کولبرنیوز | Kolbarnews
5.69K subscribers
13.4K photos
13.5K videos
302 files
8.45K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️خورماڵ؛ گردبوونەوەی ناڕەزایی

خوێندنەوەی یاداشتنامەی ناڕەزایەتی کۆمەڵەی چالاکوانانی هەڵەبجە و خورماڵ و هەورامان، لەلایەن ( مامۆستا امین حاجی زەڵمی) ڕێکخەری گردبووبونەکەوە، دژی بێڕێزی کردن بە چەند کۆڵبەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.


#کۆڵبەر
#کوردستان
#کۆڵبەر_نیوز
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️خورماڵ؛ گردبونەوە

گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی بێڕێزی کردن بەکۆڵبەران.
وتەی پارێزەرانی کۆڵبەرەکان لەلایەن پارێزەر “گۆران ئەسود”ەوە.



#کۆڵبەر
#کوردستان
#کۆڵبەر_نیوز
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فارسی/
#سنندج

مضحکه همایش پیاده‌روی که از سوی رژیم سازمان داده شده بود توسط مردم انقلابی سنندج به شکست مواجه شد.

طبق گزارش دریافتی امروز جمعه ۴ اسفندماه ١۴٠٢، رژیم برای بازارگرمی انتخابات اقدام به برپای همایش پیاده‌روی کرده است. تصاویر گویای شکست مضحکه همایش پیاده‌روی برای بازارگرمی انتخابات فرمایشی رژیم است.
مردم انقلابی سنندج همانند همیشه سیاست و برنامه‌های رژیم را به شکست می‌کشانند.

#ژینا_امینی
#اعتراضات_سراسری 
#کولبرنیوز
—————————————————————-
کوردی/
#سنە

گاڵتەجاڕیی ڕێپێوانیی تەبلیغی ڕژیم لە سەروبەندی هەڵبژاردندا، بە دەستی خەڵکی شۆڕشگێڕی شاری سنە شکستی هێنا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی ئەمڕۆ هەینی ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ گەیشتووە، ڕژیم بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، بڕیاری ئەنجامدانی ڕێپێوانێکی لە شاری سنە دابوو.
ئەو وێنانەی لەم ڕێپێوانە بڵاو بوونەتەوە، بە ڕوونی شکستی گاڵتەجاڕانەی ئەم هەوڵە تەبلیغییەی ڕژیم بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارەی نیشان دەدەن.
وەک هەمیشە خەڵکی شۆڕشگێڕی شاری سنە، سیاسەت و پلانەکانی ڕژیم شکست پێدەهێنن.

#ژینا_ئەمینی
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
#کۆڵبەر_نیوز
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#سنە

چالاکی کچانی شۆڕشگێڕی شاری سنە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

#نا_بۆ_هەڵبژاردن
#دەنگ_نادەین
#کۆڵبەر_نیوز
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️پیرۆزبایی ساڵی نوێ لەلایەن دایە «ئەفسانە یووسيفی» دایکی گیانبەختکردوو، پژمان فاتێحی.

دایە ئەفسانە، پیرۆزبایی ساڵی تازە لە کۆمەڵگای دادخوازان، بنەماڵەی هەموو گیانبەختکردووان و چوار گیانبەختکردووی ڕێگای ئازادی«پژمان فاتێحی»،«مۆحسێن مەزڵووم»،«هەژیر فەرامەرزی» و «وەفا ئازەربار» کە لە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی١٤٠٢، لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە لە سێدارە دران، دەکات.


#کوردستان
#نا_بۆ_ئێعدام
#کۆڵبەر_نیوز
#سەقز

ئەمجەد ئەمینی، باوکی #ژینا_ئەمینی ، بە بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵی نوێ لە شاری #سەقز، ئاگری ساڵی نوێی داگیرساند.

کاک ئەمجەد لە قسەوباسێکی کورتدا. ساڵی نوێی لە بنەماڵەی گیانبەختکردووان و بریندارەکانی شۆڕشی ژینا و ڕێگای ئازادی لە سەرتاسەری ئێران پیرۆزبایی کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا درووشمەکانی «شەهید نامرێت» و «ژن،ژیان،ئازادی» وترایەوە.
بەشداری بنەماڵەی #گیانبەختکردووان لە ڕێوڕەسمی ساڵی نوێدا شایانی گرینگییەکی زۆرە و ئەوە دەردەخات کە کۆمەڵگای ئێران، لە هەموو بارودۆخێکدا لەگەڵ بنەماڵەی دادخوازانن.

#کوردستان
#ژینا_ئەمینی
#نەورۆز
#کۆڵبەر_نیوز
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕێوڕەسمی خاکسپاری هونەرمەندی شۆڕشگێڕ #عەلی_زەندی لە شاری تورنتۆ بە بەشداری کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی کانادا.

#کوردستان
#عەلی_زەندی
#کۆڵبەر_نیوز
#سنە

دایە خەرامان، دایە گەورەی گیانبەختکردوو #سارینا_ساعدی، بە گوڵی سوورەوە لە شاری سنە سەردانی گڵکۆی گیانبەختکردووانی #شۆڕشی_ژینا ی کرد.


#کوردستان
#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
▪️بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە كامێران

ماوەیەك پێش ئێستا، خەڵكی ئاوایی ئافڕیان ی سەر بە کامێران؛ ویستیان بەبۆنەی ساڵی نوێ و نەورۆزەوە رێورەسمێك بەرێوەببەن كە هێزە ئەمنیەتییەكانی رژیم، پێشیان لە بەڕێوەچوونی رێورەسمەكە گرت.
بەڵام دوێنێ هەینی٢٤ی خاکەلێوەی١٤٠٣، خەڵكی تێكۆشەری ئاوایی ئافڕیان، وێڕای هەموو هەڕەشەکانی ڕژیم، رێورەسمی نەورۆزیان بەرێوەبرد.

#کوردستان
#نەورۆز
#کۆڵبەر_نیوز