This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹 کورته‌باسێک له سه‌ر زمانی دایکی
به بڕوای من، خۆ به که‌م زانین و له خۆ نابووت بوون، ئه‌گه‌ر ده‌ردێکی گرانتر و نه‌خۆشییه‌کی تووشتر له ده‌مارزلی و خۆ به زل زانین نه‌بێ، که‌متریش نییه.
باش بڕوانین، ده‌بینین: تا هه‌زاران و هه‌زاران ماستاوکه‌ری له‌خۆنابووتی هیچ‌وپووچی ئاماده‌ی نۆکه‌ری نه‌بن، دیکتاتۆرێکی ملهوڕ و خوێن‌ڕێژ مل ڕاست ناکاته‌وه و بۆی ده‌ست نادا سواری سه‌ری میلله‌تێک یا میلله‌تان ببێ و ده‌ست بۆ گیان ماڵ و نامووسیان به‌رێ.
یه‌که‌م نیشانه‌ی خۆبه‌که‌م‌زانی ئه‌وه‌یه: شتی خۆتت پێ که‌م‌وکورت و بێ‌بایه‌خ بێ و هی هاوساماڵ و دیترانت لا گرانبایی.
ڕاسته، ئێمه‌ی ئینسان، له‌سه‌رمانه خۆمان دین و ئایینمان هه‌ڵبژێرین و هیچ شانازییه‌کی پێوه نییه و بگره عه‌یبیشه که بیروبڕوامان به‌رهه‌می چاوبڕین و لاساکردنه‌وه‌ی دیتران بێ؛ به‌لآم به پێچه‌وانه‌وه، زمان و فه‌رهه‌نگ بۆ هه‌ر تاکێک و هه‌ر میلله‌تێک، به‌رگی یه‌که‌م و دێڕی سه‌ره‌تای ناسنامه‌ی میللی و به‌ڵگه‌ی بوون و مانه‌وه‌یه، له سه‌ر ئه‌م دنیا پان‌وبه‌رینه....
👇👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan

🟢 بەراوردێکی زمانی کوردی لەگەڵ زمانەکانی تردا
🌐 کاکه ئەحمەد موفتی زادە
♦️ https://youtu.be/8nxuYZp9Qcs
👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran

YouTube
بەراوردێکی زمانی کوردی لەگەڵ زمانەکانی تردا کاکه ئەحمەد موفتیزادە
1- سایت میزان : www.mizan1342.wordpress.com
2- تلگرام میزان: https://t.me/Amizan
3- فیس بوک میزان : https://www.facebook.com/mizan1342
4- اینستاگرام میزان : https://www.instagram.com/mizan.1342
5- یوتیوب قبلی میزان: https://www.youtube.com/channel/UCO…

دەگێڕنەوە لەو کاتەیدا کە دەیانهەویست پێشەوا قازی محەممەد لە سێدارە بدەن لەبەر ئەوەی کە بۆ خۆی دەستی بەسترابوو بە کوردێکی پاڵدەستی خۆی دەفەرموێ ئادەی ئەو وەسییەتەم بۆ بنووسە
کابرا دەڵێ ئەمن بەکوردی نازانم بنووسم
قازی هەناسەیەک هەڵدەکێشێت و بە داخ و پەژارەیەکەوە دەفەرموێ هەی ماڵی نەوێرانم لەو بەڵایە
کابرا زۆری پێ سەیر دەبێ و له #قازی_محەممەد دەپرسێ بۆچی وا دەفەرمووی قوربان ؟
قازی محەممەد دەفەرمووێ #چ_بەڵایەک_لەوە_گەورەتر_کە_کوردێک_نەزانێت_بە_زمانی_دایکی_بنووسێت؟؟
کابرا هیچ ناڵێت و سەری دادەخات . پێشەوایش لە ئیدامەی فەرمایشتەکەیدا دەفەرموێت کەواتە پێش ئەوەی کە بە فارسی وەسییەتنامەی من بنووسیت وەسییەت دەکەم کە خۆت فێری کوردی نووسین بکەیت..
👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
کابرا دەڵێ ئەمن بەکوردی نازانم بنووسم
قازی هەناسەیەک هەڵدەکێشێت و بە داخ و پەژارەیەکەوە دەفەرموێ هەی ماڵی نەوێرانم لەو بەڵایە
کابرا زۆری پێ سەیر دەبێ و له #قازی_محەممەد دەپرسێ بۆچی وا دەفەرمووی قوربان ؟
قازی محەممەد دەفەرمووێ #چ_بەڵایەک_لەوە_گەورەتر_کە_کوردێک_نەزانێت_بە_زمانی_دایکی_بنووسێت؟؟
کابرا هیچ ناڵێت و سەری دادەخات . پێشەوایش لە ئیدامەی فەرمایشتەکەیدا دەفەرموێت کەواتە پێش ئەوەی کە بە فارسی وەسییەتنامەی من بنووسیت وەسییەت دەکەم کە خۆت فێری کوردی نووسین بکەیت..
👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📑 زمانی کوردی هەموو شتێکمانە
🎬 وتە بەنرخەکانی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو، سەبارەت بە گرینگی پێدان بە زمانی کوردی.
👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🎬 وتە بەنرخەکانی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو، سەبارەت بە گرینگی پێدان بە زمانی کوردی.
👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 نەخشەی سەرانسەریی کوردستانە لەگەڵ دەستنیشانکردنی شوێنی ئەو کوردانەی کە لە دەرەوەی کوردستان نیشتەجێن. ئەم نەخشەیە لە ساڵی ١٩۴٧ لەلایەن کۆمەڵەیەکی کورد لە قاهیرە چاپ و بڵاو بووەتەوە. ڕاستترین نەخشەیە بۆ ڕووبەری خاکی کوردستان.
درێژەی بابەت:👇👇
http://T.me/Mizankurd
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
درێژەی بابەت:👇👇
http://T.me/Mizankurd
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🟥 زارە کوردییەکان یان زمانە کوردییەکان؟
🔴 زۆر جار لێرە و لەوێ دەخوێنمەوە، هەندێک نووسەری کورد بۆ زارە کوردییەکان، زمانە کوردییەکان بەکار دێنن و لەگەڵیشی دەڵێن گەلانی کورد. دەیانهەوێت پێمان بڵین ئەم زارانە چی دی زاری کوردی نین، بەڵکو چەند زمانێکی کوردین و هەر زمانێکیش نوێنەرایەتیی گروپێکی ئەتنیکی کورد دەکات، کەواتە ئەمانە گەلانی کوردن!
🔴 بانگەشەکردن بۆ زمانە کوردییەکان لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا لە ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵاتناسییەوە دەستی پێ کرد، کە لە توێژینەوەکانیان تەنیا جیاوازییە زمانەوانییەکانیان دەخستە ڕوو، گرنگییان بە ناسنامەی ئاخێوەرانی نەدەدا، بۆیە لە لێکۆڵینەوەکانیان لۆڕی، هەورامی، گۆرانی و زازاکییان لە کوردی دابڕی، وەک زمان ناویان دەبردن، بە بیانووی ئەوەی کە ئەم زارانە ڕیشەیان لەگەڵ زارە کوردییەکانی دی جیاوازە.
🔴 ڕۆژهەڵاتناسانی ئەورووپی هەر بە شێواندنی ناسنامەی ئەو چەند زارە کوردییە نەوێستاون، ئێستاش لە توێژینەوەکانیان لەسەر کورمانجی و سۆرانی، کە هەردوو زار ڕیشەیان یەکە و تەنیا چەند جیاوازییەکی زاراوەیییان هەیە، کە ئەمانەش بۆی هەیە لەنێوان هەموو زارەکانی زمانێکدا هەبێت، وەک دوو زمان ناویان دەبەن نەک دوو زاری زمانێک، چونکە پێیان وایە ئەم دوو زارە ئەوەندە لە یەک جیاوازن نابێ دوو زار بن، بەڵکو دوو زمانن!
🔴 دواتر هەر ئەم بانگەشە نازانستییانەی ڕۆژهەڵاتناسی، هاتە ناو نووسینی نووسەرانی کورد، و لە هەمان کاتدا بوون بە بەشێک لە ئەجێندای داگیرکەرانی کوردستانیش. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە باکووری کوردستان پۆلێک پەیدا بوون کە داوای نەتەوەیەکی سەربەخۆیان بۆ زازا دەکرد و حکومەتی تورکیاش پشتی دەگرتن!
🔴 لە سەرەتای سەدەی بیستەمیش دەسەڵاتدارانی ئێران لۆڕەکانیان لە کورد دابڕی، ئێستاش هەوڵ دەدەن لەکەکانیش لە کورد دابڕن، بۆ ئەم مەبەستە ویژدان و قەڵەمی چەند نووسەرێکی لەکییان کڕیوە و لە نووسینەکانیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەک کورد نین و نەتەوەیەکی سەربەخۆن و لەکیش زارێکی کوردی نییە، بەڵکو زمانێکی سەربەخۆیە. هەر لەسەر هەمان ئاواز چەند نووسەرێکی هەورامیش پەیدا بوون بانگەشەی زمان و نەتەوەی سەربەخۆ بۆ هەورامی دەکەن، هەندێک شەبەکی شیعەش لەسەر هەمان ئاواز دەخوێنن، وەک دیارە ئەم بانگەشانە ئاوکردنە بە ئاشی دوژمنانی کورد، کە دەیانهەوێت سیاسەتی (فرق تسد: پەرتیان بکە و بە سەریاندا زاڵ بە.) لەگەڵ کورد جێبەجێ بکەن، بۆ ئەوەی ڕۆژێک زووتر یەکیەتیی نەتەوەیی و یەکیەتیی زمانی کوردی کۆتایی پێ بێنن.
🔴 من دڵنیام بەشێکی زۆر لەو کوردانە کاتێک دەستەواژەی"زمانە کوردییەکان و گەلانی کورد" بەکار دێنن، بە نائاگایییەوە ئەم دەهۆڵە بۆ دوژمنان دەکوتن، و نازانن ئەم دەستەواژانە لە داهێنانی ڕۆژهەڵاتناسیی ئەورووپی و داگیرکەرانی کوردستانە، ئێستاش هەر بەشێکە لە ئەجێندای دوژمنانی کورد بۆ ئەوەی کورد بە یەکگرتوویی نەمێنێتەوە و دابەش بێت، چونکە هەتا یەكیەتیی نەتەوەییی کورد و یەکیەتیی زمانی کوردی بمێنێت، ئەوان هەست بە مەترسی دەکەن.
🔴 زارە کوردییەکان ئەمانەن: کوردیی باکوور کە بە (کورمانجی) ناسراوە، کوردیی ناوەندی کە بەهەڵە بە (سۆرانی) ناسراوە، کوردیی خواروو کە بەهەڵە بە (کەڵهوڕی) ناسراوە، لەگەڵ زاری کوردیی گۆران (هەورامی) – زازا. ئەمانە چوار زاری سەرەکیی کوردیین، ئەمانە کە بە زارە کوردییەکان دانراون کە لە داهێنانی ناسیۆنالیزمی کوردی نین، ئەوە شەرەفخانی بدلیسی لە سەدەی شازدهەم دەڵێت، کورد چوار بەشە: کورمانج، لۆڕ، کەڵهوڕ، گۆران. بۆیە ئەمانە لە مێژوودا و ئێستاش هەرچەند زارێکی زمانی کوردین، هەر بە زاری کوردیش دەمێننەوە و ئاخێوەرانیشی هەر بەشێکی دانەبڕاوی نەتەوەی کوردن. هەتا هەستی هاوبەشیی نەتەوەیی و هاوخەمی و هاودەردیی نەتەوەیی لەنێوان ئاخێوەرانیاندا هەبێت، ئەم زارانە هەرچەند گەشە بکەن و پێیان بنووسرێت و بەستاندارد بکرێن، هەر زاری کوردین، هەتا کورد خۆی بڵێت ئەمانە زاری کوردین، ئەمانە هەر بە بەشێک لە زمانی کوردی دەمێننەوە. کورد خۆی خاوەنی ئەم زارانەیە نەک ڕۆژهەڵاتناسان و دوژمنان.
🔴 پێوستە کورد بە هۆشیارییەوە ناوی زارەکانی زمانی کوردی بێنێت، چونکە هەر زارێک بە زمان ناوت برد، واتە ئەم شێوەزارە بوونێکی سەربەخۆی هەیە و لقی زمانێک نییە و ئاخێوەرانیشی سەر بە نەتەوەیەکی سەربەخۆن، بۆیە گرنگە ئێمە دەست بە یەکیەتیی ناسنامەی کوردبوونی زارەکانەوە بگرین. ئەگەر بەم هەناسە و بەو باوەڕەوە قسە لەسەر زارەکان نەکەین و ناوی زارەکان بە زمان بێنین، ئەوە بە دەستی خۆمان چاڵ هەڵدەکەنین بۆ یەکیەتیی نەتەوەی کورد و یەکیەتیی زمانی کوردی.
✍ نووسینی: سووداد ڕەسووڵ
📌 هەڵەچنی و ئامادەکردنی: وشەی کوردی

Telegram
میزان - کـوردستان
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی
یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10
👉 @rojhelat65
یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10
👉 @rojhelat65
🔵چۆن ڕەسەنایەتی لێمان بوو بە عار؟
دەسەڵاتی پارتی فاشیست لە ئیتالیا و پارتی نازی لە ئاڵمان تەواوی هەوڵیان یەکلاکردنەوەی کومەڵگا بوو بە قازانجی یەک بیر ویەک ڕەگەز. بە لەناوبردنی فرەدەنگی و بنەماکانی دیموکراتیک و پاشان پاکتاوکردنی خەڵکانی تر. ئێران و تورکیاش چاویان بڕییە ئەو دوو پارتە. لە ئێران ڕێکخراوەیێک دامەزرا بە ناوی"سازمان پرورش افکار" بە سەرۆکایەتیی "احمد متین دفتری" وەزیری دادپەروەری. کە چەندین ئامانجیان لە سەرانسەری ئێران دەپێکا. یەک لەوانە ڕاستەوڕاست و بێ شەرم و شاردنەوە، تیا بردنی زمان و جل و بەرگ و کەلتووری کوردی بوو، بەدەیان شێوە کە تا تیاچوونی ڕەزاشا، بەپێی یاسا بەردەوام شەڕیان بە کورد فرۆشت. پاشانیش تەنیا ڕواڵەتی گۆڕا، ئەگینا لە ڕەوت نەکەوت. بەردی بناغەی ئەو بیرە پێشتر لە شاری بێرلینی ئاڵمان لە ڕێگای گۆڤاری "کاوە" و گۆڤاری "ایرانشهر" لە لایەن "تقیزادە" ،"عباس اقبال"،"نفیسی"و "فروغی" و دیکەی هاوڕیانیان لە ساڵی ۱۲۹۵ دانرابوو. لە پارلەمانی ڕەزاخانیش لە ۱۳۰۷ یاسایان بۆ دەرکردبوو. لەو سەردەما هەرکەس بە جلی کوردیەوە دەچووە تاران شاربەدەریان ئەکرد. لەزۆربەی دێهاتی کوردەواری دەستێک کۆت و شەڵوار هەبوو، هەرکە دەچووە شار لەبەری دەکرد. لە شارە کوردییەکان کەسانێکیان هان ئەدا هەرکەس بە جلی کوردییەوە دەچووە ناو شار، خێرا مێزەر و جامانەیان لێ ئەرفاند. کتێب و دواتریش ڕینووسی کوردی قاچاغ بوو. پێشتر لە کوردستان شار جێگەی بیری پێشرەو بوو، دێهات شوێنی پاراستنی ڕەسەنایەتی. ئەوەیان لە هەردوولا تێکدا. (هەر ئەوەش بووە هۆی دژایەتیی نێوان شار ودێ کە هێشتا نەبڕاوەتەوە، کە ئەگەر بڵێم لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان چی‌یان بە سەر یەکدا هێنا و چی‌یان لێ کەوتەوە، خۆی کتێبی تایبەتی ئەوێ، کە هەردوولا بەش‌بەحاڵیان تاوانبارن).
هەرچەندە لە کوردەواری کەسانێک دژ بەو یاسا ڕاپەڕین، وەکوو شۆڕشەکەی مەلا خەلیلی گۆڕەمەری، بەڵام بە شێوازی دڕندانە هەمویان سەرکوت کرد.
لە تورکیا منداڵانی بەستەزمانی کوردیان بە ناوی خوێندنی زۆرەملی دەبردە ناوەندەکانی پەروەردە. پاش چەند مانگ ئەو منداڵانە کە دەهاتنەوە بۆ سەردانی بنەماڵە، لەو ماوە دا ئەوەندە زەلیل کرابوون، لە کوردی قسەکردنی دایک و باوکیان تووڕە ئەبوون، کە ئەو زمانە سووکە و بێ‌بایەخ و بۆ قسەکردن ناشێت! لە ئێرانیش سیستەمی پەروەردە بێ ڕێزی بە زمان و کەلتووری کوردی ئەکرد. ئەرتەش، ڕادیو، ڕۆژنامە، دایرەکان، فێرگەکان و..و..و.. لە خزمەتی فاشیزمدا، کوردیان گەمارۆ دابوو.
پاش ئەوەی کە چەندین بەرەی کوردیان بەکەیفی خۆیان ڕاهێنا، ئەمجار وردە وردە کێڵگەیان هاتە بەرهەم:
مێشکمان ئەنفال کرا، بوومەلەرزە دای لە زمانمان،هەستمان دەردەدار و ڕۆحمان ئاوارە بو.
کوردی دیاربەکری پاش چەن ساڵ نیشتە جێ بوون لە ئاڵمان هێشتا لەماڵەوە لەگەڵ منداڵەکەی بە زمانی تورکی قسە ئەکا. خوێندەواری ئێمە کاتێ ئەیەوێ باس و بابەتێک بسەلمێنێ، بە دوای شێعرێکی فارسی دا دەگەڕێ. زۆر جار دیومە ژن یان پیاوێکی کورد ویستویە قسەیێک بکا، تۆزێک ڕاماوە لە بەرئەوەی وشە کوردییە ڕەسەنەکە نەیێتە سەر زاری هەتا بەرانبەرەفارسییەکەی بدۆزێتەوە. زۆر جار دیومە نەخوێندەواری کورد وشەیێکی دروستی بە کار هێناوە ،بەڵام چۆن هاوشێوەی فارسییەکە ئەدای نەکردووە، بۆتە هۆی گاڵتەی خوێندەواری کوردی، کوردینەزان.
لە باسی ڕوناک بیرمان؛ فرانتس فانون فەرموی: گەلانی لێقەوماو وائەزانن ڕووناکبیریان هەیە، کەچی ئەوانە تەنیا وەرگێڕن، وەرگێڕی فەرمایشتی گەلی سەردەست بە زمانی خۆی.ڕووناک‌بیری کورد نەک هەر هەمو بەڵام زۆریان هەر بەڕاست بوون بە وەرگێڕی قسەی ناحەقی زاڵمان.
ئەوەندە پێناسە کوردییەکان زەلیل و مل کز کراون، کوردەکە لە ڕەسەنایەتیی خۆی، خۆ ئەبوێرێ. بۆیە هەتا دێ، وشە کوردییەکان لە سەر زارمان دوور ئەبنەوە. ."مامان" لە دایکمان دڵسۆزترە،"خالە" لە پورمان ماقوڵترە، شێعری بێگانە لە لامان پڕسۆز ترە، دەنگی گۆرانیبێژی بێگانە بە ڕوحمان ئاشناترە. ئەگەر سەیری ئێستای خۆمان بکەین بەئاشکرا ئەبینین ئێمە کوردین بەڵام ئەو کوردەین کە "احمد متین دفتری" پێی خۆش بوو، نەک ئەوەی کە قانێع و هەژار و هێمن بەئاوات بوون، بۆی.
✍:عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۱۲/۱۱

📚 ✔ میزان Amizan@
👈 :مباحثی اجمالی در نقد برخی روش های رایج و مخالف با موازین دینی
✔️ اولین پُست :https://t.me/Amizan/16
✔️ میزان عربی:https://t.me/MizanArabic
✔️ میزان کوردی:https://t.me/MizanKurdi
✔️ یوتیوب:https://www.youtube.com/watch?v=iz0ZuqIRfyk

🔵عەرەبی و فارسی وێژانی سەردەمی نوێی کورد
پرسیارێکی گرینگ لە تەمەنی مێرمنداڵیمەوە تا نووسینی پایاننامەی ماستێرم لە ژێر ناوی « عربی سرایان معاصر کورد»... و تا ئەمڕۆکەیش ھەر لەگەڵمدا بووە ودەیان ھۆکارم بۆ ھێناوەتەوە...
پرسیارەکە ئەوەیە: بۆچی ئێمە عەرەبی وێژ و عەرەبی نووس و فارسی وێژ و فارسی نووسی کوردمان تا بڵێیی زۆر بووە؟ بەڵام بە پێچەوانەوە یەک کوردی وێژ و کوردی نووسی فارس یان یەک کوردی وێژ و کوردی نووسی عەرەبمان نەبووە؟ و لە عەینی سەیروسەمەریدا ھیچکام لەو کوردە عەربی وێژ و عەربی نووس یان فارسی و تورکینووسانە بیریان لەمە نەکردەتەوە کە بۆچی ئەو نەتەوانە ھیچیان نایەن بە زمانی کوردی بنووسن بەڵام ئەمان بوونەتە کۆیلەی فیکری ئەوان و «کەواسووری بەرقافڵەیان» لێ دەرچووە و خۆیان دەکووژن بۆ زمانی ئەوان...
دیارە وەڵامی ئەوە تا ئاستێک ڕوونە کە دەکرێت ناوی دۆخی ژێردەستی لێ بنێین کە مرۆڤی ژێردەستە ھەمیشە تابیع و شوێنکەوتووی سەردەستەکەی بووە. بەڵام پرسیارێکی جیدی‌تر ئەوەیە ئایا ئەو کوردانەی بە عەرەبی و فارسی دەیان نووسی بیریان لەوە نەکردەتۆ خۆیشیان زمانیان ھەیە و دەبێت بە زمانی خۆیشیان بەرھەم بێنێن؟ لە چ ئەپیستیمە و نەزمی زانستێکدا ڕۆ چبوون کە نووسین و شێعروتن بە زمانی کوردی ببوو بە ”بابەتێکی بیرھەڵنەگر: امر اندیشەناپذير“بۆیان و قەت بیریان لێنەدەکردۆتەوە“.
دەیان پرسیاری دیکەی ھاوپێوەند بەم باسەوە... ئەو مێشکە چی تێدا دەگوزەرێت وا ناتوانێت لە خۆی و لە زمانی و لە دۆخەکەی خۆی بیر بکاتەوە؟! توێکارناسی ئەو مێشکە دەبێت کاری لەسەر بکرێت و بەپرۆسەی ئیستعمارسڕینەوە لە زەین( decolonizing of the subject) تێپەڕێت.
✍حیسام(هیوا)خاکپوور
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
پرسیارێکی گرینگ لە تەمەنی مێرمنداڵیمەوە تا نووسینی پایاننامەی ماستێرم لە ژێر ناوی « عربی سرایان معاصر کورد»... و تا ئەمڕۆکەیش ھەر لەگەڵمدا بووە ودەیان ھۆکارم بۆ ھێناوەتەوە...
پرسیارەکە ئەوەیە: بۆچی ئێمە عەرەبی وێژ و عەرەبی نووس و فارسی وێژ و فارسی نووسی کوردمان تا بڵێیی زۆر بووە؟ بەڵام بە پێچەوانەوە یەک کوردی وێژ و کوردی نووسی فارس یان یەک کوردی وێژ و کوردی نووسی عەرەبمان نەبووە؟ و لە عەینی سەیروسەمەریدا ھیچکام لەو کوردە عەربی وێژ و عەربی نووس یان فارسی و تورکینووسانە بیریان لەمە نەکردەتەوە کە بۆچی ئەو نەتەوانە ھیچیان نایەن بە زمانی کوردی بنووسن بەڵام ئەمان بوونەتە کۆیلەی فیکری ئەوان و «کەواسووری بەرقافڵەیان» لێ دەرچووە و خۆیان دەکووژن بۆ زمانی ئەوان...
دیارە وەڵامی ئەوە تا ئاستێک ڕوونە کە دەکرێت ناوی دۆخی ژێردەستی لێ بنێین کە مرۆڤی ژێردەستە ھەمیشە تابیع و شوێنکەوتووی سەردەستەکەی بووە. بەڵام پرسیارێکی جیدی‌تر ئەوەیە ئایا ئەو کوردانەی بە عەرەبی و فارسی دەیان نووسی بیریان لەوە نەکردەتۆ خۆیشیان زمانیان ھەیە و دەبێت بە زمانی خۆیشیان بەرھەم بێنێن؟ لە چ ئەپیستیمە و نەزمی زانستێکدا ڕۆ چبوون کە نووسین و شێعروتن بە زمانی کوردی ببوو بە ”بابەتێکی بیرھەڵنەگر: امر اندیشەناپذير“بۆیان و قەت بیریان لێنەدەکردۆتەوە“.
دەیان پرسیاری دیکەی ھاوپێوەند بەم باسەوە... ئەو مێشکە چی تێدا دەگوزەرێت وا ناتوانێت لە خۆی و لە زمانی و لە دۆخەکەی خۆی بیر بکاتەوە؟! توێکارناسی ئەو مێشکە دەبێت کاری لەسەر بکرێت و بەپرۆسەی ئیستعمارسڕینەوە لە زەین( decolonizing of the subject) تێپەڕێت.
✍حیسام(هیوا)خاکپوور
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Telegram
میزان - کـوردستان
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی
یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10
👉 @rojhelat65
یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10
👉 @rojhelat65
ئەو کاتەی کە بیر دەکەمەوە
کوردی نازانم،
سەر دادەخەم،
شەرم دەکەم
لە پێنووس و پەنجەکانم!
✍"شێرکۆ بێکەس"

کام بژاردە بۆ پێناسەی "کورد بوونی" ئیختیاری ڕاستە؟
Anonymous Quiz
11%
1_من لە کوردستان لە دایک بووم.
5%
2_کورد بوون؛واتا شانازی کردن بە مێژووی زێڕینەوە.
7%
3_کورد بوون؛حیچ شتێک نییە،جگە لە خاک و زمان و کەلتوور... .
4%
4_کورد بوون؛هەوڵدان و ئینتمایە بە خۆئاگای و عەقڵانیەت و مەعریفە.
4%
5_من خەم بۆ نیشتمانم دەخۆم.
5%
6_کورد بوون؛ئینتمایەکی عەقڵانییە بۆ گۆڕیین و بەردەوامی ژیان و کۆمەڵگا
15%
7_بژاردەی 1 و 3
28%
8_بژاردەی 4 و 6
21%
9_هەموو بژاردەکان هەڵەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
۸ی مارس
تۆ یەک ڕۆژ نیت
هەموو ساڵیت!.
تۆ یەک وشە و یەک کتێب و
یەک گڵۆپ و یەک نیگار و
یەک تابلۆ نیت!.
گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.
تۆ بە تەنها بای بارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍: #شێرکۆ_بێکەس
🔹نەخشاندن: #shad_k
👇👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
۸ی مارس
تۆ یەک ڕۆژ نیت
هەموو ساڵیت!.
تۆ یەک وشە و یەک کتێب و
یەک گڵۆپ و یەک نیگار و
یەک تابلۆ نیت!.
گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.
تۆ بە تەنها بای بارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍: #شێرکۆ_بێکەس
🔹نەخشاندن: #shad_k
👇👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵سەوقاتی دوور وڵاتان
لە ساڵانی هەشتا بۆ ماوەی چەند مانگ لە گەڵ لاوێکی لوڕ و چەن کەسێکی تارانی لە شوێنێک کارمان ئەکرد.هەر لە ڕۆژی هەوەڵ تارانیەکان دەستیان کرد بە گاڵتە کردن بەو لاوە. ئەو هەژارە بە تەواوی بیر و هێزیەوە هەوڵی ئەدا وەکو ئەوان هەڵسووکەوت بکا: وەکو ئەوان قسەی ئەکرد،بو بە لایەنگری تیمێکی فوتباڵی تارانی،گۆی بیستی گۆرانی ئەوان بو، تەنانەت وەکو ئەوان دروو دەلەسەو و چاوو ڕاوی ئەکرد.پاش چەند مانگ تەواو بو بە هاوشێوەی ئەوان،بەڵام دیسان هەمو ڕۆژێک بۆ گاڵتە پێ کردن شتێکیان بۆ ئەدۆزیەوە.ئەو نەبو بە تارانی، تەنیا مەیموون بوونەکەی لێ زیاد کرابو. باسی ڕۆژ و دوان نەبو، لاسایی کردنەوەی ئەوان ببو بە بەرنامەی ژیانی.جارێک وتم براکەم؛ باوکانی تۆ کاتی خۆی ئەو تارانەیان فەتح کرد، بە ئەسپەوە چونە ناو ماڵی شای قاجار، تۆ کەم سەر دانەوێنە. وتی حەک لەو درۆیە، شتی وا قەد نەبوە. بێ بایەخی خۆی، بە بێڕێزی بە ناوداران و پیاوە ئازاکانی هاوزمانی خۆی دادەپۆشی.
ڕۆژێک بیرم لەوەی دەکردەوە ئەم کابرا بگەڕێتەوە شار یان دێهاتی خۆی،ئەویش لەو خەڵکە ئەبێ بە تارانی . جا ئەم شێرپەنجەی (سەرەتان) خۆبەدەستەوە دانە، هەر ئەتەنێتەوە. لە کوردانیش بە هەزاران کرێکار و خوێندکار و... چونەتە غەریبی. نەک هەرهەمویان بەڵام زۆریان خۆیان بەدەستەوە داوە. کابرا لە تاران بۆتە ژێرماڵەو خزمەتچی،کە دێتەوە باسی چۆنیەتی والنتاینی ئەو ساڵمان بۆ ئەکا.لە غەریبی قەد ماشێنی بەدەستەوە نەبوە،دو ڕۆژ هاتوتەوە بۆ سەردانی ماڵی خزم و کەس و کار، هەر ئەڵێ کورد کەلتوری ڕانەندەگی(لێ خۆڕینی ئوتوموبیل) نازانێ. بە چاوی سووک بو ماڵانی ناو دێ دەڕوانی، کەچی کاتێ دەچیە نێو ماڵی لە قەراخی شاری تاران هەر بەجارێ تاران و ژیان و هەمو شتێکت لە بەرچاو دەکەوێ.پاش چوار ساڵ بۆ زەماوەندی براکەی هاتوتەوە، بە لۆتی ناو شایەکە ئەڵێ،بیکە ڕەقسی فارسی ئێمە هەڵپەرکێ کوردی نازانین. تەنیا باسی کرێکار و چینی چەوساوەمان نیە کە تووشی ئەو دەردە بوون، گەورەکانمان کە پاش چەن ساڵ ژیان لە دوور وڵاتان دێنەوە،ئەبینی بە سەر و پێستەوە بوون بە مورید و مەنسووبی فڵان نووسەر و ڕوناکبیر و گۆرانی بێژ‌و شاعری بێگانە و حاشا لە ناودارانی خۆمان ئەکەن و زۆرێک "ئیسم" و "لۆژی"یان پییە کە دیارە سەر لە خەڵکیش ئەشێوێنن، نەتاندیوە منداڵەکانیان کوردی نازانن؟ بنەماڵەی کوردمان هەیە لە غەریبی کە ئێستا کوڕیان بوە بە یاریزان و ئەکتەر و موزیسیەن و...
ئێمەش لێرەوە شانازیان پێوە ئەکەین کە ئەوە لە ئێمەیە و کوردە. باشە خۆ خزمایەتی بە زۆر ناکرێ.جارێ با پرسیار لە خۆی بکەین، بزانین ئەو خۆی بە کورد ئەزانێ یان نە؟ وەڵامی زۆریان نەخێرە. جا بمێنی، ئەوانەی کە لە گەڵ غەیرە کورد هاوسەرگیری ئەکەن. ژن بێ یان پیاو فەرقی نیە، منداڵیان بەو زمانەکەی تر قسە دەکا.
تەنیا باسی ناوخۆ نێە، هەمانە بە هەزار شێوەی ناشیرین توانیویە خۆی بکا بە پەنابەر لە ئەوروپا، هەر کاری وێنە گرتن لە پەنای ماشێنی خەڵک و قەراخی دەریا و بەردەرکەی خەڵکە.جا ئێمە بە تەماین مەم و زینمان بۆ بکا بە زمانی هولەندی.
ئێمە هەر زۆر زوو شوناس و پێناسەی خۆمان ئەدۆڕێنین.هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئێمە بە کوردی پەروەردە نەکراوین. هەست بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی ناکەین.
ئەڵبەت جێی ئاماژەیە کە پێچەوانەی ئەم باسەش هەیە، بەڵام زۆر کەم. لە ناو خوێندکاران باشترە. لاوێک لە ناوخۆی کوردستان ئەوەندە هەستی بە گرینگی زمان و کەلتوری خۆی نەکردوە،کە دەچێتە دەرەوەی کوردستان، هەست بە جیاوازیەکان ئەکا و هەوڵی پاراستنی پێناسەی کوردی و بەجێ هێنانی ئەرکی نیشتمانی خۆی ئەدا.
جا بەڕێزان،ئێمە هەمومان لە بنەماڵە و خزم وکەس، زۆر کەسانی وا فەوتاو شک ئەبەین. نابێ بێڕیزیان پێ بکرێ، با هەر بەتەواوەتی لێمان دوور نەکەونەوە.
بەڵام ئەبێ حەکیمانە تیان بگەیێنین کە ئێوە دەتانتوانی ببن بە سەرمایەی کورد لە دەرەوەی کوردستان. کەچی زۆر زو شوناسی کوردیتان کاڵ بۆتەوە. کە دێنەوە لە ئێمەش ئەبن بە کاتالیزور.ئەبێ وریای خۆمان و ئەوانیش بین ،بە تایبەت لە دنیای مەجازی، بە بابەتی جۆراوجۆری کوردی و کاناڵ و گروپی خێڵەکەمان.بەرەی پیشومان زۆر باشتر بوون.هەر کوردێکت ئەدی لە غەریبی،دەستێک جلی کوردی و چەن شریتی گۆرانی ناوچەی خۆیانیان لە ناو جانتاکەیانا بو،ئەوە ئەبو بە هۆی نەبڕانیان لە ڕەسەنایەتی خۆیان. لە گەڕانەوەش لە ترمیناڵی تاران جلەکەیان ئەگۆڕی و ئەهاتنەوە. لە ناو ڕێ ئەو تامەزرۆیی بینی دووبارەی کوردستان چەندە خۆش بو.یادی بەخێر.
تێبینی: ئەبێ دڵسۆزی خاون زانستی کورد بە باشی هۆکارەکانی کوچ لە کوردستان و کاردانەوەی خراپی لە سەر کەلتور و چۆڵ بوونی دێهاتەکان و تەنانەت ئابووری وڵات و... بخەنە بەر باس و لێدوان.
✍️عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۱۲/۲۴

🔵هه‌ڵه‌بجه له گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا
✅“به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه”
یه‌کێک له‌و خاڵه گرینگانه‌ی ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی شین‌گێڕی و لاواندنه‌وه‌وه ده‌بێت به نیسبه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، پێگه و پێناسه و ده‌لاله‌تێکه که له لایه‌ن داگیرکه‌ران یان باشتر وایه بڵێم چه‌وسێنه‌ران و کۆلۆنیالیسته‌کانی کوردستانه‌وه ده‌درێت به کاره‌ساته نه‌ته‌وه‌یی و کۆییه‌کانی ئێمه‌ی کورد. خودی هه‌ڵوێست و پێناسه‌کردنی ئه‌وان له‌سه‌ر بابه‌تێکی ئاوه‌ها له ژێر ناوی کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژی و پاکتاوکردن و…هتد. پێناسه بکرێت له یه‌ک ئاندا ده‌رخه‌ری دوو لایه‌نه له تێڕوانینی ئه‌واندا. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌وان هه‌رگیز هه‌ڵه‌بجه وه‌کوو کاره‌سات چاو لێ ناکه‌ن و نه‌یانکردووه، به‌ڵکوو وه‌کوو ڕووداوێکی ئاسایی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی خۆیان بینیویانه و واش پێناسه‌یان کردووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه نه‌ک به‌و مانایه‌ی که ئه‌وان نه‌زانن و باوه‌ڕیان به‌مه نه‌بێت که ئه‌و شته‌ی له هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕووی دا کاره‌سات بووه، به‌ڵکوو تێڕوانینی ئه‌منی و ئاسایشی نیشتیمانیان ئه‌و پێناسه و ده‌لاله‌تانه دیاری ده‌کات، واته له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سۆز و عاتیفه‌ی ئینسانییه‌وه چاو له هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ن، ئێرانییه‌کان هیچ کات تا ئێسته‌ش نه‌یانوتووه که سه‌دام کوردی وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان ته‌نانه‌ت ئیتنیکێکی جیاواز کۆمه‌ڵکوژ کردووه، به‌ڵکوو وتوویانه و ده‌یڵێنه‌وه که سه‌دام خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی له هه‌ڵه‌بجه کۆمه‌ڵکوژ کرد، و ئه‌م تێڕوانینه له هه‌موو ئاسته میدیایی و مێژوویی و بیره‌وه‌رییه‌کانی جه‌نگ و گوتار و شیکاریی ڕۆشنبیرانی به‌ڕواڵه‌ت دیموکرات و سه‌ربه‌خۆشیاندا ده‌بینرێت.
ئه‌م لایه‌نه ده‌بێت له وه‌همی ئه‌وه ده‌رمان بهێنێت که چه‌وسێنه‌رانی کورد هه‌ڵه‌بجه وه‌کوو قه‌واره‌یه‌کی کوردستانی و کوردیی چاو لێ ناکه‌ن، و ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌مه وشیارمان بکاته‌وه که ئه‌وان له ناو کایه‌ی یاسایه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن و ده‌لاله‌ته ماناییه‌کانی گوتاری خۆیان به‌رهه‌م ده‌هێنن که له هه‌ر جۆره سۆزێکی مرۆیی و ده‌ره‌وه‌ستییه‌کی ئه‌خلاقی و ئینسانی به‌تاڵه، ئه‌گه‌ریش کۆمه‌ڵێک دیمه‌ن و بیره‌وه‌ریمان له یارمه‌تیدانی ئێرانییه‌کان له کاتی کیمیابارانکردن و ڕه‌ودا هه‌یه یه‌ک هۆکاری سه‌ره‌کیی هه‌بووه ئه‌ویش به‌بره‌ندکردنی کاره‌سات و پیشاندانی ڕۆڵی فریاگوزارانه‌ی نومایشیی خۆی له ئاستی میدیاکانی جیهاندا. له لایه‌نی دووهه‌مدا ئه‌م جۆره له به‌رهه‌مهێنانی مانا و دیاریکردنی ده‌لاله‌ت بناغه و جه‌وهه‌ری گوتاری دژه ئه‌ویدییه ئێرانشارییه‌کانمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن. گوتارێک که نه‌ک ته‌نها ئه‌فغانستان و تاجیکستان و کوردستان و به‌شێک له ڕووسیا به‌ڵکوو به‌حره‌ینیش به هی خۆی ده‌زانێت و پێی وایه سه‌رده‌مێک له ژێر کۆنترۆڵی و ده‌سه‌ڵاتی پڕ لێبووردنی ئه‌وادا بوون و ئێسته له نیشتمان دابڕاون، واته به نۆستالۆژیایه‌ک ده‌ژی که هه‌ر ده‌م تووشی هیستریا و ماخۆلیایه‌کی ده‌کات، که ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوچه‌یی له کاته هه‌ستیاره‌کاندا لێ بکه‌وێته‌وه پووچه‌ڵ ناکاته‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که له گه‌ڵ باسکردنی نۆستالۆژیا بۆ ده‌سه‌ڵات ئێمه ناوی تورکیا و خه‌ونبینینی به ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانیمان به بیر دێته‌وه ئه‌مه بۆ ئێران و هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کانی که تا ئێسته هاتوونه‌ته‌وه سه‌ر کار و بۆ ئێراق و هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کانی و بۆ تورکیا و سووریاش به‌هه‌مان شێوه به ڕاست ده‌گه‌ڕێت. که‌واته هه‌ڵوێستی مه‌عریفی و سیسته‌می و گوتاری به‌رهه‌مهێنانی مانایی و دیاریکردنی ده‌لاله‌ت ئه‌م دوو لایه‌نه واته پێناسه‌یان بۆ ئێمه(ئه‌ویدی) هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌خه‌ن و هه‌روه‌ها پێناسه‌شیان بۆ خۆیان(خود) وه‌دیار ده‌خه‌ن. لێره‌دا ئه‌وه‌ی که گرینگه وردبوونه‌وه و دیاریکردنی ڕۆڵ و پێگه‌ی میدیا و کایه‌کانێتی. یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی که ساڵانی پێشوو به حه‌ق هه‌ندێ له‌و کوردانه‌ی وا به‌شدارییان له کۆڕی ماته‌مینی و ڕێوڕه‌سمی یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌کرد ئه‌مه بوو که ساڵانه به شێوه‌ی ڕه‌مزی تاجه‌گوڵینه بۆ سه‌ر گڵگۆی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌برێت به‌ڵام بۆچی ئه‌م تاجه گوڵینه‌یه ته‌نها له لایه‌ن کوردانه‌وه واته کوردانی ڕؤژهه‌ڵاته‌وه ده‌نێردرێت؟. خود ئه‌م پرسیاره که پانزه ساڵ پێش ئێسته کراوه ده‌رخه‌ری ئه‌و دووفاقێتی و کایه‌یه که له ناو زاکیره و ده‌روون و خه‌یالدانی ئێرانییه‌کان واته فارسه‌کان و فارسته‌وه‌ره‌کاندا هه‌یه.
درێژەی بابەت👇
👇👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mi

به‌ڵام ئایا وه‌ڵامێک بیستراوه تاکوو ئیسته؟ بێگومان نه‌خێر. هه‌ڵه‌بجه له باشترین حاڵه‌تیدا و له لای نووسه‌ران و شاعیران و ئه‌دیبانی به‌ناو سه‌ربه‌خۆی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له پله‌ی توخمێکی ئه‌ده‌بی و ڕه‌مزێکی کاره‌ساتاویی بۆ شیعر و پله‌ن و دیمه‌نێک بۆ فیلمێکی سینه‌مایی مه‌به‌ستدار ده‌رکه‌وتووه. ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه که چون کوردن وا پشتگوێی ده‌خه‌ن و یان ده‌لاله‌تێکی تایبه‌ت و ئامانجداری بۆ گوتاری خۆیان لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵکوو هه‌ر وه‌کوو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا بۆ هه‌ر ئه‌ویدییه‌ک که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی فارسیزم و زمان و ئاڵای فارس‌دا بێت هه‌مان شته واته دژه‌ئه‌ویدیبوون و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌ویدی. ئه‌م تێڕوانینه بۆ هه‌ڵه‌بجه و باشووری کوردستان له هه‌موو ئه‌و فیلمانه به بێ جیاوازی و هه‌ڵاواردن ده‌رکه‌وتووه له‌وانه فیلمه‌کانی کانی مانگا، هێرش بۆ سه‌ر ئێچ سێ، گوڵه‌کان و گولله‌کان، ئه‌ویندار، بووکی هه‌ڵه‌بجه، حیکایه‌تی خۆشه‌ویستی و…هتد.
شتێک که په‌یوه‌سته به‌م بابه‌ته‌وه و زۆرێک له دۆستان و برا و خوشکانمان له باشووره‌وه لێیانه‌وه دیار نییه ئه‌مه‌یه که هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وان به پله‌ی یه‌که‌م شارێکی ئێراقییه و ئه‌وکاتیش که پێش شانزه‌ی سێ هاتنه ناوی ته‌نها بۆ خۆشه‌ویستی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و ڕێگایه‌ک که ده‌شیت له‌وێوه بڕواته‌وه خاکی پیرۆزی شیعه‌کان هاتوون نه‌ک ئینساندۆستی یان شتێ له‌و بابه‌ته ئه‌وانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌جری (ده) و هاتنی سوپای پاسدارانیان بۆ ئه‌وێ به بیر بێت، ده‌زانن که سوپا له‌وه‌ێ چۆن جووڵاوه‌ته‌وه، ڕه‌نگه مه عریفه‌یه‌ک که مامۆستا “شێرکۆ بێکه‌س” پێش له یه‌ک ده‌یه زیاتر له ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا به‌رهه‌می هێنابێت هێشتا زۆر قووڵتر و پڕتر و ژیرانه‌تر بێت له‌و هه‌موو شیکارییه بێناوه‌ڕۆک و ڕێوڕه‌سمه نه‌زۆکانه‌ی که له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و یادکردنه‌وه‌کانیدا به‌رهه‌م دێت. مامۆستا بێکه‌س له “ده‌ربه‌ندی په‌پووله”دا ده‌ڵێت:
له تاقه ڕاسته شه‌قامی ئه‌م له‌شه سارد و سڕه‌دا
چاوی زه‌قم بڕی بۆ پاسدارێکی ڕیش نوورانی
به‌سه‌ر منی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌گریا و که‌چی خێرا خێراش ده‌ستی ئه‌کرد به گیرفانه‌کانیدا و له ده‌نکه مێوژی گلێنه‌کانی سنه و سابڵاخی ئه‌خوارد
ئه‌مه بوو حیکایه‌تی شانزه‌ی مارس
ئه‌مه بوو هاواری خنکاوی ئه‌م سینگه‌م…
له ڕاستیدا ئه‌م تێڕوانینه ئاوێنه‌ی باڵانوێنی نه‌ک هێزی سوپا و پاسدارانی به‌ڕواله‌ت ریش نوورانییه، به‌ڵکوو پیشانده‌ری سه‌دان ساڵ ره‌فتاری ئێرانییه‌کان له‌گه‌ڵ کورد و هه‌ر غه‌یری فارسێک بووه!.
✍ئاراز ڕۆژهەڵاتی
👇👇👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
شتێک که په‌یوه‌سته به‌م بابه‌ته‌وه و زۆرێک له دۆستان و برا و خوشکانمان له باشووره‌وه لێیانه‌وه دیار نییه ئه‌مه‌یه که هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وان به پله‌ی یه‌که‌م شارێکی ئێراقییه و ئه‌وکاتیش که پێش شانزه‌ی سێ هاتنه ناوی ته‌نها بۆ خۆشه‌ویستی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و ڕێگایه‌ک که ده‌شیت له‌وێوه بڕواته‌وه خاکی پیرۆزی شیعه‌کان هاتوون نه‌ک ئینساندۆستی یان شتێ له‌و بابه‌ته ئه‌وانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌جری (ده) و هاتنی سوپای پاسدارانیان بۆ ئه‌وێ به بیر بێت، ده‌زانن که سوپا له‌وه‌ێ چۆن جووڵاوه‌ته‌وه، ڕه‌نگه مه عریفه‌یه‌ک که مامۆستا “شێرکۆ بێکه‌س” پێش له یه‌ک ده‌یه زیاتر له ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا به‌رهه‌می هێنابێت هێشتا زۆر قووڵتر و پڕتر و ژیرانه‌تر بێت له‌و هه‌موو شیکارییه بێناوه‌ڕۆک و ڕێوڕه‌سمه نه‌زۆکانه‌ی که له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و یادکردنه‌وه‌کانیدا به‌رهه‌م دێت. مامۆستا بێکه‌س له “ده‌ربه‌ندی په‌پووله”دا ده‌ڵێت:
له تاقه ڕاسته شه‌قامی ئه‌م له‌شه سارد و سڕه‌دا
چاوی زه‌قم بڕی بۆ پاسدارێکی ڕیش نوورانی
به‌سه‌ر منی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌گریا و که‌چی خێرا خێراش ده‌ستی ئه‌کرد به گیرفانه‌کانیدا و له ده‌نکه مێوژی گلێنه‌کانی سنه و سابڵاخی ئه‌خوارد
ئه‌مه بوو حیکایه‌تی شانزه‌ی مارس
ئه‌مه بوو هاواری خنکاوی ئه‌م سینگه‌م…
له ڕاستیدا ئه‌م تێڕوانینه ئاوێنه‌ی باڵانوێنی نه‌ک هێزی سوپا و پاسدارانی به‌ڕواله‌ت ریش نوورانییه، به‌ڵکوو پیشانده‌ری سه‌دان ساڵ ره‌فتاری ئێرانییه‌کان له‌گه‌ڵ کورد و هه‌ر غه‌یری فارسێک بووه!.
✍ئاراز ڕۆژهەڵاتی
👇👇👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Telegram
میزان - کـوردستان
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی
یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10
👉 @rojhelat65
یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10
👉 @rojhelat65
🔵پرسیار: بۆچی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگا ئێسلامییەکان لەسەر دەسپێک و کۆتایی ڕەمەزان ئەویش لە سەدەی بیست و یەکەمدا ئەوندە کێشە ھەیە؟
✅ وەڵام: بە بۆچوونی من کێشەکە دوو لایەنەیە. یەکەم: لایەنی ناوەکی باسەکەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ چۆنایەتی نەریت و شارەستانییەتی ئیسلامی. دووھەم: لایەنی دەرەکی باسەکەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندی ناسییۆنالیستی دەوڵەت نەتەوکان کە لەو کێشە بۆ چەسپاندنی جیاوازی ناسیۆنالیستی خۆیان کەڵک وەردەگرن واتە باسەکە بە تەواوەتی سیاسی دەبێتەوە. بۆ لایەنی ناوەکی باسەکە نەسر حامید ئەبووزەید و حەسەن حەنەفی لە شیکاری نەریتی ئێسلامیدا ڕستەیەک لە مەحموود دەروێش قەرز دەگرن ئەویش ڕستەی « احتمينا بالنصوص فدخل اللصوص » واتە « خۆمان بە دەقەکان داپۆشی و پشتمان بە دەقەکان بەست ھەر بۆیە دزەکان ھاتنە ناوە ». ئەبووزەید و حەنەفی لە دوو گوتاری جیاوازدا دەڵێن: شارستانییەتی ئێسلامی و نەریتەکەی «شارستانییەتی دەق و گێڕانەوەیە: تمدن متن و روایت » و دەروازەی عەقڵانییەت بە زاڵیەتی دەقەکان بەستراوەتەوە. بە تایبەت ئەبووزەید لە کتێبی « الإمام الشافعي و تأسيس الإيديولوجية الوسطية » شافێعی و غەزاڵی و ئەشعەری بە سێ کۆچکەی داخستنی عەقڵانییەت لە نەریتی ئێسلامیدا ناوزەد دەکات. ھەر بۆیە لەم باسەی ڕەمەزانیشدا موسوڵمانەکان بە پشت بستن بە ڕێوایەت و نەقڵێکی شافێعی کە مێژوومەندی تایبەتی خۆی ھەیە و مانگ ديتن به پێوەڕی کۆتایی و دەسپێکی مانگ دادەنێ، ئێستەیشی لەگەڵدا بێت لەو ڕێسا کۆنە لانادەن و بە تەعبیری جەلالی مەلەکشا « ھەر بە تەشیە کۆنەکانیان دەیڕێسن و لە بیری نوێ سڕ و سرکن». باوەڕمەندان بە نەریتی ئێسلامی ئەوندە بیر ناکەنەوە ئەمڕۆکە ئەو ھەمووە ئێمکاناتە جیاوازە لە زانستی ھەسێرەشناسییدا ھەیە و دەکرێت پشتی پێ بەستن بۆ زانین دەسپێک و کۆتایی مانگ. ھەر بۆیە لێرەدا ڕێک دەبینین ئەو باسەی ئەبووزید درووس دەردەچێت و دەروازەی عەقڵانییەت بەسەر بیری مرۆڤی موسوڵماندا بەو دەقە کۆنانە دادەخرێت. ئێنجا بەشی دووھەمی باسەکە ئەوەیە لە« سەردەمی ناسیۆنالیزمدا » کە ھیچ شتێک لەو پاڕادایمە ناچێتە دەرەوە و تەنانەت ئایینیش بەپێی ناسیۆنالیزم دەخوێندرێتەوە، ئەو کێشە و بەرە بە پشت بەستن بەو دەقە کۆنەی شافێعی گڕی زیاتری دەدرێتەوە و ھەر دەوڵەت نەتەوەیەکی ڕۆژھەڵاتی ناوێن لە بەرژەوندی خۆی و بۆ چەسپاندنی شوناسی جیاوازی خۆی، بابەتەکە بە شێوەی سیاسی ناسیۆنالیستی و لە بەرژەوەندی خۆیاندا دەیقۆزنەوە. بۆیە « احتمینا بالنصوص فدخل اللصوص » قسەیەکی زۆر درووسە و دزەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست ئەو باسە بە باشی ڕێ‌و شوێنی ناسیۆنالیستی خۆیانی پێدەدەن چونک دەزانن مرۆڤی موسوڵمان زیاتر لەوەی ھێزی عەقڵی بە کار بھێنێت پەنا دەباتە نەقڵە جۆڕاوجۆرە کۆنەکان بێ ئەوەی سادەترین بنەمای ھێرمنۆتیکی بزانێت کە بریتی بێت لە « مرۆڤ و دەق بەستراون بە مێژووی تایبەتی خۆیانەوە» یان ئەو شتەی مەلاسەدرا دەیگووت « کلّ شيئي مسبوق بمادة و مدّة: ھەر شتێک لە پێشڕا گڕێدراوی ماک و ساتەوەختی تایبەتی خۆیەتی »... دەقە کۆنە ئایینیەکان و ھەروەھا بیروبۆچوونە فێقھی و ڕیواییەکان، ھیچ یەک لەمانە لە ڕێسای مێژوومەندی تایبەت به شوێن کاتی خۆیان ( تاریخیت زمان و مکان خاص خود ) ڕیزپەڕ نین و ھەموویان مێژوومەند و کاتبەندن. بە کوردی و بە کورتی کێشەکە ھەم لە نەریتی کۆمەڵگا موسوڵمانەکانەوە ھەڵدەقۆڵێت کە نەریتێکی « دەق تەوەرە » و ئێجازە بە بیرکردنەوەی نوێ نادات و ھەم لە کەڵک وەرگرتنی ناسیۆنالیستی دەوڵەت نەتەوەکان لەو باسە ئاو دەخواتەوە. ھەر بۆیە مرۆڤی کوردی بێ دەوڵەت بۆ ئەم باسەی ڕەمەزانیش ڕێک وەکوو ھەموو شتێکی دیکەی، سەرگەردانی نێو ئەم ئاژاوانەیە و ھەندێکیان ڕوو لە ئیسلامیزمی عەرەبین کە ئەویش بۆخۆی لە قاڵبی ناسیۆنالیزمی عەرەبیدا دەردەکەوێت و لە بەرژەوندی ئەواندایە و یان خۆی بە پاشکۆی ئێسلامیزمی فارسیەوە دەبەستێتەوە و بە گوریسی ئەوان دەچێتە نێو چاڵەوە...
✍دوکتۆر حیسام(هیوا)خاکپوور

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥
🔵بەشێک لە ژیانی پێشەوای سەربەرز
پێشەوا قازی محەممەد

🔵ئەم وڵاتە جەستەیێکە پڕ لە زام.
هەموومان بیستوومانە ئەگەر منداڵێکی تەمەن ژێر دوو ساڵ، پێنج ژەم لە شیری ژنێکی خواردبێ، ئەو منداڵە حوکمی ڕۆڵەی ئەو ژنەی هەیە،جگە لە باسی میرات نەبێ.
جا ئێمە تەواوی تەمەنمان لە ئاوی کانیاوەکانی کوردستان‌مان خواردووە، بە نانی ئەو گەلە ڕاهاتوین، لە سەر ئەم خاکە ژیاوین، داوای بەشەمیراتیشمان کردووە، کەچی خۆمان بە ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە نازانین!!
حوکم و بڕیاری ئێمە ئەبێ چی بێ، کە لە باتی ئەوەی ئەو نیشتمانە وەکوو دایکێکی دڵسۆز لە ئامێزی بگرین، کەچی وەکوو دیوارێکی هەرەس هێناو بۆی دەڕوانین و لێی دوورە پەرێزین؟ لە زمانەکەی، لە مێژووەکەی،لە داهاتوو چارەنووسی، لە کەلتور و هونەرەکەی، لە جل وبەرگی و لە گەورە پیاوانی و... ئەوەندە دوورە پەرێز کە باوەشمان کردووە بە کەلتور و زمان و هونەری گەلانی تردا و کوردستانی خەمبار و بێ‌ناز ، لای ڕۆڵەکانی خۆی غەریب ماوەتەوە. ئەم دەردە گرانە هۆکاری زۆرە، با بە کورتی باس لە چەن خاڵێکی گرینگ بکەین:
۱) دەروونی ئێمە کەلەوڕێژە لە شتی بێگانە،وەکوو مێمۆریێک کە پڕەو جێی نەماوە بۆ بابەتی تر. ئێمەش دەروونمان وەها لە بیری بێگانە ئاخنیوە کە خۆشەویستی بابەتە نیشتمانییەکانی تێدا خنکاوە. زۆر بیری ناڕەسەن هاتۆتە نێو خەڵک کە هیچ داکۆکیێک لەسەر بایەخەکانمان، داب و نەریتمان، پێناسەکانمان ناکەن. وەکوو ئەوەی کورد هەر نەبووبێ وایە. کابرا تەنیا بە وتن کوردە، دەنا نە تەنیا بە کوردی بیر ناکاتەوە، هەر بیر لە کورد ناکاتەوە. ڕەنگە دژایەتیشی بکات.
۲) کورد؛ بیری قازانجی تاکەکەسی پشتی شکاندووە. هەر ئەو بیرەیە کە هەموو شتێکی ئەم وڵاتەی بۆ هەراجە بازاڕ بردووە. ڕەنگە ئەو کەسانە خوێندەوار و تێگەیشتووشیان تێدا بێ و بزانن چ باسە، بەڵام بە وتەی شاعری عەرەب "چۆن پارە بەهەموو شتێ دەزانن بۆ پارەش هەموو کارێک دەکەن". دەزانن دڵسۆزی بۆ زمان و نیشتمان نانی لێ پەیدا نابێ، بۆیە خۆیان تووشی سەرئێشە ناکەن و خەونی شەوانیان، بە خەمی وڵات لێ بزر نابێ. لە هەر بوارێکا بێ، ئەوان ئیش بۆ قازانج دەکەن ،جا با کورد هەر بە خەسارا بچێ.
۳)بە نووسراوە یان بە فیلم، لە چیرۆکی "جلە تازەکانی پادشا" لە نووسینی "هانس کریستیەن ئەندرسن" بلیمەتی دانمارکی ئاگادارن، کە دوو پیاوی دەسبڕ لە بەرانبەر پارەیێکی زۆر بەڵێنیان دابوو ،جلێکی تایبەت بۆ پادشا بدوورێنن کە تەنیا حەڵاڵزادەکان توانای بینینی ئەو جلەیان هەبێ. بەو فێڵە پادشا بە ڕووت و قووتی بە ناو شاردا دەگەڕێنن هەتا خەڵک سەیری جلی تازەی شا بکەن. کەسیش لە بەر ئابرووی خۆی ناوێرێ بڵێ شا ڕووتە. لیرەش زۆرینەی؛ بەخێر خوێندەوار و ڕووناکبیرمان لەبەر ئەوەی نەڵێن دواکەوتووە و لە ئەدەب و کەلتوور و هونەری پێشکەوتوو بێخەبەرە؛ لە کەلتوور و زمانی خۆی ڕووتیان کردۆتەوە، هیچیشیان پێ نەداوە، ناشوێرێ بڵێ: ئەرێ کوا جلەکانم؟
۴)سیستمی پەروەردە، مێدیاکان و.... ساڵەهای ساڵە وەها زەوق و هەستی جوانیناسی لێی تێک داوین، ئەوەی ناوی زەوقی کوردی بێ، کوێر بۆتەوە. جوانییەکانی وڵاتمان لە شێعر و هونەر بگرە تا جل و بەرگ، لێمان غەریبە. دەبینین کەسێک، پیاوچاکی خێر خوازیشە،بە شێعر و گۆرانی فارسی و عەرەبی تووشی جەزبە و خەلسە ئەبێ. بەڵام هێچ هەستێکی بەرانبەر بە شێعر و گۆرانی کوردی نییە. خۆ دیارە ئەوە زەوقی ژاراوی کراوە. جوانیناسی نەتەوەیی لە دەروونیدا کاول کراوە.ئەگینا جیاوازی شێعری حەزرەتی حافز و حەزرەتی وەفایی چییە؟ جیاوازی شمشاڵی نەمر قاڵە مەڕە لە گەڵ سازی فڵان ژەنیاری عەرەب و فارس چییە؟ خۆ ئەم بەڕێزانە لە خۆمانەوە نزیکترن، کەچی ئێمە بە لاقی خۆمان و بە مێشکی بێگانە هەر لێیان دوور ئەبینەوە، هەم بە زانست، کە بە زمانی خۆمان نەزانین، هەم بە زەوق کە تێکچووە. هەر ئەم خاڵە بە تەنیایی پیشاندەری بیرێکی بریندار و کارەساتێکی سامناکە لە دەروونی هاڕیاومانا.
ئەگەر ئەبینین ئەم نیشتمانە، بەو زمان و کەلتوور و هونەرە لێقەوماوە، بەو هەموو چەرمەسەریە و ژێر چەپۆکەییە، بەو هەموو تاڵان و بڕۆ بڕۆیە، هەتا ئێستا هاتووە و دەری بردوە و هێشتا زیندووە، تەنیا بە هۆی غیرەت ولەخۆ بردوویی گەورە پیاوانێک بووە کە بۆ زیندوو مانەوەی کورد وەکوو هەڵۆی بەرزەفڕی شێعری هەژار، باوەشیان بە مەرگی خۆیاندا کردووە و پشت لە خۆشی و ڕوو لە مەینەت، تەواوی ساتەکانی ژیانیان لە پێناو پاراستنی پێناسە کوردییەکان لە زمان و ئەدەب و کەلتوور و هونەری کوردی‌دا بەخت کردووە. دەبا ئێمەش لانیکەم پارێزەری ئاواتەکانیان و ئاسەواری بە نرخیان بین و خۆمان بە ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە بزانین.
✍عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۱/۱۴

سڵاو...
تکایە بەشداریی ئەم راپرسییە بکەن.
هاوڕێیانتان، خزم و کەس و کارتان، دوور و نزیکتان، ناسیاو و نەناسیاوتان لە دوور و نزیکی کوردستان لەم راپرسییە ئاگادار بکەنەوە. تکایە هەر کەسێک بە هەر بیر و باوەڕێکەوە مادام خەڵکی کوردستانە ئاگادار بکەنەوە و داوایان لێ بکەن بەشداریی ئەم راپرسییە بکەن.
https://kurd.vote/2023/04/03/survey-for-rojhelat-kurdistan/