میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
200 photos
164 videos
69 files
884 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
دەستەبژێری (ئێلیت) کورد؛ پێکهاتە، کاراکتێر و خەسارناسی
ئادڵ كه‌ریمی
دەستەبژێری (ئێلیت)ی کورد

🔷 کاراکتێر و خەسارناسی


🅾️ سەرنج: ئەم فایلە دەنگییە چەند سەرەداوێکی گرنگ دەخاتەڕوو کە هەر چاودێرێک دەتوانێ لە ڕێی ئەو سەرەداوانەوە دۆخی هەنووکەی کۆمەڵگای کوردستان هەڵسەنگێنێت و ئەم کەشوهەوایە ڕەخنەکارانە بخوێنێتەوە. هەر چالاک و دەستەبژێر و ڕۆشنبیرێکیش دەتوانێ وریاتر و وردبینتر، پلان و ستراتیژی بۆ هەڵسوکەوتەکان و وتەکان و ئامانجە نەتەوەیەکانی دابڕێژێت.


🎵 وتاربێژ: عادڵ کەریمی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵ورمێ مۆڵکی کوردان

سەرچاوە مێژوویەکان دەڵێن لە ڕابردوویەکی دوور وە لە ناوچەی جزیری ئەمڕۆدا ھەرێمێک بەناوی کاردو ھەبوو (ئەم ناوچەیە دەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی تورکیا، ئەم جێگەیەشوێنی بەیەکگەیشتنی ھەرسێ وڵاتی تورکیا و عێراق و سوریای ئەمڕۆیە)، گروپە کوردەکان بە زاگرۆسدا تێپەڕین و ناوچەی کاردۆیان داگیرکرد و لە ناوچەکەدا مانەوە و نیشتەجێ بوون. خێڵە کۆچەرییەکان، دوای ئەوەی نیشتەجێ بوون لە ناوچە نوێکەدا ناوچەکە ناوی دەرکرد بە کاردۆ وە خێڵەکان خۆیان گونجاند لەگەڵ یەکتر لە خاکە تازەکەیان داو ناوچە تازەکە ناونرا (قاردو یا کاردۆ یا کورتی). کە ئەم خێڵانە کە بنەچەی کوردی ئەمڕۆن و ئیتر لە ناوچەکەدا بڵاو بوونەوە و شارستانیەتیان دروست کرد و بەپێی کاتەکانی مێژوو پەیڕەوی ئایینەکانیان کرد، ئازەربایجانی ئەمڕۆش خاکی ئەوان بوو تاوەکوو تورکە کۆچەرەکان ھێرشیان ھێناو ناوچەکەیان داگیرکرد و کوردیان لێدەرپەڕاند و چەندەھا خێڵە کورد لەناویاندا توانەوە و زمانیان بووە زمانی ئەوان، کوردەکان خاوەنی ڕەسەنی ناوچەی ورمێ و ئازەربایجانن، بەڵام ململانێی مێژوو وەھای لە ناوچەکە کردووە کە تورکەکانی ئەمڕۆ بوونەتە برابەشی کوردان، لە شارستانی ورمێدا کوردەکان بڵاو بوونەتەوە بە باکوور و باشوور و ڕۆژاوادا کە ھەموویان کوردن و لە ڕۆژھەڵاتی شارستانەکەدا لەگەڵ پێکھاتەکانی کەدا بەتایبەت لە پێدەشتەکاندا تێکەڵاون بە شاری ورمێشەوە. کوردەکان لەم شارستانەدا لە چەندین ھۆز پێکھاتوون، بەڵام زۆرینەی کوردان لە دوو ھۆزی شکاک و ھەرکی پێکدێن لەم شارستانەدا.
مێژووی ورمێ زۆر دێرینە، سەرچاوەکان دەڵێن گۆیا زەردەشت هەر لەم شارە لە دایکبووە. سەردەمێک بەشێک بووە لە مەملەکەتی ئورارتوو و پێگەی خۆرپەرستان بووە، گردی حەسەنلوو لە نەغەدە و بەردەنووسی کێلەشینی هەنداو شنۆ کە بۆ 850ی پێش زایین دەگەڕێتەوە یادگاری گرنگی پاشاکانی ئۆرارتۆن و دیتراوەی تری پەیوەست بەم رۆژگارە زۆرن لەم پارێزگایە. لە رۆژگاری ئیسلامدا بووەتە پێگەی کوردانی ڕەوەندی هەزبانی و رێرەوێکی گرنگ بووە نێوان بەغدا پایتەختی عەبباسیەکان و ولاتی تەورێز و ئاران و ئەرمەنستان کە هەر لە لایەن میرانی شەددادی و رەوەندی و سالارییەوە حوکمڕانی کراوە. بە پەیدابوونی ئۆغووزەکان لە سەدەی پێنجەمی کۆچی، ورمێ و دەوروبەری بووتە شەڕگەی نێوان کوردان و هێرشبەرە ئۆغووزەکان کە تورکەکانی ئیستای ئازەربایجان لە نەسڵی ئەوانن. دواتر لە ساڵی 1184 خرایە ژێر دەسەڵاتی سەلجووقییەکانەوە. کە هەلاکۆی نەوەی چەنگیزخانی مەغۆل لە سەدەی حەفتەمی کۆچیدا ئازەربایجانی داگیرکرد و لە مەراغە و تەورێز ئاڵای حوکمڕانی هەڵدا، شیرازەی ئەم ولاتە بە جارێک تێکچوو. زۆربەی کوردانی هەزبانی و زەرزا پەنایان بردە بەر شاهانی ئەییوبی لە میسر و شام دیموگرافیای ئازرەبایجان بە جارێک شێوا و توخمی ئۆغوزو سەلجووقی تێکەڵ بە خوێنی مەغۆل لەم خاکە داسەپا. تەورێز و مەراغە کە دوو پێگەی گرنگی کوردانی ڕەوادی هەزبانی بوون لەلایەن مەغۆلانەوە داگیرکران. لە رۆژگاری دوای مەغۆل، بەگزادەی برادۆست بوون بە حوکمڕانی ناوچەکە، میرانی برادۆست تا پەیدابوونی سەفەوەیەکان تاکە دەسەلاتدار بوون، پاش شەڕی داستان ئاسای قەڵای دمدم (1609ز) شاعەباسی سەفەوی بۆ زاڵبوون بەسەر کوردی موکری و برادۆست پەنای بردە بەر هۆزی گەورەی هەوشار (ئەفشار) و لە خوراسان و کرمان هەشت هەزار نەفەری بۆ دەشتی ورمێ کۆچاند بۆ نەهێلانی مەترسی میرە برادۆستەکان کە هێشتا بالادەست بوون لە ناوچەکانی دۆل و مەرگەوەڕو دەشتەبێڵ و تەرگەوەر. لە شەرەفنامە باس لە زنجیرەی میرانی برادۆستی ورمێ کراوە. ترسی عەجەم لە هێرشی لە ناکاوی برادۆست و بلباس و موکری بۆ سەر مەراغە و تەورێز هەر نەبڕا، بۆیە ناچار سەفەوی و قاجارەکان هەندێک لە هۆزی چاردۆلی کوردی لەک لە لوڕستانەوە هێناو لە خوارووی مەراغە و میاندواوو لەکستانی خۆی نیشتەجێ کردن و هۆزی کلاورەشی قەرەپەپاغیان لە قەفقازەوە هێناو، لە دەشتی سندووس و نەغەدە دایانمەزراندن، شۆڕشی 1884ی(شێخ عبیداللە)ی نەهری ترسناکترین مەترسی کوردان بوو بۆ سەر تەخت و تاراجی عەجەم. پاش ئەوە سمکۆی شکاک لە گەرمەی شەڕی جیهانی یەکەم شۆرشێکی تری دژ بە قەجەری تەورێز بەرپاکردو تا سەر هەڵدانی دەوڵەتی شانشینی پەهلەوی بەردەوام بوو.
بەپێی ڕۆژنامە ناوچەییەکان تەیمووری لەنگ، ورمێی بەبێ باج داوەتە گرگین بێگی ئەفشار، کە ئەفشارەکان نیشتەجێ بوون لە قەلای تۆپراق قەڵا کە چارەکە میلێک لە شاری ورمێ وە دوورە، ھەرچەندە لە زەفەرنامەدا ھاتووە کە ساڵی(١٣٠٧ز) تەیمووری لەنگ دەسەڵاتی سەپاندووە بەسەر ورمێدا، لەساڵی(١٤٢٣ز)دا ئەمیر تەیموور خێڵی(ئەوسانلو)ی ئەفشاری ھێنا بەمەبەستی سەرکوتکردنی کوردەکان و خێلە ڕاپەڕیووەکانی ورمێ و دیاری کردنی گرگین بێگی ئەوسانلو بۆ حکومداری ورمێ، دوای مردنی کوڕەکەی عەلامە سوڵتان چووە جێی باوکی بۆماوەی سێ ساڵ.

🔹👇درێژەی بابەت

👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi
🔵ورمێ مولکی کوردانە

لە شورای دادگای شاری ورمێدا فەرمانیان دا بە دەسەڵات گرتنە دەستی براگەورەکەی بەناوی یادگار سوڵتان کە دەسەڵاتی شار بگرێتە دەست. باسیل نیکیتین دەڵێت حکومداری ئەوسانلوی ئەفشار لەو کاتەدا (٦)کەسیان حکومدارییان کردووە.

دوای لاواز بوونی ڕووسیا بەھۆی شکانی لەسەریەکی لە جەنگی ڕووسیا-ژاپۆندا بەرەی ڕۆژھەڵاتی دوور، عوسمانییەکان لە ١٩٠٦ز دا ناوچەی ورمێیان داگیرکرد جگە لە شاری ورمێ، بەبیانووی کێشەی سنوری نێوان ئێران و عوسمانی کە ھەرگیز ئەم کێشە سنوریەیان بۆ یەکلا نەدەبووەوە، پاشان عوسمانیەکان سەربازەکانی کۆکردەوەوە بردنی بۆبەرەی باڵکان کە لەوێ توشی شەڕ ببوون، دوای پێکدادان لە تەورێز ڕووسەکان ورمێیان داگیر کرد لە ساڵی ١٩١١ز دا.

لەسەروبەندی جەنگی جیھانی یەکەمدا شاری ورمێ دەست بەدەستی دەکرد بەدەست زلھێزەکانی ناوچەکەوە، دوای شۆڕشی ڕووسیا لەساڵی ١٩١٧ز دا، بەرپرسیارێتی و بەڕێوەبردنی شاری ورمێ ڕادەستی ئەنجومەنی مەسیحی ئاشووری موتاوا کرد. پاش زنجیرە تاوانێکی ئاسۆریەکان و تاوانی خوێناوی وەک سەربڕین و رەشەکوژی موسوڵمانان لە ورمێ لەلایەن مەسیحیەکانەوە لە ٢٢/٢/١٩١٨، ئەم تاوانانە وەھای کرد کوردان بکەونە خۆیان و شۆرش بکەن ئەوەبوو بە سەرکردایەتی سمکۆی شکاک دەستی پێکردو ھەر لەو ساڵە دا مارشیمۆن سەرکردەی ئاشووریەکان بەدەستی سمکۆ کوژرا، ھاتنی ٢٠ھەزار ئاوارەی ئاشووری لەوانەوە بۆ ناوچەی ورمێ لە ئەنجامی شەڕی عوسمانی و ئاشووری، وە نفوسی ٥٠ھەزار بۆ ٧٠ھەزار ئاشووری کۆچیان پێکرا لە ورمێوە بۆ باشووری ئێران تاوەکو لە ژێر پاراستنی بەریتانیادابن، ئەم کۆچە بەکۆمەڵە لە ژنان و منداڵان بەڕەو شاریی بەناو، ساینقەڵا و ھەمەداندا بران، دواتر ئاوارەکان برانە بەعقوبەی باکوری شاری بەغدا نیشتەجێکران، دوای ڕۆیشتنی ئاشوورییەکان سۆنتاگ، فلاومەری موژدەبەر کوژران لە ١٩١٨ز دا لە ورمێ.
ئیسماعیل ئاغا سمکۆی شکاک شاری ورمێی ڕزگارکرد لەھاوینی ساڵی ١٩١٩ز دا، لە ساڵی ١٩٢١ز دا ھێزیکی زۆر لە تارانەوە، بەمەبەستی پشتیوانیکردنی ھێزەکانی ئێران لەناوچەکە، گەیشتە شاری تەورێز. ھێشتا سوپای ئێران لە تەورێزەوە بەرەو کوردستان رێنەکەوتبوون کە سمکۆ فەرمانی گرتنی شاری مەھابادی دەرکرد. رۆژی ٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٢١، ھێزەکانی کورد شاری مەھابادیان گەمارۆدا. ئێران تیپێکی ٥٥٠ کەسی ژاندارم و سەربازیان لە مەھاباد مۆڵدا بوو. پاش چەند رۆژ گەمارۆ دانی شار، لە ئەنجامی شەونخونی و ھێرشی خێرای ھێزەکانی سمکۆ، سەنگەرەکانی چەکدارانی ئێران، یەک لە دواییەک گیران و توانای بەرگریکردنیان نەما. لە ئاکامدا سەد و پە‌نجا ئەفسەر و سەربازی کوژران و چوارسەد کە‌سی دیکەشیان لێ بەدیل گیرا. دوابەدوای داگیر کردنی مەھاباد لەلایەن سمکۆوە، ئەفسەرێکی سوێدی بەنیوی لاند بێرگ، فەرماندەیەتیی ھێرشێکی تازەی پێسپێردرا. لەشکری لاند بێرگ، ملی رێگەی گرتەبەر و لەناوچەکانی کوردستان نێزیک بووەوە. سمکۆ، ھێزێکی٢٠٠ کەسیی کۆکردەوە و بەرنامەی تێکشکانی لەشکری ئێران بە فەرماندەیی ئەفسەری سوێدی داڕشت. لەھێرشێکی خێرا و لەنەکاوی ھێزی چەکداری کوردستاندا، بە سەدان چەکدار کوژران و پاشماوەی ھێزەکەشیان ھەڵاتن و لەناوچەکە دوور کەوتنەوە. لەو شەڕانەدا فەرماندەی ھێزی ئازەرییەکان سام خانی ئەمیر ئەرشەد بوو. ئەمیر ئەرشەد برای زەرغام فەرماندەی سوپای ئازەرییەکان و ئەو کەسە بوو کە لە شاری تەورێز بە داڕشتنی پیلان جەعفەر ئاغای برا گەورەی سمکۆی کوشتبوو. سام خانی ئەمیر ئەرشەد، بەدەستی سمکۆ کوژرا و بەوجۆرە تۆڵەی خۆی لە زەرغام و بکوژی براکەی، سەندەوە.
شاری ورمێ ماوەی چوار ساڵ لەژێر دەسەلاتی کورددا بوو. لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا کە ورمێ بەدەست کوردەوە بوو، رۆژنامەیەکی کوردی بەنێوی رۆژی کورد و شەوی عەجەم بڵاودەکرایەوە کە سەرنووسەرەکەی ناوی محەممەدی تورجانیزادە بوو. ھێزەکانی ئێران پاش داگیرکردنەوەی ورمێ، درێژەیان بە ھێرشەکانیان دا و، ھەموو ناوچەکانی کوردستانیان داگیر کردەوە و دەستیان کرد بە گرتن و کوشتن و لەسێدارەدانی رۆڵەکانی کورد و سووکایەتیکردن بە خەڵکی رەشوڕووتی کوردەواریی.
لە دوای جەنگی جیهانی دووهەمیش بەڕێبەرایەتی پێشەوا قازی محەممەد کۆماری کوردستانی شان دا بە شانی کۆماری ئازەربێجانی تەورێز کە لە لایەن سۆڤێتەوە پشتگیری دەکرا دامەزرا و کورد دەستی بە شێوازی خەباتی نوێ لە قەوارەی حێزبایەتیدا کرد.
لەسەردەمی پەھلەوییەکاندا بەیارمەتی ئینگلیزەکان، حکومەتی ناوەندی ئێران کۆنترۆڵی تەواووی ناوچەکەیان کرد، لە سەردەمی پەھلەویدا (١٩٢٥-١٩٧٩) ناوی وەرمێ گۆڕدرا بۆ رضائیە، بەھۆی ناوی ڕەزا شا کە کاتی خۆی فەرماندەی سوپا بوو لەم شارەدا، لە دوای شۆڕشی 1357ی گەلانی ئیران ناوەکەی گۆڕدرایەوە بە ورمێ.

کۆکردنەوەی بابەت: موحسین رەزەوی

👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi
🔵 #شێعر_و_وەرگێڕان


"نامەیێک بۆ خوا ۳"
چ سەبرێکت هەیە خودا
سەهۆڵ
بەردە، یا لە پۆڵا
سەیرە، هەنووکە نەتوا...
لە چ بڵێم
چەنەمین جارە وەک نامه
لە دڵەوە هەڵئەکوڵێم
قوڵم داوە هەتا ژوورت
عەرزم کردووی له حزوورت،
باسی ئەم عەرزەم بۆ کردووی
تۆ کە حەیییت و نەنووستووی...
نیشتمان رەنگی ماتەمە
وەرزەکانمان هەموو خەمە
سەختە دڵخۆشی شک نەبەی
مردن ببێتە ئاوات و
چاوت هەڵنەیە بە سبەی...
بە قورعان و بە پێغەمبەر
وەختە فەرقان بکەم یەکسەر
هیچێ نەما خەمم نەدات
مەگەر مەرگێ بمدا نەجات
گیرۆدەی دەستی زاڵمین
تۆ بووی بە ڕەببی ئاسمان
وێڵە شەیتانولعالەمین...
باسم هەمووی هەر کۆنەیە
هەر ئەو تام و ئەو بۆنەیە،
جۆرێ ئەیڵێم
خودای لێزان
سۆزی نەمانبەنە زیندان،
ڕاستە کە دوابەدوای شەوێ
چاو ئەبێ بە خۆڕ هەلکەوێ
بەڵام ئێرە شەشدانگ شەوە
خەڵکی سەرانسەر لە خەوە
هەم سپێدە، هەم کازیوە
ترساون لەو نەوچە دێوە،
"ئاسۆ" تاوێ هات بێ بۆ شار
لەو مل کێوە دایان لە دار
ئێمەی نووستوو نەمانزانی
لەمێژەیە بۆتە ئاوات
بگەینە دەمەو بەیانی...
دڵخۆش بووین بەو دوو گڵۆپەی
نووزەی دابوو بە کووچەمان
هاتن تاوی دەن، خامۆش بوون
نەهاتنە هانای قرچەمان...
ئێستە بۆتە جۆرە شەوێ
شۆڕش بە شۆڕشیەکەی خۆی
لە ترس هەتا ئەم شەویتر
چاوی داناچێ بە خەوێ...
خودا ئێره زۆر تاریکە
شەقامه پانەکانی شار
له تاریکی زۆر باریکە
کەی ئەتوانین وەک "ڕۆژانێ"
هەنگاو هەڵێنین جارێکە...
هام لە ماڵا، بە بەر مۆمێ
سەبرەکەی تۆ خستمیە گۆمێ،
بەند کراوم لەم دەواره
ئەڵێن تاریکی زۆر سواره
ئازاد بەو ئازادییەی خۆی
بە مانگ کەوتۆتە شەوارە،
فەرموو خودا کە مانگەکەت
چەنێ دووره لەم هەواره
بەڵام بۆ خێڵی تاریکی
کایە و گەمە و گاڵتەجاڕە...
خودا خەتەر کە بۆ تاوێ
بێ خوارەوە و
بیکە قاوێ
کڵاشەکەت هەڵگرە نەکا
لە تاریکی کەویە داوێ
بەقوربانت بم تۆ نووری
خێڵ تار و تەم بکە ڕاوێ...
دەردمان فرە و تەواو زۆرە
بۆت ئەنێرم نۆرە نۆرە
مەرحەمەتێ فەرموو وڵام
بنێره بۆم، دی وەسسەلام...

✍️جەمیل_محەممەدی

👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Audio
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸 #وشە wişe _ #واژە
▪️ #زاراوەی_سۆرانی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#توانستن 👈توانین، کارین، بۆ کران


#عمو 👈مام، مامە، مامۆ


#عمە 👈پوور، میمک


#خالە 👈پوور، یایک


#دایی 👈خاڵۆ، خاڵە، لالۆ


#نامادری 👈زڕدایک


🗣داییِ کوچکم اسمش نادر است.

🗣خاڵۆ بچووکەکەم ناوی نادرە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەنگ:خاتوو وڵات

👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸 #وشە wişe _ #واژە
▪️ #زاراوەی_کرمانجی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


# زازایی 👈 Zazakî

# خانواده👈 Ayîle

# مادر 👈 Dayk / Maye / Dadî

# پدر 👈 Pî / Pêr

# فرزند 👈 Doman

# دختر 👈 Kêna / Kêneke

# پسر 👈 Laj

# خواهر 👈 Waye

# برادر 👈 Bira / Birar

# عروس 👈 Veyve

# داماد 👈 Zama

🗣عروسی ماست، شما دعوت‌اید.

🗣 Veyveyê ma esto, şima rê silayî ya.‌

Veng: Ashkan_Kurmanj_Urmiye


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
زمان.pdf
261.1 KB
📖 #پەرتووک

🔵 زمان؛ مه‌ودایه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ و سڕینه‌وه‌ی شوناس


🌐سه‌رچاوه‌: گۆڤاری زمانه‌وان، ژماره‌ ٣

✍️ یوونس ڕەزایی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#ڕێنووس

🔴
#وانەی_یازدەیەم(درس یازده‌هم)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دەنگداری_الف ا ـا a A

ئەگەر پیتی( ئەلف) نەکرێتە بزوێن, ناو و نیگاری دەبێتە شتێکی تر.
(اگر حرف الف کارش حرکت دهنده حرف بیصدا نباشد چیز دیگری نوشته میشود و معمولا این اتفاق اول کلمات می افتد.)
ئەم ناوە( هەمزەیە)( ــــٔـــ ) ونیگارەکەی بە لاتانەوە ئاشنایە * ئــــــ* جیاوازی نێوان ( ئەلف) و ( هەمزە) ئەوەیە کە ئەگەر ( ئەلف) بکرێتە پیتی سەرەتای بەش ئیدی بێ دەنگە و ناوی دەبێتە هەمزە *ئـــــ* '
هەرکاتێ( ئەلف) بە شوێن پیتی سەرەتای بەشەکاندا بێ هەر ناوی( ئەلف) لە سەریەتی و دبێتە بزوێن. چونکە پیتی دەنگدارە.
پیتی (ئەلف) بە چەند شێوەی خوارەوە بە کار دێت.
با بزانین کێهەیان ( ئەلف) و
کامەیان ( هەمزە )یە:

ـ1
#یەکەم ( هەمزە + ئەلف)ی
سەرەتای وشەیە;
کە( ئەلف)
بە شوێن پیتی هەمزەوە 👈ئا
لێرەدا لە بەر ئەوەی کە
( هەمزە) پیتی سەرەتای بەشە
دەبێتە بێدەنگ و( ئەلف) پیتی دەنگدار:( آ ;ئا) هەمزە(ئــــ) +( ا) ::
ئا بەوێنەی
*آوات👈 ئاواتAwat
آمانج 👈ئامانجAmanc
آمێز👈 ئامێز*Amêz

2ـــــ یەکێ دیکەیان نیشانەی سەرە دەکەوێتە بانی :
اَ ئە
لە بەر ئەوەی کە بەیارمەتی دەنگیلەی سەرە دەخوێنرێتەوە,
لێرەدا ( هەمزەیە) .
هەمزە* ئـــ* +( ــــە)👈ئە
وەک:
اَم👈ئەم em
َاَو👈ئەوew
اَمن👈 ئەمنemin
اَوان👈ئەوان ewan

3ـــــ یەکێ تریان نیشانەی ژێرە لە بن دادەنرێ
اِ
لە بەر ئەوەی کە بە یارمەتی دەنگیلەی ژێرە دەخوێنرێتەوە, ئەمیش هەمزەیە.
هەمزە( ئــــ) + دەنگیلەی
ژێرە( ێ) : ئێ. وێنەی :
اِمە👈ئێمە ême
اِوە👈ئێوە êwe
اِوارە👈ئێوارە êware

4 ئەگەر ( ئەلف) لە سەرەتای وشەدا بێ و بە شوێنیدا پیتی دەنگداری( ی ) هاتبێت ,) ایــــ
چونکە ( ئەلف) پیتی یەکەمە
بێدەنگەو ئینجا دەبێتە هەمزە وێنەی:
اینسان👈ئینسانÎnsan
ایدی ئیدیîdî
ئیدی👉دیگر
بزوێن👉مصوت صدا
بزوێنەر👉حرکت دهندە

5 ــــ لە تەواوی ئەم چەن شێوەدا, کە خوێندمان و هەروەها لە چەن شێوەی دیکەدا هەمیشە هەمزە پیتی سەرەتای بەشە و بە یاریدەری دەنگیلە یان پیتی دەنگدار دەخوێنرێتەوە. بەپێچەوانەی ئەمانە , ئێستا شێوەی نەبزێو دەخرێتە بەر چاو کە کۆتایی بەشدایە و نیگارەکەی ئەمەیە( ء) بە وێنەی وشەی(نەء) لە بـەرانبەری *ئەرێ* دا ئەم شێوە هەمزە ئێگجار کەم بەکار دەهێنرێت.

6ــــــ هەندێ جار پیتی ئەلف بە تەنیایی لە نێوان وشەدا بەکار دێ. لە پەنای پیتەکانی
* د ـــ رـــ زــــ ژــــ و* دا بە شێوەی جودایە وەک: * دانە ـ ڕاو ــ زار
ژارـــ وانە* یا دەچەسپێ بە پیتەکانی دیکەوە وێنەی:
* آمانج👈ئامانج Amancـ هانا hana *
جارێ وایە هەم ئەلفی تەنیا و هەم ئەلفی لکاو, پێکەوە لە یەک وشەدا بەکار دێن. وێنەی:
* بارانBaran ـــ کاروانKarwan*

ئ👈ی👉تر
ایتر👈ئیتر îtir
ایما👈ئیما îma



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#ڕێنووس_11
🔴
#رسم_الخط_11
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جیاوازیی نێوان دوو پیتی "ل" و "ڵ":

ئەم دوو پیتە لە زمانی کوردیدا هەر چەن شێوازی نووسینیان زۆر لە یەک دەچێ
بەڵام لە بێژەکردنا جیاوازیان زۆرە،
دەبێ ڕەچاو بکرێت و نابێ لە کاتی نووسیندا بە جێگەی یەکتری بنووسرێنەوە و بخوێندرێنەوە چۆنکە دوو پیتی جێیا لە یەکترن.

پیتی "ل" نووسین و بێژەکردنی هەمبەری پیتی "ل" لە زمانی فارسیدایە.

پیتی "ڵ" کە لە ڕێنووسی زمانی کوردیدا ل قەڵەوی پێ دەوترێ، لە ئەلفوبێی فارسیدا هەمبەری نییە.

نموونە:
گوڵاڵە= گلالە
بەڵگە= سند
گەڵا= برگ
ماڵ= خانە
کاڵ= کال، نارس
بڵاو= پخش

لێوان=لیوان
لێو= لب
لووت= بینی
مل= گردن

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تفاوت میان دو حرف"ل" و "ڵ":
این دو حروف در زبان کُردی کە هر چند شکل نوشتنشان خیلی شبیە بە هم هست، ولی در تلفظ کردن خیلی متفاوتند، و باید رعایت شود و نباید در هنگام نوشتن بە جای هم نوشتە و خواندە چونکە دو حرف جدا از هم و مستقل میباشند.

حرف"ل" نوشتن و تلفظ کردنش معادل همان "ل"در زبان فارسیست.

حرف "ڵ" کە در الفبای زبان کُردی لام چاق بهش گفتە میشود در الفبای زبان فارسی معادلی ندارد

مثال:
گوڵاڵە= گلالە
بەڵگە= سند
گەڵا= برگ
ماڵ= خانە
کاڵ= کال، نارس
بڵاو= پخش

لێوان=لیوان
لێو= لب
لووت= بینی
مل= گردن


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#ڕێنووس

🔴#فێربوونی_پیتەکانی_زمانی_کوردی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پیتی

ئەم پیتە پیتێکی نەبزوێنە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی وشەدا دێ.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

حرف

این حرف یک حرف صامت است کە در ابتدا و وسط و آخر کلمە می‌آید.

مانند:

#داس
#سەگ
#سێو
#دەست
#سەیران

👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#ڕێنووس

🔴#فێربوونی_پیتەکانی_زمانی_کوردی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پیتی

ئەم پیتە پیتێکی نەبزوێنە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی وشەدا دێ.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

حرف

این حرف یک حرف صامت است کە در ابتدا و وسط و آخر کلمە می‌آید.

مانند:

#پشیلە
#شووتی
#شەربەت
#شار(شهر)
#دەشت


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #شێعر_و_وەرگێڕان


بۆچی مرۆڤێکی دمارگرژ دەترسێت کە سەبارەت بە باوەڕەکانی خڵێڵەی هەبێت و پێداچوونەوەیەک بکات لە ڕێگەی خۆی؟

چون بەردەوام بیر لەوە دەکاتەوە کە چۆن دەتوانم بە بڵۆقەکانی ژێر قاچم بڵێم،
هەموو ئەو ڕێگایە کە هاتووم هەڵە بووە؟

ئەمە دەردێکی گەورەیە کە زۆرێک لە مرۆڤەکانی ئەمڕۆژی گیرۆدەن بە دەستییەوە

( مەترسی لە گۆڕانکاری)



ﭼﺮﺍ ﯾﮏ ﺁﺩﻡ ﻣﺘﻌﺼﺐ ﻣﯽﺗﺮﺳﺪ ﻧﺴﺒﺖ ﺑﻪ ﺍﻋﺘﻘﺎﺩﺍﺗﺶ ﺷﮏ ﮐﻨﺪ ﻭ ﺭﺍﻫﺶ ﺭﺍ ﺍﺻﻼﺡ ﮐﻨﺪ ؟
ﭼﻮﻥ ﻫﻤﯿﺸﻪ ﺑﺎ ﺧﻮﺩش ﻓﮑﺮ ﻣﯽﮐﻨﺪ ،
ﭼﻪ ﺟﻮﺭ ﻣﯽ ﺗﻮﺍﻧﻢ
ﺑﻪ ﺗﺎﻭﻟﻬﺎﯼ ﮐﻒ ﭘﺎﯾﻢ ﺑﮕﻮﯾﻢ
ﺗﻤﺎﻡ ﻣﺴﯿﺮﯼ ﺭﺍ ﮐﻪ ﺁﻣﺪﻩﺍﻡ
ﺍﺷﺘﺒﺎﻩ ﺑﻮﺩﻩ ﺍﺳﺖ ؟

ﺍﯾﻦ ﯾﮏ ﻣﺼﯿﺒﺖ ﺑﺰﺭﮒ ﺍﺳﺖ
ﮐﻪ ﺍﮐﺜﺮ ﺁﺩﻡﻫﺎﯼ ﺍﻣﺮﻭﺯﯼ
ﮔﺮﻓﺘﺎﺭﺵ ﻣﯽﺷﻮﻧﺪ «ترس از تغییر» .


✍️وە ــ هەرمان


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔵 بیرەوەری

🔳 کوردایەتی و ڕوانینی درووست بۆ سەر دین و نەتەوە

🎵 وتاربێژ: کاکە سەعدی قورەیشی




👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Audio
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸
#وشە wişe _ #واژە
▪️
#زاراوەی_هەورامی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#مزە_کردن: چەشتەی

#چگونە :چەنی

#چرا : پەیچێ

#برای_چە: پەی چێشی

#چطور_ممکن_است: چەنی کریۆ

#نمی_شود: مەبۆنێ

#نمی_روم: مەلوو

#بگو: واچە

#نگو: مەواچە

#ایستاد:نمدرا


✍️جەمۆکەردێ_و_ڕێک_وستەی_وەڵات


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸
#وشە wişe _ #واژە
▪️
#زاراوەی_کرمانجی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#سلام 👈 Silav


#چطوری 👈 Çawa yî


#خوبی 👈 Baş î , Rind î, Qenc î

#ممنون 👈 Spas


#بسیارعالی 👈 Gelek baş


#عالیه 👈 Xweş e , Baş e


#هوا_خوبه 👈 Hewa xweş e


#چیکار‌_میکنی👈 Çi dikî


#کجایی 👈 Li ku yî , Li ku derê yî

#اینجا_کجاس 👈 Vir ku ye



Deng: Ashkan_Kurmanj_Urmiye




👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸
#وشە wişe _ #واژە
▪️
#زاراوەی_سۆرانی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#خون 👈خوێن


#خفه_خون 👈بێدەنگ


#خونابە 👈خوێناو


#آغشتە_به_خون👈خوێناوی


#جستجو_کردن 👈گەڕان، پشکنین، لێگەڕان، لێگەڕین


#جستجو_کنندە 👈لێگەڕ، پەیدۆز، پەیجۆر


🗣پیراهنم آغشته به خون شد.

🗣کراسەکەم خوێناوی بوو.

🔹کۆکراوەی: سەروین

🔹هەڵەچنی: بەڕێز موحەمەد کوردی

🌹دەنگ: سەروین

👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Audio
🔵 باسێک لە سەر کورد کێیە؟

بەشی یەکەم

🎵 وتاربێژ: بەڕێز کاک ئەسکەندەر مورادی




👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Audio
🔵 باسێک لە سەر کورد کێیە؟

بەشی دووهەم

🎵 وتاربێژ: بەڕێز کاک ئەسکەندەر مورادی




👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Audio
🔵 باسێک لە سەر کورد کێیە؟

بەشی سێهەم

🎵 وتاربێژ: بەڕێز کاک ئەسکەندەر مورادی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Forwarded from 📚 میزان Amizan@
🔴 جهت حضور در مجموعه کانالهای تلگرامی میزان روی آدرسهای زیر کلیک فرمائید:

🌍
👈🏼کانال میزان برای تحقیق و ارائەی مقالات و مطالب فکری: 👇🏼👇🏼

🔐
http://t.me/Amizan


🌍
👈🏼 کانال روخوانی قرآن و مکالمه‌ی عربی میزان:👇🏼👇🏼

🔐
http://t.me/MizanQuran


🌍 👈🏼 کانال آموزش زبان کُردی میزان:👇🏼👇🏼

🔐
http://t.me/MizanKurdi


🌍 👈🏼 کانال آموزش زبان عربی میزان:👇🏼👇🏼

🔐
https://t.me/MizanArabic




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Kurdi🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran