میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
898 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔵کاڵەم دڕا، هیچم پێ نەبڕا!

دوو خۆشک هەبوون، یەکیان مێردی کردبوو بە پیاوە دەوڵەمەندێکی شاری و ئەوی دیکەش ماڵی لە دێهات بوو.
رۆژێک خۆشکی شاری ویستی سەردانی خۆشکەکەی لە لادێ بکات. دوای چاکوچۆنی و پشوودان، خاتوونی شاری باسی ژیانی خانمانەی ژنانی دەوڵەمەندی شاری بۆ دەکرد کە ئەوان لەنێو  کۆشکی چەندقاتی، تەنیا چاوان دەڕێژن و لێوان سوور دەکەن، کەچی ئەتۆی بابان وێران بەشت بۆتە مەڕدۆشین، مەشکەژەندن و گەوڕماڵین و لاپێژی... دوور لە کەیف و خۆشی وەکوو ئاژەڵ و پاتاڵ لەنێو خانووی ڕەش و گڵی...
خۆشکی لادێیی سەیرێکی خۆشکەکەی کردو وتی: گرینگ ئەوەیە کە مرۆڤ بە سەربەرزی و رووسووری بژیێت، ئەوانەی تۆ باسیان دەکەی تەنیا گوێی خۆیان لە هەموو شتێ خەواندوە. ئەگەر بێت و لێیان بقەومێ بەرگەی دوو ڕۆژ ناگرن. ئێمە لێرە بە ڕەنجی شانی خۆمان دەژین و...
مێردی ژنە لادێیی کە گۆی لەو باسانە بوو. لەبەر خۆیەوە وتی: ئەگەر مەزرایەکی بچووکم هەبا، شەیتانیشم بە نۆکەر نەدەگرت!
شەیتان کە بۆ سەردانی دۆست و یارانی لەو ناوچە‌ بوو، گوێی لەم قسە بوو! وتی: وادیارە بەو فڵتەفەرمایشتە  تۆیش کەوتوویتە کێبەرکێ لەگەڵ هاواڵزاوای شاریت.. من زۆر گەورە بووم ئەو ساڵەی ماڵی باپیرت لە بەهەشت باریان کرد و شاربەدەر بوون. دەروونتان باش دەناسم. ئێستا بۆ چوار بستە زەوی من بە سووک دێمە پێش چاوت و خۆت بە ئازا؟ جا بمێنم و تۆ...

ڕۆژگار وای هێنا، پیرەژنێک لەو دێهاتە مووچە و مەزرایەکی هەبوو، وتی بەم سەری پیرییە پێی ڕاناگەم. کابرا لێی بوو بە مشتەری..
مەزرا بوو بە خێر و ڕژا بەسەر کابرا، ڕۆژبەڕۆژ داهاتی زۆرتر دەبوو. شەوێک شەیتان خۆی کرد بە ڕێبوارێکی ماندوو و بوو بە مێوانی کابرا، شەو بەدەم باس و خواسەوە بە کابرای گوت: لە فڵانە دێ، باخ و باخاتێکی ئاوەدان شک دەبەم کە دەیفرۆشن، بڕۆ بەشکم بتوانی بیکڕی. کابرا بەیانی چوو، قسەکە بەڕاست دەرچوو. بنە و بارگەیان گواستەوە بۆ موڵکی تازە. تا دەهات هەر کۆک و پۆشتەتر دەبوون. شەوێک پیاوێکی بازرگان(شەیتان) بوو بە میوانی کابرا و باسی ناوچەیەکی دووری کرد کە مۆڵکی خۆیان هەراج کردووە و بە بڕە و گۆترە بە هەرزان دەیدەن. کابرا ماڵ و حاڵی خۆی نەختەوە کرد و ڕۆیی بۆ ئەو مەڵبەندە. گەیشتە دێهاتێک؛ خەڵکی دەورەیان دا. ڕیش سپی ئاوایی بە کابرای گوت: کاکە ئێمە تەنیا بەیەک شێوە مامەڵەت لەگەڵ دەکەین.. سەر لە بەیانی هەموومان پێکەوە دەچینە سەر تەپۆڵکەی لای خوارووی ئاوایی.. لە پێشدا پارەکەت لێ دەستێنین. چوار گوڵمێخت(میخ طویله) پێ دەدەین؛ هەرکە خۆر دەرکەوت لەپای تەپۆڵکەکە یەکێک لە گوڵمیخەکان دەچەقێنی. پاشان هەتا پێت خۆش بوو بەرەو باشوور بڕۆ. لەهەر کوێ بە باشت زانی گوڵمێخی دووهەم داکوتە و بەرەو ڕۆژهەڵات وەرسووڕێ؛ لەوێش تا هەرچەندی پێت دەکرێ بڕۆ، کە مێخی سێهەمت دامەزراند بەرەو باکوور وەرێ کەوە. گۆڵمیخی چوارمیش بۆ لای سەرووی زەویەکەیە. پانتایی ئەو موڵکە چوارگۆشە کە ئەکەوێتە  نێوان ئەو چوار خاڵە دەبێ بە مۆڵکی تۆ! جا خۆت و غیرەتت، هەتا مەودای زۆرتر بپێوی، موڵکت گەورەتر دەبێ. بەڵام بەو مەرجەی، دەبێ پێش تاریکی ئێوارە بگەڕێیتەوە لای ئێمە کە هەر لێرە چاوەڕێتین. ئەگەر بکەویتە شەو، پارەکەت فەوتاوە و موڵکیشت نابێت!
بەیانی پێش خۆرهەڵاتن هەموویان لەسەر تەپۆڵکە ئامادە بوون..کابرا تۆشەبەرەی نان و کونەی ئاو لە کۆڵ، چوار گوڵمێخی بەدەستەوە ئامادە بوو؛ هەرکە یەکەم گزینگی خۆر دای لە سەران؛ ماراتۆن دەستی پێ کرد..
کابرا لەبەر خۆیەوە وتی: قەت هەلی وام دەست ناکەوێ. هەتا بۆم بکرێ موڵکی گەورەتر دەبڕم. لای حەیف بوو ئەو دەشتە پڕپیت وبەرەکەتە بستێکیشی لە کیس چێ. چاوی بە هەر شوێنێک دەکەوت، دەیگوت ئەوەش بۆ من باشە، ئەو دارستانەش با بۆ من بێت... هەتا دەهات بە پەلەتر هەڵدەهات. لەبەر ئەوەی کە باری سووکتر بێت، پێڵاوەکانشی فڕێ دا. نێوەڕو بە دەم ڕاکردنەوە پاروە نانێکی خوارد و قومێک ئاوی کرد بە دوایدا! وەها شەڵاڵی ئارەقە بوو جلەکانیشی فڕێ دا. کە ئێوارە هات هەرچوار گوڵمیخەکەی داکوتابوو؛ بەڵام کاتی وای نەمابوو. دەبوو پێش خۆرئاوابوون خۆی بگەیێنێتە سەرتەپۆڵکە هەتا سەوداکەی سەربگرێ! بستێک زمانی کێشا بوو؛ شەکەت و ماندوو، لاق ولەتەر بریندار، بەگیانەڵا خۆی گەیاندە بناری تەپۆڵکە. گوێی لە چەپڵەلێدانی خەڵکی بوو؛ هێزی لێبڕابوو، کەوتە سەرچۆک؛ هێڵنجێکی دا و بڕێک خوێنی هەڵهێنایەوە. ویستی جارێکی دی هەڵسێتەوە بەڵام بە هەناسە ساردی کەوت و جووڵەی لێبڕا..
خەڵک وردە وردە هاتنە خوارێ بۆ لای تەرمی کابرا..
گەورەی ئاوایی وتی: ئەو پیاوە  شەرتەکەی دۆڕاند؛ بەڵام ڕابەردار نییە ئاوەها بمێنێتەوە و هیچیشی دەست نەکەوتبێ!
بە پانایی دوو هەنگاو و درێژایی پێنج هەنگاو بۆیان کرد بە گۆڕ و کابرایان تێدا ناشت.
پارەکەیان لە نێوان خۆیاندا بەش کرد.

لێئۆ تۆلستۆی ۱۸۸٦(محمدعلی جمالزادە)

🔹پێشینیان فەرموویانە: تەماح سەری نەبڕیت، سەرت دەبڕێت.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۹/۲۷
🔵شەوچلە

بە بۆچوونی کەموکوڕی من مەودای نێوان "شەوچلە" و "شب یلدا"، جیا لە ڕەنگۆبۆنە کوردییەکەی شەوچلە، زاڵبوونی مەنتیقی سەرمایەداری و بەرخۆری بە سەر شەوی یەڵدایە. بە تایبەت سەرمایەداریی نمایشی کە ئەو شەوەیشی داشکاندووە بە خواردن و خۆنواندن و نمایشی پارە و مەسرەف و سەرمایە و تێچووی بێهوودە.
بەم شێوەیە لە ناوەڕۆکی پێکەوەژیان و میهرەبانی و هاوخەمی و  ڕۆحی جەمعی خاڵی دەبێتەوە و سەردەکێشێت بۆلای شکاندن و چەوساندنەوەی ڕۆحی چینی فەقیر و هەژار... لێرەدایە کە دەبێت هەر جۆرە بۆنە و بابەتێک کە سوڵتەی ماکی و مینۆکی( ماددی و مەعنەوی ) بە سەر چینی خواردەستی کۆمەڵگادا زیاتر دەکات و ڕۆحیان زیاتر بریندار دەکات، بدرێتە بەر تێخی ڕەخنە و بەگژاچوون.
بەڵام گەر وانەبێت و ڕۆحی بەکۆمەڵ زیاد بکات و بازاڕی سەرمایە و زۆردار زۆر نەکات و بتوانێت یەکانگیری کۆمەڵایەتی لە سادەیی ڕۆحی کوردیدا زیاتر بکات،  ئیمکانێکی باشە لە بەرامبەر لیبرالیزمی تاکخوازی تاکوتەریکی کۆمەڵکوژدا.

حیسام(هیوا)خاکپوور


https://t.me/MizanKurdi
Audio
ئازیزی‌گیانان🌷

هونراوەی کاک ئەحمەد موفتی زادە🌸

دەنگێکی خۆش و ئارام 🌺

https://t.me/MizanKurdi
#کەسایەتی

کەسایەتیی مرۆڤەکان لە شێوەی کردەوەیان شرۆڤە بکەن تاکوو هیچکاتێک گۆڵی وتاریان نەخۆن.

گریان هێمای کەمدەسەڵاتی نییە، هەر لە کاتی لەدایکبوونەوە نیشانەی ئەمە بووە کە ئێوە زیندوون...
#وە_نادم_سنە
ـــــــــــــــ
#شخصیت

شخصیت آدم ها را از
طریق کردارشان
توصیف کنید تا هرگز
فریب گفتارشان را نخورید.

گریستن نشانه ضعف
نیست از هنگام تولد
نشانه این بوده که شما زنده اید.


https://t.me/MizanKurdi
🌹 ئەی‌ خاوەن ڕەحمەت🌹

ئەی خاوەن ڒەحمەت، درگاگەل ڒەحمەت!!
وا بکەرەوە لە ڕووی دڵمانا

بە دڵ بە زوان بە قەڵەم بە ماڵ
ڒێژنەی ڒەحمەت بین بەسەر بێسانا

بێسانی تینووی ژیانی هەژار
کوڵۆڵی بار کا لە ناو ئینسانا

کاک ئەحمەد موفتی زادە🌷

https://t.me/MizanKurdi
#ژن

لە تانین و نییەتی ئافرەتێک کە ڕابوێرگەی ژیانی خۆی بەبێ چۆکدادان لە بەرانبەری بەربەستەکانەوە تێدەپەڕێنێ، گەورەیی و جوانی هەیە.
لە ئافرەتێک کە پەرمانی لە ئەزموونەکان سەرچاوە دەگرێت و دەزانێ کە کاتێ کەوت دەتوانێت هەڵسێتەوە و درێژە بە ڕۆشتنەکەی بدات، لە کەسایەتیی ئەو ئافرەتەدا جوانی هەیە.
ژن جوانە ئەگەر بڕوای بە خۆی ببێت.
#وە_نادم_سنە
ــــــــــــــــــ
                         
#زن

در توانایــی و عـزم یڪ زن ڪه مسیر زندگیش را بدون تسلیم شدن در بـرابـر موانع طـی میڪند، شڪـوه و زیـبـایـی وجـود دارد.

در زنـی ڪه اعتـمـاد بـه نفسـش از تجـربـه هـا نشأت میـگیرد، و میـداند هنگامی کە افتاد میـتـوانـد برخیزد و بە رفتنش ادامە دهد، در شخصیت آن زن زیـبـایـی وجـود دارد.

زن زیباست اگر خودش را باور ڪند.

https://t.me/MizanKurdi
🌹دەستی دڵسۆزی 🌹

تا دەستێ بە دڵسۆزی کەوتوویێ هەڵەستێنێ
بۆ نازی هەتیوێ تا خاوەنکەرەمێ ئەڕوا

تا دەنگێ دەرێ مەزڵووم ڕزگار بێ لە مەزڵوومی
پێشکەش‌ بە موحەممەد بێ سەڵوات و سەلامی خوا

کاک ئەحمەد موفتی زادە🌷


https://t.me/MizanKurdi
Audio
تا دەستێ بە دڵسۆزی کەوتوویێ هەڵەستێنێ..
بۆ نازی هەتیوێ تا خاوەنکەرەمێ ئەڕوا....

بە دەنگی کاک ئەشرەف🌷

https://t.me/MizanKurdi
#دایک
کەسێک دایکی"ئاڵزایمەر"ی بوو
پێی وت دایە، نەخۆشینێکت هەیە کە دەبێ هەر بەم هۆیەوە بتبەم بۆ خانووی بەساڵاچووەکان، دایکی وتی:چ نەخۆشینێک؟وتی:ئاڵزایمەر
وتی:چییە؟
وتی:"یانی هەمووشتێکت لەبیر دەچێتەوە"
وتی لەوانەیە خۆیشت هەر ئەم نەخۆشینەت ببێت، وتی:چۆن؟
وتی:لەوە ئەچێ لەبیرت چووبێت کە بە چ ئەرکێک گەورەم کردی، چەندە ئازارم چێژا تاکوو گەورە ببیت، باڵام مووچاندەوە تاکوو ئەتۆ باڵا ڕاست کەیتەوە،
کوڕەکە کەوتە بیرکردنەوە،
گەڕایەوە و بە دایکی وت:دایە گیان لێم ببوورە،وتی:بۆچی،
وتی:بەهۆی ئەو کارەوە کە ویستم بیکەم،
دایکی وتی:
"من شتێکم وەبیر نایەت"
#وە_نادم_سنە
ـ
#مادر
شخصی مادرش الزایمر داشت
بهش گفت مادر یه بیماری داری کە باید بخاطر همین ببرمت آسایشگاه سالمندان. مادر گفت:چه بیماریی؟
گفت:الزایمر
گفت:چی هست؟
گفت"یعنی همه چیو فراموش میکنی"
گفت انگار خودتم همین بیماریو داری،گفت:چطور؟
گفت:انگار یادت رفته با چه زحمتی بزرگت کردم،چقدر سختی کشیدم تا بزرگ بشی،قامت خم کردم تا قد راست کنی، پسر رفت توی فکر، برگشت به مادرش گفت:مادر جان منو ببخش،گفت:برای چی؟
گفت:به خاطر کاری که میخواستم بکنم. مادر گفت:
"من که چیزی یادم نمیاد"
"لە قامووسی مندا..."

لە قامووسی مندا
هەبوون نییە
بە هاتوچوون،
هەر تەمەنە و
دەچێ بە توون؛
گەر ئەتزانی "نەبوونی" تۆ
چ واتایێکی داتە "بوون"...

لەقامووسی مندا
کێ غەریبە!
کێ ڕێ شێواو!؟
ئەگەرچی ڕێ بڕای ناکاو؛
ڕێبوارانە
لە جێ‌پێکانی داکەوتووت
بەقورسی دادەنێم هەنگاو...

لە قامووسی مندا
کەی گرنگە  بتبینم بە چاو
لە ژانی ژین
بتخەمە بیرێ شڵەژاو
"خاڵەڕێبوارێک" بخوێنن
بەسمه گڕ بەر باتە هەناو...

لە قامووسی مندا
ڕێ "بواره"
ڕێ‌زان یارە
ڕێگە و ڕێبوار گەلێ زۆرن
ڕێبەر وەک "خاڵۆ ڕێبوارە"...

جەمیل_محەممەدی

https://t.me/MizanKurdi
ژیان و پێوەندیەکانتان لەسەر بناغەکانی بتەوی " ڕێز و ئێحترام " دابمەرزێنن کە برێ‌وەخت ڕێزگرتن بانتر لە خۆشەویستییە و خۆشەویستی، بانتر لە ئەوین...
بەڵام ئەگەر ڕێز و ئێحترام" ئەویندارانە " بێت دەبێتە باڵ بۆ هەڵفڕینی مرۆڤەکان.

#وە_هەرمان 🍁


زندگی و روابطتان را رویِ پایه های مستحکمِ
"احترام" بنا کنید که گاهی احترام گذاشتن،
برتر از دوست داشتن است و
دوست داشتن، برتر از عشق...
اما احترام اگر "عاشقانه" باشد؛
بالی می شود برایِ پروازِ آدم ها.


https://t.me/MizanKurdi
#مافوورەی_دونیا

ژیان مافوورێکی گەورەیە...
کە تۆ دەیهۆنیتەوە
و من دەیهۆنمەوە،
دەیهۆنینەوە و دەینەخشێنین،
خودا دارتەونی ئەم دونیایەی ناوەتەوە،
هەرکەسێک هات و گرێیەکی نوێ و ڕەنگ و گەڵاڵەیەک و تێکەڵاوێک لە خشکۆک و ناشرین و سێبەرێکی ڕوون لە ئۆباڵ و خێری لێ دا...
گرێکەی ئەتۆش لەسەری ئەم مافوورە دەمێنێتەوە، هەروەها نەخش و شێوازەکەیشت، و هەزاران ساڵی تر مرۆڤەکان لەسەر مافوورەیەک دەژین کە سووچێکی هۆنینەوەی ئەتۆیە.
خۆزگە ئەو سووچەی کە بەشی تۆیە جوانتر بیهۆنیتەوە...

#وە_نادم_سنە
ـــــــــــــــــ

واتای هەندێ لە وشەکانی ئەم دەقە:

#مافوورە_مافوور= قالی، فرش

#گەڵاڵە= طرح، شکل

#خشکۆک= زیبا

#ئۆباڵ= گناە

#سووچ = گوشە
ـــــــــــــــــــ

#قالی_جهان

زندگی ﻗﺎﻟﯽ ﺑﺰﺭﮔﯽ ﺍﺳﺖ ...
ﮐﻪ ﺗﻮ ﻣﯽ ﺑﺎﻓﯽ
ﻭ ﻣﻦ ﻣﯽ ﺑﺎﻓﻢ
ﻭ ﺍﻭ ﻣﯽ ﺑﺎﻓﺪ،
ﻣﯽ ﺑﺎﻓﯿﻢ ﻭ ﻧﻘﺶ ﻣﯽ ﺯﻧﯿﻢ،
ﺩﺍﺭ ﺍﯾﻦ ﺟﻬﺎﻥ ﺭﺍ ﺧﺪﺍ ﺑﻪ ﭘﺎ ﮐﺮﺩ،
ﻫﺮ ﮐﻪ ﺁﻣﺪ ﮔﺮﻩ ﺍﯼ ﺗﺎﺯﻩ ﺯﺩ ﻭ ﺭﻧﮕﯽ ﻭ ﻃﺮﺣﯽ و
ﺁﻣﯿﺰﻩ ﺍﯼ ﺍﺯ ﺯﯾﺒﺎ ﻭ ﻧﺎﺯیبا و
ﺳﺎﯾﻪ ﺭﻭﺷﻨﯽ ﺍﺯ ﮔﻨﺎﻩ ﻭ ﺛﻮﺍﺏ زد...
ﮔﺮﻩ ﺗﻮ ﻫﻢ ﺑﺮ ﺍﯾﻦ ﻗﺎﻟﯽ ﺧﻮﺍﻫﺪ ﻣﺎﻧﺪ،
ﻃﺮﺡ ﻭ ﻧﻘﺸﺖ ﻧﯿﺰ،
ﻭ ﻫﺰﺍﺭﻫﺎ ﺳﺎﻝ ﺑﻌﺪ ﺁﺩﻣﯿﺎﻥ ﺑﺮ ﻓﺮﺷﯽ ﺧﻮﺍﻫﻨﺪ ﺯﯾﺴﺖ ﮐﻪ
ﮔﻮﺷﻪ ﺍﯼ ﺍﺯ ﺁﻥ ﺭﺍ ﺗﻮ ﺑﺎﻓﺘﻪ ﺍﯼ!
ﮐﺎﺵ" ﮔﻮﺷﻪ ﺍﯾﯽ ﺭﺍ ﮐﻪ ﺳﻬﻢ ﺗﻮﺳﺖ،
ﺯﯾﺒﺎﺗﺮ ﺑﺒﺎﻓﯽ...

https://t.me/MizanKurdi
ڕێزگرتن بڕیارێکە بەرانبەر(دوولایانە) و پەیوەندی بە تەمەن و پلەوپایەوە نییە
تەواوی سروشت جێگای ڕێزە
مرۆڤ تا ئەو ڕادە ڕێزدارە
کە حورمەت ڕا بگرێت
کاتی کە دەسدرێژی دەکەیتە سەر مافی خەڵکی و لە کارێکدا کە پەیوەندی بە ئێوە نییە قسەی لەسەر دەکەن و ڕای خۆتان دەدەن و ڕای خۆتان دادەسەپێنن چون خۆتان بە ژیرتر لە خەڵکی دەزانن و خەڵکی تر بە نەزان
ئیتر جێگای ڕێز نیەن

هەر بەو ئاسانییە....

#وە_هەرمان 🍁

احترام امریست
متقابل و ربطی به سن
و جایگاه ندارد
تمام طبیعت محترم است
انسان تا جایی محترم است
که حرمت نگه دارد
وقتی به حقوق دیگری
تجاوز میکنید
و در امری که به شما ربطی ندارد
دخالت میکنید و نظر میدهید
و نظر خود را تحمیل میکنید
چرا که خود را دانا و سایرین را
نادان میپندارید
دیگر محترم نیستید

به همین سادگی ...

https://t.me/MizanKurdi
هەرچی زیاتر دەنگ و هاواری دادپەروەری هەڵبڕی،
دوژمنانت ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و دۆستانت ڕۆژ بە رۆژ کەمتر..
تاقمێکی کەم بۆ بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵت دەبنە دوژمن، تاقمێکی زۆر بۆ بەرژەوەندی گەورە و ئەربابانی خۆیان لەگەڵت دەبنە دوژمن و دەستەی دواین بۆ پاراستنی گیانی خۆیان..
عەداڵەت، تەنیا وێنا و خەیاڵێکی جوانە لە سەر و دڵی دادپەروەری‌خوازاندا...

#وە_هەرمان 🍁


هر چه بیشتر فریاد عدالت خواهی سر دهی، دشمنانت روز به روز بیشتر
و دوستانت روز به روز کمتر خواهند شد..
عده کمی برای منافع خود با تو دشمن خواهند شد ، عده زیادی برای منافع اربابان خود با تو دشمن خواهند شد
و دسته آخر نیز برای حفظ جان خود..
عدالت ، تنها یک وهم و خیال قشنگی ست
در سر و قلب عدالت خواهان...
📚قانونهای نانوشته
#شهرام_شریف_پیران

https://t.me/MizanKurdi
Audio-trimmed (mp3cut.net)
<unknown>
🔵 دێموکراتیزە کردنی دێموکراسی لە ڕوانگەی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان ...


🔻بۆچی کورد ناتوانێت لە نێو دێموکراسی ئەوانی تر دا بە مافی خۆی بگات.تەنانەت ئەگەر گریمانەمان ئەوە بێت کە ئەو نەتەوانە دیمۆکراتن.

بابەتێکی گرینگ بۆ باروودۆخی ئێستای کوردستان

🎙 سیروان ڕێناس



👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Audio
🔵  تیۆرییەکانی سەربەخۆیی


بابەتێکی گرینگ بۆ باروودۆخی ئێستای کوردستان

🎙 سیروان ڕێناس



👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
ناسنامە و دێمۆکراسی
وتاربێژ:سیروان ڕێناس
سیروان ڕێناس
🔵  ناسنامە و دێموکراسی

🔻پێناسەی مێژووی دێموکراسی.

🔻تیۆری دێموکراسی و باسوخواسی مافی شارۆمەندی و هاوڵاتی بوون بۆ کورد.

🔻دێموکراسی دیکتاتۆری درووست دەکات(زۆرداری زۆرینە)


🎙 سیروان ڕێناس



👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
گرینگ نییە کەسێک لەگەڵ ئێوە چەنێک بە خراپ هەڵسووکەوتی کردووە،

هەرگیز بە قەرەبووکردنەوە تا ڕادەی ئەوان خۆتان مەهێننە خوارێ،

هێور بمێننەوە، بەهێز بن و لێیان دوور بکەوەنەوە.

#وە_هەرمان 🍁

https://t.me/MizanKurdi
📖  پەروەردەی نەتەوەیی

🖌 ساماڵ بەهاری

📃  ئاماژە:

پڕۆسەی ڕاهێنانی سووژەی نەتەوەیی بۆ نەتەوەی ژێردەست و وڵاتە داگیرکراوەکەی، تەنیا ڕێگەی پەرەدان بە ڕەوت و ڕێبازی نەتەوەخوازییە. دیارە تا ئەو ڕێبازە گشت جمگەکانی کۆمەڵگای کوردستان نەگرێتەبەر، دژەهێژمۆنیی نەتەوەیی لە دژی داگیرکەردا ساز نابێت. هەر بۆیە لەم وتارەدا تیشک دەخەمە سەر  خەسارناسیی پەروەردە و شیکاریی سیستەمی پەروەردەی نەتەوەیی و بنەما و ئامرازەکانی.

#گۆڤاری_تیشک
#ژمارەی_٥٥
#شیکاری
#پەروەردەی_نەتەوەیی
#پەروەردەی_خێڵەکی_لە_هەمبەر_سیستەمی_پەروەردەی_داگیرکەردا

Web | Instagram | Telegram | Facebook | Twitter

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم بابەتە کلیک بکەن.

👇👇👇👇

https://t.me/MizanKurdi