میزان - کـوردستان
1.63K subscribers
200 photos
164 videos
69 files
886 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔵 #پەروەردەیی_نوێی_منداڵ

🔴
#پەروەردەی_درووست

🔷لەو یارییانەی کە بردنەوە و دۆڕانیان تێدایە، پێویستە سێ جار یاری لەگەڵ منداڵەکەتدا بکەیت:

🔹جاری_یەکەم مۆڵەت بدە ئەو لێتان بباتەوە. ئەم کارە متمانە بەخودی تێدا بەهێزدەبێت و هەڵچوونەکانی خاڵی دەکاتەوە.

🔹جاری_دووەم ئێوە لێی ببەنەوە. تاکو تێبگات شکست واتای چییە. هەروەها تێبگات کە هەندێک کات مرۆڤ هەرچەندە هەموو هەوڵێکیش دەدات، سەرکەوتوو نابێت.

🔹جاری_سێیەم هەلومەرجی یارییەکە بەشێوەیەک ئاراستە بکەن، بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زیاتر، ئەو براوە بێت، تاکو فێرببێت بۆ سەرکەوتن، پێویستە زۆر هەوڵ بدەیت.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 #پەروەردەیی_نوێی_منداڵ

🔵
#پەروەردەی_درووست


📝چەند پێشنیاری بە کەڵک بۆ پەروەردەی رەگەزی

۱-هەرگیزمنالانی کەم تەمەن لەگەل پیاوێک تەنانەت کەسانی نیزیکیش بە تەنیا جێ مەهێلن. زۆرترین رادەی دەسدرێژی لە لایان کەسانی نیزیکەوە ئەنجام دراوە.

۲-توانای ،، نا ،، گوتن و بوێربوون فێری منالەکانتان بکەن.

۳-کاتێک بۆ خۆتان لە دەرەوەی ماڵن داوای شتێک مەکەن کە بنێردرێتەوە ماڵ و مناڵەکانتان ناچار بن لە کەسێکی نە ناسیاو وەری بگرنەوە.

۴- ئەندامی رەگەزی لە جەستە دا وەک ئەندامی تایبەت بە منالان بناسێنن و تێیان بگەیەنن کە کەس بۆی نییە دەست لە ئەندامی تایبەتەیان بدات.

۵- هەر کاتێک منالەکان تووشی کێشەیەک بوون و ئێمەیان لێ ئاگادار کردەوە، هێور بین ، لە باوەشیان بگرین ، رێزلە متمانە کردنیان بگرین و دلنیایان بکەین کە کەس ناتوانێت ئازاریان بدات و ئێمەش خۆشمان دەوێن و دەمانهەوێت لە هەر شوێنێک لە ژێر مەترسی و هەرەشە دا بن پێمان بڵێن.

۶-هەرگیز بەو هیوایە کە مناڵان لێی تێناگەن ، لەبەر چاوی ئەوان لەگەڵ هاوژینەکەتان شۆخی رەگەزی مەکەن.

۷-باسی حەریمی شەخسی و هەڵسوکەوتی پر مەترسی بۆ مناڵەکان بکەن. (چاو لێکردنی پر مەترسی ، دەست لێدانی پر مەترسی ، تەنیا کەوتنەوەی پر مەترسی،لە باوەشگرتنی جێی گومان) بۆ مناڵان شی کەنەوە.


✍️ دوکتور زورار محەممەدئەمینی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran