کولبرنیوز | Kolbarnews
5.7K subscribers
13.3K photos
13.5K videos
302 files
8.4K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
#ئیبراهیم_عەلیزادە دەبیر ئەوەڵی #کۆمەڵە لە پێشەوەی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی سەردەم #عەفرین
باشد کە دیگران بیاموزند.

#کۆڵبەر‌_نیوز
@kolbarnews
Forwarded from اتچ بات
هاوکارانی سپا و حیفازەت لە #کانی_زەرد، دژی کاسبکاران دەجووڵێنەوە
#کۆڵبەرنیوز: بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوون، سنووری #کانی_زەرد لە ناوچەی سەردەشت خەریکە لە لایەن چەند کەسی گوندی کانی زەرد، کە چەند دانەیان خزمی نزیکی یەکن، بە هاودەستی هێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکانی سپای پاسداران و هەنگی مەرزی، قۆرغ بکرێ.
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوون، ئەو کەسانە کە لە نێو بارەکانی خۆیاندا بە ئیزنی مامورانی چەکداری دەوڵەت عەبی رەوانگەردان و تڕامادۆڵ و مادەهۆشبەرەکان دەگوێزنەوە، زۆریان بۆ کاسبکاران و کۆڵچیەکانی ئەو سنوورە هێناوە و دەڵێن بۆتان نیە لێرە کاسبی بکەن و ئێمە ئەو حەقەمان لە دەوڵەت پێدراوە نەهێڵین ئێوە لێرە کاسبی بکەن.
چەندین جار بیندراون کە شانبەشانی پاسدار و چەکدارە کاسبکار کوژەکانی کۆماری ئیسلامی، بە تاپڕەوە چوونە کەمینی کۆڵبەران و تەقەیان لێدەکەن. تەقە لە کۆڵبەر و کاسبکاران دەکەن و پاشان بار و وەسایلەکەیان تاڵان دەکەن.
شاهیدانی حازر لەوێ ئەوە پشت راست دەکەنەوە کە جمهوری ئیسلامی لەو مەرزە هیچ رێگریەک لە هێنانی ئەو قورسە موخەدرانە ناکەن، بەڵام دەڵێن مەشروباتی ئالکۆلی حەرامە و خەڵکیان لەسەر تاڵان و سەزا دەدەن.
ئەو راپۆرتە باس لەوەش دەکا کە ئەو هاوکارانی رژیم لە کانی زەرد، دوێ شەو لە #زینو_ێشیناوێ سەری کۆڵبەرێکی خەڵکی بانەیان شکاندوە و بەردەوامیشن لەسەر ئەزیەت و ئازاری خەڵک، وە مەسولینی دەوڵەت و مەرزدارەکان دەستیان ئاواڵە کردوون بۆ ئەم کارەیان.
ئەم ئەفرادە هەرکە بارەکانی خۆیان رەد کردن، راپۆرت لە کاسبکارانی دی دەدەن و بەگرتنیان دەدەن و دەبنە شەریک لە تاراج کردنی باری ئەو خەڵکە زەحمەت کێشەدا.

جێگای باسە کە نێو و ناسنامەی ئەو چەند کەسە لە لای، #کۆڵبەرنیوز هەیە. لێرەوە هوشتار دەدەین ئەگەر هەر ئەمڕۆ کۆتایی بەو کارە قێزێون و دوژمنکاریە نەهێنن، ناسنامەکانیان بە وێنە و بەڵگەکانەوە بڵاو دەکەینەوە و لەو تاریخەش بەو لاوە وەک دوژمنی خەڵکی کاسبکار و زەحمەتکێش حیسابیان بۆ دەکرێ.
هاوکاری زاڵمان و بکوژانی #ئیبراهیم_سلێمانی، کوشتنی چەندین جارەی ئەو زەحمەتکێشە و تەوهین بە مناڵەکان وهاوژینەکەیەتی.

@kolbarnews
Forwarded from 🎼 شـۆڕەسـوار 🎤
بەختەوەرم تا ئێستا سەفەری تورکیام نەکردوە و بە هیوانیم لە داهاتوش بیکەم تەنانەت ئەگەر ڕۆژێک وڵاتیش جێ بێڵم ئامادە نیم بەو خاکەدا تێپەڕ بم
#شۆڕش_ئەبووبەکری

ئێستا کە بۆمان دەرکەوت بە هونەرمەند و وەرزشوان و سیاسی و خەڵکی ئاسایی و پارلمانتار مرۆڤیان تێدانیە و زەڕەیەک لە ئینسانیەتیان تێدانیە لەسەر هەموانە بەیکۆتیان بکەین و لە هەموو ڕویەک مانیان لێ بگرین و خەباتی فەرهەنگی گرینگترینیانە ـ

کاتێ دەبینم چ لە کاتی #عەفرین و چ ئێستا بۆ #ڕۆژاوا کەسایەتیە هونەریەکانیان بە تایبەتی #ئیبراهیم _تاتلس کە من هیچکات بە کوردم نەزانیوە بەڵام نانی کوردی زۆر خواردوە و زۆر پێ نەزانە و ئەرکی هونەرمەند ئینسان بون و خزمەت بە مرۆڤایەتیە لە تەواوی جیهان نەک پشتگیری شەڕ و داگیرکاری و چەکی کۆمەڵکوژی و مناڵ کوشتن بۆیە من بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو هەڵوێستە ناهونەرمەندانە کاسیتەکانی تاتلس دەسووتێنم و ئیتر هیچکات گوێی لێ ناگرم هەرچەن لە دوای عەفرین گوێم لێ نەگرتوە تەنانەت گوێم لەو هونەرمەندە کوردانە نەگرتوە کە ڕێز لە نیشتیمانی خۆیان ناگرن

بۆیە لەسەر ئیوەیە هەڵوێستتان بێت و بایکۆتیان بکەن ئەو هونەرمەندە کورد و غەیری کوردانە هەڵوێستیان نەبوو بۆ ئەو جنایەتە بایکۆتیان بکەن ئانفاڵۆیان بکەن بەرهەمیان مەکڕن و کۆنسێرتەکانیان مەچن

هەروەها داواتان لێدەکەم لە کڕینی کەل و پەلی تورکی خۆ بپارێزن و موزیک و فیلمیان بایکۆت بکەن و ئەو کاناڵانە بسڕنەوە کە ئەو فیلمانە نیشان دەدەن

داوا لە هونەرمەندان دەکەم چیتر نەچن بۆ تورکیا بو تۆمارکردن و کلیپ کردن و لە ژەنیاری تورکیش کەڵک وەرمەگرن
و تەنانەت لە هەرکوێی دونیا دیتتانن قسەیان لەگەڵ مەکەن مانیان لێ بگرن و ڕێز لە بوونی خۆتان ونیشتیمانی خۆتان بگرن لەگەڵ دوژمنانی مرۆڤایەتی و ئەوانەکە بە خوێنی ئێمە تینون و ڕەحم بە ژن و مناڵمان ناکەن وەگو خۆیان هەڵس و کەوت بکەن و وابزانن نین
هیچ نەبێ وەک پیرەژنە جەزایریەکە کە وەڵامی سڵاوی فەرانسەویەکانی نەدایەوە کاتی وڵاتەکەیانیان داگیر کردبوو ئێوەش بایکۆتیان بکەن و ڕێز لە کوردبونی خۆتان بگرن

هیوام وایە هەمووکات ڕووناکایی بەسەرتاریکی داسەردەکەوێ و بە ئاواتم گەلی ئیمە زیاتر لە جاران یەک بگرێت و بزانین کە هەر خۆمان کەسی خۆمانین و تێکوشین بە هیوای جیران وشکە...

سەری ڕێز و حورمەت بۆ شەهیدانی ڕۆژاوا و ڕێگای ئازادی دادەنوینم و
بە هیوای ڕۆژانێکی پڕلە ئاشتی و ئازادی بۆ گەلی کورد و مناڵانی کورد و هەموو گەلانی جیهان
هیوادارم شەڕوکوشتن نەمێنێ ...

#شۆڕش_ئەبووبەکری
#شۆڕەسوار
#سەردەشت

21th october 2019

🗣🌹🗣🌹
@shoreswar