میزان - کـوردستان
1.67K subscribers
200 photos
164 videos
69 files
885 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔵#مەڵێ__#بڵێ

🔢#ژمارە_3


مەڵێ: روژی جمعە چوین بو اغوش طبعیت، فرە روژیکی عالی بو
بڵێ: ڕۆژی هەینی چووین بۆ ئامێزی سروشت، ڕۆژێکی فرە خۆش بوو


مەڵێ: با احترام به ایوە لم مورد مخالفم
بڵێ: لەگەڵ ڕێزم بۆ ئێوە لەگەڵ ئەم بابەتە نیم(هاوڕا نیم)


مەڵێ: جنابتان لم بحث شرکت کن
بڵێ: بەڕێزتان لەم باسەدا بەشدار بن


مەڵێ: قابلی نیە
بڵێ: شایەنی نییە


مەڵێ: قصد ازدواجم نیە
بڵێ: ویستی هاوسەرگیریم نییە، بە تەمای ژیانی هاوبەش نیم


مەڵێ: موضوعکی متفاوتە
بڵێ: بابەتێکی جیاوازە


مەڵێ: بە نظر من
بڵێ: بە ڕای من، بە بۆچوونی من



#زمانی‌من‌ناسنامەی‌منە
#زمانی‌کوردی‌بپارێزین


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
کەلیمە هەورامی (1)
<unknown>
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸 #وشە wişe _ #واژە
▪️ #زاراوەی_هەورامی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#اوباش :
لات و لووت ، شاڕلاتان ، بێ ئەۮا و تاته ،خوێڕی

#کج : لار ، کەچ ، گێڕ

#سیل : لاو ، لافاو

#ضعیف_کم_بنیه :
لاواز : لەجەر ، لەڕ ، بێ گریک ، بێهاز ، بێ گیان

#رشتە : تاڵ ، لۆ ، لزگ

#دراز_و_بی_قەوارە : لۆق ، لار و وێر

#لجن_و_گل_و_لای : هەڕ و لیتە

#کهیر : لیری

#لزج : لێق

#چکیدە_بزاق : لیک

#آب _دهان : گڵوێز ، تف

🌹دەنگ و ڕێکوستەی :وڵات



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸 #وشە wişe _ #واژە
▪️ #زاراوەی_کرمانجی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

♦️#رفتن 👈 Çûn

#من_می‌روم 👈 Ez diçim/terim
#من_نمی‌روم 👈 Ez naçim/narim

#تو_می‌روی 👈 Tu diçî/terî
#تو_نمی‌روی 👈 Tu naçî/narî

#او_می‌رود 👈 Ew diçe/tere
#او_نمی‌رود 👈 Ew naçe/nare

#ما_می‌رویم 👈 Em diçin/terinî
#ما_نمی‌رویم 👈 Em naçin/narinî

#شما_می‌روید 👈 Hûn diçin/terin
#شما_نمی‌روید 👈 Hûn naçin/narin

#آنها_می‌روند 👈 Ew/Ewna diçin/terin
#آنها_نمی‌روند 👈 Ew/Ewna naçin/narin

★★★★★★★★★★★

🗣 شما به تئاتر نمی‌روید؟
من گاهی به تئاتر می‌روم.
اما، آنها اصلا به تئاتر نمی‌روند.

🗣 Hûn (naçin/narin) şanoyê ?
Ez carinan (diçim/terim) şanoyê.
Lê, Ew / Ewna qet (naçin/narin) şanoyê.

Deng: Arife Husênpûr.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
خسرو_آواز؛_اسطورۀ_زندگی_یا_شبح_مرگ؟!.pdf
298.6 KB
🔵 شەجەریان پاشای گۆرانی ـــ
ئۆستوورەی ژیان یان تاپۆی مەرگ.

🔅 سنوورەکانی زمانی من ئاوێنەی سنوورەکانی دونیای منە.(ویتگنشتاین)

❇️ شەجەریان دوو ڕوخساری هەیە؛ یەکەم شەجەریانێکی هونەردۆس کە بابەتی ئەم نووسینەمانە نییە و دووهەم شەجەریان وەکوو بەشێ لە سیاسەتی ئاسیمیلاسیونی فارسی‌تەوەر [فەرهەنگ‌پەزێری فارسی] کە پێشینەیەکی زۆرتر لەم چوار دەیە دوایینەی هەیە و ئەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەردەمی قاجاڕ و بە شێوازگەلێ جۆراوجۆر لەسەر ئەزموونی ژێرەدەستی نەتەوە غەیرە فارسەکان کارتێکەری هەبووە.



🔴 درێژەی بابەتەکە دابەزێنن و بیخوێنەوە.


✍️ موحەممەد بازئەفکەن


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان


سنوورەڪان بشێوێنن
من تامەزرۆے بۆن و تامے نیشتمانم
چۆن هەنگ شەیداے گوڵەباخە
من دڵدارے ڪوردستانم!

✍️مامۆستا مەلەکشا


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔵 ناوەڕۆکی کتێبەکانی ئێران: برادرم در مرز سرباز است.

بەگشتی کاتێک بە وردی سەیری ناوەڕۆکی کتێبەکان دەکەی، ئەم بابەتانە بەشی هەرە زۆری ناوەڕۆکی کتێبەکان پێکدێنێت کە بێجگە لە مەیلێکی کۆڵۆنیاڵیستی بۆ سڕینەوەی شۆناسی کوردی و شکڵ دانی زێهن و کەسایەتی تاکی کورد، هیچ ڕەهەندێکی فکری، زانستی و پرسیار و رووژێنەری تیا بەدی ناکرێت کە دەبێتە هۆکاری پەروەردە بوونی تاکی خولقێنەر و کارامە و لێهاتوو.

مامۆستایانی قوتابخانە و دایک و باوکانی ئازیز تکایە تا کۆتایی گوێبیستی بن و بڵاوی بکەنەوە.

✍️ ماردین ڕەحیم نژاد

🎙بێهزاد قادری



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔵 دیاریێکی تایبەت و دڵسۆزانە لە زانا و بلیمەتی کوردستان"کاک ئەحمەد موفتیزادە"بۆ لایەنگران و شوێنکەوتوانی سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵسووکەوت لەگەڵ ڕاوبۆچوونی بەرانبەرەکانمان.


لاوی کـــوردم خۆت نەکەیته داری دەســـتی دوژمـــنت
دوژمـــــــنت نەت باتە مەیدان بۆ برای خــــۆ کوشــــتنت

کـــــورده قـــــــەت نەنوی بە لایەی دژمنی عـــــــــــەیارەوه
شـــــــــێری دژمن تێکەڵه حەتـــــمەن بــه ژاری مــــارەوه

رەن نــــــەکەی داوێـــــنی نامـــــــووست بە لەکەی عارەوه
نیشـتمانت دایــکته نەی دەی به دەس ئه غــیارەوه

ره نـــــــجی باو باپیری تۆ ئەم نیشـــــــتمانەی دابـــــه تـــۆ
کـــورده وریــــا بی نەکـــــەی باپـــیره کانت رەنـــجەرۆ



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟢 بەشێک لە ژیانی کاکە احمدمفتی زادە

⭕️ کاکه ئەحمەدی موفتیزادە رێبەرایەتی رەوتێکی میانڕەوی مەزهەبی و نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرد و بەوبۆنەوە لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئێران بەشداری دەکرد و بەردەوام لە رێگای سنە بۆ تاران بوو تاوەکو وەک خۆی باسی دەکات بتوانێت ئەو زوڵمە نەتەوەیی و مەزهەبی و چینایەتییەی لە گەلی کورد دەکرێت بیسڕێتەوە و مافەکانی کورد لە حکومەتی نوێی ئێران بچەسپێنێت.

⭕️ کاکە ئەحمەدی موفتیزادە دوای دە ساڵ زیندان و ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر کە وەک خۆی دەیگەڕێنێتەوە تۆڵەی هەموو کورد و سوننەیان لەو کردوەتەوە، بە چەندین جۆری نەخۆشی و شێرپەنجە لە زیندان هاتە دەرەوە و دوای سێ مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئاسیای تاران لە رۆژی سێشەممە 20-ی رێبەندانی ساڵی 1371-ی هەتاوی کۆچی دوایی کرد

💠 کەناڵی ئاسمانی پەیام

🕰 کات: ۱۲:۳۲

🗣زبان: کُردی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟢 #نیشتمان

لاوی کورد ئەر پاکه شیرت هەسته وەک شێری ژیان
ڕاکه مەیدان بۆ به جێ هێنانی مافی نیشتمان

ڕۆڵەکەی سوڵتان “صلاح الدین” نەخۆی گۆڵی کەسان
ڕوکنی ئیمان خۆشەویستی نیشتمانه بێ گومان

لاوی کوردم خۆت نەکەیته داری دەستی دوژمنت
دوژمنت نەت باته مەیدان بۆ برای خۆ کوشتنت

کورده قەت نەنووی بەلایەی دوژمنی عەییارەوه
شیری دوژمن تێکەڵه حەتمەن به ژاری مارەوه

ڕەنگ نەکەی داوێنی نامووست به لەککەی عارەوه
نیشتمانت دایکته نەی دەی به دەس ئەغیارەوه


شێعر: کاکە ئەحمەد موفتی زادە

دەنگ: کاکە ئیقباڵ تەیفوری

مێلۆدی: کاکە ڕەشید فەیزی نژاد

بە بەشداری هونەرمەندان: کاکە حەسەن دەرزی و کاکە سدیق زۆهری


💠 لینک دانلود از یوتیوب:

♦️https://www.youtube.com/watch?v=eY4APWU9IIQ



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان


🌹کۆلكه‌زێڕینه

له‌ دوای نه‌رمه بارانی ڕۆژێكی خۆشی به‌هار
هه‌وا بێگه‌رد و خه‌وش و، ده‌شت و ده‌مه‌ن لاله‌زار
به به‌رگی ئاڵا واڵا خه‌مڵا بوو بووكی كوێستان
شكۆفه‌ی له‌ سه‌ردا بوو، نێرگس سورمه‌ی له‌ چاوان
له‌ درز چارشێوی هه‌ورۆ په‌لكی زێڕینی هه‌تاو
له‌ سه‌ر كولمی هه‌ڵاڵا ئاهووی بزه‌ی ئه‌كرد ڕاو
سه‌ر سووڕ ئه‌ما به یه‌كجار له‌ كاری سێحری گه‌ردوون
چنوور زولفی په‌رێشان نه‌سرین پڕ ناز و ئه‌فسوون
نزیك به خه‌تتی ئاسۆش له نێوان تاقی ئاسمان
خه‌یوه‌تی خۆی لێدا بوو كۆ‌لكه‌زێڕینه‌یه‌ك جوان
یه‌كیان گرتبوو له ئامێز حه‌وت ڕه‌نگ به چه‌شنی دڵدار
تابلۆیه‌كی به‌ دیمه‌ن له جوانی‌دا بێ ئه‌ژمار
له‌ پڕ وێنه‌ی خۆیان دی له‌ ناو ئاوێنه‌ی ‌رووبار
سه‌د دڵ ئاشق به خۆ بوون خۆبایی بوون به یه‌كجار
هه‌ر كه‌س هه‌ر خۆی ئه‌بینی له‌ وه‌هم و له‌ خه‌یاڵا
بۆ له‌ پشت چاوخستن یه‌ك ئه‌چوون به گژ مه‌حاڵا
كار گەیشته جێگایه‌ك هـاته‌ ڕوو ڕازی نهێن
ده‌س كرا به گڤ كردن له گه‌ڵ یه‌ك شه‌ڕ و جوێن
تووی نیفاق كه‌وته ناویان، به‌زم و هه‌رایان ساز كـرد
هه‌ڵیان پێچا له‌ سه‌ر هیچ، شاڵاویان بۆ یه‌كتر برد
یه‌كیان ئه‌یگوت ڕه‌نگی من، شین هه‌ر وه‌ك ئاسمانه
به ڕه‌نگی ئاوی ده‌ریا هۆی ده‌سپێكی ژیانه
ئه‌وی دی خۆی با ئه‌دا تیشكی خـۆره‌ نیژادم
ئێوه‌ مـوحتاج به من بوون هه‌تا بڕ بكات یادم
ئه‌میان ئه‌یگوت ڕه‌نگی سوور ڕه‌نگی عیشق و ئه‌وینه
كانگای جۆش و خرۆش و سه‌رچاوگه‌ی ئاوی ژینه
ئه‌ویان ئه‌یگوت له‌ مێژه‌ من كراوه‌ خه‌ڵاتم
هه‌یبه‌ت و شان و شكۆ به‌ش منه وه‌ك به‌راتم
هه‌ركامیان وای ئه‌زانی هه‌ر ئه‌وه‌ كانگای جوانی
هه‌ر به‌ سه‌ر ئه‌ودا هه‌ڵده‌ن ئه‌بێ شێعر و گۆرانی
له‌م قرم و قاڵه‌دا بوون بای ته‌زی سەردی زریان
هات و هاوردی دوایـــی به ژینی خۆپه‌ره‌ستیان
نه‌یان زانی به گشتی له‌ ئاكاما به‌ نیفاق
گرێی یه‌ك بوون ئه‌ترازێ له‌ ده‌س ئه‌چێ ئیتتیفاق


19ی ڕێبه‌ندانی 2721ی كوردی

✍️ئیبرایم حسەینی


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
بە کەمینەکردنی ئەوانی دیکە.pdf
1 MB
📖‍ بە کەمینەکردنی ئەوانی دیکە:
ستراتێژییە یەکدەستکردنەکانی دەوڵەتی ئێتنۆتێۆکڕاتیکی ئێران


📃 ئاماژە:

🔹ئەم وتارە هەوڵێکە بۆ نیشاندانی پرۆسەی بە شێعەکردن و فارساندنی بەردەوام و بەهێزکردنی سیاسەتێکی وەها لە سەردەمی فەتحی کوردستانەوە،واتە لە سەرەتاکانی دەیەی 1980دا.دەوڵەتی ئێران تێدەکۆشێ تاکوو فەرهەنگ و زمانی فارسی لە ڕێگەی توندوتیژییەوە گشتگیر بکات و،ئێرانیبوون هاواتای فارس بوون لەقەڵەم بدات.

🔹دەوڵەتی ئێتنۆ_تێئۆکراتیکی ئێران بە شێوەیەکی سیستەماتیک و مهەندیسیکراو،درێژە بە گۆڕینی دیمۆگرافیا داوە تاکوو تایبەتمەندییە ئێتنیکییەکانی کوردستان لاواز بکات.مهەندیسیکردنی دیمۆگڕافیا پێویستی بە نیشتەجێکردنی خەڵکی سەر بە حاکمییەتە لە ناوچەی دەرەوەی خۆی و،لە جێگای ئەو خەڵکانەی کە سەر بە ئێتنیک/نەتەوەیەکی دیکەن.کەواتە،جێگۆڕکێی ئێتنیک/نەتەوەی سەردەست لە چوارچێوەی قەڵەمڕەوی ئێستای ئێراندا، بۆ ئاسیمیلەکردن و زاڵبوون بە سەر کۆمەڵگەکانی دیکەدایە.


🖌 ئەحمەد محەمەدپور و کەماڵ سلێمانی
و: ڕێبوار ڕۆژهەڵات


#گۆڤاری_تیشک
#ژمارەی_60_59


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan
کەلیمە هەورامیێ
<unknown>
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸 #وشە wişe _ #واژە
▪️ #زاراوەی_هەورامی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#احترام گذاشتن : خاتر گێرتەی ، قەۮر گێرتەی

#کلمە احترام برای خانمها : خاتوون ، خاتوو

#خاک آلود : تۆزین ، خوڵین ،

#خاکستر : بووڵە

#پابوس : خاک وپا ، پاماچ کەردەی

#بیل : خاکەناز ، بێڵە

#خال گردن و سینە کبک : خاڵ و مێڵ

#خالص : پوختە ، پاک، بێ گەردٚ

#خاموش : بێدەنگ، ئەوەکوشیاە ، کوشیاوە

#خاموش کردن: ئەوەکوشنای

#خانەخراب : یانەوێران ٠

#بدگمانی از همسر : خانەگمانی

#خواب آلو :وەرمین

#سرگرم کردن : خڵاونای ، خجڵنای


🌹دەنگ:خاتوو وڵات


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸 #وشە wişe _ #واژە
▪️ #زاراوەی_سۆرانی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#الفت_گرفتن 👈خووگرتن، هۆگربوون


#ﺍﻣﻮﺭ_دﺍﺧﻠﯽ 👈ﮐﺎﺭﻭﺑﺎﺭﯼ ﻧﺎﻭﺧۆ


#نقش 👈ڕۆڵ، نەخش


#ساکن 👈 نیشتەجێ، جێگرتوو


#ساکنین 👈دانیشتووان


#سرفراز 👈سەربەرز


🗣ساکنین شهر بوکان.

🗣دانیشتووانی شاری بۆکان.


✳️کۆکراوەی: سەروین

✳️دەنگ: سەروین

👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸 #وشە wişe _ #واژە
▪️ #زاراوەی_کرمانجی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

میدان بازی 👈 Qada/Meydana lîstikê

لیگ 👈 Lîg

مسابقه 👈 Pêşbirrk

تیم 👈 Tîm/Kom

مربی 👈 Rahêner

داور 👈 Dadwer

بازیکن 👈Lîstikvan

کاپیتان 👈 Kapîtan

پاس 👈 Pas

شوت 👈 Lêdan/Şût

پاس دادن 👈 Pasdan

کمک مربی 👈 Alîkarê/a Rahêner

بازی‌نهایی/فینال 👈 Fînal

Deng: Arife Husênpûr


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#مەڵێ__#بڵێ

🔢#ژمارە_4


مەڵێ: همیشە اضطرابم هیە
بڵێ: هەمووکات دڵەڕاوکێم هەیە

مەڵێ: کسیکی با استعدادە
بڵێ: کەسێکی بەبەهرەیە

مەڵێ: لە لحازی اقتصادی
بڵێ: لە بواری ئابووری

مەڵێ: جادەکان یخبندانن
بڵێ: ڕێگاوبانەکان سەهۆڵبەندانن

مەڵێ: کارشناس هواشناسی اعلامی کرد
بڵێ: کارناسی کەشناسیی ڕایگەیاند


#زمانی‌من‌ناسنامەی‌منە
#زمانی‌کوردی‌بپارێزین


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین

ناتوانی وا بکەی کە کورد نەبین
هەر کورد بووین و هەر کورد ئەبین

لە پێش ئاگر پەرەستیدا
لە پێش موسڵمانیەتیدا

لە دیلی و سەربەستیدا
هەر کورد بووین و هەر کورد ئەبین

نە عەرەبم نە ئێرانیم نە تورکێکی شاخستانیم
نەک هەر من خۆم
مێژوویش ئەڵێ کە کوردم و کوردستانیم


🔴 دابەشکردنی جوگرافیای کوردی تەنیا دابەشکردنی سەرزەمینی کوردستان نەبووە لە ڕێگای دانانی سنوورە دەسکردەکانەوە، بەڵکوو ئەم پارچەکردنە بە ڕێبازی دیکەی هاوتەریب ئەنجام دراوە.

گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچە کوردیەکان بە زمان،فەرهەنگ،مێژوو.

جێگیرکردنی خەڵکانی بیانی لە ناوچە کوردیەکان.


🙏تکایە ئەو نەخشانە کە جوگرافیای کوردستانی گەورە و چوارپارچە بچووک نیشان ئەدەن و بە ئاوەکان نەگەیشتوون بڵاوی نەکەنەوە چۆن مەبەستی سیاسی لە پشتیەوە هەیە.




👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸ڕێکخراوی یوونسکۆ:

کەسێ کە نەتوانێ بە زمانی دایکی خۆی بنووسێت و بخوێنێت، نەخوێندەوارە. .
.
🔸منداڵەکانمان فێر بکەین بە زمانی_کوردی بنووسن و بخوێننەوە. .

زمان کوردی ناسنامەی نەتەوەییمانە
بەڵێ بۆ خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی

🔵پیرۆزبێت دووی ڕەشەممە،ڕۆژی زمانی دایکی




👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟩 بەراوردێکی زمانی کوردی لەگەڵ زمانەکانی تردا


🌐 کاکە ئەحمەد مفتی زادە


💠 دانلود از یوتیوب:


https://www.youtube.com/watch?v=8nxuYZp9Qcs




T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🟢 زمانت کە کوردی بوو

گۆ و چرۆ
کەژ و کۆ
چۆم و ڕووبار
دەشت و کۆسار
گوڵ و باخ
شاخ و داخ
قەڵا و قەڵات
خۆزگە و ئاوات
نیشتمان، وڵات
هەرد و وەردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
هەڵاڵە و گوڵاڵە
گوڵانی زەرد و سوور
سنوور و چنوور
بەیبۆن و شەوبۆ
نێرگز و نەسرینی
ئەم دەوەرە بە کۆ
درشت و وردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
تەتە و تەرەغە
شاهۆ و داڵاهۆ
قەندیل و سەفین و گمۆ
ئاوییەر و ئاربابا
بەگشتی جودی و
چیای هەڵگوردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
بەفر و بەفرانبار
شەختە و سیخوار
گوێسوانی گوێ بە گوار
پەستەک و بەستەڵەک
دووی ڕەشەمە و
چیای خاڵ و بەڵەک
چوار شەممۆی ئاگرین و
نەورۆز و ڕەشبەڵەک
وەئەوەی
با بە دەواری شڕ کردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
گێلاسی شنۆ و
سێوی مەراغە و
شێڵانەی سنە و
ترێ ڕەشەی سەردەشت و
تامی ڕێواسی کەلی خانی
هەتاو نەدیوی
مزر و ناسکی بن بەردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
شوناس و پێناسە
ڕەسەنایەتی
خۆشەویستی و ئازایەتی
شەرف، نامووس، غیرەت
نیشتمانپەروەری
پیاوەتی و مەردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
بەیت و باو و
لاوک و حەیران
شێعر و غەزەل
مەتەڵ، مەسەل
هەست و هەڵبەست
گەڕە لاوژە
بالۆرە و هۆرە
بەند بە بەندی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
چریکەی عەلی ئەسغەر
سۆزی گەرووی مام خدر
زایەڵەی زوڵاڵی زیرەک پتر
قەتاری ماملێ ئیتر
بەندی عەبڵا دەرژێ و
ڕەسوو گەردی
دەبنە کوردی

زمانت کە کوردی بوو
ناری و ناڵی
هێمن و هەژار
مەحوی و پەشێو
سوارە و دڵدار
حاجی و شێرکۆ
گۆران، ئاسۆ
هێدی و کوردی
دەبنە کوردی

💠 م۰ قادر پوور= نزا


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran