وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education
20.6K subscribers
2.7K photos
2.07K videos
11 files
134 links
چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام.

https://gov.krd/moe/
Download Telegram
بانگهێشتی گشتی
کەمکردنەوەی نهێنی/ تەندەری ژمارە(۲)ی ساڵی ۲۰۲٤ بۆ پڕۆژەی "Interactive Learning". (جاری دووەم):
خولێکی ڕاهێنان بۆ 150 مامۆستای وەرزش بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ۲٦ی٥ی۲۰۲٤، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی راوێژکاری وەزارەت و سەرۆکی یەکێتی یانەی شەتڕەنجی عێراق و سەرۆکی یانەی خانزاد و بەرێوەبەری گشتی چالاکی وەرزش و هونەر و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، بەشداری خولی فێربوونی پەرەپێدانی یاری شەتڕەنجی کرد، کە بۆ (۱٥۰) مامۆستا لەسنووری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەم خولە لەچوارچێوەی گرنگیدان بە وانەی وەرزش لەقوتابخانەکان لەپرۆسەی خوێندن و وانەی شەتڕەنج دەکرێتەوە کە وەزارەتی پەروەردە بەهەماهەنگی لەگەڵ یانەی شەتڕەنجی خانزاد سەرپەرشتی دەکات.
لەم خولەدا هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندی بەسەرەتاییەکانی فێربوونی ڕاهێنانی شەتڕەنجەوە هەیە لەماوەی (۳) ڕۆژدا دەگوترێتەوە. لەکۆتایی خەڵات و دیاری بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا.
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 9ى بنەڕەتى دەکەینەوە، ڕۆژانە لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە نیشتمانى ساڵى خوێندنى (2023-2024) خولی دووەم بڵاو دەکرێتەوە.
https://tinyurl.com/Xol2-poli9
تێبینى:-
ڕۆژانى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زانست بۆ هەمووان) دانراوە
وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان
وەزارەتى پەروەردە پەیمانگەى پیشەیى پێنج ساڵەی حکومی بە ( سیستەمى ئینگلیزى ) بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 لەشاری کفری دەکاتەوە کە خوێندن بە زمانى ئینگلیزى دەبێت هەر مامۆستایەکى دەرچووى ( زمانى ئینگلیزى ) کە بڕوانامەى زمانى ئینگلیزى هەبێت ( میلاک یان وانەبێژ ) دەتوانێت سیڤى خۆى بۆ ژوورى پەیوەندى ئەلیکترۆنى وەزارەتى پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێرێت لە ڕێکەوتى (30/5/2024 تا 13/6/2024) هەڵسەنگاندنى ئاستى زمانى ئینگلیزى لەلایەن تیمێکى پسپۆرەوە بۆ دەکرێت بڕیار لەسەر مامۆستایانى وەرگیراو دەدرێت . لە ڕێگەى ئەم ژمارانەى خوارەوە دەتوانن نامە بۆ ( واتس ئاپ و ڤایبەر ) ى ژوورى پەیوەندى ئەلیکترۆنى وەزارەت بنێرن :
07505103232
07505106262
تێبینى / سیڤییەکان بە شێوەى (pdf) بنێرن کە وردەکارى تێدابێت لەگەڵ ژمارەى تەلەفۆن .



ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٤ ، هەولێر :
"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ ئامادەسازیی کردنەوەی ( پەیمانگەی پیشەیی سلێمانی - سیستمی خوێندنی ئینگلیزی) و بۆئەو مەبەستە لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە وەزارەت ڕاسپارد.
🔹پاش ئەوەی ئەزموونی هەولێر سەرکەوتوبوو ، ئەو ئەزموونە لە خوێندنی پیشەیی دەگوازینەوە بۆ سلێمانی و دهۆک و گەرمیان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی دیکەش.
🔹ساڵی خوێندنی( ٢٠٢٣-٢٠٢٤) بۆیەکەمجار لە چوارچێوەی گەشەپێدانی خوێندنی پیشەیی و جێبەجێکردنی بە سیستمی دوانەی خوێندن و پرۆگرامی تایبەتی پیشەیی بە زمانی ئینگلیزیی و دابینکردنی پێداویستیەکان ، ئەزموونی دامەزراندنی پەیمانگەی پیشەیی پێنجساڵەی حکومی لەساڵی یەکەمدا بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەکان سەرکەوتووانە بەڕێوەچووە.

🔹لەپاڵپشتی ئەو پرۆژەیەدا بە پێویستی زانی سوپاسی پەیمانگە (Collins College) لە هەولێر بکەم کە لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتن ئەرکی هەڵسەنگاندنی ئاستی زمانی ئینگلیزیی پاڵێوراوان یان گرتۆتە ئەستۆ لەگەڵ ساڵێک سەرپەرشتیکردنی پەیمانگەکە و دیاریکردنی پرۆگرامی گونجاوی زمانی ئینگلیزیی و هەموو ئەو خزمەتگوزاریانەیان بەبێ بەرامبەر پێشکەش کردووە ئەمە جیا لەوەی هەموو ئەو خزمەتگوزاریانە بۆ پەیمانگەکانی دیکە پێشکەش دەکەن. هەروەها بە پێویستی زانی سوپاسی (پەیمانگەی CIS )بکەم لە دابینکردن و ئامادەکردنی پرۆگرامەکانی خوێندنی پیشەیی بە زمانی ئینگلیزیی کە بەمافی خاوەندارێتیەوە بێ بەرامبەر لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتن پێشکەشی وەزارەتیان کردوە.