میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
200 photos
164 videos
69 files
884 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🟢 بیرەوەریەکانی هێرکوول

لە ناوچەی ئایڵەند لە باشووری وڵاتی یونان، هەتا چاو هەتەری دەکرد لەوڕگەی پڕپیت و سروشتی سەرسەوزی لێوە دیار بوو. هەر لە لاپاڵی زەنوێر، هەتا ئامێزی دەشتایی بژوێن، فەرشێکی سەوز ڕاخرابوو. دوو ڕووباری ڕوون و بەخوڕ، بەملاو بەولای شاردا دەهاتنە خوار. بە هۆی ئەو سرووشتە دەوڵەمەندەوە زۆرێک لە خەڵک ڕوویان کردبووە ئاژەڵداری. لە ڕاگرتنی مریشک و قەل و قاز و مراوی، هەتا بەرغەل و ران و گاران و ڕەوەی ئەسپان. زۆڕ بەرهەمی جۆراو جۆریان هەوبوو، لە گۆشت و هێلکە و شیر و ماست و لۆرک و سیراج و کەرە و ڕۆن و... هەتا پێستە و چەرم و خوری . زۆرێک لە خەڵک بۆ ئیش و کار ڕوویان کردبووە ئەو مەڵبەندە، شوان و گاوان، جەڵەبچی و قەساب، دەڵاڵ و خەساس، برینگچی و خوری شۆر، ناڵبەند و کورتان دوور و...هەرکامە بە بارێکا سەرقاڵ بوون.

بەڵام هیدی هێدی گرفتێکیان لێ پەیدا بوو. کەس بەرانبەر بە ژێنگەو شار خۆی بە بەرپرس نەدەبینی. ڕێگاو بان و کوچەو کۆڵان پڕ بوو لە ڕیقنەو جیقنە، پشکەڵ و گەڕمە، لاس و شیاکە، سەخوڕ و ڕیخۆڵە ، تووک و پەڕ و.... وای لێهاتبوو ڕێبواری ناشی لە سەر شەقام دەبوو بە بەزمی مانگای سەر سەهۆڵ. خۆیان بە چەکمەو پۆتین دەگەڕان.

چەن لاوێکی دڵسۆز وەخۆ کەوتن. گەڕەک بە گەڕەک و کۆڵان بەکۆڵان خەڵکیان وریا دەکردەوە کە ژێرخانی ئابووریمان و بژیوی ژیانمان پەیوەستە بە ژینگەوە. کەچی ئێمە وەهامان پیس کردووە، شارمان کردووە بە زبڵدان. مێش و مێشولە ولاتی هەڵگرتووە. لەبەر نەخۆشی داهاتمان دەبێتە خەرجی دەرمان. ماست و پەنیرمان جێی قیز و بێزە. منداڵان ڕێی هاتووچوی قوتابخانەیان لێگیراوە. دایرەکان ڕۆژ نە ڕۆژان دادەخرێن.....بەڵام بەرۆکی هەر لایێکیان دەگرت وڵامێکی سەیریان دەبیست. تاقمێک دەیانگوت: دنیا کەی بە ئێمە چاک دەبێ، ئەم چوار رۆژی ژینەش لە خۆمان تاڵ کەین کەچی؟ دەستەیێک دەیانگوت: ئێمە دەرک و بانی خۆمان خاوێنە وکارمان بە کەسی تر نیە. یەکێک دەیپرسی، ئەرێ ئەم قسانە زەرەری بۆ پەز نیە؟ ئەویتر دەیگوت هەرکات باقی خەڵک بۆ خاوێن کردنی شار هاتن، جا منیش دێم. دەستەیێکی زل و حۆلیش دەیانگوت: وڵات تا به کەڵکی ژیان هات، تێدا دەژین و بە کەڵکیش نەهات خۆمان بە وڵاتێکی تردا دەکەین. وەلحاسڵ دەنگی هاودەنگی لە مردووی سەرقەبرانەوە هات، بەڵام لە خەڵکی شار نە. دڵسۆزان مابوونەوە ئاخۆ کێ ئەم کەرە لەم قوڕە دەرێنێ؟ بەو مەرجەی کلکی نەپسێنێ!

هێرکوول لە تەواوی یونان ناوبانگی پاڵەوانیەتی دەرکردبوو. دڵسۆزانی بێ هیوا لە خەڵک، هانایان بردە بر قاپی هێرکوول. پاڵەوانیان هێنا بۆ شار. هێرکوول پاش چەند جار گەڕان و خوار و ژوور کردن، بەو ئەنجامە گەیشت کە دەبێ لە چەن شوێنێ، لە لای سەرووی شار وردە وردە ئاوی ئەو دوو ڕووبارە، بەردەنە کۆڵان و شەقام تا پیسایی ڕاماڵێت و شار ڕزگاری بێت.

رۆژی هەوەڵ تاقمێک هاتن و کردیان بە هەرا: جا باشە مەگەر ئێمەش بەشەر نین؟ تەنیا ژن و منداڵی خۆتان نانیان دەوێ؟ ئێمە گوناحمان کردووە دەچین لە دوور وڵاتان چەکمەو پۆتینتان بۆ دێنین؟ وا دیارە ئێوە دژ بە پێشکەوتن و سنعات و پیشە سازین.

ڕۆژی دووهم جەماعەتی دکتۆر و دەواسازان هاتن و وتیان: ئێمە چەن ساڵە  بە شێوازی زانستیانە لەسەر ئەو دەردانە کە ئاکامی پیسایی نێو شارن، کارمان کردووە، زۆر دەرمانی کاریگەرمان دەست خستووە. حەیفە دەسکەوتێکی وا پسپۆڕانە لە بواری عیلم و زانین بدرێ بە ئاوا. وا دیارە ئیوە دژ بە زانست و عیلمن.

ڕۆژی سێهم دەستەی نووشتەنووس هاتن و وتیان: لە خودای بە زیاد بێ، ئێمە بیرمان لای کەشک و دۆ نیە، لە ئاسمانان سەیر دەکەین. بەڵام گۆڕی پیرۆزی چەن پیاو چاکان کە ساڵەهایە جێی هاناو هاواری خەڵکن، لەو ژێرەن. ئەگەر ئاو بچێتە نێو گۆڕی پاکیان، بەرقی غەزەب دادەبارێ، مەڕ و ماڵاتی ماڵە هەژاران پاک قڕ دەبێ. وا دیارە ئێوە دژ بە ئایین و باوەڕی ئیمادارانن.

ڕۆژی چوارم چینێک هاتن و وتیان:  ئاسەواری مێژویی هەر نەتەویێک بەڵگەی ڕەسەنایەتی ئەو گەلەیە. ئەگەرچی ئێستا لە بەر  پیسایی لە چاوان ونن،بەڵام چۆن دەبێ ئاو دزە بکاتە ئەو ئاسەوارە لەو ژێرەوە، ئاخر ئێمە مەبەستمان لەو هەموو کۆڕ و کۆبوونە، تەنیا پاراستنی کەلتوور وئاوەدانی نیشتمانە. وا دیارە ئێوە دژ بە کەلتوور و فەرهەنگی نەتەوەکەمانن. رۆژی پێنجم و ڕۆژانی تر.....

هێرکوول وتی: هەتا با لەم کونەوە بێت، دیارە هەر ڕۆژێک دەستەیەک ڕیسەکەمان لێ دەکەن بە خوری. تازە ئەمانە ژیر و ناودارەکانن. شارێک لەشساغەکەی بە کۆڵی کەرە شەل بگەڕێ ئاخۆ ئەبێ نەخۆشەکەی چۆن بێ؟ من ڕێگای خاوێن کردنی وڵات دەزانم. بەڵام ئەوەی کە بە من خاوێن ناکرێ، بیری پیسی ئەوانەیە کە پیان وایە بۆ ئاوەدانی ماڵیان ئەبێ ولات کاول بکەن. ڕێگە چارە ئەوەیە ئێوە خەڵک فێرکەن ڕوانگەیان بۆ نیشتمان کەلتووری بێت نەک ئابووری.

تێبینی: بەشێک لە شانۆی هێرکوول و گەوڕەکانی ئۆجیاس. نوسراوەی فردریش دۆرێنمات. وەرگێڕاوی محمدعلی جمالزادە

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰٦/۰۷
🔴 ربات تلگرامی تبدیل فایل صوتیِ زبان کوردی به متن مکتوب

بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە.
ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوە.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن:


https://t.me/AsosSoftSTT_bot




http://T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🟦 هەتا سواری ئەسبی خەڵکیت؛ هەر پیادەی!

تا ساڵی۱۹٦۵ واتە بەر لە شوڕشە مەزنەکەی مارتین لۆتێرکینگ؛ لە ئامریکا یاسایەک هەبوو بە ناوی جیم‌کروو، کە لە زورێک لە ناوچەکانی ئەمریکا بەڕێوە دەچوو. بەپێی ئەم یاسا، ڕەشپێستەکان مافی ئەوەیان نەبوو کە لە شوێنەکۆمەڵایەتییەکان وەک هوتێل، باس، فێرگە، چێشتخانە و شوێنەکانی دیکە کەڵک وەربگرن. چون بە هۆی ڕەگەزپەرەستی، سپیپێستەکان خۆیان بە هاوشانی بۆرەپیاوی ڕەشپێست نەدەزانی. لەهەر شارێک بۆ ڕەشپێستەکان تەنیا چەند شوێنێکی دیاریکراو هەبوو.

پیاوێکی پۆستچی بۆ ماوەی سی ساڵ کتێبێکی بڵاو دەکردەوە بە نێوی Green Book کە ئەو شوێنە گشتیانەی کە ڕەشپێستی کڵۆڵ بتوانی دوور لە توندوتیژی ڕەگەزپەرەستی مرۆڤخۆر، کەڵکی لێ وەربگرێ، تێدا دیاری کرابوو. هەر بەو ناوەش فیلمێک دروست کرا لەسەر ژیانی ڕاستەقینەی پیانیستێکی ڕەشپێستی ئەو سەردەمە، کە زۆر شارەزای ئاسەواری "بێتۆڤێن" و "ڕۆبێنیشتاین" و "شۆپێن" بوو. ئەو پیانیستە بانگهێشت دەکرا بۆ هۆڵە شکۆدارەکان و هوتێلە ئەعیانییەکان و بۆ سپیپێستەکان پیانۆی دەژەند. کەچی هەر بەپێی هەمان یاسا مافی چوونە ئاودەستی ئەو شوێنانەی نەبوو و دەیانگوت بۆ خۆت لە پاڵ دێوارێ، بن دارێ، کەندەڵانێک دانیشە. واتە هونەرەکەیان ئەویست نەک خۆی. ئەو لەنێو بێگانە وەکوو مرۆڤ جێگەی نەبوو، لە هەست و هونەر و دابونەریتی هاوڕەگەزانی خۆشی، بێگانە کەوتبوو.

گرنگی کاری مارتین لۆتێرکینگ ئەوە بوو کە بە وتار و کردەوە ئەو جۆرە کەسانەی تێگەیاند؛ تۆ کە ئاودەستخانەیێک پێ ڕەوا نابینن، ئیتر شۆپێنی چی؟ و بتۆڤێنی چی؟ پێش لەهەموو کارێ، ئەو بیرۆکەی کە خۆیان لە سپیپێستەکان بە کەمتر بزانن لە مێشکیاندا سڕیەوەو وتی یەکسانی و بەرابەری ئینسانەکان یەکم قانوونی مرۆڤایەتییە. کەلتوور و هونەری خەڵکانی تر بناسن بەڵام پێشتر دەبێ خۆتان بناسن. لۆتێر کینگ بەو شێوە یاسای جیم‌کرۆی، هەڵوەشاندەوە، ئەگەرچی گیانی پیرۆزی لەو ڕێگایەدا بەخت کرد.

زۆرێک لە خوێندەوار و شاعێر و نووسەر و هونەرمەندی ئێمە، لە خزمەتی کەلتوور و هونەری خۆمان نین و ماڵی دراوسێ ئاوەدان دەکەنەوە. تەنیا وەک وێنەیێک لە سەدان: نەمر یاشار کەماڵ لە وتووێژێکدا سەبارەت بە شاکاری "ئینجە مەمەد"لێی دەپرسن کە چۆن توانیت ئاوەها کاراکترێکی مەزن بخولقێنیت؟ وتی من نەمخولقاند بەڵکوو دیم. خاڵۆی خۆم بوو کە دژ بە زوڵمی عەسکەر و ژاندارم ڕاپەڕی بوو. من تەنیا ناوەکەیم کرد بە تورکی! سەیری ئەو قوڕبەسەرییەی ئێمە: چیرۆکی ژیانی کوردێکی دژ بە زاڵم، بە تورکی بنووسی و ببێ بە کاندیدی خەڵاتی نوبێلی ئەدەبی بۆ ئەوان. بەڵام کاتێ یاشار کەماڵ وەکوو کوردێک باسی زۆرلێکراوی گەلەکەی خۆی کرد چەندین جار تووشی زیندان و ئاوارەیی هات.

ئێمەی کورد چوونکا بە بیری کوردی پەروەردە نەکراوین، بڕوامان بە خۆمان نییە،  شاڕەزای زمان و کەلتوور و ئەدەبی خۆمان نین. کاتێ باسی بێخەبەری لە زمان و هونەری کوردی و هۆگریمان بە فەرهەنگی بێگانەوە دەکرێ، دەڵێن لەلای ئێمە هونەر سنووری بۆ نییە و ڕاستیەکان بە هەر زمانێک بێت بۆ ئێمە جیاوازی نییە و...
خۆ دیارە ئەو قسە بۆ خوداپێداوان ڕاستە بەڵام تۆ خەرێکی خۆت لەبیر ئەکەی، لە خۆت بێگانە دەبی، کەلتوور و زمان و هونەری خۆت لە ناوچووندایە و تۆ هیچ هەوڵێکی بۆ نادەی(ئەگەرچی بێ سنووری هونەرمان لە ژیانی ئەحمەد کایا دێ کە هەتا پاڕیس درێژەی هەبوو).
لاوێکی خۆمان دەنگی تەواوی ئەو کەسانەی کە لە سەد ساڵی ڕابردوودا، گۆرانی "مرغ سحر" یان چڕیوە لە فایلێک کۆ کردۆتەوە. وتم حاشا لە گەورەیی ئەو گۆرانییە ناکرێ؛ بەڵام ئاخۆ حەسەن زیرەک کە دەڵێ: کوردەلێ فەلەکە، برادەرینە فەلەکە، ئەوە گەمیەو لە بەحرانم دەگەڕێتەوە، کەلەکەو لە چۆمانم دەگەرێتەوە، لە عالەمی خۆدایەو لە منی هەژار بەتاڵان دەچێتەوە... شیوەنی کامین دڵسووتاوی کوردە؟ وتی هەر مانا ڕواڵەتیەکەشی تێناگەم.

ناسینی ئەدەب و هونەری خەڵکانی تر نەک هەر خراپ نییە بەڵکوو پێویستیشە. مامۆستا نالی ئەگەر دەستەڵاتی بەسەر زمانەکانی تردا نەبوایا ئەوەندە شێعری بەهێز نەدەبوو. مامۆستا مەولەوی شێعری شاعیرانی فارسی وەها وەرگێڕاوە سەر هەورامی، پیاو سەری سڕ دەمێنێ. دیارە ئەوان هونەر و ئەدەبی گەلانی تریان باش ناسیوە بەڵام لەوان باشتر زمان و ئەدەبی خۆیان ناسیوە.
خزمەتی بێگانە و لەخۆ نامۆبوون چارەی دەرد نییە ،خودی دەردەکەیە. کوردی خۆبەکەمزان دەبێ بزانێ پادشای جەهەنمی خۆی بێت باشترە لە نۆکەری و کڵفەتی بەهەشتی خەڵکی.

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰۷/۱۸

http://T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🟥 لە بەڕەڵایی هەتا ئازادی

لە کۆڕێکدا باس هاتە سەر ئەوەی کە ئاخۆ سزای لە سێدارەدان قورسترە یان زیندانی هەتاهەتایی؟ لەو کۆڕەدا بانکدارێکی ملیاردێڕ لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە مردن بە شێوازی ئێعدام تەنیا چەن چرکەسات دەخایێنێ، کەچی زیندانی هەتاهەتایی واتە مردن بە شێوازی زەجری درێژخایێن. لاوێکی تەمەن ۲۵ ساڵ بە پێچەوانەوە دەیگوت کە زیندانیکردنەکە باشترە و ژیان بە هەر شێوەیێک درێژەی هەبێ هەر باشە. هەرکامەش لەسەر بیروڕای خۆیان سوور بوون. کێشە گەیشتە ئەوەی کە کابرای دەوڵەمەند لەسەر دوو ملوێن دولار گرێوی کرد، بەو مەرجەی کە ئەو لاوە پانزدە ساڵی ڕەبەق لە زینداندا بمێنێتەوە.

گرێبەستێک واژۆ کرا کە کوڕە لە باخی کابرا لە نێو خانویێک بمێنێ. دەرکە لاک و مۆر بکرێ، چاوی بەکەس نەکەوێ، تەنیا لە ڕێگای دەلاقەیێکەوە نان، شەراب، ئامیری مووسیقا، جگەرە، کتێب و کاغەزی پێ بدرێت. کەس بە زۆر ڕاینەگرێ. دەستەڵاتی هاتنەدەرەوەی لە هەمووکات هەبێت، بەڵام ئەگەر پێش پانزدە ساڵ بێتەدەرەوە هیچی دەس ناکەوێ. پاسەوانێک چاودێری ئەو خانووە بێت و داخوازی و پێویستییەکانی ئەو لاوە لە دەلاقەوە وەربگرێ.
کابرا مەستی پارەی زۆر و لاویش بە تەماحی پارەی زۆر، ڕێک کەوتن. قوماری سەرمایە و ژیان دەستی پێکرد.
ساڵانی هەوەڵ تەنیا بە سازژەندن و خواردن و خەو ڕادەبرد. بەڵام ئەو لاوە وردە وردە دەستی کرد بە خوێندنەوە. لە کتێبە ساکارەکان تا دەگاتە مێژو و شێعری بەرز و ڕۆمانە مەزنەکان و کتێبە ئاسمانییەکان و...
پاش پانزدە ساڵ، لە ڕۆژانی ئاخر، کابرای سەرمایەدار ترسی لە دەسچوونی ئەو هەمووە پارەی لێ نیشتبوو، بۆیە شەوی ئاخر بە بێچرکە دەچێت و لاک ومۆری دەرکە ڕادەماڵێ و دەیەوێ لەکاتی خەودا بیخنکێنێت. لەو دیوەدا تەنیا شەمێک هەڵکراوبوو، لە پەنایدا نامەیێکیش دانرابوو. کابراش خەوی لێ کەوتبوو. لە نامەکەدا واینوسیبوو: لە سبەیڕا من مافی تێکەڵبوون بە کۆمەڵگام هەیە، پێش بینینی خۆر و خۆڵ، پێویستە ڕابگەیێنم کە من لە ڕێگای بیر و خوێندنی قووڵ بە دڵ مەست بووم . لە ناخی دڵمەوە گۆرانیم چڕیوە. لەگەڵ ڕۆحی ژینگە ژیاوم. لە جوانی ڕاستەقینەی ژن تێ گەیشتووم. هاواری گەورەپیاوانم بیستووە. لە مانای مردن دەزانم.  من هەستم بە فڕەی باڵی شەیتانەکان کردووە کاتێ بە درۆ باسی خودا دەکەن. زانیومە ڕێگامان هەڵە کردووە و درۆکانمان بە ڕاست زانیوە و ناشیرنییەکانمان بەجوانی هاتوەتە بەرچاو. دنیامان بە نێوی بەهەشەت لێ کراوە بە جەحەندم. ئێستا من لە ژیانی نێو ئەو بەهەشتەی کە بە پارەی  سووخۆران بخولقێت بێزارم....
بەیانی چەندین کاتژمێر پێش لە کۆتاییهاتنی گرێبەست باخی بەجێ هێشتبوو.

لە نووسینی ئانتوان چێخۆف ۱۸۸۹ ڕوسیا.

چیخۆف بەر لە هەموو شتێ دەڵێ: ئەبێ یاساکان ڕوانگەی مرۆڤایەتیان لە پشتەوە هەبێت. زۆر جار سەرمایەدارەکان ژیانی مرۆڤ بە پارە هەڵدەسەنگێنن. هەژارەکانیش لەبەر تەماح پشت لە ئازادی خۆیان دەکەن. نرخەکەشی سەرمایەدار دیاری دەکا. سەربەستی شتێکە لە دەروونەوە دەست پێ دەکا و بناغەکەشی بیر و زانین و تێگەیشتنە. مانای ژیان و ناسینی جیهان بە بیستنی قسەی گەورەپیاوان سەبارەت بە یاسا، مان و نەمان ،پارە و زۆر شتی تر  بە دەست دێت، ئەوێش بەشی زۆری لە ڕێگای خوێندنەوەیە. چێخۆف دەڵێ هەر کەسێک ئەبێ سووچێکی تەنیایی هەبێ بۆ بیرکردنەوە( چخۆف لەبەر ئەوەی ئێمە لە نرخ و بایەخی بیری ئازاد تێبگەینێ ماوەی ترسناکی پانزدە ساڵی بۆ دیاری کردووە). ئاواتی زۆر کەس خواردن و خەوتن و ئارەزووی پارەی زۆرە. بەڵام پیاوی زانا بیری ئینسانی لەلا گرنگترە.  ئازادی بەرهەمی تێگەیشتنەو، بەڕەڵاییش بەرهەمی نەزانین....
بانکدارێک کە پێشتر ئێعدامی پێ باشتر بوو تا مردنی درێژخاین، ئێستا بۆ پاراستنی ژیانی درێژخاینی خۆی حوکمی ئێعدامی بێگوناحێک ئەدا. لاوێک کە ژیانی بە هەر شێوەیێک دەویست ئێستا مردنی لەو ژیانە پێ باشترە. دیارە بڕیاردان بەم هاسانیشە نیە و.....
چێخۆفی مەزن زۆر وانەی جوانی  بە قەڵەمی بەرزی شی کردۆتەوە.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۷/۳۰


http://T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🟥 لە خەڵوەتخانەی چەوساوەکان

ئەو ئێوارە لە پاش کڕینی پاڵتاوی تازە، بەرەو ماڵ دەهاتەوە، پاڵتاوە کۆنەکەشی هەر بە دەستەوە بوو. بەدەم ڕێوە، مێشکی خەریکی لێکدانەوەی ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوو بوو. پێش کڕینی پاڵتاوی تازەش هەر خۆی بە بەختەوەر دەزانی. بەڵام کێشەکەی ئەوە بوو کە پاڵتاوە شڕ و شیتاڵەکەی ببوو بە بەزمی پێکەنینی هاوڕێیانی نێو فەرمانگە. ئەو شوێنەی کە بە خوارترین پلە و کەمترین داهات تێیدا دامەزرابوو، ئەوەندە گاڵتەیان پێ کرد، تا کەوتە سەرەوبەرەی کڕینی پاڵتاوی نوێ. بەڵام بە کام پارە؟ بە کام داهات؟ بۆیە بەناچاری بۆ چەندین مانگ نانی شەوی وەلا نابوو. لەبەر ئەوەی چرا نەسووتێ شەوانە زوو دەخەوت. لەسەر شەقام بە ئارامی بە ڕێگادا دەڕۆیشت، بۆ ئەوەی کە پێڵاوەکانی شەق و شڕ نەبێت. هەر کە دەگەیشتەوە ماڵ، جلە ژێرەکانی ڕادەماڵی نەوەک پێویست بە تازەکردنەوەی ئەوانیش بێت. حەوتووی هەوەڵ ئەم بەزمانەی لای ئەستەم بوو، بەڵام  وردەوردە پێی ڕاهات.

ئەو بەیانییە یەکمجار بوو کە بە پاڵتاوی تازەوە دەچووە سەرکار. جەنابی ڕەییس بە بۆنەی جێژنی لەدایک بوونی خۆی هەموو بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکەی بانگهێشت دەکرد. کە چاوی بە پاڵتاوی تازە کەوت، نێوی ئەویشی خستە نێو ڕیزی میوانەکان.

هەر سەرەو ئێوارە لەماڵ دەرکەوت، بەرەو گەڕەکی ماڵی ڕەییس کەوتە ڕێ. شەقام بە شەقام جیاوازییەکانی زۆرتر بۆ دەردەکەوت. هەتا دەهات دەنگی دەسفرۆشەکان کەمتر دەبوو، ژنان و منداڵان جل و بەرگیان ڕازاوەتر و ڕەنگ و ڕوویان گەشتر دەبوو. کۆڵانەکان خاوێنتر و شەوقی چراکان ڕووناکتر دەبوون.
ئەو شەوە تا درەنگانێ بەزمی شایی و هەڵپەڕین بەردەوام بوو.جەنابی ڕەییس لە هەر ڕەنگێ پاڵتاوێکی هەبوو....
بەو نیوە شەوە کە گەیشتەوە کۆڵانەکەی خۆیان. دوو کابرای چەتە سەرەڕێیان پێ گرت و بە زۆر پاڵتاوەکەیان لێ ئەستاند.

کاتێ هانای بردە بەر پولیس، دەستیان کرد بە پرسیار: لەم نیوەشەوەدا لە دەرەوە خەریکی چیت؟ ئەو دوو کەسە کێ بوون؟ شایەتت هەیە؟... چەن کەسێک وتیان ناتوانی بیسەلمێنی کە پاڵتاوەکەت دزراوە، مەگەر باڵادەستێک و خاوەن دەستەڵاتێکی بەناوبانگ پێیان بلێت، دەنا ئەوەی کە لە هەموو شتێ هاسانتر دەخورێت، ماڵ و مافی هەژارانە.

لە بەردەم کەسە خاوەن پلەوپایەکە، بە پرتەپرت باسی پاڵتاوی بۆ گێڕاوە و وتی دنیام بە تاریکی زانیوە و لای ئێوە بە ڕووناکی... کەچی کابرا تێی ڕاخوڕی: ئەک داوەشی، هاتوویتە بەر ماڵی من، وەکوو مریشکی هێلکەکەر گاڕەگاڕت گرتووە کە من چی بکەم؟ من چۆن بۆ گیلەپیاوێکی وەک تۆ یاسا پێشێل دەکەم، دەزانی من کێم؟

بە دڵتەنگی و ناهۆمێدی هاتەوە ماڵ. لە ڕێگا لەبەر سەرما کەسیرە کەوتبوو. لەنێو جێگەوبان بە دەم وڕاوەکردنەوە جنێوی بە کابرا دەدا و دەیگوت درۆیان نەکردووە بێ بنەڕەت بە دەنکە جۆیێک دێتە زەڕین... پاش چەن ڕۆژ، بێدەنگتر لە ژیانی، سەری نایەوە و ناوی لە ناوان سڕایەوە.

شەوان خەڵکی شار دەیاندیت ڕۆحێکی یاغی وەک کەڵەگای گەڕەک دەردەکەوێ و پاڵتاوی دەوڵەمەندان دادەماڵێ، هەموویان ترسیان لێ نیشتبوو نەوەک خاوەن پاڵتاوەکانی تریش بێن ......

نیکۆلای گوگول لەم چیرۆکەدا سەروبن و خواروژووری ژیانی چەوساوەکان دەخاتە پێش چاو: هەژاران وا فێر کراون کە بەختەوەری لە بێچاوەڕوانیدا ببینن، بە کەمترین داهات ڕازین. زۆر جار لەبەر ئەوەی کارەکەیان لەدەست نەدەن زۆر بێڕێزی قبووڵ دەکەن. ئەوەی لەلای دەوڵەمەندان ئاساییە، بۆ نەداران ئاواتە. بۆیە بۆ دەست خستنی هەر شتێکی کەم بایەخ ئەبێ لە چەن شتی تر دەست بپارێزن. مرۆڤی برسی ناتوانێ ئاواتی بەرزی هەبێت مەگەر تاکوتەرا. چینی نەدار و هەژار زوو لەگەل قۆڕترین و ناشیرینترین شێوازەکانی ژیان ڕادێن. گەڕەکی هەژاران و سەرمایەداران وەکوو دوو دنیای جیاوازن. زۆرێک لە خەڵک عەقلیان لە چاویان دایە و ڕیزیان بۆ ڕواڵەت و جل و بەرگە نەک بۆ کەسایەتی ئەو کەسەی کە لە نێو جلەکاندایە. دۆستایەتی هەژار و دەوڵەمەند تەنیا خەم و خەفەت زورتر دەکات.  زۆربەی بێئەخلاقییەکانی کۆمەڵگاش هی تازە پیاکەوتووەکانن کە وشەی "من" زۆر لە قسەکانیاندا دووپات دەبێتەوە. چینی چەوساوە ئەوەندە سەرکوت کراوە ناتوانێ بە دەنگی بەرز داوای مافی خۆی بکات، چوونکە مافی خۆی هەر ناناسێ. بیرێکی یاخی وەکوو ڕۆحێکی یاخی بۆ زاڵمان سامناکە و زۆر باسی تر...

داستایێڤسکی نووسەری مەزن سەبارەت بەم چیرۆکە وتبووی: ئێمە هەموومان لە ژێر پاڵتاوەکەی "نیکۆلای گوگول"ەوە سەرمان دەرێناوە.

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰۸/۰۸
تێبینی: لە چەن شوێنی کوردستان بە پاڵتاو دەڵێن پاڵتە، باڵتە، پاڵتۆ....
بە کەمینەکردنی ئەوانی دیکە.pdf
1 MB
بە کەمینەکردنی ئەوانی دیکە:
ستراتێژییە یەکدەستکردنەکانی دەوڵەتی ئێتنۆتێۆکڕاتیکی ئێران*
 

پوختە:
هــەر لە ســەرەتای ســەدەی بیســتەمەوە، لەکاتــی دامەزراندنــی دەوڵــەت نەتەوەی- مۆدێڕن لە ئێراندا، دەوڵــەت، کورد و خەباتە سیاســییەکەیانی بۆ مانــەوەی خۆیان وەکوو هەڕەشەیەکی وجوودی لەسەر یەکپارچەییی خــۆی لەقەڵەم داوە. پاش شۆڕشــی ســاڵی 1979 ـ هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامیی ـ دەوڵەتی ئێران سیاســەتی ئەمنییەتیکردنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتانی (کە ڕۆژهەڵاتیشی پێ دەگوترێ) چڕ و بەربڵاوتر کرد. بەم پێیە، ئەم وتارە ســتراتێژیی دژەکــوردی کۆماری ئیســلامی تاوتــوێ دەکات کە دەســتبەجێ پاش شــۆڕش دەســت پێ دەکرێن. باشترین سیاسەتەکان دەکرێ وەکوو بابەتێکی دەگمەن و ئاوارتە وەسف بکرێن. لەم پانتایییە سیاسییە بەینابەینییــەدا، کورد ڕۆژانە بۆ پاراســتنی شوناســی خۆیان خەبات دەکــەن. ئەم وتارە تیشــک دەخاتە ســەر بنەمای ســتراتێژیی یەکدەستکردنی دەوڵەتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتاندا کە لە ڕێگەی میلیتاریزەکردن، بەکەمینە لەقەڵەمدان،زاڵکردنی فەرهەنگی و گۆڕینی دێمۆگڕافیای ناوچەکەوە بنیات نراوە.

👇👇👇👇👇👇
https://t.me/MizanKurdi
هەر جۆرە خوێندنەوەیەک لە دۆخی مرۆڤی کورد، بە ناچار دەبێت تەکلیفی خۆی لەگەڵ پڕۆبلماتیکی *بێدەوڵەتی* لە جیهانی مۆدێرندا دیاری بکات. گرینگی ئەو مەسەلەیە لەوەدایە کە مەودای جۆری ژیانی مرۆڤی دەوڵەتدار لەگەڵ بێدەوڵەت، مەودایەکی یەکجار زۆرە و ناکرێت تیۆرییەکان نەختوپوخت هاوردەی نێو جیهان ژینی بێدەوڵەتان بکرێت بەبێ ڕوانینێکی وردی ڕەخنەگرانە و هاوڕێژکردنی لەگەڵ زەمینە و زەمانەی مرۆڤی کورد نەبێت. فەزا زەمانی مرۆڤی بێدەوڵەت ناموتەقارن و ناهاوشێوەیە لەگەڵ ئەوانی دیکە. دۆخی مرۆڤی بێدەوڵەت ڕێک ئالەم ڕستەیەی هانا ئارێنتدا بە باشی دەنوێنرێتەوە:
Hannah Arendt says that stateless-ness is the great tragedy of the modern world:
هانا ئارێنت دەبێژێت: بێدەوڵەتی گەورەترین تراژێدی جیهانی مۆدێرنە.

حیسام[هیوا]خاکپوور

👇👇👇👇👇

https://t.me/MizanKurdi
🔹کۆڵۆنیالیزم و جوانیناسی کوردی

کاتێک کە قوتابی دەبیرستان بووم زۆر جار نوکتەیەکی ئاغایەکی ناوچەی خۆمانمان بۆ یەکتر دەگێڕایەوە. گوایە، ئەو ئاغایە بە ڕانکەوچۆغەی مەرەزەوە دەچێ بۆ تاران. لە تاران کچێکی جوان دەبینێ و قسەیەکی (مەتەڵەکێکی) پێ دەڵێت کە گوزارشت لە بە جوان زانینی کچە تارانییەکە دەکات. کچە تارانییەکەیش لە وەڵامدا دەڵێت حەی لەوە، تەلیسی لەبەر دایە و مەتەڵەکیش داوێت (گونی پوشیدە و متلک هم میاندازد).
بۆ ئێمەی پەروەردەی قوتابخانەی کۆڵۆنیال زۆر لایەنی ڕێز پەڕ لەو نوکتەیەدا بوون کە گرنگترینیان نەگونجان لەگەڵ زەوق و جوانیناسی سوژەی کۆڵۆنیکار یان فارسی تارانی بوو. لە زەینی مرۆڤی کۆڵۆنیکراو کوردی وەکوو ئێمەدا، بەتایبەت کە لە ساڵی ١٩٢٧وە–لە لایەن ناوەندی دەسەڵات یانی تارانەوە –جڵوبەرگی کوردی وەک هیمای دواکەوتوویی ناسرا بوو، هەر چوون بۆ تاران  بەو جلوبەرگەوە  خۆی ئەوپەڕی ڕێزپەڕی و سنووربەزاندنێکی ئاشکرا بوو. لە ڕوانگەی ئێمەوە  گوزارشتی  لە دواکەوتوویی ئەو ئاغایە دەکرد.
ژاک ڕانسییێر لە کتێبی سیاسەتی جوانیناسیدا (The Politics of Aesthetics)، خوێندنەوەیەکی زۆر وردی سەبارەت بە پەیوەندی جوانناسی و هێز و دەسەڵاتەوە هەیە. بە تایبەت لە چەمکی دابەشکردنی هەستەکاندا (The distribution of the sensible)، ڕانسییێر دەڵێ کۆمەڵگاکان ئەوەی کە  دەبینرێت، دەبیسترێت و تەسەور دەکرێت، بچم و فۆرم دەدەن و ڕێکیاندەخەن و یاسا و ڕێسایان بۆ دادەنێن. یانی ڕێکخستنی ئەوەی لە کۆمەڵگایەکدا دەبینرێت و دەبیسترێت و هەستی پێ دەکرێت تەنیا بابەتی تێگەیی تاکەکەسی نییە، بەڵکوو بە قووڵی لەگەڵ سیاسەت و نۆرم و پلەبەندییەکانی کۆمەڵایەتی تێکەڵ بووە. بۆیە ڕانسییێر دەڵێت کە ئەم دابەشکردنانە پەیوەندی ڕاستەخۆیان بەدەسەڵاتەوە هەیە و دەتوانن پێکهاتەکانی دەسەڵاتی هەیی (مەوجوود) بەهێزتر بکەن یان تووشی تەحەدایان بکەن.
کە بێینەوە سەر باسی چوونی ئاغای کورد بۆ تاران و خۆ ڕانانی ئەو بەسەر کچێکی تارانیدا بە ڕانکەوچۆغەوە، لە ڕاستیدا سەیریەکی بۆ ئێمە دەگەڕایەوە بۆ ئەو پلەبەندییە کۆمەڵایەتی دیتن و جوانیناسی. لە ڕوانگەی ئێمەی کۆڵۆنیزەکراوە بە تەلیس زانینی ڕانکەوچۆخەی کوردی لە لایەن کچێکی تارانی نەتەنیا ئاسایی بوو، بەڵکوو کچێکی تارانی لە ڕاستیدا سوژەی مەعریفەساز بوو. ئەو خۆی پێوەری جوانیناسی بوو. کاتێک کە کچێکی تارانی جل و بەرگی کورد وەکوو تەلیس دەهاتە بەرچاو لە ڕاستیدا، جلوبەرگی کوردی بۆ ئێمە تەلیس بوو.
سەیرتر بۆ ئێمە ئەوە بوو کە تەنانەت کوردێک زات بکات کە بە جلوبەرگی کوردییەوە بچێت بۆ تاران و چاوەڕوانیش بێت کە بتوانێت لەگەڵ تارانییەک لە جۆرێک لە عیشق و موعاشقەشدا بێت. لەبەر ئەوەیکە، لە پلەبەندی  دەسەڵات و گوتاری بە شارستانیەت کراندا، زۆربەی هێما کوردییەکان کە هێمای جوانیناسی و تێگەیشتنی کۆمەڵگای کوردی لە جوانی بوون، خۆیان جۆرێک هێمای نەگونجان و تەحەددایەکی کۆنەپەرەستانە و دواکەوتوویی لە بەرامبەر نوێخوازی و شارستانیەت و پێشکەووتوویی دەسەڵاتی فارس دەردەکەوتن. پێوەرەکانی ئەو پێشکەوتن سوژەی تارانی دیاری دەکردن. لە ڕوانگە جوانیناسی کۆڵۆنیاڵدا، مەیلی ئاغایەکی کورد بە کچێکی تارانی بۆ ئێمەی پەروەردەی مەعریفەی کۆڵۆنیال زۆرتر وەکوو فەنتازیای مرۆڤی ئەشکەوت نشین بۆ بوون لەگەڵ ئەستێرەیەکی هالیودی دەچوو.

کەماڵ سلێمانی

https://t.me/MizanKurdi
بیر ڕەشەکان دەیانهەوێت ئافرەتەکان لەنێو تاریکیدا بهێڵنەوە؛
ئەوان لە وریابوونەوەی بیری ئافرەتان دەترسێن،
چون دەزانن ئافرەت ئەویکە بیزانێ فێری منداڵەکەیشی دەکات.

#وە_هەرمان 🍁

تاریک اندیشان می‌خواهند
زنان را در سیاهی نگه دارند ؛
آن‌ها از روشن شدن
ذهن زن می‌ترسند ،
چون می‌دانند زن بداند،
به کودکش هم یاد خواهد داد .


https://t.me/MizanKurdi
دڵی ئاسمان گیراوە، زەوی لە ژێر پێی خەڵکدا دەزریکێنێ...

خۆرەتاو، بێ‌تین و تاوتر لە هەمیشە دەسووتێ...

خاتوو پاییز، بە ماڵاوییکردنی بەرهەم و گەڵاکانی قامکی بەڕەنگی نارنگی لەسەر هەموو شەقام و کۆڵانێک کێشاوە...

بەجێماوە هەڵنەقرچاوەکانی داری جوان بەڕوو، سڵاو و ماندوونەبوون ئەڵێن بە کوڕەئازاکانی وڵات، خەم دەگێرن بۆ هاوڕێ سووتاوەکانیان...

و بە مات و مەلوولییەوە چاوەڕوانی بەهارن بۆ شینبوون لەنێو خاکی ئازادیدا...


#هەرمان 🍁


https://t.me/MizanKurdi
زانین و ئازادی دەستیان لە دەستی یەکدایە.
هەرچی مرۆڤ ئاگاتر بێت، ئازادترە و هەرچی نائاگاتر بێت، ئازادی کەمترە.
زیندان لە توێژی بێ‌ئاگایی تۆدایە.

#وە_هەرمان 🍁

آگاهی و آزادی دست در دست یکدیگر دارند.
هر چه انسان آگاه‌تر باشد، آزادتر است و هر چه آگاهی کمتری داشته باشد،آزادی کمتری نیز خواهد داشت.
زندان تو لایه‌های نا آگاهی توست.

#اشو

https://t.me/MizanKurdi
ئەم تەندیسە ها لە مۆزەیکدا لە شاری مادریدی اسپانیادا..

ڕۆژێک یەهوودیەک چاوی پێ دەکەوێت و نارەزایەتی خۆی دەرئەبڕێت..
وتی جا ئەمە چییە درووستان کردوە؟
وتیان تەندیسی ئەدیانە، تۆ بۆ بەرهەڵەستی؟ خۆ یەهوود ها لەسەر مەسیح و موسڵمانیشەوە،
وتی ئاخر ئەگەر موسڵمان هەڵسێتەوە، هەم یەهوود و هەم مەسیحیش دائەکەون...

بە هیوای ڕۆژێ کە بەڕاستی موسڵمان وەخەبەر بێت و وریا بێتەوە، ئیتر زوڵم و زۆر نەمێنێت...

#وە_هەرمان 🍁

https://t.me/MizanKurdi
Forwarded from شنەی هەوار🌸
لەو کەسانەی کە ڕۆژڕەشی خەڵک دەبینن و شوکرانەبژێری ڕۆژگار و ژیانی خۆیانن بێزارم...

#وە_هەرمان 🍁

از کسانی که بدبختی دیگران را دیده
و بر روزگار خویش شکر میکنند
حالم بهم میخورد‌.

#فئودور_داستایوفسکی

https://t.me/MizanKurdi
Forwarded from شنەی هەوار🌸
فەزای دڵ وێنەی هەوای کوردستان
خەوش کا ڕەحمەت و بەرەکەتباران

بۆ هەژارلاوێن لە زاڵـم بەسام
پێغەمبەری خوا سەڵوات و سەلام

#کاک ئەحمەد موفتی زادە🌷

https://t.me/MizanKurdi
🌺🌸🌸🌺

ئازیزی‌ برای ئەگەر وەڒاس خۆت‌ خۆش‌ئەوێ
وریا بە وەها ڒێ‌ بکە پێت هەڵ نەکەوێ

سەرشۆڒی هەوا و هەوەس مەبە مردن هات
سەد ساڵی ژیان وەسه خەیاڵێک و خەوێ


کاک ئەحمەد موفتی زادە🌷



https://t.me/MizanKurdi
هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی لەگەڵ ڕەفتاری ئەخلاقیدا جیاوازن
یانێ هەمووان دەزانن کە تێپەڕین لە چرای سوور هەڵەیە بەڵام ئەگەر بەنهێنی بێت زۆر کەس ئەنجامی دەدات
یان ڕشتنی زبڵ لە ڕێرەو و ڕێگادا کارێکی ناشرینە بەڵام زۆرێ کەس ئەگەر کەم حەوسەڵە بن تا بگەنە قەراخی سەتڵی خۆڵەکە تووڕی دەدەن
یان ئەوەیکە عەداڵەت باشە و ناڕاستی خراپ و...
زۆرێک هەن بە قۆناغێک لە هەڵسەنگاندی ئاکاری دەگەن بەڵام بە ڕەفتار ئاکاری نا
ئەوەیکە زۆرتر نیازمان پێی هەیە رەفتاری ئەخلاقییە تا هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی !

#وە_هەرمان 🍁


قضاوت اخلاقی با رفتار اخلاقی فرق دارد
یعنی همه می‌دانند که عبور از چراغ قرمز خطاست اما اگر مخفیانه باشد خیلی ها آنرا انجام می‌دهند
یا اشغال ریختن در معابر کار ناپسندی است اما خیلی ها اگر حوصله نداشته باشند تا کنار سطل آشغال برسند آن را پرت می‌کنند یا
اینکه عدالت خوب است
تقلب بد است و...
خیلی ها به مرحله قضاوت اخلاقی میرسند اما به رفتار اخلاقی خیر
آنچه بیشتر نیاز داریم
رفتار اخلاقی است تا قضاوت اخلاقی !


https://t.me/MizanKurdi
🔴 قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵپەرست؟

لەنێو پێشانگا، لاوێکی هونەرمەند زۆر وردبینانە سەرەنجی تابلۆکانی دەدا. پێی سەیر بوو کە کەسێک پارەی خۆی بۆ ئەو چەشنە نیگارە بێڕۆحانە بە فێڕو بدات. کەچی لەلای سەرووی پیشانگا چەند تابلۆی کۆنە، لەسەریەک دانرابوون. یەکێکیان زۆر سەرەنجی ڕاکێشا. وێنەی پیرەپیاوێک بە دوو چاوی سارد و بێبەزەیی. هونەرمەندێکی نەناسراو لە باتی ڕواڵەت، هەستێکی سەیری دەروونی لە چاوانیدا کێشابوو. وەکوو بڵێی هێشتا زیندوون. بۆیە سەرجەم پاشکەوتی خۆی دانا بۆ کڕینی تابلۆی ئەو چاوانە.

لە ماڵەوە دانیشتبوو، بیری لە ژیانی هەژارانەی خۆی دەکرد، وتەکانی مامۆستاکەی دەهاتەوە بیر. پێی وتبوو: تۆ خاوەن بەهرەی، بەڵام هەمیشە دەبێ خۆت بە قوتابی گەورەکانی هونەر بزانی. ئاسەواری بەرز لە ڕۆحێکی بەرزەوە سەرچاوە دەگرێ. دەروونێک کە تەنانەت تووشی شک و دوودڵیش بێت، کاری بەنرخی بۆ ناکرێ، چ بگا بە ڕۆحێک کە بە پارە گۆڕدرابێتەوە. هونەر بۆ گۆڕینی جیهان هاتووە بۆیە پێویستە هونەرمەند لە پێشدا خۆی خاوەنی کۆڵەکەیەکی دەروونی بێت، دەنا لە گۆڕەپانی ژیاندا دەدووڕێت و با دەیبا. دەبێ سەبرت هەبێ تا بتوانی لە هەموو هەست و بەهرەت بۆ خوڵقاندنی شاکارێکی بەرزو بەنرخ کەڵک وەربگری.

کەچی لەبەر خۆیەوە دیگوت: بەڵام ئەم نانە ناگا بەو ڕۆنە. برسیەتی سەبر و تاقەت ناناسێ! کێ قەدری هونەری ڕاستەقینە دەزانێ و لێی تێدەگات؟ سەری پڕسەودا و گیرفانی بەتاڵ یەک ناگرنەوە. ئێستاش کە تا دواقەرانی داوە، بەڵکو لەغز و موعەمای ئەو چاوانە هەڵبێنێ. ئاخۆ کام چیرۆک لە پشتی ئەو نیگاڕەوەیە..... دوای ماوەیێک بە ڕێکەوت لەبەر شکانی چوارچێوەی تابلۆکە، قۆناغێکی نوێ دەستی پێکرد. سەدان دراوی زێڕ، زۆر وستایانە لە چوارچێوەی تابلۆکە داشاردرابوو.

بەو زێڕانە، ژیانی گۆڕا. سەرەڕای بە کرێگرتنی ماڵی تازە و کڕینی جل و بەرگی نوێ، لە ڕۆژنامە بۆ ئاگاداری خەڵک ڕایگەیاندبوو کە وێنەی بنەماڵە دەوڵەمەندەکان بە جوانترین شێوە دەکێشێ. لەو ڕێگایەوە، تێکەڵ بە چینی دەوڵەمەندان بوو و وێنەیانی دەکێشا. بوو بە هاوڕێی ئەوانەی کە جگە لە پارە هیچ شک نابەن. پیاوانی دەوڵەمەند پارەی باشیان دەدا کە ڕەسەن و خاوەن خانەدان پیشان بدرێن. ژنانیشیان خوازیار بوون کە لە وێنەکاندا نەجیب و جوان بێنە پێش چاو. دیاربوو ئەوان ڕاستی هونەریان، بە زەبری پارە دەگۆڕی. ئەوان وێنەیێکی پڕ لە درۆیان پێ جوانتر بوو تا هونەرێکی بێڕیا. وای لێ هاتبوو کە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا ڕەخنەی دەگرت: کە بۆچی خەڵک ئەوەندە مامۆستایانی پێشوو بە پیرۆز دەزانن؟

ڕۆژێک بانگهێشت کرا بۆ پیشانگای هاوقوتابێکی سەردەمی زووی. بە دیتنی ئەو نیگارانەی کە خولقاندبووی، بۆی دەرکەت، ئەو کارانە چەندە لە ئاسەواری خۆی بەهێزترن. زانی کە هونەرمەند بەرەو بەرزی دەچێ وهونەرفرۆش بۆ هەموو لایێ، ئەم بە دوای ناو و ناوبانگ و پارە و دۆستایەتی دەوڵەمەندان، ئەویش فێرخوازی له خزمەتی زانایان، بۆیە ئەو سەربەخۆیی خۆی پاراستبوو، ئەمیش جوانیناسی کردبوو بە قوربانی داخوازی خاوەن دەستەڵاتان.

گەڕایەوە ماڵ، دەیەویست ئەویش شاکارێک بخولقێنێ، کەچی هەرچیێکی دەکێشا بێڕۆح بوو. تووشی جۆرێک خەمۆکی هاتبوو. ڕۆژانە هەموو پارەی خۆی خەرجی کڕینی ئاسەواری گەورەکان دەکرد. شەوانیش بە توڕەیییەوە هەموویان ئەنجن ئەنجن دەکرد، بەڵکوو سوکنایی بێنێت. وردە وردە شێت بوو...و شەوێک جەڵتە لێیدا.

پاش مردنی، ئاسەواری بەجێماوی هەراج کرا. کوڕی ئەو هونەرمەندەش کە تابلۆی چاوەکانی کێشا بوو، هاتبوو. دیاربوو زۆر بە دوایدا گەڕابوو. پاش کڕینی تابلۆکە، ئاوەهای بۆ خەڵکەکە گێڕایەوە: باوکی من دەیەویست وێنەی ڕۆحێکی تاریک و بێبەزەیی بخولقێنێ. بۆیە وێنەی پیاوێکی سووخۆری کێشا کە کاتی خۆی، ببوە هۆی ماڵوێرانی زۆر بنەماڵە. بەڵام دوایی، باوکم لەو کارەی خۆی پەشیمان ببوەوە. وتبووی هونەر واتە ڕەنگدانەوەی هەستی جوان و مانای بەرز، نابێ خراپییەکان بە هونەر هەرمان بکرێن و بمێننەوە. هونەر سووچێکی تاریکی هەیە کە نابێ وشیار بێتەوە.  لە دنیای پڕ ئاژاوە، هونەر دەبێ ئارامبەخشی گیانی مرۆڤ بێت. وەسیەتی کردبوو لەهەر کوێ ئەو نیگارەتان دەستکەوت بیفەوتێنن.
پورترە-نیکۆلای گوگول ۱۸۳۵

بەڕێزان؛ نووسەری مەزن نیکۆلای، مەبەستی لە چاو؛ شێوازی ڕوانینە. ئەو دەڵێ پارەپەرەستی شەپۆلێکی ڕووخێنەرە بۆ تیابردنی هەست و هونەر. بۆ تێکشکانی پەیمان و بڵێنی. بۆ لادان لە ڕێبازی گەورەکان و پێشێلکردنی پێوەرەکان. بەڵام تەنیا باسی هونەرمەند نییە، دەبێ بەردەنگەکانیش ڕۆحی پاکیان هەبێ تا لە مانای هونەر تێ بگەن و هونەرفرۆشان درۆیان دەرخوارد نەدەن. نیکۆلای، هونەرمەندێک کە ڕۆحی خۆی  فرۆشتبێ، بە مردووی دێنێتە هەژمار.

گەلی کورد هەرچەندە میراتگری هونەرێکی بەربڵاوە، بەڵام بە دوو باردا تووشی خەسار هاتووە. هونەرفرۆشی خۆماڵی پیرۆزی هونەر ناپارێزێ. خەڵکیش زەوقی کوردییان خەریکە کوێر دەبێتەوە.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۸/۲۸
درۆی سپی مەکەن تاکوو پێشکەوتوو بن...!

درۆ سپیەکان درۆگەلێکن کە بۆ زەرەر لە خەڵکی ناگوترێن.
1ــ لەنێو جادە ( ڕێگا ) بە خێرایی ٥٠ کیلۆمەتر لەسەر سەعات شۆفیری دەکات بڵام لەنێو دۆستان دەڵێیت کە کەمتر لە ١٢٠ کیلۆمەتر ناروات!
2ــ ڕۆژانە لاپەڕەیەک پەڕتووک دەخوێنێتەوە بەڵام لە لای خەڵکیدا دەڵێت ئەگەر کەمتر لە دە لاپەڕە بیخوێنمەوە خەوم لێ ناکەوێت!
#پاول_اکمن دەڵێت:
( من درۆگەلی ڕەش بە بەخشراو دەزانم... بەڵام درۆی سپی نەبەخشراون.
ئەم درۆگەلە دەبێتە هەڵدێری تیاچوون بۆ مرۆڤەکان).
ئێمە بە درۆی سپی خەڵکی فریو نادەین بەڵکوو خۆمان فریو دەدەین.

بە ڕادەیەک کە بۆچوونی ڕواڵەتی ئێمە لەگەڵ ڕاستەقینەی ناخماندا جیاوازی هەیە،
گیرۆدەی ناکۆکی و دڵڕاوکێ و گرژی دەبین.

هەر بەو ڕادە مەژبوور دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ خەڵکدا ڕووبەند لە ڕوخسار بگرین و هەر بەو ئەندازە لە وەدیهاتنی بەرنامەکانی بەرفراوانی تواناییەکانی خۆمان، دوا دەکەوین.....

#وە_هەرمان 🍁

دروغ سفید نگویید تا پیشرفت کنید....!

دروغهای سفید دروغهایی است که برای آسیب به دیگران گفته نمی شوند:

1-در جاده با سرعت ۵۰ کیلومتر در ساعت رانندگی میکند اما در جمع دوستان میگوید که کمتر از ۱۲۰ کیلومتر در ساعت نمیرود!

2-روزی یک صفحه کتاب میخواند اما در حضور دیگران میگوید اگر کمتر از ده صفحه در روز بخوانم نمیخوابم!

#پاول_اکمن می گوید:
«من دروغهای سیاه را بخشودنی می دانم ...
اما دروغ سفید نابخشودنی است.
این دروغ انسانها را به پرتگاه نابودی می برد».

ما با دروغ سفید دیگران را فریب نمیدهیم بلکه «خود» را «فریب» میدهیم.

به اندازه ای که تصویر بیرونی ما با واقعیت درونی ما تفاوت دارد،
دچار تعارض و اضطراب و تنش میشویم.

به همان اندازه وادار میشویم در مواجهه با دیگران نقاب بر چهره بزنیم و به همان اندازه از تحقق برنامه های توسعه تواناییهای فردی خویش، جا می مانیم.....

https://t.me/MizanKurdi