964 دەرودراوسێ
2.04K subscribers
3.52K photos
3.66K videos
1 file
279 links
لێرە هەواڵەکانی دەرودراوسێ بە کوردی ببینە
Download Telegram
بەپەلە| ترەمپ: بە توندی لە ئێران دەدەین

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین قسەی دا هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات و دەڵێت، وەڵامی ئەو هێرشەی ئێران دەدەینەوە کە هێزەکانی ئەمریکای لە ناو خاکی ئوردن کردە ئامانج و بە توندی لە ئێران دەدەین
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر عەقید سەلام بیەوێت تانکێکی سەربازی بکڕێت، چ جۆرێک دەکڕێت؟

باسوخواسی تانکە بەهێزەکان لە جیهاندا و بەشداریکردنییان لە شەڕدا
"بانگەشەی سوپای پاسداران بۆ پێکانی کەشتییەک ناراستە و دەیانەوێت کەشتییە بازرگانییەکان بترسێنن"

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێت، سوپای پاسدارانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە کەشتییەکی نەوتهەڵگری گەورە لەکاتی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز، خۆی کێشاوە بە دوو میندا و لەکارکەوتووە، ئەمەش راست نییە و درۆیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هیچ کەشتییەک لە گەرووی هورمز بەر مین نەکەوتووە و سوپای پاسداران لەرێی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست، جارێکی دیکە هەوڵی تۆقاندنی کەشتیوانی بازرگانی لەو ناوچەیە دەدات.
رۆژنامەنووسە ئەمەریکییەکە: ئەلحەمدولیلا تاوانبارەکان بە 15 ساڵ زیندانی سزا دران

ئەمڕۆ دەسەڵاتی دادوەری عێراق سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر رفێنەرانی شێلی کیتلسن، رۆژنامەنووسە ئەمریکیەکەدا سەپاند، ئەو رۆژنامەنووسەش سوپاسی دادگای ناوەندیی تاوانەکانی عێراقی کرد و وتی، سوپاس بۆ خودا و بۆ ئەوانەی هاوکاریان کردم بە زیندوویی دەربچم

شێلی کیتلسن، رۆژنامەنووسی ئەمریکی رۆژی 31.03.2026 لە بەغدا لە لایەن چەند چەکدارێکەوە بە گومانی سیخوڕی کردن رفێندرا و هەر زوو کاردانەوەی ناوخۆی و جیهانی لێکەوتەوە و لە رۆژی 07.04.2026 بە مەرجی جێهێشتنی خاکی عێراق ئازادکرا
لیۆنێل مێسی بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین راگەیاند

مێسی بەم وشانە ماڵئاوایی لە هەوادارانی دەکات و دەڵێت، بڕیارێکە لە ناخی دڵمەوە ئازارم دەدات، بەڵام ئێستا کاتییەتی، لەم 20 ساڵەدا هەرچی لە توانامدا بوو بۆ ئەم درێسە و بۆ دڵخۆشی ئێوە بەخشیم، ئێستا چیتر هیچم نەماوە بیبەخشم.

لاپەڕەیەکی پڕ لە شکۆ دادەخەم و جێگەی خۆم بۆ گەنجەکان چۆڵ دەکەم، سوپاس بۆ خودا کە منی بە ئەرجەنتینی دروست کرد، ئێستا وەک هاندەرێک لە پشتتان دەبم، ماڵئاوا هەڵبژاردە خۆشەویستەکەم".
ئاژانسی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری ده‌داتە کۆمپانایاکانی هێڵی ئاسمانی کە تا کۆتایی مانگی نۆ گەشت نەکەن بۆ عێڕاق و ئێران بەهۆی دروستبوونەوەی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
ترەمپ دیسان باسی گەرووی هورمزی کردەوە و دەڵێت، لە دۆخێکی زۆر باشدایە و شەوی 30 کەشتی بە گەرووەکەدا تێدەپەڕێت
😁1
ئەگەر بە هەر هۆکارێک ئاگاتان لە وردەکاری و پێشهاتەکانی شەوی رابردوو نەبووە، هیچ خەمت نەبێ 964 کورت و پوخت پێتان دەڵێت لە ناوخۆ و دەرەوە چی روویداوە:


📌لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین راگەیاند

📌ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند، کەشتییەک لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا کراوەتە ئامانج.

📌ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، کەشتییەکی نەوت لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا بە 3 کەرەستەی تەقەمەنیی نەناسراو پێکراوە.

📌ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا: هێرشەکەی سەر کەشتییە نەوتەکە لە گەرووی هورمز، هیچ بریندار و زیانێکی ژینگەیی لێ نەکەوتووەتەوە.

📌جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ئامانجی سەرەکی لە جووڵەکانی ئێستای وڵاتەکەی، پاراستنی هاتوچۆی بازرگانییە لە گەرووی هورمز بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئێران.

📌پزیشکیان: هەر کاتێک ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر پابەندبوونەکانی، ئێران دەستبەجێ هەمان کار دەکات.

📌جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پێی وانییە ئێرانییەکان لە هەنگاوەکانیاندا خاوەنی دیدگایەکی ستراتیژیی روون بن.

📌ترەمپ دەڵێت ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئیسرائیل و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناودەچن.

📌ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" بڵاویکردەوە، هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن و گەرووی هورمز، وایان کردووە ترەمپ بیر لە وەشاندنی گورزی سەربازیی سنووردار بکاتەوە بۆ سەر تاران.

📌سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئوردن دەکات و پاڵپشتیی تەواوی وڵاتانی کەنداو بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتە دووپات دەکاتەوە.

📌تەلەفزیۆنی سووریا: بەهۆی هێرش بۆ سەر چەند خاڵێکی ئەمنی لە گوندەواری سوەیدا، 10 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بریندار بوون.

📌سوپای ئیسرائیل: فەرماندەیەکی یەکەی دابینکردن و چاککردنەوەی حـ.*ەم*اسی لەغـ.*ەزە کوژرا

📌نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە ئەگەر زلهێزەکان (بەتایبەت رووسیا، ئەمریکا و چین) دەست بە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان بکەنەوە، پێشبڕکێیەکی نوێی چەکداری و مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی جیهان دروست دەبێت.

📌هەواڵگریی کۆریای باشوور رایگەیاند کە ئەگەری هەیە لە هەر کاتێکدا بێت کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان کۆریای باکوور و ئەمریکا ئەنجام بدرێت.


ئەمانەش گرنگترین هەواڵەکان ناوخۆی کوردستان و عێراقن

📌دوای ئەوەی دوو ورچ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کرا، درەنگانی شەوی رابردوو هەردوو ورچەکە لە ناو سروشتی هەورامان ئازاد کرانەوە.

📌درەنگانی شەوی رابردوو لەزۆرینەی پارێزگاکانی باشوری عێراق بەیەکجار مۆلیدە ئەھلییەکان مۆلیدەکانیان کوژاندەوە و چونکە گازیان بۆ دابین نەکراوە و گازیان دەست ناکەوێت.

📌تەلەفزیۆنی ئەلحەدەس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی دا لەسەر فرۆشتنی هێلیکۆپتەر بە عێراق بە بەهای 800 ملیۆن دۆلار.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دوای ئەوەی مەزڵوم عەبدی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی هەسەدەی دەرکرد و بڕیاریدا بچیتە حکومەتی سوریاوە، ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا چوونە ناو پارێزگای حەسەکە

ڤیدیۆ: تایبەت 964
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ژنێک لە تایمز سکوێری نیویۆرک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک و دوای ئەوەی کەسێکی کوشت و یەکێکی تریشی بریندار کرد، لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و هەر لەوێ کوژرا.
تۆڵە بەسەبرە ئەما بەزەبرە

لە شەڕی ئۆکتۆبەری 1973 میسر خراپی بەسەر ئیسرائیلدا هێنا و ئەوەشی وەک گێڕانەوەی کەرامەت و تۆڵەی شکستەکەی شەڕی 1967 ئەنجامدا

ئەمشەو کاتژمێر 9:00 بەکاتی هەولێر لە پلاتفۆرمەکانی 964ەوە بینەری ئاڵقەیەکی نوێی پرۆگرامی سەعاتی سفر بن
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نهێنی و وردەکاری شەڕەکەی نێوان میسر و ئیسرائیل و رۆڵی ئەمریکا و عێراق؛ تۆڵەی میسر لە ئیسرائیل

ئەمشەو کاتژمێر 09:00 لە پلاتفۆرمەکانی 964 پەخش دەکرێت
بەپەلە| ئەمریکا: هێزەکانمان دەستیان بە بۆردومانکردنی پێگەکانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران کرد

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان لە کاتژمێر (07:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر)، دەستیان بە هێرشی سەربازی کردووە بۆ سەر ئامانج و پێگەکانی سوپای پاسداران لەناو خاکی ئێراندا.

فەرماندەییەکە دەشڵێت، کە ئەم بۆردومانانە وەک وەڵامدانەوەیەکن بۆ هەوڵە دوژمنکارییەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران کە مەبەستیان بووە هێرش بکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ناو گەرووی هورمز و هەروەها هەڕەشەکردن لەو سەربازە ئەمریکییانەی کە لە ناوچەکەدا جێگیرن.
بەپەلە| فۆکس نیوز: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هێشتا بەردەوامن
بەپەلە| ترەمپ: ئەگەر ئێران وەڵامی هێرشەکانمان بداتەوە زۆر بە توندتر لێیان دەدەین

ئەم قسەی ترەمپ لەدوای ئەمەوە دێت کە هێزەکانی ئەمریکا لە کاتژمێر 07:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی کوردستان دەستیان بە هێرشی سەربازی کرد بۆ سەر ئامانج و پێگەکانی سوپای پاسداران لەناو خاکی ئێراندا.
🤮1
سەعاتی سفر؛ ئەو شەڕەی میسر ئیسرائیلی تێدا وێران کرد و ئەمریکا نەبووایە ئیسرائیل دەسڕایەوە؛ ورد و درشتی شەڕی نێوان ئەم دوو وڵاتە

https://www.facebook.com/share/v/1BDQM6vRof/
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەو رۆژەی میسر ئیسرائیلی وێران کرد و ئەمریکا نەبووایە ئیسرائیل دەسڕایەوە و رۆڵی عێراق تێیدا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
میسر چۆن ئیسرائیل و دەزگای مۆسادی هەڵخەڵەتاند و گورزێکی کوشندەی لە ئیسرائیل دا؟

عەقید سەلام باسی ئەو شەڕە 19 رۆژییە دەکات کە لە ئۆکتۆبەری 1973 لە نێوان ئیسرائیل و میسر هەڵگیرسا
1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
میدیاکانی ئێران چەند ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن: ئەمانە دیمەنی هێرشی موشەکی ئێرانە بۆ سەر ئوردن
2
سێنتکۆم: کۆتاییمان بە شەپۆلی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هێنا

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت، لەو هێرشانەدا هێزەکانی ئەمریکا چەندین پێگەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان بۆردومان کرد، کە پێکهاتبوون لە، بنکەکانی بەرگریی ئاسمانی، سیستەمەکانی رادار، دامەزراوە و کەلوپەلە دەریاییەکان، توانا و ئامێرەکانی مینڕێژکردن، لەگەڵ بنکەکانی پەیوەندیکردن.

دەشڵێت، ئەم شەپۆلە هێرشانە وەک وەڵامێک بوون بۆ ئەو هەوڵانەی کە ئەم دواییە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە درابوون بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز و هەروەها هەڕەشەکردن لە هێزە ئەمریکییەکان.
🤮1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بە ڤیدیۆ: ساتی هاویشتنی موشەکی 'تۆماهۆک' لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەرەو ئێران دوێنێ شەو.