🔴 #پەروەردەی درووست
🔷ئەو هەڵــە پەروەردەییانەی کاریگەری لەسەر منداڵ جێدەهێڵێت بەدرێژایی ژیــانی.. ❌❌
زۆرێک لە ئێمە، کاتێک گەورەدەبین، خۆمان دەبینینەوە لەوەی کە ناتوانین پڕۆژە تاکەکەسیەکانی خۆمان تەواو بکەین،بەبێ هەبوونی هۆکارێکی بابەتی ئاشکرا و هەندێکیتر پاشەکشە دەکات لەپەیوەندییە سۆزداریەکانی بەبێ بوونی ئاگاداری پێشوەختە و بە بێ بوونی بەهانەیەکی پەسەندکراو، لە کاتێکدا زۆرێک دەناڵێنن بەدەست ئەزمەی متمانە بە خۆ بوون، بەبێ ئەوەی بنچینەی کێشەکە و چارەسەرەکەی بزانن !
لێکۆڵینەوە دەروونیەکان زۆرجار هۆکاری ئەمە دەگەرێننەوە بۆ بوونی هەڵە لە پەروەردەکردن و بارھێنانی کۆمەڵگا بەشێوەیەک کە ئەقڵی بێئاگایی پڕ کردووە كه ئەویش بەرپرسیارە لە زۆربەی ھەڵسوکەوت و ئاراستە و بیرکردنەوەکانمان !
🟢زاناکانی بواری دەروونی پێنج هەڵەی پەروەردەییان دەستنیشانکردووە لە
لە قۆناغەکانی سەرەتای ژیانی مرۆڤ، کە کاریگەری دەمێنێتەوە بەدرێژایی ژیانی، کە ئەمانەن:
1⃣وازلێهێنان و به جێهێشتن
ئەزمونی وازلێهێنان و به جێهێشتن بە سەختترین و توندترين ئەزمون دادەندرێت لەژیانی منداڵدا ، جا ئەو کەسانەی لەمنداڵیدا بەو شێوازە دەژین و ئەم ئەزمونە دەبینن لە دواییدا ترسێکی زۆریان دەبێت لە تەنیایی و ترس لەوەی جێبھێڵدرێن جا لەبەرامبەردا وەک ستراتيژيەتی بەرگری ئەقلی ناوەكی ئەم جۆرە كەسانە مەيلی ئەوە دەكەن ئەوان بڕۆن و دوور بكەونەوە پێش ئەوەی جێیان بھێڵن و دووربكەونەوە.
2⃣رەتکردنەوە و دوورخستنەوە
منداڵ وا هەست دەکات کە کەسێکی قبوڵکراو نییە کاتێک دوور دەخرێتەوە و هەميشە رەتدەكرێتەوە، وەک برینێکی قووڵه کاتێک پێی تێدەپەرێت لە سەرەتاییەکانی تەمەنیدا، پاشان لە دواييدا رەنگ دەداتەوە لە هەڵسوكەوتەكانی تا كۆتايی ژيانی جا وای لێدێت دەچێتە نێو جيهانی ناوەكی خۆيەوە و گۆشەگير دەبێت و دوور لە ژيانی كۆمەڵايەتی و تێكەڵ بوون بە خەڵكی دەژی.
3⃣سووكايەتی کردن
کاتێک باوکەكان منداڵەکانیان بە گەمژە و گێژ....هتد ناودەبەن بێگومان دەرک بەوە ناکەن کە بەم کارەیان باوەڕبەخۆبوونی منداڵەکانیان تێک دەشکێنن ، جا کاتێک کەسێک ڕووبەڕووی ئەمە دەبێتەوە لە منداڵیدا، ڕێگايەک لای خۆی دروست دەكات بۆ بەرگریکردن لەخۆی لە ڕێگای دووبارە سووكايەتی پێكردن بە کەسانی دی، جا ئەم کەسانە به چەسپاندنی دەسەڵاتيان و خۆ ویستيیەكی زيادەڕۆيی دەناسرێنەوە.
4⃣ڕەق بوون لە مامەڵەدا
ئەو منداڵەی لە ژینگەیەک پەروەردە دەبێت کە دایک و باوک بە ڕەق و توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن و لەسەرووی توانای خۆی شتی پێدەکەن هەست بە لاوازی و بێ سودی دەكات ، جا ئەو منداڵانەی كە بەم شێوەيە مامەڵەی ڕەق و تونديان لەگەڵ كراوە بەوە دەناسرێنەوە كە مەيلێکی نەخۆشانەيی ئەوەيان هەيە كە دەبێت هەموو شتێک بە ڕێكوپێک و ئەو پەڕی تەواوی و تۆكمەيی بێت. هێدی نین و هيوابڕاون لە بەرگری كردن لە ڕا و بيرو بۆچونيان و هەوڵدانی هەميشەييان بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵاتە.
5⃣بەڵێنی درۆ
دایکو باوکان عادەتيان بەوە گرتووە كە بەڵێنی زۆر بە منداڵەکانیان بدەن لەهەمان كاتدا ئەوان زۆر باش دەزانن و دڵنيان كە بەجێی ناگەیەنن ،جا لەگەڵ دووبارەبونەوەی ئەمە؛ کەسایەتییەکی ساختەچی و شەڕانگێزی لێ دروست دەبێت كە مەيلی ئەوەی هەيە كە كەسانەی ديكە كۆنتڕۆڵ بكات و دەستيان بەسەردا بگرێت.
👇
👇
👇
💢 T.me/Mizankurdi

Telegram
میزان - کـوردستان
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی
یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10
👉 @rojhelat65
یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10
👉 @rojhelat65
🔴 #پەروەردەی درووست
🚫لە منداڵەکان مەدەن، گەر لێتان دان دەستبەجێ مەیان لاوێننەوە!
🔸منداڵێک کە لێی ئەدرێ و بەدوایا ئەیلاوێننەوە، مێشکی وا پێکدێ کە سەرەتا لێدان دوایا لاواندنەوە
➖ئەمجۆرە منداڵ هەڵسوکەوتێک دەکات کە لێدان بخوات تا بلاوێندرێتەوە ، چون مێشکی ئەو وا ڕێنمایی دەکات کە بۆ وەرگرتنی موحیببەت ئەبێ لێدان بخوات (تەنانەت لە دوا هاوسەرگیریش)

🔷تاکوو تەمەنی7 ساڵان، گەمە و یاری بۆ مناڵ، گرینگترین شتە کە دەبێتە هۆی
✔️ سەرنجی منداڵ
✔️بیرگەکەی بەهێز ئەبێ
✔️یاساکان فێر ئەبێ
✔️ سنوورەکانی خۆی ئەناسێت
✔️تەڕدەستییە فیزیایییەکان بەدەست دێنێ
✔️خەیاڵی بەهێزتر ئەبێ
✔️خۆی و خەڵک باشتر دەناسێ
✔️فێری پەیوەند و پەیوەندی دەبێ و تەنیا بە فێربوونی ئەم پەیوەندییانە دەتوانێ لە بەندی خۆی ئازاد بێت
✔️ هاوکاری و سەبر
✔️ کەڵکوەرگرتن لە هەڵەکان فێر ئەبێ.
📖 #دکتۆر_هێمن_مورادی

🔷تەواوی ئەو کارانەی بۆ پەروەردەی منداڵ پێویستە،ئەبێ تا تەمەنی 12ساڵان ئەنجام بدرێت.دوای ئەوە کاریگەری پەروەردە زۆر کەم ئەبێت.
✔️ئەو دایک و باوکانەی کە بە دیتنی قەیرانی ڕەفتاری میرمنداڵ، تازە ئەکەونە بیری پەروەردە،ڕووبەرووی دژواریێکی زۆر ئەبنەوە.
✔️دەسخۆشانە_تاریفکردن و_ڕێزگرتن، بەکار بهێنن لەجیاتی تەمێکردن .
✔️کردار و کاردانەوەی منداڵ ستایش بکەن نە خودی منداڵ.
✔️منداڵان و میرمنداڵان چ سەرکەوتوو ببێ چ نەبێت بە بۆنەی تێکۆشانیەوە دەسخۆشانەی لێ بکرێ و ڕێزی لێبگیرێ.