Parwarda
9.72K subscribers
1.42K photos
46 videos
24 files
254 links
خزمەتکردنی پەروەردە ئامانجمانە
Download Telegram
تیروپشکی قۆناغی باخچەی کۆمەڵگە پەروەردەییە حکومیەکان ، ڕاستەوخۆ
1🔥1
ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموورەوە
(مووچەی مامۆستایانی گرێبەست)
بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٨/٣١ سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی (٧)…
——————————-
ڕاگەیاندنی پەروەردەی مەخموور
5
ئەنجامی خوولی دووەمی پۆلی 12‌
2👍1
2
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی ٨ی ٢٠٢٦
ناوی قوتابیانی وەرگیراو ، قۆناغی یەکەمی باخچە (KG1) بۆ ساڵی خوێندنی (2026 - 2027).کۆمەڵگەی پەروەردەیی سەروەران.
تێبینی: پێنج ناوی کۆتایی لیستەکە، تەنها ناوی یەدەگن
1
ناوی وەرگیراوان لەباخچەکانی منداڵانی نێودەوڵەتی حکومی
1👎1🤬1
ناوی وەرگیراوان لەباخچەکانی منداڵانی نێودەوڵەتی حکومی
2
ئاگاداری سەرجەم ئەو ناوەندانەی خوێندن دەکەینەوە کە مامۆستای گرێبەستیان هەیە ئەمڕۆ سێشەممە
( 1/ 9/ 2026) لەئێستاوە تاکاتژمێر (1:00)ی دوای نیوەڕۆ و ڕۆژانی داهاتوو سەردانی هۆبەی مووچەی پەروەردەی کۆیە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ، ئەوانەی ئەمڕۆ نەیان توانی سبەی چوارشەممە سەردانی دیوان بکەن.

تێبینی ; بەڕێوەبەر یا ئەومامۆستایەی تخویلی بۆکراوە دەتوانێ چەکی مووچەی مامۆستاکان وەربگرێت .

#ژمێریاری #مامۆستایانی_گرێبەست
1
1
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی ٨ی ٢٠٢٦،
راکێشان بۆ ناوی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی باخچە (KG1) بۆ ساڵی خوێندنی (2026 - 2027).کۆمەڵگەکەمان کرا . ئەمەی خوارەوە لیستی ناوی قوتابیەکانە.
تێبینی: پێنج ناوی کۆتایی لیستەکە، تەنها ناوی یەدەگن

کۆمەڵگەی پەروەردەیی نێودەوڵەتی فاخیرمێرگەسۆری حکومی
Fakhir Mergasory International Educational Complex (public)
2
1
ناوی دەرچوانی قۆناغی یەکەمی باخچە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧
کۆمەڵگەی پەروەردەیی نێودەوڵەتی سۆرانی حکومی
1
1
ناوی دەرچووانی قوتابییانی باخچەی منداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

پیرۆزبایی لە گشت ئەو قوتابییە ئازیزانە دەکەین کە وەرگیراون و هیوای ساڵانی پڕ لە سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، بۆ ئەو ئازیزانەشی ناویان دەرنەچووە، هیوای داهاتوویەکی گەشتر و باشتریان بۆ دەخوازین.

ئاگاداری سەرجەم دایک و باوک و بەخێوکارانی قوتابییانی وەرگیراو لە باخچەی منداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر دەکەینەوە، لە ڕۆژی یەکشەممە (٦ـی ٩ـی ٢٠٢٦) تا ڕۆژی یەکشەممە (١٣ـی ٩ـی ٢٠٢٦) سەردانی کۆمەڵگە بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەی وەرگرتنی منداڵەکانیان، پێویستە قوتابی وەرگیراو ئامادە بێت کە لەو لیستەدا لە ژمارە (١ تا ٥٠) ناوی هاتووە.
تکایە لە ڕۆژانی دیاریکراودا ئامادە بن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.
تێبینی: دەوامی فەرمیی کۆمەڵگە تەنها لە ڕۆژانی (یەکشەممە و چوارشەممە) دەبێت و لیژنەی وەرگرتنی قوتابییانیش هەر لەم ڕۆژانەدا لە دەوام دەبن.

*پێداویستییەکانی وەرگرتن (تەواوکردنی مامەڵە):

١- یەک لەبەرگیراوەی (کۆپی) هەر یەک لە (کارتی نیشتیمانی قوتابی و باوک و دایکی) لەگەڵ هێنانی دەقی بنەڕەتی (ئەسڵی) ناسنامەکان.
٢- یەک لەبەرگیراوەی (کۆپی) لە (کارتی زانیاری بەخێوکاری قوتابی)، لەگەڵ هێنانی دەقی بنەڕەتی (ئەسڵی) ناسنامەکە.
٣- حەوت وێنەی نوێی قوتابی (وێنەی کۆن بە هیچ شێوەیەک وەرناگیرێت).
٤- کارتی کوتانی منداڵ.
٥- فایلی شین بۆ کوڕان، پەمەیی بۆ کچان (پێویستە فایل بێت نەک نایلۆن)

تێبینیی: بۆ خاڵی یەکەم و دووەم، پێویستە هەردوو ڕووی کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری لەسەر یەک پەڕە لەبەرگیرابێتەوە (کۆپی کرابێت).
4
ئەمڕۆ شــایــســتــە دارایــیـەکـانی مــامــۆســتــایــانـی وانەبـێژی مـیــلاک بۆ مانگەکانی( ١ ، ٢)ی (۲۰۲٦ز) دابەش دەکرێت

ئاگاداری بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز دەکەینەوە، ئەوانەی مامۆستای وانەبێژی هەمیشەیی(میلاک)یان هەیە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ / ٩ / ٢٠٢٦ز، سەردانی دیوانی پەروەردە ــ بەشی وردبینی بکەن،بۆ مەبەستی وەرگرتنی(شایستە داراییەکانیان)، بۆ مانگەکانی (١ ،٢)ی (۲۰۲٦زایینی.)


لەگەڵ ڕێزماندا ...

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز
2
بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستی لەکار کێشایەوە.
5🤣4👍1🔥1