وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education
23.1K subscribers
2.76K photos
2.07K videos
11 files
136 links
چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام.

https://gov.krd/moe/
Download Telegram
🔴لەماڵەوە نمرەکەت وەربگرەوە ، خزمەتگوزارییەکی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردەیە و بۆ هەموو پۆلەکانی خوێندنە بە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەی وەزاری ١٢ ی ئامادەییشەوە.
🔵 لە ئەپڵیکەیشنەکەدا بە دووجۆر نمرەکانت بەردەستە ، وەک کارتی قوتابخانە یان وەک نمرەی تۆمارکراوی دیجیتاڵی.
🔴 لە ئێستادا پۆلەکانی دیکە لە تاقیکردنەوەدان و هێشتا تاقیکردنەوەکانیان تەواو نەکردوە پاش تەواو بوونی تاقیکردنەوەکان وەزارەت بەهەمان رێگە نمرەی پۆلەکانی دیکەش رادەگەیەنێت.
🔵 پێویستە ئەپدەیتی ئەپڵیکەیشنەکە بکەیتەوە و دواین ڤێرژن بەکاربهێنیت.
🔴 کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی پێویستە لە قوتابخانە وەربگریت . ئەگەر وەرت نەگرتووە و کارتی ساڵانی پێشووت هەیە چەند ژمارەیەک نوسراوە وەک ژمارەی سریاڵ ئەوە بەکاربهێنە بۆ کۆدی بەکارهێنەر و رۆژ و مانگ و ساڵی لە دایکببونی قوتابییەکە دەبێتە وشەی نهێنی ، بەنمونە قوتابییەک لە ١ ی ٦ ی ٢٠١٩ لە دایک بووبێت دەنوسیت 01062019 دەبێتە وشەی نهێنی .
🔹چەند بڕیارێکی گرنگ لە لیژنەی باڵای هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان
وەرگرتنەوەی کتێبی خوێندن
پێویستە تا دواڕۆژی (تاقیکردنەوەکان) و پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان (کتێبی خوێندن) بە پێی تۆماری کتێب لە قوتابیان وەربگیرێتەوە..
دوو تۆمەتباری فرۆشتنی سەماعەی قۆپیکردن دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت، بەنیازی فرۆشتن و ساغکردنەوەی بیستۆک (سەماعەی قۆپیکردن)بوون.لەڕۆژی ٢٠٢٥/٥/١٨ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هەوڵێکی فرۆشتنی سەماعەی قوپیکردن بەشێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین شکست پێدەهێنێت و تۆمەتباران دەستگیردەکات کە بەنیازبوون ئامێرەکانیان ساغبکەنەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بۆ ڕێگریکردن لەهەر هەوڵێکی مامەڵەکردن بە (ئامێرەکانی قۆپیەکردن و پرسیاری ئەزموونەکان)بەردەوامە، بەمەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ( ٢٤٠ )لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی 9ى بنەڕەتى دەکەینەوە، دەتوانن لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەی نیشتیمانى ساڵى خوێندنى (2024-2025) خولی یەکەم ببینن
https://tinyurl.com/pol9-x1-2025
وەزارەتى پەروەردە_ لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان
ئەمڕۆ؛ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ ی ٥ ی ٢٠٢٥ : شەقڵاوە
ئالان حمە سعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ بەڕێزان مامۆستا بورهان ئەرگوشی ڕاوێژکاری پێشکەوتووی وەزارەت و بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە، ئامادەبوون لە مەڕاسیمی یادی (١٠٣) ساڵەی دامەزراندنی قوتابخانەی کاوێسی بنەڕەتی تێکەڵاو، لە هەمانکاتدا دەرکردنی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری کاوێس بڵاوکرایەوە، کە بە پاڵپشتی قوتابیان و ستافی مامۆستایانی قوتابخانەکە بابەتەکان دەنووسرێتەوە، جێگای شانازییە ئەم قوتابخانەییە، جگە لەوەی ناوەندێکی فێربوون و پەروەردەییە وە ڕەمزێکبووە بۆ پێکەوەژیانی نەتەوەو ئایینە جیاوازەکان، لە ئاستی قوتابیان و مامۆستایان.
🔵 لەماڵەوە نمرەکانت وەربگرەوە:

ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەرەتی دەکەینەوە کەوا لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .


🔴 تێبینی : کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.

وەزارەتی پەروەردە
لیژنەی باڵای تاقئکردنەوەکان
٢٩ ی ٥ ی ٢٠٢٥