میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
898 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
اسم ساده

1️⃣ناوی ناسراو
2️⃣ناوی نەناسراو

بینینی ئەم گرتە فیلمە بۆ ناسینی زیاتری ناوی#ساده #ناسراو و #نەناسراو


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
027-01-اسم ساده معرفه و نکره.pdf
462 KB
اسم ساده

1️⃣ناوی ناسراو
2️⃣ناوی نەناسراو

بینینی ئەم گرتە فیلمە بۆ ناسینی زیاتری ناوی#ساده #ناسراو و #نەناسراو


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

ئافرەتان لە بێدەنگی بێزارن و پیاوان لە قسەکردن..
لەگەڵ ئافرەتان ڕاوێژ بکەن و بێدەنگ بن لە عاستی پیاوان..
ئەگەر ئاشتی و هێوربوونتان مەبەستە.


زنها از سکوت بیزارند,و مردها از حرف..
برای زنها حرف بزنید, و در برابر مردها سکوت کنید,..
اگر خواهان صلح و ارامشید,.


✍️شهرام شریف پیران


وە ــ هەرمان🍁

👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
📖 ئایا چەپی کوردیش دەتوانێت بدوێت؟


🔻 مارکس لە نووسینەکانی دواتری خۆیدا،باسی ئەوەی دەکرد بورژوازی نەک تەنها مەیلی بۆ هاندانی ناکۆکی و دوژمنایەتییە نەتەوەییەکان هەیە بەڵکوو لە ڕاستیدا مەیلی بۆ هەڵکشاندن و زیادکردنی ئەم ناکۆکییانە هەیە چونکە...

🔻 لینین بە فەرمی دانی بە سەربەخۆیی دانا و ڕێزی لە بڕیاری ئازادانەی جیابوونەوەی پۆلەندا و فینلەندا گرت.کارێک هەتا ڕۆژگاری ئەمڕۆ،هیچ نەتەوەیێکی لیبراڵ دیموکرات لە سەر زەوەی ئەنجامی نەداوە.


🔻فەلسەفەی نواندنەوەی ئەوی دیکە لەلایەن هێزی سەردەستەوە بەوەدا کە گەلی ژێردەست وا پیشان دەدات دواکەوتووییەکەی لەناو دۆخی سروشتیدا دروست بووبێت،یاخۆد ساناتر،دواکەوتوویی کورد بەرهەمی سروشت خۆی بێت نەک لە قۆناغێکی مێژووییدا دروست بووبێت.ئەم جۆرە لە وێنەی کورد لە نیگای زەقی ئێرانییدا،هەمیشە بەبێ پرسیارکردن لە دۆخی مێژوویی و سیاقی سەرهەڵدانی ئەم پرۆسەیە.....

🔻گۆمان لەوەدا نییە کورد لە ئێران گەلێکی ژێردەستەیە،وەک پێشتریش باس کرا بە هۆی ئەو باروودۆخەی کۆڵۆنیالیزم سەپاندوویەتی،بە رەهەندە کولتووری،سیاسی،کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانییەوە،ژێردەستەکانی لە ژێر هێڵی گەشەسەندندا هێشتووەتەوە و لێرەوە دەرفەتی گەشەسەندنی زمان و بیرکردنەوە بە شێوەیەکی یەکسان گەشەی نەکردووە،بۆیە ڕۆشنبیرێکی گەلی سەردەست زۆر بەسانایی دەتوانێت بۆ گەلی ژێردەست،یان گرووپی ژێردەست سەر هەڵبدات.


✍️ پێشڕەو محەممەد



👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

بـە بـێـدەنـگے،

لـەگـەڵ دڵـما بـاسـت ئـەکـەم،

قـەرار نـیـیـە بۆ هـیـچـکـەسـے بـدرکـێـنـم،

جـار جـار ڪـە زۆرم بـۆ دێـنـے٘ بـیـرڪـردنـت،

بـە چـاوے پـڕئـەسـریـنـەوە لـە وێـنـەڪەت ڕائـەمـێـنم،

وێـنـەڪەیـشـت ڪـاڵ بـۆتـەوە، ئـەوەنـدە فـرمێسـڪـے منـے پیـا ڕژاوە.

بـەڵـام نـیـگاے مـیـهـرەبـانـت لـە خـەیـاڵـم هـەنـاسـەڪـەم وەڪ خـوەے مـاوە.





👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
📖کوردەواری و « نە!» خوێندەواری
نوسراوەی خاوەن قەڵەمێکی کوردیان بۆناردم کە باسی کەرامەتی ئینسان ئەکا و ئەڵێ: کاتێ ئاشیل(کە لە دایکەوە ئەگاتە خواکانی یۆنان) شەڕ ئەفرۆشێ بە هێکتۆر پاڵەوانی شاری ترۆوا، خەڵک بە هێکتۆر ئەڵێن ئاشیل کوڕی خواکانە و شمشێر نایبڕێ و ئەم شەڕە بە تۆ ناکرێ. هێکتۆریش ئەڵێ باسەکە باسی شەرەف و خاکە، بۆ ئەم وڵاتە لە گەڵ خواکانیش بە شەڕ دێم! هەرچەند ئەزانم گیان دەر نابەم. ئەم چیرۆکە لام ئاشنا بوو.. لە سەردەمی دەستەڵاتی سەدام حسێن لە دەرەوەی شاری کەرکوک، لە سەر ڕێگای کەرکوک بۆ سلێمانی تابلۆیێکیان دانا کە لە سەری نوسرابو: " مرحباً بکم فی کردستان" واتە بە خێر بێن بۆ کوردستان. شەهید مامە ڕێشە لە گەڵ دو هاوڕێی خۆی هەر هەمان شەو تابلۆکە بنەبڕ ئەکەن و وەکو تەوافچی بە دەوری شاری کەرکوکا ئەیسوڕێنەوە تا دەچنە سەر ڕێگای بەغدا-کەرکوک و پێش بانگی بەیانی چەندین کیلومیتر دور لە کەرکوک تابلۆکە دائەمەزرێنن کە" مرحباً بکم فی کردستان مِن هُنا" بە خێرهاتن بۆ کوردستان لێرەوە دەس پێ ئەکا. ئەمە لە کاتێکا بوو کە سەدام لە لایەن زل هێزانی جیهان پڕچەک کرابوو؛ پاڵپشتی بیست و چەن وڵاتی عەرەبی لە پشت بوو، هاورێ لە گەڵ بێ دەنگی دەیان وڵاتی موسڵمان و ناموسڵمان. کەچی مامە ڕێشە ئەیوت باسی شەرەف و خاکە، دژ بە زوڵمی سەدام ڕائەوەستم با بمکوژن. جانازانم لە باسی کەرامەتی ئینسان، بۆچی خوێندەواری ئێمە ئاوارەی یونان بووە؟! کاتێ هێکتۆری ڕاستەقینە(مامە ڕیشە) لە پاڵ دەستی خۆماندایە! وتار بێژی ئایینی بۆ تێگەیاندنی خەڵک، پەنا ئەباتە هۆنراوەی"ابن فارض"و"عطار نیشابوری"؛ کەچی هەرهەمان کەلام لە فەرمایشی مەلای جزیری و مەحوی و خانای قوبادی و ... بە زمانی شیرینی کوردی و بە پاراوی هاتوە. ڕۆمانی ئەمڕۆی کوردی بۆنی نوسراوەی بێگانە ئەدا!.ماڵپەڕ و کاناڵی بەشێ لەچالاکوانانی کورد بڵاوکەرەوەی بیری بێگانەن.

جا هۆکاری ئەمانە چین؟
۱-بەداخەوە کورد هەمیشە زۆر نزم بۆ خۆی ڕوانیوە و بە پێچەوانەوە بێگانە زۆر بەرز هاتۆتە پێش چاوی.
۲-کورد چون بە کوردی نەیخوێندوە، بۆیە بە کوردیش بیرناکاتەوە، سەرچاوەی فیکری کوردی نیە و دیارە بەرهەمیشی تام و چێژی کوردی زۆر کەم پێوە دیارە. نەک هەرهەموو، بەڵام خوێندەواری وام دیوە مەگەر بە ئازمایشی "دی ئین ئەی" دەنا نازانی کوردە! نەجل وبەرگی، نە شێوازی قسەکردنی، نە هەست وبیر و زانیینی.. موزیسیەنی کورد هاتوە ئەڵێ زیرک وتویە "هەوران گازە گازە--دەخوینێن گەڵوازە" یانی چی؟ جا وەرە بۆی بکە بە فارسی"ابرها زیر لب سرود رسیدن فصل شکوفه ها را زمزمه میکنند" و دەیان و سەدان وێنەی تر.

دەی چارچیە؟
ڕوناکبیرانی ڕاستەقینەی کورد ئەبێ پێش هەموو کارێ زاراوە کوردیەکان بزانن، میژو، ئەدەبیات، موسیقا وفولکلور وکەلتوری کوردی بە باشی بناسن؛ ئەمجار بە وتارو نووسین و شانۆ و سینەما و... خوێندەواری کورد لە هەر بواریکا وە خەبەر بێنن تا بزانن کوردیش بەقەدەر گەلانی تری ئەم عاڵەمە ئینسانە و مافی هەیە؛ نە کەمتر و نە زۆرتر.


✍️عیسا ئەحمەدی - ۱۴۰۱/۰۳/۰۹ سنە

👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاسمیلە چییە و کێ ئاسمیلەکراوە؟


🔹لە پڕۆژەی ئاسمیلە گەڵێکی زاڵ گەلێکی بچووکتر قووت دەدات و ئاسمیلەی دەکات.کۆمەڵگای ئاسمیلە کراو شووناسی ڕاستەقینەی خۆیان لەدەستدەدەن و لەبیری دەکەن کە کێ بوون.تاکی کۆمەڵگای ئاسمیلەکراو لە جێگای ئەوەی شانازی بە شووناسی خۆی بکات،شانازی بە شاعیر و کەسایەتی و مێژووی گەلی داگیرکەر دەکات.


🔹لە ماوەی چەن دەیەی ڕابردووا دەسەڵاتی داگیرکەر و ناوەند هەوڵی داوە بە مکانیزمی زەبر و هێز یان چەواشەو و پڕوپاگاندە و شەڕی نەرم خۆی بە سەر گەلانی کورد،عەرەب و بەلووچ بسەپێنێ و ڕێگا نەدات بیر لە شووناسی خۆیان بکەنەوە و شوێن ماڤ و خواستەکانیان بکەون،سیاسەتی ئەوان ژێر چەپۆکە هێشتنەوەی گەلانیتر و ئاسمیلەکردنیانە.



👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
#ڕێنووس #رسم‌الخط


#وانەی_پانزەیەم(درس پانزده‌هم)

#پیتی_ڤvV

⬅️ئەم پیتە بێدەنگە و دەبێ بۆ جووڵاندنی لەو 8 پێتی دەنگدارە کەڵک بگرێین, تا بتوانێت بجووڵێت و بەم شێوە نیشان دەدرێ:

#ڤ_Vv
⬅️ئەم پیتە زۆرتر لە زاراوەی کورمانجیدا بەکار دێ. ئەگەر تۆزێک سەرنج بدەین دەزانین کە لە زاراوەکانی تری زمانی کوردی بەجێگەی 👈و+ب کەلک وەردەگیردرێ.
باشترین ڕێگە بۆ ناسینی ئەم پیتە ژمارەی #17یە
⬅️ ۱۷👈 حەڤدەHev+de

وەکوو:wekû
#ڤەور_Vewr=برف
#ڤارین_varîn=بارین_barîn 👈باریدن
#ئەڤین_Evîn_ئەوینEwîn👈عشق
#پەیڤ_peyv👈وشە👈کلمه

#تاڤگە_Tavge👈آبشار
#چاڤ_Çav_چاو_Çaw=چشم
#حەڤدەHevde=هفدە۱۷
#گۆڤارGovar=نشریە، مجله

#گۆڤەند_Govend=پایکوبی, رقص
#گۆوەند_Gowend=رقص, پایکوبی
#مرۆڤMirov=انسان
#مافی_مرۆڤ_Mafî_Mirov=حقوق بشر
#هەڤاڵheval=رفیق

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ




👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
#ڕێنووس_14
#رسم_الخط_14
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(و)ی پەیوەندی
(و and) وشەیەکی سەربەخۆیە و دەبێ بە شێوەیکی سەربەخۆ بنووسرێ.
و نەلکێندرێ بە وشەکانی پێش و پاشی خۆی.
بۆ نموونە دەبێ بنووسرێ:
🔶(من و تۆ)
نەک (منو تۆ)یان نەک (منو تۆ).
🔶(سەر و ماڵ)
نەک (سەرو ماڵ) یان نەک (سەروو ماڵ).
🔶(هیوا و ئاوات)
نەک (هیواو ئاوات).
سەرنج: نموونەکانی سەرەوه هەر کامەیان سێ وشەی جیاوازن و پێکەوه
مانایەکی نوێ پێک ناهێنن و هەر بە تەنیا مانای خۆیان پاراستووه و جیاوازییان
هەیە لەگەڵ وشەی لێکدراو.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(و) ربط
(و، and) کلمەی مستقلی میباشد، و باید بە شکل مستقل نوشتە شود، و بە کلمەهای قبل و بعدِ خود متصل نشود.

برای مثال باید نوشتە شود:
🔶(من و تۆ)
نە اینکە (منو تۆ) یا (منو تۆ)
🔶(سەر و ماڵ)
نە اینکە (سەرو ماڵ) یا (سەروو ماڵ)
🔶(هیوا و ئاوات)
نە اینکە (هیواو ئاوات)
نکتە: مثالهای بالا هر کدامشان یک لغت متفاوتند، و با هم معنای جدیدی تشکیل نمیدهند و بە تنهایی معنای خود را حفظ و با کلمەی مرکب متفاوتند.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
#ڕێنووس

#فێربوونی_پیتەکانی_زمانی_کوردی

ـــــــــــــ

پیتی

ئەم پیتە پیتێکی نەبزوێنە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی وشەدا دێ.

ــــــــــــــــ

حرف

این حرف یک حرف صامت است کە در ابتدا و وسط و آخر کلمە می‌آید.
مانند:

#قاز
#قەساب
#قەشە(کشیش مسیحی)
#بریقە(درخشش)
#دەق(متن)



👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
#ڕێنووس

#فێربوونی_پیتەکانی_زمانی_کوردی

ـــــــــــــ

پیتی

ئەم پیتە پیتێکی نەبزوێنە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی وشەدا دێ.

ــــــــــــــــ

حرف

این حرف یک حرف صامت است کە در ابتدا و وسط و آخر کلمە می‌آید.
مانند:

#کێک
#کراس
#کەباب
#خاک
#کاڵەک(خربزه)



👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
wirdbûnewe le tîpe Hewramiyeke.pdf
314.1 KB
وردبوونەوە لە ناوەڕۆکی هێمای "دٚ"

📖لە زمانی کوردی و بە دیاریکراوی لە هەورامی و سۆرانیدا دەنگێک هەیە کە لە دەنگی"گ"زۆر نزیکە،بەڵام وەکوو"گ"بە ڕۆشنی و پاراوی بێژە ناکرێ و لە سەر زاردا تۆزێ سووکتر و کاڵتر دەردەکەوێ.لە هەورامیدا بۆ ئەم دەنگە هێمای"د٘"یان داتاشێوە کە وەک دیارە شێوەی لە"د" دەچێ......


ژیـــرۆ


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran
لەنێو_بردنی_ژینگەی_نەتەوەی_ژێردەست.pdf
421.7 KB
📖 لەنێو بردنی ژینگەی نەتەوەی ژێردەست بەشێک لە ستراتیژیی داگیرکەرە

🖌 ڕامان شەریفی

📃 ئاماژە:

لەنێوبردنی ژینگەی زاگرۆس تەنیا بە لەنێوچوونی سروشتی ئەم ناوچەیە کۆتایی نایەت و دەسەڵاتی داگیرکەر لە ڕێڕەوی هەوڵێکی پالن داڕێژراودا خولیای ئەوەی لە مێشکدایە کە بە لەنێوبردنی ژینگەی ئەم یەکە جوغرافیایییە بگاتە ئامانجی کۆتاییی خۆی کە لەنێوبردن و پەڕتەوازە کردنی دانیشتوانی ڕەسەنی ئەم ناوچەیە بۆ شوێنەکانی دیکەیە. داگیرکەر زۆر چاک لەوە تێدەگات کە ئەگەر نەتەوەیەک ژینگەکەی لە نێو بچێت ئەستەمە تازە بتوانێت مەترسی لەسەر داگیرکەران دروست بکات و دەسەڵاتی سەربەخۆی خۆی بونیاد بنێتەوە.

#گۆڤاری_تیشک
#ژمارە_٥٦
#ژینگە
#هەوڵی_لەنێوبردنی_دارستانەکان
#هەوڵی_سیستماتیک_لە_پێناولەنێوبردنی_گۆلاوی_ورمێ

بۆخوێندنەوەی بابەت لێرە کرتە بکەن


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran
🌐‌ دە بەستەری بەسوود بۆ بابەتە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی:

1⃣ وەرگێڕی گووگڵ: https://translate.google.com

2⃣ وەرگێڕی کۆڵینز: https://www.collinsdictionary.com/translator

3⃣ هەڵەچنی ئاسۆ: https://spell.kurdinus.com/

4⃣ فەرهەنگی کاوە: https://kawedic.info/

5⃣ کوردینووس: https://kurdinus.com/2019/Transliterate.html

6⃣ یاگەی زمانی کوردی: http://diyako.yageyziman.com/%da%95%db%8e%d9%86%d9%88%d9%88%d8%b3/

7⃣ فەرهەنگی ئایتی: https://ferheng.zkurd.org/

8⃣ ڤەژینبوکس: https://books.vejin.net/

9⃣ ڤەژینلێکس: https://lex.vejin.net/

🔟 فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی: https://t.me/renusisaratayi

👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran
🟥 ڕۆڵی میدیای نوێ لە‌ بەهێزکردنی زماندا بۆ چێکردنی پێناسە‌ی نە‌تە‌وە‌یی


💢 لە ئەم گوتارەدا، باسی زمان، پێناسە یان هۆوییەتی نەتەوەیی و میدیا دەکەم. دوایی، باسی ئەو پێوەندییەی نێوان زمان و پێناسە و میدیا لە ناو کورداندا دەکەم. دەمەوێ بە گشتی ئەمە بێژم: گرینگترین پێکهاتەی پێناسەی نەتەوەیی، زمانە، چونکە هەموو یان زۆربەی(واتە پڕانیا) پێکهاتەکانی گوتاری پێناسەی نەتەوەیی، وەکوو مێژوو، لە ڕێگای زمان ساز دەکرێن(ئان ژی، دێنە سازکرن). لەگەڵ ئەوەشدا، ڕۆڵی زمان لە ژیانی هەموو نەتەوەکاندا بە ڕادەی یەک گرینگ نییە(یانی، رۆلا زمان ژ بۆ هەموو نەتەوەیان نە وەک هەڤە). زمان بۆ پێناسەکردنمان گرینگە تا ئەو ڕادەیە کە ئێمە خۆمانی پێ دەناسێنین، لە هەمان کاتیشدا، خۆمانی پێ لە خەڵکی دیکە نزیک یان دوور دەکەینەوە. گرینگیی زمان لە پڕۆسەی خۆ پێناسە کردندا هەرچی بێ، بە دەستی میدیا و بە هاریکاریی میدیا بەهێزتر دەبێ. لە دوو لاوە(ژ دوو ئالیان ڤە)، ئامرازەکانی پێوەندیگرتن ڕۆڵی زمان لە چێکردنی پێناسەی نەتەوەییدا دەتوانن بەهێزتربکەن: (١) دەتوانن هاریکاریی بکەن بۆ ناساندن، مەحفووز کردن و پێشکەوتنی زمان؛ (٢) دەتوانن هێزی زمان بۆ دەربڕین و دروستکردنی پێناسەی نەتەوەیی زێدەتر بکەن. بە لەبەرچاوگرتنی دەوروبەر، لێکۆڵینەوە نیشان دەدا کە کوردەکان بە شێوەیەکی تا ڕادەیەک باش میدیای نوێ دەکار دەکەن، بە تایبەت لە پرۆسەی چێکردنی پێناسەدا و لە پرۆسەی گەشەکردنی شێوەزارەکانی کوردیدا. بەڵام، لێکۆڵینەوەی زێدەتر پێویستە بۆ ئەوە کە بەڕاستی تەئسیری ئامرازە گشتییە نوێیەکان لە سەر پێناسە و زمانی کوردی ببینین.

✍️ د. جەعفەری شێخولئیسلامی


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
ناسیۆنالیزمی ھەرڕۆژەیی.pdf
302.2 KB
ناسیۆنالیزمی هەرڕۆژەیی

🔘 ئەم دەستەواژە ئاماژەیە بە نواندنەوەی هەرڕۆژەیی و بەردەوامی نەتەوە و نەتەوایەتی لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا بە شێوەیەک کە هەستی هاوبەشی ئینتیما و سەربەیی لە لای مرۆڤەکان درووس دەکات. نموونەگەلێک لە ناسیۆنالیزمی هەرڕۆژەیی بریتییە لە:کەڵک وەرگرتن لە ئاڵا لە کۆدەقە ڕۆژانەکاندا،سروودگەلی نەتەوایەتی، ڕووداوگەلی وەرزشی، هێماکانی سەر پارە و پووڵ،دەربڕین و ڕستە باوەکان وەکوو خاکی ئێمە، سەرزەمینی ئێمە، گۆرانی و موسیقای نەتەوەیی،......

🔘 ناسیونالیزمی هەرڕۆژەیی زۆرتر لە ڕێگەی دام و دەزگاکانی دەوڵەتی وەکوو قوتابخانە بەرهەم دێت.


✍️ ئاتسوکۆ ئیچیجۆ

🌏 وەرگێڕ:حیسام خاکپوور

🌏 وەرگیراو لە ماڵپەڕی"ژنەفتن"



👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟢 #نیشتمان

لاوی کورد ئەر پاکه شیرت هەسته وەک شێری ژیان
ڕاکه مەیدان بۆ به جێ هێنانی مافی نیشتمان

ڕۆڵەکەی سوڵتان “صلاح الدین” نەخۆی گۆڵی کەسان
ڕوکنی ئیمان خۆشەویستی نیشتمانه بێ گومان

لاوی کوردم خۆت نەکەیته داری دەستی دوژمنت
دوژمنت نەت باته مەیدان بۆ برای خۆ کوشتنت

کورده قەت نەنووی بەلایەی دوژمنی عەییارەوه
شیری دوژمن تێکەڵه حەتمەن به ژاری مارەوه

ڕەنگ نەکەی داوێنی نامووست به لەککەی عارەوه
نیشتمانت دایکته نەی دەی به دەس ئەغیارەوه


شێعر: کاکە ئەحمەد موفتی زادە

دەنگ: کاکە ئیقباڵ تەیفوری

مێلۆدی: کاکە ڕەشید فەیزی نژاد

بە بەشداری هونەرمەندان: کاکە حەسەن دەرزی و کاکە سدیق زۆهری


💠 لینک دانلود از یوتیوب:

♦️https://www.youtube.com/watch?v=eY4APWU9IIQ



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
نەتەوە و دین
<unknown>
🔵 نـــــــەتــەوە و دیــــــــن


🔴 لێدوانێکی کاکە ئەحمەد موفتیزادە سەبارەت بە:

1. چۆنیەتی ڕوانین بۆ مێژوو بەتایبەت مێژووی کورد؛

2. خەبات لەسەر لەبەرکردن جل و بەرگی کوردی؛

3. گرینگی خوێندنی منداڵ لە قوتابخانە بە زوانی کوردی؛

4. کاریگەری نەخوێندن بە زوانی کوردی لەسەر زانایانی کورد و لە سەر کتێبخانەی کوردی؛

5. باری ئەرێنی و باری نەرێنی نەتەوایەتی لە ڕوانگەی دینەوە؛

6. گەشەی مرۆڤ هەمبەری، گەشەی دین و گۆڕانکاری لە سەر پەیوەندی نێوان نەتەوە جیاوازەکان.


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran