نـــزا | دعـاء 🤲🏻💙
1.07K subscribers
2 files
پێغەمبەر ‎ﷺ دەفەرمووێت :
(( لا يردُّ القدرَ إلَّا الدُّعاءُ )) رواە الترمذی

هیچ شتێک قەدەر ڕەت ناکاتەوە ئیلا دوعا نەبێت .

********
إِنَّ‌‌ ‌رَبِّى‌‌ لَسَمِيعُ‌ ‌‌ٱلدُّعَآءِ‌
“بێزار مەبە لەدوعـاکردن خودا گوێبیستیەتی”

@nza_channel 💙
Download Telegram
اللهمّ ٳني ٱسٲَلُكَ خَیرَ ما سَٲَل مِنكَ عبدُك وَنَبیُّكَ محمّد، وٲعوذُ بكَ من شَرِّ ما استَعاذَ منهُ عَبدك ونبیُّكَ محَمّد

خوایه داوای هەموو ئەو چاکەو خێرانەت لێ دەکەم، کەپێغەمبەرەکەت داوای لێکردووی،
وە پەنا بەتۆ دەگرم لە هەموو ئەو خراپیانە کە پێغەمبەرەکەت پەنای لێ گرتوە بەتۆ

💙🤲🏻
اللَّهُمَّ اكْفِنِي بِحَلالِكَ عَنْ حَرَامِكَ، وأَغْنِني بِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ

خودایە بە حەڵاڵی خۆت چاوتێرم بکەو بێ نیازم بکە لە حەرامت تا مەجبوری نەبم و بەفەزڵی خۆت دەوڵەمەندو بێ نیازم بکە لە غەیری خۆت، بە جۆرێک کە چاوم لەدەستی کەس نەبێ و پێویستیم بە کەس نەبێت و داوا لە کەس نەکەم

💙🤲🏻
اللهمَّ ارزُقني تَوبَةً نَصوحةً قَبلَ المَوت

خودایە تەوبە و گەڕانەوەیەکی ڕاستگۆیانەم پێ ببەخشە پێش مردنم

💙🤲🏻
اللَّهُمَّ مُصَرِّفَ القُلُوبِ صَرِّفْ قُلُوبنَا عَلَى طَاعَتِكَ

ئەی ئەو پەروەردگارەی كە ئاڵوگۆڕ بە دڵەكان دەكەیت ، دڵەكانمان وەرگێڕە بۆ ملكەچی و گوێرەیەڵی فەرمانی خۆت

💙🤲🏻
▫️ئەو دوعا و نزایانەى کە تایبەتن بە کاتى باو باران و هەورە بروسکە بریتین لە :

یەکەم : (نزا و پاڕانه‌وه‌ی با)
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا, وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا» واته‌: (خودایه‌ من داوای خێر و باشه‌كه‌ییت لێده‌كه‌م و په‌ناشت پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و زیانه‌كه‌ی) . «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا، وَخَيْرَ مَا فِيْهَا, وَخَيْرَ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ، وَأَعُوْذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا, وَشَرِّ مَا فِيْهَا, وَشَرِّ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ». واته‌: (خودایه‌ من داوای خێر و باشه‌كه‌ییت لێده‌كه‌م و ئه‌و باشه‌یه‌ش، كه‌ تیایه‌تی و باشه‌ی ئه‌وه‌یش كه‌ پێوه‌ی نێردراوه‌، هه‌روه‌ها په‌نات پێده‌گرم له‌ زیانه‌كه‌ی و ئه‌و زیانه‌ش، كه‌ تیایه‌تی و ئه‌و زیانه‌ش، كه‌ پێوه‌ی نێردراوه‌) .

دووەم : (نزاكردن له‌ كاتی هه‌وره‌ بروسكه‌دا) «سُبْحَانَ الَّذِي يُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلاَئِكَةُ مِنْ خِيْفَتِهِ». واته‌: (پاك و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خودایه‌ی، كه‌ هه‌وره‌ بروسكه‌كان ته‌سبیحات و سوپاسگوزارى ده‌كه‌ن و فریشته‌كانیش ته‌سبیحاتى ده‌كه‌ن له‌ ترسیدا).

سێیەم : (له‌ نزاكانی باران بارین) «اللَّهُمَّ اسْقِنَا غَيْثًا مُغِيْثًا مَرِيْئًا مَرِيْعًا, نَافِعًا غَيْرَ ضَارّ, عَاجِلاً غَيْرَ آجِلٍ» . واته‌: (خودایه‌ بۆمان ببارێنه‌ بارانێكی زۆری له‌سه‌ر خۆی به‌ سوودی سه‌وزكه‌ری به‌ سوودی بێ زیان، به‌م زوانه‌ و دوا خستنی تێدا نه‌بێت) . «اللَّهُمَّ أَغِثْنَا, اللَّهُمَّ أَغِثْنَا، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا» . واته‌: (خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌، خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌، خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌) . «اللَّهُمَّ اسْقِ عِبَادَكَ, وَبَهَائِمَكَ, وَانْشُرْ رَحْمَتَكَ, وَأَحْيِ بَلَدَكَ الْمَيِّتَ». واته‌: (خودایه‌ به‌نده‌كان و گیان له‌ به‌ره‌كانت تێر ئاو بكه‌ و ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆت بڵاو بكه‌ره‌وه‌ و زه‌ویه‌ مردوه‌كه‌ی خۆشت زیندوو بكه‌ره‌وه‌) .

چوارەم : (نزاكردن لە کاتى باران باريندا) «اللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًا». واتە : (خودای داواى بارانێکى بەسودت لێ دەکەم)

پێنجەم : (ویردی دوای باران بارین) «مُطِرْنَا بِفَضْلِ اللهِ وَرَحْمَتِهِ» . واته‌: (خودای گه‌وره‌ بارانی بۆ باراندین به‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆی).

شەشەم : (له‌ نزاكانی نه‌مانی باران) «اللَّهُمَّ حَوَالَيْنَا وَلاَ عَلَيْنَا، اللَّهُمَّ عَلَى الآكَامِ وَالظِّرَابِ, وَبُطُونِ الأَوْدِيَةِ, وَمَنَابِتِ الشَّجَرِ» . واته‌: (خودایه‌ باران له‌ چوار ده‌ورمان ببارێنه‌ نه‌ك له‌سه‌رمان، خودایه‌ له‌سه‌ر گرد و ته‌پۆڵكه‌ و ناو دۆڵ و باخ و دره‌خته‌كان ببارێنه‌)

حەوتەم : (نزای بینینی مانگی یه‌ك شه‌وه‌) «الله أكبر, اللَّهُمَّ أَهِلَّهُ عَلَيْنَا بِالأَمْنِ وَالإِيْمَانِ, وَالسَلاَمَةِ وَالإِسْلاَمِ, [وَالتَّوْفِيْقِ لِمَا تُحِبُ رَبَّنَا وَتَرْضَى], رَبَّنَا وَرَبُّكَ اللهُ. واته‌: (خودا گه‌وره‌ترینه‌، خودایه‌ بینینمان بۆ مانگی یه‌ك شه‌وه‌ په‌یوه‌ست بكه‌ به‌ ئه‌من و ئاسایش و ئیمان و باوه‌ڕ و سه‌لامه‌تی و ئیسلامه‌تی و ڕێ نیشانده‌ر بۆ ئه‌و شته‌ی، كه‌ خودامان خۆشی ده‌وێت و پێی ڕازیه‌، ئه‌ی مانگی یه‌ك شه‌وه‌ په‌روه‌ردگاری ئێمه‌ و په‌روه‌ردگاری تۆش ته‌نیا به‌س (الله)یه‌) . 

#نزاکانی_تایبەت_بەباران_بارین🌧️
اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أُشْرِكَ بِكَ وَأَنَا
أَعْلَمُ، وَأَسْتَغْفِرُكَ لِمَا لاَ أَعْلَمُ

خودایە من پەنات پێدەگرم لەوەی، کە ھاوەڵت بۆ بڕیار بدەم و ئاگاداریش بم پێی، ھەروەھا داوای لێ خۆشبوونیشت لێدەکەم لەوەی، کە بێئاگام لێی و نازانم

💙🤲🏻
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِي كُلَّهُ، دِقَّهُ وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ
وَآخِرَهُ وَعَلانِيَتَهُ وَسِرَّهُ‌‎

خودایە لە ھەموو تاوانەکانم خۆش ببە، کەم و زۆری سەرەتا و کۆتایی و ئاشکرا و نھێنیەکانی

💙🤲🏻
رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنْ الْخَاسِرِينَ

ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئێمه‌ سته‌ممان كرد لە‌ خۆمان جا ئه‌گه‌ر تۆ لێمان خۆش نه‌بیت و ڕه‌حمان پێ نه‌كه‌یت ئه‌وا به‌دڵنیایی ده‌بین به‌ به‌شێك له‌ خه‌سارەتمه‌ندان

💙🤲🏻
▫️ ئەوکات و حاڵەت و شوێنانەی
کەوا دوعایان تێدا
گیرا دەبێت :-

🌺 شەوی قەدر .

🌺سێیەکی کۆتایی شەو

🌺لەکۆتایی نوێژە فەڕزەکان.

🌺لەنێوان بانگ و قامەت .

🌺لەکاتی بانگدان بۆنوێژە فەڕزەکان.

🌺 لەکاتی باران بارین.

🌺 کاتێکی تایبەت لەڕۆژی جومعەدا ،وە ڕاسترین وتەیش تێیدائەوەیەکەوا دوا سەعاتە لەسەعاتەکانی ڕۆژی جومعە ،وەلەوانەشە کاتی وتارو نوێژی جومعەبێت.

🌺لەکاتی سوجدەبردندا.دوعایەی کەلەفەرمودە هاتووە لەبارەیەوە .

🌺ئەگەر بەلەش پاکی و دەست نوێژەوە بخەویت و ئەنجا بەخەبەر بێتەوە لەشەودا بپارێتەوە دوعابکات.

🌺 لەکاتی دوعاکردن بەم دوعایە بپاڕێتەوه
(لا ٳلە ٲنت سبحنک ٳني كنت من ٱلظلمین ).

🌺دوعاو پاڕانەوەی خەڵکی لەپاش وەفات کردنی مردوو.

🌺دوعاو پاڕانەوە لەپاش ستایش کردنی خواو صڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ـ صلی الله علیه وسلم ـ لەتەحیاتی کۆتایی نوێژدا .

🌺 لەکاتی پاڕانەوە لەخوا بەناوی هەرەگەورەیی کەوا ئەگەر پێی بپاڕێتەوە لێی وەڵامتدەداتەوە ،وەئەگەر پێی داوابکەیت لەخوا ئەواپێت دەبەشێت .

🌺 پاڕانەوەو دوعاکردنی موسڵمان بۆبرای موسڵمانی بەپەنهانی و بێئەوەی خۆی ئاگای لێبێت.

🌺 پاڕانەوەو دوعاکردنی ڕۆژی عەڕەفەلەڕۆژی عەڕەفەدا .

🌺 پاڕانەوەو دوعاکردن لەمانگی ڕەمەزان

🌺دوعاکردنلەکاتی کۆبوونەوەی موسڵمان لەکۆڕەکانی زیکردا.

🌺دوعاکردن لەکاتی بەڵاو نسیبەتدا بەوتنی (ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون ، اللهم ٲجرنی في مصیبتي وٲخلف لي خیرا منها ).

🌺پاڕانەوەو دوعای ستەم لێکراو لەوکەسەی کە ستەمی لێکردووە
.
🌺پاڕانەوەو دوعای باوک بۆمنداڵەکانی و لەمنداڵەکانی .

🌺پاڕانەوەو دوعای موسافیر

🌺 پاڕانەوەو دوعای ڕۆژووان تاکوبەربانگ دەکاتەوە
.
🌺پاڕانەوەو دوعای ڕۆژووان لە کاتی بەربانگکردنیدا.

🌺پاڕانەو دوعای ناچار و لێقەوماو .

🌺 پاڕانەوەو دوعای کاربەدەستی دادوەر .

🌺 پاڕانەوەی دوای دەست نوێژ ئەگەر بپاڕێیتەوە بەودوعایەی کەلەفەرمودەدا هاتووە لەبارەیەوە.

🌺دوعاکردن لەنێو کەعبەدا لەکاتی تەواف کردندا

🌺 دوعاکردن لەسەر کێوی صەفا.

🌺دوعاکردن لەسە رکێوی مەڕوە.

🌺 دوعاکردن لەلای (المشعرالحرام )

🌺دواکردن لەپاش بەرد فرێدانە نێو جەمەرەی بچووک

🌺دوعاکردن لەپاش بەرد فرێدانەناو جەمەرەی ناوەڕاست.

سەرچاوە کتێبی 📗
(ئایالەم دەرگایەت داوە).
اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ, وَشُكْرِكَ, وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ

خودایە یارمەتیم بدە لەسەر ئەوەی، کە یادت بکەم و سوپاست بکەم و بەچاکی پەرستشت بۆ بکەم.


پێغەمبەرمان( صلی اللە علیە وسلم)
وەسیەتی بۆ معاذی کوڕی جبل کرد لەدوای هەموو نوێژی فەڕزێک ئەم دوعایە بخوێنێت
بِاسْمِكَ اللَّهُمَّ أَمُوتُ وَأَحْيَا
{خودایە بەناوی تۆ دەمرم ودەژیم}


#زیکری_پێش_خەوتن
اللهُّم لا تجعل الدُنيا أكبر همنا ولا مَبلغ علمنا ولا إلى النار مصيرنا ، وأجعل الجنّة هي دارنا وقرارنا

خوایە دونیا نەكەیتە گەورەترین خەم و ئامانجمان، وە وامان لێ نەكەیت لوتكەی زانیارییەكانمان تەنیا لە چوارچێوەی دونیا بێت، وه چارەنووسمان بۆ ئاگر نەبێ، خوایە بەهەشت بكە مال و شوێنی نیشتەجێ بوونمان

🤲🏻💙
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِي كُلَّهُ, دِقَّهُ وَجِلَّهُ, وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ وَعَلانِيَتَهُ وَسِرَّهُ

خودایە لە ھەموو تاوانەکانم خۆش ببە، کەم و زۆری سەرەتا و کۆتایی و ئاشکرا و نھێنیەکانی

🤲🏻💙
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنِّي أَشْهَدُ أَنَّكَ أَنْتَ اللهُ لاَ إلهَ إِلاَّ أَنْتَ الأَحَدُ الصَّمَدُ الَّذِي لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ

خودایە داوات لێدەکەم بەوەی، کە من شایەتی دەدەم، کە تۆ (الله)یت، ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە، جگە لە تۆی تاک و تەنیای جێی نیاز نەبێت، ئەوەی، کە کەسی لێ نەبووە و لە کەسیش نەبووە و ھیچ یەکێکیش ھاوشێوە و ھاوتای ئەو نییە

💙🤲🏻
اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْبُخْلِ, وَأَعُوذُ بِكَ الْجُبْنِ, وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ أَنْ أَرَدَّ إِلَى أَرْذَلِ الْعُمْرِ, وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الدُّنْيَا وَعَذَابِ الْقَبْرِ

خودایە پەنات پێدەگرم لە ڕەزیلی، پەنات پێدەگرم لە ترسنۆکی، پەنات پێدەگرم لەوەی کە بکەومە تەمەنی پیری و پەککەوتەییەوە، پەنات پێدەگرم لە ئاشوبەی دونیا و سزای ناو گۆڕ

🤲🏻💙
اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمًا كَثِيرًا، وَلا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ, فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ

خودایە بەڕاستی ستەمێکی زۆر و گەورەم لە خۆم کردووە و ھیچ کەسێکیش لە تاوانەکان خۆش نابێت، جگە لە تۆ نەبێت، لێم خۆش ببە لێخۆشبوونێک لە لایەن خۆتەوە، ڕەحمم پێ بکە بەڕاستی تۆ لێخۆشبوو و میھرەبانی

💙🤲🏻
١٠١ دوعا بۆ گۆڕینی ژیانت.pdf
211.4 KB
باشترین و چاکترین نزاکان بۆ ڕۆژە گرینگەکان

ڕەحمەتتان لێبێ بڵاوی بکەنەوە…
دوعای ڕۆژوو شکاندن

پێغەمبەر️(ﷺ)کاتێك ڕۆژووی بشکاندبا ڕاستەوخۆ دەیفەرموو

ذَهَبَ الظَّمَأُ، وَابْتَلَّتِ الْعُرُوقُ، وَثَبَتَ الْأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللَّهُ

واتە: تونیەتی ڕۆیشت و دەمارەکان تێر ئاو بوون و پاداشتیش بەدەست ھێندرا، ئەگەر خودا ویستی لەسەر بێت.
⁨تقبل الله طاعاتكم، وغفر لنا ولكم، ورزقنا وإياكم إجابة الدعاء في هذا اليوم المبارك.⁩

ئیـلاهـی تاعەت و عیبادەتی ئەمڕۆمان قبووڵ بفەرموو، لێمان خۆشبە، وەڵامی نزاکانمان گیرا بکە یــارەب لەم ڕۆژە موبارەکەدا.

اللهم امین اجمعین 🤲🏻💙
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِي كُلَّهُ, دِقَّهُ وَجِلَّهُ, وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ وَعَلانِيَتَهُ وَسِرَّهُ


خودایە لە ھەموو تاوانەکانم خۆش ببە، کەم و زۆری سەرەتا و کۆتایی و ئاشکرا و نھێنیەکانی