MadMedia.Live
129 subscribers
318 photos
182 videos
165 files
217 links
ماد مێدیا ڕاگەیاندنێکی کوردستان"یە کە بە شێوەی دیجیتاڵ بەڕێوە دەچێت. لە ماد مێدیا دەتوانن بینەری بەرنامەی ڕاستەوخۆ، ڕاپۆرتی جۆراوجۆر، شرۆڤەی خەوەر و لێکدانەوەی بابەتەی ڕۆژ
لەبواری سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابۆری، هونەری و مێژوویی بن.


@Mad2020_Mediaپەیوەندی
Download Telegram
🔴خۆپیشاندانەکان گەیشتە پایتەختی ئێران.

🔻ئەمڕۆ لە تاران خۆپێشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان و داوایی پشتیوانی جەماوەریان لە خەڵک دەکرد بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی داگیرکەری ئێران.
#ماد_مێدیا
#کوردستان
#ئەحواز
#تاران
🔹کۆچبەری هەڵبژاردە نییە!
🔹گوڵوەنیەکەی مۆنیرە حەیدەری بووەتە هێلانەی باڵەندەکان لە ئاوەکانی یونانستان!

🔸چەند ڕۆژ پێش ئێستا، مۆنیرە حەیدەری کچێکی خەڵکی کرماشان لە کاتێکدا دەیهەویست لە ڕێگای سنۆری ئاوی یونانەوە خوویی بگەینێتە ئەوروپا گیانی لەدەست دا
#ماد_مێدیا
#کرماشان
#کۆچبەری
Forwarded from اتچ بات
🔴 لە ساڵی ٢٠١٤ و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (٢٠١٤-٨-٣) چەتەکانی داعش هێرشیان کردە شنگاڵ. لەو رۆژەدا، کارەساتێکی مرۆیی روویدا و ٧٤مین فەرمان بەسەر گەلی شنگاڵدا بەڕێوە چوو. بە هەزاران پیاوی گەلی ئیزدخان لە لایەن چەتەکانی داعشەوە قەتڵی عام کران و زیاتر لە ٥ هەزار ژن و کچیان لە لایەن چەتەکانەوە بران و وەکوو دەستکەوتی شەڕ و کەنیزە و هاوشێوەی سەردەمە کۆیلەداری لە بازاڕەکاندا کڕین و فرۆشتنیان پێوە کرا و پێوە دەکرێت. دوای زیاتر لە هەشت ساڵ هەتا ئێستاش چارەنووسی بەهەزاران لەو کچ و ژنانە نادیارە!!!

🔻 لەو تاوانە مرۆییەدا تەنیا چەتەکانی داعش تاوانبار نین. کۆمەڵێک لایەن و کەس لەو تاوانەدا دەستیان هەیە کە هەتا ئێستاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەو بارەیەوە نەکراوە و تاوانباران سزا نەدراون. یەکێک لەو لایەنانە کە بەرپرسیارەتییەکی گەورەی ئەو تاوانەی دەکەوێتە سەرشان، پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراقە. دوای ئەو کارەساتە و راو و ڕووتەکانی داعش، هەندێ زانیاری باس لەوە دەکەن کە ئەو پارتە لەو کۆبونەوەدا بەشدار بوە کە داعش پلانی هێرشی بۆ سەر موسڵ و شنگاڵ داڕشتوە. رەوتی روداوەکانی دواتریش ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە.

🔻 کاتێک داعش توانی دەست بە سەر موسڵدا بگرێت، مەسعود بارزانی رایگەیاند ئێمە شەش مانگ لەوە پێش بە مالکی-یمان وتوە کە داعش هێرش دەکات و موسڵ لە مەترسیدایە!!! دەی ئەگەر وایە و ئەوەندە زانیاری وردیان هەیە، چۆنە نەیانزانیوە کە داعش هێرش دەکاتە سەر شنگاڵ؟! جگە لەوە، پاراستنی شنگاڵ لە ئەستۆی هێزەکانی پارتی بوو. زیاتر لە ١٢ هەزار هێزی چەکداری پارتی لە شنگاڵ بوون. کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شنگاڵ، ئەو هێزە هەڵاتن و گەلی ئیزدیان خانیان بێ پاراستن هێشتەوە و تەنانەت چەکەکانیان بۆ خەڵکەکە بەجێنەهێشت تا بتوانن خۆیان بپارێزن!!!

🔻لە ئێستاشدا هەر ئەو هێزانە کە گەلی شنگاڵیان بەجێهێشت و هەڵاتن، بەشدارن لەو پیلانە تازە کە لە دژی گەلی ئیزدخان بەڕێوە دەچێت. ئەو لایەنانە کە بە پیلان شنگاڵیان تەسلیمی داعش کرد، دەیانەوێ هێزی پاراستنی گەلی شنگاڵ هەڵبوەشێننەوە و جارێکی دیکەی درگای مەترسییەکان بەڕووی ئەو گەلەدا بکەنەوە. پارتی لایەنێکی سەرەکی ئەو پیلانە قڕێژەیە.

#ماد_مێدیا
#بەرگێک_لە_مێژوو
Forwarded from اتچ بات
🔴 ١٥ی تەباخ، رۆژی ژیانەوەی گەلێکی ئاسیمیلەکرا

دوای سەرکوتی شۆڕشی ئاگری، دەوڵەتانی فاشیستی تورکیا تارادەی دڵنیا بوون پیان وابوو کە توانیویانە بۆ هەمیشە بزاڤەکانی رزگاریخوازی گەلی کورد سەرکوت بکەن و چیتر شاخەکانی کوردستان تێکۆشەرانی رزگاریخوازی گەلی کورد بە خۆیانەوە نابینێت، بەڵام بە دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان کە پێشتر بە گروپی ئاپۆچی ناسراو بوون، ئەو خەونەی فاشیستەکان بوو بە بڵقی سەرئاو. دوای کودەتاکەی ١٢ی سپتامبری ١٩٨٠، لە تورکیا قۆناخێک لە سەرکوت و وەحشییەت دەستی پێکرد. ئەتمسفۆری ترس و تۆقاندن باڵی بەسەر ئەو وڵاتدا کێشابوو. هەر بەهۆی ئەو شەپۆلە لە گرتن و زیندانیکردنە، کۆمەڵێک لە کادرەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ش دەستبەسەر کران. ئەو کۆمەڵە لە تێکۆشەرانی پەکەکە لاپەڕەیەکی نوێیان لە تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوە لە ناو زیندان دەستپێکرد و بوون بە ئیرادەیەک کە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا تا ئەو کات شتی وای بەخۆیەوە نەبینیبوو. خۆڕاگری و بەرخۆدانی زیندانی ئامەد لە ئێستادا قوتابخانەیەکە کە بە هەزاران خەباتکاری لە سەر پەروەردە کراوە. کاتێک کە لە بێدادگاکاندا محەمە خەیری دوورمووش دەڵێ پێویستە خەباتی چەکداری دەست پێبکات، پەکەکە وەڵامی ئەرێنی بەو قۆناخ و ویستە مێژووییە دایەوە و خستیە پلانەوە.

🔹 بۆ ئەوە مەبەستە ئامادەکارییەکان کران. ئەوانەش کە لەبەردەم ئەو تاقیکردنەوەدا قەراریان گرت، سێ بەش بوون. بەشێکیان هەر لە سەرەتاوە و لە ژێر کاریگەری زەبر و زەنگەکانی فاشیزمی تورکیادا دژی دەستپێکردنی خەباتی چەکداری بوون هیچ هەنگاوێکیان بۆی هەڵنەگرت!!! بەشێکیان لە نیوەی بەرەوپێش چوونی پلانەکەدا پاشگەز بوون و هەنگاوەکانیان شل بوو و ئەژنۆیان شکا. بەشێکیان بە فەرمانداریی فەرمانداری ئەفسانەیی، مەسعود کوردکماز ناسراو بە ئەگید کە خەتی رێبەر ئوجەلانیان بەبنەما گرتبوو، تا کۆتایی پلانەکەیان بە ئەنجام گەیاند.

🔹 ئەوە بوو کە لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤زایینی دا یەکەم گولە نرایە فاشیزمەوە. گولەیەک کە مێژووی دابەش کرد. مێژووی پێش و پاش تەقاندنی ئەو گوللە. مێژووی ئینکار و حاشا کردنی نەتەوەیەک و مێژووی هەستانەوەی نەتەوەیەک کە پێشەنگەکانی لە رەشترین و دژوارترین قۆناخەکاندا هیوا بەگەل دەبەخشێت و دڕن بە شەوەزەنگی فاشیزم دەدەن. یەکەم گوللەی پازدەی تەباخ تەنیا سنگی شەوەزەنگی فاشیزمی نەسمی، بەڵکوو ترس و خۆف و بێ ئیرادەی لە ناو گەلی کورددا کوشت و کردی بە گەلێکی خاوەن ئیرادە و باوەڕبوخۆ. وەڵامێکیش بۆ ئەو هەنگاوە شلانە کە شەوەزەنگی فاشیزم ئەژنۆکانی شکاندبوو.

🔹 لە ئێستادا گەلی کورد لە سەر رێبازی ئەگید و ئەگیدەکان خاوەن دەیان هەزار هێزی فیدایی و پاراستنە کە خۆیان کردۆتە قەڵخان بۆ پاراستنی گەل و بەرژەوەندییەکانی گەل.
#ماد_مێدیا
#بەرگێک_لە_مێژوو
Forwarded from اتچ بات
ئەمڕۆ ۲٨ی گەلاوێژ، هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دەرکردنی فەرمانی جەهادی خومەینی لە دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، خومەینی فەرمانی جەهادی لە دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەر کرد.

🔴ئەگەرچی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە جەهاد لەدژی کافری حەربی دەر ئەکرێت بەڵام خومەینی جەهادی لەدژی ڕۆژهەڵاتی زۆرینە موسوڵمان دەرکرد. کوردی ڕۆژهەڵات، جگە لەوەی زۆرینە موسوڵمانن، تەنانەت هێرشیش کرابۆوە سەر خاکیان و داگیر کراون. کەواتە کورد نەک تەنیا کافر نەبوو بەڵکوو داگیرکەریش نەبووە و بگرە داگیریش کراوە.

🔴پاش ئەو فتوایەی خومەینی، لە زۆربەی ناوچەکانی ئێرانەوە هێزێکی زۆر بۆ سەرکوتی کوردان ڕەوانەی کوردستان کرا. هەزاران کورد بریتی لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج، تیرباران کران، کوژران و لەسێدارە دران و ئاوارە بوون.

🔴هەتا ئیستاش، فەرمانی جەهادی خومەینی بە شێوازی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکرێت و خوێنی کوردان دەڕێژرێت. ڕۆژانە کوڵبەر و گەریلا و پێشمرگە و کاسبکار دەکوژن و چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێز و سیاسیەکان زیندان و تیرۆر دەکەن و بەم‌جۆرە، جەهاد لەدژی کورد بەردەوامە. لەگەڵ‌ئەوەش‌دا، خەبات و سەرهەڵدانی کورد بۆ گەشتن بە ئامانجە ڕەواکانی درێژەی هەیە.

#ماد_مێدیا
#بەرگێک_لە_مێژوو
فەرماندەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە گیانی خۆی پێشکەش بە شۆڕشی رۆژاوای کوردستان کرد.
سەلاحەدین شەهابی، ناسراو بە "ڕێناس ڕۆژ" بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی داگیرکەری تورک لە ڕۆژاوای کوردستان، پەیوەست بوو بە کاروانی شەهیدانەوە.
لە رۆژی ۱۹ی ئاگۆست، پاش دوو بۆردومانی جیاجیای فڕۆكە شەڕکەرەکانی ڕژێمی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕێگای حەسەكە-قامشلۆ ‌و تل‌تەمر، فەرماندە "ڕێناس ڕۆژ" ‌و چوار شەڕڤان شەهید بوون.

هەڤاڵ "ڕێناس ڕۆژ" کە یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەپەگە و ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی یەپەگە و هێزەکانی سووریای دێمۆکرات، ماوەی بیست ساڵ تەمەنی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەت بە شۆڕش و دۆزی ڕەوای کوردستان.
شیاوی باسە کە بنەماڵەی سەربەرزی شەهابی دوو شەهیدیان پێشکەش بە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورد کردوە. عیرفان شەهابی ناسراو بە "ڕێباز تیلەکۆ" برای شەهید "ڕێناس ڕۆژ" لە ١٩ی سپتامبری ٢٠١۵ لە هەرێمی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان، لە ئەنجامی چالاکییەکی فیداییدا گیانی خۆی بەخشیە شۆڕشی ڕەوای کوردستان.
ئێمە وەک مادمیدیا و ئەندامانی بەڕێوەبەری، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ و هاوکاری مادمیدیا، هەڤاڵ سامان شەهابی (برای شەهیدان ڕێناس ڕۆژ و ڕێباز تیلەکۆ) و بنەماڵەی ئازیزی دەکەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
یادی شەهید ڕێباز ڕۆژ و هەڤاڵانی هاوڕێی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان بەرز و پیرۆز بێت و ڕێگەیان پڕڕێبوار.
شەهید نامرن.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 کریپتۆ، بەڵای گیانی دەوڵەتەکان!
نوسەر: ئازاد کەریمی

#ماد_مێدیا
بەرنامەی ڕوومان
مژار: سیستەمی سیاسی لە باشووری کوردستان
میوانی بەرنامە: دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانکۆ
١٩:٠٠ ئۆروپای ناوەڕاست
١٩:٣٠ هەولێر
٢٠:٣٠ کرماشان
#مادمیدیا
#ڕوومان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔷 پودکاستی بەرنامەی ڕوومان

🔶 مژار: سیستەمی سیاسی لە باشووری کوردستان
میوانی بەرنامە: دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانکۆ
پێشکەشکار: جەماڵ حاجی

#مادمیدیا
#ڕوومان
MadMediaLive-fdown.net.mp4
101.4 MB
🔷 پودکاستی بەرنامەی ڕوومان

🔶 مژار: سیستەمی سیاسی لە باشووری کوردستان
میوانی بەرنامە: دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانکۆ
پێشکەشکار: جەماڵ حاجی

#مادمیدیا
#ڕوومان
بەرنامەی ڕوومان
مژار: چەکی قەدەغە کراو دژی گەلی کورد
میوانانی بەرنامە:
ژیان محەمەد پارێزەر
ئیبراهیم عەلیپوور، ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی پژاک لە ئوروپا
١٩:٠٠ ئۆروپای ناوەڕاست
١٩:٣٠ هەولێر
٢٠:٣٠ کرماشان
#مادمیدیا
#ڕوومان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پودکاستی بەرنامەی ڕوومان

🔹 مژار: چەکی قەدەغە کراو دژی گەلی کورد

🔻 میوانانی بەرنامە:

ژیان محەمەد پارێزەر
ئیبراهیم عەلیپوور، ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی پژاک لە ئوروپا

🔹 پێشکەشکار‌‌: جەماڵ حاجی

#مادمیدیا
#ڕوومان
Audio
پودکاستی بەرنامەی ڕوومان

🔹 مژار: چەکی قەدەغە کراو دژی گەلی کورد

🔻 میوانانی بەرنامە:

ژیان محەمەد پارێزەر
ئیبراهیم عەلیپوور، ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی پژاک لە ئوروپا

🔹 پێشکەشکار‌‌: جەماڵ حاجی

#مادمیدیا
#ڕوومان
The account of the user that owns this channel has been inactive for the last 5 months. If it remains inactive in the next 30 days, that account will self-destruct and this channel may no longer have an owner.
The owner of this channel has been inactive for the last 5 months. If they remain inactive for the next 27 days, they may lose their account and admin rights in this channel. The contents of the channel will remain accessible for all users.
The owner of this channel has been inactive for the last 5 months. If they remain inactive for the next 10 days, they may lose their account and admin rights in this channel. The contents of the channel will remain accessible for all users.