كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟
3.89K subscribers
524 photos
63 videos
12 files
1.02K links
"فَاحْفَظْ فَكُلُّ حَافِظٍ إِمَامُ"
Download Telegram
بڕگەی پرسیار و وەڵام:

السلام علیکم ، چۆن بتوانم بە خێرایی قورئان لەبەر بكەم؟

وعلیکم السلام: لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بە شێوازێکی خێرا و متمانەپێکراو پێویستی بە پەیڕەوکردنی ڕێگایەکی زانستی و ڕێکخراو هەیە، لێرەدا گرنگترین هەنگاوە کردارییەکان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە دەخەینە ڕوو:

١- ئامادەکاری دەروونی و سەرەتایی:

دڵسۆزی (الإخلاص): نیەتت تەنها بۆ ڕەزامەندی خودا بێت.

• دوورکەوتنەوە لە تاوان: پاراستنی چاو و گوێ سەرنجت تیژتر دەکات .

• دیاریکردنی کاتی جێگیر: باشترین کات بەرەبەیانە دوای نوێژی بەیانی.

• بەکارهێنانی یەک قورئان: تەنها یەک جۆر چاپ بەکاربهێنە بۆ ئەوەی شێوەی لاپەڕەکان لە مێشکتدا بمێنێتەوە.

٢- ڕێگای کرداری بۆ لەبەرکردنی خێرا :

تێگەیشتن لە مانا: پێش دەستپێکردن، تەفسیرێکی کورتی ئایەتەکان بخوێنەرەوە. تێگەیشتن لەبەرکردن بە ڕێژەی ٥٠٪ خێرا دەکات.

دووبارەکردنەوەی دەنگی: ئایەتەکە بە دەنگی بەرز ٣ بۆ ٥ جار بخوێنەرەوە .

• بەستنەوەی ئایەتەکان: کاتێک ئایەتی یەکەم لەبەر دەکەیت، پێش چوونە سەر ئایەتی دووەم، هەردووکیان پێکەوە دووبارە بکەرەوە.

گوێگرتن: پێش خەوتن یان لە کاتی هاتووچۆدا، گوێ لەو بەشە بگرە کە دەتەوێت لەبەری بکەیت بە دەنگی قاریئێکی شارەزا (وەک شێح حوسەری یان مەنشاوی).

٣- سیستەمی پێداچوونەوە (گرنگتر لە لەبەرکردن)

• دووبارەکردنەوە لە نوێژدا: ئەو بەشەی لەبەرت کردووە لە نوێژە سوننەت و فەرزەکاندا بخوێنە .

• پێداچوونەوەی ڕۆژانە: پێش دەستپێکردنی بەشی نوێ، دەبێت پێداچوونەوە بە بەشەکەی دوێنێدا بکەیت.

• هاوڕێیەک بدۆزەرەوە: لەبەرکردن پێکەوە یان لەسەر دەستی مامۆستایەک ڕێگری لە تەمەڵی دەکات.

بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
40👍144🔥2👏2🕊1💯1🍓1
چۆن بتوانم هەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بكەم لە ماوەى دوو ساڵ و نیودا؟ وە چ خشتە و بەرنامەیەک دابنەم تاوەکو بە ئاسانى لەبەرى بکەم؟ ⬇️

https://walamakan.com/1262
21🥰14👍64😢4👏2😨1
تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە لە ڕۆژی دواییدایە ، کاتێک داوات لێدەکرێت ئەو ئایەتانەی لەبەرت بووە بیانخوێنیتەوە بۆ ئەوەی پلەت لە بەهەشت بەرز ببێتەوە .

#هاندان

https://t.me/Labarcrdn
52😢27🔥8👍4🥰43💯2❤‍🔥1
بڕۆینە خزمەت چیڕۆکی شێوازی پێداچوونەوەی لەبەرکارێکی قورئان؟

https://t.me/Labarcrdn
17👍15👏4❤‍🔥3🥰21😍1
شێوازی پێداچوونەوەی قورئان لەلایەن لەبەرکارێکی قورئانەوە:

لەبەرکارێکی قورئان دەیوت ڕۆژانە پێداچوونەوەم «10» جوزئە .

واتە لە ماوەی «3» ڕۆژ |قورئان| خەتم دەکات ، دەیفەرموو زۆر سەرقاڵیشم لە ماڵەوە بەڵام بەهۆی بەرەکەتی قورئانەوە کارەکانیشم زوو تەواو دەبێت .

دەیفەرموو بە دایکمم دەوت وا دەزانم کەسێک کارەکانم لەگەڵ بەش دەکات چونکە زوو تەواو دەبێت .

قورئان تێکەڵی هەر شتێک بێت بەرەکەتی دەکات .

بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
87😢23🥰15👍10👏4💯32🤗2🔥1
بڕگەی پرسیار و وەڵام:

السلام علیکم ،هەندێک جار تووشی بێزاربوون دەبم لە پێداچوونەوە ، زۆر دەکەمەوە بەڵام جێگیر نابێت؟

وعلیکم السلام ، شێوازی پێداچوونەوەت بگۆڕە ، جارێک با غەیب بێت جارێک سەیری بکە ، جار گوێداری بکە ، با جارێکیش کەسی تر گوێداریت بکات ، جار بە خەتمەکردن ...هتد

گۆڕینی ڕێگاکان چاڵاکیت پێدەدات ، ئامانجەگەش یەک دانەیە کە |قورئان| لە دڵ و سینەت زیندوو بێت.

بەردەوام بن | بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
579👍8👏7😢4❤‍🔥3🤗3🥰2🫡1
Forwarded from نسيم الجنة
Audio
خوێندنەوەی |سوڕەتی الکهف| لەیاد مەکەن.

سورة الكهف | الشيخ علي جابر

https://t.me/Rigaysalaf
16❤‍🔥12👏43👍3
لَمْ أَرَ خليلًا يرفعُ قَدرَ خليله كالقُرآن،
فطوبى لمن اتّخذ القُرآن خليلًا .


https://t.me/SadaqahJariyahformybrother
33👏42🔥1💯1
لەبەرکردنی ئەم چوار سوڕەتە تایبەتە لەماوەی حەفتەیەکدا بۆ ئەم بەڕێزانەی داوایان کردبوو .
[ سورة: الإسراء - الحجر - النحل - الأنبياء ]

https://t.me/Labarcrdn
37❤‍🔥73👍3👏2
ڕازاوەیی |هەڵگری قورئان| لە کردەوەکانیدایە 🌱

https://t.me/Labarcrdn
47😢84👍4👏1😍1💯1
ڕاستیەکی بە ئازار ..

گەیشتووین بە سەردەمێک گەر بە مانگ •قورئان• نەکەینەوە ئاساییە ، بەڵام یەک کاتژمێر مۆبایل پشتگوێ بخەیت شتی وانابێت !

جا بۆیە هەندێک کەس دەڵێن چۆن پێشینان توانیویانە ڕۆژانە خەتم بکەن لە مانگی ڕەمەزاندا ، بەڕێزم ئەوان قورئان لەناو خوێن و گۆشتیاندا بوو ، لەگەڵ •قورئان• دەدوان ، ئێستا گەر دووسێ پەڕە بخوێنی هیلاک ئەبی سەیری کاتژمێر دەکەیت و مۆبایل دەردەکەیت ، بە سەعات دادەنیشیت بەدیار مۆبایلەوە .. بۆ؟ وەڵامەکەی ڕوونە و زۆریش بە ئازارە چونکە :

«دڵ لای مۆبایلەکەیە نەک قورئان»

https://t.me/Labarcrdn
😢3220😭19👏8💔73🔥3💯31👍1🍓1
[ چارەسەری پێداچوونەوەی پێشتر ]

پرسیار: چارەسەری ئەم بەشە قورئانەی کە پێشتر لەبەرت کردووە بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی پێداچوونەوەت نەکردۆتەوە تا بیرت چۆتەوە؟

چارەسەر ئەوەیە ڕۆژانە وەکو فەڕزی نوێژ لەگەڵ حفزی نوێ بە بەردەوامی بەشێک دابنێیت بۆ پێداچوونەوەی بۆ ئەوەی لە سینەت جێگیر بێت و لەبیرت نەچێتەوە ، مرۆڤ کە نیعمەتێکی پێ بەخشرا دەبێت قەدری بزانێت و نەهێڵێت لە دەستی بچێت و سوپاسی خوای گەورە بکات لەسەری .

«لەبەرکردنی قورئان» نیعمەتێکی زۆر گەورەیە مرۆڤ دەبێت وریای بێت ، مەرج نییە تەنها یەکجار لەبەرت کرد تەواو بەبێ پێداچوونەوە ، بەڵکو دەبێت لەبەرکراوەکان بەردەوام پارێزگاری لێ بکرێن .

بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
66😢13💯93😍2😱1🍓1😨1
هەستت چۆن دەبێت.. ؟

• هەستت چۆن دەبێت کاتێک «29» جوزئت لەبەر کردووە تەنها جوزئێکت ماوە؟

• هەستت چۆن دەبێت کاتێک«113» سوڕەتت لەبەر کردووە تەنها سوڕەتێکت ماوە؟

• هەستت چۆن دەبێت کاتێک هەموو لەبەر دەکەیت و خەتم دەکەیت؟

• هەستت چۆن دەبێت هەر کاتێک بتەوێت و لە هەر کوێ بتەوێ لەبەر بڵێیتەوە؟

• هەستت چۆن دەبێت کاتێک لەگەڵ فریشتە بەڕێز و چاک و بەرزەکان دەبیت لە ڕۆژی دوایی؟

ئایە شایەن نییە بۆ ئەم هەستانە هەوڵ بدەیت و تێبکۆشیت و بەردەوام بیت؟

بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
66😢30🥰7💯7❤‍🔥5😭53🔥1
[ ئەم نهێنیە بزانە ئەی لەبەرکاری قورئان ]

نهێنی خوێندنەوەی قورئان لە شەودا:

|خوێندنەوەی قورئان| لە شەودا سافبوونی مێشک و ئارامی بەدوای خۆیدا دەهێنێت؛ چونکە هیچ دەنگێک نییە گوێ سەرقاڵ بکات، هەروەها هیچ وێنە و شتێک نییە چاو سەرقاڵ بکات، بەم شێوەیە تەرکیز و سەرنج بە تەواوی کۆدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی تێڕامان و بیرکردنەوە لە قورئان، هەروەها بەهێزبوونی لەبەرکردن و جێگیربوونی وشە و ماناکانی قورئان لە دڵ و مێشکدا.

سرُّ القراءة ليلًا:

• إنَّ القراءة في الليل تحصل معها الصفاء والهدوء؛ حيث لا أصوات تشغل الأذن، ولا صور تشغل العين، فيحصل التركيز التام، وهو ما يؤدي إلى قوة التدبر والتفكر، وقوة الحفظ ورسوخ ألفاظ القرآن ومعانيه.

بەڕێوبەری کەناڵ ✍️

https://t.me/Labarcrdn
49😢8🥰4👏43💯3
Forwarded from نسيم الجنة
سوڕەتی الکهف فێری کردم:

«فَلْيَنْظُرْ أَيُّها أَزْكى طَعاماً »
با سەیر بکات کام خواردن و خۆراکی زۆر چاک و پاکە .

کام خواردنی پاک و حەڵاڵە ئەو بخۆ ، هەروەها گەر بەخشیت یی پاک و حەڵاڵ ببەخشە ، خوای گەورە پاکە؛ کار و وتە و ماڵی پاکیش نەبێت قبوڵی ناکات .

[ سورة الكهف | 19 ] ✍️

لە شەو و ڕۆژی جومعەدا خوێندنەوەی سوڕەتی الکهف لەیاد مەکەن.

https://t.me/Rigaysalaf
398👍3👏2😢2
یەکێکیان فەرمووی: تەنها هەوڵدانێکی ئاسایی بوو کە چوومە ناو ئەم |گەشتە| بەڵام بینیم چومەتە ناو جیهانێک کە هەرگیز ناتوانم جێی بهێڵم .

لەهەر سوچێکی ئەم •گەشتە قورئانیە• یادگاریەک تۆمار بکە تا دەگەیت بە کۆتایی .. ✍️

https://t.me/Labarcrdn
41😢8🥰63❤‍🔥3💯3😍2🍓1
ئادابەکانی « قـورئان » خوێندن.
38👍6💯32🔥2🥰1
با بزانین بەرزبوونەوەمان بە |قورئانە|بۆیە با بە شێوازێک دەستی پێوەبگرین کە شایەنی ئەمە پلەیە بین .

https://t.me/Labarcrdn
33💯74👏3🥰1