میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
898 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔴 #پەندی_پێشینیان

گەر گڵۆڵەت کەوتە لێژێ
هیچکەس خاست نایێژێ

Ger giĺoĺet kewte lêjê
hîçkes xasit nayêjê

🟢 مەبەست:
کاتی لێقەومان کەس پشتت ناگرێ

🔹سەرچاوە: ضرب المثل کوردی از نگاه کاریکاتور

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #واتای_وشەکان

🔷 ژمارە 7

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
Forwarded from عکس نگار
‍ ‍ 🔴 #ژیاننامە

📖 #ئەحمەدی_خانی

ئەحمەدی خانی (١٦٥١-١٧٠٧) شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد بووە. ئەحمەدی خانی لە یەکەم کەسانێک دادەنن کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی. بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی شێعری #مەم_و_زینە کە چیرۆکێکی دڵدارانە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی ١٦٩٢ بە شێوەزاری کورمانجی نووسراوە.


ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕوستەم بووە. لە ساڵی ١٠٦١ی کۆچیی مانگی بەرانبەر بە ١٦٥٠ یان ١٦٥١ زایینی لەدایک بووە. نازناوی شێعری لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعێر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید. لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە جزیرە‌ ژیاوە. خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە. خانی لە دێڕێک لە هۆنراوەکانیدا باسی لە دایکبوونی خۆی دەکات و دەڵێت:

لەو ڕا کو دەما ژ غەیب فەک بوو
تەئریخ هەزار و شەست و یەک بوو

وەک لە سەرچاوەکانی ژیانی و کردەوە ئەدەبییەکانی شاعیر دەردەکەوێ باب و باپیرانی لە ڕووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون. ئەحمەدی خانی ھەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی سیاسی لە کۆمەڵی کوردەواریدا خەرج کردووە. ئەمە دوو لایەنی ڕووناکی بووە، یەکەمیان بەرھەمھێنانی داھێنانی ئەدەبی، واتە شێعری، دووەمیان فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی کورد لە ڕووی خوێندەوارییەوە.
شاعێر لە مەڵبەندی لەدایکبوونی، شاری بایەزید، لەساڵی ١٧٠٧ (١١١٩ی کۆچیی مانگی) کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔷🔷فەرهەنگۆک

🔶زایینی: میلادی
🔶نەتەوەخوازی: ملی‌گرایی
🔶بەرهەم: اثر


🔷چیرۆک: داستان
🔷کۆچیی مانگی: هجری قمری
🔷نازناو: لقب
🔷هۆز: عشیره، ایل
🔷دێڕ: سطر


🔶داھێنان : آفرینش، اختراع
🔶مەڵبەند: سرزمین، زیستگاه‌
🔶نێژراوە: دفن شده، به‌ خاک سپرده شده


👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 هاوڕێیان کوردی نووسین ئاسانە

📖 دانشتنی پێنجەمی (5) ڕێنووسی زمانی کوردی

📋 جلسە پنجم آموزش زبان کردی


👈🏼 دوستانتان را با کانال آموزش زبان کوردی میزان آشنا فرمائید

👇

👇
👇


💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #فەرهەنگـــــۆک_ 5

📖 بۆ ئەوەی بیرکردنەوەمان کوردانە بێ،پێویستە وشەی زیاتر بزانین

ئابووری 👈 اقتصادی
ئاوەردوو 👈 سوخت٫ مواد سوختنی
ئاوەژوو 👈 برعکس
بێجگە (جگە) 👈 غیراز
بێچوو 👈 بچە حیوانات
بووک 👈 عروس
بەروو( پێشوو؛ پێشین) 👈 قبلی
بیانوو 👈 بهانە
پێشوو 👈 قبلی
پێناسە 👈 تعریف
پێوە ماندوو‌بوون 👈 جدی بودن در کار( اصطلاح)
پشوو 👈 نفس
پوور 👈 عمە
پووش 👈 خاشاک
پەپوولە 👈 پروانە
پەراسوو 👈 دندەی قفسەی سینە
ترووسکە 👈 درخشش
تووش‌بوون 👈 برخوردارکردن، در اینجا معنی روبروشدن
تەموو 👈 ضمیمە
تینوو 👈 تشنە
جووت 👈 جفت
داهاتوو 👈 آیندە
دواپشوو 👈 آخرین نفس
ڕابردوو 👈 گذشتە
ڕاگرتن 👈 نگە داشتن
ڕێبوار 👈 رهگذر
ڕووداو 👈 حادثە
ڕووگە 👈 قبلە
ڕوون 👈 واضح، روشن
ڕووناکی 👈 روشنایی
زوور 👈 زبر، ناصاف
زینووو 👈 زندە
ژوور 👈 اتاق، بالا
سنوور 👈مرز
سنووری دیاری‌کراو 👈 حدومرز مشخص وظیفە معین
سووتوو 👈 خاکستر
کوولەکە 👈 کدو
کەوابوو 👈 با این وجود
لووتکە 👈 قلە
ماندوو 👈 خستە
مێژوو 👈 تاریخ
نوستوو 👈خوابیدە
نەدەبوو 👈 در اینجا بە معنی بجا نبود
وەکوو 👈 مانند
هاروو( پووک) 👈 لثە
هێشوو 👈 خوشە
هەموو 👈 همە

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #وتاری_ژمارە_پەنج

📝 رێنووسی ئارامی

📖 تکایە بیخوێنەوە و بینووسن

👇
👇
👇


💢 T.me/Mizankurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #تایبەت_بە_منداڵانە

📺 فیلمی کارتۆن کوردی #مەیموونەکان

🔵 ناوەڕۆکی فیلم؛ پێکەنین

🟢 دایک و باوکانی خۆشەویست مانای وشەکان فێری منداڵەکانتان بکەن



👇
👇
👇

💢T.me/Mizankurdi
لە هیچ باروودۆخێکا بێ هیوا مەبە
<unknown>
🔴 #چیرۆک تایبەت بە منداڵان

🔷 ناوی چیرۆک: لە هیچ باروودۆخێکا بێ هیوا مەبە

🔻وەرگێڕ: دڵشاد_ئەمینی

🔻بێژەر: ئەسرین_ڕەسووڵیان


👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦 #چۆنیەتی پەروەردە

🔷ناوەرۆک:تووندوتیژی بەرامبەر منداڵ

🔹وێژەر: دوکتور بەختیار تاڵەبانی

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #تەندرووستی

🔷مەهێڵن منداڵەکەتان بەم شێوە دانیشێت.

👆دانیشتن بەم شێوە ئەبێتە هۆی تێکچوون و ناحەز بوونی ماسوولکە و ماچلەکەکانی قاچ (لاق)
لە کاردانەوە خراپەکانی، کێشەکانی ئۆرتۆپێد و دەرچوونی ئێسکی کزیە (لگن) ـە.

🔻ماچلەک=مفاصل اندام
🔻ماسوولکە=ماهیچە
🔻ئێسک=استخوان

👇
👇
👇


💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #پەروەردەی درووست

🔷ئەو هەڵــە پەروەردەییانەی کاریگەری لەسەر منداڵ جێدەهێڵێت بەدرێژایی ژیــانی..

زۆرێک لە ئێمە، کاتێک گەورەدەبین، خۆمان دەبینینەوە لەوەی کە ناتوانین پڕۆژە تاکەکەسیەکانی خۆمان تەواو بکەین،بەبێ هەبوونی هۆکارێکی بابەتی ئاشکرا و هەندێکیتر پاشەکشە دەکات لەپەیوەندییە سۆزداریەکانی بەبێ بوونی ئاگاداری پێشوەختە و بە بێ بوونی بەهانەیەکی پەسەندکراو، لە کاتێکدا زۆرێک دەناڵێنن بەدەست ئەزمەی متمانە بە خۆ بوون، بەبێ ئەوەی بنچینەی کێشەکە و چارەسەرەکەی بزانن !

لێکۆڵینەوە دەروونیەکان زۆرجار هۆکاری ئەمە دەگەرێننەوە بۆ بوونی هەڵە لە پەروەردەکردن و بارھێنانی کۆمەڵگا بەشێوەیەک کە ئەقڵی بێئاگایی پڕ کردووە كه ئەویش بەرپرسیارە لە زۆربەی ھەڵسوکەوت و ئاراستە و بیرکردنەوەکانمان !

🟢زاناکانی بواری دەروونی پێنج هەڵەی پەروەردەییان دەستنیشانکردووە لە
لە قۆناغەکانی سەرەتای ژیانی مرۆڤ، کە کاریگەری دەمێنێتەوە بەدرێژایی ژیانی، کە ئەمانەن:

1⃣وازلێهێنان و به جێهێشتن

ئەزمونی وازلێهێنان و به جێهێشتن بە سەختترین و توندترين ئەزمون دادەندرێت لەژیانی منداڵدا ، جا ئەو کەسانەی لەمنداڵیدا بەو شێوازە دەژین و ئەم ئەزمونە دەبینن لە دواییدا ترسێکی زۆریان دەبێت لە تەنیایی و ترس لەوەی جێبھێڵدرێن جا لەبەرامبەردا وەک ستراتيژيەتی بەرگری ئەقلی ناوەكی ئەم جۆرە كەسانە مەيلی ئەوە دەكەن ئەوان بڕۆن و دوور بكەونەوە پێش ئەوەی جێیان بھێڵن و دووربكەونەوە.

2⃣رەتکردنەوە و دوورخستنەوە

منداڵ وا هەست دەکات کە کەسێکی قبوڵکراو نییە کاتێک دوور دەخرێتەوە و هەميشە رەتدەكرێتەوە، وەک برینێکی قووڵه کاتێک پێی تێدەپەرێت لە سەرەتاییەکانی تەمەنیدا، پاشان لە دواييدا رەنگ دەداتەوە لە هەڵسوكەوتەكانی تا كۆتايی ژيانی جا وای لێدێت دەچێتە نێو جيهانی ناوەكی خۆيەوە و گۆشەگير دەبێت و دوور لە ژيانی كۆمەڵايەتی و تێكەڵ بوون بە خەڵكی دەژی.


3⃣سووكايەتی کردن

کاتێک باوکەكان منداڵەکانیان بە گەمژە و گێژ....هتد ناودەبەن بێگومان دەرک بەوە ناکەن کە بەم کارەیان باوەڕبەخۆبوونی منداڵەکانیان تێک دەشکێنن ، جا کاتێک کەسێک ڕووبەڕووی ئەمە دەبێتەوە لە منداڵیدا، ڕێگايەک لای خۆی دروست دەكات بۆ بەرگریکردن لەخۆی لە ڕێگای دووبارە سووكايەتی پێكردن بە کەسانی دی، جا ئەم کەسانە به چەسپاندنی دەسەڵاتيان و خۆ ویستيیەكی زيادەڕۆيی دەناسرێنەوە.

4⃣ڕەق بوون لە مامەڵەدا

ئەو منداڵەی لە ژینگەیەک پەروەردە دەبێت کە دایک و باوک بە ڕەق و توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن و لەسەرووی توانای خۆی شتی پێدەکەن هەست بە لاوازی و بێ سودی دەكات ، جا ئەو منداڵانەی كە بەم شێوەيە مامەڵەی ڕەق و تونديان لەگەڵ كراوە بەوە دەناسرێنەوە كە مەيلێکی نەخۆشانەيی ئەوەيان هەيە كە دەبێت هەموو شتێک بە ڕێكوپێک و ئەو پەڕی تەواوی و تۆكمەيی بێت. هێدی نین و هيوابڕاون لە بەرگری كردن لە ڕا و بيرو بۆچونيان و هەوڵدانی هەميشەييان بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵاتە.


5⃣بەڵێنی درۆ

دایکو باوکان عادەتيان بەوە گرتووە كە بەڵێنی زۆر بە منداڵەکانیان بدەن لەهەمان كاتدا ئەوان زۆر باش دەزانن و دڵنيان كە بەجێی ناگەیەنن ،جا لەگەڵ دووبارەبونەوەی ئەمە؛ کەسایەتییەکی ساختەچی و شەڕانگێزی لێ دروست دەبێت كە مەيلی ئەوەی هەيە كە كەسانەی ديكە كۆنتڕۆڵ بكات و دەستيان بەسەردا بگرێت.


👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #ڕاهێنان ⁉️ڕەستەی هەڵە دیاری بکەن؟
anonymous poll

3⃣ئەستیرەکان، شەوی تاریک ڕون ئەکەنوە. – 47
👍👍👍👍👍👍👍 66%

1⃣ هەنار و ترێ لە دایک بووی وەرزی پاییزن – 16
👍👍 23%

2⃣ زمانی دایکی، ناسنامەی ئێمەی کوردە. – 5
👍 7%

4⃣ کوردەواری نیشتمانێکی بێگەردە. – 3
▫️ 4%

👥 71 people voted so far. Poll closed.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #ناساندنی ناوچەکانی کوردەواری

🟢 #کرماشان_سەرپێڵ‌زەهاو_تاڤگەی‌پیران

💢ئاوشار پیران یەکێ لە گەورەترین ئاوشاریەل ڕۆژهەڵات ناوڕاس دەسنیشان کریایە.

🔷ڕاپۆرتێک لەبارەی مێژوو، کەلتوور و سروشتی ئەو ناوچەیەوە ببینن.

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #شێعر_و_وەرگێڕان

🔷ئێمە هەموومان گوڵەبەڕۆژەین، 1

گوڵەبەڕۆژە ڕوو لە نوور دەسووڕێت و مرۆڤ ڕوو لە خوا. ئێمە هەموومان گوڵەبەڕۆژەین
.
ئەگەر گوڵەبەڕۆژە ماقی خاک بێت و تاریکی، ئیتر گوڵەبەڕۆژە نییە.

گوڵەبەڕۆژە دەرخەری مەڵبەندی بەیانیانە و لەگەڵ ڕەشی و تاریکی پەیوەندی نییە.
ئەمانە هەمووی گوڵەبەڕۆژە پێی وتم و من سەیرم دەکرد کە خۆرێکی چکۆلە بوو لەسەر زەوی و هەر گوڵپەڕێکی تیشکێک بوو لە دایرەی گەرم کە لە دڵەوە دەسووتا.
گوڵەبەڕۆژە بە منی گوت:
کاتێ کە جووتیار تووی گوڵەبەڕۆژە لە خاک دەچێنێت، دڵنیایە کە خۆر دەیدۆزێتەوە.
گوڵەبەڕۆژە هەرگیز هیچ شتێ لەگەڵ خۆر بە هەڵە ناگرێت؛ بەڵام مرۆڤ هەموو شتێ لەگەڵ خوا بە هەڵە دەگرێت.
گوڵەبەڕۆژە ڕێگای خۆی دەزانێت و کاری خۆی دەزانێت ئەو جگە لە خۆشەویستی خۆر و تێگەیین لە خۆرەتاو کارێکی تری نییە.
ئەو هەموو ژیانی خۆی تەرخان کردووە بە نوورەوە، بە نوور لە دایک دەبێت و بە نوور دەمرێت. نوور دەخوات و نوور بە دی دێنێت.


📖 #عرفان نظرآهاری

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔷 ما همه آفتابگردانیم


گل‌ آفتابگردان‌ رو به‌ نور مي‌چرخد و آدمي‌ رو به‌ خدا. ما همه‌ آفتابگردانيم.
اگر آفتابگردان‌ به‌ خاك‌ خيره‌ شود و به‌ تيرگي، ديگر آفتابگردان‌ نيست.
آفتابگردان‌ كاشف‌ معدن‌ صبح‌ است‌ و با سياهي‌ نسبت‌ ندارد.
اينها را گل‌ آفتابگردان‌ به‌ من‌ گفت‌ و من‌ تماشايش‌ مي‌كردم‌ كه‌ خورشيد
كوچكي‌ بود در زمين‌ و هر گلبرگش‌ شعله‌اي‌ بود و دايره‌اي‌ داغ‌ در دلش‌
مي‌سوخت.
آفتابگردان‌ به‌ من‌ گفت: وقتي‌ دهقان‌ بذر آفتابگردان‌ را مي‌كارد، مطمئن‌
است‌ كه‌ او خورشيد را پيدا خواهد كرد.
آفتابگردان‌ هيچ‌ وقت‌ چيزي‌ را با خورشيد اشتباه‌ نمي‌گيرد؛ اما انسان‌ همه‌
چيز را با خدا اشتباه‌ مي‌گيرد.
آفتابگردان‌ راهش‌ را بلد است‌ و كارش‌ را مي‌داند. او جز دوست‌ داشتن‌
آفتاب‌ و فهميدن‌ خورشيد، كاري‌ ندارد. او همه‌ زندگي‌اش‌ را وقف‌ نور
مي‌كند، در نور به‌ دنيا مي‌آيد و در نور مي‌ميرد. نور مي‌خورد و نور مي‌زايد.

📖 #وە ــ هەرمان
👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #پەندی_پێشینیان

لەگەڵ کوێر کە نانی دەخۆی، خودات لەبیر بێ

Legeĺ kiwêr ke nanî dexoy, xudat lebîr bê

🟢 مەبەست:

🔻 با انصاف بودن

سەرچاوە: مەتەڵی کوردی لە ڕوانگەی کاریکاتۆر

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #واتای_وشەکان

🔷 ژمارە 8

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔵 مەولەوی تاوەگۆزی

Mewlewî Tawegozî

📚📣 سەید عەبدولڕەحیمی كوڕی سەعید تاوەگۆزی (١٨٠٦-١٨٨٢) ناسراو بە مەولەوی یان مەولەویی کورد شاعیری ناوداری کورد و عارفی گەورە و سۆفیی تەریقەتی نەقشبەندی بوو کە بە شێوەزاری ھەورامی ھۆنراوەی داناوە و لە شێعری ئەوین و دڵداریدا زۆر بەناوبانگە. لە ھۆنراوەکانیدا خۆی بە مەعدووم ناساندووە.

لە ساڵی ١٨٠٦(١٢٢١ی کۆچی) لە ئاوایی سەرشاتەی سەرووی ناوچەی تاوەگۆزی-بەشی ئێراق لەدایک بووە. لە سەرەتادا لە حوجرەکەی باوکی لە دێی بێژاوە لە نزیکی هەلەبجە دەست دەکات بە خوێندن و دواتریش بۆ درێژە پێدان بە خوێندنەکەی ڕوو لە خوێندنگە بەناوبانگەکانی ناوچەی ئەردەڵان و بابان دەکات.

مەولەوی بەشی زۆری تەمەنی بە ھەژاری بەسەر بردوە، ئەو کاتەی لە سەرەتای خوێندندا بوە باوکی مردووە، ناچار بۆ بەخێوکردنی خوشک و براکانی وازی لە خوێندن ھێناوە بۆ ماوەیەک و پاشان گەڕاوەتەوە سەر خوێندنەکەی. لە سلێمانی لای مەلا عەبدولڕەحمانی نۆدشیدا کە موفتی سلێمانی و مامۆستای مزگەوتی مەڵکەندی بووە خوێندنی تەواو کردووە و ئیجازەی دەرس وتنەوەی وەرگرتووە. دیسان گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری ھەڵەبجە و دواتریش لە سەرشاتە خۆی بە مەلایەتی و نووسینەوە خەریک کردووە. عەنبەرخاتوونی ھاوسەری حەوت ساڵ بەر لە خۆی مردووە. ئەمەش کارەساتێکی گەورە بووە و کاریگەریی زۆری کردۆتە سەر شێعرەکانی مەولەوی. مەولەوی لە دواساڵەکانی ژیانیدا کوێر بووە و ئەمەش کاری زۆر کردۆتەسەر دەروونی و لە چەند پارچە شێعردا دەردەکەوێت. ھەروەھا کارەساتێکی دیکەش کە بەسەر مەولەویدا ھاتووە، سووتانی کتێبخانەکەی بووە و گومانیش لەوەدا نییە کە بەشێک لە کار و بەرھەمەکانی تێیدا سووتاوە. مەولەوی لەساڵی ١٨٨٢(١٣٠٠ کۆچی) کۆچی دوایی ئەکا و لە گۆڕستانی ئەسحابە لە سەرشاتەی سەروو نێژراوە.

مەولەوی زاتێکی قسەخۆش و نوکتەباز بووە. جارێکیان میوانی دۆستێکی ئەبێ لە پاوە، تا لەوێ ئەبێ خواردنێکی خۆشی دەرخوارد نادا. کە ماڵاوایی لێ ئەکا و ئەگەرێتەوە دۆستەکەی تا ملەی کەڵیان-کە شوێنێکە لە نزیکی پاوە- ڕەوانەی ئەکا. لەوێیا پێی ئەڵێ: بێقەزا بی پەلەت کرد و زوو تەشریفت برد... من بە تایبەتی کاوڕێکم هەڵ گرتبوو ئەمشەو بۆتی سەر بڕم و بیکەین بە کەباب و پێکەوە بیخۆین و ڕای بوێرین...

مەولەویش لە وەڵاما ئەڵێ: مادەم وابێ وەڵڵا دڵت نایەشێنم و لەگەڵت ئەگەڕێمەوە تا کەبابەکە بخۆین... وە ئەگەڕێتەوە. کابراش ناچار کاوڕەکە سەر ئەبڕێ و بۆی ئەبرژێنێ...

مەولەوی لەگەڵ هەرجۆرە خەڵکێکا بە گوێرەی عەقڵی ئەوانە جوڵاوەتەوە. جارێکیان لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری موهاجر لە سلێمانی خەریک ئەبێ خۆی ئامادە ئەکا بۆ نوێژی مەغریب، فەرەنجییەکی درێژی لەبەرا ئەبێ، کابرایەک بانگی ئەکا: کورە کابرا فەرەنجییەکەت نوێژی پێوە نییە فڕێی دە!
ئەویش گورج فڕێی ئەدا و نوێژ دائەبەستێ... کە لە نوێژ ئەبنەوە یەکێک لێی ئەپرسێ ئەوە لە راستیدا فەرەنجییەکەت نوێژی پێوە نەبوو وا فڕێت دا؟

مەولەوی ئەڵێ: نەوەڵڵا پاک و نوێژی بوو، بەڵام تا من کابرام حاڵی ئەکرد کە نوێژییە، نەک جەماعەتی مەغریب بەڵکوو هی عیشایشم ئەچوو... وتم چاتر ئەوە فڕێی دەم و لە کورتی بیبڕمەوە.


👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi