سیستەمی پەروەردە و تەرازووی عەقڵ لە نێوان پیاو و ئافرەتدا
ڕەنگدانەوەی عەقڵ لە پرۆسەی خوێندن
کاتێک باسی باڵادەستی ڕێژەیی کچان دەکرێت لە هێنانی نمرەی بەرز لە تاقیکندرەوەکاندا، زۆرجار بە شێوەیەکی سەرپێیی و وەک بەڵگەیەک لەسەر باڵایی عەقڵی پێناسە دەکرێت. بەڵام خوێندنەوەیەکی قووڵ بۆ واقیعی سیستمی پەروەردە و ئەو ئەندازیارییە کۆمەڵایەتییەی کە سیستمی جیهانی مۆدێرن دەیسەپێنێت، ڕاستییەکی تەواو جیاوازمان نیشان دەدات؛ کێشەکە لە توانای سروشتی عەقڵیدا نییە، بەڵکو لەو هاوکێشە و خواستە داسەپێنراوانەدایە کە خاوەنانی سیستمەکە دایانناوە.
گەورەترین کێشەی سیستمی پەروەردەیی ئێستا ئەوەیە کە سیستمێکی بژارکراو، لەبەرکەر و سنووردارە. ئەم سیستمە پشتی بەستووە بە کۆپی کردن و دووبارەکردنەوەی زانیارییەکان، نەک بەکارخستنی عەقڵ، ڕەخنەگرتن و داهێنان. کچان لە ڕووی بارودۆخی خێزانییەوە، دەرفەتی زیاتریان هەیە بۆ دانیشتن و پابەندبوون بەم چوارچێوە داخراوەی لەبەرکردن و نمرەهێنانە. لێرەوە، نمرەی بەرزی کچان بەڵگەی ژیریی باڵا نییە، بەڵکو بەرهەمی سیستمێکی پەروەردەیی لاوازە کە لە ئاستی توانای ڕاستەقینەی عەقڵدا نییە و تەنها داوای تەسلیمبوون بە دەقەکان دەکات، ئافرەت بە سروشتی خۆی کاردەرەوەیە نەک بکەر، بۆیە زیاتر پەیوەستە بەو سنورەی بۆی دادەنرێت و یاسا زیاتر لە ڕوکەشیدا جێبەجێ دەکات، تەنانەت لە شۆفێریشدا ئەوەی زیاتر بە یاساوە پابەندە ئافرەتانن نەک پیاوان، ئافرەت دەتوانێت شت دووبارە بکاتەوە بەڵام توانای داهێنان «ابداع»یان نییە ناتوانێت لە دەرەوەی سندوق بیر بکاتەوە، بۆیە هیچ کاتێک ناتوانێت بە تەواوی لەو سیستەمە تێبگات کە بەڕێوەی دەبات لە دەرەوەی ئەو سنورەی کە بۆی کێشراوە، بەڵام پیاو بکەر و هەڵگەراوەیە و پەیوەست نابێت بە یاسایەک کە قەناعەتی پێی نییە و بیری زۆر بەرەو سەروتر لەوەی کە بۆی داڕێژراوە دەڕوات.
مەبەست لە ئافرەت و پیاو گشتییە نەک ڕەها چونکە لە هەردوو ڕەگەزدا حاڵەتی جیاواز«الاستثناء» هەن
کە یاساکە نایانگرێتەوە.
جیهانی مۆدێرن بەتەواوی دەرگا و دەرفەتەکانی بۆ ڕەگەزی مێینە واڵا کردووە لە هەر کایەیەکدا کە بیەوێت خۆی تێدا وەگەڕبخات. ئامادەیی ژن لە بازاڕی کاری ئەمڕۆدا، پێویستی بە پاشخانێکی قورسی مەعریفی و فیکری نییە؛ تەنها دەرچوونی لە ماڵ و تێکەڵبوونی بە بازاڕ، دەرفەت گەلێکی زۆری کارکردنی بۆ دەڕەخسێت.
ئەم داواکارییە زۆرەی بازاڕ وایکردووە کچان زیاتر خۆیان بۆ خوێندن یەکلایی بکەنەوە، چونکە دەزانن پێشوازییەکی گەورەیان لێ دەکرێت. لێرەدا، ڕەگەزی مێ ناچێتە ناو کێبڕکێیەکی ڕاستەقینە لەگەڵ رەگەزی بەرامبەر، چونکە لەم هاوکێشەیەدا بە تەواوی پشتگوێ خراوە. کێبڕکێی کچ تەنها لەگەڵ ڕەگەزی خۆیەتی .
لە بەرەی بەرامبەردا، پیاوان لە ژێر بارگرانی واقیعێکی سەخت و بێدەرتاندا دەژین. لە وڵاتێکدا کە سیستمی سیاسی و حیزبی دەستی بەسەر هەموو جومگەکانی ژیاندا گرتووە، پیاو لە تەمەنێکی پێشوەختەوە ڕووبەڕووی هەزاران مەینەتی دەبێتەوە. مێشکی گەنجێک کە خەریکی شەڕی مانەوە و دابینکردنی بژێوی بێت، ناتوانێت لە ناو پۆلێکدا کۆنترۆڵ بکرێت کە تەنها داوای لەبەرکردنی فۆرمۆلا مردووەکانی لێ دەکات.
ئەم دۆخە ڕێکخراوە ،سیستەمی جیهانی ئێستا بە جۆرێک نەخشێنراوە کە ژنان بۆ هەموو شتێک دەست بدەن و ئامادەیی تێدا بکەن، بۆیە، ئەوەی لە واقیعدا دەیبینین (چ لە ناوەندەکانی خوێندن و چ لە بازاڕی کاردا) بەرهەمی هونەر، لێهاتوویی یان باڵایی عەقڵی کەسەکان نییە، بەڵکو تەنها خواستی خاوەنداری سیستمەکەیە. مرۆڤەکان لە حەقیقتەدا و لە ناو ئەم هاوکێشەیەدا، تەنها خزمەت بەو سیستمە گەورەیە دەکەن کە پێشوەختە ڕۆڵەکانی دابەش
کردووە.
لەکۆتایدا ئەوەی سیستەمەکە دەبات بەرێوە رەگەزی نێرە، بۆیە هەوڵی کۆکردنەوەی زۆرترین مێینە دەدات لە دەوری ، دەرەنجام تۆ لە هەر پلە و پیشەیەک بیت فەرمانبەری ئەو ڕەگەزەی کە خاوەنداری سیستەمەکەیە.
#عقاء
#عەنقا
#تێڕامان
#مۆدێرنە

❤12😐3
قوتابخانە هاوچەرخەکان بە جۆرێک دیزاین کراون کە لەگەڵ سایکۆلۆژیای ڕەهای مێینەدا بگونجێن: دانیشتنێکی ئارام، لەبەرکردن، دووبارەکردنەوە، و ملکەچی تەواو.
لە بەرامبەردا، جووڵە و چالاکیی سروشتیی نێرینەکان وەک تێکچوونی ڕەفتاری مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، کە دەبێت لە ڕێگەی دەرمانی هێورکەرەوەوە کەم بکرێتەوە و سڕ بکرێت.
سیستمی پەروەردەی هەر لە تەمەنی شەش ساڵیەوە دەست دەکات بە خەساندنی هۆشیاریی پیاو و دەستەمۆکردنی، تاوەکو بێ هیچ بەرهەڵستی و بەرگرییەک، ببێتە کەرەستەیەکی ئامادەکراو بۆ کار و هاوسەرگیری.
#عقاء
#عەنقا
#تێڕامان
#فیمینیزم

❤🔥7❤4😢4
کام خوێندنەوەی قوڕئان ڕەوایە بۆ قوڕئان؟
ئیمامی غەزالی ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت:
خوێندنەوەی قورئان بەو شێوازەی کە حەق و شایستەی خۆیەتی، ئەوەیە کە زمان و عەقڵ و دڵ پێکەوە تێیدا هاوبەش بن.
پشکی زمان: ڕاست خوێندنەوەی پیتەکانە بە تەرتيل.
پشکی عەقڵ: لێکدانەوە و تێگەیشتنی ماناکانە.
پشکی دڵیش: پەند وەرگرتن و کاریگەربوونە بە قەدەغەکراو و فەرمانەکان.
کەواتە: زمان تەرتيل دەکات، عەقڵ مانا دەکاتەوە، و دڵیش پەند و ئامۆژگاری وەردەگرێت.
#عنقاء
#عەنقا
#الغزالي
#وتەی_پێشەوایان

❤13❤🔥5
من شارەزا نیم لە تۆپی پێدا، بەڵام هەر کاتێک ناوی مێسی دەبیستم، هاوپێچە لەگەڵ گەورەکردن و پیرۆزکردندا، تەنانەت ژمارەیەک لە شەیدایانی ئەو لە ڕۆژئاوا بیستوومە پێی دەڵێن (خودای تۆپی پێ). تا کار گەیشتە ئەوەی لە دڵی خۆمدا بڵێم: دەبێت ئەم بتە تێکبشکێنرێت بۆ ئەوەی گەمژەکان بەخەبەر بێنەوە و بزانن کە ئەو تەنها یاریزانێکە لە ڕەگەزی مرۆڤ. دیمەنی شکستخواردن و گریانی ئەو لەمڕۆدا شۆکێک بوو کە چاوەڕوانم نەدەکرد، لە کاتێکدا کیلیان ئێمباپێی ڕکابەرە فەڕەنسییەکەی، بۆ نموونە دوێنێ زۆر بە سادەیی شکستەکەی خۆی قبوڵ کرد، وەک چۆن چوار ساڵ لەمەوبەر لە یاری کۆتاییدا شکستەکەی بە بزەیەکەوە قبوڵ کرد کە وەک بڵێی هیچ شتێک ڕووی نەدابێت.
کێشەکە تەنها لە زەحمەتی قبوڵکردنی شکستدا نییە، بەڵکو لەوەدایە کە یارییەک ببێتە تەوەر و جەمسەری سەرەکی ژیانی هەر مرۆڤێک و تەواوی چیرۆکی بوونی.
✍️ئەحمەد دەعدوش
#تێڕامان
#جامی_جیهانی_2026

❤🔥8❤2
چیرۆکی ئاڵاکەی سەر شانی «گاڤی» یاریزانی ئیسپانی.
ئەو ئاڵایە مێژووەکەی دێرینە و لەلای خەڵکی ئەندەلوس شتێکی ناسراو بووە لە دێرەوە، ئاماژە دەکات بۆ گەلی ئەندەلوسی لە نیمچە دورگەی ئیبیریا.
لە ڕابردودا ئەو هێمایەی ناوەڕاستی تێدا نەبووە، بەڵکو تەنها سەوز و سپی بووە.
سپی ئاماژەیە بۆ خەلافەتی ئومەوی و سەوزیش ئاماژایە بۆ دەوڵەتی موەحیدین کە بۆ ماوەی چەند سەدەیەک لە دوای دەوڵەتی موڕابیتین حوکمی ئەندەلوسیان کردووە.
دەوترێت: کاتێک موەحیدین لە ساڵی1195ز لە جەنگی«ئاڕاک» سەردەکەون بەسەر کاستێلاکاندا، لەسەر کڵێسایەک لە ئیشبیلیا ئەم ئاڵایە بەرزدەکەنەوە بە بۆنەی ساڵی نوێ و سەرکەوتنەوە.
بەڵام لە ساڵی 1918 دیزاینێکی نوێی بۆ دەکرێت و ماناکەشی دەگۆڕێت لە لایەن بیرمەندی ئیسپانی«بلاس ئینڤانتی» و تێیدا سەوز ئاماژە دەکات بۆ گەشەسەندن و سپیش ئاماژەیە بۆ ئاشتی، ئەو ئامرازەشی لە ناویدایە بریتییە لە«هێراکلیتس(هەرقل)» لەگەڵ دوو شێرادا و دوو عاموددا، کە ئامرازی هێز و توانا و شاخی«جبل الطارق»ە.

❤🔥10❤3🔥2
قوتابخانەی هاوچەرخ لە دیدگای وائیل حەلاقدا
•چۆن کچان دەستەمۆ دەکات و کوڕان دەچەوسێنێتەوە؟
سیستەمی هاوچەرخ (مۆدێرنە) پڕۆژەیەکی بێ ڕوحە کە مرۆڤ لە بوونەوەرێکی خاوەن حیکمەت و ئەخلاقەوە دادەماڵێت بۆ کارمەندێکی گوێڕایەڵ و تەکنیکی. لەم فەزایەدا، نمرەی بەرز پێوەری زیرەکی نییە، بەڵکو نیشانەی توانای خۆ بچووککردنەوەیە لە ناو چوارچێوەیەکی دەستکرد دا.
سەرکەوتنی ئەکادیمی کچان نیشانەی ڕزگاری نییە، بەڵکو بەڵگەی سەرکەوتنی سیستمەکەیە لە ڕامکردنیان. کچان بەهۆی سروشتی هێمن و توانای خۆگونجاندنیانەوە، خێراتر ڕێسا وشکەکان قبوڵ دەکەن، سیستمەکەش لە بەرامبەر ئەم تەسلیمبوونەدا پاداشتیان دەکات و دەیانکاتە پاسەوانی قەفەزە بە سیستەم کراوەکە.
مۆدێرنە تاقەتی وزەی سەرکێش و جووڵەی غەریزی کوڕانی نییە. کاتێک کوڕان لە دژی ئەم قاڵبە وشکە ڕادەپەڕن، سیستەمەکە بە "شکستخواردوو" ناویان دەبات و پەراوێزیان دەخات، لە کاتێکدا ئەمە کەم ئەقڵی نییە، بەڵکو باجی سەرپێچیکردنیانە لە ڕامبوون.
حەلاق پێمان دەڵێت کە "نمرەی بەرز و شایستەیی" لە جیهانی هاوچەرخدا، گەورەترین فێڵی ئەخلاقییە. ئەم نمرانە هەرگیز نیشانەی فراوانی و قووڵیی عەقڵ نین، بەڵکو پێوەری توانای مرۆڤن بۆ بچووککردنەوە و کورتکردنەوەی خۆی لە ناو چوارچێوەیەکی دەستکرددا کە پرسیارە جەوهەری و قووڵەکانی تێدا قەدەغەیە.
مۆدێرنە بەم شێوازە هەردوو ڕەگەز لە جەوهەری ڕاستەقینەی خۆیان بەتاڵ دەکاتەوە. کچان ناچار دەکات ببنە پاسەوانی بێدەنگی هێمنی قەفەزەکە و نێرینەش بەهۆی ڕەتکردنەوەی غەریزیی ئەو قاڵبە، لە گەشەی ڕاستەقینە و حیکمەتی بوون بێبەش دەکات.
حەلاق پێداگری دەکات کە قوتابخانەی هاوچەرخ فەزایەکی بێلایەن نییە، بەڵکو ئامرازێکی سیاسی ڕەهایە بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتی مۆدێرن. دەوڵەت لێرەدا وەک مەرجەعێکی باڵا و ڕەها کار دەکات کە لە ڕێگەی مەنهەجی سارد و نمرەکارییەوە، مێشکی نەوەکان بەو شێوازە دادەڕێژێتەوە کە تەنها خزمەت بە مانەوەی پێکهاتەی بەسیستەم کردن و پێویستییەکانی بازاڕ بکەن، نەک پێگەیاندنی مرۆڤێکی ئازاد و خاوەن بەهای باڵا.

❤🔥8🔥1
ئیسپانییە خاچدروشمەکان ناو و ناسناو و پەیکەری ئەو موسوڵمانانەیان بە بەرزی نەهێشتەوە کە خزمەتیان کردن و جەنگان لە پێناویاندا دژی دین و گەلیان، بەڵکو پەیکەریان بۆ ئەو دوژمنانە دروستکرد کە خاوەنی بنەمای باڵابوون و دژیان جەنگان و زیانیان پێیان گەیاند.
لە لای چەپەوە پەیکەری«ئیبراهیمی عەتتار» ە کە یەکێک بوو لە سەرکردە دیارەکانی بەرگری لەشاری غەرناتە، و لەلای ڕاستەوە پەیکەری «عبدالرحمن الداخل(صقر قریش)»ە کە زیندوکەرەوەی خەلافەتی ئومەووی بوو لە ئەندەلوس دوای ڕوخانی لە شام.
#عنقاء
#عەنقا
#مێژوو

❤5❤🔥3🔥2
ئافرەتی سەردەم ناتوانێ جگە جەستەی بدات بە پیاو.
مۆدێرنە شتانێکی زۆری لە کوالێتی مرۆڤەکان دابەزاندووە بە تایبەتی ئافرەت کە قوربانییەکی گەورەیە تیایدا و تەنها لاشەی بۆ ماوەتەوە تا لە ڕێگایەوە کێبڕکێی هاوتاکانی بکات.
لە ڕابردوودا ئافرەت زۆر کاری بۆ پیاو ئاسان دەکرد و زۆر تایبەتمەندی هەبوو کە دەبووە هۆی ئەوەی ببێتە جێی سەرنج و لە ڕێگایەوە قیمەتی زیاتر وەربگرێت نەک بە تەنها قیمەتی ماددی، بەڵکو قیمەتی کۆمەڵایەتیشی لەو ڕێگەیەوە زیاتر دەبوو.
ئافرەت لە ڕابردودا لە ناو ماڵدا کاری دەکرد و وەبەرهێنانی هەبوو و خزمەتی منداڵی دەکرد و ڕستن و چنین و دروستکردنی خواردەمەنی جیاواز و بەخێوکردنی ئاژەڵ و خزمەتکردنی باخ و بێستان و دەیان جۆری دیکەی هونەر و کاری دەستی و میهنەی ناوازەی هەبوو کە تێیدا پیاو بە ڕادەیەکی زۆر سوودمەند دەبوو لێی و خێزانی پێ گەورە و بەهێز دەبوو، ئافرەت دەیتوانی هەندێک جار زیاتر لە دە منداڵ بخاتەوە بۆ پیاوەکەی کە هەریەکێکیان دوای دە ساڵان دەبوو بە پیاو و خزمەتی باوکی دەکرد ئەگەر کوڕ بوایە و دەبووە هۆکاری تۆکمەکردنی خزمایەتی بە بەشودانی ئەگەر کچ بوایە، بەمەش پیاو هەم پیاو ئەرکی لەسەر ئاسان دەبوو هەم ئافرەت، کوڕەکان کارەکانی باوکیان هەڵدەگرت و کچەکانیش کاری دایکیان، ماڵ دەبوژایەوە و پیاویش قاچی دەخستە سەر قاچ و بەرهەمی دەستی خۆی دەخواست و کوڕەکانیش لەژێر دەستیدا کاریان دەکرد و پارەیەکی باشی وایان خڕدەکردەوە بۆ باوک و دایکیان کە تا کۆتایی تەمەن پێویستیان بە هیچ کارکردنێک نەبێت، تەنانەت دوای ژن هێنانیش لە پاڵ خانوەکەی باوکیاندا دوو هۆدە و هەیوانێکیان دروستدەکرد و لێی جیانەدەبوونەوە و بەپاڵ ئەوەوە خۆشیان پێ دەگەیاند و ئەوانیش بەهەمان شێوەی باوکیان خانەوادەیان گەورەتر و تۆکمەتر دەکرد.
بەڵام لەمڕۆدا ئافرەت ئەگەر بیەوێت قیمەتێکی هەبێت لە کۆمەڵگەی مۆدێرندا و ببێتە جێی سەرنجی پیاو، ئەوا پێویستە لەسەری لاشەی وەک کاڵایەک بەکاربهێنێت و دەیان نەشتەرگەری جوانکاری بکات و بەردەوام دەست بەخۆیدا بهێنێت، چونکە پیاوان پێویستیان بە هیچ شتێکی ئافرەت نەماوە جگە لاشەی و خەوتن لەپاڵیدا و پۆزلێدان بە جوانییەکەیەوە لە ڕووی هاوتاکانیاندا.
ئەوجە بزانە کە مۆدێرنە بە ناوی خوێندەوار کردنی ئافرەت و ڕۆشنبیرکردن و چاوکردنەوەیان چ زیانێکیان لە کوالێتی ئافرەت داوە و دایانبەزاندووە بۆ ئاستی لاوازترین پیاو لە ڕوی ماددی و مەعنەوی.
دەتوانین بڵێین: ئافرەتی مۆدێرن جگە پیاوێکی لاوازی دەسوپێ سپی هیچی دیکە نییە، هەندێک نوسین و خوێندنەوە و بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان فێر بووە و دەتوانێت وەک ڕۆبۆتێک خزمەتی کۆمپانیا بکات، بەڵام ناتوانێت جگە سێکس شتێکی دیکە بە پیاو ببەخشێت.
#عنقاء
#عەنقا
#تێڕامان
#توراس_مۆدێرنە

❤12🤬1👌1
Forwarded from Phoenix Politics
زاراوەی«تیرۆرست» و جنێوەکەی ڕۆژئاوا
ڕەگی زاراوەی "تیرۆریست" (Terrorist) و "تیرۆریزم" (Terrorism) دەگەڕێتەوە بۆ ڕەگێکی زمانەوانیی لاتینی و چەند وێستگەیەکی مێژوویی و سیاسی کە بوونە هۆی گۆڕانی ڕیشەیی لە ماناكەیدا لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا.
بنەچەی یەکەمی وشەکە دەگەڕێتەوە بۆ کرداری لاتینی Terrere (تێریری)، کە بە مانای: ترساندن، تۆقاندن، یان دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ دێت.
ڕۆمانییەکان ئەم چەمکەیان بەکار دەهێنا کاتێک ڕوبەڕوی هێرشی جێرمانییەکان دەبوونەوە.
ئەم ڕەگە گەشەی کرد بۆ زمانی فەرەنسیی کۆن و وەک ناوی Terreur (ترسی زۆر یان تۆقین) دەرکەوت، کە سەرجەم داتاشراوەکانی دەربڕینن لە کاریگەریی ترسی لەپڕ لەسەر تاکەکان.
لە سەدەی هەژدەی زاینی شۆڕشی فەڕەنسی هەڵگیرسا و
زاراوەکە بە شێوە سیاسییە هاوچەرخەکەی بۆ یەکەمجار بەکارهێنرا، بەتایبەتی لە قۆناغێکدا کە لە مێژوودا بە "سەردەمی تۆقاندن" (La Terreur) ناسراوە و لەلایەن مەکسیمیلیان ڕۆبسبێر و حزبی یاقوبییەکانەوە ڕێبەرایەتی دەکرا، بە هەزاران کەس لەو سەردەمەدا بەهۆی ئینتیمای سیاسی و ئاینییەوە کوژران، کاتێک
لە ئەیلوولی ١٧٩٣دا، کۆنگرەی نیشتمانیی فەرەنسا بڕیارێکی فەرمی دا و ڕایگەیاند: "با تۆقاندن (Terror) ڕۆژی سەردەم بێت". لەم قۆناغەدا نزیکەی ٤٠,٠٠٠ کەس لە ڕێگەی "گێلۆتین- مەقسەڵە"* ەوە لەسێدارە دران. حکومەت بە شانازییەوە خۆی بە بەکارهێنەری ئەم "تۆقاندنە" دەزانی بۆ لەناوبردنی دوژمنانی شۆڕش.
لەو سەردەمەدا، زاراوەی "تیرۆریست" (terroriste) چەمکێکی شەرمەزارکەر یان زۆردارانە نەبوو، بەڵکو وەسفێک بوو کە دەسەڵاتداران خۆیان بە کاریان دەهێنا بۆ ئاماژەدان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و سەرکوتکاریی ڕێکخراو (لە ڕێگەی گێلۆتین و ئامرازەکانی ترەوە) بۆ پاراستنی کۆمارە تازەکە لە دوژمنە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی. ڕۆبسبێر پێی وابوو کە تیرۆر یان تۆقاندن هیچی تر نین جگە لە دادپەروەرییەکی خێرا، توند و بێسازش.
پاشان لە سەدەی بیستدا دوای دەرکەوتنی شۆڕشە یەکلەدوایەکەکان دژ بە حکومەت و شانشینەکانی ئەوروپا و ڕوسیا، ئەم ناوە دەنرا لە دوژمنانی دەسەڵەت، بۆ ئەو لایەنانە بەکاردەهێنرا کە بریتی بوون لە کۆمەڵێک کەسی (نا پابەند و گێرەشێوێن) کە دەیانویست سیستمی دەسەڵات لەڕێی کوشتنی غافڵگیرانەی سیاسی و کەسەدیارەکان و لێدان و نانەوەی تەنگەشە لە وڵاتدا دەسەڵات لاواز بکەن، هەر وەک ئەوەی شیوعییەکان لە ڕوسیا و چین کردیان.
پاشان زاراوەکە پەرەیسەند و وردەوردە کرا بە بەری لایەنێکی دیاریکراوی موسوڵماناندا کە ئەوانیش جیهادییەکانی ئەفغانستان بوون لە دوای ساڵانی نەوەدەکان، کاتێک ئەمریکا ئامادەکاری دەکرد بۆ گرتنەوەی جێگای یەکێتی سۆڤێت لە ئەفغانستاندا و لە پاش زنجیرە کردەوەیەکی ڕێکخراوە جیهادییەکان، ئەم ناوە بەسەریاندا بڕایەوە و سەدەی بیستویەک بوو بە ناسناوی جیهادییەکان.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا سەرکردەی جیهادی لە ئەفغانستان«عبداللە عەززام» وەک سەرەتای وەرگرتنی ئەم ناوە لە لایەن ئەوانەوە دەڵێت:
"نحن ارهابيين والارهاب فريضة في دين الله، ليعلم الشرق والغرب أننا ارهابيون وإننا مرعبون"واعدوا لهم ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل، ترهبون به عدو الله وعدوكم".
واتە: ئێمە تیرۆرستین و تیرۆر فەڕزە لە دینی خودادا. با هەموو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بزانێت کە ئێمە تیرۆرست و ترسێنەرین(پاشان ئەو ئایەتەی قورئان وەک بەڵگە دەهێنێتەوە کە ئاماژەی بۆ وشەی(الارهاب- ترساندن)ی دوژمن تێدایە.
لە کۆتایدا پێویستە ئەوە بزانرێت کە ئەو لایەنانەی کە ئەم وشەیەیان بە ڕاستی دەدرێتە پاڵ، خۆیانی لێ بەری ناکەن وەک ئەوەی بڤە و نەشیاو بێت، ئەوان شانازی پێوە دەکەن و لاشیان حەرام و عەیبە نییە، بۆیە وەسف کردنیان بەوە لەڕوی تەنها وەسفەوە هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام وەک نەشیاو و خراپە و تاوان، ئەوەیان دەبێت بە دۆزێکی فەلسەفی و پێویستی بە گەنگەشە و دانانی پێوەرگەلێکی زۆر هەیە بۆ یەکلاکردنەوە.
بە هیوای سود
#عنقاء
#phoenix_politics

❤🔥10❤1
لەم ئینفۆگرافیایەدا دەردەکەوێت کە ڕێژەی گەنجانی بێ هاوسەر چەندە زۆر بووە و چۆن سنوری زیاتر لە نیوەی تێپەڕاندووە، لەوێدا بە گشتی هۆکارەکان باس کراون لە خراپی بواری ئابوری و کاریگەربوون بە سیستمی کۆمەڵایەتی نوێ و پەروەردە و پێگرەکانی تاک بۆ هەڵبژاردنی هاوسەر.
مرۆڤی ژیر ناتوانێت لەم سیستمە نوێیە بە تەواوی ڕزگاری ببێت، ئەوە شتێکی نیمچە ئاستەمە، بەڵام دەتوانێت ڕۆشنبیرییەکی لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا هەبێت بە جۆرێک نە شیش بسوتێ و نە کەباب، تۆ ناتوانیت بە تێکەڵبوونی تەواو لە ناو سیستمەکە هیچ کارێک بکەیت و ناشتوانیت لێی دەربچیت، بەڵام دەتوانیت بەپێی توانا لەو دۆخە ئیختیارییە بێیتە دەرەوە کە پێچەوانە ڕۆیشتنی تیا نییە لەگەڵ سیستمەکە بەڵکو نیمچە پێچەوانەیە و سود وەرگرتنە لەو بۆشاییانەی کە تێیدا هەیە(وەک بڕینی ڕوبارێکی خوڕ بە گۆشەی 30°، هاوسەرگیری خێرا و لە تەمەنی گەنجیدا و خستنەوەی منداڵی زۆر و هێنانی زیاتر لە ژنێک لە گرنگترین نمونەکانی نیمچە پێچەوانە ڕۆیشتن دژی سیستم.
ئەوە سەختە و مرۆڤ هیلاک دەکات، بەڵام ماندو بوونی جەستە زۆر باشترە بۆ مرۆڤ وەک لە تێکچونی دەرون و ڕوح.
#عنقاء
#عەنقا
#ئینفۆگرافیک

😁9❤8
یاساکانی_هاوسەرگیری_کوردستان_لە_تەرازووی_شەریعەت_دا_2.pdf
706.7 KB
یاساکانی هاوسەرگیری کوردستان لە تەرازووی شەریعەت دا
خوێنەری بەڕێز ئێمە لەم نامیلکەدا تیشکمان خستۆتە سەر بابەتی هاوسەرگیری لە هەردوو ڕوانگەی شەریعەت و یاساکانی دادوەری سەبارەت بە هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان، لایەنی هاوبەش و دژبەیەکەکانی تێدا بەیانکراوە، خوای گەورە زیاتر بەرچاو ڕوونمان بکات بۆ ڕێگای حەق، اللهم آمین.
#عنقاء
#عەنقا
#یاساکانی_هاوسەرگیری_کوردستان_لە_تەرازووی_شەریعەت_دا
#نامیلکە
#هاوسەرگیری_و_تەڵاق

❤12
https://youtu.be/Vxnjw0a8oas?si=0RpP5I-SdktnPK8t
ڕازەکانی پێشینان لە نێوان جادووی پووچ و هێزی ڕاستیدا
مامۆستا: ئامێز
#عنقاء
#عەنقا
#توراسییەت
#ڕازەکانی_پێشینان_لە_نێوان_جادووی_پووچ_و_هێزی_ڕاستیدا

YouTube
ڕازەکانی پێشینان لە نێوان #جادووی_پووچ و #هێزی_ڕاستیدا مامۆستا: ئامێز
Enjoy the videos and music you love, upload original content, and share it all with friends, family, and the world on YouTube.
❤🔥4❤1
ئۆریپیدس، شانۆنامەنووسی بەناوبانگی یۆنانی لە ساڵی جەنگی سالامیس (٤٨٠ پ.ز) لەدایک بووە. بەشێک لە مێژوونووسان دەڵێن هەر لە ڕۆژی جەنگەکە (جەنگی سالامیس لە نێوان یۆنان و هەخامەنشییەکان ڕوویداوە) لەدایک بووە. حەفتا و پێنج شانۆنامە بە ناوی ئەوەوە تۆمار کراوە، کە یەکەم شانۆی بە ناوی (کچانی پلیاس) و دوایین شانۆنامەی ئەو (باکخای) بوو.
هەر یەکێک لەمانە لە دەوری تەوەرێکی تایبەت دەسوڕێتەوە، یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین شانۆنامەکانی (درامای هیپۆلۆتۆس)ـە. لەم درامایەدا نووسەر تیشک دەخاتە سەر ڕازی نەبوونی خوداوەندەکان بە ژیانی (سەڵتی)، تا ئاستێکیش ئاماژەدانە بە نەفسییەتی خراپی خواژنی یۆنان (ئافرۆدایت). پاڵەوانی دراماکە گەنجێکی ڕاوچیی جوانە کە بەڵێن بە ئارتمیسی خودای ڕاو دەدات، کە ئەگەر هەمیشە وەفای بۆی هەبێت، دووری لە ژنان دەگرێت و خۆشحاڵیی خۆی لەنێو دارستانەکاندا دەدۆزێتەوە.
ئافرۆدایت لەبەر ئەوەی کە هیپۆلۆتۆس سەڵتیی هەڵبژاردووە زۆر تووڕە دەبێت، ئافرۆدایت خۆشەویستییەکی ئاگراوی و شێتانەی بۆ ئەو گەنجە لە دڵی فایدرا، هاوسەری تسیۆس، جێگە دەکاتەوە. تسیۆس باوکی هیپۆلۆتۆسە (واتە ئافرۆدایت خۆشەویستیی ئەو گەنجە دەخاتە دڵی زڕدایکەکەیەوە)، لەبەر ئەوەی هیپۆلۆتۆس وەڵامی ڕەتکردنەوە بە خۆشەویستیی فایدرا دەداتەوە، فایدرا نەخۆش دەکەوێت و دەکەوێتە هەلاکەت و مردن.
دواتر دایکی فایدرا سەردانی هیپۆلۆتۆس دەکات، پەیامی فایدرای پێ دەگەیەنێت و دەڵێت خاتوونەکەی لە جێگەی نووستنی خۆیدا ئامادەی پێشوازیکردنە لێی. بەڵام کاتێک هیپۆلۆتۆس دەبینێت کە هاوسەری باوکی ئەوی بانگێشتی جێگەی نووستنی خۆی کردووە، تووشی وەحشەتێکی گەورە دەبێت و بێ ئەوەی بیەوێت دەڵێت: "ئەی خوایە، ئەم داوە درەوشاوە و جوانە کە ناوی ژنە، وەهات ئافراندووە بۆ ئەوەی لەم زەوییەدا بە شوێن ئێمەدا هەڵبێت و ڕێگە نەدات ئاسوودە بین. ئەگەر دەتویست تەنیا مرۆڤ بئافرێنیت، کەواتە بۆ ژن و خۆشەویستیت کردە ئامراز؟"
✍️ سرود بدر الدين
#عنقاء
#عنقاء
#میسۆلۆجیا
#خۆشەویستی

❤5
پلەکانی نوێژ لای ئیمامی غەزالی
ئیمامی غەزالی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) نوێژ وەک گەشتێکی ڕۆحی پلە بە پلە دەبینێت. گەشتکردنێک لە تێکۆشانی سەرەتای دەروونەوە تا دەگاتە لووتکەی ئۆقرەگرتن و ئامادەیی تەواو لە حزوری خوای گەورەدا. بەپێی ئەم ڕوانگەیە، نوێژ بۆ حەوت پلەی سەرەکی پۆلێن دەکات:
١. باری قورس (العبء): مرۆڤ هەست دەکات نوێژ گرانە بەسەرییەوە، بە بەردەوامی لە جەنگدایە لەگەڵ نەفسی خۆیدا بۆ ئەوەی دەستبەرداری نەبێت.
٢. ڕیاکاری (المراءاة): بەردەوامە لەسەر نوێژ بەڵام زیاتر بۆ ئەوەی لەبەر چاوی خەڵک بێگوناهـ دیار بێت و لە لۆمەی دەوروبەر ڕزگاری بێت.
٣. لەکۆڵکردنەوە (إسقاط الفريضة): نوێژەکە تەنها وەک لادانی ئەرکێک و پاککردنەوەی ئەستۆی خۆی دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ ڕۆح و سۆزێکی قووڵی تێدا بێت.
٤. ڕاهاتن (التعود): دڵ و دەروونی پێی ڕادێت و نوێژ دەبێتە بەشێکی ئاسایی و ڕۆژانەی ژیانی کە ناتوانێت وازی لێ
بهێنێت.
٥. ڕازونیاز (المناجاة): نوێژخوێن هەست بە نزیکیی خودا دەکات، بە وەستان لە بەردەمیدا دڵی ئارام دەبێت و خەم و قسەکانی دڵی بۆ دەردەبڕێت.
٦. ئەی بیلال، بمانحەسێنەوە (أرحنا بها يا بلال): دەگاتە قۆناغێک کە نوێژ بۆی دەبێتە سەرچاوەی حەسانەوە، ئارامی و ئۆقرەگرتنی قووڵی دەروونی.
٧. سوجدە ببە و و نزیک ببەرەوە(اسجد واقترب): بەرزترین پلەی خشوع و نزیکبوونەوەیە، تێیدا بڕوادار بە تەواوی لە حزوری خوای گەورەدا دەبێت.

❤10
بێ هاوسەری (قەیرەیی) لە تونس
ڕێژەی سەڵتی لە نێوان ئەو ژنانەی تەمەنیان لە نێوان 35 بۆ 39 ساڵدایە لە تونس دەگاتە 17.1%.
ژمارەی ئەو ژنانەی کە هاوسەرگیرییان نەکردووە لە 2.25 ملیۆن ژن تێپەڕیوە، لە کۆی 4.9 ملیۆن مێینە لە وڵاتەکەدا. بۆ بەراوردکردن، لە ساڵی 1994دا ئەم ژمارەیە تەنیا 990 هەزار بوو.
زیاتر لە %81ی ئەو ژنانەی تەمەنیان لە سەرووی 35 ساڵەوەیە هاوسەرگیرییان نەکردووە، ئەمەش دووەم بەرزترین ڕێژەیە لە جیهانی عەرەبیدا.
تێکڕای تەمەنی هاوسەرگیری:
تەمەنی هاوسەرگیری بە شێوەیەکی بەرچاو دواکەوتووە:
لە ساڵی 1966: بۆ ژنان 20.9 ساڵ و بۆ پیاوان 27.1 ساڵ بووە.
لە ساڵی 2024: گەیشتووەتە 28.9 ساڵ بۆ ژنان و 35.3 ساڵ بۆ پیاوان.
واتا: لە ماوەی 60 ساڵدا، تەمەنی پرۆسەی هاوسەرگیری نزیکەی 8 ساڵ بۆ ژنان و 8 ساڵ بۆ پیاوان دواکەوتووە.
دەرئەنجام:
تێکڕای وەچەخستن لە 6 منداڵ بۆ هەر ژنێک لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، دابەزیوە بۆ کەمتر لە 2 منداڵ لە ئێستادا.
قەبارەی خێزانی تونسی لە زیاتر لە 5 کەسەوە کەمی کردووە بۆ 3.8 کەس.
#عنقاء
#عەنقا
#ئامار

❤🔥6❤1