کولبرنیوز | Kolbarnews
5.77K subscribers
13.3K photos
13.4K videos
302 files
8.2K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
⭕️کووژرانی دوو کۆڵبەر و کاسبکارێک لە سنووری #شنۆ و #هەورامان


💢ئەمڕۆ چوار شەممە ۲٨ی خەزەڵوەر ۱۳۹۹، بە پێی هەوالێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی #ئێران لە سنووری #شنۆ تەقەیان لە دەستەیەک #کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەر بە ناوەکانی "#وەسیم_فەردین_زادە" خەلکی ئاوایی #پرداوێ سەر بە شاری شنۆ و #هاکان_مەحەمەدزادە خەڵکی ناوچەی #کۆسار سەر بە شاری #سەڵماس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی #ئێران گیانیان بەخت کردوە.

🛑ڕۆژی ڕابردوو سێ شەممە ۲۷ی خەزەڵوەری ۱۳۹٨ لە سنووری هەورامان کاسبکارێک بە ناوی #سەعدی رۆستەم زادە بە تەقەی ڕاستەو خۆیی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی #ئێران گیانی بەخت کردوە.


@kolbarnews

@kolbarnews
⭕️بریندار بوونی دو برا لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری #نەوسوود

💢بە پێی هەواڵێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە سنووری نەوسوود هێزەکانی ڕژێمی کۆماری ئێسلامی #ئێران تەقەی راستەوخۆییان لە کۆمەڵێک #کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا دوو برا بە ناوەکانی #کۆسار و #ئەکرەم_رۆستەم زادە خەڵکی ئاوایی #شمشێر سەر بە شاری #پاوە بە خەستی بریندار بوون.

🔺بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتون کۆسار بە تەقەی راستەوخۆیی هێزەکانی ڕژێم بریندار بووە هەروها ئەکرەم لە کاتی ڕاکردن دا لە بەرزایی کەوتۆتەخوار بەم هۆیەوە دەستی شکاوە.

🛑جێگای ئاماژەیە کۆسار خێزان دارەو دوو مناڵیشی هەیە، ناوبراو بۆ چارە سەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری #کرماشان کراوە.
#kolbarnews
#کۆڵبەرنیوز
@kolbarnews