میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
891 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔵دیمانەیێکی تایبەت؛لە سەر تەوەری ناسیۆنالیزمی کوردستانی،دیمۆکراسی،ئێران

🔹ئەم دیمانەیە لە کڵابهاوسی ڕادیۆ کوردستان بەڕێوە چووە.
کاک سیروان رێناس، خوێندکاری دوکتۆرای تیۆریی سیاسی لە زانکۆی پێنسیلڤانیا وەڵامی پێنج پرسیاری ڕادیۆ کوردستان دەداتەوە:
یەک: هاوپەیوەندیی نێوان ناسیۆنالیزم و ئازادی: ناسیۆنالیزم دەتوانێ ئازادی دەستەبەر بکات؟
دوو: هاوپەیوەندیی نێوان ناسیۆنالیزم و ئەخلاق: ناسیونالیزم دەتوانێ بەستێنی فەزیلەتمەندی و چاکە بۆ نەتەوەی بندەست دەستەبەر بکات؟
سێ: جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان، خودموختاری، فیدراسیۆن و کۆنفیدراسیۆن چین؟
چوار: کێشە سەرەکییەکانی فیدراسیۆن لە ئێران چین؟
پێنج: لە ئەگەری ڕوو دانی فیدراسیۆن لە ئێراندا چی بەسەر هێزی پێشمەرگە دێت؟


📻وێستگەی ڕادیۆ_کوردستان
🎙گفتوگۆکار:عەتا جەماڵی
🎙میوان:سیروان ڕێناس

🌐وەرگیراو لە کاناڵی ڕادیۆ کوردستان


👇👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 عوبەید کێیە؟

🔹دوای خنکانی هەڵەبجە، مامۆستا؛ شێرکۆ بێکەس سکاڵایەکی دوورودرێژ سەبارەت بە بێکەسی و چارەڕەشی کورد، ئەنووسێ و داوا لە فریشتەی ڕەشپۆشی شێعر ئەکا، بیبا بۆ باڕەگای خوا. ڕۆژی دوایی کە فریشتە دێتەوە، سکرتێری پلەچواری نووسینگە بە ناوی عوبەید لە دامێنی هەمان نامە بە عەرەبی نوسیبووی: "گەوجە بیکە بە عەرەبی. کەس لێرە کوردی نازانێ و نایبەین بۆ خوا."

ئاخۆ عوبەید کێ بووە؟ هەر بەپێی ئەوەی کە عوبەید زانیویە کە ناوەرۆکی نامەکە کوردییە، دیارە عوبەید خۆی کورد بووە. بەڵام من دڵنیام عوبەید تەنیا یەک تاکەکەس نییە. زۆر عوبەیدمان هەیە:

عوبەید هەرئەو ژەنیارە کوردەیە کە گۆرانیی کوردی ئەبا بۆ گۆرانیبێژی بێگانە.

عوبەید هەرئەو نووسەرە کوردەیە کە قارەمانی ڕاستەقینەی خۆمان ئەکا بە چیرۆک بەزمانی بێگانە و ناوەکوردیەکەی ئەگۆڕێ ،تا ببێ بە قارەمانی ئەوان.

هەرئەو ڕوناکبیرە کوردەیە کە سەر و بنی قسەی نیچە و کانت و مارکس و دیکەی ناودارانی ئەورووپایە، کەچی ناتوانێ بیری بێگانە بهێنێتە سەر هێڵی خۆماڵی و ڕەخنەیان لە سەر بنووسێ و شتێکیان لێ زیاد بکا، کە کوردیش لێی تێ بگا.
عوبەید هەر ئەو کەسانەن کە بەناوی ئایینەوە خۆیان لێ کردین بە نیوەخودایەک و هەر بەناوی ئایینەوە کاریان تەقدیسی کەلتوور و زمانی بێگانەیە.نەبە کەڵکی ئێمە دێن و نەبێگانەش پێی ئەزانی.

عوبەید هەر ئەو خاون میدیایەیە کە درامای پڕ لە شوورەیی تورکی، کە ئاشکرا بێڕێزی بە کورد و کەلتووری کوردیە، ئەکا بە کوردی. نە باسی وەرگێڕانە کە کورداندنی درامایە.

عوبەید هەر ئەو ڕووناکبیرەی کوردە، کە لە ماڵەوە لەگەڵ بنەماڵەی بە زمانی  کوردی قسان ناکا، لە ڕووی هەڵنایە تا سەر شەقامی خۆیان بە جلی کوردییەوە بڕوا و شانازی بەوەی ئەکا هەتا ئێستا نەچۆتە فڵان گەڕەکی لاخواروی شار.

عوبەید هەرئەو ناوەزلانەن کە بۆ مردنی شاعێر و نووسەر و هونەرمەندی بێگانە خۆیان لە قوڕ ئەنێن کەچی، هەرەگەورەکانی خۆمان هەر ناناسن تا بزانن کە، کەی هاتوون و کەی مردوون. 
عوبەید هەر ئەو کەسەیە لە پرۆگرامێک چەند کاتژمێر باسی فڵان جۆرە خۆبادانی بێبایەخی هونەرمەندی "خارجی" ئەکا، کەچی عارف جزیری وشاکرۆ هەر ناناسێ تا بزانێ باسی چیان کردوە.

هەر ئەوانەن کە کوردایەتی ڕەسەنیان تووشی دەیان ئیسم و ئایدۆلۆژی کرد و نەیانزانی گەلەکەیان لە چە ئاست و بارودۆخێکدایە .
هەر ئەوانەن کە کاسبی بە کوردستان ئەکەن و ناشیانەوێ پێشکەوێ تا بازاریان لەبرەو نەکەوێ.
عوبەید ئەوکەسەیە کە، وێنەیەک لە کورد دادەڕێژێ کە بێگانە پێی خۆشە.

هەرئەو کەسەیە کە مێشکمان بە بیری ناڕەسەن ژاراوی ئەکا.

عوبەید هەرئەو کەسەیە کە بە ناوی ئەدەب و هونەری کوردی مەبەستی هەڵفریواندنی ژنان و کچانە. و ... و ... و ..

عوبەید لەهەمو شوێنێک گەرای داناوە.

لە دواییدا، بەڕێزان، سەیری ژیانی گەورەکانمان بکەین؛ بەسەربەرزی ژیاون. هاو ڕەنگ و هاو خەمی خەڵک بوون و سەربەرزی  مێژویشن. بەڵام، کام عوبەیدی ئاخربەخێرتان دیوە؟ عوبەیدبوون نە هونەرە و نە زیرەکی. هەر سووکیە و بێقیمەتی. ئەوانەی کە بەدڵ خزمەتیان بە کورد کردووە، لە دڵی هەزاران مرۆڤی بەشەرەفدا ئەژین و ئەژیێنەوە. عوبەیدەکانیش زۆریان هێشتا نەمردوون، فڕێ دراون.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۱۱/۰۸


👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 بەشێک لە ژیانی کاکە ئەحمەدمفتی زادە

🅾 ئەحمەدی موفتی زادە بیرمەند و بانگخوازی ئیسلامی، کوڕی مەولانا مەحموودی موفتی لەساڵی 1312 کۆچی هەتاوی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بە دنیا هەڵێنا.

لە تەمەنی هەرزەکاریدا بۆ فێربوونی زانستی ئیسلامی روویکردە باشووری کوردستان و دەگوترێت لە ماوەی کەمتر لە ۴ ساڵ و بەهوی ئەو زیرەکیەی کە تێدا بووە، توانیویەتی قۆناخەکانی زانستی ئیسلامی بە سەرکەوتوویی ببڕێت.

🌐20ی ڕێبەندان هاوکاتە لەگەڵ شەهیدبوونی کاکە ئەحمەد موفتیزادە

💠 کەناڵی ئاسمانی رووداو

🕰 کات:  ۴:۲۲

👇👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەتا دوێنێ
تروسکانی چاوەکانت
هەناسەی ژینی ئێمە بوو،
په‌لکی لە ڕۆحمان دەخشاند
پەنجەی ڕەشی ناهومێدی
لە هەموومان دوور خستبوو...
هەتا دوێنێ
بۆنی خۆشی مێهرەبانیت
بە سەربانی دنک دنک خانووەکانی ئەم گوندەدا
فڕکەی دەکرد، دەهات، دەچوو
لفت و ناز و خۆشەویستی
بە سەر حەوشە و دیوەخانی پرژاندبوو...
هەتا دوێنێ
دەنگی نه‌رمی پڕ لە تینت
تەک کوندەبووی نەواچی‌دا
زەماوەنیان ڕێ دەخستوو
تاقتاقکەرەی شەوانەیان
تەک سپێدەی بەیانی‌دا ئەدا بە شوو...
هەتا دوێنێ
قژی چەرمووت
هه‌ر وەکوو بەفر،
جه‌سته‌ی ساردی نیشتمانی داگرتبوو
منی کەوباڕ لە باوەشیا
لانەیەکی خۆشەویستیم سازکردبوو...
هەتا دوێنێ
هەموو خۆش بووین
کەوانەی خۆشەویستیمان
لە دەورتدا حەڵقە دابوو؛
تەنیا خودای گەورە نەبێ
ئۆقرەی نەبوو
کەواکەتی توند گرتبوو
بێ‌قەراری
دیداری خۆشەویستی بوو...
بەڵام ئەمڕۆ
یەک یەک، هەموو
خێڵ و گوند و کوندەبەبوو
کەوباڕی لە قەسپە کەوتوو
هەر دەگریان
خەمی قورسی بێ‌تۆییان
لێ نێشتبوو...
تەنیا خودای گەورە نەبێ
پێدەکەنی و زۆر خۆشی بوو،
دەستی لە ملت کردبوو و
کەواکەیشتی
بە لقە دارێکی بەهەشت هەڵواستبوو...

#جەمیل_محەممەدی

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan
🔴 تەلیسی بەتاڵ

سەردەمی منداڵی لەدێهات جۆرە تەلیسێک(گۆنی) هەبوو، پێیان ئەوت سێخەت. پتر لە ۱۲۰کیلۆ گەنمی ئەگرت. پاش ساڵەهای ساڵ ئاوارەیی و دوورەوڵاتی، ڕێم کەوتەوە دێهاتەکەمان. لە پیرە پیاوێک پرسیارم کرد: ئەرێ ئەو جۆرە تەلیسانە چییان بەسەر هات؟ فەرمووی تەلیسەکان هەر ماون. وتم ئەی بۆ نایان بینم؟ فەرمووی ئاخر ئەو پیاوانە کە پڕیان ئەکرد لە گەنم و بە کۆڵ ئەیان بردەوە بۆ ماڵ، نەماون!

لەوەتا لە بیرم دێ، ئەڵێن زمانی کوردی خاوەنی ئەوەندە هەزار وشەی ڕەسەنە. دایکی زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوە ڕاستە. بە دەیان و سەدان وشە لە قورئان ڕیشەیان کوردییە. ئەوەندە بەشی زمانی فارسی لە کۆردیەوە وەرگیراە. تەمورەی کوردی کۆنترین سازی عاڵەمە. سیاچەمانە هەر گاتاکانی زەردەشتە. مێژووی هۆرە ئەگەڕێتەوە بۆ پێش دروس بوونی زمانەکان. جل و بەرگی کوردی تێکەڵاوێکە لە کەلتوور و مێژوو، حەیا و نەجابەت،جگە لە باسی جوانیناسی زۆریک وردەکاری زانستی تێدایە و...و...و...

جا؛ بەم هەمو سامانەوە کورد گرفتێکی هەیە، ئەویش ئەوەیە زمانەکە و هونەرەکە و جل و بەرگەکە لێمان بووە بە تەلیسی بەتاڵ. بەکوردی کە نازانین بنووسین، جلەکەش لە ڕوومان هەڵنایی لەبەری کەین، گۆرانییەکەش گۆی ناگرین. هەر ئەوەندە و بەس. جا بۆیە هەر دەستەیێکمان بوین بە سواڵکەر لە بەردەرکەی بێگانەیەک یان بۆ زمان یان بۆ لیباس یان بۆ هونەر یان هەرسێکیان. بۆیە کوردی ئەمڕۆ سەرلێشیواوە.

چینی هەژار تا ڕادەیێک هێشتا باشن. وشەی ڕەسەن لە وتاریان هەر دەس ئەکەوێ لە جلە کەش عاریان نایێ. بە گۆرانیەکەش دڵخۆشن. قوڕی سەرەکی بە سەر ناوە زلەکانەوەیە. زانای وامان هەیە تەواوی ژیانی تەرخان کردووە بۆ شەرحی دیوانی فڵان شاعێری عەرەب. تۆ بڵێی چوار سەد ملوێن عەرەب هەر بەتەمای ئەون؟ جا نازانم بۆ هەوڵێک نادا بۆ شەرحی دیوانی سافی هێرانی(چووزانێ سافی هێرانی کێیە). ئەوانن کە ئەرکی نەتەوایەتی خۆیان  بەجێ ناهێنن و پێناسە کوردییەکە شەل ئەکەن.

زمانی ئاڵمانی ئەمڕۆ زمانێکی زۆر بە هێزە لە فەلسەفە و ئەدەبیات دەس پێ ئەکا تا دە چێتە ناو ماشێنی بێنز. چوونکا گەورە پیاوانێک وەکو: گوتە، کافکا، شوپنهاور، هابرماس، نیچە و ...

سەدان گەورە پیاوی تر لە هەمو بوارەکانا بە بیری زۆر قوڵیان زمانی ئاڵمانییان زۆر بەرز کردۆتەوە. سەدان ساڵە خۆیان لەژێر کاریگەریی زمانی لاتین دەرهێناوە و شانیان داوەتە ژێر تەلیسی سێخەتی زمان و ئەدەب و کەلتوری نەتەوەکەیان. ئەمڕۆ لە هەر دە کتێب لە جیهان یەکێکی بە زمانی ئاڵمانی لە چاپ ئەدرێ. دنیا منەتباری زمانەکەیانە. نوسەرێکی گەورەیان هەبووە بە ناو؛"مازوخ"، لە ڕۆمانەکەی ئەوەندە بە ڕێک و پێکی باسی دەروونی قارەمانی چیرۆکەکە ئەکا کە چۆن ئەبێتە هۆی ئازاردانی خۆی، ئێستا دروون ناسەکان بەو جۆرە نەخۆشانە ئەڵێن "مازوخیست". ئەدەبیاتیان کاریگەرە تەنانەت لە سەر زانستی پزشکیش و زۆرێک لە زانستەکانی تر. هەموو گەلانی عاقیبەت بە خێری عاڵەم هەروان.

نووسەرانی ئێمە یان هەر بە عەرەبی و فارسی ئەنووسن یان لە مێشکیاندا بە زمانی بێگانە بیر ئەکەنەوە جا بە کوردی ئەیهێننە سەر کاغەز. خۆ دیارە بۆنی شنەی شەماڵی کوێستانی کوردی لێ نایە جگە لە بۆنی بیری بێگانە. دەی کەی کورد ئەیەوێ بەو زمانەی دەس بکا بە نووسینی پتەو؟لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا باسی دەنگی  ڕەسەنی زیرەک و ماملێمان بۆ ئەکەن، کەچی کاتێ لێیان نزیک ئەبیتەوە ئەبینی خۆیان قەت گوێیان بەو دەنگانە ڕانەهاتوە. بۆیە لەم شارا یەکێک شک نابەم بزانێ زیرەک بۆ وتویە هەڵم بگرن بە سێ وبە دوو، یان بە سێ و بە چوار. باسی چە نەریتێک ئەکا؟ کاتێ وتت ئەمە دەردی ئێمەیە یەکسەر ئەچنە سەر هێڵی سیاسەت. دەی خۆ هەزاران کوردمان هەیە لە ئامریکا و ئەوروپا خۆ ئەوان لە ناوخۆ خراپترن. ئێمە پیاوی ئاگای خاوەنزانستمان کەمە. پیاوی ئاگای خاون زانستی دڵسۆزمان کەمترە. تەنیا و تەنیا دڵخۆش بەو کوردانەم کە جلی کوردییان پێ عار نەبووە، بە شێعری مامۆستا قانێع گریاون و هەر بە دڵ خۆیان بە بەختەوەر ئەزانن کە سەر بەنەتەوەیێکن کە عەلی مەردان و تایێر توفێقی لێ هەڵکەوتووە. نابن بە سواڵکەر بۆ شتێک کە خۆیان هەیانە. بۆیە هەوڵی دەوڵەمەندی زمان و ئەدەبی کوردی ئەدەن. ئەگینا کوردی خۆبەکەمزان هیچی لێ شین نابێ جگە ناهومێدی،چۆنکا ئەو کڕنوش بۆ بێگانەیێک ئەبا کە ڕەنگە هەر کورد بە بەشەر نەزانێ. جا با بە فەرمایشتی مامۆستا هەژار کوڕی حەزرەتی پەلەپیتکەش بێ.

: عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۱۱/۳۰


👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran