میزان - کـوردستان
1.64K subscribers
200 photos
164 videos
69 files
884 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔵 #شێعر_و_وەرگیڕان

🔹دەستەنگی
و نەداری، نە هێز دەدات بە مرۆڤ نە وزە و توانایی و نە وانەی خۆڕاگری.
نەداری تەنها مرۆڤ فێر دەکات کە چۆن بتوانێ لەگەڵ هەژاری ژیان بەسەر بات
و بەس...!


🔹فقر، نه به آدم قدرت
و قوت میدهد و نه درسِ استقامت.
فقر، فقط به آدم ياد میدهد كه چطور بتواند با نداری زندگی كند، فقط همین...!


📖شرمن_آلكسی

وە ــ هەرمان



👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi


🌍 تلگرام میزان 🌍 یوتیوب میزان 🌍 فیس بوک میزان 🌍 اینستاگرام میزان🌍 سایت میزان 🌍 آموزش زبان عربی میزان 🌍 کانال آموزش زبان کُردی میزان 🌍 کانال روخوانی قرآن و مکالمه‌ی عربی میزان
🔵 #شێعر_و_وەرگیڕان

📖گەورەیی

🔵ئەگەر بەخێرایی نوور بکەوینە ڕێگە...

یەک چرکەی تر دەگەینە مانگ.
8خولەک
و 30چرکەی تر دەگەینە هەتاو.
هەروەها 2000ساڵ کاتمان پێویستە تاکوو لە کاکێشانی ڕێگەی شیری بڕۆینە دەرەوە؛
و 2ملوێن و 500هەزار ساڵ دەخایەنێت تاکوو بگەینە"آندرومدا" که‌ نێزیکترین کاکێشانی مارپێچێی ڕێگای شیرییە!!

وە_نادم_سنە

ــــــــــــــــــــــــــــــ
📖عظمت

🔵اگر با سرعت نور حرکت کنیم...
1 ثانیه بعد به ماه می‌رسیم. 8 دقیقه
و 30 ثانیه بعد به خورشید می‌رسیم. 2000 سال زمان لازم است تا از کهکشان راه شیری خارج شویم. و 2 میلیون و 500 هزار سال طول می‌کشد تا به «آندرومدا» نزدیک‌ترین کهکشان مارپیچی به راه شیری برسیم !!


👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi


🌍 تلگرام میزان 🌍 یوتیوب میزان 🌍 فیس بوک میزان 🌍 اینستاگرام میزان🌍 سایت میزان 🌍 آموزش زبان عربی میزان 🌍 کانال آموزش زبان کُردی میزان 🌍 کانال روخوانی قرآن و مکالمه‌ی عربی میزان
🔴 #شێعر_و_وەرگیڕان

🔵بۆیاخچی ــ

دەتانەوێت بزانن بۆچی بوومەتە بۆیاخچی؟
زۆر سادەیە،
ویستم کارێ بکەم تاکوو خەڵک تێگەیەنم کە پێش لەوەی خاوەنی بۆچوونگەلێکی جوان بن،
خاوەنی پێن!
زۆربەیەک لەم مرۆڤانە لەنێو ئەم ئاسمانگەزانەدا ئەمەیان لەبیر بردووەتەوە.
ئەگەر وەکوو من ڕۆژانە سەت پێڵاو بۆیاخ بکەن،
لەوانەیە وەبیریان بێنن کە پێی مرۆڤ لەسەر زەوییە نەک لەسەر هەورەکان!!

وە_نادم_سنە

#بۆیاخچی= کسی کە شغلش واکسی است

#ئاسمانگەز= آسمانخراش، آپارتمان بلند

#پێڵاو= کفش

#بۆیاخ= چەورییەکی ڕەنگامە و تایبەت کە بۆ خاوێنکردنی پێڵاو و چەرم کەڵکی لێ دەگرن، واکس

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔵واکسی

می خواهید بدانید چرا واکسی شده ام؟
خیلی ساده است،
خواستم کاری بکنم تا به مردم بفهمانم که
بیش از آنکه صاحب افکار زیبا باشند،
صاحب پا هستند!
بسیاری از این آدمها در این آسمانخراش این را از یاد برده اند.
اگر مثل من روزی صد تا کفش واکس بزنند،
شاید به یاد بیاورند که پای آدمی روی زمین است
و نه در ابرها !!

📕 مردی با کبوتر
✍🏻
#رومن_گاری



T.me/Mizankurdi


🌍 تلگرام میزان 🌍 یوتیوب میزان 🌍 فیس بوک میزان
🔵 #شێعر_و_وەرگیڕان

حەزم لێیە بڕۆم . چەشنی تۆپێکی گەڕۆک لە شاخ
و بەردەڵان و دەشت و لم و زەریای ئەم جیهانە دوور بکەومەوە . بڕۆم و بڕۆم و بڕۆم تا دەگەمە مەودای دوو جیهانی ڕاستی و خەیاڵ . شوێنێک لە ڕەنگی بێڕەنگی پڕاوپڕ لە بۆنی هەورێک پڕ دڵۆپەی دڵ‌پڕ ، باڵادەستی دەشتێکی بەرین .
بێ سنوور ....
دوور لە کات
و سات
 ... شوێن
و جێگا !!

بە ڕەنگی هیچ
و هەموو شتێک
ئەو شوێنەی کاتژمێرەکان دڵیان لە لێدان دەوەستێ ، تریفە
و هەتاو پێکەوە دەژین ، شەو و ڕۆژ تێکەڵاون کۆرپەیەکی ڕەش و سپییان لێ دەبێتەوە چەشنی دەمەو بەیان پڕ لە شایی و هەراهەرای پاساریەکان  .
گورگ بەرخ نادڕێ
و پەلکەڕەنگینە چاوەڕوانی هەور و هەتاو و باران ناکا ؛ کە دانیشتوی هەمیشەیی ئاسمانە .
لەمێژە بڕوام بە ژیانی دووبارە هێناوە . ئەم دنیایە سووڕاننەوەیەکی گەڕۆکە لە نێوان مەرگ
و ژیاننەوەی دووبارە دا !!
پاش مردن دەبم بە چی ؟ چ بوونەوەرێکم لێ دەخولقێ ؟ جەستەم دەبێ بە خۆڵ
و ئینجا مزگەوت و کەنیسە و بارەگا ؟
یان ڕەنگە مەیخانەیەکی پڕ شەراب
و عەیش و نۆش ...
ڕەنگە ببمە قاڵاوێکی ڕەشی نامۆ یان بولبولێکی عاشقی دڵسووتاو ...
هیچ نازانم لە خۆڵی ئێسکەکانم چ دەخولقێ ، دەڕوێ ، بەدی دێ .
بەڵام دڵنیام دووبارە لە دایک دەبمەوە .
لەمێژە حەزم لە ئاسمانە ، لە هەورێکی ڕەشی ئوناق کراو.
بریا لە دڵی هەورێکدا دووبارە دەبوومەوە . ئەمجارە هەموو دڵتەنگیەکانم دەبارێنم . زریکەی خنکاوم دەکەم بە شریخە ؛ دنیایەکی پێ دەلەرێنمە کەڕ !!
دەبمە بروسکە دنیایەک ڕوون دەکەمەو کوێر !! دەبمە دڵۆپە دنیایەک تێراو دەکەم تینوو تینوو ، خنکاو  !!

بەڵام ئێستە لە جیهانێکم بە پانتایی ماڵێکی خنجیلانە ....
کە چی باڵندەی چاو ئۆقرە ناگرێ ؛
دەست
و پێ و سر و مل شکاو لەبەر ئەم پەنجەرەیەدا بێ دەسەڵات ملکەچی چارەنووسی تاڵی خۆیە .
هیچ نازانم ئاسمانی دڵ لە کام کەلێنی باریکی ئەم ژوورەوە بووکەبارانەی چاو پێ کەوت کە دیسان تەم دایگرتووە .
هەورێکی بێ بارشت ، جیهانێکی خنکاو ، دوو باڵی شکاو ؛ لە مندا هەموو ڕۆژێک بەدی دێ
و دەمرێ .
زۆر لەمێژە ، زۆر لەمێژە حەزم لە ڕۆیشتنێکە بێ کۆتایی بێ کۆتایی بێ کۆتایــ.......


کەژاڵ بابایی


T.me/Mizankurdi


🌍 تلگرام میزان 🌍 یوتیوب میزان 🌍 فیس بوک میزان 🌍 اینستاگرام میزان🌍 سایت میزان 🌍 آموزش زبان عربی میزان 🌍 کانال آموزش زبان کُردی میزان 🌍 کانال روخوانی قرآن و مکالمه‌ی عربی میزان
🔵 #شێعر_و_وەرگیڕان

🔷مرۆڤەکان لە کاتی لەدایکبووندا ڕقیان لە هیچ شتێک نییە.
ئێمە ڕق‌لێبوون
و خۆشنەویستن لە یەک تر فێر دەبین.
هەر بەوشێوەی کە دەکرێ خۆشنەویستن فێر بکرێین، دەکرێ خۆشویستنیش فێر ببین.
ئەوین لە ناخی ئێمەدایە.لەوانەیە ڕۆژگار کارێ بکات کە بڵێسەکانی ئەوین نادیار بێت بەڵام ناکوژێتەوە.

وە_نادم_سنە
📕ڕێگەی_دژواری_سەربەستی
🔹نێلسۆن_ماندێلا
ـــــــــــــــــــــــــــــــ

🔹 انسان‌ها در هنگام تولد از هیچ چیز نفرت ندارند. ما نفرت داشتن
و متنفر بودن از یکدیگر را یاد می‌گیریم.
همان‌طور که می‌توان نفرت داشتن را آموخت، می‌توان دوست داشتن را هم آموخت. عشق در درون ماست. شاید روزگار کاری کند که شعله‌هایش پنهان شود، اما خاموش نخواهد شد.

📕راه_دشوار_آزادی
🔹نلسون_ماندلا

T.me/Mizankurdi


🌍 تلگرام میزان 🌍 یوتیوب میزان 🌍 فیس بوک میزان 🌍 اینستاگرام میزان🌍 سایت میزان 🌍 آموزش زبان عربی میزان 🌍 کانال آموزش زبان کُردی میزان 🌍 کانال روخوانی قرآن و مکالمه‌ی عربی میزان