 18/5/2026 دەست پێدەکات.
﴿وَلَیَالٍ عَشۡرٍ﴾

• دووشەممە: ١ ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 18/5/2026
• سێشەممە: ٢ ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 19/5/2026
• چوارشەممە: ٣ ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 20/5/2026
• پێنجشەممە: ٤ ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 21/5/2026
• هەینی: ٥ ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 22/5/2026
• شەممە: ٦ ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 23/5/2026
• یەکشەممە: ٧ ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 24/5/2026
• دووشەممە: ٨ ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 25/5/2026
• سێشەممە: ٩ ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 26/5/2026 (ڕۆژی عەرەفە)
• چوارشەممە: ١٠ ی ذو الْحِجّةِ کە دەکاتە 27/5/2026 (جەژنی قوربان)
﴿وَذَكِّرْ فَإِنَ الذِّكْرَىٰ تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ﴾
3
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ:«مَنْ سَتَرَ عَوْرَةَ أَخِيه الْمُسْلِمِ، سَتَرَ اللَّه عَوْرَتَه يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَمَنْ كَشَفَ عَوْرَةَ أَخِيه الْمُسْلِمِ، كَشَفَ اللَّه عَوْرَتَه، حَتَّى يَفْضَحَه بِها فِي بَيْتِه».

ئیبن عەبباس خوا لێیان ڕازی بێت دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتى: «هەر کەسێك کەموکوڕى براى موسوڵمانى دابپۆشێت، خوا کەموکوڕییەکانى دادەپۆشێت لە ڕۆژى قیامەتدا، هەر کەس کەموکوڕیى براى موسوڵمانى ئاشکرا بکات، خوا کەموکوڕییەکانى ئاشکرا دەکات و ئابڕووى دەبات، هەتا ئەگەر له‌نێو ماڵەکەى خۆیشیدا بێت».

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 489
4
سبەی دوو شەممە یەکەم ڕۆژی نۆمینەی حاجیانە
١ ذو الحجة ١٤٤٧
4
خێرو گەورەیی ((نــۆ مینەی حاجیان))
دەڕۆژی سەرەتایی مانگی حاجیان لەهەموو ڕۆژەکانی تری ساڵ باشتره ، لەفەرموودەیەکدا هاتووە : ((مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهِنَّ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ ، فَقَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلاَ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) : وَلاَ الْجـِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلاَّ رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ)) صحيح البخاري رقم : (969) وصحيح سنن الترمذي رقم : (757) واللفظ لـهُ .
واتە : هیچ ڕۆژانێك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.
فەزڵ وڕێزی ئەم دە ڕۆژە شەویش دەگرێتەوە ، بەڵام فەزڵی دەشەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان لەدە شەوی سەرەتایی مانگی حاجیان زیاترە ، وڕۆژەکانی لەڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان فەزڵی زیاترە ، لەبەر بوونی ڕۆژی عەرەفە وجەژن و تەرویە تیایدا . مجموع الفتاوی (۲٥: ۲۸۷) ، وبدائع الفوائد لابن القیم ( ۳/ ۱٦۲) ، وزاد المعاد (۱/ ٥۷) ، وتفسیر ابن کثیر (٥/ ٤۱٦).
یەکێکە لەڕێز وفەزڵەکانی ئەم دەڕۆژە ئەوەیە:
خوای پەروەردگار سوێندی بەشەوەکانی خواردووە ، هەروەک فەرموویەتی: ﴿ وَالْفَجْرِ (1) وَلَيَالٍ عَشْرٍ ﴾ [ الفجر : 2] .
خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ به‌ره‌به‌یان، یاخود مه‌به‌ست پێی نوێژی به‌یانی یه‌، یاخود مه‌به‌ست پێی به‌یانی ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه‌، هه‌موو ئه‌و ته‌فسیرانه‌ كراوه‌.
وه‌ خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ ده‌ شه‌وه‌كه‌، كه‌ وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی ده‌ ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی ڕه‌مه‌زانه‌، یان ده‌ ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی موحه‌ڕه‌مه‌، یاخود ده‌ ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی (ذی الحجه‌)یه‌ كه‌ خۆمان پێی ئه‌ڵێین: نۆمینه‌ی حاجیان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا، ئه‌مه‌یان ته‌واوتره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو ڕۆژه‌كاندا خۆشه‌ویستترین ڕۆژ لای خوای گه‌وره‌ .
ئەوەی کەدەڵێت مەبەست لێی نۆمینه‌ی حاجیان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا بۆچوونی جمهوری زانایانی تەفسیرە لەسەلەف وجگە لەوانیش . تفسیر ابن کثیر ( ۸ / ۳۹۰) ، ولطائف المعارف لابن رجب (۲٦۸)
یەکێکی تر لەڕێزو فەزڵەکانی ئەم دەڕۆژە ئەوەیە: ڕۆژی حەجی گەورە (یوم النحر) ، و(یوم الحج الٲکبر)ـی تێدایە ، کەگەورەترین ڕۆژە لەلای خودا ، هەروەک لەفەرموودەیەکدا هاتووە‌ : ❪❪ إنَّ أفضلَ الأيَّامِ عندَ اللَّهِ يومُ النَّحرِ ثمَّ يومُ القرِّ ❫❫ رواه ٲبو داود (۱۷٦٥)وصححه الٲلباني
واتە: باشترین ڕۆژەکانی لەلای خودا ڕۆژی قوربانی کردنە پاشان ڕۆژی دوای ئەوە .
و بۆیە ڕۆژی دواتر ناونراوە (يومُ القرِّ) لەبەر ئەوەی خەڵک لەو ڕۆژەدا جێگیر (یستقر) دەبن لە(منی) .
سەلەف ڕەحمەتی خوایان لێ بێت زۆر سوور بوون لەسەر هەوڵدان وعیبادەت کردن لەم دەڕۆژەدا ، وزۆر بەگەورەیان دادەنا .
لەوانە سەعدی کوڕی جوبەیر کاتێ ئەم دەڕۆژەی بەسەردا دەهات زۆر عیبادەتی ئەنجام دەدات ، بەشێوەیەک خەریک بوو توانای بەسەردا نەمێنێ ، ولەو دەشەوەدا خەڵکی هەڵدەنا لەسەر عیبادەت ودەیفەرموو: ((لا تُطْفِئُوا سُرُجَكُمْ لَيَالِي الْعَشْرِ)) .لطائف المعارف (۲٦۳) .
واتە : شەوانی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان چراكانتان مەكوژێننەوە [مەبەستی ئەوەیە : شەونوێژ بكەن و قورئان بخوێنن و زیكری خوا بكەن] .
وە ئەبو عوسمانی نەهەدی دەیفەرموو : ❪ كانُوا يُعَظِّمُونَ ثلاثَ عَشَرَاتٍ: الْعَشْرُ الأُوَلُ مِنَ الْمُحَرَّمِ، والعَشْرُ الأُوَلُ مِنْ ذِي الحِجَّةِ، والعَشْرُ الأَوَاخِرُ مِنْ رَمَضَانَ❫ لطائف المعارف (۳٥) .
واتە: ئەوان سێ دە ڕۆژییان بەگەورە دادەنا: دە ڕۆژی یەکەمی مانگی موحەڕەم ، و دە ڕۆژی یەکەمی مانگی حاجیان ، و دە ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزان .
زۆر(لا اله إلا الله) و (الله‌ أكبر) و (الحمد لله) کردن ، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ❪❪ما من أيام أعظم عند الله ولا أحب إليه العمل فيهن من هذه الأيام العشر فأكثروا فيهن من التهليل والتكبير والتحميد ❫❫ أخرجه احمد(۷ / ۲۲٤) وصحّح إسناده أحمد شاكر .
واته: هیچ ڕۆژانێك نییه‌ لای خوا گه‌وره‌تر بێت و كرده‌وه‌ی تێدا خۆشه‌ویست تر بێت له‌م ده‌ ڕۆژه‌، ده‌ی زۆر (لا اله إلا الله) و (الله‌ أكبر) و (الحمد لله) بكه‌ن .
گـــــــەورەترین خێر !!!!!!!!!!!
ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە بۆ جگە لە حاجی ( ئەوانەی لە حەجن ) سوننەتی پێغەمبەرە ﷺ وهەلێکی گەورەیە؛ وتاوانی دوو ساڵ دەسڕێتەوە ، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : ❪❪صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ❫❫ رواه مسلم (۱۱٦۲) .
واتە : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم كە خوا بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێكیش لە پاشییەوە (واتە : ببێتە كەفارەتی تاوانی دوو ساڵ
ان شاء الله لەپۆستی داهاتوو بەکورتی هەندێک ئەحکام تایبەت بەقوربانی باسدەکەین
لەنزای خێر بێبەشمان مەکەن
5
شەوی هەینیە سەڵاوات لەبیر مەکەن
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ
إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا
بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
👍1
قوربانی بکەم باشترە، یان پارەکەی بدەم بە هەژاران؟


وەڵام:
سەرەتا ئەم پرسیارە لەم کۆتاییانەدا بڵاوبۆتەوە،
هەندێ خەڵک دەڵێن:
" واز لە تەوافی کەعبە بهێنن،
تەواف بە دەوری هەژاراندا بکەن"
" پارەی قوربانییەکە بدەیت بە فەقیر باشترە"
" پارەی عومرەکە بدەیت بە فەقیر باشترە"

بزانیت یان نەزانیت، مەبەست لەم جۆرە قسانە ئەوەیە موسڵمانان پشت بکەنە دروشمی دینەکەیان و بەلایەنەوە سانا بێت، ئەوەی ئەو جۆرە قسانە دەکات، بێ ئاگایە لە حەقیقەتی دین و حوکم و حیکمەتەکانی...

لە سەردەمی پێغەمبەری خوداوە هەتا ئێستا فەقیر هەر هەبووە، بەڵام کەس قسەی ئاوای نەکردووە...

ئینجا ئەوانەی کە زۆر دەچن بۆ عومرە، الحمدلله خێر زۆر دەکەن و کاری خێرخوازی زۆریان هەیە، دڵیان ئاوەدانە بە ئیمان...

بۆچی بەراوردەکە لەنێوان ئەم عیبادەتانەدا دەکرێت؟
بۆچی ناوترێت:
جگەرە مەکێشن و مەی مەخۆنە، پارەکەی بدەن بە فەقیر؟!
سەیارەی گرانبەها مەکڕن، پارەکەی بدەن بە فەقیر؟!
حەفلەی گەورە مەکەن، پارەکەی بدەن بە فەقیر؟!
مەچن بۆ تورکیا و دوبەی، پارەکەی بدەن بە فەقیر؟!

بۆچی ئەو هەموو پارە لە خۆشی خۆتاندا خەرج دەکەن؟!
بۆچی نایدەن بەفەقیر و هەژار؟!

ئێستا ئێمە پرسیار دەکەین:
بۆچی لێمان ناگەڕێن چێژ لە عیبادەتەکانمان وەربگرین،
بۆچی بەراوردی نێوان دوو عیبادەت دەکەن،
کە هەردوکیان فەزڵێکی زۆریان هەیە،
دەتانەوێت خەڵکی تەنها یەک عیبادەت بکەن؟

ئەوانەی ئەمجۆرە قسە دەکەن،
نە قوربانی دەکەن، نە خێریش بە هەژاران دەکەن...

پوختەی قسان:
قوربانی خێرێکی گەورەی هەیە، پارێزگاری لێ بکە،
گەر قوربانیت کرد دەتوانیت زۆربەی بدەیت بە هەژاران...

خودا دەفەرموێت:
﴿ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى ٱلْقُلُوبِ﴾
واتە: ئه‌وه‌ی ڕێز داده‌نێت بۆ دروشم و به‌رنامه‌کانی خوا، ئه‌وه‌ نیشانه‌ی پارێزکاری و له‌ خواترسانی دڵه‌کانه‌.

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
4
▫️ نۆمینەی حاجیان باشترین ڕۆژەکانی دونیا

1️⃣ پەروردگار سوێندی پێ دەخوات
لەبەر فەزڵ و گەورەیی ئەم دە ڕۆژە پەروەردگار سوێندی پێ دەخوات ، دەفەرموێ: ⦅ وَلَیَالٍ عَشۡرࣲ ⦆ سورەتی الفجر : ٢
هەندێک لە موفەسیرینی قورئان دەفەرموون : مەبەست لە دە ڕۆژەی سەرەتای مانگی ذي الحجةیە.

2️⃣ ڕۆژانێکی دیاریکراوە بۆ یادی خودا
پەروەردگار داوای لێ کردووین لەو ڕۆژانەدا یادی تێدا بکەین ، فەرموویەتی: ⦅ وَیَذۡكُرُوا۟ ٱسۡمَ ٱللَّهِ فِیۤ أَیَّامࣲ مَّعۡلُومَـٰتٍ ⦆ سورەتی الحج: ٢٨
واتە: یادی خوای گەورە بڪەن لە ڕۆژانی دیاریکراودا کە ( مەبەست لە ڕۆژانی نۆمینەی حاجیانە)

3️⃣ خۆشەویسترین ڕۆژانە بەلای پەروەردگارەوە
پێغەمبەری خوا ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: ( هیچ ڕۆژانێک نییە ڪردەوەی چاڪە تیایدا خۆشەویستتر بێت لای خودا وەڪ ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، وتیان: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خودا ؟ فەرمووی: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خودا، مەگەر پیاوێك بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهادو هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە ) رواە البخاري

4️⃣ مەزنترین ڕۆژەکانی دونیایە
پێغەمبەری خۆشەویت ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : هیچ ڕۆژێک نیە مەزنتر بێت لە لای خودا، وە ڪردەوەی چاڪە تیایدا خۆشەویستتر بێت وەڪ ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، بۆیە زۆر زیکری لا الە الا اللە بکەن ، اللە اکبر بکەن ، الحمد للە بکەن . ( رواە أحمد )

5️⃣ ڕۆژی عەرەفەی تێدایە ڕۆژی ئازادبوون لە دۆزەخ
پێغەمبەری خودا ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : هیچ ڕۆژێـک نیە خودا بەئەندازەی ڕۆژی عەرەفە بەندی لە ئاگر تێدا ئازاد بکات . (رواه مسلم)

6️⃣ نزای ڕۆژی عەرەفە باشتریـنە
پێغەمبەری سەروەرمان ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : چاکترین دوعا ، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە . (رواە الترمذي)

7️⃣ ڕۆژی جەژنی تێدایە لە مەنتریـن ڕۆژەکانە
پێغەمبەری خۆشەویست ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: بەڕاستی مەزنترین ڕۆژەکان لای خودای بەرز و پیرۆز ڕۆژی جەژنی قوربانە. ( رواه الترمذي )

8️⃣ بەڕۆژو بوونی عەرەفە پاداشتێکی مەزنی هەیە
پێغەمبەری خودا⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: ( ڕۆژووی عەرەفە بەئومێدم پەروەردگار بیڪاتە مایەی سڕینەوەی تاوانی ساڵێك لە پێشیەوە و ساڵێڪیش لە پاشێوە) مسلم
*باشترین دوعای ڕۆژی عەرەفە ئەم دوعایەیە:


﴿لا إلهَ إلَّا اللهُ وحدَه لا شريكَ له له المُلكُ وله الحمدُ
وهو على كُلِّ شيءٍ قديرٌ﴾

*لەئێستاوە لەبەری بکەن و خۆتان ڕابهێنن
جەژن دەرفەتێکە بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکان؛ سەردانی خزم و ئازیزانت بکە.
دڵت پاک بکەرەوە؛ لەوانە خۆشبە کە ئازاریان داویت.
ئەگەر لەگەڵ کەسێک ناخۆشیت هەیە، تۆ دەستپێشخەری ئاشتەوایی بکە.
پێکەنین و ڕووی خۆش خێرە، لە کەسیانی مەگرەوە.
2