كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟
3.88K subscribers
524 photos
63 videos
12 files
1.02K links
"فَاحْفَظْ فَكُلُّ حَافِظٍ إِمَامُ"
Download Telegram
[ چارەسەری پێداچوونەوەی پێشتر ]

پرسیار: چارەسەری ئەم بەشە قورئانەی کە پێشتر لەبەرت کردووە بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی پێداچوونەوەت نەکردۆتەوە تا بیرت چۆتەوە؟

چارەسەر ئەوەیە ڕۆژانە وەکو فەڕزی نوێژ لەگەڵ حفزی نوێ بە بەردەوامی بەشێک دابنێیت بۆ پێداچوونەوەی بۆ ئەوەی لە سینەت جێگیر بێت و لەبیرت نەچێتەوە ، مرۆڤ کە نیعمەتێکی پێ بەخشرا دەبێت قەدری بزانێت و نەهێڵێت لە دەستی بچێت و سوپاسی خوای گەورە بکات لەسەری .

«لەبەرکردنی قورئان» نیعمەتێکی زۆر گەورەیە مرۆڤ دەبێت وریای بێت ، مەرج نییە تەنها یەکجار لەبەرت کرد تەواو بەبێ پێداچوونەوە ، بەڵکو دەبێت لەبەرکراوەکان بەردەوام پارێزگاری لێ بکرێن .

بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
65😢13💯93😍2😱1🍓1😨1
هەستت چۆن دەبێت.. ؟

• هەستت چۆن دەبێت کاتێک «29» جوزئت لەبەر کردووە تەنها جوزئێکت ماوە؟

• هەستت چۆن دەبێت کاتێک«113» سوڕەتت لەبەر کردووە تەنها سوڕەتێکت ماوە؟

• هەستت چۆن دەبێت کاتێک هەموو لەبەر دەکەیت و خەتم دەکەیت؟

• هەستت چۆن دەبێت هەر کاتێک بتەوێت و لە هەر کوێ بتەوێ لەبەر بڵێیتەوە؟

• هەستت چۆن دەبێت کاتێک لەگەڵ فریشتە بەڕێز و چاک و بەرزەکان دەبیت لە ڕۆژی دوایی؟

ئایە شایەن نییە بۆ ئەم هەستانە هەوڵ بدەیت و تێبکۆشیت و بەردەوام بیت؟

بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
65😢30🥰7💯7❤‍🔥5😭53🔥1
[ ئەم نهێنیە بزانە ئەی لەبەرکاری قورئان ]

نهێنی خوێندنەوەی قورئان لە شەودا:

|خوێندنەوەی قورئان| لە شەودا سافبوونی مێشک و ئارامی بەدوای خۆیدا دەهێنێت؛ چونکە هیچ دەنگێک نییە گوێ سەرقاڵ بکات، هەروەها هیچ وێنە و شتێک نییە چاو سەرقاڵ بکات، بەم شێوەیە تەرکیز و سەرنج بە تەواوی کۆدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی تێڕامان و بیرکردنەوە لە قورئان، هەروەها بەهێزبوونی لەبەرکردن و جێگیربوونی وشە و ماناکانی قورئان لە دڵ و مێشکدا.

سرُّ القراءة ليلًا:

• إنَّ القراءة في الليل تحصل معها الصفاء والهدوء؛ حيث لا أصوات تشغل الأذن، ولا صور تشغل العين، فيحصل التركيز التام، وهو ما يؤدي إلى قوة التدبر والتفكر، وقوة الحفظ ورسوخ ألفاظ القرآن ومعانيه.

بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
48😢8👏43🥰3💯3
Forwarded from نسيم الجنة
سوڕەتی الکهف فێری کردم:

«فَلْيَنْظُرْ أَيُّها أَزْكى طَعاماً »
با سەیر بکات کام خواردن و خۆراکی زۆر چاک و پاکە .

کام خواردنی پاک و حەڵاڵە ئەو بخۆ ، هەروەها گەر بەخشیت یی پاک و حەڵاڵ ببەخشە ، خوای گەورە پاکە؛ کار و وتە و ماڵی پاکیش نەبێت قبوڵی ناکات .

[ سورة الكهف | 19 ] ✍️

لە شەو و ڕۆژی جومعەدا خوێندنەوەی سوڕەتی الکهف لەیاد مەکەن.

https://t.me/Rigaysalaf
398👍3👏2😢1
یەکێکیان فەرمووی: تەنها هەوڵدانێکی ئاسایی بوو کە چوومە ناو ئەم |گەشتە| بەڵام بینیم چومەتە ناو جیهانێک کە هەرگیز ناتوانم جێی بهێڵم .

لەهەر سوچێکی ئەم •گەشتە قورئانیە• یادگاریەک تۆمار بکە تا دەگەیت بە کۆتایی .. ✍️

https://t.me/Labarcrdn
41😢8🥰53❤‍🔥3💯3😍2🍓1
ئادابەکانی « قـورئان » خوێندن.
37👍6💯32🔥2🥰1
با بزانین بەرزبوونەوەمان بە |قورئانە|بۆیە با بە شێوازێک دەستی پێوەبگرین کە شایەنی ئەمە پلەیە بین .

https://t.me/Labarcrdn
33💯74👏3🥰1
بەڕێزان ئەم ڕیکلامانەی لە کەناڵەکە دەردەکەوێت پەیوەندەی بە ئێمەوە نییە و خۆی دەردەکەوێت بەبێ دەستهەڵاتی ئێمە ، بۆیە مەچنەوە ناویەوە و دایمەگرن .

بارک الله فیکم جميعاً .

https://t.me/Labarcrdn
286🫡6👍5🥰3
ئەی لەبەرکاری قورئان خەفەت مەخۆ :

خەفەت مەخۆ کاتێک لە بەردەم مامۆستاکەت کە گوێداریت دەکات هەڵە بکەیت ، لەوەیە ئەم هەڵەیە ڕزقێک بێت لای خوای گەورە کە ئەم شوێنە لەیاد نەکەیت کاتێک دەچێتە دیداری لە نوێژدا .

یاخود کاتە گەورەکە لە قیامەتدا کە ڕیزت لێدەگرن و پێت دەفەرموون بخوێنەوە و بەرز ببەوە لە پلەکانی بەهەشتدا .

پەروەردگار لەم پلەو و پایە بێبەشمان نەکات لە ڕۆژی دوایی.

ئامین •• ئامین •• ئامین

بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
74😢30👏7🥰4🔥2😍2💯21
لەگەڵ قورئاندا هیچ زەرەرمەندیەک نییە:

لەگەڵ قورئاندا هیچ زەرەرمەندیەک نییە ، تاقیکردنەوەکانی قورئان کەوتنی تیانییە ، بەهەر پیتێک پاداشتت بۆ هەیە ، بەهەر دووبارەکردنەوەیەکت بۆ |قورئان| پاداشتی خۆی هەیە .

هەر ماندووبوونێک لەپێناوی یاخود ڕێگا بۆ بڕینی پاداشتت بۆ هەیە و لە نامەی کردەوەکانت تۆمار دەکرێت و ون نابێت .

ئەم کتێبە موبارەکە لە کاریگەری و پاداشت و خێر و بەرەکەتی .

بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
555👍4🥰1
پەروەردگارا گەنجی و پیریمان لەگەڵ |قورئاندا| بێت ، تەمەنێکمان بە قورئان و فیدای قورئان بێت ، خوایە دڵێکمان پێ ببەخشە کە خۆشەویست و ملکەچ بێت بۆ قورئان .

https://t.me/Labarcrdn
62😢7❤‍🔥5💯52👍2🔥1
بڕگەی پرسیارەکان:

سلام علیکم باشی مامۆستای بەرێز ، من تەمەنم 46 ساڵە زۆر بەزەحمەت قورئان لە بەردەکەم میوانم هەیە زۆربەی کات دایک و باوکم نەخۆشن گوتم واز لە حفزی قورئان دێنم بەس ناڕەحەتم مورتاح نیمە چی بکەم کەواز نەهێنم یارمەتیم بدەن ، یەک هەفتە بەس خەریکی یەک لاپەڕەم مراجعەشم باش نییە .

وعلیکم السلام خوشکەکەم ، خوای گەورە باشتان بۆ بکات و سەلامەتتان بکات ، داواکارام لە خوای گەورە کارتان ئاسان بکات و لێتان ڕازی بێت پاشان:

خاڵی یەکەم: کە دەفەرموون میوانم هەیە دایک و باوکم نەخۆشن بێگومان گەر ئەم ئەرک و مافانە وەکو خۆی جێبەجێ بکەن ڕێک ئامانجی |قورئانتان| پێکاوە ؛چونکە قورئان بۆ کارپێکردنە و پاداشتان لای خوای گەورە زۆر گەورەیە .

خاڵی دووەم: هەوڵدەن هەرگیز واز مەهێنن لەم گەشتە و بەردەوام بن ، چونکە گەشتێکی زۆر تایبەت و بە بەرەکەتە بۆ هەموو ژیانت ، ئەوەندەی لە تواناتان دابێت هەوڵی بۆ بدەن گەرچی کەمیش بێت چونکە بە بەڵگەی فەرموودە کە خۆشەویسترین کردەوە لای خوای گەورەیە ئەوەیە کە بەندە لەسەری بەردەوام بێت گەرچی کەمیش بێت ، هەروەها "لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا "خوای گەورە ئەرک و تەکلیفێک ناخانە سەر شانی هیچ کەسێک ئیلا ئەوەی لە توانای دابێت .

خاڵی سێیەم: هەوڵدەن لە سوڕەتە کورتەکان دەست پێبکەن بۆ ئەوەی هان بدرێن و سارد نەبنەوە ، یاخود گەر ئەم ڕێگایەتان بڕیوە هەوڵدەن ڕۆژانە نیو ڕیز یاخود ڕیزێک لەبەر بکەن و زۆر دووبارەی بکەنەوە لەکۆتایی حەفتەکەش دووبارەی هەموو بکەنەوە و زەبتی بکەن ، پاشان وردە وردە زیاتر و زیاتریشی دەکەن چونکە مرۆڤ دەبێت لە کەمەوە دەست پێبکات تاوەکو سارد نەبێتەوە و بتوانێت بەردەوام بێت .

بەردەوام بن | بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
44👏11😢8💯4🥰21🍓1
گەر وا هەست ئەکەیت ڕێگایگەشتی لەبەرکردنی قورئان• قورسە وا گومان مەبە ڕێگای بەهەشت ئاسان بێت ، هەر ڕۆژێک هەستت بە قورسایی ئەم گەشتە کرد بیرت بێت ڕۆژێک ڕێگای بەهەشتت بۆ ئاسان دەکات .

#هاندان

https://t.me/Labarcrdn
38😢19💯9👏42🥰2👍1🔥1
چۆن خۆشبەخت بم؟

کورت و پوخت:

قورئان لەبەربکە ، دووبارەی بکەوە ، لێی تێبگە  ، خەڵکی فێربکە ، ژیانە لەگەڵ قورئان بکە خۆشبەخت دەژیت لە دونیا و قیامەت .

بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
42😢14🥰10👏8🔥52😍1
Forwarded from نسيم الجنة
سوڕەتی الکهف فێری کردم:

«فَمَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلا صَالِحًا وَلا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا»

هەر کەسێک بە ئومێدی گەیشتنە بە خوای گەورە بەسەری بەرز و ڕووی سپی با ئەم دوو شتە ئەنجام بدات:

١ـ لە دونیادا کردەوەی چاک بکات .

٢- لەم عیبادەت و کردەوە چاکەیەش با هیچ کەسێک نەکاتە شەریک لەگەڵ پەروەردگاری .

ئەم ئایەتە هەردوو مەرجەکەی وەرگرتنی کردەوەی کۆکردۆتەوە .

[ تێڕامان لە سوڕەتی کەهف | ئایەتی ١١٠]

لە شەو و ڕۆژی جومعەدا خوێندنەوەی سوڕەتی الکهف لەیاد مەکەن 🌱

https://t.me/Rigaysalaf
28👍42😭2🥰1😢1
Forwarded from نسيم الجنة
Audio
تاوەکو ئێوارە زۆرترین صەڵاوات لێبدەن:

اللهم صل على محمد وعلى ال محمد🌱

https://t.me/Rigaysalaf
18💯92
خذ مصحفك في خلوة ورتّل..
ورتِّل حتى ترتوي روحك.. 🌸

موسحەفەکەت لەگەڵ خۆت ببە بۆ گۆشەیەکی تەنیایی و بە تەرتیل بخوێنەوە ،
بخوێنەوە تا ڕۆحت تێر بێت لە شیرینیەکەی .

https://t.me/Labarcrdn
20🥰54👏2😢2❤‍🔥1😍1