کولبرنیوز | Kolbarnews
Photo
بانگەوازێکی پڕ له تووڕەیی و بێزاری له داگیرکران و تاوانبارانی رژیمی سێدارەی ئیسلامی ئێران به بۆنەی کوشتاری رۆژانەی #کۆڵبەران و #کاسبکاران روو له خەڵکی کوردستان، حیزب و رێکخراوه سیاسی و کرێکاری و مەدەنیه کان له کوردستان
هەموو خەڵکی کوردستان و #رژیمی_سێدارەی_ئیسلامی_ئێران دەزانن کە ئەگەر ئەو کارخانە و ناوەندە بەرهەم هێنانەی لە یەزد و تاران و ئیسفەهان کار دەکەن، لە کوردستانیش هەبان کەس نیازی بە کاروان و کۆڵبەری نەبوو. کەس بۆ ژەمە نانێک و کرێ ماڵی مانگێک جەستەی ئازیزی خۆی نە دەدایە بەر قورسایی دەیان کیلۆ بار و فیشەک یان هەڵدیران و ژانی سەرما.
#خەڵکی_چەوساوەی_کوردستان!
لە ئەوەڵ شەوی نەورۆزی ئەمساڵەوە تا ئەم ئێوارەیە، ٧ی جۆزەردانی٩٨، زیاتر لە ٤٠ #کۆڵبەر و #کاسبکار بە فیشەک و هەڵدێران لە کاتی بار هێنانەوەدا کوژراون و بریاندار کراون.
شەوی رابردوو لە سێ چۆمانی سنووری پێرانشار هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردە سەر کاسبکاران و دەیان کۆڵبەر و ئەسپ و ئێستریان خڵتانی خوێن و بارووت کرد. تەنیا دوو لەو چوار کاروانچیانەی کوژراونە ناسنامەکەیان دەرکەوتوە و لانیکەم ٦ کەسی دیش بریندارن.
دژمنی کۆماری سێدارەی ئیسلامی لەگەڵ خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان لەوە ئاشکراترە لە "لەقاو" بدرێ. بەڵام ئەوەی جێگای ئاماژە و سەرنجە، بێ هەڵوێستی کاریگەر و چالاکی خەڵکی کوردستان و کۆڕ و کۆمەڵە مەدەنی و سیاسی و سنفیەکانە لە ئاست ئەو هەموو زوڵم و بێدادیەدا.
ئەم چینی هەژار و کرێکارەی کوردستانە لە ماوەی ئەم ٤٠ ساڵ دەسەڵاتی فاشیستی رژیمی داگیرکەری ئیسلامیدا هیچ کارێک و هیچ شارێکی ئێران نەماوە منزڵی لێ نەخستبێ و بۆ بژیوی خۆی کۆیلەوار نەچەوسابێتەوە.
ئێستا کۆڵبەری و کاروانچیەتی وەکوو یەک سەدە لەوە پێش بۆتەوە تاقانە رێگای بژیوی سەدانهەزار کەس لەم وڵاتەدا. لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا لانی کەم ١٢ #کۆڵبەر و کاسبکار بە فیشەکی ئەو رژیمە جەلادە پێکراون و گلاون. #ئاکام_باردڵ خەڵکی #مەهاباد و #خالید_سەلیمی خەڵکی ئاوایی #بێژوێی #سەردەشت دو لەو گیانبەخت کردوانەی ئەو تاوانەن. ناسر ئەوەڵیان خەڵکی ئاوایی میانەی مەریوان، #ئەبوبەکر_مەحەمەدی خەڵکی #پیرانشار و... لە رێزەی ئەو #کۆڵبەرە بریندار کراوانەن.
ئێمە لە کۆڵبەرنیوز ئینتیزار دەکەین کە خەڵکانی ئازادیخواز و شەرافەتمەندی کوردستان و گشت رێکخراوە جەماوەریەکان و حیزبە سیاسیەکان هەڵویستی پراکتیکی و جەماوەری قاتعانە بگرن دژ بەم #سیاسەتە_فاشیستی و دژی ئینسانیە بۆ سەر کۆمەڵگە و ژینگەی کوردستان.
ئێمە هەموومان دەزانین کۆماری سێدارە تەنیا بە دژکردەوەی بەرینی جەماوەری و کاردانەوەی جەسورانەی هەموان پارک دەکرێ. خۆ نەبان کردن لە تراژیدیای #کۆڵبەری و بێ تەفاوەت بوون لە ئاست ئەم گشتە تاوانکاریەدا، لە هیچ کەس و هێزێکی ئازادیگەر و دادپەروەر و شۆرشگێڕ ناوەشێتەوە.
پێویستە بە تێکڕا و بە یەکێتی دەستی کوشتار و بێبەش کردنی گەلی کوردستان قەتع بکەین و پەڕێکی نوێ لە خەبات دژی ئەو رژیمە تاوانبارە هەڵدەینەوە.
دەستەی رێوەبەری کۆڵبەرنیوز
٧ی جۆزەردان٩٨
٢٨.ئایاری٢٠١٩
@Kolbarnews
#Kolbarnews