میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
898 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
Ez lawê kurd im
من پسر کرد هستم

lawê kurd
👉
شناسه اضافه اسم مذکر




Ez keça kurd im
من دختر کرد هستم

keça kurd
#a👉
شناسه اضافه اسم مونث


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
اسامی همگی دارای جنسیت هستند.

اسامی مذکر و مونث گاهی اوقات با توجه به جنسیتشان شناسه میگیرند.

👉
شناسه اضافه اسم مذکر
#a👉
شناسه اضافه اسم مونث


موجودات غیر زنده هم جنسیت دارند. مثلا
#در، #پنجره، #اتاق و ... هم جنسیت دارند، یعنی #نر یا #ماده هستند.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#جنسیت_اسامی

در زبان کوردی، اسامی دارای جنسیت هستند یعنی یا #مونث هستند یا #مذکر.
چنین چیزی در فارسی وجود ندارد❗️

برای جمله نویسی دانستن جنسیت اسم، ضروری است. ولی فعلا وارد چگونگی تشخیص جنسیت اسامی نمی‌شویم.
در درسهای بعدی بصورت کامل تری به آن خواهیم پرداخت.


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان


لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی، من چ دەربەستم؟

ئەپرسی: بۆچی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ
ئەڵێ: لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم

ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی، وەرە سەیری دەروونم کە
لە دنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی پڕهەستم

لەبەر سۆزی دڵم دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی ئەگەر شادم، ئەگەر پەستم

جگە لەو یادە شیرینەت، سەرانسەر تاڵە ژینی من
کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم

بە تاجی عەشقی تۆوە شام لە ناو بەرگی گەداییدا
کە بەندەی تۆم و ئازادەی چەرخ، دیلێکی سەربەستم

بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من
لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم


✍️کاکەی فەللاح



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
📝 قەیرانی ناسنامەی نەتەوەیی لە بزووتنەوەی کوردستاندا


اا

👤 سیروان ڕێناس

اا

پۆختەیەک لە وتارەکە

◀️ بزووتنەوەی کوردستان تووشی قەیرانی ناسنامەی نەتەوەییە. ئەم قەیرانە لە ناو بزووتنەوە کوردییەکاندا هەبووە و ئێستاش بەردەوامە. هۆکاری ئەم قەیرانەش لە خۆنەناسینی کورددایە کە بۆتە هۆی پێناسەیەکی ناتەواو لە خۆی - واتا، کورد وەک نەتەوەیەکی بێدەوڵەت و کوردستان وەک نیشتمانی کورد، لە بەرژەوەندیی نەتەوەگەلێ تر بەسەر پێنج دەوڵەتدا دابەش کراون وەلێ لە لایەکەوە، کورد نەک تەنیا دانی بەم دابەشبوونە داناوە بەڵکوو هەوڵی داوە ناسنامەکەشی بەسەر ئەم دابەشکارییەدا پیناسە بکاتەوە و ناسنامەیەکی تر جگە لە کوردبوونی بەخۆی بگرێ؛ لەوانە ئێرانیبوون، تورکیاییبوون و هتد. لە لایەکی تریشەوە، نەتەوەی کورد هۆشیاری بەسەر تایبەتمەندییە باش و خراپەکانیدا، و هەروەها بەسەر لاوازی و تواناییەکانی خۆیدا نییە. واتا، لە ڕادەیەکی لاواز لە خۆناسیندایە بەو مانایە کە لە نێوان بوونی ڕاستەقینەی کورد و ڕامانی کورد لەم بوونەی خۆی کەلێنێکی گەورە هەیە. خۆناسینیش پێویستی بەمەیە وەڵامی ئێمە کێین، ئێمە چین، و چیمان ده وئ بدەینەوە. لێ بزووتنەوەی کوردستان وەک پێویست وەڵامی درووستی بەم پرسیارانە نەداوەتەوە.

◀️ بە وردبوونەوە لەسەر پێناسەکردنی "پرسی کورد" گریمانەی ئەم وتارە ئەوەیە کە بزووتنەوەی کوردستان خۆی وەک بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی پێناسە نەکردووە. ئەگەرچی کورد نەتەوەیەکی بێدەوڵەتە لێ بزووتنەوەی کوردستان کوردبوونی وەک تێگەیەکی ناڕوون بە فۆرمووڵەنەکراوی هێشتۆتەوە. ئەوەش بۆتە هۆی ئەویکە کە کۆی گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردی بکەوێتە ناو سەرگەردانییەکی فیکری و سیاسی بە جۆرێک کە ناسنامەی نەتەوەیی کورد لێڵ و شێواوە. ئەم ڕەخنەیە لە بزووتنەوەی کوردستان ڕەخنەیەکە لە ئاستی بوونناسانەدا. بە دەستەواژەیەکی تر، کورد لە ناسین و ناساندنی چییەتی و ماهییەتی خۆیدا تووشی هەڵەی ستراتژیک هاتووە. ئاکامەکەشی لە سیاسەتدا بۆتە سەرلێشێواویی سیاسی و نەبوونی ستراتژییەکی نەتەوەیی. بە جیاکاریی تێگەیی پرسی کورد و پرسی کوردستان، ئەم وتارە باس لەوە دەکا کە ئامانجی سەرەکی بزووتنەوەی کوردستان پێویستە ڕزگاری خاکی کوردستان (سەربەخۆیی نەتەوەیی) بێ. کە واتا، پێشترخستنی هەر ئامانجێکی ئیدۆلۆژیکی لە ڕزگاری خاکی کوردستان لادانە لەو ئامانجە سەرەکییەی بزووتنەوەی کوردستان؛ واتا ڕزگاری کوردستان.

◀️ لەم نێوانەدا، ئەم وتارە لە ئاستی تیۆری سیاسیدا پرسی کوردستان دەورووژێنێ و باس لە پێگەی ئەم پرسە دەکا و جەخت دەکرێتەوە کە بۆ تیۆریزەکردنی پرسی کوردستان لە ناو تیۆری سیاسیدا پێویستیمان بە ئەندێشە و فەلسەفەی سیاسی هەیە چونکە ئەو تیۆرانەی کە هەن ڕێگە بە دەرکەوتنی کورد وەک نەتەوەیەک نادەن؛ بە تایبەتیش، پیویستیمان بە فەلسەفەی سیاسی خاک هەیە. لێرەدایە کە بەرژەوەندی نەتەوەیی کورد لە تیۆری سیاسیدا بێواتایە. بزووتنەوەی کوردستانیش نەیتوانیوە بەرژەوەندی نەتەوەیی پێناسە بکا. بەم هۆکارە کە ناسنامەی نەتەوەیی کورد ناڕوونە. بەبێ پێناسەکردن و یەکلاکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەییش ناکرێ و ناتوانرێ بەرژوەندی نەتەوەیی پێناسە بکردرێ.

◀️ هەروەها، هەر لە سۆنگەی قەیرانی ناسنامەی نەتەوەیی کوردەوە کۆنفیدالیزمی دێموکراتیکی ئۆجالان و سۆسیالیزمی دێموکراتیکی قاسملوو، وەک دوو تێزی ناسراو، دەدرێنە بەر تیشکی ڕەخنە. بە پۆلێنبەندی بزووتنەوەی کوردستان بە دوو پاڕادایمی کلاسیک و پاڕادایمی ریفۆرمخوازی (خووموختاریخوازی، خۆسەریخوازی و فیدراڵیزمخوازی) باس لەوە دەکری کە بزووتنەوەی کوردستان نەبۆتە شۆڕشێکی نەتەوەیی و تەنێ لە حاڵەتی ریفۆرمخوازیدا (دێموکراتیزەکردنی دەوڵەتە داگیرکەرەکان و گەیشتنی کورد بە فیدرالیزم) ماوەتەوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییە کە یەک، ناسنامەی نەتەوەیی گرنگترین ناسنامەی مرۆڤی سەردەمە و لەدەرەوەی ئەم ناسنامەیە مرۆڤ ناتوانێ وەک مرۆڤی تەواو پێناسە بکردرێ. دوو، پاراستن و گەشەپێدانی ناسنامەی نەتەوەیی تەنیا لە سەربەخۆیی نەتەوەییدا دەتوانێ وەدی بێ، ئەم وتارە جەخت لەسەر گرنگیی بازدانی پاڕادایمی لە ریفۆرمخوازییەوە بەرەوە پاڕادایمی سەربەخۆییخوازی لە بزووتنەوەی کوردستاندا دەکا.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
كۆماری کوردستان
کورتەیەک لە ژیاننامەی نەمر قازی محەممەد
🎙کورتەیەک لە ژیاننامەی نەمر قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان

🌹2 ڕێبەندان بەرز وپیرۆز بێ ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان


‍ نیشتمان سەرمەشقی بەرزی هیممەتە کۆماری تۆ
مەرکەزی زانستی‌ و عیرفانە لادێ وشاری تۆ

نیشتمان باغاتی فیردەوسە هەموو گوڵزاری تۆ
عیززەت و فەخرە هەموو نەخشی دەر و دیواری تۆ



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟢 بیرەوەریێکی خوالێخۆشبوو مامۆستا ئیمامی

🔷 هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ساڵی 1324 لە سەر حەوزە گەورەی بۆکان.

خوێندنەوەی شێعر لە لایەن مامۆستا هەژار و شرۆڤەیێک لە سەر ئاڵای کوردستان.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Forwarded from 📚 میزان Amizan@
🟦 شێعــری نێــشتمـــان

🔻نیشتمان ئەی خاک و خۆڵی تۆ کڵەی چاوانمه
🔻نیشتمان ناوی بەڕێزت هێزی ڕوح و گیانمه

🔻نیشتمان ئەی بەر بەیانت ڕۆشنی ئێمانمه
🔻نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمه

🔻نیشتمان قوربانی کوێستانت دڵی پڕ دەردی من
🔻نیشتمان حەیرانی گەرمێنت هەناسەی سەردی من

🔻نیشتمان سەر مەشقی بەرزی هیممەته کۆماری تۆ
🔻مەرکەزی زانستی و عیرفانه لادێ و شاری تۆ

🔻نیشتمان باغاتی فیردەوسه هەمو گوڵزاری تۆ
🔻عیززەت و فەخره هەمو نەخشی دەرو دیواری تۆ

🔻نیشتمان ئەی شاخ و داخانت ئومێدی دڵ هەمۆ
🔻نیشتمان دەشت و بیابانت بەهەشتی ئارەزو

🔻نیشتمان شەرته که تۆزی ڕێت بە ئەم دنیا نەدەم
🔻شەرته تا ماوم له شەرتی گیان فیدایی لانەدەم

🔻نیشتمان شەرته له عەشقی پاکی تۆسەربا نەدەم
🔻شەرته قەت گوێ بۆ ڕەقیب و وەسوەسەی ئەعدا نەدەم...


🌐 کاکه ئەحمەد مفتی زادە


https://t.me/Amizan

👇🏻


🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

🔴بەختەواری

لە زستاندا هێلانەیەک ساز بکە، چوونکە هەر باڵندە نزایەکە کە لە هێلانەی ئەتۆدا وەڵام دەدرێتەوە....
هەر باڵندەیەک کە جەستەی گەرم ببێتەوە، دڵی ئەتۆش گەرم ئەبێتەوە...
هەر دانەیەک کە نەدری باڵندەیەکی بکەی لە باخی ئاسماندا سەوز دەبێت...
هێلانەیەک درووس بکە و دنکێک بڕێژە!
کاتێ بەهار بێت دەزانیت کە، بەختەواری هەر ئەو باڵندەیە بوو کە زستان هێلانەت بۆ ساز کرد...

✍️وە_نادم_سنە
ـــــــــــــــــــ
🔴خوشبختی

در زمستان آشیانه ای بساز
زیرا هر پرنده دعایی ست که در آشیانه تو
مستجاب می شود ...

تن هر پرنده که گرم بشود
دل تو نیز گرم خواهد شد ...

هر دانه که نذر پرنده ای کنی
در باغ آسمان سبز خواهد شد ...

لانه ای بساز و دانه ای بریز!
بهار که بیاید خواهی دانست
خوشبختی همان پرنده ای بود که
زمستان برایش لانه ساختی ...

✍️عرفان_نظرآهاری


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸 #وشە wişe _ #واژە
▪️ #زاراوەی_سۆرانی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#مچاله 👈گرمۆڵە


#گوشخراش 👈 گوێدڕ


#بازسازی 👈نۆژەن


#ترمیم 👈چاککردنەوە، سازکردنەوە


#اصلاح 👈ڕاستکردنەوە، هەڵەچنی

#منجمد👈بەستوو

🗣سبەینێ مریشکی بەستوومان بۆ دێت.

🗣فردا مرغ یخ‌زده برایمان می‌آید.


✳️کۆکراوەی: زانیار ڕەسووڵی

✳️دەنگ: زانیار ڕەسووڵی


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#مەڵێ__#بڵێ

🔢#ژمارە_3


مەڵێ: روژی جمعە چوین بو اغوش طبعیت، فرە روژیکی عالی بو
بڵێ: ڕۆژی هەینی چووین بۆ ئامێزی سروشت، ڕۆژێکی فرە خۆش بوو


مەڵێ: با احترام به ایوە لم مورد مخالفم
بڵێ: لەگەڵ ڕێزم بۆ ئێوە لەگەڵ ئەم بابەتە نیم(هاوڕا نیم)


مەڵێ: جنابتان لم بحث شرکت کن
بڵێ: بەڕێزتان لەم باسەدا بەشدار بن


مەڵێ: قابلی نیە
بڵێ: شایەنی نییە


مەڵێ: قصد ازدواجم نیە
بڵێ: ویستی هاوسەرگیریم نییە، بە تەمای ژیانی هاوبەش نیم


مەڵێ: موضوعکی متفاوتە
بڵێ: بابەتێکی جیاوازە


مەڵێ: بە نظر من
بڵێ: بە ڕای من، بە بۆچوونی من



#زمانی‌من‌ناسنامەی‌منە
#زمانی‌کوردی‌بپارێزین


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran