964 دەرودراوسێ
2.04K subscribers
3.5K photos
3.64K videos
1 file
278 links
لێرە هەواڵەکانی دەرودراوسێ بە کوردی ببینە
Download Telegram
لە راپۆرتێکی BBCـیدا بڵاوکراوەتەوە، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەنیازە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە ببڕێت و ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنە نوێ نەکاتەوە کە تێیدا هاوکاریی دارایی و سەربازی پێشکەش بە پێشمەرگە دەکرێت و وادەی ئەم رێککەوتنە لە رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2026 کۆتایی دێت

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی پێشمەرگە کە ژمارەیان نزیکەی 180 هەزار چەکدارە، لە ماوەی ساڵی 2026دا 61 ملیۆن دۆلاری وەک بودجە لە رێگەی پرۆگرامی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن)ـی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی دا*ع*ش وەرگرتووە و ئەم پارەیە بۆ دابینکردنی کڕینی چەک و مەشقی سەربازی و موچە تەرخانکرابوو
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"دژی تانک بەکاردێت"

عەقید سەلام باسی توانا و چۆنیەتی بەکارهێنانی چەکی میلان دەکات و دەڵێت، چەکێکی کۆنە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چۆن تانکە ئیسرائیلییەکەیان لەناوبرد؟

عەقید سەلام باسی تانکی مێرکافا دەکات و دەڵێت: ئیسرائیل لە روخاندنی باڵەخانەکانی غەززە، هەڵەی کرد
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەرکێشییەکی بێوێنە و شێتانە بوو

نمایشە ناوازەکەی ئەمڕۆی ئەفریقای باشوور، دوو فڕۆکەی نەفەرهەڵگری گەورەی جۆری Embraer E-195 بە شێوازێکی زۆر مەترسیدار بەسەر یاریگای DHL لە کەیپ تاون فڕین و نزیک بوونەوە لە سەقفی یاریگاکە.
کۆچی دوایی مەهدی زانا و مەرجەکانی بۆری نەوت لە عێراق؛ دواین پێشهاتە هەرێمی و جیهان بە کورت و پوختی بزانە:
📌مەهدی زانا، سەرۆکی پێشووتری گەورەشارەوانیی ئامەد و هاوسەری سیاسەتوانی کورد، لەیلا زانا دوێنی لە تەمەنی 86 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


📌ئـ*ـەبـ*ـو ئـ*ـالاء وەلـ*ـائی، ئەمینداری کەتیبەکانی سـ*ـەیدولـ*شــ*ـوهەدا، هەڵوێستی فەرمیی خۆی لەسەر پرسی حەسرکردن و رێکخستنەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکان ئاشکرا کرد و سەرجەم پرۆسەکەشى بە چەند مەرجێک بەستووەتەوە کە سەرەکیترینیان، کۆنترۆڵکردنى تەواوى سنوورەکانى هەرێمى کوردستان و دەروازە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستانە لەلایەن سوپاى عێراقەوە، ئەوە جگە لە دەرکردنى هێزەکانى پـ*ـەکـ*ـەکە و هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

📌سەرۆک وەزیرانی عێراق: جەخت لەسەر پێویستیی کارکردن بۆ بنبڕکردنی یەکجارەکیی گەندەڵی و بەدواداچوون بۆ پرۆژەکانی پارێزگاکان هاوشێوەی پرۆژەکانی وەزارەتەکان دەکاتەوە.

📌نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق: عەلی زەیدی لەگەڵ وەزیری نەوت و ئەو کۆمپانیایانە دانیشت کە بڕیارە بۆرییە نەوتییە ستراتیژییەکانی (بەسرە - حەدیسە - پێشخابوور) و (حەدیسە - بانیاس) دروست بکەن.

📌نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق: زەیدی خۆی وردەکاریی رێڕەوی بۆرییەکان و ئەو بڕە نەوتەی هەڵسەنگاندووە کە پێشبینی دەکرێت بەو دوو هێڵەدا هەناردە بکرێت، راستەوخۆش وەزارەتی نەوتی راسپاردووە کە هەموو ئاسانکارییەک و کەشێکی گونجاو بۆ کۆمپانیاکان بڕەخسێنن، تا بێ دواکەوتن و بە باشترین کوالیتی پڕۆژەکە تەواو بکەن.


📌ئەنوەر قەرقاش: ئیمارات بازرگانیکردن بە پرسی فەلەستین یان قۆستنەوەی لایەنە سۆزدارییەکەی بۆ بەگەڕخستنی پەڕگیری و توندوتیژی رەتدەکاتەوە، وەک نیشتمانێکی میواندوست دەمێنێتەوە بۆ لەخۆگرتنی فەلەستینییەکان و دابینکردنی دەرفەتی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆیان.

📌دەسەڵاتدارانی نیپاڵ: ژمارەی گیان لەدەستدانی لافاوەکە بۆ 734 کەس بەرزبووەتەوە

📌رۆیتەرز: سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا رایگەیاند: کە رێککەوتنامەی وزە لەگەڵ واشنتن بۆ ماوەی 25 ساڵ دەبێت.

📌میدیای رووسیا: 10 درۆنی ئۆکرانیامان تێکشکاند کە بەرەو مۆسکۆ دەهاتن.

📌ئەکسیۆس: ئۆکراینییەکان گومانیان لە نیەت پاکی پوتین هەیە و دەڵێن: زانیاریی هەواڵگرییان هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات پوتین پلانی بۆ پەرەپێدانێکی گەورەی جەنگەکە داناوە.

📌ئەکسیۆس لە زاری ترەمپەوە: سەردانەکەی راتکلیف کارێکی ئاسایی بووە و ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی رووسیا نەبووە لە هێرشکردنە سەر خاکی هاوپەیمانی ناتۆ.

📌ئەکسیۆس: بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) لە سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ پێشنیازی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لووتکەیەکی لە نێوان ترەمپ، پوتین و زێلێنسکیدا خستووەتەڕوو.

📌باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت: پێویستە حزب*وڵڵا چەکەکانی داماڵێت و لە بەرژەوەندی گەلی لوبنان هەنگاو بنێت.

📌باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت: حزب*وڵڵا نایەوێت قسە لەگەڵ دەوڵەتی لبنان، ئێمە و ئیسرائیل بكات، چونکە بە سادەیی فەرمانەکانی لە ئێرانەوە وەردەگرێت.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەڵە گەورە مێژووییەکەی مۆساد چی بوو کە دوژمن توانی بەسەریدا سەرکەوێت؟
عەقید سەلام بە وردی باسی چیرۆکەکە و نهێنییەکەی دەکات
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بە شکۆوە بەڕێکرا

تەرمی مەهدی زانا بە رێوەرەسمێکی تایبەت لە بەردەم باڵەخانەی شارەوانیی گەورەی ئامەدەوە ماڵئاوایی لێکرا.

سەرۆکی پێشووتری گەورە شارەوانیی ئامەد و هاوسەری سیاسەتوانی کورد، لەیلا زانا دوێنێ لە تەمەنی 86 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دوای 51 ساڵ پێکەوە ژیان ماڵئاوایی لە تەرمی هاوژینەکەی دەکات

مەهدی زانا لە ساڵی 1975 لەگەڵ لەیلا زانا هاوسەرگیری کرد، لەو کاتەی مەهدی لە زیندان بوو، لەیلا زانا وەک زمانحاڵی هاوسەرەکەی و دۆزی کورد دەستی بە خەبات کرد و دواتر بووە یەکەم ژنی کورد کە بچێتە پەرلەمانی تورکیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کەشتییەکى نەفەرهەڵگرى بە زیاتر لە 267 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت


کەمێک پێش ئێستا، لە کەناراوەکانی شاری “گیرنە” لە قوبرسی باکوور (بەشی ژێر دەسەڵاتی تورکیا)، کەشتییەکی نەفەرهەڵگر نقوم بوو و لە ئێستاشدا هەوڵێکی گەورە بۆ رزگارکردنی سەرنشینەکانی دەستی پێکردووە.

ئەرهان ئاریکلی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و گواستنەوەی قوبرسی باکوور بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ کەشتییەکە لە جۆری (کاتاماران) بووە و بە کۆی گشتی 267 کەسی تێدابوو، کە 259 یان گەشتیار و 8 کەسیشیان تیمی کەشتییەکە بوون.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"دوعایان بۆ دەکەین هیچییان لێ نەهاتبێت"

تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکان و هێزەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە بەلەمە مەدەنییەکانی ناوچەکەش چوونەتە بەهاناوەچوونی سەرنشینەکانەوە، ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت؛ هەلیکۆپتەر و ئامبوڵانس گەیشتن بریندارەکان دەگوازنەوە و دوعادەکەین هیچییان لێ نەهاتبێت.

لە کەناراوەکانی شاری “گیرنە” لە قوبرسی باکوور کەشتییەکى نەفەرهەڵگر بە زیاتر لە 267 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هاواردەکەن و دەترسن، دیمەنێک لەناو سەرنشینەکانی کەشتیە نوقمبووەکەی قوبرس

کەشتییەکی نەفەرهەڵگر بە زیاتر لە 267 سەرنشینەوە لە دەریا وەرگەڕا، ئێستا تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکان و هێزەکانی فریاگوزاری لەگەڵ بەلەمی مەدەنییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بەپەلە خەریکی رزگارکردنی سەرنشینەکانن.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گەشتیارە رزگارکراوەکانی کەشتیە نوقمبووەکەی قوبرس

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە کاتێک روویداوە کە بەشی پێشەوەی کەشتییەکە بە هۆکارێکی نادیار دەستی بە ئاوتێزان کردووە، هەرچەندە کاپتنی کەشتییەکە هەستی بە مەترسییەکە کردووە و هەوڵی داوە بگەڕێتەوە بۆ کەناراوەکان، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەنها چەند کیلۆمەترێک لە وشکانییەوە دوور بوون، نەیتوانیوە کۆنترۆڵی بکات و کەشتییەکە نقوم بووە.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
237  کەس رزگارکراون

نوێترین زانیاری لەسەر کەشتییە نقومبووەکەی قوبرس؛ 30 کەس خنکاون و بێسەروشوێنن
لەچەند شوێنێکی جیاوازی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن چین و توێژەکانەوە دژی کەمکردنەوەی بەشەوانەی کوردی لە سوریا گردبوونەوە ئەنجامدرا و لە بەشێکی ئەو درووشمانەی بەرزیان کردبووەوە نووسرابوو "شیرین و خۆشە زمانی کوردی".

بڕیاری کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی خوێندنی زمانی کوردی بۆ سێ وانە لە هەفتەیەکدا، شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی لە ناوەندە زانستی و پەروەردەییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لێکەوتووەتەوە.
1
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، کە ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر دوورگەی لارک لە باشووری ئێران و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیتریش برینداربوون
سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە دەکات و دەڵێت، دوژمن وەڵامی توند وەردەگرێت بەرامبەر ئەو هێرشەی کردیە سەر دوورگەی لارک

کەمێک پێش ئێستا ئەمریکا هێرشی کردە سەر دوورگەی لارک لە باشوری ئێران و گیان لەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"زمانمان بوونمانە"

لە عامودا مامۆستایان و کەسوکاری قوتابیان دژی کەمکردنەوەی وانەی کوردی گردبوونەوە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لافاو هیچی بەسەر هیچەوە نەهێشتووە

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیاتر لە 20 گەشتیار لە پارکی نیشتمانیی گڕاند کانیۆن لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکا، بەهۆی دروستبوونی لافاوێکی بەهێزەوە بێسەروشوێن بوون.

تیمەکانی فریاگوزاری و رزگارکردن رەوانەی ناوچەکە کراون و پرۆسەی گەڕان بەدوای ونبووەکاندا بەردەوامە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێرشەکانی ئێران ئاسمان رووناک دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بە وەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر دوورگەی "لارک"، هێرشیان کردووەتە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن، هاوکات ئاژانسی "میهر" لەسەر زاری سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە، درۆنێکی ئەمریکییان لە ئاسمانی گەرووی هورمز خستووەتە خوارەوە.

لە بەرامبەردا سوپای ئوردن رایگەیاند، سیستەمی بەرگریی وڵاتەکەیان توانیویەتی هەشت مووشەک کە ئاسمانی ئوردنیان بەزاندووە تێکبشکێنێت و بەرپەرچیان بداتەوە.