میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
896 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
سڵاو...
تکایە بەشداریی ئەم راپرسییە بکەن.
هاوڕێیانتان، خزم و کەس و کارتان، دوور و نزیکتان، ناسیاو و نەناسیاوتان لە دوور و نزیکی کوردستان لەم راپرسییە ئاگادار بکەنەوە. تکایە هەر کەسێک بە هەر بیر و باوەڕێکەوە مادام خەڵکی کوردستانە ئاگادار بکەنەوە و داوایان لێ بکەن بەشداریی ئەم راپرسییە بکەن.
https://kurd.vote/2023/04/03/survey-for-rojhelat-kurdistan/

http://T.me/Mizankurdi
زۆر جار کە دەچمە پرسەیەک.pdf
531.8 KB
تکایە واز لە وشەی (بەربانگ) ی کورد مەهێنن و مەیکەنە (ئیفتار) ی عەرەبی

سۆران حەمەڕەش


http://T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
زمانی تێلێگرامەت بکە بە کوردی

🔻شێوەزاری سۆرانی
https://t.me/setlanguage/1kurdish

🔻 شێوەزاری کرمانجی
https://t.me/setlanguage/kurmanji

🔻 شێوەزاری هەورامی
https://t.me/setlanguage/horami

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
رَبِّ اجْعَلْ هَٰذَا بَلَدًا آمِنًا

خوایه، وڵاتەکەم ئەمن و هێمن بکەرەوە.

بەقەڕە/١٢٦

ـــــــــــــــــــــ
سەدای های هیلال هام فەردان مەیۆ
زەمزەمەی تەکبیر هام دەردان مەیۆ

یەکێ هام ڕەفێق، دۆس دڵ دۆزەن
یەکێ مەست کەیف، جەژن پیرۆزەن
ـــــــــــــــــــــ
مەولەوی


دەستەی‌بەڕێوبەرایەتی "میزانی کوردی"بە بۆنەی هاتنی جەژن ڕەمەزان،پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی گەلی کورد دەکات،هیوادارین ئەمساڵ ببێتە هەوێنی دڵخۆشی گەلەکەمان.هاوڕێیانی ئازیز وەکوو ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆڤانە لەم ڕۆژەدا بنەماڵەی شەهیدەکانمان لەبیر نەکەین.


http://T.me/Mizankurd

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵شۆڕشێک کە لە جەهەنەمەوە دەستی پێکرد

🔻لە پاش ڕووخانی ئیمپراتووری ڕۆم؛ وڵاتی ئیتالیا کە ناوەندی ئەو دەستەڵاتە پان و بەرینە بوو، تووشی زۆر قەیرانی گەورە هات. هەرناوچەیێک لە ئیتالیا بوو بە بەشی بنەماڵەیێک. دیارە هەر بنەماڵەش زاراوەی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەو زاراوانەش لە گۆرانی و قسەوباسی نێو کۆڵان تێپەڕ نەدەبوون. زمانی لاتین بوو بە زمانی ئەدەبی سەرانسەری. شەڕ و دووبەرەکی نێوان ناوچەکان تا دەهات قایمتر دەبوو. دەستەڵات و قەشە (کشیش) کان بە دوو قۆڵی خەڵکیان دەڕووتاندەوە و بۆ بەشەتاڵانی خۆیان، خەڵکیان زۆرتر بەرەو نەزانین هان دەدا. فەساد و گەندەڵی تەواوی وڵاتی داگرتبوو. لە ئاوەها شەوەزەنگێکدا، گەورە پیاوێک سەری هەڵدا بە نێوی دانتە. ئەو زانا پایەبەرزە زۆر بە باشی هەستی بە ئازارەکانی کۆمەڵگای خۆی کردبوو. دەیزانی پێش لە هەموو شتێ، هۆی مانەوەی هەر گەلێک زمانەکەیەتی. پاشان  تێگەیشتن و خۆ بە بەرپرس زانین بەرانبەر بە کۆمەڵگا. بۆیە هەوڵی دانانی بناغەی زمانێکی ستانداردی دەدا کە بە هاوڕێیی زاراوە جیاجیاکان بتوانێ توانایی زمانی دایکیان دەربخات و هاوکات لە ژێردەستی زمانی لاتین ڕزگاریان بکات. ئەو بلیمەتە ۲۱ساڵی ئاخری تەمەنی لە لایەن دەستەڵات و کلیساوە لە زێدی خۆی دوور خرایەوە. بەڵام ئەو ئەرکی خۆی بە جوانی بە جێ هێناو، بوو بە میعماری زمانی ئیتالی. دانتە بەهۆی زانیاری و بیری بەرزی بە تیرێک چەندین ئامانجی گەورەی پێکا. کتێبێکی شاکاری نووسی بە نێوی کۆمێدیا. لەو کتێبەدا بۆمان دەردەکەوێ: دانتە زانیاری زۆر قووڵی سەبارەت بە مێژووی ئیتالیا، ئایینی مەسیح، زاراوەکانی ئیتالی ،گەورە پیاوان، فەلسەفەو شعرو موسیقا و ... هەبووە.  تەنانەت لە نووسینی ئەو کتێبە لە "ئەرداویرافنامە"ی زەردەشتیەکان و "رسالەالغفران"ی "ابوالعلا معری"ش، کەڵکی وەرگرتوە(گەرچی باش شارەزای ئیسلامەتی نەبوە). ئەو لەو کتێبەدا بە خەیاڵ بە هۆی بیرو ئاکاری خراپ دەچێتە جەهەنەم (مەبەستی لە جەهەنەم هەر وڵاتە پر لە فەسادەکەی خۆیە). بۆ رزگار بوون لە جەهەنەم عەقڵ و فام دەبێتە ڕێبەر و مامۆستای(وێرژیل شاعێری سەردەمی مەزنایەتی ڕۆم، هێمای عەقلە، بەڵام بە یارمەتی ژن دەگاتە بەهەشت). لە ناوەڕاستی جەهەنەم ( کۆشکی پیرۆز کە لە سەردەمی موسیلینی نێوی گۆڕا بە وڵاتی سەربەخۆی واتیکان) چاوی بە پاپ دەکەوێ. لە قووڵترین و سامناکترین شوێنی جەهەنەم شەیتان دەبینیێ کە لەگەڵ خەیانەتکاران بە خەڵک و نیشتمان، هاونشینە. ئەو پێمان دەڵێ دۆزەخ لە بیرێکی دۆزەخیەوە سەرهەڵدەدا. پێمان دەڵێ مرۆڤەکان تەنیا لەکاتی یەکگرتوویی شێوەی خودایی بە خۆ دەگرن و زۆر وانەی تر. ڕۆژێک بە ناو کۆڵانێکا دەڕوا، ژنان دەڵێن ئەمە هەر ئەو پیاوەیە کە لە جەهەنەم گەڕاوەتەوە! ئەڵێ زانیم تازە دایکانی وڵات فیری زمانی خۆیان بوون و فەوتانی بۆ نیە. گەورە پیاوانێک وەکو دانتە بە زانست و بە قەڵەم، توانیان ڕوانگەی خەڵک سەبارەت بە جیهان، ژیان، زانست، ئایین، ژن، هونەر و... بگۆڕن. بەردی بناغەی ڕێنێسانسیان لە ئیتالیا و پاشان تەواوی ئەوروپا داناو ئێستاش بەرهەمەکانی لە هەوو بوارێکا دەبینن.
دیارە ئێمەی کوردیش بۆ رزگار بوون لەو هەموو مەینەتە پێویستمان بە گۆڕانکاریێکی بنەڕەتیە لە دەروونی ئینسانی کورد. بۆ ئەو گۆڕانکاریە ئەبێ وەکو دانتە لە ناخی زمان و کەلتوور و هونەرو مێژووی خۆمانەوە هەستینەوە.
وادەزانم ئەگەرچی درەنگ بەڵام، رێنێسانسی کوردی بە هۆی دانتە کوردەکانەوە دەستی پێ کردوە. لە هەموو لایێ، لە دوورترین دێهاتەکانەوە سەریان هەڵێناوە. لاوی کۆرد ئەمڕۆ خەریکە بەرۆکی ناوە زلە بێناوەرۆکەکان دەگرێ کە بۆ هەر چاو لە دەمی بێگانەن؟ بۆ لە چاوی بێگانەوە بۆ خەڵک و هونەر و کەلتوور  مێژووی خۆتان دەڕوانن؟ بۆ ڕای بێگانە بۆتە پێوەر بۆ چاکە یان خراپەی ئاواتەکانمان؟
لە بەشی زمان، کەسانێک خەریکی هەوڵ و تێکۆشانی زانستیانەن. دەزانن زمان نەک هەر تەنیا ئامرازی قسە کردن بەڵکو لە شەڕی مان و نەمانی کورد، زمان تەنیا چەکی دەستیەتی. ئەمە بەنرخ ترین کارە بۆ ئەمرۆمان. لە مێژوو، هەوڵ دەدەن خۆیان مێژووی ڕاستەقینەی کورد بنووسنەوەو زۆر کاری تر. ئەمانە دانتەی کوڕد و بەدی هێنەریی بیر و فەلسەفەی کوردین. ئەگەرچی لەبەر ئەو هەموو کاولکاریە کە خۆمان و بێگانە هێناومانە بەرهەم، ڕێگایێکی پڕ ئەستەم ودرێژ خاینیان لەبەرە.

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰۲/۰۴


http://T.me/Mizankurd

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🟢 روانگەی کۆمەڵگای ئێمە بۆ ناودارانی کورد

نەتەوەی عەرەب شاعێرێکی بە توانایان هەبووە بە نێوی "ابونواس". ساڵەهایە نێوی ئەو شاعێرە لە سەر فێرگە، شەقام و ... دانراوە و بە ڕێزەوە ناوی دێنن و بەو هەموو پێشکەوتنەوە، لە پاش ۱۲۰۰ ساڵ هێشتا "ابونواس" بە یەکێک لە کۆڵەکە ئەستوورەکانی وێژەی عەرەبی دادەنێن. جا ناوەڕۆکی شیعریی ئەبوونەواس دوو بابەت لەخۆ دەگرێ (بە داوای لێبووردن لەخوێنەری بەڕێز): "مذکرات" و "خمریات"!!! ئەی ئەو هەموو ڕێز و حورمەتەیان لە بەر چییە؟ ئەبوونەواس زۆر شارەزای ئەدەبی پێش ئیسلامەتی بووە، ماوەیێک لە نێو عەشیرەتە عەرەبییەکان لە ناخی بیاباندا ژیاوە،  کۆنترین و ڕەسەنترین وشەکان لە بەساڵاچووانی خێڵە عەرەبییەکان فێر بووە و کۆیانی کردۆتەوە. زانایانی عەرەب لەم ڕوانگەوە بۆ ئاسەواری ئەو ئەڕوانن و بە بەشێک لە شوناس و مێژووی ئەدەبی عەرەبی دادەنێن.

بەڵام ئێمەی کورد هێشتا ناوێرین باسی کەسایەتیێکی مەزن وەکوو شێخ ڕەزای تاڵەبانی بکەین.  نەمر عەلائەدینی سەجادی لە بەر نووسینی کتێبی بەنرخی "ڕشتەی مرواری" زۆر قسەی نەشیاوی بیست و  زۆر ئەدیب و نووسەری تریشمان هەر بەو دەردەوە چوون.

لە بازنەی مووسیقا و گۆرانیشدا ئەم قوڕە ئێجگار خەستر و خەسارەکەشی گەلێک گرانترە. کورد لەبەر بێ دەسەڵاتی؛  ئەفسانە، مێژوو، ئەدەبیات و... هەر بە شێوازی گۆرانی تۆمار کردوە. ئێمە ئەوانەشی پێوە دەفەوتێنین. ئێستا زۆربەی خوێندەوارانمان ئاگایی و زانیارییان لە چیرۆک و گۆرانی و داب و نەریت و زۆر شتی دیکەی خۆماڵی نییە. جارێک لە ژەنیارێکی کوردیان پرسی، بۆچی میلۆدییە کوردییەکان پێشکەش بە بێگانە ئەکەن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کوردی بوونیان بکەن؟ فەرمووی:  بەس نیه ئەوان شێعری ماقووڵانەی لەسەردادەنێن!! کابرا خۆشی دەزانێ کە ماڵی دزییەتی و ماقووڵی یەکناگرنەوە، بەڵام ئەوەش باش دەزانێ کە ئەو جۆرە لێدوانە لە نێو کوردا کڕیاری هەیە بۆیە دەتوانێ بەو پەڕۆیە گەندەڵی وا پینە بکات. کوردی خۆبەکەمزانیش؛ بێ خەبەر لە مانای وشە و نەریت و هۆکار و چیرۆکی پشتی گۆرانییەکە، ئەڵێ: کاری چاکت کردووە.

چەن جار لۆمە و بێڕێزی بە شاعێریکی دڵسۆزی کوردم بیستبوو کە لە ڕۆژنامەی کوردستانی ساڵی ۱۳۳۹ی هەتاویدا  مەدحی حەمە ڕەزاشای کردوە. دەقی شێعرەکەم دەس نەکەوت. لە هاوڕێیانی ڕۆژنامەش تەنیا یەکێکیان لە ژیاندا مابوو، چوومە خزمەتی فەرمووی: مەدح و پیاهەڵدان نەبوو.

تەنیا دەستخۆشی لە شا کردبوو کە ئیزنی دابوو کوردیش رادیۆ و رۆژنامەی بە زمانی خۆی هەبێ و مافی خۆیەتی کە ئاوڕی زۆرتر لە کەلتوور و زمانی بدرێتەوە.  بۆ خۆی هیچی لە شا داوا نەکردبوو. ئەوەشی تەنیا لە دڵسۆزی بۆ کوردستان کرد. کاتی مردنیش بە بێ کفن ناشتیان. بەڵام شێکسپیر ئەو هەموو شانۆنامەی تایبەت بۆ شاکان نووسی. ئێستەش خەڵکی بریتانیا ئەڵێن ئەدەبیاتی جیهان دوو بەشە: بەشی یەکەمی شێکسپیرە! بە مووسیقای خۆشیان ئەڵێن مووسیقای زانستی.

جاری وایە ئێمە بە سەد شێوە ئەیسەلمێنین  فڵانە ناوداری عەرەب، فارس یان تورک بە ڕەچەڵەک کوردە، هەرچەندە قەت ئاوڕێکیشی لە کورد  نەدابێتەوە، کەچی ناوداری، خاوەن ئاسەواری مەزنی کوردیمان هەیە تەنیا لە بەر ئەوەی سەر بە ئۆلی ئێزدی، یارسان، یان فڵانە کەمینەی ئایینیە لە خۆمانی نازانین و ناوی هەر ناهێنین.

جاری واش هەیە کەسایەتی و ئاسەواری ناودارێکی کورد بەبێ لەبەر چاو گرتنی سەردەم و هەلومەرجی زەمان و دۆخی ئەو کات، ئەدەینە بەر ڕەخنە! نازانین تەنیا بە پێوەری ئەمڕۆ بڕیار نادرێ.
جا بەڕێزان پێویستە:

۱) بۆ هیچ کەسایەتیێکی کورد یەکلایەنە نەڕوانین. ڕەنگە لە زۆر لایەنێترەوە خزمەتی کردبێ. وەکوو گۆرانی بێژان کە هەزاران وشەی ڕەسەنیان پاراستوە و زۆر کاری بە نرخی تر. نابێ حاشا لە خزمەتی کەسیان بکرێ.

۲)هەڵەی دڵسۆزانمان بە خەیانەت لەقەڵەم نەدەین. ئەم دوو باسە زۆر جیاوازن. دیارە لە دنیا کەس بێ هەڵە نەبوە.

۳)جیاوازی ئایین یان زاراوە نابێ ببێ بە هۆکاری جیاوازی ماڵی کورد. ناوداری کورد سەر بە هەر زاراوە یان مەزهەبێک بێت، خزمەتیان بە ئەدەب وهونەر جێی ڕێزە. وەها تەکمان بە فلان ئایین یان زاراوە هەڵچنیوە، خەریکن حاشا لە کورد بوونی خۆیان دەکەن.

بەشێک لە پێشینیان ئەمانەیان لەبەرچاو نەگرت و ناوداری کوردیان شاربەدەر کردو بێگانەیان لەجێی دانا و ئێستاش بەرهەمەکەی ئەم حاڵ و ڕۆژەیە کە چەندە لە ڕەسەنایەتی خۆمان دوورین. بەرەی چاوکراوەی ئێستامان ئەبێ چاو لە عاڵەم بکەن.لە تەواوی دنیا فیلم، کتێب، مووسیقاو تەنانەت یاریەکانیش هەم بە ڕێک وپێکی ئارشیڤ کراون و هەمیش بەپێی تەمەن ڕیزبەندی کراون. لە هەر شوێنێکیش کەلێنێک هەبێ بە پێی کەلتووری خۆیان هەوڵی پڕکردنەوەی ئەدەن. ئێمە زۆر پێویستمان بەم چەن کارەیە: ئارشیڤ و ڕیزبەندی و هەروەها پڕ کردنەوەی ناتەواویەکان و ڕازاندنەوەی بە خشڵی خۆماڵی.

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰۲/۱٦



http://T.me/Mizankurd

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan
قوتابخانە | ئەشرەف مەعسووم پوور
#Muzik | @Art_Heja
شێعر: مامۆستا شەریف حوسێن‌پەناهی

🎙ئەشرەف مەعسووم‌پوور

❤️ 19ی گوڵان ڕۆژی مامۆستا پیرۆزبایی ئەکەین لە هەموو مامۆستایانی تێکۆشەری کوردستان.




http://T.me/Mizankurd

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 «قسەیەکی خۆش و چەن خاڵی جێی سەرنج»

دەگێڕنەوە لە ئێسماعیل بێشکچی ( ڕۆشنبیری بە شەرەفی تورک کە لە بەرگری لە مەسەلەی کورددا شانزە ساڵ زیندانی کێشا و بەڕێزیان کتێوی : کوردستان کۆلۆنییەکی نێودەودەڵتی: کوردستان مستعمرە ای بین المللی نووسیوە) کە گوایە ڕۆژێک مەلایەک لە مزگەوتێکی تورکیە بە گەرمی لە خوتبەکەیدا باس لەوە دەکات ئەگەر کەسێک تورکی نەزانێت، ناچێتە بەھەشت.

کابرایەکیش بەو قسەیە کۆڵ کۆڵ دەگریت و ھەنسکە ھەنسکێکیەتی سەیر. دەڵێن ئەوە برادەر بۆ دەگری؟ دەڵێت خەمی ئەو پێغەمبەرە داماوەم لێھاتە چۆن دەچێتە بەھەشت؟! خۆ تورکی نازانێت. دیارە لەم قسە خۆشەدا چەن خاڵی جێی سەرنج ھەیە. یەکەم ئەوەی کە ناسیۆنالیزمی تورکی لە بەرامبەر ناسیۆنالیزمی عەرەبیدا کە بڵاوی دەکردەوە ھەر کەس عەرەبی نەزانێت ناچێتە بەھەشت، بە شێوەیەکی پەرچە کردارانە و لە بەرامبەر وەھمی ناسیۆنالیزمی عەرەبیدا، دەھات ئەو وەھمانە لە نێو خەڵکی خۆی بڵاو دەکردەوە. ئەوەی لێرەدا ڕوونە کێشمەکێشی ناسیۆنالیزمەکانە لەسەر ئایین و دەیانھەوێت لە بەرژەوەندی خۆیاندا بیچەمێننەوە. تەنانەت مشتومڕێکی زۆر لەسەر پرسی خەلافەت لە نێوان ناسیۆنالیزمی عەرەبی و تورکیدا ڕووی داوە. ئەو دەیگۆت خەلافەت تایبەتی عەرەبی قورەیشییە و ئەم دەیگوت تورکی عوسمانلییە کە شایانی ھەڵگرتنی ئاڵای خەلافەتی ئێسلامییە و ھەر دوولا پاساوی بۆ کردەی خۆی دەھێنایەوە و ئایینی لە خزمەت خۆیدا دەکار دەکرد. خاڵێکی دیکەی جێی ئاماژە، پرسی زمانە. ھەر لە فێردینان دووسۆسۆرەوە کە زمان بە لێکەوتەوی بژاردە و قەراردادی نێوان مرۆڤەکان دەزانێت و ھیچ پیرۆزایەتییەکی نییە بگرە، ھەتا لە میراتی کۆنی ئێسلامیشدا بزاڤی موعتەزیلە ئەو ڕاستییەی وتووە کە زمان لێکەوتەی قەراردادی بەینی ئێنسانەکانە و ئەوان بە چەمکی ”مواضعه“ ناوي دەبن و وەزع و کۆدەنگی نێوان مرۆڤەکان زمان دەخەمڵێنێت، ئەوە بوو موعتەزیلە باوەڕیان بە قیدمەت و ئەزەلی بوونی قورئان نەبوو و دەیانوێت لانی کەمی زمانەکەی بە ئێمە دەڵێت کە وەزعی نێوان مرۆڤە و کاتێ زەمانەکەی بابەتێکی خولقێندراو( حادث)ه،  دیارە بۆ خۆیشی بابەتێکی خۆلقێندراوە و ئەزەڵی و پریمۆردیال نییە . کەوایە بۆ وێنە من و تۆی کورد ڕێک دەکەوین بە کۆدەنگی بە سێ پیتی د، ا،ر: ”دار“ بۆ شجرة ي عەرەبی و TREE ئێنگلیسی بە کار بەرین بەڵام عەرەب ”دار“ بۆ ماڵ بە کار دەبات. ئەوەیە زمان حاسڵی وەزع و قەراردادە و ھیچ زمانێک پیرۆزایەتی نییە. کەوایە ئیتر ئەو سەربژێرییە دەدرایە زمانی عەرەبی و زۆر جار شافیعی لە فێقھی ئێسلامیدا ئەو عەرەبیەتەی چڕتر و چڕتر کردووتەوە، نەوەک پێگەیەکی زانستی نییە، بەڵکوو پیڕۆزایەتییەکی ڕۆحپڕوکێنە و بەس تەنیا بۆ ئێستێعماری زەینی مرۆڤەکانە، ئەو قسە بێ بنەمانە بڵاو دەکرێتەوە. خاڵێکی دیکەی جێی ڕامان ئەوەیە: دەی گەلۆ ئەگەر زمان ھیچ پیرۆزایەتییەکی نییە و ھەموو زمانێک بە ھێزی و لاوازی تایبەتی خۆی ھەیە و ھیچی بەسەر ئەوی دیکەدا سەرتری نییە، ئەی ئەوە چییە بە گوێمان دا دەخوێنن: قند شیرین پارسی را پاس بداریم و لە لایەکی دیکە تورکی دەکەن بە زمانی ھەتاو کە ڕۆشنایی دەبەخشێتە زمانەکانی دیکە و لەلایەکی دیکە عەرەبیمان بە تەواوترین زمان، پێدەناسێنن و ئەمە چ باسە؟ بە کورتی و کورمانجی ڕێک بۆ خەفە کردنی زمانی کوردی و لە خشتە بردەنی ناسنامەی کوردی و چڕتڕ کردنی کۆلۆنیالیزمی زەینییە و ھیچی تر. ئەگینا زمانی کوردیش ھەر وەکوو ئەو زمانانەی دیکە دەتوانێت گەشە بکات و ببێتە مەکۆ و ماڵی بوونی مرۆڤی کورد بەڵام بەو دروژمە بێ بنەمانە زۆر فێڵەبازانە دەیانھەوێت زمانی کوردی بخەنە پەڕاوێز و خۆیان ببنە شانشینی مێشک و زەینی کوردی. دوایین خاڵ بۆ ئەم نووسینە ئەوەیە دەی گەلۆ ئەگەر زمان ھیچ پیرۆزییەکی نییە، مرۆڤی کورد بۆ نەتوانێت بە زمانی خۆی ھەر ئەو شتەی بە عەرەبی کراوە بە باوەڕ بۆ عیبادات و سروتە ئایینییەکانی بە کاری بەرێت؟. ھیچ جیاوازیی و سەرتاری و ھەڤیازیەک نییە لە نێوان ئەوەی بڵێن: بە ناوێ خوای بەخشەندە و دڵۆڤان، لەگەڵ ئەوەی بڵێیت بسم اللە الرحمن الرحیم یان بڵێی In the name of God, the Forgiving, the Merciful و ھیچیان پیرۆزایەتییان نییە، دەی کەوایە بۆ ماڵی بوونی خۆمان ئاوەدان نەکەینەوە؟.

حیسام(هیوا) خاکپوور



http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🟤پەروەردە لە سەر بنەمای نەتەوەیی بوون؟

🟩ڕۆڵی دیاریکردنی مانای وشەکان

بەختیار عەلی


هەر کاتێک لە سەر ماناکان وەستاین واتە  خۆمان بە مانایەکەوە گرێداوە،ستراتیژێکی کۆنکرێتمان هەڵبژاردووە.دیاریکردن بەرەنجامی تایبەتی هەیە و دیارینەکردنیش هەر بەرەنجامی تایبەتی هەیە،دیاریکردن واتە بچوک کردنەوەی ڕووبەرەکانی یاریکردن،بەڵام دیاری نەکردن مانای گەورەکردنی ڕووبەری گەمەکان،گونجاندنی مانای وشەکان لەگەڵ سیاسەتەکاندا،کاتێک ئازادی مانایەکی دیارینەکراو و تەمومژاوی هەبوو مانای دەکرێت لەگەڵ دوژمنێکدا یەکبگرین و ناوی ئازادی لێبنێین،دۆستەکانمان سەربڕین و بڕاکانمان بفرۆشێن و ناوی سیاسەتی لێبنێین،بچینە ناو بازنەیەکی بۆشەوە و دووبارە بوونەوە و سووڕانەوەی بەتاڵ بەرەو پێشچوون و دەسکەوتنی مەزن بشوبهێنین،دەکرێت شکەستەکانمان وەک سەرکەوتن وێناکەین،سەرکردە دۆڕاوەکانمان وەک قارەمانی نەمر.هەموو ئەم فەرهەنگەش کە دەرگای کولتوری درۆکردنی لە سیاسەتی کوردیدا خستۆتە سەرپشت بەرەنجامی دیارینەکردنی ماناکانەوە،هەر کاتێکیش ماناکان دیاریکران ئەو کات خۆبەستنەوە بە جەوهەریانەوە ئەرکێکی سیاسییە،بەڵام تا زمان و مەعریفەت لاواز بێت،تا ماناکان جەوهەریان نەبێت،تا وشەکان دەلالەتی ڕاستەقینە و قووڵیان نەبێت،سیاسەت ئاسانترە،مانۆڕکردن ئاسانترە،خۆ دزینەوە لە ئەرکە ڕاستەقینەکانیش سووک و ساناترە.



http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 خاوەنماڵێک کە خۆی بە کرێچی دەزانی!

ئەو کەسەی کە کرێچیە لە شوێنێک، هەستێکی وای بەرانبەر بەو شوێنە نیە. ئەگەر دڵسۆزیش دەکات تەنیا لە بەر ویژدانی دەروونی خۆیە. بەڵام خاوەنماڵ، لە سەرەمەرگیشدا بە وەسیەت و ڕاسپاردە، لە بنەماڵەی داواکارە بۆ ئاوەدانی ماڵ، فڵان کار بکەن. بۆ رازاندەوەی باخ، فلان کار و..و..و. لێرەدا دوو هەستی جیاواز بەرانبەر بە یەک شوێن دێتە ئاراوە. هەستی خاوەنماڵی و هەستی کرێنشینی کە هەردووکیشیان ئاسایین. بەڵام باسی ئێمە لە سەر هەستێکی غەریبە: مرۆڤی کورد بە هۆی ئاڵۆزی دەروونی کە لە ماوەی سەدان ساڵ تووشی بوە؛ ئەگەرچی خاوەنی ئەم نیشتمانەیە بەڵام هەستی لە کرێچی نزیکترە تا خاوەنماڵ. کاتێ خاوەنماڵ، خاوەنداری نەکات و خۆی بە بەرپرس نەزانێ، ئەو موڵکە چی بە سەر دێ؟ ئاوەدانی و پێشکەوتن بە کرێچی بەڕێوە ناچێ. بۆیە هەتا دێ، ئێمە هەژارتر دەبین و میراتمان لە زۆر بوارا لێ ون دەبێ.

بەشێک لەو هەستە بە زۆرەملی و بە دەیان شێوە پیان کردووین. بۆ وێنە: ڕەزاشا؛ ناوی دێهاتە کوردنشینەکان ئەگەر عەرەبی یان فارسی یان تورکی بوو ، کاری پێ نەبوو بەڵام ئەگەر ناوی کۆردیان هەبا، دەیگۆڕی. لەبەر ئەوەی کە ناۆێکی خۆماڵی هەستی خاوەنماڵی دەبزوێنێ (ناو بە گشتی دیاردەیێکی زۆر قووڵە کە ئەبێ بە جیاواز باس بکرێ). ئاتاتورک و سەدامیش بە ئاشکرا کوردیان دەکوشت و ماڵیان داگیر دەکردو..و..و..
بەڵام بەشێک لەو هەستە، کەلتووریە و باسی دابڕانی ڕۆحی کوردە لە پێناسە کوردیەکان، کە ئەبێ چارەسەر بکرێ.

نووسەری مەزنی فەرانسی "ئاناتول فرانس" کتێبەکانی هەر لە سەردەمی ژیانی خۆی بە دووسەد جار و سێسەد جار لە چاپ دەدرا. ئەمە جگە لە قەڵەمی بەرزی ئەو پیاوە، پێشاندەری خاوەنداری خەڵکی فەرانسەیە لە ئەدەبی خۆیان. ئێمە لێرا بە دوای وەرگێڕاوی کتێبەکانی بەختیار عەلی دا دەگەرین. "هانا ئارنت"ی فەیلەسووف لە ئامریکاش زۆربەی کات هەر بە زمانی دایکی خۆی(ئاڵمانی) دەینووسی و دەیگوت من ئەگەر بە ئینگلیزیش بنووسم هەر بە ئاڵمانی بیر دەکەمەوە. خوێندەواری ئێمە بە زمانی بێگانە بیر دەکاتەوە، کاتێ بە کۆردیش دەنووسێ.

لە هەموو دێهات و شاری کوردەواری زۆر حەکیمی زانای دەواو دەرمانمان هەبوو کە شارەزای دەردەکان بوون و دەرمانی کوردیان دەنواند. بە مردنی ئەوان بەشێکی زۆر لە ئەزموونی هەزاران ساڵەمان بوو بە هیچ. ئێستا زۆربەمان ناوی نەخۆشیەکانیش بە کوردی نازانین، بگرە ئەندامانی جەستەشمان. کەچی گەلانی چینی و هیندی دەرمانی خۆماڵی خۆیان جیهانی کردۆتەوە.

وڵاتانی ئیتالیا و ئازەربایجان و...چێشت و خواردەمەنی خۆیان دەکەن بە برەندی جیهانی، کەچی زۆرێک لە ژنانی ئەمڕۆ هەرنازانن چێشتی کوردی لێنێن. بریتانیا یاریەکانی نێو کۆڵانەکانی وڵاتی، هەر وەکو زمان و جل و بەرگیان بەسەر عاڵەمدا سەپاند، ئێمە سەدان یاری جوانمان هەبوو ئێستا منداڵ و لاوی کورد هیچیان ناناسێ.

مدیتەیشن و موراقێبە کە ئەوەندە لە پێش چاومان شتێکی عەجایبە، کاتی خۆی لە چلەخانەکان و تەکیە و خانەقاکان بە ڕێبازی ئایینی خۆماڵی باو بوو. لە بەر کوردی خۆبەکەمزان ناوێرین بڵین ئێمە گیاناس، ئەستێرەناس، ئاژەڵناس، تەلارساز و زۆر زانای ترمان هەبووە (سەیری ئاسەواری عبدالرقیب یوسف بکەن). دەڵێن هەڵپەرکێی کوردی بێ هاوتایە، ئەویش لە تالارەکان، ڕەقسی بێمانای بێگانە تەنگی پێ هەڵچنیوە. ئێمە ڕێ و ڕەسمی ناشتنی مردوومان تایبەت بە خۆ بوو، کەچی ئێستا بەخێر بە مردوویش واز لە لاسایی بێگانە ناهێنین و..و..و...

ئەمڕۆ ئەو هەستی کرێنشینیە ئەوەندە پتەو بووە هەرکەس بۆی دەست بدات تا ناوەڕاستی ئەوروپا ڕاناوەستێ (دیاردەی کۆچ زۆر کاریگەری خراپی درێژخاینی لە سەر کۆمەڵگا هەیە). مرۆڤی بێ نیشتمانی وامان لێ پەیدا بووە کە بە ناوی کوردو بە زەوقی بێگانە هەڵسووکەوت دەکا. ئەوانەش کە هەستی خاوەنماڵیان هەیە زۆر بێکەس دەمێنەوە. گەورە پیاوانێک وەکوو هەژار و پەشێو لە بەر ئەو هەستە ئاوارە دەبن و دڵسۆزانێک وەکوو مەلەکشا و پیرباڵیش هەر لەبەر ئەو هەستە لە نیشتمان غەریب دەمێنن. بە فەرموودەی یەکێ لە گەورەکانمان: پاراستنی نیشتمان خۆ نوێژی مردوو نیە کە ئەگەر یەکێک کردی لە کۆڵی خەڵکانی دیکە بکەوێ! بەڵکوو ئەرکی سەرشانی هەموانە.

بەڕێزان؛ کوردیش وەکوو باقی گەلانی خاوەن مێژووی عاڵەم، لە زۆر بوارا دەسکەوتی هەیە. بەڵام کێشەکە تیۆریزە نەکردنی دەسکەوتەکانە.

هەموو شتێکمان بە شێوازی فولک مایەوە، کەلتوورمان زارەکیە لەباتی ئەوەی کە بە شێوازی جۆراو جۆر تۆمار بکرێ. ئەگەریش نووسیومانە بە زمانی بێگانە نووسیومانە و ڕێک بووە بە موڵکی ئەوان.لەم ساڵانەی دوایی کەسانێک ئەو هەستەیان لە دەروونی خۆیان فڕێ داوەو نەک بە چاوی سووک، بەڵکوو بە بیری قووڵ بۆ بابەتە نیشتمانیەکان دەڕوانن.بێ شەرم و شوورەیی جاران کەوتوونە هەوڵی پاراستنی سامانی پرژ و‌ بڵاومان. بەڵکوو ئەوەی ماوە لە فەوتان ڕزگاریان بێ و ئەو هەستەش لەدەروونمان بار بکات.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۳/۱٦
🔵ئەوەی مارکس سەبارەت بە ئایین وتوویەتی ڕێک دەقی قسەکە چییە؟! و لەسەر چ بنەمایەکە،ھەندێ کەس باوەڕیان وایە ئایین شمشێرێکی دوولێواری دووسەربڕە ھەم دەتوانێت وەکوو ئەفیوون و تەریاک، خەڵک نابوود بکات ھەم دەتوانێت بێتە دەنگ و فەریادی ستەملێکراوان و بەشمەینەتان:
🔹مارکس لە کتێبی  «ڕەخنەی فلسفەی حەقی هێگڵ»دا دەڵێت:
«Religious suffering is, at one and the same time, the expression of real suffering and a protest against real suffering. Religion is the sigh of the oppressed creature,the heart of a heartless world, and the soul of soulless conditions. It is the opium of the people»( Introduction,p:1)
« ڕەنجی ئایینی ھاوکات دەربڕینی ڕەنجی واقیعی و بەرتەکدانەوەی ڕەنجی واقیعییە،  ئایین ئاھی مەخلووقی ستەملێکراو، قەلبی( ھەستی) جیھانی بێ قەلب( بێ ھەست) و ڕۆحی ھەلوومەرجی بێ ڕۆحە. ئایین ئەفیوون و تەریاکی ئاپۆرەی خەڵکە» « رنج مذهبي همزمان بيان رنج واقعي و اعتراض به رنج واقعي است، دين آه مخلوق مظلوم، قلب( احساس) جهان بي قلب ( بي احساس) و روح شرايط بي روح است.دين افيون و ترياک مردمان است».

مێژووی ئایینیش چ پێش لە مارکس چ لە دوای مارکس ئەم شمشێری دوولێواربوونی دینەی سەلماندووە، زۆر جار ئایین تێکدەر و نابوودکەر بووە و جاری وایش بووە توانییەتی لە گۆڕانی دۆخی باودا ڕۆڵی باش بگێڕێت.ئێتر ماوەتەوە ئێمەو شێوەی ڕاڤەی ئێمە بۆ ئەو دیاردەیە کە چۆن بتوانێت لێوارە بە کەڵکەکەی بە ھی خۆ بکەین...خەباتی مەعنەوەی ھەندێک لە شۆڕشگێرانی کوردیش کە ئایین باوەڕ بوونە لە مێژووی کوردستاندا ئەم ڕاستییە چەسپاندووە و ھەر وەھا لایەنی ئەفیوونی ئایینیش بە ڕوونی بۆ خەڵک دەرکەوتووە. دەکرێت زیاتر لەسەر ئەم باسە لێکۆڵینەوە و شیکاری بکرێت...

حیسام(هیوا)خاکپوور

👇👇👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🟩 هیچکەسێ لە پڕێ نەبووە بە کوڕێ.

لە ناخی هەر کوردێکی دڵسۆز حەسرەتێک هەیە بۆ گەورەکانی ڕابردوومان، کە بۆچی ئەو ئەستێرە گەشانەی ئاسمانی نیشتمان، ئێستە بێ میراتگر و جێگەدارن؟

گەرچی دڵنیام کوردستان هەر ئێستاش گەورە پیاو و شێرە ژنی لێیە و ئەو ئاسمانە بێ ئەستێرە نیە، بەڵام بە داخەوە کەلێنەکانیش زۆر بەرچاون.
لێرە دا ئاماژە بە چەندین هۆکار دەکەین کە ئەو کەلێنانەیان بەدی هێنا:

ئێمە کاتێ سەیری ژیان و ئاسەواری کەڵە پیاوێک وەکوو مامۆستا هەژار دەکەین، بۆمان دەردەکەوێ، ئەو پیاوە زۆر بەسەر زمان و ئەدەبی کوردیدا زاڵ بووە. زۆر شارەزای ئەدەبی عەرەب بووە، هەر لە "امرالقیس"  بگرە هەتا "جبران خلیل". گەلێک ئاشنای ئەدەبی هەزار ساڵەی فارسی بووە، لە خەیامەوە هەتا خانلەری. شاکارە ئەدەبیەکانی ماکسیم گورکی، شکسپیر، ویکتور هۆگۆ، مارک تواین، بالزاک و... بە وردی خوێندۆتەوە. واتە  شارەزای ئەدەبیاتی پێش لە خۆی بووە، هەم کوردی و هەم بێگانە. کەچی ئەمڕۆ شاعێرمان هەیە لە ئەدەبی کلاسیکی کوردی بێخەبەرە.

نەمران ماملێ و زیرەک بە باشی ئاگاداری ئاسەواری هونەریی سەعید ئاغای جزیری، مەلا عوسمانی موسڵی، مەلا کەریمی سابڵاغی و.. بوون و ناسیاری موسیقای ئەرمەنی و ئازەری و فارسی و عەرەبیش. کەچی هونەرمەندی ئەمڕۆکەمان هونەری کوردی پێش خۆشیان باش ناناسن، چ بگاتە هونەری بێگانە.

مامۆستا قانع بە مەلایی و وردەواڵە فرۆشی و ئاشەوانی و ... بە شار و دێی کوردستاندا گەڕاوە و خۆی تێکەڵ بە ژان و ژیانی ئەو خەڵکە کردووە، هەتا خۆی بووە بە زمانحاڵی چەوساوەکان، بۆیە شێعری وە بەر دڵان کەوتوە و لە بەریان کردوە. ئێستا ڕووناکبیرمان خۆی لە خەڵک جیاواز دەزانێ. عارف جزیری پاش هەڵاتن لە دوو حوکمی ئیعدام، بە ناوی سونەتکار (دەلاک)ەوە دێ بەدێی باشوور گەڕاوە بە دووی گۆرانی و مەقاماتی کوردیدا. ئێستا گەڕان و لێکۆڵینەوە و پشکنین بەو مانا، مانای نەماوە. ڕووناکبیرمان چاوەڕوانی بیر و بەرهەمی حازر و ئامادەیە (هەر وەکۆ خواردەمەنیە فەست فوودەکان) کە لە لایەن بێگانە بۆمان دێت، واتە سەرچاوەی بیرمان کوردی نیە.

پێشتر گەورەکان بە شانازیەوە دەیانگوت شاگردیی چەندین زانای لێهاتووی ئەو بوارەیان کردوە. واتە لە پێشدا ئەرکی بچووکیان بە جێهێناوە و چۆکیان داداوە بۆ فێربوون، تا بە گەورەیی گەیشتوون. ئێستا هەمانە فێربوون لە خزمەت زانایان، بە پێویست نازانن!
گەورەکانی ڕابردوو لە ئاست بابەتە نیشتمانیەکان ، بە گیان و دڵ بۆی دەژیان، کەچی ئێستا، دەیانەوێ پێی بژین.

لە ڕابردوو دا سیستمی پەروەردە بۆ مەعریفە و زانست بوو ئێستا  بۆ دامەزرانە لە دایرەکان و بۆ نانە و پارە. مەلا هەیە کوردایەتی ناکات بەڵام زۆر لە ئێمە باشتر لە شعری نالی و مەولەوی تێدەگات، چونکوو پەروەردەی فێرگەکانی خۆماڵیە.

ناودارانی کورد هەر کامە چەندین زمانی بێگانەیان دەزانی، ئێستا ئەمانەی ئەمڕۆ لە گەڵ زاراوە کۆردیکان کێشەیان هەێە.

پێشتر  لە ئاڵوگۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کەسی لێهاتوو دەر دەکەوت. بەڵام ئەمڕۆ سیستمی جیهانی لە ڕێگای تکنولۆژیاوە دەستی گرتووە بە سەر بیری خەڵکا و بە مێدیا کونترۆڵیان دەکات.

لە ڕابردوودا ئەوەندە حیزبایەتی و چینایەتی نەبوو، ناودارانیش خۆیان بە بەشێک لەو خەڵکە دەزانی. کەچی ناوداری ئێستا تەنیا لە بەر دەستەو تاقمێک لە باقی خەڵک دوور دەبێتەوە.

ڕوانگە و پێوەری خەڵکیش زۆر تێکچووە، شاعێر هەیە بە ناچاری هۆنراوەکەی دەدا بە ئافرەتێک بۆی بکات بە دیکلەمە بەڵکوو خەڵک لێی وەرگرێ. گۆرانیبێژمان هەیە بە ڕەنگی کچە ئەکتەرەکانی زۆرتر گرنگی دەدات تا بەدەنگ و مووسیقاکەی. هەمانە هەرکە هاوسەرگیری کرد ئیتر دەس لە هەموو ئەرکێکی  نیشتمانی دەشۆرێ. مامۆستا پیرەمێرد کە پێشکەوتنی گەلانی تری دیبوو، ژن و منداڵ و پێگەی باڵای حکومەتی لە ئەستەمبوڵ بە جێ هێشت لە پێناوی خزمەت کردن بە زمان و فەرهەنگەکەی.

بەڕێزان؛ نابێ حەسرەتی ڕابردوو، دەرفەتی بیرکردنەوە لە داهاتوومان لێ بستێنێ. پێویستیە کورد پەرە بداتە کەلتووری بلیمەت پەروەری. بۆیە ئێمە ئەمڕۆ چەندین ئەرکمان لە سەرە: ۱- ئەبێ جەخت بکەینە سەر، ریز گرتن لە گەورەکانمان هەتاکە زیندوون. دەنا دوایی هەر بۆیان بنوسین  "نەمر" بە کار نایێ. جار بووە خۆمان لە بێگانە بێڕەحمانەتر گەورەکانمان تەزاندوە ۲- یارمەتیدەر و دەستگیری بەرەی بەهرەداری تازە کارمان بین(زۆر لاوی خاوەن بەهرەیان دڵسارد کردەوە نەوەک لە خۆیان بەرزتر دیار بێت ). ۳-بارودۆخی ئەمڕۆ بناسین و بە قازانجی گەلەکەمان کەڵکی لێ وەرگرێن، بۆ وێنە دەبینین دنیای دیجیتاڵ جێی کتێبی گرتۆتەوە، دەبێ نەک بۆ سەرگەرمی و ڕابواردن بەڵکوو وەکوو کتێبخانەیێکی دەوڵەمەند چاوی لێ بکەین.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۳/۳۰



👇👇👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
شێرکۆ وتی:
کورد و خوا لەیەک ئەچن
هەردوو بێ شەریک، بێ کەسن
نەیدەزانی
خوا لە بێ کەسی خودموختارە
ئەوە کوردە
خۆی نەبێ،
هانای هەر نییە
تەواوی بێ کەسوکارە...


جەمیل_محەممەدی


http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
New Doc 10.pdf
2 MB
🔵تیۆری ئاریایی و هێندوئۆرووپایی ناسنامەی دژ بە داگیرکاری کورد

هادی عەزیزی


http://T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵ناساندن

📖 گۆڤاری تیشک ماڵپەرێکی فەرمی بۆ خوێندنەوەیێکی زانستیانە و نوێ لە کوردستان

▫️ بۆ خوێندنەوەی  بابەتەکان لەگەڵمان بن

Web | Instagram | Telegram | Facebook | Twitter
🔵 مرۆڤی کورد و بەرەی داهاتوو.

فیلمی ژیانی من(My life) بەسەرهاتی لاوێکی ئەمریکییە کە دەسکورتی بنەماڵەکەی بۆی دەبێتە شوورەیی، بۆیە زێد و مەڵبەندی خۆی بەرەو گەورە شاران بە جێ دێڵێ و ناوی خۆی دەگۆڕێ. تەنیا ئاواتیشی دەوڵەمەند بوونە.پاش ساڵانێک، ئێستا باری ژیانی گۆڕاوە. هاوسەرگیری کردوە و خێزانی دووگیانە. بەڵام درەنگ دەزانێ کە خۆی تووشیی شێرپەنجە بووە. بە وتەی دکتوران چەند مانگێ زیاتری نەماوە بە ڕووی دنیاوە. دەزانێ چاوی بەو منداڵەی ناکەوێ. کەچی لە دەروونەوە خۆی بە بەرپرس دەبینێ. بویە بڕیاردەدات وەکوو باوکێک ئەوەی زانیاری پێویستە بە پێی تەمەن،بە شێوازی ڤیدیۆ بۆی تۆمار بکات تا دواتر ئەو منداڵە خۆی چاوی لێ بکات. بەڵام قەیران لێرەوە دەس پێدەکا کە پێش بە هەموو کارێ، ئەبێ خۆی بەو منداڵە بناسێنێ. خۆی کێیە؟؟؟ مرۆڤێکی پڕ لە شەرمە لە ئەسڵی خۆی، نامۆ لە کۆمەڵگا، بێخەبەر لە ئەرکی ئینسان و مانای ژیان و...

تەنانەت ناوەکەشی هی خۆی نیە. تازە زانیویە جگە لە پارە زۆر شتی تریش هەن کە گرنگن. ئەو پردی پێوەندی نێوان خۆی و ڕابردووی بە دەستی خۆی ڕووخاندوە. تێدەگات پشتکردن لە پێناسەکان، نەبۆتە هۆی چارەسەری دەردەکانی، بەڵکوو ئەوە هەر خودی دەردەکەیە... بۆیە لە گەڵ خێزانی دەگەڕێتەوە زێدی خۆی، بۆ سەردانی بنەماڵەی. ئەم گەڕانەوە بۆ ڕەگ و ڕیشە، زۆر شتی بۆ روون دەکاتەوە. تێدەگات ئەوەی کە ئەم لێی هەڵاتووە مانای ژیانە. باوکی ئەگەرچی نەدار بووە بەڵام ڕەنجدەر بووە. ئەگەرچی ماڵیان بچووک بووە بەڵام دایکی دڵاوا بووە... ئەرکی مرۆڤ تێکەڵ بوونە بە هەموو تاڵی و خۆشییەکانی کۆمەڵگا. سڕینەوەی ترس و قینە لە بوونی ڕاستەقینەی خۆی، ناساندنی بەرەی پێشووە بە بەرەی نوێ، هیوایە بە دواڕۆژ و..و..و.. لە مانای ژیان تێگەیشت ئەگەرچی درەنگ.

ئێستا چیرۆکی ئەو کابرای ئەمریکییە لە گەڵ باری ڕاستەقینەی کۆمەڵگای کوردیدا بەراوەرد بکەین: کوردی ئەم سەردەمە بە بیانووی جۆراوجۆر، لە شوناسی خۆی (زمان، خاک، مێژوو،هونەر و دیکەی پێناسەکانی) هەڵدێت. بە سەدان بلیمەتی گەلانی فارس و تورک و عەرب، بە ڕەچەڵەک کوردن کەچی پیان عارە هەر باسیشی بکەن. لە پاش مردنیان تازە دەزانین لە دایک بووی کوردستانن. دەڵێن زمان یەکم شوناسی هەر گەلێکە،دەی ئاخاوتنی ئێستای ئێمە لە سەدا چەندی کوردییە؟کاتێ  ئەو هەموو پارە خەرج دەکەین تا بەڵکوو منداڵمان فێری زمانی ئینگلیزی بێت، بەڵام پێمان وایە کات بە فێڕوودانە ئەگەر کەسێک بە خۆڕاییش فێری کوردی نووسینیان بکات، ئیتر قسەیێکمان ماوە بۆ بەرەی داهاتوو؟

نە چیرۆکی ڕەسەنی پێشوومان دەناسین نە ئەدەبی بەهێزی منداڵمان هەیە، ناودارانی خۆمان ناناسین و هەر کامە موریدی ناودارێکی بێگانەین، دەی چۆن ببین بە پردی نێوان دوو بەرە؟ ئەوەندە بیری پارەپەرەستی پەرەی سەندووە، هەرشتێک کە نەتوانین بیکەین بە پارە، لامان بێبایەخە. زمانی کوردی چۆن نانی لێ پەیدا نابێ، بۆیە وادەزانین بێکەڵکە (نەمر کامران عالی بەدرخان فەرمووی: کورد تا زمانەکەی لە نانی شەوی بۆی گرنگتر نەبێ هەر ئەمە حاڵ و ڕۆژیە).
ئەڵبەت جیاوازیشمان لە گەڵ کابرای نێو فیلمەکە زۆرە:برینی ئەو تاکەکەسیە بەڵام  برینی ئێمە گشتییە. ئەو لە گۆڕیشدا دڵنیایە کە منداڵەکەی بە زمانی خۆی پەروەردە دەبێ. هەموو کەلتوور و میراتی نەتەوەیی ئەو ئارشیڤ کراون، چی لە کەلتووری بوێت، لەبەردەستی دایە. مێدیا و زانستگەی بەهێزیان هەیە. کۆمەڵگاکەی دەرفەتی ناسینی هەموو گەورەکانی خۆی بۆی پێک دێنێ. بەلام منداڵی کورد چی؟ لە مێشکیدا  ڕابین هوود و زورۆ... دانشتوون. جێگا بۆ عەتاکەل و خولەپێزە و مامە ڕیشە نەماوە. بەکام کتێبخانە و بەکام سینەمای بەهێز؟(تازە هێندێ کەس هەر ئاوڕ لە کتێب و فیلمی کوردی نادەنەوە، نەوەک کوردبوونیان وە بیر بێنێتەوە). کورد سەد ئەوەندەی مێژووی ڕوون، میژووی شاراوەی هەیە.ئەوان زلهێزی عاڵەمن، کەچی  مێژووی چوارسەد ساڵەی خۆیان بە پێویست دەزانن بۆ مانەوە و گەشەکردنی بەرەی دواڕۆژیان، ئێمە بە ناو هەزاران ساڵ مێژوودا وەیلانین.

لە هەر خێڵ و بنەماڵەیێک و لە هەر قوتابخانەیێک چەندین ژن و پیاوی دڵسۆز هەن کە خۆبەخشانە، هەوڵدەدەن بۆ گواستنەوەی شوناسی کوردی بە بەرەی داهاتوو، بەڵام ئەو بارە قورسە تەنیا بەو چەن کەسە جێبەجێ نابێت.

بۆ چارەی ئەم دەرد،  ئەبێ ئەوەی کە لە دایک وباوکان سەبارەت بە زمان و کەلتوور و هونەر بۆمان ماوەتەوە، ئێمەش بە باشترین مێتود فێری منداڵانمانی بکەین. هەوڵێکی گشتی بۆ ئەوەی کوردی، کوردی نەزانی، شەرمن لە کورد بوون، لە خەو هەستێنین. بە داخەوە زۆریان فەوتان، کەم کەسیان وەکوو نەمر "ئەحمەد کایا" پاش ئەو هەموو دوور کەوتنە، گەڕابێتەوە سەر بنەڕەتی خۆی.
تێبینی:

عیسا ئەحمەدی.۱۴۰۲/۰۴/۱۳

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 تێگەیشتن لە مانای نیشتمان.

نووسەری پایەبەرزی وڵاتی ڕووسیا؛ ئانتوان چێخۆف، لە شاکارە مەزنەکەی "باخی بڵاڵووک"دا ئاوەهای دەگێڕێتەوە:
باخێک کە لە شوێن چەندین بەرەوە بە میرات ماوە، ئێستا میراتگرانی لە بارمتەی بانکیان داناوە. پارەکەشیان خواردوە و هیچی لێ بەجێ نەماوە. بۆیە بانک ماوەیێکی دیاری کردووە بۆ گەڕانەوەی پارەکە، یان هەراج کردنی باخەکە. ئەو شانۆنامە باسی وتووێژی  نێوان میراتگران دەکات لەو ماوەیەدا.
خوشکیان ڕۆڵی کەسێکی ئیماندار دەگێڕێ و بەردەوام دەڵێ: ئەوە ئاکامی سووچ وگوناحمانە، بۆیە خودا ئەو ڕۆژڕەشیەی لە چارەمان نووسیوە. بەرانبەر بە ویستی خودا هیچ دەسەڵاتێکمان نیە. بەڵام لە ڕاستیدا نایەوێ خۆی تووشی سەرئێشە بکات و بەش بە حاڵی خۆی بەرپرسایەتی ئەو باروودۆخە کە بەرهەمیان هێناوە بگرێتە ئەستۆ. براکەشیان دەڵێ: ناوی ئەو باخەمان لە کتێبە مێژووییەکاندا هاتووە. سەردەمی زوو ئەم باخە مەکۆی گەورەپیاوان بووە. ئەو دەم چەندین کرێکار بەرهەمی جۆراوجۆڕیان لێ بەدەست هێناوە و داهاتی زۆر بووە. بەڵام کاتێ لێی دەپرسن شێوازی ساز کردنی ئەو بەرهەمانە چۆن بووە؟ هیچی لێ نازانێ، چوونکا خۆی قد لە ژیانیدا کاری نەکردووە. ڕووناکبیریشیان هەیە، بە جوانی باسی داهاتووی ڕوون دەکات، هیوای بە دواڕۆژێکی باشترە کە هەموو شتەکان لە سەر حەز و مەیلی ئەوان دەبن. بەڵام لە سەر کێشەی ئەوڕۆیان بێدەنگە و نقی لێوە نایەت.

هەر لە ڕۆژی ئەوەڵ، لاوێک کە باوک و باپیری کرێکاری ئەو باخە بوون، دەچێتە لایان. بڕێ خوێندەواری هەیە. هەر لە منداڵییەوە ملی لە کاسبی ناوە. بە هۆی تێکەڵ بوون بە کۆمەڵگا دنیای دەورووبەری باش دەناسێ. ئێستا ئەو بەرانبەر بەو باخە دڵسۆزە و زۆر شتیان بۆ ڕوون دەکاتەوە. ئەو پیان دەڵێ: دنیا گۆڕاوە، ئەم باخەی ئێوە لە نزیکی شارە، جادە و هێڵی شەمەندەفەر بەلایدا تێدەپەڕێ. دیمەنی ڕوو لە ڕووبارە. باشترین شوێنە بۆ گەشتیاری. ئەگەر بیکەن بە سەیرانگا، زۆر ماڵە دەوڵەمەندی شاری دێن و بەرهەمی باخەکەش هەر لێرە پیان دەفرۆشن. هەم کێشەکان چارەسەر دەبن و هەم کاریشتان بۆ دابین دەبێ. چەن جار سەر لە بەر، هەنگاو بە هەنگاو، ڕێگایان پیشان دەدات. دەڵێ: ئەگەر باخەکەتان بپارێزن، ڕابردوو و داهاتووشتان پارێزراوە. کەچی تەنیا کاری ئەوان بە ڕۆژ خەوە و بە شەو قسەی زل. هەر چاوەڕوانی پووریانن کە لە هەندەران دەژی، بەڵکوو پارەیان بۆ بنێرێت و رزگاریان بکات.

ئەو ڕۆژەی کە بانک باخەکەیان دەخاتە مەزاد، کوڕە باخەوانەکەش دەچێتە ڕیزی کڕیاران و بە بانترین نرخ دەیکڕێ و پێیان دەڵێ: ئەوەی کە ئێوە نەتانکرد من بۆ خۆم دەیکەم. ئێمانم بە ڕەنج و کار هەیە، ئەو خاکەو ڕەنجی ڕابردووانی لە لام پیرۆزە. ئەگەر ئێوە تەنیا باسی خۆشی ڕابردوو ئەکەن و وەکوو تابڵۆی جوان بۆی دەڕوانن، من بە زستانان بە پێخواسی پێیدا گەڕاوم. داهاتووی ڕوون لە سایەی تێکۆشانی ئەمڕۆدایە، دەنا کەس بە خەیاڵ نەبووە بە ماڵ.

نیشتمان لە نووسراوەکانی چێخۆفدا باخێکی زۆر جوانە، کە پاراستنی ئەرکی هەموو میراتگرانیەتی. بەڵام ئەوانەی کە زۆربەی داهاتی ئەو باخەیان بەردەکەوێ و دەبێ زۆرتر بیپارێزن، بەداخەوە خۆیان تووشی زەحمەت ناکەن و بە هاسانی بە جێی دێڵن. چێخۆف ڕەخنە لەو ئیماندارەی دەگرێ کە نیشتمانی بۆ گرنگ نیە و خۆی بە بەرپرس نازانێ. دەڵێ: ئاخری ئیمان و نیشتیمانیشت، هەردووی دەدۆڕێنی( سەرەنجام خوشکیان لە گەڵ کابرایێکی بێ ئەخلاق دەچێ بۆ پاریس). دەڵێ: جەنابی ڕووناکبیر، تۆ چۆن داهاتووی ڕوونی ئێمە دەبینی، بەڵام قوڕبەسەریی ئەمڕۆکەمان نابینی و خۆتی لێ گێل دەکەی؟ ڕووناکبیر مۆمێکە بۆ ڕووناکی، چۆن بوویی بە هاوسفرەی مفتەخۆران؟ ئەوانەی کە هەر حەسرەتی ڕابردوویانە و هەنووکە بۆیان گرنگ نیە؟ ئەگەر باش لێیان ورد ببنەوە تێدەگەن کە ڕابردووش باش ناناسن. ئەگەر ئەو نیشتمانە بە میراتی باوک و دایکت دەزانی، بۆ نایپارێزی بۆ بەرەی دوایی؟

سەرەڕای هەموو ئەو دەردانە، چێخۆف هەر گەشبینە. ئەو دەڵێ: ئەو باخە قارەمانی خۆی لە نێو دڵی خۆیدا بەرهەم دەهێنێ. کوڕی باخەوانی ڕابردوو، کوڕی هەر ئەوانەی کە باخ بە تێکۆشانی ئەوان ئاوەدان بووە. چێخۆف دەزانێ، ئەرکی باخەوان بڕینی دارە پیرەکان و ناشتنی نەمامی تازەیە، دەبێ بیری بێ سەمەر ببڕین و بیری تازە بەرهەم بێنین تا نیشتمان لە گەشەدا بێ. لە لای چێخۆف بیری نیشتمانپەروەری زۆر بەرزترە لە هەستێکی عەوامانە. واتە: ناسینی قووڵی بنەماکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، کەلتووری، ئەدەبی و هونەری. هاوکات کار و ڕەنج و بەرپرسایەتی لە پێناوی ئاوەدانی و پێشکەوتن؛ ئەوکات دەتوانین هیوامان بە دواڕۆژ هەبێ.

#عیسا_ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۴/۲۷



http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Forwarded from 📚 میزان Amizan@
ملیت و ملی‌گرای؛ رهیافتی اخلاقی.pdf
700.2 KB
ملیت و ملی گرایی،رهیافتی اخلاقی

🅾 ابعاد سیاسی، اقتصادی و همچنین دینی مسئله‌ی ملی‌گرایی، هرچند شایان توجه و اهمیت هستند، اما در این نوشتار به آن‌ها پرداخته نمی‌شود و بیشتر به سویه‌های تاریخی، اجتماعی و اخلاقی توجه می‌شود.پس از طرح مسائلی کلی که در ارتباط با زمینه و ادبیات بحث ملی‌گرایی هستند، با تفکیک کلی دو نوع ملی‌گرایی خشونت‌جو و مسالمت‌جو از هم، به واکاوی ابعاد اجتماعی و اخلاقی این مسئله می‌پردازیم، مشکلات اخلاقی ناشی از نگرش ناسیونالیست خشونت‌جو را بیان می‌کنیم و در پایان نگرش کاکه احمد مفتی‌زاده را به عنوان دیدگاهی اخلاقی و راه‌گشا برای برون رفتن از مشکل تاریخی ملی‌گرایی کردی، در نسبت با مسائل ملیت و ملی‌گرایی مطرح و بررسی می‌کنیم

👇🏻آنچه در این مختصر می خوانیم:👇🏻

✔️ تعاریف و کلیاتی پیرامون ناسیونالیسم

✔️ ناسیونالیسم در مقیاس جهانی

✔️ ناسیونالیسم ایرانی (فارسی)

✔️ ناسیونالیسم کردی

✔️ نگاهی اخلاقی به ناسیونالیسم

✔️ کاکه احمد مفتی‌زاده و مسئله ملیت

✔️ بە مناسبت گذشت دو سال از رفراندومی ناکام

مصطفی آبیار


╭━═━⊰♦️⊱━═━╮
🔐 @Amizan
╰━═━⊰♦️⊱━═━╯