میزان - کـوردستان
1.66K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
891 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔴 #وتاری_ژمارەی_نۆیەم

📝 رێنووسی ئارامی

📖 تکایە بیخوێنەوە و بینووسن

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
"لە نەگبەتی ‌ئێوەیە..."

لە نەگبەتی ‌ئێوەیە
ئاسمان کوێرە و
بە بەیاخی هیچ بووکەبارانەیێ ناڕوانێ
هەور نەزۆک و
باران لێڵە؛
کانی قۆڕ ئەڕشێتەوە
جێ پێی شەمەندەفەری رووبارەکان وشک و برینە
لە خەونیشدا ناگاتە ئێستگەی هیچ زەریایێ...

لە نەگبەتی ئێوەیە
وەرز لە وەرز ئەوەڕێ
زستان هەرەس ئەباتە سەر سنووری ناوچەیێکی پاییز و
لووتکە بەرزەکانی خۆی
چەمەری توانەوە دەخوێنن؛
کاتێ پواز ئەبێتە سیخوڕی دارستانێ
من چۆن نەترسم
لە گوێچکەی دیواری ماڵەکەمان
لە قاپەشکاوی موبایلەکەم...

له نەگبەتی ئێوە
تاریکی
تێمی ئەم کەشەی پڕووکاندووە
هیچ خۆرێ نییە ڕوونی بکاتەوە...
ئێوە سەفەری شنەیێکی شەماڵاویتان کرد بە ئەفسانە
بوون بە پەتا و
چوونەتە جەستەی داربامەکان
هەموو بەهارێ
بەسەر زکی هەزار بەرەوە، لە بار ئەچن...

لە نەگبەتی ئێوەیە
دەڵە سەگەکانی ئەم شارە حیز بوون
تووتەڵەکان ژمارەیان لە مرۆڤ زیاترە؛
قشقەڕە سڵ لە هیچ داهۆڵێک ناکا
مووچە گەنمێ نەما
لە ژێرکەوشی بەرازەکان پێشێل نەکرابێ؛
ئێوە شێر و پڵنگی کوێستانەکانتان
لەقەفەسدا خەساند...

لە نەگبەتی ئێوەیە
ئێستە هیچ تێخێ
نووکی فیشەکی هیچ خامەیێ ناتاشێ،
لەناو دڵەوە ئەیانبڕن،
مێشکیان پڕ ئەکەن لە وایرۆس؛
کاتێ دەفتەرە سپیەکانیشتان قاچاخ کرد
باوکم چۆن نەترسێ لە نووسینم؟
دایکم چۆن حەز لە شێعرێکم بکا؟

لە نەگبەتی ئێمەیە
ئێوە نەگبەتتر و نەگبەتتر دەبن...

📖جەمیل_محەممەدی
🌐مەریوان_ ٩٩٫١١٫٢٨

👇👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐 T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
💫ڕۆژ_باش_نیشتمانم

🗓ئەمڕۆ چوارشەممە

🔹29ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی
🔹29ی بەهمەنی 1399ی کۆچی هەتاویی
🔹5ی ڕەجەبی 1442ی کۆچی مانگی
🔹بەرامبەر بە 17ی شوبات (فێبریە) 2021ی زاینیی‌"‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🌍کەش و هەوا :🌧
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

میوان نایەوێ سفرەت ڕەنگین بێ ،
نانت جۆیین بێ و خوڵقت گەنمین بێ

📖فولکلۆر



👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🌹سڵاو ڕێز بۆ سەرجەم هاوڕێیانی کاناڵی فێرکاری زمانی کوردی میزان🌹

🔷خۆشەویستان وەکوو ئاگادارن میزان لە سەرەتای دەسپێکی، هەوڵی خزمەت بە کۆمەڵگای کوردی بووە و ئێمەش بەردەوام هەوڵ و تێکۆشانمان لەم بوارەدا بایەخدارتر ئەکەین.

🔷بۆیە ئەمجاریش بە پێویستمان زانی هەر لەم ڕاستەدا وەکوو ئەرک فێرکاری زمانی کرمانجی دەس پێ بکەین،کە هیوادارین توانیبێتمان خزمەتێکمان بە کۆمەڵگای کوردی کردبێ.

تێبینی:

🔹ئازیزان فێرکاری زمانی کرمانجی بە فارسی ئەوترێ بۆ ئەوەی هەموو زاراوەکان بتوانن لی حاڵی ببن و فێرکاریەکە ئاسانتر بێ.

🔵خۆشحاڵ ئەبین بە پێشنیار و ڕخنەکانتان🙏


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 هاوڕێیان کوردی نووسین ئاسانە

📖 دانشتنی یەکەمی (1) ڕێنووسی زمانی کوردی(کرمانجی)

📖ناساندنی پیتەکانی[Aa/Bb/Cc/ Çç/Dd/Ee/Êê/Ff/Gg/Hh]

تکایە بۆ فێربوونی باشتر هەوڵ بدەن لە سەر لاپەڕەیێک ڕاهێنان بۆ وانەکان بکەن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📋 جلسە اول آموزش زبان کردی(کرمانجی)

🔴دوستان عزیز برای یادگیری بهتر،حتما درسهای هر هفتە را بە خوبی تمرین کنید.

👈🏼 دوستانتان را بە کانال آموزش زبان کوردی میزان آشنا فرمائید.


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐 T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔵 زمان نیشانەی بوونی گەلە

🔷باسێک لە سەر گرینگی زمانی کوردی

کاکە ئەحمەد موفتیزادە

👇👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
💫ڕۆژ_باش_نیشتمانم

🗓ئەمڕۆ پەنج‌شەممە

🔹30ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی
🔹30ی بەهمەنی 1399ی کۆچی هەتاویی
🔹6ی ڕەجەبی 1442ی کۆچی مانگی
🔹بەرامبەر بە 18ی شوبات (فێبریە) 2021ی زاینیی‌"‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🌍کەش و هەوا :🌤🌦
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#پەندی_پێشینیان

که‌سێ عه‌یبی خۆی بێته‌ به‌رچاوی
ڕه‌وا نابینێ به‌ که‌س به‌دناوی

بۆیه‌ خاوه‌نکار هه‌ر ده‌ڵێ زوو که
پێمه‌ڕه‌ به‌ ده‌ست فه‌عڵاوه‌ سووکه

زانا ئه‌شێ هه‌ر بۆی بدرکێنی
نه‌زان نه‌قیزه‌ی تێ‌بوه‌ژێنی

مەلا غەفوور دەبباغی.


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #تایبەت_بە_منداڵانە

📺 فیلمی کارتۆن کوردی # کاری دەستی

🔵 ناوەڕۆکی فیلم؛ ڕاهێنان

🟢 دایک و باوکانی خۆشەویست مانای وشەکان فێری منداڵەکانتان بکەن

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
💫ڕۆژ_باش_نیشتمانم

🗓ئەمڕۆ شەممە

🔹2ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی
🔹2ی ئیسفەندی 1399ی کۆچی هەتاویی
🔹8ی ڕەجەبی 1442ی کۆچی مانگی
🔹بەرامبەر بە 20ی شوبات (فێبریە) 2021ی زاینیی‌"‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🌍کەش و هەوا :🌥☁️
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لاوەکان هەرکاتێ جێژنی‌ ڕۆژی‌ ئازادی‌ دەکەن
بێننەوە‌ بیرتان‌ هەژارێک‌، شاعێرێکی‌ زاری‌ کورد

داوەتێکی‌ ڕەشبەڵەک‌ بگرن‌ لە‌دەوری‌گۆڕەکەم
یەکتری‌‌ ماچ‌کەن بە‌یادم دڵبەرو دڵداری‌ کورد

مامۆستا هەژار


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔴 #شێعر_و_وەرگێڕان

مادرم
پیامبری بود
با یک زنبیل معجزه
یادم هست
در اولین سوز زمستانی
النگوهایش را
به بخاری تبدیل کرد.

📖تارا_محمدصالحی
.................
دایکم
پێغەمبەرێ بوو
بە سەوەتەیێ موعجزە
لەبیرمە کە
لەیەکەمین سزەی سەختی زمستانی
بازنەکانی
کرد بە زۆپایێ پڕ وزە...

📖جەمیل_محەممەدی

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔴 #شێعر_و_وەرگیڕان

🔷نزای‌_دارستان

لە شەوانی ساردی زستاندا، من تینی ئاگردانەکەتم، و لە گەرمای هاویندا، سێبەرێکی دڵڕفێنم کە ئەتۆ لە هەتاو ڕادەگرێ، کاتێ لە سەفەردای مێوەکانم تینوویەتیت دەشکێنن.
من کۆڵەکەیەکم کە خانووەکەتی ڕاگرتووە،
ئەمن تەختەی سەر میزەکەتم،
دەسکی پێمەڕەکەت،
درگای خانووەکەت، داری لانکەکەت، داری دارمەیتەکەتم.

ئەمن تەختەپۆشێکی جوانم.
ئەی ئەوکەسەی تێ‌ دەپەڕی،
گوێبیستی نزای من بە...
و ئازارم پێ مەگەیەنە!

🔷نزای‌خۆماڵیی‌پورتەغاڵی

📖وەرگێڕ_نادم_سنە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


🔷دعای‌جنگل

در شب‌های سرد زمستان،
من گرمای اجاقت هستم،
و در گرمای تابستان،
سایه‌ی دلپذیری که تو را
از آفتاب حفظ می کند.
وقتی در سفری
میوه‌هایم عطشت را
فرو می نشاند.

من ستونی هستم
که خانه‌ات را بر پا نگه داشته،
من تخته‌ی روی میزت هستم،
دسته‌ی بیلت،
درِ خانه‌ات ، چوب گهواره‌ات،
و تخته‌ی تابوتت هستم.

من کفپوش زیبایی هستم .
ای که می‌گذری ،
به دعای من گوش فرا ده . . .
و‌به‌من‌آسیب‌نرسان.!!!

🔹دعای‌سنتی‌پرتغالی

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐 T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔵وتە بەنرخەکانی مامۆستا هەژار لە سەر گرینگی زمانی دایکی

🔴ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی پیرۆز بێت🌹

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
دیاکۆ هاشمی
🔴وتاری کاک دیاکۆ هاشمی لە سەر ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی


تێبینی:
هەموو ساڵێک ٢١ی فێبریوەری ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە.
بەپێی (ڕۆژژمێری هەتاوی/سالنامه خورشیدی) ئەمساڵ، ساڵی (پڕ)ە. (پڕ = کبیسه)، واتە مانگی (ڕەشەمە/اسفند) لە جیاتیی ئەوەی ٢٩ ڕۆژ بێت ٣٠ ڕۆژە. هەر بۆیە ئەمساڵ ٢ی (ڕەشەمە/اسفند) نابێتە ٢١ی فێبریوەری، بەڵکوو سبەینێ یەکشەممە ٢١ی فێبریوەرییە. ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیش هەمیشە ٢١ی فێبریوەرییە. کەوا بێت سبەینێ یەکشەممە ٣ی (ڕەشەمە/اسفند)، ٢١ی فێبریوەری ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە.


👇👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔵زمانی دایکی

🎵کاکە ماجید مەردۆخ ڕۆحانی

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
💫ڕۆژ_باش_نیشتمانم

🗓ئەمڕۆ یەکشەممە

🔹3ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی
🔹3ی ئیسفەندی 1399ی کۆچی هەتاویی
🔹9ی ڕەجەبی 1442ی کۆچی مانگی
🔹بەرامبەر بە 21ی شوبات (فێبریە) 2021ی زاینیی‌"‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🌍کەش و هەوا :🌤
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لاوەکان هەرکاتێ جێژنی‌ ڕۆژی‌ ئازادی‌ دەکەن
بێننەوە‌ بیرتان‌ هەژارێک‌، شاعێرێکی‌ زاری‌ کورد

داوەتێکی‌ ڕەشبەڵەک‌ بگرن‌ لە‌دەوری‌گۆڕەکەم
یەکتری‌‌ ماچ‌کەن بە‌یادم دڵبەرو دڵداری‌ کورد

مامۆستا هەژار


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
Audio
#وشە #واژە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاسک Ask👈آهو
ئامیان Amyan👈 مایه
ئەسرین Esrîn👈اشک
ئەسریناوی Esrînawî👈اشک آلود
بابەت Babet👈 سوژه، موضوع

بەتین Betîn👈پر حرارت
بەختەوەری Bextewerî👈خوشبختی
بەرجەوەند Bercewend👈منظره
بەرین Berîn👈وسیع
بەفرین Befrîn👈مانند برف، پوشیده از برف

پتەو Pitew👈محکم
پرشنگ Pirşing👈تابش، شراره
پەرژین Perjîn👈پرچین
پەلەوەر Pelewer👈پرنده
پەیوەندی Peywendî👈ارتباط
تریفە Tirîfe👈نور ماه
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌹دەنگ:خاتوو سارینا

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔴 #واتای_وشەکان

🔷 ژمارە 22


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
واتای_وەشە_ژماری_22
<unknown>
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 22

🔷دەنگ:خاتوو سارینا


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
💫 ڕۆژ_باش_نیشتمانم

🗓 ئەمڕۆ دووشەممە

🔹4ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی
🔹4ی ئیسفەندی 1399ی کۆچی هەتاویی
🔹10ی ڕەجەبی 1442ی کۆچی مانگی
🔹بەرامبەر بە 22ی شوبات (فێبریە) 2021ی زاینیی‌"‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

🌍 کەش و هەوا :🌤☀️
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تۆ ڕێ خۆت بگرە بێ تەڵەکە و گت
هەر چەن مەردمیش نەزانن قەدرت
لەسەر رێگەی حەق هەرگیز مەبە کز
با هەرچی دزە، هەر پێت بێژن دز

: کاکە ئەحمەد موفتیزادە


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
هه‌مزه‌ (ئـ)
هه‌مزه،‌ له‌ زمانی عه‌ره‌بی و فارسیدا، له‌ چه‌ند شوێنێکی جۆربەجۆردا به‌کار دەچێت، وه‌کوو: (أ ٌإ لأ لإ ؤ ء ئـ)، به‌ڵام لە زمانی کوردیدا ته‌نیا شێوازی (ئـ) بەکار دەهێنرێت، ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی ئەوەی نەهێڵێت دوو بزوێن به‌دوای یەکتردا بنووسرێن. کە وا بێت ناتوانین بڵێین کە هەمزە لە زمانی کوردیدا وەک فارسی و عەرەبی بەکار دەهێنرێت.هەمزه لە زمانی کوردیدا هەمیشە لەگەڵ بزوێنێک دێت:

ئــا، ئـــە، ئـــو، ئــۆ، ئـــوو، ئـــی، ئـــێ.

لەڕاستیشدا ئەو کاتانەی کە لە هەندێک وشەی وەک “ئــنـجا” و “ئـــسفەهان”یشدا کە دەبینرێن هەر پێویستی بە بزوێن هەیه بەڵام لەو کاتانەدا بزرۆکە هەیە و بزرۆکەش نانووسرێت ئەگینا لەو شوێنانەشدا دیسانەوە لەگەڵ بزوێندا 
دێت. لەبەر ئەوە ئەگەر بمانەوێت بە 
کوردی ناوێکی بۆ دابنێین دەکرێت بڵێین کە “ئاوەڵبزوێن” ناوێکی گونجاوە بۆی.

هەندێک له‌ زمانزانان هه‌مزه‌ به‌ بزوێن 
داده‌نێن و لای هه‌ندێکیش به‌ نه‌بزوێن 
ده‌ناسرێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا کورد، 
هه‌مزه‌ی به‌ شێوازی (ئـ) به‌کار هێناوە و بڕیاری داوە وه‌کوو (نه‌بزوێن)ێک چاوی لێ بکات، بۆ ئه‌وه‌ی نەهێڵێت دوو بزوێن به‌دوای یەکتردا بێن، یان هەندێک 
بزوێن له‌ سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێن، 
نموونه‌:


نــاازاد = نــائــازاد

او = ئــاو

ه‌و = ئـــەو

ۆخه‌ی = ئــۆخەی

ورووپا = ئــورووپا

ێـجگار = ئــێجگار

قرتاندنی (ئـ)

کورد هەر لە کۆنەوە تا بۆی کرابێت 
هەمزەی تەنیا لە کاتی پێویستدا بەکار 
هێناوە ئەگینا قرتاندوویەتی، بۆ نموونە 
لە کۆنەوە وای کردووە: 


ترش + ئاو = ترشاو (نەک: ترشئاو)

کوڵ + ئاو = کوڵاو (نەک: کوڵئاو)، واتە ئاوێک کە کوڵاوە.

بار + ئاش = باراش (نەک: بارئاش).

گۆلک + ئاو = گۆلکاو (نەک: گۆلکئاو). 

کە وا بێت دەتوانین ئەوە بکەینە بنەما 
بۆ وشەی لێکدراو یان داڕێژراوی نوێش و هەر بەو پێیە گۆی بکەین و هەمزەکە بقرتێنین. بۆ نموونە:


ڕۆژاوا،نەک ڕۆژئاوا

خۆراوا، نەک خۆرئاوا

ماڵاوایی، نەک ماڵئاوایی

کاراسانی، نەک کارئاسانی 

 بانــەفشار، نەک بانئەفشار(ناوی گه‌ڕه‌کێکه‌ له‌ شاری قه‌سری شیرین له‌ پارێزگای کرماشان).

کاره‌ندامزانی، نەک کارئەندامزانی (physiology).

تووڵامراز، نەک تووڵئامراز (تووڵامراز = toolbar). (تووڵ، شیش = bar)، (ئامراز، که‌ره‌سته‌ = tool).

هه‌روه‌ها ئەمانە بەبێ (ئـ) وا 
دەنووسرێن:

کەمـەندام، چاوه‌سمه‌ر، چاوه‌ستێره‌، 
گوڵـه‌ندام، گوڵـه‌ستێره‌، شێره‌ندام، 
خاکـەناز، ڕۆژاوا، خۆراوا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەرگیراو:لە کاناڵی فێرگەی زمانی کوردی


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐 T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
📖 #فێرکاری_بەشی دووهەم

ب b B
دوومین پیتە لە ئەلفەبێی زمانی کوردی.
هاوێژی ئەم پیتە بە ئەم شێوە دەبێت کە دەم دەقوچێت، زار بە مەڵاشەووی خوارەوە دەنووسێت، باتێکردن لە قوورگەوە بۆ دەرەوی دەم.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


📖 #آموزش_درس دوم

ب B b
دومین حرف در الفبای زبان کوردی.
این حرف مثل حرف " ب " در زبان فارسی تلفظ میشود.

نموونە:
بریندار= brindar
باشوور = başûr
بازەرگانی=bazargani
باشوان=bashwan
ببوورە = bibûre
بەش = beş
بەرد= bard
بۆمەلەرزە=bomalarza
باڵابەرز = ballaberz
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەرگیراو:لەکاناڵی فێرگەی زمانی کوردی

👇👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯