لەگەڵ شەڕ فرۆشاندا بجەنگن:
[190 وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ ] ئیوەش لە ڕاهى خودا لەگەڵ ئەو کەسانەدا بجەنگێن کە لەگەڵتان بە جەنگ دێن و، ئەیانەوێ لە سەردانى ماڵى خوا ڕێتان لێ بگرن، ئەگەرچى لە مانگە خاوەن رێزەکان «الأشهر الحرم» یشدا بێت [وَلَا تَعْتَدُوا ۚ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ] بەڵام وریابن! نابێ دەست درێژیى و زیادە ڕەوى بکەن لە کاتى رووبەڕوو بوونەوەو جەنگدا، کێ جەنگى لەگەڵ کردن هەر لەگەڵ ئەوەدا بجەنگێن.. چونکە بەراستیى خوا دەست درێژکارانى خۆش ناوێت، جا کەوابوو ئێوە دەست پێشخەر مەبن لە جەنگدا، خۆ ئەگەر کەسێکیشتان لە جەنگدا کوشت، جەستەکەى تێک مەدەن و ناشیرین و بێ رێزى مەکەن و، لچ و لێوو لووتى مەبڕن .
تەفسیری ڕامان

❤🔥4🕊3😍2
ئایەتی ١٩١🌸( وَٱقۡتُلُوهُمۡ حَيۡثُ ثَقِفۡتُمُوهُمۡ وَأَخۡرِجُوهُم مِّنۡ حَيۡثُ أَخۡرَجُوكُمۡۚ وَٱلۡفِتۡنَةُ أَشَدُّ مِنَ ٱلۡقَتۡلِۚ وَلَا تُقَٰتِلُوهُمۡ عِندَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ حَتَّىٰ يُقَٰتِلُوكُمۡ فِيهِۖ فَإِن قَٰتَلُوكُمۡ فَٱقۡتُلُوهُمۡۗ كَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلۡكَٰفِرِينَ ) البَقَرَة : ١٩٨
[191 وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ] و لە هەر شوێنێکیش دەستدرێژکارانتان دەست کەوت و دەسەڵاتتان هەبوو بەسەریاندا ئەگەرچى لە زەوى (مزگەوتى حەرام)یشدا بن بیان کوژن [وَأَخْرِجُوهُم مِّنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ ۚ] لەو شوێنەش دەریانپەڕێنن کە ئێوەیان لێدەرپەڕاند، واتە: وەکو ئەوان لە مەککە ئێوەیان دەرکرد، دە ئێوەش لەوێ ئەوان دەرکەن [وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ ۚ ] خۆ فیتنە نانەوەو وەیشوومە گێڕان و عەزیەت دانى موسڵمانانیش بەو جۆرە نامرۆڤانە بۆ ئەوە لە ئایینى خۆیان پەشیمانیان بکەنەوە زۆر لە کوشتن خراپترە، واتە: ئەگەر کەسێک کوشتنى بێ باوەرانى لا ناڕەحەت بێت، بێگومان عەزیەت و ئەشکەنجە دانى موسڵمانەکانی زۆرلا گەورەترو قورسترە [وَلَا تُقَاتِلُوهُمْ عِندَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ حَتَّىٰ يُقَاتِلُوكُمْ فِيهِ ۖ ] ئێوە لە سنوورى مەسجیدولحەرامدا نابێ جەنگیان لەگەڵ بکەن مەگەر ئەوان لەوێ جەنگتان لەگەڵ بکەن، واتە: هەرکەسێک لەوکافرانە رۆیشتە کەعبەوە، ئیتر نابێ دەستى بۆ ببرێ، مەگەر ئەو دەست بکاتەوە [فَإِن قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ ۗ ] جا ئەگەر ئەوان لەگەڵتان جەنگان، ئێوەیش جەنگیان لەگەڵ بکەن و بیان کوژن [كَذَٰلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ] سزاو تۆڵەى کافرو بێ باوەران هەر ئاوایە.
چەند تێبینییەک:
1- هەندێ جار پێویست دەکات دوژمن بەخۆى نەزانێت کتوپڕ هێرشى بۆبکرێت، دەشکرێ لەو هێڕشەدا هەندێ ژن و منداڵ و خەڵکانى بێ تاوان پێوە ببن ، ئایا حوکمى شەریعەتى ئیسلام لەمەدا چییە؟ وەڵام: ئەگەر هیچ رێگایەکى تر نەبێت بۆ بەرپەرچ دانەوەى هێرشەکانیان و بۆ زاڵبوون بەسەر دوژمناندا بەوجۆرە نەبێ، زاناکان دەڵێن: هێرشى ئاوا ڕەوایەو هیچ گوناهێکى لەسەر نییە.
2- گەلێ جار بەناچارى بە تۆپ و جۆرەها چەکى ترى قورس و کوشندە هێرش دەبرێتە سەر دوژمن، لەهەمان کاتیشدا شارو دێهات و مزگەوت و قوتابخانە وخەستەخانەکانیش بەر زیان دەکەون، ئایا حوکمى ئیسلام بۆ ئەوە دەبێ چى بێت ؟ وەڵام: ئەگەر خوانەناس و کافرەکان ئەوجۆرە چەکانەیان بەکارهێنا، ئەوا ئێمەیش بەناچارى بەکارى دێنین، بەڵام تابکرێ دەبێ لەوشوێنانە دەستپارێزى بکرێ.
ئایەتی ١٩٢🌸( فَإِنِ ٱنتَهَوۡاْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ) البَقَرَة : ١٩٩
[192 فَإِنِ انتَهَوْا فَإِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ] خۆ ئەگەر ئەوان جەنگیان وەستان و دەسبەردارتان بوون، ئەوە بێگومان خوا زۆر پۆشەرى گوناهانە، دلۆڤان و میهرەبانە ، تا بەڵکو بگەرێنەوەو بڕواش بێنن .
ئایەتی ١٩٣🌼( وَقَٰتِلُوهُمۡ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتۡنَةٞ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ لِلَّهِۖ فَإِنِ ٱنتَهَوۡاْ فَلَا عُدۡوَٰنَ إِلَّا عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ ) البَقَرَة : ٢٠٠
[193 وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ ] لەکوشتنیان کۆڵمەدەن هەتا ئاژاوەو فیتنە لەناو دەچێ و، هێزو توانایشیان نامێنێ عەزیەت و ئازاریشتان بدەن و، بۆخۆیان سەرشۆڕو ریسوا دەبن [وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّـهِ ۖ ] ئایین و دین و بەرنامەى ژیان، هەر بەرنامەو دینى خوا دەبێ و، زاڵیش دەبێ بەسەر گشت بەرنامەکانى تردا [فَإِنِ انتَهَوْا فَلَا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ] ئینجا ئەگەر ئەوان دەسبەردار بوون و کۆتاییان بەشیرک هێناو، کوڵیان بەدوژمنایەتى و کارى نامەردانەیان دا، ئیتر هیچ دوژمنایەتییەک بەرامبەریان نییە، مەگەر لەسەر ئەوانەیان ستەمەکارو شەڕفرۆشبن، هەرکاتێکیش ئەمانە دەستیان لەناهەقیى وبێ باوەڕى هەڵگرت، ئیتر لەگەڵ ئەوانیشدا جەنگ ناکرێ.
ئایەتی ١٩٤🌼( ٱلشَّهۡرُ ٱلۡحَرَامُ بِٱلشَّهۡرِ ٱلۡحَرَامِ وَٱلۡحُرُمَٰتُ قِصَاصٞۚ فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَٱعۡتَدُواْ عَلَيۡهِ بِمِثۡلِ مَا ٱعۡتَدَىٰ عَلَيۡكُمۡۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُتَّقِينَ ) البَقَرَة : ٢٠١
لە مانگە حەرامەکاندا بێ هۆ جەنگ ناڕەوایە:
پێغەمبەرى خواو -صلى الله عليه وسلم- موسڵمانەکان لە ساڵى شەشەمى کۆچییدا چوون بۆ عومرە ، بەڵام موشریکەکان رێیان لێگرتن بچنە ناو شارى مەککەوە وعومرەکەیان بکەن، ئەمەش لەمانگى (زیقەعدە)دا بوو، دیارە ئەمیش یەکێکە لەمانگە قەدەغەکراوەکان ونابێ جەنگى تێدابکرێ، بۆیە لەگەڵیاندا رێککەوت کەئەمساڵ بگەرێتەوەو ساڵى ئاییندە بێتەوە عومرەکەى بکات، ئیمامى ئەحمەد دەڵێ: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەرگیز لەمانگە حەرامەکاندا جەنگى نەکردووە، مەگەر شەڕى پێفرۆشرا بێ، ئەوسا خوا فەرمووى:

❤🔥2❤1🕊1
[194 الشَّهْرُ الْحَرَامُ بِالشَّهْرِ الْحَرَامِ وَالْحُرُمَاتُ قِصَاصٌ ۚ ] مانگى حەرام بەمانگى حەرام و، شکاندنى رێزى هەرخاوەن رێزێکیش تۆڵەى هەیە، واتە: ئەگەر ئەوان لەمانگە قەدەغەکراوەکاندا لەگەڵتان بەجەنگ بێن، ئێوەیش بۆتان هەیە لەگەڵیان بجەنگێن و حەقى بەرگریتان هەیە [فَمَنِ اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ] ئینجا هەرکەسێک دەست درێژى کردە سەرتان و دەستى پێش خست [فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ۚ ] ئێوەش هەربە ئەندازەى ئەو دەست بکەنەوە لێى، واتە: بێ زیادە ڕەوى تۆڵەى خۆتان بکەنەوە ئەگەرچى مانگى قەدەغەکراویش بێ [وَاتَّقُوا اللَّـهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ] وە لە خوا ترستان هەبێ و پارێز بکەن و، چاکیش بزانن کە بەراستیی خوا لەگەڵ پارێزکارانەو هەمیشەیش پشتگیرییان لێ ئەکات، واتە: ئەگەر لەلایەن ئەوانەوە بەچەک و تەقەمەنى قورس وگازى ژەهراوى لێتان درا، ئێوەش بەناچارى بەهەمان چەک و تەقەمەنى وەڵامیان بدەنەوە زیادەڕەو مەبن.
تەفسیری ڕامان
تەفسیری ڕامان
❤🔥4❤3🕊1
ئایەتی ١٩٥🌼( وَأَنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا تُلۡقُواْ بِأَيۡدِيكُمۡ إِلَى ٱلتَّهۡلُكَةِ وَأَحۡسِنُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ ) البَقَرَة : ٢٠٢
ماڵ لە ڕێى خوادا ببەخشن:
[195 وَأَنفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ ] تادەتوانن گیان و سامانى خۆتان لەرێى خوادا بەخت بکەن، واتە: هەمووجۆرە چەک و پێداویستییەکى جەنگ بکڕن وخۆتانى بۆ ئامادەبکەن [وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ] خۆشتان بە دەستى خۆتان بەفەتەرات مەدەن، بەم شێوەیە کە دارایى نەبەخشن و دەست لە جیهاد هەڵبگرن [وَأَحْسِنُوا ۛ إِنَّ اللَّـهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ] و خێرو چاکە بکەن، بەراستى خوا ئاکارچاکانى خۆش دەوێ. (حوزەیفە) دەڵێ: ئایەتى [وأنفقوا في سبيل الله..] لە بارەى ئینفاق و بەخششەوە لەرێى خوادا هات (بوخاریى)، ریوایەتێکى تر دەڵى: لەو دەمەدا هەندێ کەس بەهەڵە ماناى ئەم ئایەتەیان کرد، تا ئەبووئەیوبى ئەنصاریى وتى: ماناى ئەو ئایەتە بەهەڵە مەکەن، چونکە لەبارەى ئێمەوە هات، ئەوەبوو کەدواى سەرکەوتنى ئیسلام و دەسەڵات بەدەستگرتنى هەندێ لەخەڵکەکەمان وتیان: ئێمە ئەوماوەیە زیانێکى زۆرمان دیتووە لەبەر دینى ئیسلام وئێستاش ئیسلام سەرکەوتووە، چاک وایە ئێمەش دەس بکەین بەپڕکردنەوەى کەم وکوڕییەکانى رابووردوومان و بۆخۆمان دانیشین وبحەویینەوە! جا خواى گەورەش ئەو ئایەتەى ناردو تێیگەیاندن کە: ئەوکارەى ئێوە خۆلەناو بردن و وازهێنانە لە جیهاد. سەیرى کتێبى (الصحيح المسند/ من أسباب النزول) بکە.
چەند تێبینییەک:
1- ئەگەر مۆڵەتى دوژمن بدرێت دەست پێش بخات، لەوانەیە زیانى گەورەمان لێبداو سەرکوتمان بکات، دە ئایا بۆمان ڕەوایە ئێمە دەست پێش بخەین؟ وەڵام: بەڵێ.. لە هەل و مەرجێکى ئاوادا هیچ گومان و دوودڵى نییە کە پێش ئەوان دەستى خۆمان بوەشێنین.
2- دوژمن لە زیان گەیاندن و زیادەڕەوى دەست ناگێڕێتەوە مەگەر بەوە کە لە ماڵ ومنداڵى بدرێ، ئایا لە هەل و مەرجێکى ئاوادا کارى وەها ڕەوایە؟ بەڵێ کاتێ کە دوژمن دەستپارێزى نەکاو لە هێرشەکانى واز نەهێنێ بەوە نەبێ کە لە ماڵ و منداڵى بدرێ، دیارە لە کاتى ئاوادا بە ناچارى لە ماڵ و منداڵیان دەدرێ و باخ و باخاتیشیان دەسوتێنرێ.
3- جەنگەکانى پەیامبەرو هاوەڵان، بە شێوەیەکى گشتیى بەرگرى لە عەدالەت و ڕاستیى بووە، چونکە ئەوان لە سەرەتاوە بە بەڵگەو نیشانە خەڵکیان بانگ دەکرد بۆلاى ئیسلام، خۆئەگەر هێزێک نەیهێشتبێ و هەڕەشەى لە بانگبەرەکانى کردبێ، ئەمانیش بۆ پاراستنى گیانى بانگبەرەکانى وەڵامیان داوەتەوە، بێگومان هەموو ئەوجەنگانە هەر لە ئەوە بوون، نەک بۆ ئەوە کە بە زۆر خەڵکى موسڵمان بکرێت، ئایەتى: [أفأنت تكره الناس حتى يكونوا مؤمنين] باشترین بەڵگەیە بۆ ئەو ڕاستیە. جا کەوابوو ئەگەر لە بانگەوازەکەمان ڕێ گیراو، هەڕەشەش لە بانگبەرەکانمان کرا، ئەوا ئێمەیش شیریان لێ هەڵدەگرین و کارى خۆمان ئەکەین.

❤2❤🔥1
ئایەتی ١٩٦🌸( وَأَتِمُّواْ ٱلۡحَجَّ وَٱلۡعُمۡرَةَ لِلَّهِۚ فَإِنۡ أُحۡصِرۡتُمۡ فَمَا ٱسۡتَيۡسَرَ مِنَ ٱلۡهَدۡيِۖ وَلَا تَحۡلِقُواْ رُءُوسَكُمۡ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ ٱلۡهَدۡيُ مَحِلَّهُۥۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوۡ بِهِۦٓ أَذٗى مِّن رَّأۡسِهِۦ فَفِدۡيَةٞ مِّن صِيَامٍ أَوۡ صَدَقَةٍ أَوۡ نُسُكٖۚ فَإِذَآ أَمِنتُمۡ فَمَن تَمَتَّعَ بِٱلۡعُمۡرَةِ إِلَى ٱلۡحَجِّ فَمَا ٱسۡتَيۡسَرَ مِنَ ٱلۡهَدۡيِۚ فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٖ فِي ٱلۡحَجِّ وَسَبۡعَةٍ إِذَا رَجَعۡتُمۡۗ تِلۡكَ عَشَرَةٞ كَامِلَةٞۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمۡ يَكُنۡ أَهۡلُهُۥ حَاضِرِي ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ ) البَقَرَة : ٢٠٣
حەج و عومرە بە کامڵى بە جێ بێنن:
پاش باسکردنى رۆژوو و، پاشانیش جیهاد، ئێستاش باسى حەج وعەمرە دەکات ودەفەرموێ:
[196 وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّـهِ ۚ ] هەربۆ خوا حەج وعومرە بەچاکى وبەتەواوى ئەنجام بدەن، واتە ئەگەر نیازى هەریەک لەوانەتان کرد، دەبێ زۆر بەرێک وپێکى جێبەجێیان بکەن وتەنها نیەتى خوایان لێ بێنن [فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ۖ ] ئینجا ئەگەر هەر رێگەشیان نەدان بچنە حەج، یان عومرە، ئابڵوقەى دوژمن کران، وەیان نەخۆشیى رێى پێ نەدان و نەتانتوانى ئەرکەکانیان تەواو بکەن، ئەوسا چەندە دەتوانن ئاژەڵ بکەنە قوربانیى ولە ئیحرام بچنە دەرێ، چونکە پەیامبەریش -صلى الله عليه وسلم- ئەوکاتە کە لەساڵی رووداوی حودەیبیەدا ڕێگەیان پێگرت، قوربانی دا و ئیحرامى شکاند [ وَلَا تَحْلِقُوا رُءُوسَكُمْ حَتَّىٰ يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ ۚ ] وە نابێ سەرتان بتاشن، و ئیحرام بشکێنن هەتا ئاژەڵى قوربانی و هەدیەکانتان نەگاتە جێگەی دیاریکراوى خۆی، واتە: لەو جێگایەدا کە ڕێتان لێگیراوە، ئەو جێگایە حەرەم بێت، یان دەرەوەی حەرەم دەبێ ئێوەیش هەر لەوێ قوربانیەکانتان سەر ببڕن [فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا ] ئینجا هەرکەسێکتان نەخۆش و لەش بەبار بوو [أَوْ بِهِ أَذًى مِّن رَّأْسِهِ] وە یان برین و ئازارێکى لەسەردا بوو ناچار بوو سەری بتاشێ [فَفِدْيَةٌ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ۚ ] ئەبێ یەکێ لەم کەفارەت وبریتییانە بدات، واتە: ئەگەر کەسێ پێش ئەوە قوربانییەکەى بگاتە جێگەی خۆی، ویستى سەری بتاشێ، ئەبی سێ رۆژ بەڕۆژوو بێت، وە یان سەدەقەو خێرێک بکات (کە خۆراکی شەش هەژارە)، وەیان مەڕێک یان بزنێک بکاتە خێر هەر لەوێدا [فَإِذَا أَمِنتُمْ ] ئینجا هەرکاتێ ترستان لە دوژمن نەما، وەیان لە نەخۆشی ئاسووودە دڵنیا بوونەوە [فَمَن تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ] ئەوجا هەر کەسێک لە سەرەتاوە ئیحرامی بەعەمرە بەست و ئەرک وئەرکانەکانی بەجێ هێناو، پاشان ویستى بەهرە ببا لە عومرە و تەمەتوع بکا هەتا کاتی ئیحرام بە حەج بەستن، ئینجا ئیحرامی بە حەج بەستەوە [فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ۚ ] چ حەیوانێکى لە دەست دێ دەبێ بیکاتە قوربانی [فَمَن لَّمْ يَجِدْ ] ئەوجا هەر کەسێک بۆى نەکراو دەستى نەرۆیشت [فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ ] دەبێ لەباتى ئەوە –بەرلەرۆژى عەرەفە-سێ رۆژان لە رۆژەکانى حەج، بەرۆژوو بێت [وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ۗ ] وحەوت رۆژیش هەرکە گەڕانە ماڵەوە [تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ۗ] بەمە دەبێتە دە ڕۆژی تەواو، دەسا ئێوەش ئەمە پشتگوێ نەخەن [ذَٰلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ۚ ] ئەو تەمەتوع و ئیحرام بە عومرە بەستنە، ئینجا بە حەج، ئەو کەفارەتەش بۆ کەسێکە کە خۆى و ماڵ و منداڵی نیشتەجێی (مەککە)و مەسجیدولحەرام نەبن، واتە: خەڵکى دەرەوەى حەرەم بێت، ئەوسا موتعەى بۆهەیە، چونکە خەڵکانی مەککە زۆر بەئاسانی حەج و عومرە دەکەن، بۆیە ئەو ڕووخسەتەیان بۆ نییە. هەرکاتێکیش بەبۆنەی نەخۆشییەوە گەمارۆ دران و نەیانتوانی حەج، یا عومرە تەواو بکەن، هەمیسان بۆیان نییە قوربانی بکەن و لە ئیحرام بێنەدەرێ، بەڵکو هەردەبێ بەهەرجۆرێ بۆیان دەکرێ هەموو پایەکانی حەج وعومرە تەواوبکەن. ئیمامى (مالیک) و ئیمامی(شافیعی) دەڵێن: (موحصەر/ واتە: ڕێ لێگیراو) بەنەخۆشی، نابێ قوربانی بداو لە ئیحرام بێتەدەرێ، بەڵکو ئەگەر ساڵێکیشی پێ بچێ هەردەبێ بەو ئیحرامەوە بمێنێتەوە تا تەواف دەکات، بەڵام زانایانى تر دەڵێن ئەویش وەک (موحصەر)ى تر وایە. [وَاتَّقُوا اللَّـهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ] دەبێ بەچاکی لەخوا بترسن و، باش بزانن کەبەڕاستیی خوا لەتۆڵەسەندا توندو تیژو سەختگیرە، دەسا هیچکاتێ سەرپێچی لێنەکەن و بەرنامەکەی نەگۆڕن.
تەفسیری ڕامان
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 🌹

❤🔥7🕊2
🌸السلام علیکم 🌸
ئەمە جەدوەلی ئەو هەفتەیەیە
🌸١شەممە : ایە ١٩٧ تا ١٩٩
🌼٢شەممە :ایە٢٠٠ تا٢٠٢
🌸٣شەممە:ایە ٢٠٣تا ٢٠٦
🌼٤شەممە:ایە ٢٠٧ تا ٢١٠
خوێندکار هەر ڕۆژێك واجبی پێدرا پێویستە واجبی دوێنی دووبارە بکاتەوە بۆ ئەوەی جوان حفزی بکات لەگەڵ دووبارەکردنەوەی هەمووئایەتەکانی پێشتر
🌸خودا بۆ هەموانی ئاسان بکات🤲
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد

❤9👍1
پڕۆژەی (اقرأ) بۆ لەبەرکردنی قورئان pinned «🌸السلام علیکم 🌸 ئەمە جەدوەلی ئەو هەفتەیەیە 🌸١شەممە : ایە ١٩٧ تا ١٩٩ 🌼٢شەممە :ایە٢٠٠ تا٢٠٢ 🌸٣شەممە:ایە ٢٠٣تا ٢٠٦ 🌼٤شەممە:ایە ٢٠٧ تا ٢١٠ خوێندکار هەر ڕۆژێك واجبی پێدرا پێویستە واجبی دوێنی دووبارە بکاتەوە بۆ ئەوەی جوان حفزی بکات لەگەڵ دووبارەکردنەوەی هەمووئایەتەکانی…»
ئایەتی ١٩٧🌸( ٱلۡحَجُّ أَشۡهُرٞ مَّعۡلُومَٰتٞۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلۡحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي ٱلۡحَجِّۗ وَمَا تَفۡعَلُواْ مِنۡ خَيۡرٖ يَعۡلَمۡهُ ٱللَّهُۗ وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيۡرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُونِ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ ) البَقَرَة : ٢٠٤
مانگەکانى ئیحرام بەحەج:
[197 الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ ۚ ] گەرمەى حەجکردن چەند مانگێکی دیاریکراون، ئەمەیش هەرلە ئیبراهیمەوە - عليه السلام - هەتا ئێستا هەر وابووە، واتە: کاتی ئیحرام بەحەج بەستن تەنها مانگی شەشەڵان و ناوجەژنان و دە رۆژەى سەرەتای مانگی حەجە، کەوابوو پێش ئەوانە یادواى ئەوانە ئیحرام بەحەج دانامەزرێ. [فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ] ئینجا هەرکەسێ بڕیاریدا لەو مانگانەدا حەج بکاو، ئیحرامیشی بۆ بەست [فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي الْحَجِّ ۗ ] دەبێ چاک بزانێت کە توخونى ژنان کەوتن و بەدکاریکردن و ناو وناتۆرە لێکهەڵدان ودەمەقاڵێ و قڕە لەگەڵ یەکترکردن و شەڕو هەرا لە حەجدا نین، واتە: دەبێ دەست لەو کردەوانە هەڵگرێ، هەتا ڕێزی ماڵی خواو، رێزى کارو کردەوەکانى حەج و عومرەى تیا دەرکەوێ [وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّـهُ ۗ ] دڵنیاشبن هەر کارێکی چاک ئەنجام بدەن خوا دەیزانێ و ئاگادارە پێى، کەوابوو لە هەموو کاتا خێرخوازو ئاکارچاکبن، بە تایبەتى لەکاتى حەجدا [وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَىٰ ۚ ] دەسا هەوڵ بدەن تۆشەو زادى سەفەری حەجتان ئامادە بکەن تا لە رێگاوباندا دەست لەمەردم پاننەکەنەوە و، ئاتاج و مۆتاج نەبن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاکترین زەخیرەو توێشوو بۆتان تەقواو پارێزگارییە لە دەستپانکردنەوە لە خەڵک و، دوور کەوتنەوە لە گوناح. (ئیبن عەباس) ئەڵێت: (یەمەنی)یەکان دەهاتنە حەج و لەماڵەوە تۆشەیان هەڵنەئەگرت و دەیانگوت: ئێمە خەڵکێکین تەوەکولمان بە خوایەو پاڵمان بەوەوە داوەو پەکمان ناکەوێ، جا کاتێ ئەگەیشتنە (مەدینە) ئاتاج و مۆتاج دەکەوتن و پەنایان بەم و بەو دەبردو دەستیان دەدایە سواڵ! ئەوسا ئایەتی: [وتزودوا..] هات و هەڵەکەى بۆ راستکردنەوە. ئیمامی بوخاریی. [وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ]ئەی خاوەنانی ئاوەزوو بیر! دەبێ لە یاساکانی من پارێز بکەن واتە: فەرمانەکانم جێبە جێ بکەن و سەرپێچى مەکەن.
ئایەتی ١٩٨🌸( لَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَبۡتَغُواْ فَضۡلٗا مِّن رَّبِّكُمۡۚ فَإِذَآ أَفَضۡتُم مِّنۡ عَرَفَٰتٖ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ عِندَ ٱلۡمَشۡعَرِ ٱلۡحَرَامِۖ وَٱذۡكُرُوهُ كَمَا هَدَىٰكُمۡ وَإِن كُنتُم مِّن قَبۡلِهِۦ لَمِنَ ٱلضَّآلِّينَ ) البَقَرَة : ٢٠٥
بازرگانى لە سەفەرى حەجدا ڕەوایە:
ببوخاریی لە (ئیبن عەباس)ـەوە دەڵێ: لەسەردەمی جاهیلیەتدا لە بازاڕەکانی: (عوکازو، میجەننەو، زولمەجاز)دا خەڵک کۆ دەبوونەوە بۆ بازرگانی، جا کاتێ ئیسلام هات ئەو کارەیان بە گوناح دادەناو، نەدەبوو بچنە ئەو شوێنانە ئەگەر بۆ حەج هاتبن، ئەوسا ئایەتی: [ليس عليكم جناح..] هات و راستییەکەى بۆ رۆشنکردنەوەو فەرمووى:
[198 لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَبْتَغُوا فَضْلًا مِّن رَّبِّكُمْ ۚ ] گوناحتان ناگات ئەگەر لە ماوەى حەجدا لە پەروەردگارتان رزق و ڕۆزی بخوازن و، بازرگانى بکەن، واتە: کە هاتن بۆحەج هەر بە مەبەستی خواوە بێن، ئەوجا لە پاڵ ئەوەشدا ئەگەر کڕین و فرۆشتنیش بکەن بۆ ژیان و گوزەرانتان هیچ قەیدى نییە [ فَإِذَا أَفَضْتُم مِّنْ عَرَفَاتٍ ] جا کە ویستتان لە (عرفات) داگەرێن و بێنە خوارێ بۆ «موزدەلیفە» [فَاذْكُرُوا اللَّـهَ عِندَ الْمَشْعَرِ الْحَرَامِ ۖ ] هەر کە گەیشتنە (مەشعەرولحەرام) کە کێوێکە لە خوارووی موزدەلیفەوە زیکرو یادی خوا بکەن [وَاذْكُرُوهُ كَمَا هَدَاكُمْ] وە سوپاسیشى بکەن لەبەر ئەوە کە هیچ شارەزاییتان نەبوو و خستنیە سەر رێى راست و مەناسکى حەجى تێگەیاندن [وَإِن كُنتُم مِّن قَبْلِهِ لَمِنَ الضَّالِّينَ] خۆ بە راستى ئێوە پێش هیدایەت و ڕێنمایی خوا سەر لێشێواو و گومڕا بوون و، نەتان ئەزانی بە شێوەیەکى راست و دروست ئاداب و ئەرکەکانى حەج ئەنجام بدەن.
چەند ڕوونکردنەوەیەک:
1) کاتی وەستان لە ڕۆژی (عەرەفە)دا پاش نیوەرۆى رۆژى نۆیەمى زیحەججەیە، هەتا کەمێک بەر لەهەڵهاتنى خۆرى رۆژى دەیەمى زیحەججە، واتە رۆژى جەژنى قوربان. ئەمە ڕای ئیمامى مالیک و ئەبوحەنیفە وشافیعى یە «خوا لێیان خۆش بێت» خۆ ئەگەر پێش ئاوابوونی خۆرى ڕۆژی عەرەفە، سنووری عەرەفەی بەجێهێشت، ئەوا جەماوەری زانایان ئەڵێن: هەر حەجەکەی دروستە، بەڵام لە باتى ئەوە دەبێ پەزێ سەربڕێ.

❤4
2) لە قسەیەکى پێشەوا شافیعیدا هەیە کە: چوونە موزدەلیفەو شەو لەوێ مانەوە واجبە، جا ئەگەر حاجى بۆى نەکرا شەو لەوێ بمێنێتەوە، دەبێ فیدیەو بریتی بدا.
3) داگەڕانە خوارەوە لە عەرەفاتەوە بۆ (مشعر الحرام)ى موزدەلیفە دوای خۆرئاوای رۆژى نۆیەمى مانگە، واتە: شەوى جەژن.
4) مەبەست لە حەج و عومرەدا دەبێ تەنها ڕەزامەندی و خۆشنودى خوابێت، جادوای ئەونییەتەو ئەنجامدانى ئەرکەکانیان، ئەگەرکەسێک کڕین و فرۆشتن و مامەڵەش بکات «بەشێوەیەکى پەسەندو جوان» ڕەوایەو گوناحى نییە.
ئایەتی ١٩٩🌸( ثُمَّ أَفِيضُواْ مِنۡ حَيۡثُ أَفَاضَ ٱلنَّاسُ وَٱسۡتَغۡفِرُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ) البَقَرَة : ٢٠٦
[199 ثُمَّ أَفِيضُوا مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ النَّاسُ ] لە پاشان لە هەر کوێوە خەڵک داگەران بۆ (مونا) دەبێ ئێوەش هەر لەوێوە داگەڕێن واتە: ئێوە «ئەی قوڕەیش و دەوڵەمەندەکان» خۆتان لەو خەڵکە جیا مەکەنەوە، با هەمووتان یەکسان بن و خۆ بە گەورە دامەنێن و، گشت پێکەوە ئاداب و پایەکانی حەج جێبەجێ بکەن [وَاسْتَغْفِرُوا اللَّـهَ ۚ ] لەو نافەرمانى و سەرپێچییەتان داوای لێبوردن لە خوا بکەن [إِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ] چونکە بەڕاستی خوا لەتاوان و گوناحان زۆر لێبوردەو دلۆڤانە.

❤5👏1
ئایەتی ٢٠٠ 🌼( فَإِذَا قَضَيۡتُم مَّنَٰسِكَكُمۡ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَذِكۡرِكُمۡ ءَابَآءَكُمۡ أَوۡ أَشَدَّ ذِكۡرٗاۗ فَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِي ٱلدُّنۡيَا وَمَا لَهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنۡ خَلَٰقٖ ) البَقَرَة : ٢٠٧
مەناسکتان بەجێ هێنا زیکرى خوا زۆر بکەن:
بەڵێ لەسەردەمى جاهیلییەتدا کە لە مەناسکی حەج دەبوونەوە، گشت کۆدەبوونەوە ودەستیان دەکرد بە هەڵدان بە باووباپیرەیاندا و باسێکى خوایان نەدەکرد، ئیتر ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە و فەرموى:
[200 فَإِذَا قَضَيْتُم مَّنَاسِكَكُمْ] جا کە ئەرک و پایەکانی حەجتان جیێبەجێکرد [فَاذْكُرُوا اللَّـهَ كَذِكْرِكُمْ آبَاءَكُمْ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرًا ۗ ] هەر چۆنێ باس و خواسى باووباپیرانتان دەکەن، هەر بەو جۆرەش بگرە لەوەش پتر ناوی خوا بێنن و یادی بکەن. [فَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ]هەندێ کەس هەیە لە کاتێ دوعاو پاڕانەوەدا دەڵێ: [رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا] ئەى پەروەردگارى ئێمە! لەم دونیادا هەرچیمان پێدەبەخشى، پێمان ببەخشە، ئیتر باسێکى قیامەتیان لەلانییە [وَمَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ] ئەو جۆرە کەسانە لە دواڕۆژدا هیچ بەشێکیان نابێ و، بەشبڕاو دەبن لە رەحمەتى خوا چونکە تەنها دونیا ویستبوون وداواى دونیایان کرد .
ئایەتی ٢٠١🌸( وَمِنۡهُم مَّن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗ وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِ حَسَنَةٗ وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ ) البَقَرَة : ٢٠٨
[201 وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ] هەیشیانە دەڵێ: [رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً] پەروەردگارى ئێمە! داوات لێدەکەین هەم لە دونیادا خێروچاکەمان پێ ببەخشە، رۆزى زۆر و لەشیساغ و، زانست و زانیارى هێزى خواپەرستى، هتد.. هەم لەدواڕۆژیشدا نازو نیعمەتمان بدەرێ [وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ] وە لەسزاى ئاگریش بمانپارێزە .
ئایەتی ٢٠٢🌸( أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ نَصِيبٞ مِّمَّا كَسَبُواْۚ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ ) البَقَرَة : ٢٠٩
[202 أُولَـٰئِكَ لَهُمْ نَصِيبٌ مِّمَّا كَسَبُوا ۚ] دیارە ئەمانە چونکە خاوەنفام وژیرن بەپێى کردەوە کەیان بەشیاندەبێ و، بەهرەوەر دەبن [وَاللَّـهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ ] خواش زۆر بەگورج و چەسپانى حسیاب و لێپرسینەوەى هەموو شتێ دەکا، واتە: هیچ شتێکى لێ تێکناچێ و، بەپەلەش حیسابى هەرکەسە ئەدا بە دەستییەوە.

❤🔥4❤1
ئایەتی ٢٠٣🌸( ۞وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ فِيٓ أَيَّامٖ مَّعۡدُودَٰتٖۚ فَمَن تَعَجَّلَ فِي يَوۡمَيۡنِ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِۖ لِمَنِ ٱتَّقَىٰۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ ) البَقَرَة : ٢١٠
لە سێ رۆژەى دواى جەژنى قورباندا یادى خواتان لەبیر بێ:
[203 وَاذْكُرُوا اللَّـهَ فِي أَيَّامٍ مَّعْدُودَاتٍ ۚ ]وە لەچەند ڕۆژێکى ژمێرراوو دیاریکراوا (10،11، 12،13)ى مانگى حەج، لەسەر یادى خوا بەردەوامبن، واتە: هەردەم خەریکى وتنى زیکرى (الله أكبر) بن[فَمَن تَعَجَّلَ فِي يَوْمَيْنِ] ئینجا هەر کەسێک لەرەجمى شەیتانەکاندا پەلەى کرد دوو ڕۆژى پێشخست و، بۆ ڕۆژى سێیەم لەوێ نەمایەوە.[فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ] هیچ گوناهى ناگات [وَمَن تَأَخَّرَ]وە هەر کەسێکیش مایەوە تا ڕۆژى سێیەم بۆئەنجامدانى رەجمى شەیتانەکان [فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ ] دیسانەوە هیچ گوناهى ناگات، واتە: بۆهەڵبژاردنى یەکێک لەم دووبارەیە بۆ خۆى سەربەستە گوناهێک نایەتە سەرى [لِمَنِ اتَّقَىٰ ۗ ] بەڵام ئەو پێش خستنەیە بۆ کەسێکە خۆپارێزبێ و، بیەوێ حەجەکەى بەڕێکوپێکى بکا، واتە: لەڕووى کەمتەرخەمى و گوێنەدانەوە نەبێ [وَاتَّقُوا اللَّـهَ] و لەتەواوى کاروبارتاندا لە خوا بترسن، بەتایبەت لە کاتى ئەنجامدانى مەناسکى حەجدا [وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ] وە بیشزانن کە بە ڕاستى هەموتان لاى ئەو کۆ دەکرێنەوەو حەشر دەکرێن.
ئایەتی ٢٠٤🌸( وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعۡجِبُكَ قَوۡلُهُۥ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيُشۡهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلۡبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلۡخِصَامِ ) البَقَرَة : ٢١١
پەسن و رەوشتى مرۆڤى دوو ڕازیى:
(سەدى) دەڵێت: ئەخنەسى «کوڕى شورەیقى دووڕوو» هاتە لاى پەیامبــەر -صلى الله عليه وسلم- ئیمان و باوەڕى خۆى دەربڕیی و سوێندیشى خوارد کە: تۆم خۆش ئەوێ و، لەگەڵ ئێوەم، ئیتر ئەم ئایەتە هات و فەرمووى:
[204 وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّـهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلْبِهِ] مرۆڤى وا هەیە سەبارەت بە ژیانى ئەم دونیایە بە قسەو گوفتارى سەر سامت دەکاو دەربارەى ئەوەش کە لە دڵیایە خوا دەگرێ بە شایەت کە هەرچى دەڵێ ڕاستە [وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ] کەچى لە دژایەتى کردندا زۆر بێ ویژدان وسەرسەختە.
ئایەتی ٢٠٥🌼( وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيُفۡسِدَ فِيهَا وَيُهۡلِكَ ٱلۡحَرۡثَ وَٱلنَّسۡلَۚ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلۡفَسَادَ ) البَقَرَة : ٢١٢
[205 وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِي الْأَرْضِ]هەرکە پشتى لێهەڵکردیى و دوورکەوتەوە دەست دەکات بە کارى بەد فەڕى لەم سەرزەوییەدا [لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ ۗ ] بۆ ئەوەى خراپەى تێدا بکاو، مەزراو کشت و کێڵگەو تۆرەمە لە ناو ببا [وَاللَّـهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ ] هەرگیز خوا لە بەد فەڕى خۆشى نایە.
ئایەتی ٢٠٦🌼( وَإِذَا قِيلَ لَهُ ٱتَّقِ ٱللَّهَ أَخَذَتۡهُ ٱلۡعِزَّةُ بِٱلۡإِثۡمِۚ فَحَسۡبُهُۥ جَهَنَّمُۖ وَلَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ ) البَقَرَة : ٢١٣
[206 وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللَّـهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالْإِثْمِ ۚ ] هەرکە پێیشى بگوترێ: دەبێ لەخوا ترست هەبێ، ئەوسا دەمار زلى، زیاتر بەرەو تاوان و گوناح دەیبات، [فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ ۚ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ ] جەهەنەمى بۆ بەس دەبێت، دیارە ئەو جێیەکى زۆر خراپە!

❤🔥6🕊2
ئایەتی ٢٠٧🌸( وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشۡرِي نَفۡسَهُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ رَءُوفُۢ بِٱلۡعِبَادِ ) البَقَرَة : ٢١٤
[207 وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّـهِ ۗ ] لە ناو خەڵکى مرۆڤى وایش هەیە لەبەر رەزاى خواى گەورە گیانى خۆى دەبەخشێ [وَاللَّـهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ ] خوایش لەتەک بەندەکانى خۆیدا بە بەزەیى و دلۆڤانە.
ئایەتی ٢٠٨🌸( يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱدۡخُلُواْ فِي ٱلسِّلۡمِ كَآفَّةٗ وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ ) البَقَرَة : ٢١٥
ئیسلامت دەبێ گشت قبووڵ بێ:
[208 يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً] ئەى گەلى خاوەن باوەران! دەبێ هەمووتان ئامادەى چوونە ناوفەرمانى خوابن [وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ ]هەرگیزیش پێ مەنێنە جێ پێى شەیتان [إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ] چونکە دیارە کەشەیتان بەئاشکرا دوژمنتانە .
ئایەتی ٢٠٩🌸( فَإِن زَلَلۡتُم مِّنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡكُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ) البَقَرَة : ٢١٦
[209 فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ] ئەوسا پاش ئەوە کەئەو بەڵگە ئاشکرایانەتان بۆهات، خۆتان خلیسکان [فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ] دەبێ چاک بزانن بەڕاستیى خوا زۆر بە تواناو بەدەسەڵاتە، دارو کار جوان و لەکارزانە .
ئایەتی ٢١٠🌸( هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن يَأۡتِيَهُمُ ٱللَّهُ فِي ظُلَلٖ مِّنَ ٱلۡغَمَامِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَقُضِيَ ٱلۡأَمۡرُۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرۡجَعُ ٱلۡأُمُورُ ) البَقَرَة : ٢١٧
[210 هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّـهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ۚ ] ئاخۆ پەیڕەوانى شەیتان بێ لەمە لەڕۆژى قیامەتدا خواى گەورە لەسەرووى پەڵە هەورێکى سپیدا بێتە لایان و داوەرییان بکا، فریشتەکانیش بە ڕیز ئامادە ببن بۆ تێپەرانى بڕیارەکانى خوا، دادگایشیان ببرێتەوەو، بنێردرێن بۆ دۆزەخ، دەبێ بەدەر لەمە چاوەڕوانى چى بن؟ [وَإِلَى اللَّـهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ] ئەوساش ئەنجامى هەموو کارێ بهێنرێتەوە لاى خواى گەورە و بەدادگەرانە داوەرییان بکات، ئیمامى (تەبەریى) لەفەرموودەیەکى درێژدا شێوەى هاتنى خواى گەورەى بۆ دادگایى مەردم ڕۆشن دەکاتەوەو لەبەشێکى ئەو فەرموودەدا هاتووە: ((...ويَنْزِلُ اللَهُ عزَّوجلَّ في ظُلَلٍ منَ الغَمامِ..)). ورواه الطبراني في المعجم الكبير (9/ 416، 417) من طريقين عن المنهال بن عمرو به مطولا. قال الحافظ ابن حجر في المطالب العالية: (ضعيف).كما نقله عنه الصبابطي في جامع الأحاديث القدسية. وصححه الألباني في صحيح الترغيب برقم: (3591). واتە: ... خودا شەفاعەتى پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەردەگرێ و، لە سەرووى پەڵە هەورێکى سپیدا دادەبەزێ بۆ دادگایى خەڵک.

🕊4❤2👏1
Forwarded from پڕۆژەی (اقرأ) بۆ لەبەرکردنی قورئان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 🌹
🕊5❤🔥3❤2
بە زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خودا ﷺ
- پێویستیەکانت جێـبەجێ دەبـێت.
- خەمەکانت نامێنێت.
- خودا لەتاوانەکانت خۆشـدەبـێـت.
- دەرگا داخراوەکان بەڕووتدا دەکرێتەوە.
- سەختیەکان ئاسان دەبن و دەگەیت بە ئاواتەکانت...
زۆر سـەڵاواتی لەسەر بـدەن... ❤️
و: ئەیاد فەهمی

❤29❤🔥7🕊1
تا ئێستا چەند کەس لەگەڵمان تا ئەو ئایەتەی خوێندمان لەبەری کردووە له سورەتی البقرە؟
Anonymous Poll
24%
تا کوێمان خوێندووە لە{سورەتی البقرە} لەبەرمە.
25%
جارێ له بەرم نەکردووە بە تەواوەتی•
51%
هیچم لەبەرنەکردووە•
❤5