كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟
2.45K subscribers
377 photos
36 videos
9 files
603 links
"فَاحْفَظْ فَكُلُّ حَافِظٍ إِمَامُ"
Download Telegram
پلانی هەموو مانگێک خەتمەیەک ئەنجام بدە بە خوێندنەوی هەموو ڕۆژێک جوزئێک، لەمڕۆوە دەست پێدەکەیت؟
Anonymous Poll
52%
بەڵێ پشت بەخوا
48%
دەست پێدەکەم بەڵام لەوەیە لەم ڕێژە کەمتر بتوانم
9😢7💯4🔥1
پشت بەخوا ببەستن و هیممەتان دەرخەن .
29🥰3👏3
وەڵامی ئەندامانی بەڕێزی کەناڵ:

ئەی قەرار نەبوو کە «گەشتی لەبەرکردنی قورئان» تەواو بکەیت؟چی شتێک وای لێتکردووە کە بەردەوامیت پێوە دیار نەبێت؟

وەلله ئيشى مال و منداڵ بەخێوكردن و ڕاکە ڕاكى ئەم ژيانه؛جگه لەوانه له هاوڕێکانم دواكەوتم ئيتر سارد بوومەوه .

یەکەم: بەڕێزان بێگومان خزمەتکردنی خێزانەکەت ئەجرو و پاداشتی زۆرە کە جێبەجێ کردنی قورئان و سوننەتە بۆیە دڵتان پێی خۆش بێت و چاوەڕوانی پاداشت بکەن لە خوای گەورە .

دووەم: مرۆڤ گەر پلانێکی هەبوو و جێیەجێی بکات بە هەموو شتەکان لەکاتی خۆی ئەنجام دەدات، هەوڵدەن پلانێک دابنێن و شتەکان تێیدا بنووسنەوە کە ڕۆژانە دەڕۆنە خزمەتی و ئەنجامی بدەن با کەمیش بێت هەمووی هەر خێر و بەرەکەته .

سێیەم: هەوڵدەن هیممەتان بەرز بکەن و لەگەڵ هاوڕێکانتان پێشبڕکێ بکەن بۆ کاری خێر و چاکە .

خوای گەورە کاری هەموولایەکمان ئاسان بکات•

بەردەوام بن | بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
29👏8👍7😢1
پرسیاری ئەندامە بەڕێزەکانی کەناڵ:

پرسیار: چۆن قورئانی پیرۆز لەبەربکەم و زەبتی بکەم؟

وەڵام: بەڕێزان لەم کەناڵە شێوازەکانی لەبەرکردن و زەبتبوونی دامان ناوە و پشت بەخوا بەردەوامیش دەبین لەسەرێ،بۆیە هەوڵدەن بخوێننەوە و سوود وەرگرن؛ بەڵام بەکورتی دەڵێم بزانە چ شێوازێک بۆت دەگونجێ هەوڵدە لەسەری بڕۆین و لێی دانەبڕێیت .

بڕگەی دووەم کە باس لە جێگیربوون و زەبتبوونی دەکەن؛ ئەوەیانیش بەکورتی دەبێت •پێداچوونەوەی بەردەوامت هەبێت• بۆ ئەوەی لە مێشک جێگیربێت و بیرت نەچێتەوە .

بەردەوام بن | بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
24👏5💯3😭1
با هەر بڵێن ناتوانی؛ڕۆژێک دێت دەڵێن ئەوە چۆن بەدەستت هێنا !

بەردەوام بن لە •ویردی لەبەرکردنتان• و با ئەم وشانە ساردتان نەکاتەوە لە گەشتەکەتان 🌱

https://t.me/Labarcrdn
31👍8👏3🔥2🏆2💊1
ئامۆژگاریەکی بەسوود لەلایان ئەندامە بەڕێزەکانی کەناڵەوە:

ئامۆژگاری مامۆستایەکم کاتێک داوای ئامۆژگاریم لێی کرد له بارەی •لەبەرکردنی قورئان• :

ئامۆژگاری بۆخۆم پێش ئێوە دەست بە قورئانەوە بگرن وە بەردەوام بن لە لەبەرکردن ئەگەر چی ڕۆژی ئایەتێکیش بێت چونکە بەرەکەتە بۆ دین و دونیاتان ،وە ئەم پرۆژەیە هەمیشە قازانج ئەکەیت قەت دۆڕانی تیا نییە• .

خوای گەورە لێتان ڕازی بێت و پاداشتان بەبەهەشتەی بداتەوە و هەموو لایەکمان بەردەوام کات .

https://t.me/Labarcrdn
46👍8😢4💯4🥰1
بڕگەی پرسیار: ئەزیەت نەبێ باسی گوێ گرتن لە قورئان مان بۆ بکەیت کە ئایە لە ڕێگا چاکەکانە بۆ لەبەرکردن و پێداچوونەوەی قورئان؟

خودا پاداشتان بداتەوە بۆ کەناڵەکەتان زۆر سوودمان لێ وەرگرتیە .

بەڕێزان «گوێگرتن لە قورئان» بەڕاستی لە ڕێگا زۆر باش و بەسوودەکانە بۆ لەبەرکردن و پێداچوونەوە ، زۆر نموونەمان هەیە کە تەنها بە گوێ گرتن هەموو قورئانیان لەبەر کردووە ، هەروەها زۆر گوێگرتن لە قورئان لەبەرکراوەکانت زەبت دەکات و وات لێدەکات هەست بە شیرینی ئیمان بکەیت .

بۆیە کە سەرقاڵیش بن دەتوانن کاتەکانتان بەهەل بزانن؛ بۆ نموونە لەناو سەیارە بن و هەڵی کەن یاخود ئافرەتیت و لەکاتی چێشت لێنان دەتوانیت هەڵی کەیت و پێداچوونەوەکەت بکەیتەوە، هەم کارەکەت ئەنجام دەدەیت هەمیش پێداچوونەوەکەت ئەنجام دەدەیت

بۆیە زۆر سوودی خۆی هەیە هەوڵدەن زۆر گوێداری بکەن و پاداشتان زیاد و زیاتر بکەن .

خوای گەورە پاداشتی ئێوەی بەڕێزیش بداتەوە و نیەتی هەموو لایەکمان پاک بکات و بەردەوام مان بکات .

بەردەوام بن | بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
28👏4💯4👍2🔥1🕊1
هەوڵدە هەمیشە لە پێشەوە بیت||

دەبێت هەوڵدەیت و ماندوو بیت بۆ «ئامانجەکەت» چونکە پێشبڕکێکارەکانت لە هەوڵی زۆردان .

لەبارەی هاندانەوە | بەردەوام بن 🌱

https://t.me/Labarcrdn
36👍6😢4👏3😭2🕊1
بڕگەی پرسیار: چۆن وابکەی لەبیرت نەچێتەوە؟

بەڕێزان بەکورت و پوختی دەبێت •پێداچوونەوەی بەردەوام هەبێت• بۆ لەبەرکراوەکان بۆ ئەوەی بیرت نەچێتەوە .

کەمتەرخەمی کردن لە پێداچوونەوەی لەبەرکراوەکان دەبێتە هۆی بیرچوونەوەی .

هەوڵدەن چۆن ویردی لەبەرکردنتان هەیە بەم شێوەیەش دەبێت ویردی پێداچوونەوەتان هەبێت بگرە دەبێت زیاتریش بێت ویردەکە .

بەردەوام بن | بەڕێوبەری کـەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
28😭5👏3💯3👍2🔥2🥰2
تێڕامان لە ئایەتەکان ||

« وَٱعۡتَصِمُواْ بِحَبۡلِ ٱللَّهِ جَمِيعٗا »
وە ئێوە هەر هەمووتان دەست بگرن بە حەبل و پەتی خوای گەورەوە .

ئیبن و مەسعود ڕەزا و ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت فەرموویەتی «حبل الله: بریتییە لە قورئان»•

[ عظمة القرآن الكريم | فضائل القرآن وتلاوته ] •

بەڕاستی مرۆڤ کە دەستگرتوو بێت بە •قورئانەوە• بە خوێندنەوە و تێڕامان و لەبەرکردن و کارپێکردنی سەرفرازی دونیا و قیامەت دەبێت و دەستی بە پەتێک گرتووە کە هەرگیز پچڕانی بۆ نییە .

نسأل الله تعالی أن نكون منهم"

بەردەوام بن | بەڕێوبەری کـەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
33😭4👍3🥰3👏1😨1
مژدەیەک لە (فێرگەی نوورهێن)ه‌وه‌ بۆ فێرخوازانی "تەجوید"ى فێرگەکەمان
خولێکى ڕاستکردنەوەى خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز (تصحیح التلاوة) ڕادەگەیەنین...
ئەم خولە تەنها تایبەتە بە فێرخوازانى (بەشی تەجوید)ى فێرگەى نوورهێنەوە:

- فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ دەتوانن بەشداربن و مامۆستای شاره‌زا بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز دابینكراوه‌.
- سه‌رجه‌م مامۆستایان شاره‌زای زانستی ته‌جویدن و مۆڵه‌تپێدراون (المجاز).
- هەر فێرخوازێک تەواوى قورئانى پیرۆز بۆ مامۆستاکەى بخوێنێتەوە و فێرى خوێندنەوە و ئەحکامەکانى تەجوید ببێت، مۆڵەت و سەنەدى قرائەى پێدەبەخشرێت.
- تەنها قرائەى (عاصم) (بە هەردوو ڕیوایەتى حەفص و شوعبە) دەخوێنرێت.
- وه‌رگرتن سنووردارە.

مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز:
1. تەمەنی فێرخواز لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
2. خۆتەرخانکردن بۆ خوله‌كه‌، لەگەڵ پابەندبوونی ته‌واو بە ڕێنماییەکانى فێرگە.
3. مەرجە ئاستى دووەمى تەجویدى بە سەرکەوتوویی تەواوکردبێت. یاخود ئاستى یەکەمى بە نمرەی بەرز تەواوکردبێت. (تاکو نمرەى بەرزتربێت، هەلى وەرگرتن زیاتر دەبێت).
4. مەرجە لە هیچ ناوەندێکى تر، یان لاى هیچ مامۆستایەک هەلى خوێندنى بۆ نەڕەخسابێت.

بۆ ناوتۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕبکەنەوە:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSf5aafktSpXWmdYdlj9wkAUrrsu5ELIJPWjfX8HbjcITvYm8w/viewform?usp=header

بۆ وەرگرتنی زانیاریى زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
بۆ برايان:
07739405190
07503866736
بۆ خوشكان:
07739405323
بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە کار و چالاکیەکانی فێرگەی نوورهێن، دەتوانن لە کەناڵی فەرمی تێلیگرام و پەڕەی فەرمی فەیسبووک سەردانمان بکەن:
کەناڵى فەرمیمان لە تلیگرام:
https://t.me/noorhen2024
پەڕەى فەرمیمان لە فەیسبووک:
https://www.facebook.com/FergayNoorhen

ئیدارەى فێرگەى نوورهێن
6👍3🔥1
خوێندنەوەی «سوڕەتی الکهف» لەیاد نەکەن •
12🥰3👍1
هەوڵدە خۆت فێری قورئان بکەیت و خەڵکیشی فێر بکەیت:

فێربوونی قورئان و فێرکردنی• خێرترە لەهەموو گەنجینەکانی دونیا .

پێشینانمان زۆر سوربوونە لەسەر فێربوونی قورئان و فێرکردنی چونکە چاولێکەریان باشترینی مرۆڤی سەر زەوی بووه کە پێغەمبەری خوایە «ﷺ» •

سووربن لەسەر «فێربوونی قورئان و لەبەرکردنی» پاشان هەوڵدەن ئەم خێرە بگەیەنن بە کەسانی دەورووبەر .

{ عظمة القرآن الكريم |صـ: ٣٤٨ } •

https://t.me/Labarcrdn
42👍8🥰6💯2😨1
زیاد لەوە کات بەفیڕۆ مەدە و ئێستا دەست پێبکە::

گەر تا ئێستا دەستت بە •گەشتی لەبەرکردنی قورئان• نەکردووە ئەوە ئێستا دەست پێبکە و چاوەڕوانی کاتی گونجاو مەکە؛ چونکە کاتی گونجاو ئێستایە ئەوە لەیاد مەکە .

پەیامی هاندان | 🌱

https://t.me/Labarcrdn
29😢9👍6👏4💯4🔥2🍓2😨1🫡1
بەڕاستی سەیرە:

سەیرە لە کەسانێک کە ڕۆژانە ناڕۆنە •خزمەت قورئان• و گوێشی پێنادەکەن کە بڕۆن یاخود نا !

ئەم کەسانە چ دڵێکیان هەیە؟
چۆن ژیـان دەکەن ؟
چۆن سەغڵەتی دڵیان چارە دەکەن؟

ئەمانە و هەزاران پرسیاری تر کە بەڕاستی جێگای داخە .

قورئان ئارامییە بۆ دڵ؛ ئەم دڵانە بەبێ قورئان چۆن ئارام دەبێت ؟!

ڕەحمەتتان لێبێت لە ویردی ڕۆژانەتان دانەبڕێن و بەردەوام بن لە چوون بۆ خزمەت قورئان .

پەیامی ڕۆژانە لەبارەی بیرهێنانەوە ||

بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
17😭7👍6🔥2👏2😢2💯2