وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education
20.6K subscribers
2.7K photos
2.07K videos
11 files
134 links
چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام.

https://gov.krd/moe/
Download Telegram
♦️ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى دەکەینەوە، ڕۆژانە لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوەگشتییەکانى ساڵى خوێندنى (2022-2023) خولى دووەم بڵاو دەکرێتەوە.

https://tinyurl.com/Prsyar-X2
تێبینى:-
ڕۆژانى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (ئاین و زمانی عەرەبی) دانراوە.

وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان
🔸ئەنجامی (پەلپ)ی پێشکەشکارانی پلەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی.
به ‌ئاماده‌بوونی "ئالان حه‌مه‌سه‌عید ساڵح" وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی ئابی 2023 له‌ هۆڵی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (چالاكی سیاسی كورد له‌ به‌غداد له‌ ماوه‌ی ساڵانی 1921 تا 1958) له‌ نووسینی مامۆستا "ئه‌حمه‌د سابیر گه‌رمیانی" سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌كی به‌رپرسی حكومی وحزبی و سه‌رپه‌رشتیار و مامۆستایان و مامۆستایانی زانكۆ ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ رۆلی یه‌كێتی مامۆستایان و به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ی به‌رزنرخاندو ده‌ستخۆشی لێكرد له‌ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی گرنگه‌ ده‌رباره‌ی رۆلی كارای كورد له‌ بزاڤی سیاسی عێڕاق له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ڕێزدار "مەسرور بارزانی" ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاریدا بە ( تەرخانکردن و خەرجکردنی ) گوژمەی (٦،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) شەش ملیار دینار بەمەبەستی دروستکردنی (٣٤٨) پۆلی نوێی خوێندن بۆ قوتابخانەکان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
لە کابینەی نۆیەمدا (٤٥٢) ژووری نوێی خوێندن دروستکراوە، ئەو تەرخانکردنە نوێیە بۆ ٣٤٨ ژووری دیکەی خوێندنە لە چوارچێوەی پلانی فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردەیی .

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
۹ی۸ی۲۰۲۳
♦️ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى دەکەینەوە، ڕۆژانە لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوەگشتییەکانى ساڵى خوێندنى (2022-2023) خولى دووەم بڵاو دەکرێتەوە.

https://tinyurl.com/Prsyar-X2
تێبینى:-
ڕۆژانى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی ( کیمیا و ئابووری) دانراوە.

وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان
گشتانـدنێک لەوەزارەتـی پـەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە مامۆستای وانەبێژ.
ئاگادارى پێشکەشکارانى پلەى سەرپەرشتیارى بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانى ( ڕانیە و پشدەر )
دەکەینەوە دەتوانن ئەنجامى کۆتایى تاقیکردنەوەکانى پلەى سەرپەرشتیارى لەڕێگای ئەم لینکە ( https://anjam.e-parwarda.com/) نمرەکانیان ببینن .
•هەر لە هەمان لینکی سەرەوە بەپێى بەرزترین کۆنمرەى کۆتایى و پلەى داواکراو بۆ هەر پەروەردەیەک دەتوانن لیستى ناوی دەرچووان ببینن لە ( بینینی لیستی ڕانیە و بینینی لیستی پشدەر) وەک ئەنجامى بەرایی و دواى تەواوبوونى ماوەى پەڵپ و ووردبینى کردنى دۆسییەکانیان لیستى ناوەکان جێگیر دەکرێن . تێبینى
•پێشکەشکاران مافى پێشکەشکردنى پەڵپیان هەیە تاکو ڕێکەوتى( ٢٠٢٣/٨/١٥ ) لە ڕێگاى بەڕێوەبەرایەتى سەرپەرشتیکردنى پەروەردەیى ڕاپەرین .


لیژنەى باڵاى پلەى سەرپەرشتیارى
لە وەزارەتى پەروەردە
١٠ی٨ی ٢٠٢٣
🔸ئاگادارایەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتدا پەیمانگەی پیشەیی حکومی (5) ساڵە بەپێی سیستەمێکی تایبەت و بەزمانی ئینگلیزی وەک یەکەم هەنگاو لە پارێزگای هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردن، بۆ ئەم مەبەستە داوا لەو مامۆستایانە دەکەین کە پسپۆڕی زمانی ئینگلیزییان هەیە و ئارەزوو دەکەن لەسەر میلاکی ئەو پەیمانگەیە بن داواکارییەکانیان لەسەر ئەم بنەماییانە و زانیارییانەی خوارەوە بنێرن :
۱- ئەو مامۆستایانە دەبنە میلاکی پەیمانگە ، کارەکەیان بریتی دەبێت لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بەپێی سیستەمێکی دیاریکراو کە بۆ فێربوونی زمانەکە (بەنووسین و قسەکردن) دەبێت لە قۆناغی یەکەمی پەیمانگەدا.
۲- دەبێت مامۆستایەکە دامەزراوبێت یان فەرمانی وانەبێژی هەبێت و بڕوانامەی لە بەکالۆریۆس کەمتر نەبێت و دەرچووی بەشی ئینگلیزی بێت، لە بواری وانە ووتنەوە لەقوتابخانەکەیدا ئاستی پێشکەوتووی هەبێت لە زمانی ئینگلیزی هەروەها هیچ سزایەکی نەبێت.
۳- ئەو مامۆستایەی ئارەزوو هەیە پێویسته (CV)سیڤیەکەی لەڕێگەی واتسئاپ یان فایبەر بە شێوەی (PDF) پێشکەشبکات لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەم ئاگادارییە. تەنها (٨) ڕۆژ ماوە هەیە بۆ وەرگرتنی سیڤیەکان لە رێکەوتی راگەیاندنەکە.
٤- سیڤیەکان(CV) دەدرێنە لایەنی پسپۆڕ بۆ هەڵسەنگاندنیان لەڕووی توانای ئاستی زمانی ئینگلیزی، دوای چاوپێکەوتنیان تەنها دوانزە مامۆستا هەڵدەبژێردرێن.
٥- لەم دوانزە مامۆستایە بەپێی تواناو ئاستەکانیان ڕاهێنانیان لەسەر پڕۆگرامی ساڵی یەکەمی خوێندنی پەیمانگەی پیشەیی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکرێت، دواتر لەسەر میلاکی پەیمانگە جێگیر دەکرێن.

🔻لەرێگەی نامەی فایبەر یان وەتسئاپی ژووری ئەلیکترۆنی وەزارەت سیڤیەکان بنێرن :
  (07505103232)
  (07505106262)
ئەمڕۆ هەینی ۱۱ی۸ی۲۰۲۳:
بە نوێنەرایەتی ڕێزدار "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی جەنابیانمان گەیاندە قوتابیە یەکەمەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشەکانی زانستی و وێژەیی ) خوێندنی کوردی لە کەرکوک. پیرۆزبایی لە هەموو دەرچووان دەکەین ، بە هیوای ئەنجامی باشتر بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە خولی دووەم تاقیکردنەوە دەدەنەوە.

ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
۱۱ی۸ی۲۰۲۳