میزان - کـوردستان
1.66K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
893 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : #چێشتی مجێور
بابەت : یاداشتنامە ، بیرەوەری
نووسینی : هەژار موکریانی
خوێندنەوەی : فاتێح فاتێحی
پێکهاتووە لە ( ٥٦ ) تراک
(بەشی 15)
بەهیوای ئەوەی کە بە دڵی ئێوەی بەڕێز بێت و کات و ساتێکی خۆشی لەگەڵدا بەسەربەرن.


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #شێعر_و_وەرگێڕان

بیستم هەبیسێ لەنێو کوێستانێ..
دوور لەخەڵک و کەس لە دارستانێ..

ژیانی سەر ئەکرد بە سەخڵەت و تاڵ..
لە نێو ئەشکەوتێ بێ‌دوست و هەواڵ..

پێم گوت بۆ دووری لە ژیانی شار..
هەڵتبژاردووە شاخی پڕ لە دار..

وتی خەڵکی شار دوورن لە وەفا..
وێردی سەر زوانن بۆ جەور و جەفا..

لێرە گوڵ هەموو ڕووسوور بە هەمەگ..
هەموو جوان‌شیرین بەدوور لە ئەمەگ..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەمەگ = وەفا
ئەمەگ = جەفا
هەبیس = زاهد

✍️هەرمان ۹۷/۱/۸



👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
باسێک له‌سه‌ر ته‌ناهی و.pdf
465.2 KB
🔵 #پەرتووک

باسێک لەسەر تەناهی و ئاستەنگی تەناهیی نەتەوەیی کورد

🖊 نووسینی: ڕێبوار کەریمی



👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
#وشە #واژە
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

بەزان ـ Bezan :
شکست خوردن، دویدن، فرود آمدن، پایین آمدن

بەڕێ‌ کردن ـ Berêkirdin :
بدرقه کردن، فرستادن

بێ بیر ـ Bêbîr :
فراموشکار

پارێزگار ـ Parêzgar :
فرماندار، محافظ، پرهیزکار

پیرەڵۆک، پیرۆک ـ Pîrelok , Pîrok :
چین و چروک دست از آب گرم و سرد، درخت کهنسال و فرسوده‌

تاق ـ Taq :
فرد، بی نظیر، طاق، طاقچه‌، گنبد، پوست بز و گوسفند، یک بیست و چهارم از سهم آب، مسافت نیمروز راه پیمودن

تاق و جووت ـ Cût uTaq :
فرد و زوج

تاقانە, تاکانە ـ , Takane, Taqane :
یگانه فرزند، یگانه‌ پسر، نابغه‌، بی نظیر

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴واتای وشە
واتای وشەی "موشک" لە زمانی کوردیدا ئەبێت بە؟
Anonymous Quiz
10%
1_تەقەکەر
11%
2_تیرخەر
52%
3_هاژەک
27%
4_ڕەهێڵە
🔷 مامۆستا هه‌ژار ده‌فەرمێ:

نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ پارێزگاری زمانه‌که‌ی خۆی بێ، وه‌کوو دیلێکه‌ که‌ کلیلی زیندانه‌که‌ی له‌ گیرفاندا بێ.
هه‌ر کات هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا، ده‌توانێ خۆی ڕزگار بکا.
به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ گرنگیی نه‌دا به‌ زمانی خۆی وه‌کوو دیلێکه‌ که‌ کلیلی زیندانه‌که‌ی له‌ ده‌ست دوژمنه‌که‌یدا بێ.
بۆیه‌ چۆک داده‌دا و وردەورده‌ له‌نێو زمان و فه‌رهه‌نگی باڵاده‌ستدا ده‌توێته‌وه‌.

🔷 م.گاندی:

کەسێ کە زمان و ئەدەبی خۆی نەخوێندبێ، مێژوی خۆی نازانێ و ئەوەی کە مێژۆی خۆی نەزانێ، داهاتووی نابێت.

🔷 ماندێلا :

ئەگەر لەگەڵ کەسێدا بەو زمانەی کە فێری بووە بدوێی قسەکانت دەچێتە مێشکییەوە، بەڵام ئەگەر بە زمانی دایکی بیدوێنی قسەکەت لە ناخی دڵیدا جێگیر دەبێ.

🔷 یۆنسکۆ:

هەرکەس نەتوانێ بە زمانی دایکی خۆی بخوێنێت و بنووسێت، وەکوو نەخوێنەوار بە ئەژمار دێت.




👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
📖 #پەرتووک

🔵 I have a dream and that is the independence of Kurdistan, not to remain under the domination of Iranian colonialism or other occupiers of Kurdistan ... The intellectual and practical effort for this vital goal is the meaning of the life of a Kurdish person.


لديّ حلم وهو إستقلال كردستان ، ألا أبقى تحت سيطرة الاستعمار الإيراني أو غيره من المحتلين لكوردستان.. الجهد الفكري والعملي لهذا الهدف الحيويّ هو معنى حياة الإنسان الكوردي...

ئەمن ئاواتێکم ھەیە، ئەویش سەربەخۆیی کوردستانە نەک ئەوەی لە ژێر چەپۆک و ھەژمۆنی ئێستعماری ئێرانی یان دیکەی داگیرکەرانی کوردستاندا بمێنمەوە.ھەوڵی ھزریی و کردەیی بۆ ئەم مەبەستە حەیاتییە، واتابەخشی ژیانی مرۆڤی کوردستانییە...

من یک آرزو دارم و آن هم استقلال کردستان است نه ماندن تحت سلطه استعمار ايران يا ديگر اشغالگران کوردستان ...تلاش فکري و عملي براي اين هدف حياتي، معناي زندگي يک انسان کوردستاني است.


مەلا سەعید کاکەڕەش




👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #شێعر_و_وەرگێڕان

حكايت چنان شنودم كه: پيرى صد ساله، گوژپشت، سخت دوتا گشته و بر عُكّازه‏اى¹‏ تكيه كرده، همى‏رفت. جوانى به تَماخُره²‏ وی را گفت: اى شيخ اين كمانَك به چند خريده‏اى؟ تا من نيز يكى بخرم. پير گفت: اگر صبر كنى و عمر يابى خود رايگان‏ يكى به تو بخشند، هر چند بپرهيزى‏!

📖منبع: قابوسنامه
ــــــــــــــــ
🔵 خەڵاتی_بەلاش

بیستم پیرێکی سەت ساڵەی چەماو
بە گۆچان دەڕۆی، هێز لە پێی نەماو

بە ئەو پیرەی وت لاوێ بە ڕەشخەن
کەوانی باڵات کڕیوتە بە چەن؟

تاکوو بیسێنم منیش وەکوو تۆ
ڕاستم پێ بڵێ بێفێڵ و درۆ.!

بە لاوەکەی وت پیری پشتکەوان
ئەر بەتەمەن بی و خۆگر لە جیهان

خۆت بپارێزی لە کەوانی واش
پێت خەڵات دەکەن بێپارە و بەلاش


✍️_نادم_سنە


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#ڕێنووس

🔴
#وانەی_حەوتەم(درس هفتم)

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#واوی_کورت (و u)

ئەم واوە دەنگداره

و ئەرکی جووڵاندن(حرکت دادن) یا بزاوتنی
پیتی بێدەنگه و لەگەڵ واوی سادە جیاوازە👉👉👉👉
تکایە ئەمەتان☝️☝️ لەبیر نەچێت""""""""""""""""

این واو صدادار(دەنگدار) هستش و با واو ساده که ساکن و بدون حرڪت (بێدەنگ) خیلی فرق داره لطفا این یادتون نره که خیلی مهم هستش👉👉👉👉👉

واوی کورت * و* بە گشتی دوو دەوری جیاوازی هەیە:
هەم👈وشەیە
هەم👈پیت
ئەم واوە چۆن دەنگدارە قەت لە سەرەتای(اول)وشە نایێت.
1 ـــ لە نێو ڕستەکاندا(جملە) بە شێوەی یەک وشەی سەربەخۆ بەناوی* وشەی ناتەواو.
ناوێکی تری واوی نێوان واوی پەیوەندییە; کە دوو وشە یان دوو ڕستە بە یەکەوە پەیوەند دەدات ئەم واوی کورتە قەت نالکێت مەگەر وشەی لێکدراو کە جیایە لەم باسە. نموونە بۆ واوی پەیوەند ,وەکوو:
من وu تۆ
کورد وu کوردستان نامرێت وu همیشە زیندووە.

2ـ لە نێوان وشەکاندا ئەرکی پیتی لەسەر شانە.

وەکوو:👇🏻👇🏻
#کوردKurd
#کوردستانKurdistan
#جوداcuda=جدا
#خوداXuda=خدا

#ڕوخRux=رو جلو
#ڕوخسارRuxsar=چهرە صورت
#خونچەXunçe=غنچە
#قورسqurs=سنگین

#کوترkutir=ڪوتاە
#کۆترKotir=ڪبوتر بۆره(ۆ)
#توندtund=سریع
#خورپەxurpe=تپش

#کوتkut=لەت=تکە
#گورجgurc=سریع
#گولGul=جذامی
#گوڵGul=گل

#گومgum=گم , ناپدید
#گۆمGom= برڪە, جای عمیق رودخانه 👈بۆرە(ۆ)
#زوقمZuqm=سرمای خشک
#سوخمەSuxme=لباس کردی زنانە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#ڕێنووس_7
🔴
#رسم_الخط 7

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پیتی( ی ، یـ ، ـیـ)
ئەم پیتە لە ئەلفوبێی زمانی کوریدا بۆ دوو دەنگی جیاواز کەڵکی لێ دەگیردرێت :
ـیــ ، ئی =(دەنگدار)
ی ، یێ= (بێدەنگ)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
حرف( ی، یـ ، ـیـ)
این حرف در الفبای زبان کردی برای دو صدای متفاوت بکار میرود:
ـیــ ، ئی= صدادار
ی، یێ= بیصدا

نموونە بۆ بزوێن(صدادار):
دیمەن=منظرە
سیروان= اسم یک رود در کردستان
هیوا = امید
سی= عدد سی

نموونە بۆ نەبزوێن(بیصدا):
یارمەتی= کمک
سەیران=سفر
یانزە= یازدە
یەک= یک
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Audio
#وشە #واژە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بڕوا 👈 birwa=عقیدە
بەڕوو 👈 Berû=بلوط
دێڕ 👈 dêr =سطر. خط
جاڕ 👈 Car= زمین خالی کشاورزی
فڕی 👈 firî= پرواز کرد

گەڕ 👈 ger =گشت
هەڕەشە 👈 hereşe=تهدید
گەڕانەوە 👈 geranewe=بازگشتن
زێڕ 👈 Zêr=طلا
ساڕێژ 👈 sarêj=التیام

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دەنگ:خاتوو وڵات
👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦
#چۆنیەتی پەروەردە

🔷ناوەڕۆک:چەن خاڵی پەروەرد

🔷وێژەر:وەیلان عەزیز


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #تایبەت_بە_منداڵانە

📺 فیلمی کارتۆن کوردی # ڕەوشت جوانی

🔵 ناوەڕۆکی فیلم؛ ڕەوشت جوانی

🟢 دایک و باوکانی خۆشەویست مانای وشەکان فێری منداڵەکانتان بکەن


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #شێعر_و_وەرگێڕان

شێتێ بەردێکی خستە نێو گیرفان..
سەر کابرایەکی لە ڕێ پێ شکان..

لەبەر دەرد و ئێش هاوار و ناڵەی..
وەک ماری باشقە پێچی ئەدا لە خوەی..

تاقمێ ڕایان کرد بۆ دادپەروەری..
لە ڕوحمی خۆیان شێتیان کرد بەری..

هەرکام شێوازێ ئەزیەتیان ئەکرد..
ئاخری شێتیان بۆ لای قازی برد..

هەرکام بە جۆرێ قسەیان دەکرد..
لە گەمژەیی شێت وا باسیان دەکرد..

قازی حوکمی کرد هەر بە ئەو بەردە..
سەری بشکێنن ڕێ چارە و دەردە..

قاقا پێکەنی شێت لەو سزایە..
وتی مێشک قازی پڕە لە کایە..

کەسێ لێ دەدات لافی دادوەری..
بە تۆسقاڵ نییە مێشک لەناو سەری..

ئەگەر ئەمانە ئاقڵ و ژیرن..
جێگای ڕاوێژ و حوکم و تەگبیرن..

هومێدت چی بێ بەم شێت و لێوە..
بریاری بۆ ئەدەن ژیران بەم شێوە

هەرمان ١٤٠٠/٤/٢٠


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴ناوەندی نووسەرانی کوردستان: سڕینەوەی زمانی کوردی لە ئەندێشەی پاوانخوازەوە سەرچاوە دەگرێت

بەپێی زانیاریی میدیا خۆجێیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵەی خوێندکارانی سەر بە حکوومەت لەناو زانستگەی کوردستان لە سنە بە ناوی ''بەسیجی خوێندکاری'' دەستیان کردووە بە سڕینەوەی نووسراوەی کوردیی سەر تابلۆکانی ئەو زانستگەیە.
سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانی ناو زانستەگەی کوردستان بووەتە هۆی ناڕازیبوونی چالاکانی خوێندکاری و هەتا ئێستاش بەرپرسانی زانستگەی کوردستان لەم بارەیەوە هیچ ڕوونەکردنەوەیان نەداوە.
ئەم هەوڵەی بەسیجی خوێندکاری بۆ دژایەتیکردنی زمانی کوردی لە کاتێکدایە کە لقی زمان و ئەدەبی کوردی بۆ یەکەم جار لە ئێران لە زانستگەی کوردستان ماوەی شەش ساڵە دەستی پێ کردووە و هەر ساڵە و زیاتر لە ٤٠ خوێندکار وەردەگرێت و لەو کاتەوە تابلۆی سەر کۆلیژی زمان و ئەدەبی کوردی بە هەردوو زمانی فارسی و کوردییە.
بێجگە لە بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانستگەی کوردستان، تابلۆی سەر بەشی ناوەندی کوردستانناسی و توێژینگەی زانستگەکەش بە کوردییە و ئەو دوو بەشە لە زانستگەی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا جیا لە بواری فێرکاری و گرنگیدانی جددی بە زمانی کوردی، چەندین کۆڕ، سمینار و کۆنگرەیان لەبارەی زمان و ئەدەب و فەرهەنگی کوردییەوە بەڕێوە بردووە و بە دەیان کتێب و توێژینەوەی گرنگیان لەبارەی ئەدەب و زمانی کوردییەوە بە چاپ گەیاندووە و، ئێستا زانستگەی کوردستان لە ڕۆژهەڵات بووەتە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی توێژینەوەی زانستی و کۆمەڵێک مامۆستا و شارەزای زمانی کوردی بە هەوڵی جددی و لێبڕاوانە کار بۆ بەرەپێشبردنی ئەم زانستگەیە دەکەن و گۆڤاری توێژینەوەی زمان و ئەدەبی کوردی نموونەیەکی ئەو دەسکەوتانەیە.
دژایەتیی ئەو خوێندکارانە لە بەرانبەر زمانی کوردیدا لە کاتێکدایە کە بەشی زمان و ئەدەبی کوردی بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ئێرانەوە دانراوە و کارێکی یاساییە، چالاکانی خوێندکاری و فەرهەنگی لە بەرانبەر ئەم کردەوەیەی خوێندکارانی بەسیجیدا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و بە هەڵوێستێکی دوژمنانە لە بەرانبەر زمان و فەرهەنگی کوردیدا لەقەڵەمیان داوە.
ئێمە لە ناوەندی نووسەرانی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کردەوە دژەفەرهەنگییە، دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی کۆمەڵگەی فەرهەنگی و خوێندکارانی بەهەڵوێستی زانستگەی کوردستان و ڕایدەگەیەنین، ئەو کردەوەیە دەچێتە خانەی سڕینەوەی زمان و ئەدەبی نەتەوەکەمانەوە و هەرچەشنە ئاسمیلاسیۆنێکی زمانی و فەرهەنگی ئیدانە دەکەین و پێمان وایە ئەو هەوڵانە ترسنۆکانەیە و لە ئەندێشەی دەسەڵاتی سەپێنەر و پاوانخوازەوە سەرچاوە دەگرێت کە لە هەمبەر گەشەی زمانی کوردیدا ترسیان لێ نیشتووە.

🌐ناوەندی نووسەرانی کوردستان
🔹٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
📖 #پەرتووک

🔵« لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟

یەکێک لەو تاکە بەیتانەی کە زۆر جار وەکوو بەیتێکی عاشقانە ڕاڤە دەکرێت و ھەستێکی خۆش دەدات بە بەردەنگ ئەم بەیتەی مام ھێمنە و کەوتووەتە سەر زاری زۆرینەی خەڵکیش. شێوەی بڵاو بوونەوەی ئەو بەیتە گرینگانە لەسەر زاری خەڵکی، سەرنجی کۆمەڵناسانی ئەدەبی بە تایبەت لە بواری دابەش بوون و بڵاوبوونەوەی ئەدەب ڕادەکێشێت کە بۆچی ئەم بەیتە بەم شێوە بە بەربڵاوی خەڵک دەیبیسێت و دەیڵێتەوە، دەبێتە جێی پرسیار و تێڕامانی زۆر: « لە ناو کورددا نەبوو پەیمان شکاندن/ لە کوێ فێر بووی گۆڵم پەیمانشکێنی» یان ھاوناوەرۆکی ئەو بەیتە « وەرە سوور بە لەسەر وادە و بڵێنی/ وەرە کورد بەو مەکە پەیمان شکێنی». لەم کورتە نووسینەدا ھەوڵ دەدەم ئاماژە عاشقانەکەی ناو ئەو شێعرە تێپەڕێنم (ھەڵبەت ھۆی سەرەکی گرینگی ئەم بەیتە و ئەم شێعرەیە) و لایەنێکی دیکە لەم بەیتە شێعرە ھەڵ بدەمەوە. لەم بەیتەدا ئاماژە بە پرەنسیپێکی ئەخلاقی کراوە کە بریتی بێت لە ڕاگرتنی پەیمان و عەھد کە لە فەلسەفەی ئەخلاقدا وەکوو بابەتێکی ئەخلاقی باسی لێدەکرت. ئینجا ئەو پڕەنسیپە ئەخلاقییە گرێ دەدرێتەوە بە کورد بوون و کوردستانی بوون. واتە کوردستانی بوون لەگەڵ پەیمانشکێنی لە پارادۆکس و دژیەکی دایە و ئەم پەیمان شکێنییە خەسڵەتی ئەخلاقی کورد نییە و سەرسووڕمانی خۆی دەردەبڕێت کە لە کوێ فێر بوویت گۆڵم پەیمانشکێنی؟ پێشگریمانەی من لەم نووسراوەدا ئەوەیە کە ئەخلاق و تا ئاستێک خولقیاتی مرۆڤەکان گرێ دەدرێتەوە بە سەرزمینی خۆیان. شاعیر ئەگەر پەیمانشکێنی دەبینێت بۆی نامۆیە کە دوورە لە مرۆڤی کورد پەیمان بشکێنێت و ئەوە لە کوێوە فێربووی شکاندنی پەیمان؟ بە باوەڕی من ھەندێک بنەمای ئەخلاقی ڕەھا، بوونی ھەیە کە بەشێکی مۆدێرنیتە لەرزۆک و ڕێژەیی و بزۆکی کردووەتەوە، ھەندێکی زۆری ئەخلاقی کوردستانی لە ژێر کاریگەری ئەخلاقی ئەوانی دیکەی داگیرکەردا گۆڕدراوە. ئەگەر بمھەوێت لە چەمکی « ژنتیکی فەرھەنگی» و بیچم گرتنی جۆری ئەخلاقی مرۆڤەکان کەڵک وەرگرم، بە تایبەت دەتوانم جەخت بکەمە سەر ئەوەی کە دزەکردنی ئەخلاقی ئێرانی لە میراتی ئێسلامیدا بە گشتی و بە تایبەت لە سەر ئەخلاقی کوردستانی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کەشوھەوایەکی خولقاندووە کە سیستمی ئەخلاقی ئەرباب /کۆیلە( محەمەد عابید ئەلجابری بۆ تەوسیفی ئەخلاقی ئێرانی کەڵکی لێ وەردگرێت و بە توندنی ڕەخنەی لێدەگرێت و بە ئەخلاقی گەندەڵ ناوی دەبات) دەسدرێژی بکاتە سەر ئەخلاقی مرۆڤی کورد. گریمانەم ئەوەیە کە ئەخلاقی کوردستانی لە ژێر چەپۆکی کۆلۆنیالیزمی باندەستدا تووشی لەرزۆکی بووە، بە جۆرێک کە وەفای بە عەھد و پەیمان شکێندراوە. وادەزانم لە وڵامی مام ھێمندا کە دەڵێت لە کوێ فێربووی گۆڵم پەیمانشکێنی؟ دەتوانین ئاماژە بە دزە کردنی بێ ئەخلاقی ئێرانی لە ژنتیکی فەرھەنگی کوردستانی بکەین، ئەخلاقێ کە بۆ بەرژەوەندی خۆی ھیچ وەفا بە عەھد و پەیمانێک ناناسێت. بە کورتی دەتوانین ئەو ئێدعا بورووژێنین کە ئەخلاق، ئایین، جوان ناسی، ئابووری، ژینگە و زۆرشتی دیکەی کوردستان، جیا لەوەی کاریگەری مۆدێرنیتە زۆر گۆڕانی بەسەردا ھێناوە، دەتوانین وەکوو گریمانەیەک بۆ موتاڵای زیاتر ئەوە بڵێین : لە ژێر کاریگەری سیستمی باڵادەستدا تووشی قەیران بووە و ئەوەیە وادەزانم دەکرێت بوەترێت کە پەیمان شکێنی وەکوو نموونەی زۆر زەقی بێ ئەخلاقی، خسڵەتی ئەخلاقی ئەرباب/کۆیلەی ئێرانییە و کوردستانیشی داگرتووە. کەوایە لە کوێ فێر بووی پەیمان شکێنی، دەتوانێت لەو گریمانەیەی سەرەوەدا کاری زانستی زیاتری لەسەر بکرێت. ئێنجا ئایا دەتوانین بڵێین ئەو نەتەوانەی لە دونیای مۆدێرندا سەروەری سیاسیی سەربەخۆیان نییە: ئەخلاق و ئایین و جوان ناسی و ژینگە و... و زۆر شتی دیکەیشیان لە دەست دەدەن؟ وڵامی من بۆ ئەم پرسیارە بەڵێییە کە لە داھاتوودا ھیوامە بتوانم بە تایبەت لەسەر ئەخلاق و ئایین لە وڵاتی کۆلۆنیکراودا زیاتر کار بکەم. کەوایە لە کوێ فێربووی گۆڵم پەیمان شکێینی؟ وێدەچێت گۆڵەکە لە وڵامدا بڵێت: لە ئەخلاقی ئێرانی.

✍️ حیسامەدین خاکپوور


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟢 کوردەکان نەتەوەن


💠 استاد علي الجفري


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Audio
#وشە #واژە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#مدنی 👈 سڤیل، ژیاری.


#شهردار 👈 شارەدار.


#استاندار 👈 پارێزگار.


#آتشنشانی 👈 ئاگرکوژێنەوە.


#اورژانس 👈 فریاکەوتن.


#آزمایشگاه 👈 تاقیگە.


🗣هاوڕێ، لە بەشی فریاکەوتندا چالاکی هەیە.
🗣هاوڕێ، در بخش اورژانس فعالیت دارد.


🔹دەنگ:خاتوو وڵات


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 #پەروەردەی نوێی منداڵ
🔴
#پەروەردەی_درووست

🔸بەگژ هەستی منداڵەکەتاندا مەچنەوە
منداڵ هەست و سۆزی خۆی دەردەبڕێ و نابێ بەهیچ کلووجێک بەگژ هەستی منداڵەکەتاندا بچنەوە.

🔸بێتوو حاشا لە هەستی منداڵەکەتان بکەن و گرینگی بە هەست و سۆزەکەی نەدەن، ئەوا ئەو باوەڕەی تێدا بەهێز دەبێ کە کەسێکی گەلحۆ و بێفەڕە. پێی وادەبێ گێژولکەیەکە دنیا بەراوەژوو دەبینی و ئیدی باوەڕبەخۆبوونی تێدا لاواز دەبێ و لە ناخی خۆی دوور دەکەوێتەوە. ئیدی لەو بارودۆخەدا ناتوانێ بڕیار بۆ خۆی بدا و شەرمێون و گۆشەگیر دەبێ.
بۆ نموونە:

🔸ئەگەر منداڵەکەتان لە شتێک دەترسێ، مەڵێن جا ترس چییە و فڵان و فیسار. پێی بڵێن دەزانم کە دەترسی و ئەوەش تا ڕادەیەک سروشتییە...

🔸یان ئەگەر گریا، پێی مەڵێن بۆ دەگری، خۆ تۆ پیاوی، یان تۆ کچی و کچ چۆن دەبێ بگری؟ پێی بڵێن کە لێی تێدەگەن و ڕێزتان بۆ ئەو هەستەی هەیە...

🔸ئەگە خواردنێکی پێخۆش نەبوو، مەیکەنە زۆری کە ئیللا و بیللا هەر دەبێ بیخۆی...

🔸ناچارکردن و سەپاندنی بڕیاری زۆرەملێ منداڵان فێر دەکا و تەنانەت ناچاریان دەکا دەستەوەستان بن و بەدڵی خەڵکانی دەوروبەریان بجووڵێنەوە و خواست و داوایان خۆیان بە هەند وەرنەگرن؛ چونکی پێیان وایە کە ویستی ئەوان بێبایەخە.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #تایبەت_بە_منداڵانە

📺 فیلمی کارتۆن کوردی
#مێروولەی بچووک

🔵 ناوەڕۆکی فیلم؛ هەوڵ و تێکۆشان بۆ داهاتوو

🟢 دایک و باوکانی خۆشەویست مانای وشەکان فێری منداڵەکانتان بکەن


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦
#چۆنیەتی پەروەردە

🔷ناوەڕۆک:منداڵەکەت تەرێق مەکەرەوە

🔷وێژەر:دکتوور بەختیار کەماڵ تاڵەبانی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran