میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
200 photos
164 videos
69 files
884 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔴 #پەروەردەی درووست

💢 فێرکردنی منداڵ بۆ بەرگەگرتن لەبەرامبەر شکست و شکاندا

🔷 یەک لەو ئەرکانەی لەسەر شانی دایک و باوکانە ئەوەیە منداڵەکەیان وا باربێنن لە کاتی نەهامەتیدا خۆڕاگر بن، لە کاتی شکست و ناکامیدا ورە بەرنەدەن و، کاتێک دەکەون تەنیا بیر لە هەستانەوە بکەنەوە.

🔷 منداڵ دەبێ بزانێ لە بەرامبەر هەر بردنەوەیەکدا دۆڕانێک هەیە و، دۆڕان بە مانای لاوازی و هەرەسهێنان نییە، بەڵکوو وانەیەکی گرینگی ژیانە و دەسپێکی بردنەوەیە.

🔷 ئەو دڵنیاییە بدەنە منداڵەکەتان کە ئەگەر بەشدارە لە پێشبڕکێیەکدا، گرینگ بردنەوە یان دۆڕانی نییە، بەڵکوو ئەوەی بەبایەخە ئەمەیە کە چەندە خۆی ماندوو کردوە و چەندە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی تێکۆشاوە.

🔷 دوای دۆڕان و شکان ئەگەر منداڵەکەتان ویستی بگری پێشی پی مەگرن، لێی گەڕێن ماوەیەک بەتەنیا بێ؛ چونکی گریان و تەنیاییەکەی دەبێتە هۆی ئارامی و دواتریش ئەزموون وەرگرتن لەو تاقیکارییە. دوای ئەوەی هاتەوە سەرخۆ، بیدوێنن و ئەزموونەکانی خۆتانیان بۆ باس بکەن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
🔴 #پەروەردەی_درووست

منداڵەکانتان زوو گەورە مەکەن

ڕستەیەک وەکوو«تۆ ئیتر گەورە بوی!»

«بوی به پیاو عەیبە ئەو کارانه!»

«ئیتر خانمێکی ماشاء الله من له تەمەنی تۆیا وام نەدەکرد!...»

«ئەو‌ کارانه هی منداڵە تۆ ئیتر منداڵ نیت.»

بەکار هێنانی ئەو ڕستانه وا دەکات که منداڵ لە‌ دنیای منداڵی خۆی دوور بخاتەوە و وەک گەورەساڵێک هەڵسوکەوت بکات
ئەوە لە حاڵێک دایه که منداڵ ‌ناتوانێ وەک گەورەکان ڕەفتار بکات و توانای ئەوەی نییە وەک ئەوان کارەکانی جێ بە جێ بکا و دەبێتە هۆی ئەوەی کە بڕوا به خۆ بوونی لە دەست‌ بدات.


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦 #چۆنیەتی پەروەردە

🔷ناوەڕۆک:چاودێری کردنی کێشە و گرفتی جەستەی منداڵانی ساوە

🔹وێژەر: سەنتەری باهۆز



👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi


🌍 تلگرام میزان 🌍 یوتیوب میزان 🌍 فیس بوک میزان 🌍 اینستاگرام میزان🌍 سایت میزان 🌍 آموزش زبان عربی میزان 🌍 کانال آموزش زبان کُردی میزان 🌍 کانال روخوانی قرآن و مکالمه‌ی عربی میزان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦
#چۆنیەتی پەروەردە

🔷 ناوەڕۆک: فێربوون لە منداڵانەوە

🔹وێژەر: دوکتور موحەممەد خانی

👇👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ



پێنج بنچینە بۆ پەروەردەیەکی تەندرووستی منداڵەکەت

۱.بەردەوام چاوت لەسەری بێت بۆ ئاگاداربوون لە هەڵسوکەوتەکانی و دەستخۆشی لێکردن لە چاکەکانی و ڕێگری لە ڕەفتار و گوفتارە ناپەسندەکانی.

۲.فێری بکە بخوێنێتەوە و لە خوێندنەوە دانەبڕێت، چونکە هیچ کاتێک لەخوێندنەوە زیان ناکات و هەمیشە کەسێک دەبێت لە هاوتەمەنەکانی خۆی باڵاتر دەبێت.

۳.فێری کۆمەڵێ وشە و ڕستەی شیاو و جوانی بکە بۆ شێوازی سڵاو و بەخێرهێنانی میوان، باگەورانە ڕەفتاربکات لەم بوارەدا، بالەئاکارە جوان و سادەکانی تەمەنی خۆیشی دانەبڕێت!

٤.فێری نەرمونیانی و باش مامەڵەکردنی بکە لەگەڵ هاوتەمەنەکانی، دواجار ئەم شێوازە جوانە لەگەڵی گەورە دەبێت، باوان زۆر شانازی بەڕەفتارە جوانەکانی منداڵ دەکەن.

٥.چاندنی ڕوحی هاوکاری و یارمەتیدانی هاوڕێکانی، چونکە بەم شێوەیە مرۆیێکی مەزن دەردەچێت و دەوروبەر زۆر لێی بەهرەمەند دەبن.

د.کریم شریف قەرەچەتانی

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔴 #پەروەردەی_ نوێی منداڵ

جنێو دانی منداڵ

🔷لە تەمەنی ۲تا ۳ ساڵ منداڵان بێ ئەوەی مانای ئەو وشە ناحەزانه بزانن زۆر دووبارەی ئەکەنەوە.

🔹کاردانەوەی دایک و باوک و دەوروبەری زۆر کاریگەری هەیە لەسەری : تووڕە بوون-پێکەنین ...

🔹ئەو ئاکارانه وا دەکات منداڵ زۆرتر ئەو وشانە دووبارە بکاتەوە.

🔹جنێودانی منداڵ لەو تەمەنەدا هەمیشەی نییە و باشترین کاردانەوە لەو کاتەدا ئەوەیە کە گرنگی پێ نەدەی.

🔹لە‌ منداڵانی سەرووی چوار ساڵ ئەبێ فێری منداڵ بکەیت کە بەسەر خۆی دا زاڵ بێت و بتوانێ لە‌ کاتی نارەحەتی لە جیات ئەوەی جنێو بدا هۆی نارەحەتیەکەی بڵێ.

🔹هەروەها ئەگەر دووبارەی کردەوە دەتوانن تەمبێی بکەن بۆ نموونە: ئەو کارتۆنەی کە پێی خۆشە نابێ چاوی لێبکا و...



وەرگێڕ: ئەوین.ی

👇👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯