میزان - کـوردستان
1.67K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
893 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔵 #ڕێنووس

🔴
#فێربوونی_پیتەکانی_زمانی_کوردی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پیتی


ئەم پیتە پیتێکی نەبزوێنە کە لە ناوەڕاست و کۆتایی وشەدا دێ.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

حرف


این حرف یک حرف صامت است کە در وسط و آخر کلمە می‌آید.

مانند:

#کۆتر
#دار
#کورسی
#بەرد(سنگ)
#کار

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #ڕێنووس

🔴
#فێربوونی_پیتەکانی_زمانی_کوردی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پیتی


ئەم پیتە پیتێکی نەبزوێنە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی وشەدا دێ. ئەم پیتە بە بەراورد لەگەڵ پیتی
قەڵەو بێژە دەبێ، هەر بەم بۆنەوە پێی دەبێژن قەڵەو.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

حرف


این حرف یک حرف صامت است کە در ابتدا و وسط و آخر کلمە می‌آید. این حرف نسبت بە حرف
درشتتر تلفظ می‌شود، بە همین دلیل (قەڵەو) یعنی "چاق" نامیده می‌شود.

مانند:

#ڕۆژنامە
#ڕووبار
#ڕێوی
#ڕەنگ
#کەڕ(کَر، ناشنوا)
#ڕەش(سیاه)
#تووڕە
#مەڕ(گوسفند)

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #شێعر_و_وەرگێڕان

📖
#فڕینی_نەگونجاو

توماس_آکوئیناس لە بلیمەتە بەناوبانگەکانی سەدەکانی ناوەڕاست، قەشەکانی فێری فەلسەفە دەکرد.
ڕۆژێ یەکێک لە قەشەکانی حازر لە پۆل هێمای بە دەرەوە کرد و بانگی کرد: "مامۆستا! سەیر کەن، لە ئاسماندا گایەک دەفڕێت!"
آکوئیناس که جەستەیەکی قەڵەوی بوو بە بیستنی ئەم قسەیە بە سەختی لە جێگاکەی هەڵسا و خۆی گەیاندە بەرهەیوانەکە و ماتی ئاسمان بوویەوە تا ئەو"گای ئاسمانپێوە" ببینێت!
لەم کاتەدا قەشەکان بە پێکەنینەوە بە مامۆستاکەیان وت: "ئێوە چ فەیلەسووفێکن کە ئەوەنده دەربایستی کارێکی نەشیاو هاتن و خۆتان بەم ئەرکە بە بەرهەیوانەکە گەیاند و چاوتان بڕییە ئاسمان؟!"
آکوئیناس وەڵامی دایەوە: لە هزری ئەمندا فڕینی گا لە ئاسمان نەشیاوە بەڵام درۆکردنی قەشەیەک نەگونجاوتر!

✍️وەرگێڕ_نادم_سنە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📖
#پرواز_محال

توماس_آکوئیناس از فیلسوفان مشهور قرون وسطی به کشیش ها فلسفه می‌آموخت. روزی یکی از کشیشان حاضر در کلاس به بیرون اشاره کرد و صدا زد: «استاد! نگاه کنید، گاوی در آسمان پرواز می کند!»
آکوئیناس که بدن چاقی داشت با شنیدن این سخن به زور ازجا برخاست و خود را به بالکن رساند و به آسما ن خیره شد تا آن «گاو آسمان پیما» را ببیند!
در این حال کشیش ها خنده کنان به استادشان گفتند: «شما چه فیلسوفی هستید که به یک امر محال این قدر ترتیب اثر دادید و خود را با این زحمت به بالکن رسانده و چشم بر آسمان دوختید؟!»
آکوئیناس پاسخ داد: در ذهن من پرواز یک گاو در آسمان محال است ولی دروغ گفتن یک
#کشیش محالتر!


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
وشەی 111
<unknown>
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸
#وشە wişe _ #واژە
▪️
#زاراوەی_سۆرانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#بەیانBeyan👈صبح
#کەیkey👈چە وقت
#مەیMey👈شراب
#بایەBaye👈کاسە
#بەیاخBeyax👈ئاڵا👈پرچم
#نیانNyan👈نهادن، صاف و نرم

#کەیلkeyl👈لبریز
#کەزیەkezye👈زلف
#دیارDiyar👈پدیدار، آشکار
#یارەماYarema👈 بوتە پالیزی
#یانەYane 👈خانه
#یانزەYanze👈 یازدە۱۱

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەنگ=خاتوو وڵات

👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸
#وشە wişe _ #واژە
▪️
#زاراوەی_کەلهوڕی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#دروغ 👈ڕاو، دروو

#دروغگو 👈ڕاوانی، درووزن

#واقعی 👈ڕاسکانی

#دلیل 👈مدوو

#ارزش👈وەلیفەت

#مانع_شدن 👈نواگردن

#گنجشک 👈مەلۊچگ

#نمناک 👈نمرچ

#بغض 👈نەوو

#هق_هق_گریەکردن 👈وەرەنیسک داین

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گردا کردن: سادق جەلیلیان


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
هەورامیێ
<unknown>
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸
#وشە wişe _ #واژە
▪️
#زاراوەی_هەورامی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#ماناو_وشە_هۆرامیا

#ئەدٚا ، ئەوا 👈 مادر

#تاتە_ بابە 👈 پدر

#کاکە_براڵە 👈 برادر

#دادا_دێدێ ، واڵێ 👈 خواهر

#مەتیە‌ 👈 خالە ،عمە

#مامۆ 👈 عمو

#لالۆ👈 دایی

#ئەدٚاڵێ_ئەدٚا_گەورێ 👈 مادر بزرگ

#تاتە_گەورە_بابەلێ 👈 پدر بزرگ

#دادە_دێدێ 👈 خانم

#کاکە_کا_ 👈 آقا

چن نموونێ پەی ئی پیتێ (دٚ)

قەدٚیمی 👈قدیمی
بادٚامی👈بادام
دٚیانێ 👈دندان

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دەنگ و جەمۆکەردٚێ :وڵات



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
farsi_sekeri_sirin.pdf
2.2 MB
🔵 #پەرتووک


💢 فارسی: شەکری شیرن یان زەهری هەلاهل
سەرەتایەک بۆ شرۆڤەکردنی ڕۆلی فارسی لە ژێنۆسایدی زمانیدا

#دوکتۆر_بێهرووز_شوجاعی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
زمانی_کوردی_لە_ئاستانەی_سەردەمێکی_.pdf
757 KB
📖 #پەرتووک

🔴زمانی کوردی لە ئاستانەی سەردەمێکی تازەدا


فەرهاد_شاکەلی




👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #پەروەردەی_نوێی منداڵ
🔴
#پەروەردەی_درووست

🔸بیانووگری و لاساریی منداڵان

🔸منداڵ بە دوو هۆ بیانوو دەگرن و لاسار دەبن:

🔸خراپ فێربوون لە گەورەکان
منداڵان هەندێ جار فێر دەبن بە کێشە و داواکانی خۆیان لەڕێگەی زۆر و زۆرەملێ‌وە چارەسەر بکەن.

🔸منداڵان ئەو شێوە لە ڕوانینە فێر دەبن و لە گەورەکانیش فێری دەبن و هەندێ لەوان خووی پێدەگرن.

🔸تاقیکردنەوەی گەورەکان
لە هەندێ حاڵەتدا منداڵان دایک و باوکیان تاقی دەکەنەوە و دەیانەوێ بزانن دەرەقەتیان دێن یان نا؟ پێیان دەوێرن یان نا؟
بۆیە کە شتێکیان ویست پێ دەچەقێنن، دەگرین و مان دەگرن.

لەبیرتان بێ، منداڵەکانتان هەمیشە چاویان لە ئێوەیە. ئێوە دەتوانن هەمیشە مایەی لێ فێربوون بن بۆ ئەوان.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #تایبەت_بە_منداڵانە

📺 فیلمی کارتۆن کوردی
#چاوەکانی گلارە

🔵 ناوەڕۆکی فیلم؛ سەبارەت بە زۆر بەکار هێنانی یاری موبایل

🟢 دایک و باوکانی خۆشەویست مانای وشەکان فێری منداڵەکانتان بکەن


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦
#چۆنیەتی پەروەردە

🔷ناوەڕۆک:لاساری و دەمە قاڵی منداڵ

🔷وێژەر:دکتوور بەختیار کەماڵ تاڵەبانی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #شێعر_و_وەرگێڕان

📖"شانازیی بێبایەخ"

شانازیکردن بە هەبوونی تایبەتمەندیگەلێک کە خودی مرۆڤ لە هەبوونیاندا هیچ نەخشێکی نییە، بێبایەخترین شێوازی شانازیکردنە، وەکوو: ڕواڵەت، باڵا، ڕەنگی چاو، نەتەوە، داراتی بنەماڵەیی و زۆر شتگەلێکی تر...
باس لە شتانێکەوە بکەن کە خۆتان بە دەستتان هێناوە... وەکوو: مرۆڤایەتی، ئاوەز، دلۆڤانی، لێبوردوویی، ڕاستوێژی و ...

پێویستەی مرۆڤ، مرۆڤایەتی
عوودی بەبێ بۆن، چیلکەدار پەتی..!

وە_نادم_سنە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📖"افتخار بی ارزش"

بی ارزشترین نوع افتخار؛
افتخار به داشتن ویژگی‌هایی است که خود انسان در داشتنشان هیچ نقشی ندارد
مثل چهره، قد، رنگ چشم، ملیت، ثروت خانوادگي و خیلی چیزهای دیگر....

از چیزایی که خودتان به دست آورده اید حرف بزنید..
مثل: انسانیت، شعور، مهربانی، گذشت، صداقت و .....

آدمی را، آدميت لازم است
عود را گر بو نباشد، هيزم است..!


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
zmani-kurdi-u-naxudagay-suje.pdf
374.1 KB
📖 #پەرتووک

🔴زمانی کوردی و ناخودئاگای سوژە


د. بەختیار سەجادی

👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran
وشە هۆرامیێ
<unknown>
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸
#وشە wişe _ #واژە
▪️
#زاراوەی_هەورامی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#وشە_هۆرامیێ

#فرصت : پەردەچ ،فورجە،مووڵەت

#خفە_شدن :خنێکیای ، تاسیای

#زور_آزمائی : زۆرە زمێ

#دعوا_و_جدل : جەنگ و جەڵەبە ،حمەرەمزێ

#سرپیچی :ملەجێڕێ

#دراز_بکش: لابازەرە ، پاڵ گنە

#چرت_بزن: چۆرتێ بدٚە

#بخواب_استراحت_کن : سەرەی بنیەوە، وەنۆزێ کەرە، چەمێو گەرم کەرە

#بنشین : بیژیەرە

#بلند_شو: هۆرزەوە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دەنگ_و_جەمۆ_کەردێ_وڵات



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸
#وشە wişe _ #واژە
▪️
#زاراوەی_کەلهوڕی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#زاراوەی_کەلهوڕی



#امتناع کردن 👈 لام هاوردن


#کم‌ 👈 قرتگ، زەڕگ


#بقچە 👈 پریارزگ


#شاخەی کوچک درخت 👈 پەلوەچ


#پنجرە👈 دەروەچ


#نفوس بد زدن 👈 نقڵانە داین


#حملە ناگهانی 👈 هەڵامات هاوردن


#عادت کردن 👈 سا داخسن


#خستگی بسیار👈 هەڕکیاین


#سوسوی نور 👈 ترۊسکە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گردا کردن: سادق جەلیلیان


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Audio
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸
#وشە wişe _ #واژە
▪️
#زاراوەی_سۆرانی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#دیلDîl= اسیر
#ڕیزrîz= صف، دسته
#ژیرjîr= دانا، از گریە باز ایستادن
#سیخوڕSîxur= جاسوس
#شیلەŞîle= شیرە گیاە

#فیشەکFîşek= فشنگ
#هیواHîwa=امید
#هێدیHêdî=آرام
#لانیکەمlanîkem=حداقل
#سیروانSîrwan=اسم رودخانه.

#ژیکەڵەjîkele=کوچولوی دوست داشتنی
#بیرۆکەbîroke=نظریه
#شیşî= تجزیه، تحلیل ،تنک کردن پنبە
#نامیلکەNamîlke= جزوە
#تێبینیtêbînî= نظر ،نگرش

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەنگ:خاتوو وڵات



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔹 واتای وشە بە پێی زاراوەکان
🔸
#وشە wişe _ #واژە
▪️
#زاراوەی_کورمانجی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سر 👈 Ser - Serî


گردن 👈 Patik


گلو 👈 Qirik


پیشانی 👈 Enî


صورت 👈



چهره 👈 Dêm


چشم 👈 Çav


دهان 👈 Dev


دندان 👈 Diran - Didan


زبان 👈 Ziman

بازو 👈 Mil - Bask


آرنج 👈 Enîşk


دست 👈 Dest


ساعد 👈 Zend


انگشت 👈 Tilî - Pêçî


شکم 👈 Zik


ناف 👈 Navik


پهلو / استخوان دنده 👈 Parsî


ران 👈 Ran - Hêt


زانو 👈 Çok - Junî


لنگ 👈 Ling


پا 👈


پاشنه 👈 Panî



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
   📖 #پەرتووک


🔵«كاریگەریی ئافرەتان لەسەر زمانی زگماكی»

🔻بەشی یەکەم

دایكی زانایە كوڕی ئازا دەنێرێتە خەبات
من كوتم تۆش تێ‌بگە ناگاتە زەریایە زنە
«هێمن»

هەموو میرات و بەشەماڵ و هەقێك لەلایەن باوەكەوەیە، كەچی سەرەكیترین و بنەڕەتیترین مڵكێك كە زمانە، لەلایەن دایكەوە بە مرۆڤ دەگات. یەكەم شت كە منداڵ دوای پشكووتنی زمانی فێری دەبێ (زمانی دایكە). چونكە دایك لە هەموو كەس نزیكترە و پێوەندییەكی مەزنی ڕۆحی لە نێوان منداڵ و دایك‌دا هەیە و سروشتییە منداڵ یەكەم‌ وشە لە دایكەوە فێر دەبێ. كەوایە دەتوانین بێژین دایك گەورەترین و بەرچاوترین ڕۆڵی لە گەشەی زماندا هەیە و ئافرەت سەرچاوەی زمانە.
منداڵ هەر لە یەكەم‌ساتی دەست‌پێكردنی ژیانییەوە بە تاڵە تیشكی ئەوین و عاتیفە بە دایكییەوە گرێ دەدرێ. دایك بەشێوەی فیزیكی و ڕۆحی و ئەخلاقی لە خزمەت ڕۆڵەكەیدایە و پەروەردەی دەكا. لە هەموو بارێكیشەوە دەتوانێ كاردانەوەی لەسەر منداڵەكەی هەبێ. ئەركی دایك لەگەڵ ئەوەی زۆر پیرۆز و پاكە و جێگای ڕێزە، زۆریش ئەركێكی قورس و گرانە و هەموو ئافرەتێك ڕێی ناكەوێ ئەو ناوە پیرۆزە و ئەو مەقامە بەرزەی بدرێتێ. چونكە ئەركی دایك تەنیا بەخێوكردن و شیر پێدان و خاوێن‌كردنەوە نییە، گەشانەوە و پێگەیشتنی هەر نەتەوەیەك لە زانایی و تێگەیشتنی ئافرەتانی ئەو میللەتەوەیە. هەر نەتەوەیەك ئافرەتەكانی زانا و ڕووناكبیر بن، ئەو نەتەوەیە مەزن و ئازاد و سەربەرز دەبێ. پێناسەی بوون و زیندووبوونی هەر نەتەوەیەكیش زمانەكەیەتی؛ زمانیش لە دەست ئافرەتی ئەو نەتەوەیە دایە و دەتوانێ بیگەشێنێتەوە، یان بیفەوتێنێ.
با بە ئەو چاوە پڕ هیوا و مەزن‌بینییەوە بڕوانینە نەتەوە و كۆمەڵی خۆمان و هەڵوێستەیەك لەسەر ڕۆڵی ئافرەتانی خۆمان بكەین و بزانین هەتا چەندە توانیویانە ئەو ئەركە پیرۆز و مەزنە وەئەستۆ بگرن. ئافرەت لە كۆمەڵگای ئێمەدا بەردەوام زوڵمی لێكراوە و داری هەموو دەردێكیان لەسەریدا شكاندووە، ژن‌بەژنە و گەورە بە چووك و بن‌پشك و بەردیلی و بەرخوێن و بنەتوو و دەیان جۆری دیكە ستەمی دەرهەق كراوە و تەنانەت بە شێوەی شەرعی فرۆشتووشیانە. بەداخەوە زۆر جار زوڵمەكان هەر لەلایەن ژنەوە دەرهەق بە ژنێكی دیكە كراوە و بۆتە بنۆسی چارەڕەشی و هەناسەساردیی هاوڕەگەزێكی خۆی. لە ماڵێدا ئەگەر بۆرە دەسەڵاتێكی بووبێ داخی دڵی خۆی بە ئافرەتی بەردەستی ـ كچ و نەوە و بووك و خوشكی چكۆڵە و ... ـ خۆی ڕشتووە و هەر ئەوەی پیاو كردوویە ئەویش كردوویەتی. یان ژن بە خواستی خۆی و بەبێ زۆرەملی و ناچاری سەربەهەوێ شووی كردووە و بۆتە هۆی تاڵ‌كردن و شێواندنی ژیانی ئافرەتێكی دیكە و ... با زۆر لە باسەكەمان دوورنەكەوینەوە، ئافرەت لەگەڵ ئەو هەموو دەرد و نەگبەتی و بێ‌دەسەڵاتییەش، كاتێ بووە بە دایك، زۆر بەرپرسانە و دەرۆستانە شانی داوەتە بەر ئەو ئەركە پیرۆزە و منداڵی پێگەیاندووە. هەتا ئەمڕۆش زیندووڕاگری زمانەكەمان بوون و بەشێوەی زارەكی پەرەیان پێداوە و نەیان‌هێشتووە لەنێوبچێ. بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی ژیانی شارستانی و تێكەڵ‌بوون لەگەڵ فەرهەنگ و زمانی بێگانان و دەروجیران، ئەگەر ئافرەتان وشیار نەبن و خۆ لەو ئەركەمەزنە ببوێرن، بەڕاستی زمانەكەمان لەمەترسی دایە. لە كۆمەڵی ئێمەدا بەداخەوە ئافرەتان شەیدای زێڕن و ئەوەی بەلایانەوە سووك و كەم‌بایەخە متاڵا و خوێندنەوەیە. تەنانەت ئافرەتە خوێندەوارەكانیش زۆربەیان تووشی ئەو پەتایە بوون و هەن. چاو لە هەر دووكانی زێڕینگەرێك دەكەی بە دەیان ژن لەبەر جامخانە و لە نێودووكانەكەدا جمەیان دێ، بەڵام دووكانی كتێب‌فروشی و جامخانەكەی بۆ نیونیگایەكیان وەختە سیوشكەی هەڵێ و كتێب چاوەڕوانە ئافرەت بە باڵی پەپوولەی چاوی، تۆزی سەر ڕوخساری لاپەڕەكانی بتەكێنێ.
ئافرەتانی ئێمە تا كەنگێ بەخۆدا نایەنەوە و ئەو كانزا زەردەڵە گڵاوە فڕێ‌نادەن، كە هۆی تەواوی چارەڕەشی و دواكەوتن و سووكایەتییانە. ڕەنگە لەبەرچاوی تاقمێكی ناهیر و ئەقڵ‌لەچاودا، بتوانن خۆ بە ئەو خرم‌وهۆڕی تەنەكە و ئاسنەواڵانەوە ڕانانێن و پۆزی پێوە لێدەن. ئایا بووە بۆ تاقەجارێك بیر بكەینەوە و لەخۆمان بپرسین ئەو تەنەكە زەردە بەكاری چی‌دێ و بۆچی دەبێ؟ هەتا كەنگێ ئەو كانزایە دراوێك بێ بۆ كڕین و فرۆشتنی ژنان و هەڵیان فریوێنێ؟ ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە ژن بە زانایی و تێگەیشتوویی و خوێندەواری نرخ و بایەخی خۆی بەرێتە سەر و سەرنجی خەڵك ڕاكێشێ و بە زانست و بلیمەت بوونی تەنانەت خەڵك تووشی سەرسووڕمان بكات؟ و بۆ پیاوا و کۆمپانیاکایا نەبێتە کاڵا و مۆدێل؟ ئایا ئافرەتان قەت بیریان لەوەكردۆتەوە زێڕ چێشكەیەكی هەڵخەڵەتێنەر بووە و داهێنەری هەركام لەو زەمبەر و خشڵانەش پیاوە؟ دیارە بۆ دیل‌كردن و كڕینی ئەوان سازكراون و پیلانەكەشیان زۆر سەركەوتووانە بووە؟ بازنە خۆی جۆرێ كەلەپچەیە بۆ دەست و باڵ‌بەستنیان، گوارە ئەڵقە بە گوێ‌بوونە، ملوانكەش زنجیرە و لە ملی كراوە، ئەوانەشی هەمووی لەلایەن پیاوەوە پێدراوە.

درێژەی هەیە👇👇👇
📖 #پەرتووک

🔵کاریگەریی ئافرەتان لە سەر زمانی زگماکی

🔻بەشی دووەم


«گوارەكەت ئەڵقە بە گوێ‌بوونە، كەلەبچەی مەچەكت بازنەیە
تۆق و زەنجیر لە ملتدا وەكوو ملوانكەیە، كۆت، پاوانە.»
"ئەمین گەدیگلان"

یان هێندێ لە ئافرەتان هەستی ئیمان بەخۆبوون و ورەیان ڕووخاوە و خۆیان لە میللەتانی دیكە بە كەمتر دەزانن، كوێرانە و لەخۆڕا شەیدای فەرهەنگی بێگانە دەبن و فەرهەنگی دەوڵەمەند و پاقژ و زمانی ڕەسەنی خۆیان بەلاوە سووكە. (لێرەدا باس لەسەر ئافرەتانە دەنا ئەو پەتایە لەنێو پیاواندا باوترە) وشەی دایە و پوورێ و مامە و باوە و خاڵە كە لەباری مۆسیقایی و جوانی‌ناسی و ڕەسەنییەوە ئەو هەمووە جوانە، بە وشەی مەمان و عەممە و خالە و عەموو و ئاغا و دایی دەگۆڕنەوە. ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە ئافرەتانی هێژا بەخۆیاندا بێنەوە و هەست‌ بە گەورەیی و مەقامی شایانی خۆیان بكەن و لەوە زیاتر خۆیان بە كاڵا و ئامڕازی دەستی پیاوان نەزانن و پێیان وانەبێ مڵكی پیاوانن و هەردەبێ مل‌كەچ و گوێ‌لەمست بن؟ با لانیكەم خۆیان، وەك مرۆڤ و خاوەنی ماف و ئازادی چاو لە خۆیان بكەن.
ئەگەر ژنان و كچانمان تێكەڵ زانست و خوێندنەوە بن و هەست بە گەورەیی خۆیان بكەن دڵنیام كۆمەڵگاكەمان نەك لەباری فەرهەنگ و داب و نەریتەوە، لە هەموو بارێكەوە گەشە دەكا و دەبینە خاوەنی كۆمەڵگایەكی ڕەسەن و پێشكەوتوو. ڕادەی جینایەت و بێ‌بەندوباریی لاوان و موعتادبوونیش دێتە خوارێ و تەنانەت زاناییی ئافرەتان دەبێتە هۆی ڕیشەكێش‌كردنیشیان. ئافرەتان ئەگەر زانا بن و ئاسۆی بیر و ئەندێشەیان ڕووناك بێ، پەنا بۆ خۆكوشتن و خۆسووتاندن نابەن و بە چەكی بیر و باوەڕ و زانایی دژ بەوكارە ڕادەپەڕن كە بۆتە هۆی هیوابڕاوییان.
لەكۆتاییدا دەڵێم ئافرەت هەقی خۆیەتی شانازی بە خۆیەوە بكا، چونكە دایكە و دەبێتە دایك. دایكیش سەرچاوەی ژیانە و زمانیش لە ئاسۆی زانایی و ڕووناكبیریی دایكەوە گەشە دەكا. جارێكی دیكە دەیڵێمەوە: پێناسەی هەر نەتەوەیەك زمانەكەیەتی و سەرچاوەی ئەو زمانەش ئافرەتە. دوا وتەشم ئەوەیە، خۆزگە ئەم‌ قسانەی من ژنێك بینووسیبایە و من ناچار نەبوایەم جەوری ئەوان بكێشم.

«تاكوو ژن زیزە لە ژینی شادی،
هەڵینەمژیوە شنەی ئازادی
ئەم‌ دڵەم هەردەبێ لانەی دەرد بێ
بیر و شێعرم دژی ڕەنگی زەرد بێ
ئەو دەمە دێتە دی تاسە و كاوم
ژن بە ئازادی ببینێ چاوم.»


✍️ "ئەمین گەردیگلانی"



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟩 #ئەی_وەتەن

ئەی وەتەن ! دیسان بەهارە و ئارەزووی سەیرانمە
مەیلـی هـاژەی قـەڵـبەزەی بەفـراوی کـوێستانانمە

ئیشتیهای بۆنی گوڵ و گوڵ سۆسەن و ڕێحانمە
ئـارەزووی سەرکـەوتنـی لاوانـی کـوردستـانـمـە

گـەرچی بـۆ جـەهـل و نـەزانـیـن شـۆڕش و گـریـانـمـە
ئیشتیهای سروەی نەسیمی سوبحی سەر کۆسار ئەکەم

سـەیـری خاڵـی ئاڵ و واڵـی ئـاهووی تاتار ئەکەم
ئەی وەتەن! وەختم بەیادی تۆیەوە ئیمرار ئەکەم

بیر لە ئەییامی زەمانەی زەندی و قاجار ئەکەم
دەردەکەم دەردی گرانە و دەردی بێ دەرمانمە



دانلود از یوتیوب با کیفیت عالی:👇🏻👇🏻

https://www.youtube.com/watch?v=R0w8IKUYi7Q

شێعر: قانع

🗣 دەنگ: ئەشرەف مەعسوم پور


T.me/Mizankurdi


🌍 تلگرام میزان 🌍 یوتیوب میزان 🌍 فیس بوک میزان 🌍 اینستاگرام میزان🌍 سایت میزان 🌍 آموزش زبان عربی میزان 🌍 کانال آموزش زبان کُردی میزان 🌍 کانال روخوانی قرآن و مکالمه‌ی عربی میزان